کورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیمامی الطبری (موفه‌سیری قورئان)
عومەر عەلی
میژووی ئیسلامی پڕیه‌تی له که‌ڵه پیاو، که‌چی زۆرێکمان لێیان بێ ئاگاین! وه هه‌روها پڕیه‌تی له که‌ڵه ژن که‌چی زۆرمان هه‌ر ناشیان ناسین! له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو جوامێرانه بناسین و بیان که‌ین به پێشه‌نگ و سود وه‌رگرتن لێیان،که‌سانی وا ده‌ناسین باسکردنیان دڵ تێك ده‌دات. با ئاوڕێك له خۆمان بده‌ینه‌وه‌و چیتر خۆمان به که‌سایه‌تی ناشایسته‌وه خه‌ریك نه‌که‌ین. ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که دوورن له‌به‌ها جوان و شایسته‌کانی ئیسلامه‌وه، له‌بری ناسینی که‌سێکی یاری چی وه‌یان گۆرانی بێژ، با که‌ڵه پیاوێکی وه‌ك طبری بناسین وه‌یان سومه‌ییه بناسین بۆ نمونه. وه‌رن با پێکه‌وه بزانین طه‌به‌ری کێ یه؟ ئه‌و که‌ڵه پیاوه بۆ خوا سوڵحاوه، ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی که ژیانی پڕ بوو له به‌ها به‌رزه‌کانی ئیسلام، ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی که هه‌موو ژیانی هه‌ر خزمه‌تکردن بوو، ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی به باسکردنی هه‌رشتی چاك به بیردا دێنێت، ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی که زیندووه له دڵه‌کانماندا، ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی که له‌به‌ر سه‌رقاڵی به ئه‌م په‌یامه پاکه‌وه مه‌جالی نه‌بوو ژن بهێنێ، باسکردنی که‌ڵه پیاوێکی وه‌ك ئیمامی طه‌به‌ری له نوسینێکی له‌م شێوه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت شایسته‌ی بێت، به‌ڵام ئومێد ده‌که‌م، که دڵه‌کانمان بجوڵێنێ بۆ به‌دواچونی زیاتر له باره‌یه‌وه‌و، وه بۆ به‌دواچونی زیاتر ئه‌وکه‌سانه‌ی که پڕن له مێژووی ئیسلامی‌دا، وه چیتر کاتی خۆمان بهشتی بێ به‌هاوه نه‌به‌ینه سه‌ر، چونکه بێگومان پرسیارمان لێ ده‌کرێت له کاته‌کانمان که له چیدا به‌سه‌رمان بردووه.
ناوی ته‌واوی ناوبراو:محه‌مه‌دی کوڕی جه‌ریری طه‌به‌ری یه ئیمامی موفه‌سیره‌کان. وه هه‌روه‌ها ناسراوه به باوکی جه‌عفه‌ر (أبو جعفر) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ژنیشی نه‌هێناوه، وه منداڵیشی نه‌بووه به‌ڵام ئه‌و کونیه له سونهتهوهیه.
ئیمامی طه‌به‌ری له شاری ئامول (آمل) له‌دایك بووه که شارێکه له هه‌رێمی ته‌برستان (طبرستان) ساڵی 224 ی هیجری، وه کۆچی دوایی کردووه له به‌غداد ساڵی 310 ی هیجری واته هه‌شتاو شه‌ش ساڵ ژیاوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێی ده‌ڵێن طه‌به‌ری چونکه خه‌ڵکی (طبرستان)ه وه طهبرستانیش وڵاتێکی به‌رفراونه که ده‌که‌وێته لای ده‌ریایی قه‌زوینه‌وه شیمالی ئیران.
ئیمامی طه‌به‌ری له ئامێزی باوکی‌دا گه‌وره بوو که پیاوێکی ئیماندار بوو، باوکی خه‌وێکی بینیبوو که خه‌وه‌که‌ی بۆ هاوڕێیه‌کی گه‌ڕاندبووه‌وه پێی وتبوو کاتیك که کوڕه‌که‌ت گه‌وره بوو گونجاو وه له‌بار ده‌بێت بۆ دینی خوا، وه زانا ده‌رده‌چێت له ئاینی ئیسلام، وه باوکیشی زۆر پێداگرو یارمه‌تی ده‌ری بووه له‌سه‌ر زانیاری و به‌دواچونی شه‌رعی هه‌ر له منداڵی ئه‌و ئیمامه به‌ڕیزه‌وه.
