کوشتاری ئەرمەنەکانن لەنێوان ڕاستی و خەیاڵدا
نووسينى: د.عثمان على
وه‌رگێرانى: إسماعيل طه
له زۆرێك له وڵاته رۆژئاوايیه‌كان له ناويشياندا ولايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له 24 نيسان بۆنه‌ى يادى قڕكردنى ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كرێته‌وه، فه‌ره‌نسا له پێشه‌نگی ئه‌و يادايه، پاشان وڵاتانى باشوری رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپای ئه‌رسۆدۆكسى، ئه‌مه وا ده‌خوازێت كه رۆشه‌نبيرانی كورد هه‌ڵوێستێكى جديان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره، كه له‌خواره‌وه باسي ده‌كه‌ين.
لێره ده‌مانه‌وێت به خێرای چه‌ند هه‌ڵوێستێك بكه‌ين له‌سه‌ر هه‌ندێك لايه‌نى كوشتارگه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان، ئايه به‌راستی ئه‌وه له ناوبردنى به‌كۆمه‌ڵ بوو، يان كوشتارگهيهك بوو لهكۆمهڵكوژيیهكانى جه‌نگی جيهاني يه‌كه‌م وه‌ك ئه‌وانه‌یتر، كه بۆ گه‌لى كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانى تركراوه له كاتى جه‌نگ. ئايه به‌ڕاستى مليۆن و نيوێك ئهرمهرنى كۆمهڵكوژكراوه، يان ژماره‌كه له‌وه كه‌متره؟ بۆچى حكومه‌تى توركيا سوره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى له ناوبردنى به‌رنامه‌رێژی به‌كۆمه‌ڵى ئه‌رمه‌نه‌كان؟ بۆچى رۆژئاوا له‌دژى ئه‌و جه‌نگه بێ ده‌نگه، بۆچی كه حكومه‌تى ئيتحادو ته‌ره‌قی تۆرانی (1908 – 1914) عهسكهرو كه‌مالى و عه‌لمانيه‌كان حكومی توركيایان ده‌كرد رۆژئاوا بێده‌نگبوو؟ بۆچی له‌وكاته پرسى ره‌شه‌كوژى ئێستا دهوورێژنرێت بۆچی پرسی كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌كاتێك ده‌وروژێنرێت، كاتێك توركيای ئه‌ردۆگانی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆى تهجرهبهكهی ده‌دات له رۆژئاوا؟ بۆچی ئه‌ردۆگان دانی به كۆمه‌ڵكوژى ده‌رسيم نا له‌ساڵى 1937، بۆچى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، داهاتوو چ ئه‌نجامێك لهسهردانپدانانهكانى ئه‌ردۆگان بنيات ده‌نێت بۆ توركياو كورد.
كورد‌و ئه‌رمه‌ن سه‌دان ساڵ پێكه‌وه له‌و ناوچه‌يه ژياون مێژوێكى دياريان هه‌يه، به‌چه‌ندين ناو، له‌وانه: ئه‌رمينيا كوردستان، رۆژهه‌ڵات، باكورى رۆژهه‌ڵاتی ئهندادۆڵ، كورد بۆ ماوه‌يه‌ك له‌ژێر حكومى ئهرميناى گه‌وره‌و بچوك ژياوه، له سه‌ده‌كانى ئيسلامی ئهرمينيهكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئيمارهته كورديیه‌كان بوون، له ده‌وڵه‌تی عوسمانی گه‌لانی ئهرمينی حكومی زاتيان هه‌بوو، مێژوو هيچ هێرشێكى عوسمانى ياخود كوردى دژى ئه‌رمه‌نه‌كان تۆمارنه‌كردووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى سه‌ته‌ى نۆزهدهم، هێرشى داگيركارى ئه‌وروپى هه‌وڵيدا كهمايهتیيه ئانیيهكان به‌كاربێنێت، رووسيای قه‌يسه‌رى پرسى ئه‌رمه‌نه‌كانى هێنا پێشه‌وه، توانى بچێته رێككه‌وتنامه‌ى به‌رلين له‌ساڵى 1878 نێوان روسياو ده‌وڵه‌تى عوسمانی، له‌ژێر ناوى چاكسازی لهكيانى ئه‌رمه‌نی له رۆژهه‌ڵات و باشوورى ئه‌نادۆڵ (تێيدا به‌شێكى زۆرى كوردستانی باكورى گرته‌وه) بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و سياسه‌ته‌ى روسيا كۆمه‌ڵێك گروپى چه‌كدارى به‌ناوی تاشتناق و داشناق دروستكرد، زۆربه‌ى چالاكيه‌كانى ئه‌و هێزه چه‌كدارانه دژى گونده كورديیه‌كان بوو، بۆيه سوڵتان عبدالحميد هه‌ڵسا به دروستكردنی “سواره‌ی حهميديیهكانى” له كورد، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌و مهترسيیهى ئهرمهنيیهكان.
