ده‌ستووری مه‌دینه
یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری باڵا له مێژوودا
دانا دارا
به‌ڵگه‌نامه یاخود ده‌ستووری مه‌دینه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد ( صلی الله علیه وسلم ) دوای كۆچی بۆ شاری مه‌دینه نووسراوه‌ته‌وه، كه داده‌ندرێت به یه‌كه‌مین ده‌ستووری مه‌ده‌نی له مێژوودا، كه لێكۆڵینه‌وه وخوێندنه‌وه‌ی زۆری بۆ كراوه و مێژوونوسان و شاره‌زایان و ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتناسانیش به یه‌كێك له شانازییه‌كانی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌یان داناوه و به یه‌كێك له سه‌روه‌رییه گه‌وره‌كانی مێژووی سیاسی و مرۆڤایه‌تیان هه‌ژمار كردووه.
ده‌ستووری مه‌دینه له یه‌ك بازنه‌ی دانانی یاساڕێژیدا بووه له سه‌رده‌می زێڕینی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا، ده‌توانین بڵیین له رووی مێژووییه‌وه یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری نووسراوه كه تا ئێستا مابێته‌وه.
ئه‌م ده‌ستووره له بنچینه‌دا ئامانجی ئه‌وه بووه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته و گروپه‌كانی ناو شاری مه‌دینه رێكبخات، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (كۆچكه‌ران) و ( پشتیوانان)، هه‌روه‌ها ( جوله‌كه‌كان و ئه‌وانی دیكه )، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م ده‌ستووره ئه‌رك و مافه‌كانی دابه‌شكردوه، وێڕای چه‌سپاندنی برایه‌تی له نێوان هه‌ردوو گروپه گه‌وره‌كه‌ی شاری مه‌دینه، له هه‌مانكاتدا ئه‌و بنهمایهشی چه‌سپاند كه پێویسته موسڵمانان و جوله‌كه‌كان پێكه‌وه به‌رگری له ده‌وڵه‌ته تازه دروست بووه‌كه بكه‌ن له دژی هه‌ر ده‌ستدرێژی و مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی.
به ئیمزاكردنی ئه‌م ده‌ستووره و دانپێداهێنانی له لایه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناو شاری مه‌دینه، ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی بوو له پێكهاتنی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی كه تیایدا به په‌یوه‌ندیه‌كان رێكخران و سه‌رۆكی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌گه‌رایه‌وه، سه‌رجه‌م مافه‌كانی مرۆڤ دابینكران، وه‌ك مافی ئازادی بیروباوه‌ڕ و ئازادی به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سمه ئاینیه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پره‌نسیبی یه‌كسانبوون له به‌رده‌م یاسادا و هه‌روه‌ها دادگه‌ری له ئه‌رك ومافدا.
كورته‌ی زانیاری خێرا
1- پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم ) له گه‌ڵا بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌حی كه بریتیه له قورئانی پیرۆز، له هه‌مانكاتدا كه ده‌وڵه‌تێك بینا ده‌كات په‌نا بۆ دانانی ده‌ستوورێك ده‌بات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه قورئان له رووی پله‌وپایه‌وه زۆر له ده‌ستوور گه‌وره‌تره. واتا گونجاوه بۆ رێكخستنی ژیانی سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان موسڵمانان خاوه‌نی ده‌ستووری نووسراو بن كه تیایدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی خۆیان بێت.
2- ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه له لایه‌ن مێژوونوسانی ئیسلام و شاره‌زایانی بواری نووسینه‌وه‌ی سیره توێژینه‌وه‌ی زۆر قوڵی له‌سه‌ر نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش نیشانه بێت بۆ شتێك نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه شاره‌زایی یاسایی و ده‌ستووری له لای خودی ئه‌م مێژوونوسانه زۆر لاواز بووه، له بری بایه‌خدان به‌م پرسه گرنگانه‌ی نێو نووسینه‌وه‌ی سیره، هاتوون ته‌نها توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جه‌نگه‌كان و له‌دایكبون و باری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
3- ئه‌م ده‌ستووره كه له كتێبه‌كانی سیره دا به هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌واژه‌كانی ( الوپیقه ) یاخود ( الصحیفه) یان ( المعاهده ) هاتووه، واته وشه‌ی ده‌ستوور له كاتی خۆیدا بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بهكانههاتووه، چونكه له كاتی خۆیدا وشه‌ی ده‌ستوور وه‌ك چه‌مكێكی باو به‌كارنه‌هاتووه.