ئیمامی طه‌به‌ری هه‌ر له منداڵیه‌وه سه‌رقاڵی زانیاری شه‌رعی بوو هه‌تا کۆچی دوایی کرد، له‌به‌ر ئه‌وه ژنی نه‌هێنا، ژن هێنان یه‌کێکه له سونه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت به‌ڵام ئیمامی طه‌به‌ری ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی زانیاری و خزمه‌تکردن بوو به ئیسلام ده‌رونی خۆی داوای ژنی نه‌ده‌کرد له‌به‌ر زۆری سه‌رقاڵی له‌و بواره‌دا. لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و که‌سانه‌ی که توشی تاوان و کاری خراپه ئه‌بن خۆیان سه‌رقاڵ ناکه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌کاری خێره‌وه ئه‌گینا ئه‌و بۆشاییه نابێت بۆ که‌وتنه تاوانه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پرسیاریان له سه‌عید نه‌وره‌سی کردبوو به پیری ووتیان بۆ ژنت نه‌هێناوه ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی له‌بیرم چوو، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆیدا پێیان بوتایهم ده‌م هێنا. وه زۆرێك له‌زانایان به‌م شێوه سه‌رقاڵ بوون که مه‌جالی ژن هێنانیان نه‌بووه. وه مامۆستایه‌ك به‌ناوی عبدالفتاح أبو غذة ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت کتێبێکی هه‌یه به‌ناو (العلما‌ء العزاب الذین آثروا العلم علی الزواج). باسی زۆرێك له‌و ئیمامانه‌ی که ژنیان نه‌هێناوه باسیان ده‌کات له‌و کتێبه‌دا.
ئیمامی طه‌به‌ری هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر کرد کاتێك ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بوو، وه ئیمامه‌تی بۆ خه‌ڵك ده‌کرد له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا، وه فه‌رمووده‌ی ده‌نوسی له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا!
لای کۆمه‌ڵیك زانایانی شاره‌کی خۆی خوێندویه‌تی له (آمل) وه دواتر له زانایانی ووڵاته‌که‌ی، وه زانایانی ڕه‌ئی، وه دواتر ڕۆشتووه بۆ ئێران و عێراق بۆ فێربوونی عیلم و زانیاری. وه کۆمه‌ڵیك سه‌فه‌ری زۆری تریشی کردووه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ به‌سره‌و، کوفه‌و، به‌غدادو،شام و، میسر، وه‌لای کۆمهڵێكی زۆر زانا خوێندویه‌تی. وه دواتر ڕۆشتووه بۆ به‌غدادو ماوه‌ته‌وه تیایدا تا مردن.به‌غداد به‌ڕاستی مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیاری بوو هه‌روه‌ك چۆن ئێسته جێگه‌ی شه‌ڕو شۆڕو فیتنه‌یه.
ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزه خۆی یه‌کلای کردبووه‌وه بۆ فێربوون و فێرکردن و مامۆستایی و کتێب نوسین، تا وای لێهات بووه یه‌کێك له زانا هه‌ره گه‌وره‌کانی به‌غداد، وه کۆمهڵێكی زۆر زانیاری کۆکرده‌وه، وه دواتر به‌و شێوه‌یه مایه‌وه نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵ! هه‌موو ئه‌و ماوه پێنوسه‌که‌ی وشك نه‌ده‌بووه‌وه وه هه‌وڵدانی که‌می نه‌ده‌کرد وه زۆر لێهاتوو کارا بوو. وه کۆمه‌ڵێك کتێبی جگه له‌و هه‌موو کتێبه‌ی که نوسی بووی، ته‌وای نه‌کرد کۆچی دوای کرد. وه په‌رتوك و نوسراوه‌کانی ئیمامی طه‌به‌ری گه‌شته شه‌ست هه‌زار په‌ڕه!!! وه ئه‌وه هه‌مووی به پشتیوانی خوا‌و به‌ره‌که‌ی ئه‌و له‌سه‌ری. لێره‌دا پرسیارێکم بۆ دروست بوو باشه ئه‌گه‌ر به بڕوانامه‌ی ئه‌مڕۆ بێت چ پله‌یه‌ك بۆ ئیمامێکی ئاوا بکه‌ین ده‌بێت چ بڕوا نامه‌یه‌کی پێ ببه‌خشرێت؟.
ئیمامی طه‌به‌ری شێوه‌ی ئه‌سمه‌ر بوو، وه لاشه‌یه‌کی باریك و چاوی گه‌وره بوو، زمانی زۆر پاراو بوو، قژی ڕه‌ش بوو وه قژی هه‌ر به‌ڕه‌شی ماوه هه‌تا کۆچی دوایی کرد!.
