ئایا ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ سه‌ددام هه‌ڵكردبوو بۆ په‌لاماردانی ئێران
نووسینی: هاڵ بڕاندز
وه‌رگێڕانی: د. صابر حسن رسول
كۆلێژی سانفۆرد بۆ سیاسه‌تی گشتی، زانكۆی دیوك، وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
به‌شی دووه‌م
سیاسه‌تی ئه‌مریكی: گڵۆپی سه‌وز نه‌دراوه
هه‌رچه‌نده ئاسان نیه بیسه‌لمێنین كه كارته‌ر و هاوكاره‌كانی هه‌وڵیان نه‌داوه هانی سه‌ددام بده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، به‌ڵام چه‌ندین هۆكاری سه‌رنجڕاكێش له‌به‌رده‌سته كه گومان ده‌خه‌نه سه‌ر تێزی گڵۆپی سه‌وز. یه‌كه‌م هۆكار حه‌قیقه‌تێكی ساده‌یه، دوای زیاتر له سی ساڵ گوایه ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكردووه، هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر ده‌ست نیه ئه‌وه بسه‌لمێنێت. تا ئێستا هیچ نووسه‌رێك نه‌یتوانیووه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی بخاته به‌ر ده‌ست كه بیسه‌لمێنێت له ته‌مووزی ١٩٨٠برجینسكی چاوی به سه‌ددام كه‌وتووه، یان بیسه‌لمێنێت كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگریان داوه به به‌رپرسانی عێراق وه‌ك هانده‌رێك بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تۆمار و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵگریی له ئاستی باڵای سیاسه‌تی ئه‌مریكا له كتێبخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كارته‌ر و ئه‌رشیفی ئاسایشی نیشتمانی به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌ون. له‌باره‌ی تۆماره عێراقیه‌كانه‌وه كه تازه كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ست توێژه‌ران، دوای به‌دواداچوونم بۆم ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌و جۆره له تۆماره‌كانی ڕژێمی به‌عسدا بوونی نیه.
تاكه به‌ڵگه‌یه‌ك كه شایه‌نی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه بریتیه له یاداشتی ئهلیهگزهندهر هه‌یگ-ی یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك ڕێگان دوای گه‌شتكردنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نیسانی ١٩٨١ دا. هه‌یگ پوخته‌ی گفتوگۆكانی له میسر و سعودیه و ئیسرائیل به‌م جۆره نووسیوه‌ته‌وه: ”دڵنیابوومه‌وه سه‌رۆك كارته‌ر له ڕێگه‌ی مه‌لیك فه‌هده‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ عێراق هه‌ڵكردووه تا جه‌نگ دژی ئێران به‌رپا بكات“.
ئه‌مریكا گرنگی به پرسی جه‌نگ نه‌داوه
هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌ی تێزی گڵۆپی سه‌وز ده‌هێنرێته‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی یاداشته‌كه‌ی هه‌یگ به ته‌مومژاوی ماوه‌ته‌وه. وه‌ك ته‌واوی ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌ریده‌خات، قسه‌ی هه‌یگ له‌باره‌ی گڵۆپی سه‌وز گوزارشت ناكات له دانپێدانانی هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری پلانێكی له‌و جۆره بووبێت، له‌كاتێكدا له سێپته‌مبه‌ری ١٩٨٠ هه‌یگ هیچ پێگه‌یه‌كی له حكومه‌تدا نه‌بوو، به‌ڵكو قسه‌كانی زیاتر خوێندنه‌وه‌ی خۆیه‌تی بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی له كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌به‌وه وه‌ریگرتووه كه به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كان بووه، به‌ڵام نه‌زانراوه ئه‌و كه‌سایه‌تیه كێیه. كه‌واته یاداشته‌كه‌ی هه‌یگ ته‌نها به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌یگ پێیوابووه تێزی گڵۆپی سه‌وز ڕاسته. هه‌یگ بۆخۆی پێناچێ به گرنگیه‌وه له‌م قسه‌یه‌ی ڕوانیبێت، چونكه یاداشته‌كه‌ی هه‌یگ ته‌نها به یه‌ك دێڕ باسی له‌م پرسه گرنگه كردووه و بازی داوه‌ته سه‌ر پرسی دیكه. بۆیه مێژووناسێك گومان ده‌خاته سه‌ر ڕاست و دروستی ئه‌و زانیاره‌ی به هه‌یگ گه‌یشتووه. وه‌ك لۆید گارنه‌ر ده‌ڵێ،”له‌وانه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌یگ زیاده‌ڕه‌وی كردبێت“.
سه‌رچاوه‌ی تر كه پشتگیری تێزی گڵۆپی سه‌وز ده‌كه‌ن جێگه‌ی متمانه نین و گومانیان له‌سه‌ره. ئه‌م حه‌قیقه‌ته له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندین نووسه‌ری وه‌ك فهیازمانیش و دیلیپ هیرۆ زیاتر قسه‌كانی عه‌بدول حه‌سه‌ن به‌نی سه‌در وه‌ك به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه، كه له ده‌ستپێكی جه‌نگدا سه‌رۆكی ئێران بووه. له ئۆكتۆبه‌ری ١٩٨٠ دا، بانی سه‌در بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر پلانگێڕی عێراق و ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ داگیركردنی ئێران یان ڕێكخستنی كوده‌تایه‌ك دژی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران. له‌یاداشتێكدا كه له فه‌ڕه‌نسا له كۆتایی هه‌شتاكان و له ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٩١ بڵاوبووه‌وه، به‌نی سه‌در زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دواوه و ووتوویه‌تی ئه‌مریكا پشتگیری پلانی لایه‌نگرانی شای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری عێراق دووباره ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، هه‌روه‌ها هانی سه‌ددامی داوه بۆ داگیركردنی ناوچه‌ی خوزستان و دابه‌شكردنی ئێران بۆ پێنچ هه‌رێم و ته‌ناته ڕێنمایی وورد دراوه به عێراق بۆ په‌لامار دانی ئێران له سێپته‌مبه‌ری ١٩٨٠.
به‌ڵام نابێ بانگه‌شه‌كانی به‌نی سه‌در وه‌ك حه‌قیقه‌ت سه‌یربكرێن.له‌لایه‌كه‌وه ئێران كه وه‌ك شه‌یتانی گه‌وره له ئه‌مریكا ده‌ڕوانێت، ئامانجی ڕوونی هه‌بوو له تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا به پلانگێڕی له په‌لاماری عێراق بۆ سه‌ر ئێران. له‌لایه‌كی تره‌وه، نه به‌نی سه‌در و نه هیچ كام له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی ده‌گوازنه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌ڵگه‌ی مهملوس بخه‌نه ڕوو كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و تۆماتهنه بێت. بڕوس لاینین – ی شارهزاوی بواری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئێران كه پێشه‌كی بۆ چاپی ئینگلیزی كتێبه‌كه‌ی به‌نی سه‌در نووسیوه، ده‌ڵێ نه خۆی و نه خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كه نه‌یانتوانیوه قه‌ناعه‌ت به به‌ڵگه‌كانی به‌نی سه‌در بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ:”له پشت هه‌ر دارێك ده‌ستێكی ده‌ره‌كی هه‌یه كه ڕه‌گه‌كانی ده‌گرێت و ڕێگری ده‌كات ئێران گه‌شه‌بكات“.
سه‌دام و برجینسكی كۆبوونه‌ته‌وه؟
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌ڵگه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ناوه‌ڕۆكی تێزی گڵۆپی سه‌وز گوایه سه‌ددام و برجینسكی له عه‌ممان كۆبوونه‌ته‌وه، پێناچێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره ئه‌نجام درابێت. دوو نووسه‌ری ژیاننامه‌ی مه‌لیك حوسێن (كه گوایه ئه‌و ناوه‌ندگیری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه) لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وكاته‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌رده‌ن كردووه، به‌ڵام هیچیان ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ناكه‌ن له عه‌ممان. هه‌روه‌ها ناگونجێ برجینسكی له گه‌شته كورته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌غدا لای دابێت. له‌وباره‌یه‌وه گره‌ی سیك ده‌ڵێ،”به‌لای كه‌مه‌وه ڕۆژانه ١٤ سه‌عات له‌گه‌ڵی بووم له گه‌شته كورته‌كه‌یدا بۆ ئه‌رده‌ن، ده‌توانم گه‌واهی بده‌م به‌دڵنیاییه‌وه عێراق به‌شێك نه‌بووه له ئه‌جێندای گه‌شته‌كه، هه‌روه‌ها برجیسكی له ڕووی فیزیكیه‌وه نه‌یتوانیوه سه‌ردان بۆ به‌غدا بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌و نه‌خه‌وتبێت و به نهێنی گه‌شتی كردبێت بۆ به‌غدا“. پێده‌چێ ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گوماناویه‌وه سه‌رچاوی گرتبێت، ئه‌ویش پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران بووه بۆ لێدان له ناوبانگی ڕژێمی عێراق.
نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی مه‌لموسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ددام و برجینسكی یان هه‌ر جۆره هاریكاریه‌كی تر خۆی له خۆیدامانای ئه‌وه نیه كه گڵۆپی سه‌وز نه‌بووه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌سته كه ده‌ریده‌خات ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر پێشبینی مه‌ودای فراوانی جه‌نگی عێراقیان-ئێرانی نه‌كردبوو له مانگی سێپته‌مبه‌ری ١٩٨٠، كاتێكیش جه‌نگه‌كه ڕوویدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا نیگه‌ران بوون،و ته‌نانه‌ت ڕاچڵهكین.
جه‌نگی عێراق-ئێران لوتكه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌یه له ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠. سه‌ره‌تا سه‌ددام هیواخواز بوو كه شۆڕشی ئێران ده‌سه‌ڵاتێكی میانڕه‌و به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵام هه‌ڵكشانی ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ئاینی كه شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیكۆلاریستی به‌غدای ده‌خسته ژێر پرسیاره‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری ئێران بۆ كورد و شیعه و هاندانی ئێران بۆ ڕاپه‌ڕین دژ به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له وووڵاتانی كه‌نداو. وه‌ك كاردانه‌وه، سه‌ددام سه‌ركوتی چالاكوانه ئاینی و سیاسیه‌كانی شیعه‌ی كرد، هه‌زاران شیعه‌ی له ووڵات ده‌ركرد كه هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ ئێران. له‌سه‌ره‌تای ١٩٨٠، تاران داوای له‌سه‌ركارلادانی سه‌ددامی كرد كاتێك ڕادیكاڵه شیعه‌كان هه‌وڵی تیرۆركردنی تارق عه‌زیزی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیان دا. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ددام زیاتر سه‌ركوتی حیزبی ده‌عوه‌ی شیعه‌ی كرد و فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ئایه‌توڵڵا موحه‌مه‌د سه‌دری ده‌ركرد و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی جه‌نگی كرد. توندوتیژی و به‌ربه‌ره‌كانی له‌سه‌ر سنووره‌كان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندو ڕۆژی ٢٢ی سێپته‌مبه‌ری ١٩٨٠ سوپای عێراق سنوری ئێرانی به‌زاند.
به‌ڵام ئه‌وكات هه‌نگاوه‌كانی په‌رپابوونی جه‌نگ پچڕ پچڕ بوون و چاودێران له ده‌ره‌وه به ڕوونی ڕووداوه‌كانیان نه‌ده‌بینی. له ساڵی ١٩٧٩ ه‌وه، ناو به‌ناو پێكدانان له‌سه‌ر سنوور ڕوویدابوو و ئاستی گرژیه‌كان ههڵشان و داكشانیان به‌خۆوه بینیبوو له‌ماوه‌ی هه‌ژده مانگی دوای هه‌ڵاتنی شا له ئێران. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ددام له ته‌مموزی ١٩٧٩دا هاته حوكم، بۆ ماوه‌یه‌ك ململانێكانی ئارامكردهوه. كاتێك ته‌نگژه‌كان لهسهرهتای١٩٨٠ سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، دووباره سه‌ددام دۆخه‌كه‌ی ئارام كرده‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی كوده‌تای نوژه بتوانێ خومه‌ینی له‌سه‌ر كارلابدات و سه‌ددامیش په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی بكاته‌وه.
ناكرێ بڵێن به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌گه‌ری جه‌نگ بوون. له دیسه‌مبه‌ری ١٩٧٩، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕاپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو كه عێراق پلانی هێرشی هه‌یه بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ئێران. له یاداشته‌كانی نیسانی ١٩٨٠، كارته‌ر باسی له ئه‌گه‌ری جه‌نگ كردبوو. هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای هه‌مان مانگدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا لهسهرچاوهیهكهیهوه زانیاری گواستبووهو كه ئه‌گه‌ری سه‌دا په‌نجا هه‌یه عێراق هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه له ماوه‌ی به‌هار و هاوینی ١٩٨٠ دا ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا گرنگی زۆر كه‌میان به ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری داوه له‌نێوان ئه‌و دووڵاته دراوسێیه‌دا. له ئاستی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكادا ته‌نگژه‌ی نێوان عێراق و ئێران خرابووه لاوه، له به‌رامبه‌ردا گرنگی زیاتریان به كێشه‌گه‌لی گرنگی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دا، وه‌ك جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی عه‌ره‌ب-ئیسڕائیل، چوارچێوه‌ی ستراتیژی، هه‌وڵی سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران و هه‌وڵی ئازادكردنی بارمته‌كان و، له هه‌مووشیان گرنگتر، ترسی ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت سود له په‌شێوی دوای شۆڕشی ئێران وه‌ربگرێت و زیاتر به‌ره‌و كه‌نداو بكشێت. كاتێك كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی و كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌مریكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له جه‌نگ كۆبوونه‌وه، گفتوگۆكانیان زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرده‌وه، نه‌ك پرسی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نیوان عێراق و ئێران. به‌هه‌مان شێوه، كاتێك جیمی كارته‌ر له حوزه‌یرانی ١٩٨٠ له واشنتۆن پێشوازی له مه‌لیك حوسێن كرد، گفتوگۆكانیان زیاتر له ده‌وری چوارچێوه‌ی ستراتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ی سۆڤیه‌ت و پڕۆسه‌ی ئاشتی چڕببووه‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌مانه، ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌نده نائامادهبووه بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری عێراق و ئێران. له‌و باره‌یه‌وه، گره‌ی سیك ده‌ڵێ: ”ئه‌گه‌ری جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری شتێك نه‌بوون بیرم لێكردبێته‌وه، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و ئاماده‌كاریه‌كمان بۆ نه‌كردبوو“.