4- ئه‌گه‌ر به چاوی به‌راوردكارانه ته‌ماشای ئه‌م ده‌قانه بكه‌ین، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك مانای گرنگ و بایه‌خدار كه زیاتر له هه‌زار و چوارسه‌د ساڵا له‌مه‌وبه‌ر بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له نێوان گروپه جیاوازه‌كان دانراوه، تێبنی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چه‌نده عه‌قڵیه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فراوان بووه بۆ دروستكردنی كه‌شێكی له بار بۆ پێكه‌وه‌ژیان و دانانی بنه‌ما گشتییه‌كانی ده‌ستوور بۆ حوكومڕانی له ده‌وڵه‌ته تازه‌كه‌دا.
5- له رووی سه‌نه‌ده‌وه ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ( تخریج ) بۆ كۆی سه‌نه‌ده‌كان كه ده‌قی ده‌ستووره‌كه‌یان گێراوه‌ته‌وه وه‌كو شاره‌زایانی ئه‌و بواره لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه فه‌رمووده‌كان پله‌ی (صحیح ) یان وه‌رگرتووه و ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌واو درووسته و هیچ ئه‌گه‌رێكی ده‌ستكاریكردنی ناوه‌ڕۆكی تیادا نییه.
6- ئه‌م ده‌ستووره له ساڵی یه‌كه‌می كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم ) نووسراوه، واته ساڵی 623 زاینی، كه ژماره‌ی كۆی مادده‌كانی ئه‌م ده‌ستووره ( 47 ) مادده‌یه، كه ژماره‌یه‌ك مادده‌یان تایبه‌ته به موسڵمانان خۆیان و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌نده‌كانی تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و خاوه‌ن ئاینه‌كانی دیكه، به تایبه‌ت جوله‌كه‌كان هه‌روه‌ها بتپه‌رسته‌كان.
به شێوه‌یه‌ك ده‌قه‌كانی نوسراوه‌ته‌وه كه ریَِگه ده‌دات خاوه‌ن ئاینه‌كانی دیكه كه كه‌مینه‌ی دانیشتوان له ده‌وڵه‌ته تازه‌كه‌ی مه‌دینه پێكدێنن بژین له‌گه‌ڵا موسڵمانان به ئازادی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئازاریان بدات.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ده‌قه‌كانی ڕه‌سه‌نن و به چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك گوزارشتی لێكراوه كه له ڕۆژگاری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌كارهاتوه و له پاشاندا ده‌سته‌واژه‌كان به‌كارهێنانیان كه‌م بوونه‌ته‌وه، ده‌قه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره پیاهه‌ڵدان یان شكاندنی كه‌سێك یاخود گروپێكی تێدا نییه، به شێوه‌یه‌كه ده‌توانین بڵێین ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ڕه‌سه‌نه و ساخهتهكراو نییه و ڕێك به شێوازی نووسینه‌وه‌ی نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌چێت.
7- به‌شیكاری به‌ڵگه‌نامه‌كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندین ڕووی له خۆگرتووه، وه‌كو لایه‌نی فیقهی و هه‌روه‌ها لایه‌نی سیاسیی، دیارترین لایه‌نیش لایه‌نی یاسایی بهڵگهنامهكهیه، كه له رووی یاساییه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌كه ژماره‌یه‌ك رێسای جینائی، ده‌ستووری، كارگێری له خۆی گرتووه.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی ده‌قه‌كانی ده‌توانین بڵێین گه‌وره‌تر بوو، چونكه له سه‌ر زه‌وی واقیعدا پیاده‌كرا، نه‌ك وه‌ك ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو نووسراونه‌ته‌وه ته‌نها ده‌قێكی مردوو بوون و له واقیعدا جێبه‌جێنه‌كراون.