ئیمامی طه‌به‌ری ترێ و هه‌نجیری ته‌ڕی ده‌خوارد، وه زه‌یت و نان وشیری حه‌یوانی ده‌خوارد، وه گۆشتی سوریشی ده‌خوار، به‌ڵام خورماو هه‌نگوین و کونجی نه‌ده‌خوارد وه هه‌روه‌ها گۆشی قه‌ڵه‌و وچه‌ور چونکه نه‌خۆشی مه‌عیده‌ی هه‌بوو. وه کاتێك نانی ده‌خوار بۆ هه‌موو تیکهیهك ناوی خوای ده‌هێنا! زۆر بێ ده‌نگ و هێمنانه نانی ده‌خوار.
ئیمامی طه‌به‌ری کاته‌کانی خۆی دیاری کردبوو، وه خشته‌یه‌کی بۆ دانابوو که چه‌ند په‌رتوك بنوسێت وه‌چه‌ند ده‌رس بڵێته‌وه، وه هه‌روه‌ها بۆ په‌رستنه‌کان و خه‌ویش. به‌ڵام زۆر که‌م ده‌خه‌وت تۆزێك پێش نیوه‌ڕۆ ده‌خه‌وت وه دواتر نوێژی نیوه‌ڕۆی ده‌کرد، وه دواتر ده‌ینوسی تا کاتی عه‌سر، وه ده‌رده‌چوو بۆ نوێژی عه‌سر، له مزگه‌وت ده‌بوو تا نوێژی مه‌غریب وه دواتریش ده‌رسی پێ ده‌وتن تا نوێژی عیشا، وه دوای نوێژی عیشا ده‌گه‌ڕاوه بۆ ماڵ وه سه‌رقاڵ ده‌بووه‌وه به نوسین و کتێب دانان وه ڕێگه‌ی به هیچ که‌سێك نه‌ده‌دا بێته لای مه‌گه‌ر بۆ کارێکی زۆر گرنگ نه‌بوایه، بۆ ئه‌وه‌ی کاتی لێ نه‌گرن و به‌رده‌وام بێت له نوسین. سبحان الله به‌راوردی ئه‌وه بکه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی خه‌ڵکدا زۆرێك تا به‌یانی ئاماده‌یه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و گورانی بکات به‌ڵام تاقه‌تی نیه کتێبێك هه‌ر بیخوێنێته‌وه نه‌ك بینوسێت؟!
یه‌کێك له قوتابیه‌کانی ئیمامی طه‌به‌ری ده‌ڵێت: ئیمام کاته‌کانی دابه‌ش کردبوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و دینه‌که‌ی و وه کۆی خه‌ڵکی و مسوڵمانان.
وه طه‌به‌ری زۆر دونیای به که‌م گرتووه، وه زۆر به‌ره‌و حه‌ڵاڵ چوه‌وه، دوور بووه له‌حه‌رام.
زۆر سوپاسگوزار بووه به که‌می ماڵ ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه، وه دیاریی و ماڵی وه‌رنه‌گرتووه له سه‌رۆك و ناوداره‌کان.
جارێکیان کتێبێکی به‌ناو(الخفیف)ه نوسی وه سه‌رۆکی ئه‌و کاته عه‌باسی کوڕی حه‌سه‌ن هه‌زار دیناری وه‌ك خه‌ڵاتێك بۆ نارد به‌ڵام ئیمامی طه‌به‌ری وه‌ری نه‌گرت و گه‌ڕاندیه‌وه. به‌ڕاستی هه‌ر دێڕێك له‌مانه کۆمه‌ڵێك شتی زۆری لی وه‌رده‌گیرێ به‌ڵام له‌به‌ر کورتکردنه‌وه‌ی باسه‌که نایان نوسین، به‌ڵام لێره‌دا زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی که بڵێین چه‌ندن ئه‌و که‌سانه‌ی که کاری ناڕه‌واو فێڵ و فڕ ده‌که‌ن له‌م و له‌و به‌بێ گوێدانه هیچ شتیك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتێك وه‌رگرن. ئه‌مه په‌روه‌رده کردنی ئیسلامه که کاری دڵسۆزی و باش و ڕه‌وا بکه‌یت لهبهرخواو ماڵ و سامانی دونیا له‌خشته‌ت نه‌با.
