Home / ناوداران / ئەلبەرت ئاینشتاین

ئەلبەرت ئاینشتاین

ئەلبەرت ئاینشتاین

1457798742939

 

;(لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ – کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥)زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە(E = mc2) کە ناسراوە بە “بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان” وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکیفیزیای نوێ دادەنرێت.  بیردۆزی لە زۆر بوارەکانیبیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن وڕووناکی و ھێزی کێشکردن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانیمیکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسیڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر ھەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەییدەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان(gravitational fields). پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی ھێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتیبڵاوکردەوە.

 

سەرەتای ژیانی و خوێندن

 

ئاینشتاین لە ئولم لە شانشینی ڤویرتمبێرگی سەر بەئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی لە ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ لەدایکبووە.دوای لەدایکبوونی بە ساڵێک واتە لە ساڵی ١٨٨٠بنەماڵەکەیان گواسترایەوە بۆ شاری میونخ.باوک و دایکی ئاینشتاین کەسانێکی خوێندەواربوون و خێزانێکی مامناوەندی جوولەکە بوون. باوکی ھێرمان ئاینشتاین بازرگانی خوری بوو وە دواتر کارگەیەکی کارۆکیمیایی بەڕێوەدەبرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنابوو.لە ساڵی ١٨٩٤ کۆمپانیاکەی باوکی شکستی ھێنا و بەھۆی گەڕان بە دوای کار و بازرگانیدا خێزانەکەی کەوتنەڕێ بۆ وڵاتی ئیتالیا و یەکەمجار چوونە شاری میلاندوای چەند مانگێک چوونە شاری پاڤیا، بەڵام ئاینشتاین لە شاری میونخ مایەوە بۆ درێژەپێدان بە خوێندن. تا لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ١٨٩٤ ئەویش چوو بۆ شاری پاڤیا لە ئیتالیا بۆ لای خێزانەکەی.

 

پاشان لە ساڵی ١٨٩٥ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئاینشتاین چووە شاری زیورخ لە وڵاتی سویسرا و چووە تاقیکردنەوەی پەیمانگای پۆلیتەکنیکی فیدڕاڵی سویس بەڵام لە تاقی کردنەوەکەدا دەرنەچوو بە تایبەتی لە زمانی فەڕەنسیدا، تەنھا لە وانەکانی فیزیا و بیرکاری نەبێت کە نمرەی بەرزی ھێنابوو تیایاندا.[بۆیە لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری پەیمانگا پەیوەندی کرد بە قوتابخانەی “ئارگاو کانتۆناڵ” لە شاری ئاراو کە یەکێک لە شارەکانی سویسرا و لەوێ بخوێنێت و پاش ساڵێک بتوانێت لە پۆلیتەکنیکدا بخوێنێت ئەمەش لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥-١٨٩٦.

 

سەردەمی پێگەیشتن

 

لە ساڵی ١٩٠١ز ئاینشتاین تەمەنی گەیشتە ٢١ ساڵ. پاشی ھەوڵدانێکی زۆر بۆ بەدەست ھێنانی کار توانی کارێک لە نووسینگەی موڵەت پێدانی داھێنان لە بێرن بەدەست بھێنێت، کە زۆری خوێندەوە دەربارەی زانا و فەیلەسووفەکان ، بەڵام نوسینەکانیانی بە دڵی ئاینشتاین نەبوون چونکە پێ وابوو کە زۆر قووڵ نین. لە ساڵی ١٩٠٥زئاینشتاین لە کاتی کارکردنی لە نووسینگەی تۆمارکردنی داھێنانەکاندا. چەندین بیردۆزی دانا ، ئەو کارەش وای کرد کە ساڵی ١٩٠٥ز ببێتە ساڵی شۆرش لە مێژووی جیھاندا.

 

بلیمەتی ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاشکرا نەبوو بوو تەنھا لای ھەندێ لە ھاوڕێیەکانی نەبێت، بەڵام بە کۆتایی ئەو ساڵە ئەم زانایە ئەڵمانیە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکانی جیھانی و سەرنجی زاناکانی فیزیایی لە ھەموو زانکۆکانی سویسرا بۆ خۆی ڕاکێشا ھەر بۆیە داوایان کرد کە پۆستەکەی لە نووسەر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانکۆ ، لە ساڵی ١٩٠٩ز وەکو سەرۆکی فیزیای بیردۆزی لە زانکۆی زۆریخ دەست نیشانکرا ، پاشان بەرەو زانکوی براگ بە ڕێکەوت لە ساڵی ١٩١٠ز تا ھەمان پۆست بگرێتە دەست بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ز ناچاربوو بەجێیبھێڵێت بەھۆی ھاوسەرەکەی کە ڕازی نەبوو زۆریخ بەجێبھێلێت، وە لە کاتی ئاشکرابوونی ڕاستی یەکێک لە نامۆترین بیردۆزەکانی لە ساڵی ١٩١٠ ، ئاینشتاین بوو بە دیار ترین زاناکانی جیھان ، وێنەکەی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ھەموو ڕۆژنامەکانی جیھان بڵاوبوەوە.