8- هه‌ندێك له لێكۆله‌ره‌وان پێیان وایه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( صلی الله علیه وسلم ) دوو جۆر ده‌ستووری نووسیوه، یه‌كێكیان بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له نێوان موسڵماناندا و به‌هێزكردنی گیانی برایه‌تی له نێوانیان له‌كۆمه‌ڵگه تازه دروستبووهكهدا، دووه‌میان بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له نێوان موسڵمانان و خاوه‌ن ئاینه‌كانی دیكه كه باوه‌ڕیان وابوو ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵا زۆرینه‌ی موسڵماندا هاوپه‌یمانیه‌تی بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ئامانجی سه‌لامه‌تی ژیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له مه‌دینه‌دا بوو.
9- ئه‌م ده‌ستووره رێكخستنێكی نوێی به په‌یوه‌ندیه‌كان به‌خشی له شاری مه‌دینه كه وه‌ك یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ته تازه‌كه وابوو، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت له نێو موسڵمانان خۆیاندا و هه‌روه‌ها موسڵمانان له‌گه‌ڵا ئه‌وانی دیكه دا دیاری كرا.
له‌م نووسیهنماندا وه‌ك هه‌وڵێكی كورت هه‌وڵ ده‌ده‌ین له سه‌ر دیارترینی ئه‌و ناونیشانانه بوه‌ستین كه له ده‌ستووری مه‌دینه‌دا ده‌قنوس كراون و نزیك ده‌بێته‌وه له پرۆسه‌ی ئه‌ندازه‌ی نووسینه‌وه‌ی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان كه له كاتی ئێستادا هه‌رێمی كوردستان و زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامی هاوچه‌رخ پێویستیان به ده‌ستوورێكی وه‌هایه كه جۆری سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی و پارێزراویهكی (حمایه ) زۆر بۆ ماف و ئازادییه‌كان دابین بكات.
دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی ده‌ستووره‌كه
یه‌ك: چه‌سپاندنی چه‌مكی نه‌ته‌وه نه‌ك خێل، ئه‌مه‌ش به زاراوه‌ی ئێستا واته مه‌ده‌نیه‌تی سیستمی ژیان هه‌روه‌ك له‌م ده‌قه‌دا هاتووه (إنهم أمه واحده من دون الناس) به پێی ئه‌م ده‌قه موسڵمانان بێ هیچ جیاوازیه‌كی خێڵه‌كی و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان، یه‌كیان گرت‌و و توانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا، ده‌قه‌كه پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كرد كه تیایدا ئینتیمای بۆ ئایینی ئیسلام كرده سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م پاڵپشتیه‌كانی دیكه وه‌ك بنه‌ماڵه و خێزانێكی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش له مادده دووی ده‌ستووره‌كه چه‌سپێندرا.
له هه‌مان كاتدا مانایه‌كی دیكه‌ی جوانتری تێدایه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) عه‌ره‌بی گواسته‌وه له ژیانی خێلهكیهوه بۆ قۆناغێكی باڵا كه بریتیه له چه‌مكی ئوممه‌ت بوون.
دوو: دیاریكردنی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای موسڵمانان
له مادده 23 ده‌ستووره‌كه‌دا هاتووه ( وإنه مهما اختلفتم فیه شی‌و فإن مردوه الی الله و الی محمد) به‌م پێیه له كاتی روودانی ناكۆكی دا قورئان و سوننه‌ت كراوه‌ته سه‌رچاوه‌ی یه‌كلاكه‌ره، به‌ڕونی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌گه‌ر ناكۆكی ڕووبدات له هه‌ر نووسراو یا كردارێك نابێت پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت بێت و ڕای یه‌كلاكه‌ره‌وه ته‌نها له‌م دوو سه‌رچاوه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
سێ: چه‌سپاندنی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگادا، ئه‌مه‌ش به روونی له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستووره‌كه‌دا هه‌ست به‌م ئه‌رك و مافانه ده‌كه‌یت كه پێكه‌وه هه‌مووان نیشتیمانێك كۆیان ده‌كاته‌وه، هه‌موویان به‌رامبه‌ری به‌رپرسیارن له هه‌مانكاتدا سیسته‌مێكی نوێی هێنایه‌كایه‌وه كه بریتیه له سیستمی هاوپه‌یمانیكردن (تحالف).
چوار: ئاسایشی ژیان و پاراستنی سیستمی گشتی
هه‌روه‌ك له مادده‌ی (39) داهاتووه (وإن یپریب حرام جوفها ڵاهل هژه الصحیفه) به مانای تێكدانی باری ئاسایشی شاری یه‌سریب بۆ واژۆكارانی ئه‌م ده‌ستووره حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوه، رێگه‌نادرێت به هیچ پاساوێك سیستمی گشتی كۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌ته تازه‌كه تێكبدرێت.
پێنج: پاراستنی مافی ئه‌وانی دیكه له كهمایهتییهكان
مادده‌ی (25) له ده‌ستووره‌كه دا هاتووه (للیهود دینهم و للمسلمین دینهم موالهم و أنفسهم).
شه‌ش: چه‌سپاندنی بنه‌مای كهسیبوونی تاوان و وه‌رگرتنی سزای تاوان، وه‌كو له مادده 45 داهاتووه (لا یكسب كاسب إلا علی نفسه).
حه‌وت: قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆرێك له سته‌م و نادادگه‌ری، هه‌روه‌ك له مادده‌ی 38 داهاتووه (وإن النصر للمڤلوم) واته ده‌بێت كه‌سی سته‌ملێكراو یارمه‌تی بدرێت و كۆتایی به دۆخی سته‌مه‌كه‌ی بێت.
هه‌شت: چه‌سپاندنی پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ك به پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵكه، هه‌روه‌ك له مادده‌ی 37 داهاتووه (….. وإن بینهم النصر علی من حارب أهل هژه الصحیفه ).
نۆ: چه‌سپاندنی پره‌نسیپی ( المشاركه )
ئه‌مه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگ له مه‌ده‌نیه‌تی سیستمی حوكمڕانی له مه‌دینه‌دا، چونكه له ده‌سه‌ڵاتی دیكاتۆریهتدا هیچ جۆره ڕه‌نگ و فره‌ییه‌ك قه‌بول ناكرێت، ئه‌م بنه‌مایه‌ش له مادده‌ی 20 له بڕگه‌ی (ب)دا ده‌قنووسكراوه.
ده: ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌م له ده‌وڵه‌تدا كێیه؟
مادده 23 له ده‌ستووره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌سه‌ڵاتداری رههاو یه‌كه‌مه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، بۆ كاروباری دونیایی موسڵمانان كار به ڕاوێژ ده‌كات.
ئه‌م مادده‌یه ئه‌و راستییه‌ی چه‌سپاند كه ئاینی ئیسلام ته‌نها بۆ ئیمانداران جێگه‌ی پابه‌ندیه و هه‌ڵگرانی ئاینی دیكه یان بێئایینهكان ئازادن له هه‌ڵبژاردنی ئاینی خۆیان و جۆری پابه‌ندییان.
یانزه: چه‌سپاندنی بنه‌مای هاووڵاتیبوون
ده‌ستووری مه‌دینه دیارترین بنه‌ما كه جێگیری كردوه بنه‌مایی هاووڵاتیبونه، به شێوه‌یه‌ك جوله‌كه كه له ڕووی ئاینه‌وه له‌گه‌ڵا ئاینی زۆرینه جیاواز بوون وهكێشهی سیاسیان له‌گه‌ڵا موسڵماناندا زۆر بوو، كراون به به‌شێك له هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كه، ئه‌مه‌ش له مادده‌ی 16 هاتووه ( وإنه من تبعنا من الیهود فإنه له النصر والاسوه، غیر مڤلومین ولا متناصر علیهم ).
دوازده: به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند شاره‌زایانه ده‌قه‌كانی رێكخستووه، به شێوه‌یه‌ك ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و كاته‌ی له شاری مه‌دینه‌دا له نێوان دانیشتوانه‌كه‌ی دا به جوانترین شێوه رێكخست، كه ده‌توانێت دادگه‌ری ره‌ها و یه‌كسانی ته‌واو له نێو مرۆڤه‌كاندا بچه‌سپێنێت.
ده‌قه‌كانی ده‌ستووره‌كه پشت ئه‌ستوره به ده‌قه پیرۆزه‌كانی نێو قورئان كه تا ئێستاش وه‌ك كۆمه‌ڵێك به‌های مرۆیی پیرۆز ئاماده‌ییان هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی یاسادانانی نزیك به (50) وڵاتی جیهان داده‌نێت.
