گەریدە عەرەب و موسڵمانەکان لەساڵانی600تا1500چۆن باسی کوردیان کردووە.
نوسینی:فەرهاد پیرباڵ
سه‌رجه‌م نووسه‌ر و گه‌ڕیده و زانا عه‌ره‌ب و ئیسلامییه‌كانی سه‌ده‌ی یازدەیهم تا شازدەیهم، له كتێبه‌كانی خۆیاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه شاری مووسڵ و كه‌ركووك و خانه‌قین له ماوه‌ی ساڵانی تا ساڵانی 1500 سێ شاری كوردنشین و كوردیزمان بوونه، له‌وانه ):البلاذری: فتوح البلدان، دار الكتب العلمیه، بیروت: 1978، ل 182) باسی ئه‌وه ده‌كا، كه شاری مووسڵ له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مدا شارێكی سه‌رجه‌م كوردنشین بووه و ته‌نیا چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌ب له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌بوونه.
هه‌روه‌ها جوگرافیناسی مه‌غریبی، ئیبن به‌تووته (1304 ـ 1369)، كه له سه‌فه‌ره ناوداره‌كه‌یدا، له به‌غداوه به كوردستانی باشووردا تێپه‌ڕیوه و له سهفهرنامهكهیدا به دوورودرێژی باسی وڵاتی كورد و ژیانی گه‌لی كوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كردووه، هه‌مان شایه‌تمان بۆ ده‌دا له‌باره‌ی شاری كه‌ركووك و موسڵ و ماردین و سنجار.
09الطبری له (كتاب اخبار الرسل و الملوك، ب 3 و 1، ل 51 دا) باسی مه‌ڕوان ده‌كات و ده‌ڵێ، كه خه‌لیفه مه‌ڕوان به بنه‌چه كورده و هه‌مان شایه‌دی ده‌دا.
المسعودی (له مروج الژهب، چاپی 1965، ب 3، ل و 253، هه‌روه‌ها ب 2، ل 122 ـ 123) كۆمه‌ڵێك زانیاریمان له‌باره‌ی هۆزه كورده‌كان ده‌داتێ و باسی بنه‌چه‌ی كورد و زمانه‌كه‌مان ده‌كا هه‌مان شایه‌دی ده‌دا.
هه‌روه‌ها ابن خلدون (1332 ـ 1406) له (كتاب العبر، ب2، ل461، ب2، ل413دا) باسی ئه‌وه ده‌كا كاتێ هێزی مه‌غۆل كورده موسڵمانه‌كانیان تاڵان كرد و كوشتن‌یان، هه‌ندێ له هۆزه كورده‌كان ناچار بوون به‌ره‌و سووریا و میسر و جه‌زائیر كۆچ بكه‌ن.
ابا دلف مسعر بن المهلهل الخزرجی له 951 سه‌ری له كرماشان داوه و باسی دهسڕهنگیینییهكانی په‌یكه‌رتاشێكی كورد ده‌كات به‌سه‌ر تاق و دیواره‌كانی قه‌سری شیرینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی ژیانی كورد و شاره كوردییه‌كانی ئێران ده‌كا كه جیاوازن له‌چاو فارسه‌كان و خۆیان به كورد ده‌زانن.
بێگومان چه‌ندین زانا و گه‌ڕۆكی عه‌ره‌ب و موسڵمانی دیكه‌ش له‌وانه: (قدامه بن جعفر – الخراج و صناعه الكتابه، ل315ك) هه‌روه‌ها (ابن الاپیر – الكامل فی التاریخ، ج2، ل149) ئنجا (المستوفی – نزهه القلوب فی المسالك و المالك، مكتبه الطوری، تهران: 1917).
هه‌ندێ له‌و گه‌ڕاڵ و مێژوونووسه موسڵمانانه، به‌رهه‌میان ڕاسته‌وخۆ به زمانی خۆیان نووسیوه. ناودارترینیان محمود الغشقری (كاژغهری) كه كتێبێكی بایه‌خداری له ساڵی 1074دا به زمانی عوسمانی به‌ناونیشانی (دیوان لغات الترك) نووسیوه، تێیدا نه‌خشه‌یه‌كی له‌باره‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا دروست كردووه و ناوی وڵاتی كوردیشی تێدا هێناوه، شاری مووسڵ و خانه‌قین و كه‌ركووكی له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ناودێر كردووه كه وڵاتی كوردان بووه.
به هه‌مان شێوه گه‌ڕیده‌ی عوسمانی، ناسح مهترهقچی، كه له 1534 ـ 1536دا له كوردستاندا گه‌ڕاوه و سهفهرنامهیهكی نووسیوه و باسی كوردستانی كردووه
(ئاڵتوون كۆپری، دیاربه‌كر، كه‌ركووك) سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی به ناوی (سوله‌یمان نامه) بووه كه‌له 1545دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه و میناتۆردا بڵاو كراوه‌ته‌وه و هه‌مان ڕاستی باس ده‌كا. ته‌رجه‌مه‌ی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی كراوه.
ئه‌مه جگه له گه‌ڕۆكه فه‌ره‌نسی و ئیتاڵییه‌كانیش، بۆ نموونه ماركۆ پۆڵۆ m.polo و ژوان باپتێست تاڤێرنیێ taverner له ساڵانی 1200 و 1600 له گهشتنامهكانی خۆیاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه شاری موسڵ و كه‌ركووك له ماوه‌ی ساڵانی 600 تا ساڵانی 1700 دوو شاری كوردنشین و كوردیزمان بوونه.
ڕێبه‌رانی دینی ئیسلام له ساڵانی 620 به‌ملاوه، پاشانیش ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی، ورده ورده كه‌وته پیاده‌كردنی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی موسڵ و كه‌ركووك، ئه‌ویش به نیشته‌جێكردنی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له‌و هه‌رێمه داگیركراوانهی كوردستاندا. ئه‌مه‌ش چونكه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی خه‌لافه‌ت له‌وه ده‌ترسا كه شاره داگیركراوه‌كانی كوردستان ڕاپه‌رن و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان وه‌ده‌ر بنێن!
به‌م شێوه‌یه، خه‌لافه‌تی ئیسلام و عه‌ره‌ب كوردی شارستانیان ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كرد و خۆیان جێگه‌یان ده‌گرتنه‌وه، ئنجا هه‌ر ئه‌وانیش بوون ده‌هاتن ناو ناتۆره‌یان بۆ كورد ده‌دۆزییه‌وه …بۆیه ده‌بینین ئه‌میر و ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌به‌كان، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زانا موسلمانه عه‌ره‌به‌كانیش كوردیان به شێوه‌یه‌كی دڕنده و ناجۆر وه‌سف كردووه و به چاوی كه‌مه‌وه ته‌ماشای كوردیان كردووه. بۆ نموونه، گه‌ڕیده‌ی ئه‌نده‌لووسی، ئیبین جوبێر (رحله ابن جبیر، منشورات دار التراپ، بیروت: 1968،ل193) له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا له كۆتایی ساڵانی 1100دا ئاوها وه‌سفی كوردان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌پێش چاوی عه‌ره‌ب و دنیا ڕه‌ش بكات: سفتمادی سیرنا الی اول الظهر و نحن علی اهبه و حزر من اغاره الاكراد اللزین هم افه هزه الجهات، من الموصل الی نصیبین الی مدینه دنیصر یقطعون السبیل و یسعون فسادا فی الارض. و سكناهم فی جبال منیعه علی قرب من هزه البلاد المزكوره ولم یعن الله سلاطینهم علی قمعهم و كف عادیتهم. فهم ربما وصلوا بعض الاحیان الی باب نصیبین و لا دافع له‌م ولا مانع الا الله عز و جلز.