هه‌ندێك لهمێژوونووسانى كورد ئه‌و كۆمهڵكوژيیهى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ساڵى 1915 بهسهريان هات، ده‌گێڕننه‌وه بۆ بريارى كۆمه‌ڵه‌ی ئيتحادو ته‌ره‌قى، كه بڕیاریاندا به كۆچپێكردنى ئه‌رمه‌نه‌كانى ناوچه سنوريیهكان، به‌ئاراسته‌ى شام له‌كاتى جه‌نگى جيهانى به‌هۆى بێبه‌شكردنى رووسیا له به‌كارهێنانى ئه‌رمه‌ن و سود وه‌رگرتن لێيان، له‌ئه‌نجامدا هه‌زاران كه‌س له‌و كۆچپێكردنه له برسێتی و نه‌خۆشى مردن، كه له كاتى جه‌نگدا بڵاوبويه‌وه.
ئيتحاديیهكان ئايدۆليجى و رێكخراوه‌ى پهيوست بوون به بزوتنه‌وه‌ى ماسۆنى، ميحفهلى فه‌ره‌نسى لقێكى هه‌بوو كه باڵاده‌ستبوو به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى ماسۆنى له ناو ده‌وڵه‌تى عوسمانى، كه باره‌گاكه‌ى له مانسته‌ر بوو، له به‌شى مهسدونى عوسمانى، ئيتيحادیيهكان له‌ژێر كاريگه‌رى فكرى شۆرشى فه‌ره‌نسى بوون، ده‌يانويست ده‌وڵه‌تى عوسمانى بگۆرن بۆ ده‌وڵه‌تێكى قه‌ومى توركى به‌و ئاواته‌ى توركه‌كانى جيهان كۆبكه‌نه‌وه له‌و ده‌وڵه‌ته، بۆ تۆمهتباكردنى ده‌وڵه‌تى عوسمانى لێره زانستى نيیه، ئه‌گه‌رچى ئيتحاديیهكان له‌ساڵى (1908- 1918) له‌سه‌ر حكوم بوون، ئه‌م ماوه‌يه‌ش قۆناغێكى نوێ بوو له مێژووی عوسمانى له ناوچه‌كه‌دا، كه كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌رده‌مى ئه‌وان ئه‌نجامدرا.