 

لە خوێندنگە

 

لە خوێندنگە،‌ ئەلبێرت، تەنھا قوتابییەک بوو کە جوولەکە‌بێت، لە نێوان ھەموو قوتابیەکانی تر کە کاتۆلیک بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەکان بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی، بووە مامۆستا لە زانکۆیەکیئەڵمانیا، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمەریکا و لە دەستنازییەکان ڕزگاری بێت، لە ساڵی ١٩٣٣دا.

 

کارە زانستییەکان

 

بە درێژایی ژیانی ئاینشتاین سەدان کتێب و وتاری بڵاوکردەوە. وە ھەروەھا بێجگە لەو کارە زانستییانەی کە خۆی ئەنجامی دان چەندین کار پرۆژەی تری لەگەڵ زاناکانی تردا کرد بۆ نموونە (کارەکانی بۆس-ئاینیشتاین) و ھەروەھا ساردکەرەوەی ئەنیشتاین.

 

پەڕەکانی ١٩٠٥

 

لە ساڵی ١٩٠٥ کە بە ساڵی (دەرئاسا “موعجیزە”ی ئاینشتاین) ناسراوە چوار لێکوڵینەوەی زانستی بڵاوکردەوە، یەکەمیان دەربارەی شیکردنەوەی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (Photoelectric Effect) بوو، دووەمیشیانجوڵەی براونی (Brownian motion)ی گەردەکان و سێیەمیش بۆ بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت بوو وە چوارەمیش بۆ ھاوکێشەی بەناوبانگی یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ئەم چوار لێکۆڵینەوەیەی لە ڕۆژنامەی زانستی “ساڵنامەی فیزیا” بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٠٥. دوو لێکۆلینەوەی دووایی بنەڕەتی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی بوون کە ھاوکێشەی وزەی بەرھەم ھێنا (E = mc2)، کە بە ھۆی ئەم ھاوکێشەیە توانرا ووزەیەکی زۆر بەدەست بھێندرێت ئەویش بەگواستنەوەی بەشێکی زۆر بچووکی بارستە بۆ وزە کە (وزەی گەردیلەیی) بوو. لە ساڵی ١٩٢١ئاینشتاین یاسای دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی دۆزیەوە (واتا گۆڕانی تیشک بۆ کارەبا) کە زاناکانی سەردەمەکەی تووشی سەرسوڕمان کردبوو.

یەکسانی بارستە و وزە, E = mc2(ھەروەھا بە بۆ دەرکەوتنی، توانای ھێزی ڕاکێشان بۆ لارکردنەوەیڕووناکی), ھەبوونی وزەی وەستاو، و بنچینەکانی وزەی ناوەکی.

 

لیندا تبۆرگی ھاوڕێی دەربارەی ئاینشتاین دەڵێت : “لەبەرلین دوو جۆر لە فیزیاگەران ھەبوون، جۆری یەکەم ئاینیشتاینە و جۆری تریش ھەموو فیزیاگەرانی تربوون”.

 

بۆمبی ئەتۆمی

 

ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٢١ لەو کاتەی کەخەڵاتی نۆبێلی لە فیزیادا وەرگرت

 

لە ساڵی ١٩٠٧دا یاسای یەکسانیی وزە ‌و بارستاییدۆزییەوە. یاساکە دەڵێت: وزە = بارستایی * دووجای خێرایی ڕووناکی. بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزە‌ی جیاکراوی ناو ناوکی یۆرانیۆمبدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەکەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوکی و ھەروەھا بۆمبی ئەتۆمیدروست کران. ئەلبێرت خاوەنی ھەردوو بیردۆزی بەشیی تایبەتی کە بڵاو کرایەوە لە ساڵی ١٩٠٥، ھەروەھا بیردۆزی بەشیی گشتی، ئەمیشیان لە ساڵی ١٩١٥دا بڵاو کرایەوە، کە ھەردووکیان لە بەرزترین ئاستی ئاڵۆزیدان.