پێویست وابوو بنه‌ماكانی دینی ئیسلام به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو بكرێنه‌وه و خه‌ڵك فێری عه‌ره‌بی بكه‌ن تا له ئه‌نجامدا ئه‌م زمانه هه‌روه‌ها ئه‌م دینه به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بكرێنه‌وه، چونكه پێیان وابوو ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانی دینی ئیسلام له‌ناو خه‌ڵكی كورددا ڕه‌گی خۆی دابڕێژێت، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تیش دادهچهسپێت. له قورئاندا زیاتر له هه‌شت شوێن جه‌ختی له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی كراوه‌ته‌وه: (انا انزلنا قرانا عربیا لعلكم تعقلون…)
ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی له سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت و له سه‌رده‌مه‌كانی دیكه‌شدا (به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌بباسییه‌كاندا) باش توانییان به عه‌ره‌بیبوونی قورئان به‌كار بهێنن بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد. عه‌ره‌به‌كان سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوون، واشیان نیشان ده‌دا كه ئه‌مان مادام عه‌ره‌بن و قورئان به زمانی ئه‌وان هاتۆته خوار، ئیتر پێویسته عه‌ره‌به ئیسلامه‌كان كار نه‌كه‌ن و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدار بن، ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
لێره‌وه زمانی عه‌ره‌بی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی عه‌ره‌ب ـ ئیسلام ورده ورده هه‌یبه‌ت و پیرۆزی و گرێی خۆبه‌زل زانینی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و تاكه‌كه‌سی كورددا په‌یدا كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا كورد (وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌ستی عه‌ره‌ب ـ ئیسلام) هه‌روه‌ها تاكه‌كه‌سی كورد ورده ورده هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانینی له‌ئاست عه‌ره‌بدا په‌یدا كرد، به سه‌لاحه‌دینی ئهییوبیشهوه له ساڵانی 1100 دا كه‌وته خزمه‌تكردنی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بێهوودانه كه‌وتنه دروستكردنی وه‌همی سهیدایهتی بۆ خۆیان و دروستكردنی په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تیش له‌گه‌ڵ حوشتر و بیابان و خورما و هۆزه سهحراوییهكانی ده‌وروبه‌ری مه‌ككه و مه‌دینه، ده‌شبینین عه‌ره‌ب ئه‌م كاره‌یان پێ خۆش ده‌بێت و ئیتر پشتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ژیانی سه‌حرا دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌دووای خۆشگوزه‌رانی و ڕابواردن ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر حسابی كرێكار و جوتیاری نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ خۆیان ده‌چن شارستانییه‌تی ئه‌مه‌وی و عه‌بباسی دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانینه‌ی كورد و تاكه‌كه‌سی كورد له‌هه‌مبه‌ر عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌وڵدانه بێ مه‌عنا و بێهوودهیهی كورد بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی سهیدایهتی و خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سه‌حرا و مه‌ككه و مه‌دنییه… هه‌ڵبه‌تا له‌ناو ڕۆشنبیر و میر و میرزا و ئاغا و باشكاتبه كورده‌كاندا زۆر زیاتر بووه له‌چاو ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌سته له‌ناو پاڵه و وه‌رزێر و ڕهشوڕووتهكاندا هه‌بێت. ئه‌مه‌ش چونكه چینه ڕه‌شوڕووته‌كه، بێ مننه‌ت، پێویستی به‌مه نه‌بوو، به‌ڵام میر و نووسه‌ره‌كان، هه‌ر له شه‌ره‌فخانی بهتلیسییهوه له سه‌ده‌ی 17م تا ده‌گاته مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی له ساڵانی 1850دا ئه‌سڵ و فه‌سڵی خۆیان بردۆته‌وه سه‌ر ئه‌و بنه‌چانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر عه‌ره‌ب، یانیش هه‌مان گرێی خۆبه‌كه‌م زانییه كوردییه‌كه‌یان هه‌یه له هه‌مبه‌ر عه‌ره‌ب.
به‌م شێوه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م دیارده و دۆخانه‌ی ئاماژه‌مان پێ دان، كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌م هه‌رێمه كوردستانییه داگیركراوانهی كوردستان (كه‌ركووك، موسڵ، خانه‌قین..) له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته شۆڤیینییهكانی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ڕۆشنبیره ئیسلامی و شۆڤینهكانیشدا به نیشتمانی عه‌ره‌ب له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و كورد نابێ هه‌ر باسیشیان بكات!