شايه‌نى باسه، له كاتى جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م بۆشايهكى گه‌وره‌ى نيشته‌جێبون له ناوچه‌ى ئه‌نادۆڵ روويدا، سه‌تان هه‌زار كورد‌و تورك و ئه‌رمه‌ن گيانيان له‌ده‌ستدا، له ئه‌نجامى جه‌نگ له‌ناوچه‌كه، ئه‌مين زه‌كى به‌گ له كتێبى خلاصة تأريخ الكورد و كوردستان ده‌ڵێت: كورد نزيكه‌ى 700000 كه‌سى له‌ده‌ستدا، به‌گوێره‌ى لێكۆڵه‌ری ئه‌رمه‌نى (خه‌ليل ئهناچيك) له كتێبى (الدولة العثمانية والتغيير الديمغرافي في اناضوليا) ده‌ڵێت: دانيشتوانى ئه‌نادۆڵى رۆژهه‌ڵات لهنيوهى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده توشى گهڵيك نه‌خۆشى و ناخۆشى هێرشى جه‌نگى بوونه‌وه، به‌م هۆيه‌وه سێيه‌كى دانيشتوانهكانيان له‌ده‌ستدا،ـ ئه‌رمه‌نه‌كان له ساڵى 1915 نزيكه‌ى 700000 كه‌س بوو، به‌ر لهجهنگيش ئه‌وان زۆرينه‌ى هيچ شارێكى ئه‌نادۆڵ نه‌بوو، رێژه‌ى ئه‌رمه‌نه‌كان 37% دانيشتوانى شاربوون، بۆيه مليۆن و نيوێك ئه‌رمه‌نى له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ نه‌بووه! تا ئيباده بكرێن، لێكۆلهرى ئه‌مريكى (ستيفان شو) كه ماوه‌كى زۆر له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانى عوسمانى و به‌ريتانى كاری كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ژماره‌يه‌ى خليل چيك جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه زياده‌ره‌وى زۆرى تێدايه. بروانه: (stevan Shaw , history of Ottoman Empire and modern Turkey , University of Cambridge press , 1979)) به‌ڵام ئه‌وه واناگهينێت، كه ئه‌رمه‌نه‌كان توشى كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ نهبوينهوه، ئێمه وه‌ك كورد خۆمان توشى ره‌شه‌كوژى به‌كۆمه‌ڵ بووينه، ناكرێت ئه‌و تاوانه‌ى گه‌لێكى دراوسێمان نكۆڵى ڵێبكهين، ئه‌گه‌رچى ژماره‌كه زۆر له‌وه بچوكتره.
حكومه‌ته‌كانى كه‌مالى نكۆڵيان لهبچوكترين كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌ن ده‌كرد، لۆبى سههيۆنى پاڵپشتى توركياى ده‌كرد، له‌به‌ر دوو هۆكار:
يه‌كه‌م: توركيا خاوه‌ن تايبه‌تمه‌نديه‌ك له جه‌نگى سارد، هه‌روه‌ها يه‌كێتى ئه‌وروپا پاڵپشتى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكاى ده‌كرد له‌و كاته‌دا.
دووه‌م: بێده‌نگى ناوه‌كانى رۆژئاوا له كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان په‌يوه‌ندى به‌هێزى هه‌بوو، له په‌يوه‌ستى كه‌مالى به ئيسرائيل، هه‌روه‌ك بزوتنه‌وه‌ى سههيۆنى ده‌يويست قۆرغى بهكارهێنى هۆڵۆكۆست بكات له به‌رژه‌وه‌ندى ئيسرائيل، ئه‌گه‌ر جيهان دانى بهكۆمهڵكوژيهكانى تر بنێت، هۆڵۆكۆست بهرێژهيهك گرنگى له‌ده‌ست ده‌دات، حكومه‌تى دادوگه‌شه‌پێدان دانى به كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان نا، سه‌ركرده‌كانى حزب داواى پهيوهندیهكى نوێيان له‌گه‌ڵ ئه‌رمينيا كرد، حكومه‌تى توركی ده‌ڵێت: نابێت مێژوو بهسياسهت بكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى سياسى، تورك و ئه‌رمه‌ن پێويسته سه‌يرى داهاتوو بكه‌ن، حكومه‌تى توركى ده‌ڵێت: لارى نيه لێكۆڵه‌ره ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌ڵسن له شهنوكهوكردنى ئه‌رشيفى عوسمانى بۆ ده‌رخستنى راستيه‌كان، لێره لايه‌نه‌كى شاراوه هه‌يه، كه ره‌تكردنه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كانى توركيا به‌دانپێدانانى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌ن، ئه‌ويش هۆكارى ئابوورى و سياسى كۆمه‌ڵايه‌تيه، كه له‌م برياره سه‌رچاوه‌ى گرتبوو، بۆ زانيارى سه‌ركرده نهتهوهيیهكانى ئه‌رمينيا داواى رۆژهه‌ڵات و باشورى ئه‌نادۆڵ ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه باكوورى كوردستانن بۆ لكاندنيان به ئهرميناى گه‌وره، هه‌روه‌ك دانپێدانان واته: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى جه‌نگ، كه چه‌ندين مليار دۆلار ده‌بێت، هاووڵاتى تورك گومانيان له ئه‌رمه‌ن هه‌يه، به نه‌يارێكى مێژوويى خۆيان ده‌زانن، هه‌ر حكومه‌تێكى تورك دان بهكۆمهڵكوژى ئه‌رمه‌ن بنێ له‌رووى سياسيه‌وه ده‌كه‌وێت.