 

یەکێک لە دۆزەرەوەکانی دیاردەی کارەبایی، ئەویش دیاردەی چوونەدەرەوە یان دەرپەڕینی ئێلیکترۆنەکانلەسەر ڕووی کانزا‌وە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی ھەبێت لەگەڵی. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (Particle) ھەڵسوکەوت دەکات. ئاینشتاین لێکۆڵینەوەی زۆری ھەیە گرینگترینیان بیردۆزی ڕێژەییە‌ بڵاوکراوەی ساڵی ١٩٢٣یە، وە پەرتووکی (نباە الکون) ئەمیشیان ھی ساڵی ١٩٣٢ە.

 

سیاسەت

 

پارتە سیاسییەکان ھەوڵیاندا بەشداری سیاسی پێی بکەن، بەڵام ئەو ھەردەم دەیگوت (کە من بۆ سیاسەت دروست نەکراوم، لەبەر ئەوە دوورکەوتنەوە لە خەڵک و تەنیایی ھەڵبژارد و وتی تاکی بە تەنیا دەتوانێت بیربکاتەوە و شتی بەسوود و نوێ دابھێنێ کە کۆمەڵ پێی تەواو دامەزراو دەبێت) ئاینشتاین زۆر داوەتنامەی بۆ ھاتبوو بەھۆی ناوبانگی بیردۆزی ڕێژەییەکەی، وە ھەرجارێک کە وانەی پێشکەش دەکرد، بە ئاھەنگێکی گەورە پێشوازی لێدەکرا بە ئامادەبوونی گشت خەڵک و ئەوانەش کە ھاتبوون بۆ ناسینی ئەو پیاوە گەورەیە، ھەرچەندە کە لە بیردۆزی ڕێژەیی تێناگەن، بەڵام گرنگی خەڵک بۆ ئەو بێ وێنەبوو.

 

لە ڕاپۆرتی نێردراوی فەلەکناسی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩١٩ز دا ھاتووە کە ڕاستی بیردۆزی ئاینشتاین دەربارەی لاربوونیتیشک لە کاتی ڕۆیشتنی بە ئاسماندا گرنگترین ھۆکارەکانی ناوبانگی بوون بەڵام چونکە بە ڕەگەز ئەڵمانی بوو بۆیە ناوبانگەکەی لە ئینگلتەرا کەم بوو، بەڵام مالدین داوەتی کرد بۆ ئینگلتەرا و لە کاتی پێشکەشکردنی بۆ ئاینشتاین ووتی (ئەوەی کە ئیسحاق نیوتن لە سەدەی ھەژدەھەمدا کردی، ئاینشتاین لە سەدەی بیستەمدا دەیکات. ئاینشتاین حەزی لە ئاشتی بوو و ڕقی لە جەنگ بوو، لە بانگەوازێکیتەلەڤیزیۆنیدا بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ترومان ، ئاینشتاین وتی: “دەبوایە سەرەتا پێشبڕکێی خۆ پڕ چەککردن لە پێناو بەرگری لە خۆکردن بووایە، بەڵام ئەمڕۆ شێوازێکی شێتانەی پێوە دیارە، چونکە ئەگەر کار بەم شێوەیە بڕوا، ئەوا لە داھاتوو ھیچ ژیان لەسەر زەویدانامێنێت”.

 

مردن وە دوای مردن

 

ئاینشتاین لە بەرلین نیشتەجێبوو کە میوانەکانی لە سەرانسەری جیھان دەھاتن بۆ لای و گوێیان لە قسەکانی دەگرت، تا ساڵی ١٩٢٩ کاتێک تەمەنی گەیشتە پەنجا ساڵ بڕیاری ونبوونیدا و کەس نەیزانی لە کوێ دەژیت، لە ١٨ی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری پرینستۆن لە ویلایەتینیوجێرسی لە ئەمریکا ئاینشتاین کۆچی دوایی کرد. زۆر لە زانکۆکان پێشبڕکێیان بوو تا مێشکی ئەم پیاوە بەدەست بھێنن تا نھێنیەکانی ئەم زانایە بزانن.

 

ئەلبێرت ئاینشتاین پلەی گەورەترین زانای لە جیھاندا بەدەستی ھێنا، پاشان ئیسحاق نیوتن لە دوای ئەو دێت، و ئەم پلەیەی لە گۆڤاری جیھانی پێبەخشرا کە سەد زانا لە بەناوبانگترین زاناکانی ئەم بوارە بەشداریان تێدا کرد. زانا برایت جرین لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکی دەڵێت: “تیۆرەکانی ئاینشتاین بە تایبەتی بیردۆزی ڕێژەیی ھەموو بیروڕایەکانی سەبارەت ، بۆشایی ئاسمان و کات گۆڕی، کە لە جیاتی ئەم دووانە جیھانێکی سەیر و جوڵاوی پێشکەش کرد کە بۆشایی و کات تێیدا دەجوڵێنەوە ھەرچەندە بیروڕا.

 

 

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …