كورته‌یه‌ك له جوڵانه‌وه و بزاڤه شۆڕشگێڕیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان
دیاری خالید- توێژه‌ری بواری مێژوو
پێشه‌كی
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌م توێژینه‌وه‌یه بكه‌م و زانیاری له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كۆبكه‌مه‌وه، زۆر كات ئه‌و پرسیاره‌م لا دروست ده‌بوو، بۆچی له و به‌شه‌ی كوردستان، بزاڤ و جوڵانه‌وه لاواز بوه و له‌ئاسی پێویست نیه؟ یاخود بۆچی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی دیار له رۆژئاوا دروست نه‌بوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پارچه‌كانی دیكه به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست سه‌ركرده‌ی دیار و گاریگه‌ری تێدابوه؟ به‌ڵام له‌گه‌ل به‌رده‌وامیدان به كاركردن له‌سه‌ر رۆژئاڤا، ئه‌وه‌م بۆ رون بویه‌وه كه خه‌مساردی له خۆمانه‌وه‌یه له‌و به‌شه‌ی كوردستان ئاگادارنین. یان بۆ خۆمان كاری له‌سه‌ر ناكه‌ین و نانوسین، چاوه‌ڕوانی نوسه‌ر و رۆشنبیری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئهوروپیهكانین به‌و شێوه‌ی ده‌یانه‌وێت مێژوه‌كه‌ی بنوسنه‌وه و دواتر له‌وانه‌وه وه‌ریگرین.
لێره‌دا به‌كورتی باس له هه‌ندێك كاروچالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری رۆژئاوای كورستان ده‌كه‌ین، كه چۆن دژی ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان جه‌نگاون. له‌هه‌مان كات باس له‌و هۆكارانه‌ش ده‌كه‌ین كه رێگربون له‌سه‌ركه‌وتنی جوڵانه‌وه و بزاڤه‌كانی رۆژئاوا، به‌جۆرێك هۆكاری سروشتی و مرۆین و هه‌ندێكی په‌یوه‌ندی به دۆخی وڵاته‌كه‌وه هه‌یه. كه تاڕاده‌یه‌ك هۆكاربوه كه چالاكیان كه‌متربێت و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نه‌بێت به‌راورد به به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
هۆكاری لاوازی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان له رۆژئاوا
چه‌ندین هۆكار له‌پشت لاوازی و سه‌رنه‌كه‌وتنی جوڵانه‌وه و راپهڕیهنهكانی رۆژئاوای كوردستانن. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی بارودۆخ و سروشتی ناوچه‌كه‌وه‌یه و هه‌ندێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به رژێمی بهڕێوهبهریهكهوه هه‌یه. لێره‌دا باس له‌هه‌ندێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه ده‌كه‌ین:
1_جیوگرافیا و دابه‌شبونی هاوڵاتیان
جیوگرافیای كوردستانی رۆژئاوا، به‌جۆرێكه ده‌رفه‌تی نه‌داوه‌ته كورده‌كان پێكه‌وه‌بن و زیاتر په‌یوه‌ندیان هه‌بێت. به‌وپێیه‌ی دابه‌شبونی جوگرافیای كورده‌كان له‌باكوری ئه‌و وڵاته رێگره له ئه‌گه‌ری دروست بونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستكاری رێكخراو، كه توانای رێكخستن و كاری گه‌ریلای و چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌بێت. (١)چونكه مه‌ودای دووری نێوان شاره‌كان زۆره، ئه‌گه‌ر له‌شارۆچكه‌یه‌كی وه‌ك كوبانێ بۆ جزیری وهركرین ده‌بینین زۆر دوورن له‌یه‌كه‌وه بۆیه به‌ئاسانی نایانتوانیوه هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و زۆر له‌یه‌كتر ئاگاداربن.
له‌هه‌مان كات له‌نێوان شار و ناوچه كوردیه‌كان مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشین هه‌یه و لێكیان جیاده‌كاته‌وه (٢) به‌مه‌ش رێگری دروست ده‌بێت و نیانتوانیوه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ن.
_نكوڵی كردن له نه‌ته‌وه‌یی كورد
یه‌كێك له‌و بۆچونه عه‌ره‌بیانه‌ی، كه به‌درێژای سه‌ده‌ی بیست و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، نكوڵی له كوردانی رۆژئاڤا كردوه و پێیان وابوه و وایه ئه‌و كوردانه له باكوری كوردستانه‌وه رۆشتونه‌ته ئه‌و وڵاته و كۆچه‌رین و پێویسته وڵات بهجێبهێڵن. ئه‌مه‌ش بوه‌ته واقیع و راستی لای هه‌ندێك له كورده‌كانیش(٣). بۆیه تاڕاده‌یه‌ك، خه‌م ساردی به‌رامبه‌ر به‌خاكی ئه‌و وڵاته بونی هه‌یه و تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانینیان لادروست بوبو.
_ سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه
یه‌كێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی كه زۆرینه‌ی جار به‌رامبه‌ر كورد گیراوه‌ته‌به‌ر “سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه”یه
(4)له‌لایه‌ن رژێمه جیاوازه‌كانه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه، ئه‌مه به‌جۆرێك بوه زۆربه‌ی كات زیانی به كورد گه‌یاندوه و پهرتكراون، دواتریش به‌ئاسانی زاڵبون به‌سه‌ریاندا. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئینتیدابی فه‌ره‌نسا، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر كورده‌كانی رۆژئاوا به‌كارهینا، كه به‌هۆیه‌وه دابه‌شی دوو به‌ره‌ی كردن.
ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بوو، كاری كرده سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی كورده‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان له جوڵانه‌وه‌ی “ئاگری داخ” بوون، له‌ناوخاكی سوریا، له دژی توركیا و په‌رت بوون. بۆیه جوڵانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی “خۆییبون”، فه‌ره‌نسای دڵنیاكرده‌وه كه نابێته هۆی جوداخوازی و نه‌ژاد له سوریا، دیاره ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌كان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان بۆ دروست بوو.
(5)له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوو، جوڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب، زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ند، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می “جه‌مال عه‌بدولناسر”، سه‌رۆككۆماری پێشوتری میسر، كه زیاتر وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌خۆ كۆدهكردوه دژی ئیسرائیل هانیدان. بۆیه له‌وڵاتێكی وه‌كو سوریاش، كار بۆ ئه‌و مهبهستهكراوه، كه له‌ده‌ستور و یاساكانیان ئاماژیان پێكراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له 13-3-1973 له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته جاریكیتر نوسرایه‌وه له‌به‌ندی (1)یه‌كه‌می مادده‌ی سێیه‌م (3 )، هاتوه حكومه‌ت ئامرازێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی شۆسیالیست و یه‌گرتنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
(٦)پێشتریش له‌كاتی هاتنی به‌عسیه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات، كێشه “ناسنامه” بۆ كورده‌كان دروست بوو. به‌وپێیه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه و هه‌ویه، له كورده‌كان، له‌ساڵی (1962)، ده‌ستی پێكرد، كه به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار كورد بێ ناسنامه‌بوون، ئه‌وه‌بوو، كوردی سوریا كۆچه‌رن و له عێراق و توركیاوه رۆشتونه‌ته خاكی سوریا و ده‌بێت وڵات به‌جێ بهێڵن.
(7)پارچه‌بون و دابه‌شبونی حیزبه‌كانی رۆژئاڤا
– یه‌كێكه سیما دیار و گه‌وره‌كانی جوڵانه‌وه و راپه‌رینه كوردیه‌كان، كێشه‌ی ناوخۆی و ناكۆكیه‌كانیانه كه سه‌رئه‌نجامی دابه‌شبون وپهرتبونی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان به‌ئاسانی توانیویه‌تی به‌سه‌ریان زالبێت.
یه‌كیك له‌و هۆكارانه‌ی كه پارتی سیاسی رۆژئاوای كوردستان، له سه‌ده‌ی رابردوو، كاریگه‌ری زۆری هه‌بێت، متمانه و باوه‌ڕی خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنێت و كاریگه‌ریان هه‌بێت دابه‌شبون و جیاجونهوهیانه. له‌سالی (1957)، حیزبێكی كوردی به‌ناوی “پارتی دیموكراتی كوردستان له سوریا” دامه‌زرا. به‌ڵام له ساڵی (1965)، ئه‌م حیزبه بوبه دوو به‌شه‌وه، وه‌ك: به‌ره‌ی چه‌پ و به‌ره‌ی راسته‌كان جیابونه‌وه. “حه‌مید حاجی ده‌روێش” رێبهبهرایهتی چه‌په‌كانی ده‌كرد و “وه‌سمان سه‌بری” رێبه‌رایه‌تی راستڕه‌وه‌كان. دواتریش ئه‌م دوو حیزبه، بۆ (11)به‌ش دابه‌شبون.
به‌شێكیی زۆریان له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌په‌كان بوون كه بڕوایان به‌كوردایه‌تی نه‌بوو، هه‌ندێكی دیكه به‌شێوه‌ی جیاواز بیریان ده‌كرده‌وه بۆیه نه‌یانتوانی سود له‌ده‌رفه‌ته‌كان ببینن و یه‌كێتی نیوانیان بپارێزن. به‌جۆرێك ئه‌م حیزبانه به‌رده‌وام ناكۆكیان هه‌بو له‌مه‌ش خراپتر هه‌واڵگری سوریا دزه‌ی كردبوه ناویانه‌وه و ته‌راتێنی پێده‌كردن(8).
-هه‌ژاری ئابوری و ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتووری سوریا:
به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه له ئابوری‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند و له كولتووری عه‌ره‌بیدا هه‌ژار، سوریا وڵاتێكه، ده‌وڵه‌مه‌نده له كولتووری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی و په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی میسر(٩). چونكه بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له كۆتایه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ركه‌وت.سه‌ره‌تا له میسر و دواتر له سوریا(١٠).
دیاره ئه‌مه‌ش په‌راوێزخستنی كێشه‌ی كورد و پشتگوێخستنی لێ ده‌كه‌وته‌وه. به‌تایبه‌ت دوای دامه‌زراندنی رژێمی به‌عس و ده‌ستكردن به‌كاروچالاكی نه‌ته‌وه‌یی.
جوڵانه‌وه و راپه‌ڕینی رۆژئاوا، به‌درێژای سه‌ده‌ی بیست(٢٠)م
له‌به‌ر گۆشهگیرخستنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان تائێستا ئه‌وه بۆ خوێنه‌ری كورد، ئاشكرا نه‌بوه كه كورده‌كانی رۆژئاڤا به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست له جوڵانه‌وه و راپه‌ڕیندا بوون. چ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئینتیدابی فه‌ره‌نسا یاخود ده‌سه‌ڵاته‌ت یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سوریا.
رۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسی روسی ” مینۆرسكی” ئه‌و لای وایه، ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان لانكه‌ی كوردایه‌تیه و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی، له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه و كورد له‌وێوه بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاوبونه‌ته‌وه (١١).
هه‌روه‌ها مێژوونوسی كورد، “د. كه‌مال مه‌زهه‌ر” ده‌ڵێت: “راستیه‌كه‌ی نه‌مده‌زانی نیشتمان په‌روه‌ری و دڵسۆزی كوردی سوریا، تا ئه‌و راده زۆره سه‌رنجی دیبلۆماسیه به‌ریتانیه‌كانی راكێشاوه، تا ئه‌و كاته‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ناوه‌رۆكی فایله‌كانی ئه‌رشیفی نیشتمانی به‌ریتانیا بووم،”(١٢).
كورده‌كانی رۆژئاوا، له‌دێرزه‌مانه‌وه خه‌بات و تێكۆشانیان هه‌بوه و بێده‌نگ نه‌بوون.
به‌ڵام ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بده‌ین، تاكو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، شتێك نه‌بوه به‌ناوی كوردی باشور و باكور یان كوردی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، به‌ڵكو هه‌موویان له‌چوارچێوه‌ی كوردستانی گه‌وره‌دابوون، كه ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆره‌كانی پێش‌و دابه‌شیان كردبوو.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌كورتی ده‌خرێته روو تاكو:
دابه‌شبونی كوردستانی گه‌وره رونتربێت و كه ناوی كوردستانی رۆژئاوا ده‌هێنین ئاگاداربن له‌كه‌یه‌وه بوه‌ته كوردستانی رۆژئاوا یان كوردستانی سوریا.
فه‌ره‌نسا، له په‌یمانی سیڤه‌ری ساڵی 1920 دا بڕگه‌ی 62 له خاڵه‌كانی (27، 11، 32)دا باس له ناوی كوردستانی رۆژائاوا كراوه، به‌ڵام له تشرینی دووه‌می ساڵی 1920 فه‌ره‌نسا دابه‌شكردنی سوریای بۆ چوار ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم راگه‌یاند، كه بریتی بوون له حه‌له‌ب و دیمه‌شق و چیای عه‌له‌ویه‌كان و دروز، له ساڵی 1925 فه‌ره‌نسا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق و حه‌له‌بی له ژێر سیاسه‌تی ئینتیدابی خۆیدا كرده یه‌ك ده‌وڵه‌ت و به ناوی سوریا هێشتیه‌وه، هاوكات ناوچه كوردیه‌كانی (جزیره‌ی بۆتان، نسێبین، ئۆرفه، كلس، عه‌نتاب، مه‌رعه‌ش)ی خسته سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا، كه ده‌بوایه ئه‌م ناوچانه له چوارچێوه‌ی رۆژائاوای كوردستاندا بمایه‌ته‌وه. له‌مه‌وه به‌رچاوڕونی زیاتر بۆ خوێنه‌ر دروست ده‌بێت كه له‌دوای 1920 ده‌بێت كوردستانی سوریا یان باكور و باشور دروست بوه.
له 400 پ. ز كورده‌كان، رێ‌یان له له‌شكره‌كه‌ی زینهفونی یۆنانی گرت، كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان و ئاسته‌نگیان بۆ دروست كردوون(١٣).
له‌سه‌رده‌می رۆمانه‌كان و دواتریش هاتنی ئیسلام، كوردانی ئه‌و به‌شه‌ی رۆژئاوا وه‌ك پارچه‌كانی دیكه رۆڵیان هه‌بوه، به‌ڵام ئه‌و كات جیاوازی نه‌بوه له‌نێوان پارچه‌كانی كوردستان یاخود دابهشنهكرابوون.
له‌سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌مدا هێزی چه‌كداری كورد، له‌شێوه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی له سوپای موسڵماناندا جه‌نگاون. به‌ناوبانگترین كه‌سیش “سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیه” كه دژی خاچدروشمان جهنكاوه. له دیمه‌شق و دهوبوربهری شوێنی بچوكیان دروست كردوه و دواتر بوه‌ته شوێنی هه‌میشه‌ییان. هه‌ر له دیمه‌شق وشوێنه‌كانی تر كورد ماونه‌ته‌وه و شوێن گه‌ڕه‌كه به‌ناویانه‌وه هه‌یه وه‌ك گه‌ڕه‌كی كورده‌كان(حی ئهكراد)، و ناوچه‌كانی ساڵحیه له‌باكوری دیمه‌شق(١٤).
میرنشینی دۆسته‌كه‌ی له‌و به‌شه كه ئێستا به كورستانی رۆژئاڤا. ناوده‌برێت مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له‌وێ بوه و دواتر به‌به‌شه‌كانی تری كوردستان بڵاوبوه‌ته‌وه(١٥).
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی، میر شه‌ره‌فخانی بدلیسی، له‌كتیبی “شه‌ره‌فنامه”، نوسیویه‌تی، فه‌رمانڕه‌وایانی میرنشینی (كلیس)، له‌ده‌وروبه‌ری شام و حه‌له‌ب حوكمیان كردوه و به‌شێكی زۆر له كورده ئیزیدیهكانیان له‌ده‌ور كۆبوه‌ته‌وه(١٦)
هه‌روه‌ها میرنشینی بۆتان، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می میربه‌درخان(1821-1847) لهپایتهختهكهیهوه “جه‌زیری بۆتان – ئیبن عومه‌ر” تاكو شاری “وێران شهر” له باكوری سه‌رێ كانی له سوریا درێژبوه‌ته‌وه(١٧).
به‌شداریان له میرنشینه‌كه كردوه و رۆڵی چالاكیان هه‌بوه.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لیوسف و شه‌مدین، نمونه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه كوردیانهبون، كاریگه‌ریان له سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بوه. پاشان ئه‌م بنه‌ماڵانه به‌ره‌و شاره‌كانی تری وه‌ك حه‌له‌ب و ده‌وربه‌ری كۆچیان كردوه و دانیشتوانی كورد زیادی كردوه(١٨).
دواتریش به‌شداریان له میرنشینه‌كه‌ی ئیبراهیم پاشای میللی كردوه(١٩). هه‌روه‌ها یوسف ئه‌لعه‌زه‌مه (یوسف العزمه)، وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بوهله سوریا، به چه‌ك و تفه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی دژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسی له شوێنه بازرگانیه‌كانی دیمه‌شق شه‌ڕ ده‌كات.(٢٠)
هه‌روه‌ها ئیبراهیم هه‌نانۆ و هاوڕێكانی دژی ده‌سه‌لاتی ئینتیدابی فه‌ره‌نسا، جوڵانهوهیاكرد و چه‌ندین ناوچه‌یان ئازادكرد.
ههرلوماوانهدا، كورده‌كان له‌شه‌ڕی “بیادور” له نزیك قامیشلی دژی فه‌ره‌نسیه‌كان راپه‌ڕین و هێرشیان كرده سه‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان(٢١).
له باكوری كوردستانیش كورده‌كانی رۆژئاوا، به‌شداریان له‌راپه‌ڕینی شێخ سه‌عیدی پیران له‌ساڵی (1925) كردوه و تاكو شكست پێهێنانی راپه‌رینه‌كه به‌رده‌وام بوون. چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی “خۆییبوون” له دوای وڵاتی لوبنان، گواستیانه‌وه بۆ ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و له حه‌ڵه‌ب ده‌ست به‌كاربوون. كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، چونه‌ته ناو كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ك: مسته‌فا شاهی به‌گ سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی به‌رازان، حاجۆ ئاغا عوسمان زاد، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ههڤێكان، ئه‌مین ئه‌حمه‌د په‌ریخان، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی رامان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه(٢٢).
له ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌سیحی كوردی، له شارۆچكه‌ی جزیره، گه‌شه‌ی كرد، ئه‌وان به‌به‌رده‌وامی سكاڵایان له‌دژی فه‌ره‌نسا و ده‌وله‌تی ئینتیداب هه‌بوو، داوای لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و ئابوری جزیره‌یان، به‌چاودێری فه‌ره‌نسا ده‌كرد. له‌هه‌مان كات داوایه‌كیان ئه‌وه‌بوو كارگێڕی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن مه‌سیحی و كورده‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببریت(٢٣).
” ئه‌حمه‌د به‌ر ئاڤی”یه‌كێكی تره له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی سه‌كردایه‌تی كورده‌كانی دژی فه‌ره‌نسیه‌كان شه‌ڕی كردوه، له شه‌ڕی “وادی عه‌جه‌م” به‌ره‌نگاری فه‌ره‌نسیه‌كانی كرد(٢٤).
هه‌رچی له‌ڕووی چالاكی كۆمه‌ڵه و كاری رێكخراوه‌ییه‌وه “جڤاتا هاریكریا بلنگاڤێن كورد” له‌ساڵی ( 1931)، له‌لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخان و چه‌ند كه‌سێكی تره‌وه بۆ هاوكاری هه‌ژارانی كورد دامه‌زراوه. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كوردانه‌ی باكوری كوردستان، له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی ( 1925) بۆ رۆژئاڤا هه‌ڵهاتبوون(٢٥).
هه‌روه‌ها كورده‌كان، له ساڵی (1945)، دژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا جه‌نگاون و داوایان كردوه، ده‌سه‌ڵاتی ئینتیداب وڵات به‌جێ بهێڵت.
له‌دوای سه‌ربه‌خۆی سوریا و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئینتیداب، دوو كوده‌تا له دژی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامدرا، كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه بوون، نزیكایه‌تی وپێشینه‌ی له‌گه‌ل كورده‌كان هه‌بوو، یه‌كه‌م كوده‌تا له 30 ئازاری 1949 ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن (حوسن زه‌عیم)، كه به‌زۆری پشتی به كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ناو سوریا ده‌به‌ست. دووه‌م كوده‌تاش له مانگی 12ی هه‌مان ساڵدابوو، له‌لایه‌ن (ئه‌دیب ئهلشیشهكانی)، كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌دیب خۆی وه‌ك كوردێك ده‌رنه‌خستبوو، به‌ڵام داوای پاڵپشتی لهكهمینهكان ده‌كرد، به كوردیشه‌وه(٢٦).
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له له‌نده‌ن، مه‌ڵبه‌ندی “كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوای كوردستان “، كه گرنگی به كولتوور و فه‌رهه‌نگی كورد ده‌دا چالاكی ده‌كرد.
له كاتی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد، له‌ساڵی (1947)دا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌نێو چین و توێژه جیاوازه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان هه‌بوه و ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سوریا دورست كردبوو، تا ئه‌و راده‌ی سه‌رنجی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كات، شوكری قوهتلیی، كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی ئه‌و ولاته‌ی راكێشاوه. ئه‌وه‌یش هانی دیپلۆماسییه‌كانی داوه هێنده‌ی تر به‌گه‌رمی بكه‌ونه سۆراخی دیوه شاراوه و ئاشكراكانی ئه‌و بابه‌ته. كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی موستهعمات لهبهرتانیا كه‌وتنه‌ته نامه گۆڕینه‌وه و یه‌كتریان ئاگاداكردوه(٢٧).
به‌پێی ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا، ئه‌و به‌ئاگاییه‌ی كوردانی رۆژئاڤا، له كۆماری كوردستان، وای له سه‌رۆك كۆماركردوه به‌ده‌م كوردهكانهوهبێت و موحسین به‌رازییه‌وه سكرتێری سه‌رۆك كۆمار، بانگهێشتی دیمه‌شق كردوه بۆئه‌وه‌ی راوێژ بداته كورده‌كان و ترسی ئه‌وه‌ی لا دروست بوبو كه كورده‌كان له روسیا نزیك بوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مسته‌فا شاهێنه‌وه یه‌كێك له ره‌هبه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردی به‌رازی بانگهێشتی كۆڵۆنیال ئێلفینستۆن كرد تاكو سه‌ردانی كوردی سوریا بكات(٢٨).
له‌ساڵی (1958) نزیك بونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سوریا و میسر دورست بوو كه سوریا كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی و زیاتر “جه‌مال عه‌بدولناسر” سه‌رپه‌رشتی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد، له‌ساڵی (1960) هه‌ڵمه‌تێك دژی كۆمۆنیست و كورده‌كان كرا، كه به‌هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كه به‌ناوبانگ بوو، سه‌دان ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا ده‌ستگیركرا(٢٩).
پشتێنی عه‌ره‌بی كه له ساڵی (1963)، یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ته‌ڵه‌ب هیلال (سه‌رۆكی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حه‌سه‌كه) وه ئاماده‌كرا تیایدا راپۆرته نهێنیه‌كه‌ی هیلال، له سه‌ر كورده‌كانی جزیره بوو. كه‌تیایدا پیلانێكی دژی كورد هه‌بوو، چونكه به‌بڕوای ئه‌و كورده‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریا و یه‌كێتی عه‌ره‌بی(٣٠).
یه‌كێكی دیهكهلهو چالاكی و نه‌به‌ردیه گه‌وره‌ی كورده‌كان، هێرشیان كرده سه‌ر زیندانی (ته‌دمور)، هێزه‌كانی سوپا هاتنه ده‌ست و له 27-7-1980 سه‌دان كه‌س كوژران. به‌ڵام خه‌ڵكی له‌مه بێده‌نگ نه‌بوون له شوباتی (1982) راپه‌ڕینیان كرد و سوپای ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی (27) رۆژ گه‌مارۆدران دواتر شاره‌كه‌یان گرت و تۆپبارانیان كرد، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی له‌و رووداوه‌دا كوژران(٣١).
جاریكی دیكه، له‌ساڵی (1987) سه‌دان كورد له شاره‌كانی عه‌فرین و كوردان و شوێنه‌كانی تر كۆبونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌ئازادی بگێڕن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه ئه‌مینه‌كانه‌وه كه‌وتنه وێزه‌یان، به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س برینداربوون و هه‌ندێكیان دهسهتگیركران و له دیمه‌شقیش، گه‌نجێك به‌ناوی حه‌ماد ئه‌مین، كوژرا. هه‌روه‌ها له ساڵی (1995)، رێگری له ئاهه‌نگێڕانی كوردان كرا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كوڕێكی “حافز ئه‌سه‌د” به‌ناوی”ماهیر” له رووداوی هاتوچۆ مردوه.
له ساڵی(1997) كورده‌كان له‌نه‌ورۆزدا ده‌ستیان كرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی و كاسێتی كوردی و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركرا(٣٢)
له‌ساڵی(2002) له‌رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ نزیكه‌ی (150) ئه‌ندامی پارتی یه‌كێتی كورد له سوریا، داوای مافه‌كانی هاوڵاتی كوردیان ده‌كرد، وه‌ك مافی قسه‌كردن به‌كوردی به‌ڵام به‌شێك له‌م خه‌ڵكه گیرا و زیندانی كران (٣٣)
له ساڵی (2012)، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی، كورده‌كانی رۆژئاوا، ده‌ستیان كرد به چالاكی و جوڵانه‌وه دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌بو له19ی ته‌موزی ئه‌و ساڵه‌دا توانیان شاری كوبانێ
و دواتریش شاره‌كانی دیكه ئازادبكه‌ن. له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا توانیویانه هێزێكی چه‌كداری تۆكه‌مه دامه‌زرێنن كه داعشیان تێكشاند. ئه‌وان ئێستا خاوانی سێ كانتۆنی خۆسه‌ری دیموكراتین هێدی هێدی ناوچه‌كانی دیكه ده‌هێننه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان‌و به‌ری خه‌بات وره‌نجی سه‌ده‌ی رابردوویان كۆده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجام
كوردانی رۆژئاوای كوردستان، به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست شۆڕش و راپه‌ڕینیان كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری سروشتی و مرۆیی شكستیان هێناوه، وه‌ك جیوگرافیا و بڵاوه‌ی دانیشتوان. نه‌بونی یه‌كده‌نگی له‌نێوان كورده‌كان.