بۆچي پاپاى فاتيكان و وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپاو هه‌ندێك ناوه‌ندى ئه‌مريكى له‌م رۆژگاره ئه‌وه دهوورژێنن؟ شايه‌نى باسه پاپا فرنسيس به‌ر له هه‌فته‌يه‌ك گوتى: كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان يه‌كه‌م جه‌نگ بوو بۆ له‌ناوبردنى گه‌لان له‌سه‌ده‌ى بيسته‌م، لهراستيدا پاپا له لێدوانه‌كه‌ى به ئه‌مانه‌ته‌وه باسى نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دهبلۆمورگانساو باڵيۆزى ئه‌مريكا له ئه‌سته‌نبوڵ له‌ساڵى 1917 ده‌ڵێت: كۆمهڵكوژيهك بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان كراوه، ئه‌وه يه‌كه‌م جه‌نگه به‌و جۆره له‌سه‌ده‌ى بيسته‌م بكرێت.
ئه‌ى پاپا كه‌ى ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ لهناوبردنهكانى تر، كه وڵاتانى كۆڵۆنيالزم راسته‌وخۆ له‌ژێرچاودێرى كه‌نيسه ئه‌نجاميان دا، له كۆنگۆ چوار مليۆن كه‌س له‌سه‌ده‌ى نۆزده له‌لايه‌ن ئه‌وروپیيه‌كان كۆمه‌ڵكوژكران، بۆچى پاپا ويژدانى ناجولێت باس لهكۆمهڵكوژى هينده سوره‌كان بكاتن، كه راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن كهنيسهوه ئه‌نجام درا، كه‌ى پاپا بهبهيانێكى ره‌سمى دان بهكۆمهڵكوژى گه‌لى فهڵستينى ده‌نێت، كه له‌به‌رچاوى ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و مافه‌مان هه‌يه بپرسين بۆچى فاتيكان له‌سه‌رده‌مى هێرشه‌كانى حكومه‌تى عێراقى بۆسه‌ر گه‌لی كورد له رۆژگارى سه‌دام حسێن به‌ياننامه‌ى ئیدانه‌كردنى ده‌رنه‌كرد، كه په‌يوه‌ندى به‌هێزى هه‌بوو له‌گه‌ڵ حه‌نا توبيا (تاريق عه‌زيز) وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا دانايان به كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان ناو له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانى، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ميهرهجانێكى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا له نزيك بورجى ئيڤل، ئه‌مه شتێكى باشه كه ویژدانى فه‌ره‌نسيه‌كان ده‌جوڵێت بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه عه‌قڵى ره‌سمى فه‌ره‌نسى توشى نه‌خۆشى سياسى و نيفاق بوو، ئه‌گينا چۆن توانى باز به‌سه‌ر نيو مليۆن بريندارى جه‌زائيرى باوێت بۆ ئه‌وه‌ى بگات به ئه‌نادۆڵ و كه‌شفى كۆمه‌ڵكوژى بكاتن، تا ئێستاش حكومه‌تى فه‌ره‌نسا وێنه‌ى يادگارى ئه‌فسه‌ره‌كان هه‌ڵده‌واسێت و ناوى ناون پاڵه‌وانى نشتيمانى له‌بڕى ئه‌وه‌ى دان بنێت، كه ئه‌وانه تاوانبارى جه‌نگن.