سیانزه: چه‌سپاندنی سزای خوێن‌بایی (دییه) له بڕی تۆڵه
بۆ حاڵه‌تی تاوانی كوشتن له نێوان هۆزه‌كاندا به ڕوونی ده‌ستووره‌كه یاسای خوێن‌بایی (دیه)ی چه‌سپاند، ئه‌مه‌ش به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌به‌كردنی قه‌ره‌بووی گونجاو بۆ كه‌سوكاری كوژاوه‌كه.
به‌م مادده‌یه ئه‌و نه‌ریته كۆنه‌ی كولتووری جاهیلی كۆتایپێهات كه بریتی بوو له تۆڵه‌كردنه‌وه به‌ده‌ست له لایه‌ن هۆزێكی دیاریكراوه‌وه.
چوارده: سه‌ربه‌خۆیی دارایی بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك
ده‌ستووری مه‌دینه وه‌ك پره‌نسیپێكی باڵا سیستمی ئابوری هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌ته تازه‌كه‌ی دیاریكرد، وه‌ك تیایدا هاتووه كه (وإن علی الیهود نفقتهم و علی المسلمین نفقتهم)، له هه‌مانكاتدا فه‌رمانی هاوكاریكردنی دارایی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌رده‌كات دژ به هه‌ر مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی.
پازده: دڵسۆزی نێوان هه‌ڵگرانی دوو ئاینه‌كه
ده‌ستووره‌كه‌ی مه‌دینه پره‌نسیپی دڵسۆزی و هاكاری له‌سه‌ر چاكه نه‌ك لایه‌نێكی دیاریكراو له نێوان هه‌ڵگرانی ئاینه ئاسمانیه‌كاندا له شاری مه‌دینه‌دا چه‌سپاند، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه چاكه و كه‌ڵك و سوود هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه و ده‌بێت هه‌ڵگرانی ئاینه ئاسمانیه‌كان به جیاوازیه‌كانیانه‌وه دڵسۆز و په‌رۆشی یه‌كدی بن، وه‌ك تێیدا هاتووه (وإن بینهم النصح و النصیحه والرد من الإپم ).
شازده: حوكمه كۆتاییه‌كان
له مادده 20 دا به هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك ده‌ق له‌خۆده‌گرێت كه تایبه‌ته به حوكمه كۆتاییه‌كان، كه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌ركی بتپه‌رستانی عه‌ره‌ب به هه‌مان شێوه‌ی مادده‌ی 43 تیایدا هاتووه كه ئامانج له‌م ئه‌ركه قه‌ده‌غكردنی بتپه‌رستانی مه‌دینه‌یه له هه‌ر هاوكاریه‌كی سیاسی یان سه‌ربازی له‌گه‌ڵا بتپه‌رسته‌كانی شاری مه‌ككه.
له كۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵێین كه عه‌قڵیه‌تی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریی له ده‌ستووری مه‌دینه‌دا به روونی دیاره، ئێمه ده‌توانین بۆ هه‌ر ده‌ستوورێكی نوێ سوود له‌م ئه‌زموونه دره‌وشاوه‌یه وه‌ربگرین.
سه‌رچاوه‌كان:
– السیره النبویه. د. علی محمد الصلابی ج1 – ل564.
– پوخته‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – علی باپیر- ل 412.
– الرحیق المختوم- صفی الرحمن المباركفوری، ص 190.
– السیره النبویه الصحیحه – د. أكرم چیا‌و العمری.
– سبل الهدی والرشاد فی سیره الخیر العباد تالیف للامام محمد بن یوسف الصالحی الشامی ج3
– یه‌كه‌مین ده‌ستووری نوسراو له جیهاندا وه‌رگێرانی شوان هه‌ورامی.
– وپیقه المدینه المنوره، الدستور إلانسانی الاول، اعداد د.سید عمر
– النڤام السیاسی فی الاسلام، تألیف د.محمد عبدالقادر ابو فارس ص 66.
– مقاله بعنوان / د‌ستور المدنیه… مفخره الحچاره الاسلامیه تألیف محمد مسعد یاقوت، موقع صید الفوائد.
– مقاله بعنوان / وپیقه المدینه، دراسات فی التأصیل الدستوری فی الاسلام.
– الموسوعه الحره ویكبیدیا.