سیاسه‌تی پهرتكهو زاڵبه، زۆرینه‌ی جار به‌رامبه‌ر كورد گیراوه‌ته به‌ر و له مافه‌كانیان بێبه‌شكراون.
لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌رزی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، هۆكارێكه كورده‌كان نه‌یانتوانیوه جوڵانه‌وه بكه‌ن.
به‌لام وه‌ك باسكرا به‌رده‌وام جوڵانه‌وه و راپهڕنیان هه‌بوه و ئه‌وه‌ی خرایه‌ڕو كه‌شێوه‌ی بایۆگرافیایهژی جوڵانه‌وه‌كان، پیمان ده‌ڵیت سه‌ركه‌وتنی ئێستای رۆژئاڤا، باگراوهندیكی قوڵی سیاسی و رۆشنبیری و میژووی هه‌یه.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
1- هێریه‌ت مۆنتگرمی: كوردی سوریا_ بونێكی نكوڵی لێكراو، وه‌رگێڕانی، محه‌مه‌د ئه‌مین حسین عه‌لی(مینه)، پێشه‌وا عهبدولحالق محه‌مه‌د، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ره‌نج، لاپه‌ڕه 24، سلێمانی، 2009.
2- عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان سمایل: كورد له سوریا 1920-1946، چاپی یه‌كه‌م/ چاپخانه‌ی خانی، لاپه‌ڕه 34، دهۆك، 2009.
3- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 42.
4- سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه: سیاسه‌تی داهبشكردن و په‌رته‌وازه‌ی هێزی به‌رامبه‌ره تاكو به‌ئاسانی به‌سه‌ریاندا زاڵ‌بن، ئه‌م ساسهته له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه سه‌ره‌تا كاری پیكراوه، دواتریش هیزو لایه‌نه‌كانی دیكه، كاریان له‌سه‌ر كردوه و كوردیش قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته بوه.
5- هێریه‌ت مۆنتگرمی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لایهڕه40.
6- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 88.
7- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 117.
8- سامی شۆڕش: عێراق و ده‌وروبه‌ری كورد له‌و ناوه‌نده‌دا، چ 1، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، لاپه‌ڕه 27، هه‌ولێر، 2002.
9- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه،32.
10- عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان سمایل: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه 77.
11- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی حكومه‌تی به‌رتانیادا، ئاماده‌كردنی،عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه و شه‌هلا تاهیرحهیدهری، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه 210، هه‌ولێر، 2009.
12- عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان سمایل: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه 76.
13- هێریه‌ت مۆنتگرمی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه 27.
14- هێریه‌ت مۆنتگرمی: هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 183.
15- عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان سمایل: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه 78.
16- میر شه‌ره‌فخانی بدلیسی: شه‌ره‌فنامه، وه‌رگێڕانی، هه‌ژار، چاپی هه‌شته‌م، لاپه‌ڕه، 280 تاران 1393
17- عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان سمایل: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه80.
18- هێریه‌ت مۆنتگرمی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه27.
19- عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان سمایل: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه 81.
20- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 84.
21- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 88.
22- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 101.
23- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه96.
24- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 108.
25- هێریه‌ت مۆنتگرمی: سهۆچاوهی پێشوو،لاپه‌ڕه 47.
26- هێریه‌ت مۆنتگرمی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لاپه‌ڕه 42.
27- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌چاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه213.
28- هه‌مان سه‌رچاوه، لاهپهڕه215 و 216.
29- هێریه‌ت مۆنتگرمی: سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لاپه‌ڕه 51.
30- هه‌مان سه‌رچاوه، لاهپهڕه 56
31- هه‌مان سه‌رچاوه، لاهپهڕه 80
32- هه‌مان سه‌رچاوه، لاهپهڕه 150
33- هه‌مان سه‌رچاوه، لاهپهڕه 170