شه‌رفخاني به‌دليسي 1543 – 1604
شه‌رفخاني به‌دليسي هه‌روه‌ک ئاشکرايه که شه‌ره‌فنامه به گه‌وره‌ترين شاکاري مێژووي گه‌لي کوردستان داده‌نرێ، به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێکي مێژووي نوێي گه‌لي کورد داده‌نرێت. شه‌رفخاني به‌دليسي خۆي له خۆي‌دا وهرچهرخانێکي گرنگي مێژووي ڕامياري و ئابووري و کۆمه‌ڵايه‌تي و کلتووري گه‌لي کوردستانه، شه‌رفخاني به‌دليسي که گه‌وره‌ترين ڕووناکبيرو نووسه‌ري سه‌رده‌مي خۆيه‌تي بهنووسيني شه‌ره‌فنامه نه‌ک هه‌ر زانياري زۆر‌و زهبهندي له‌مه‌ڕ جوگرافياو ژياني ڕامياري و ده‌سه‌ڵاتي کورد‌و زمان و ڕووه ههمهجۆرهکاني کۆمه‌ڵگاي کوردي بۆ تۆمارکردوين. شه‌رفخان کوڕي شه‌مسه‌دين به‌دليس له ساڵي 1543/02/25 له گوندي “گهرمهڕووي” سه‌ر بهشاري “قوم” له ئێراني عه‌جه‌م له دايکبووه. لهديوهخاني “شاته‌همان سپي يه‌که‌م” له‌ساڵي (1543 تا 1576) له‌گه‌ڵ کوڕهکاني ئه‌ودا ژياوه. له ئێران شا ئيسماعيلي سهفهوي ساڵي 1576 پايهو نازناوي ميري ميران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌يکاته سه‌رۆکي هۆزي کورده‌کاني ئێران. له کانووني دووه‌مي ساڵي 1578 له جه‌نگي نێوان ئێرانييه‌کان و عوسمانييهکان دا پشتي ئێرانييه‌کان به‌رده‌دات و لايه‌نگري عوسمانييهکان ده‌کات به‌خۆي و 400 چه‌کداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌رکردايه‌تي عوسمانييهکان ده‌کات له ساڵي 1589 سوڵتان مورادي سێيه‌م دژ به ئێرانييه‌کان پايهو نازناوي خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌يکاته ميري ويلايه‌تي به‌دليس له ساڵي 1590 واتا له ته‌مه‌ني 53 ساڵيدا جڵهوي فهرمانڕهوايي خۆي ده‌داته ده‌ست کوڕه‌که‌ي خۆي شه‌مسه‌دين به‌گ. له ساڵي 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌کات به نووسيني شهرهفنامهو له 1597/08/04 له نووسيني شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوختهي نووسينهکاني له‌دوا دواي ساڵي 1597دا کۆتايي پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ي تۆمارکردني کوردي ئه‌نجامدا. مير شه‌ره‌فخان له ساڵي 1012ي کۆچي دا به‌رامبه‌ر به ساڵاني 1603-1604ز کۆچي دوايي کردووه. بهساڵنامهي زاييني 60 ساڵ ژياوه‌و به ساڵنامهي کۆچيش 63 ساڵ ژياوه.