ئه‌وه‌ى كه زۆر ئازارى دام ناوى 37 په‌رله‌مانتارى كورد له هه‌رێمى كوردستان، ئيمزايان كردبوو، وه‌ك پشتيوانى له ناسندنى جينۆسايدى ئه‌رمه‌نه‌كان، ئه‌وان بوينه به‌شێك له‌و هێرشه گشتيیه فراوانه‌ى كه‌نيسه جوله‌ى پێ ده‌كاتن، كه‌له بنه‌مادا، به‌شێكه له ئيسلامفۆبيا، دژايهتى ئيسلام و گه‌وره‌كردنى مه‌ترسيه‌كانى، به‌شێك له‌وانه‌ى ئيمزايان كردووه، هه‌ست بهپهشيمانى ده‌كه‌ن باپيرانيان به‌شدار بووينه له كوشتنى ئه‌رمه‌نه‌كان، هه‌ر وه‌ك له كتێبى چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌ى له بزاڤى هاوچه‌رخ 2005 باسم كردووه، كه پرسى به‌شدارى كورد له كوشتنى ئه‌رمه‌ن خورافهيهكى مێژووى كورده، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ندێك مامۆستاى كورد له ژێر كاريگه‌رى مامۆستا رووسه‌كان بووينه،كه به‌ره‌گه‌ز ئهرمهنين، رۆژهه‌ڵاتناسى رووسى له يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوو خزمه‌تى ميتۆدێكى هه‌ڵه‌ى ده‌كرد، كه بابه‌تى نه‌بوو له لێكۆڵينه‌وه‌يان له رووداوه‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، بۆ نمونه ئاماژه به حهميدیهى كوردى ناكه‌ن، كه له‌ساڵى 1891 دامه‌زراوه، كه ئامێرێك بووه به‌ده‌ستى توركه‌كان بۆ له‌ناوبردنى ئه‌رمه‌ن و كورد، ئه‌وه تێبينى ده‌كرێت له لێكۆڵينه‌وه‌كانى لازاريف، جليلى جه‌ليل، كه‌مال مه‌زهه‌ر، به‌ڵام رۆبه‌رت ئوڵسن پسپۆر له‌مێژووى كورد، له لێكۆڵينه‌وه‌ى بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كانى تايبه‌ت به بزووتنه‌وه‌ى كوردى وشۆرشى شێخ سيعيدى پيران ره‌تى ئه‌و بۆچوونه ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: حهميدى يارمه‌تى زۆرى بزوتنه‌وه‌ى كوردیان داوه، به‌چه‌ندين سه‌ركرده، وه‌ك خالد جبرانلى، ئيبراهيم خان، لهراستيدا له‌و ماوه‌يه هيچ بزوتنهوهكى نه‌ته‌وه‌ى نه‌بوو، تا حهميديیهكان بيكه‌ن به ئامانجى خۆيان، به‌ڵام قه‌ڵايه‌كى به‌هێزبوون بۆ پيلانهكانى رووس و دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى ئه‌رمه‌نى له باكوورى كوردستان.
به‌كورتى پێويسته له‌سه‌رمان سه‌ما نهكهيين به‌گۆرانى سهماكارانى مه‌رگ، كه هه‌ندێك ناوه‌ند ده‌يانه‌وێت، بۆ گه‌يشتن به مافه‌كانيان به‌ناوى كوشتنى ئه‌رمه‌نه‌كان مه‌رگمان بۆ ئاماده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سياسيه‌كان و نووسه‌رانمان دانيان به‌و حوكمه‌ى رۆژئاوان بۆ كوشتنى ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌و شهادهيه له‌سه‌ر ئێمه حيساب ده‌كرێت، پێويسته باجه‌كه‌ى بده‌ين، له داهاتوو ده‌وڵه‌تى كوردى دروستبوو، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێته ميراتگرى شه‌رعى ده‌وڵه‌تى عوسمانى هه‌روه‌ك ئه‌مرۆ توركيا ميراتگريهتى سبه‌ش ده‌وڵه‌تى كوردى ميراتگرى ده‌بێت.