وه کتێبێکی تری نوسی له‌سه‌ر ئه‌حکامه‌کانی وه‌قف، خه‌لیفه المقتدر بانگی کرد وه ویستی خه‌ڵاتێکی بداتێ وه به‌هه‌زاره‌ها دیناری خسه به‌رده‌ستی وه‌ری نه‌گرت قبوڵی نه‌کرد، وه پێی ووت هه‌ر هیچ نه‌بێت به گوێره‌ی پێویستی خۆت لێی ببه هه‌ر قبوڵی نه‌کرد وه ووتی ده‌ی ده‌بێت هه‌ر داوای شتێك بکه‌ین ئه‌گینا وا نابێت ئه‌ویش ووتی ئه‌گه‌ر که‌سێك بنێریت بۆ به‌رده‌م مزگه‌وته‌کان بۆ به‌رگری کردن له‌و سواڵکه‌رانه‌ی که ئازاری نوێژ خوێنه‌کان ده‌ده‌ن له ڕۆژانی هه‌ینی دا.
وه ئیمامی طه‌به‌ری هه‌رگیز جوێن و زه‌می که‌سی نه‌کردووه زۆر زمان پارێز بووه. زۆر خۆ به‌که‌م گروو به ئه‌ده‌ب بووه به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی و قوتابیه‌کانی هه‌رگیز خۆی به گه‌وره نه‌زانیوه به‌هۆی عیلم و زانیاریهکانیهوه. وه زۆر جوامێر بووه به‌رانبه‌ر به ڕاستی وه زیره‌ك بووه به‌رانبه‌ر خراپه، گوێی له تانه‌و لۆمه‌ی خه‌ڵکی نه‌داوه. له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه شافعی مه‌زهه‌ب بووه تا دواتر خۆی بوو به موجته‌هید و خاوه‌نی مه‌زهه‌بی سه‌ربه‌خۆ به ناوبانگه به مه‌زهه‌بی الجریري به‌ڵام ئه‌م مه‌زهه‌به زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو له‌به‌ر نه‌بوونی قوتابی له‌و بواره‌دا.
وه ئیمام به‌ڕه‌حمه‌ت بێت خاوه‌نی ته‌فسیرێکی ناودارو نایابه‌و وه ڕێگه‌ی ته‌فسیره‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌ما قبوڵکراوهکانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت بۆ نمونه ته‌فسیری قورئان به قورئان وه دواتر به سونه‌و، ووته‌ی هاوه‌ڵان و زمانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها، وه‌ك له (ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌شی ته‌فسیر) ئاماژه‌مان پێ کرد.
ئه‌مه ته‌نها کورته‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر ئه‌و ئیمامه به‌رێزه هه‌شتا ساڵ خزمه‌ت و تێکۆشان له‌پێناو ئه‌م په‌یامه پاکه‌دا ناتوانرێت له جۆرهنوسێنێکی وادا مافی ته‌وای خۆی پێ بدات، به‌ڵام وه‌ك وتمان و دوباره‌شی ده‌که‌ینه‌وه هیوادارین ئه‌م نوسینه بمانجوڵێنێ بۆ زیاتر تێگه‌شتن له ژیانی ئه‌م ئیمامه بهڕیزهو وه ئه‌و هه‌موو که‌ڵه پیاوه‌ی که له مێژووی ئیسلامی‌دا هه‌ن. ئیتر به‌سه خۆ سه‌رقاڵکردن و کات کوشتن به ژیان نامه‌ی گۆرانی بێژ‌و مومهسیلهکان و یاریچیه‌کان ئه‌وانه‌ی که دوورن له‌هه‌موو پیرۆزی و به‌ها جوانه‌کانی ئیسلام با له‌بری ئه‌وانه له‌م جۆره ئیمامانه بکه‌ینه پێشه‌نگمان و چاویان لێبکه‌ین تا به ئومێدی ئه‌وه‌ی کاره‌کانمان له چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌رنه‌چێت و کاته‌کانمان به‌خێرو پاداشت به‌سه‌ر ببرێت… جا داواکارم له خوای گه‌وره یارو یاوه‌رو یارمه‌تی ده‌رمان بێت و گونجاومان بکات بۆ پاراستن و گه‌یاندنی په‌یامه پاکه‌که‌ی خۆی و بمانگه‌یه‌نێت به‌هه‌موو ئه‌و که‌ڵه پیاوانه‌ی که ژیانیان کۆتایی پێهات له خزمه‌تکردنی ئه‌م دینه‌دا امین
ن:مه‌لا عومه‌ر
سه‌رچاوه
تعریف الدارسین بمناهج المفسرین، دکتۆر صلاح عبدالفتاح الخالدي