مسعود بارزانى :
مه‌سعود بارزانی له رۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له 16ی ئابی 1946 له شاری مه‌هاباد و له ژێر ئاڵای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له دایك بووه. له‌و كاته‌دا باوكی (ژه‌نڕاڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای كۆماری مه‌هاباد بوو، له مه‌هاباد) .كاتێ كۆماری كوردستان رووخا، مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ 500 ئه‌ندام و هاوه‌ڵه‌كانی روویان كرده رووسیا .
مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی و هه‌زاران كه‌سی عه‌شیره‌تی بارزان گه‌ڕانه‌وه بۆ باشوری كوردستان و هه‌موویان به زۆره‌ملی ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باشوری عێراق كران .
وه‌ك قوتابییه‌ك، مه‌سعود بارزانی، خوێندنی سه‌ره‌تایی به زمانی عاره‌بی ده‌ست پێكرد . به‌ر له رووخانی رژێمی پاشایه‌تی له ساڵی 1958، ئه‌و و خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری به‌غدا وه‌ڕێ كه‌وتن . كۆماری نوێی عه‌بدولكه‌ریم قاسم پێشوازی له بارزانیی نه‌مر و هاوه‌ڵه‌كانی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق كرد . ئه‌و كاته مه‌سعود بارزانی ته‌مه‌نی دوانزده ساڵ بوو كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار به دیتنی باوكی شاد بۆوه .
كات تێپه‌ڕی، هه‌موو خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان له شارۆچكه‌ی بارزان .
هه‌موو گونده‌كانیان وێران كرابوون . ماوه‌یه‌كی زۆری پێنه‌چوو، رژێمی عێراق دووباره ده‌ستی كرده‌وه به چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان . به ناچاری و بێ ئاڵته‌رناتیڤ مسته‌فا بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌یان له ساڵی 1961 ده‌ست پێكرد بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد .
مه‌سعود بارزانی له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا، له ساڵی 1963 ده‌ستی له‌خوێندن هه‌ڵگرت و بوو به پێشمه‌رگه و چووه رێزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان . شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌كانی بارزانی له‌گه‌ڵ شاخه‌كانی كوردستان له گۆڕه‌پانی خه‌بات له پێناو رزگاری كوردستان زۆر شتی پێ به‌خشی .
مه‌سعود بارزانی و برا گه‌وره‌كه‌ی ئیدریس بارزانی به‌شداریان له وه‌فدی كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه گه‌یشته رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بۆ دابین كردنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان له ئاداری ساڵی 1970دا .
كاتێك حكومه‌تی عێراق وه‌ك جاران له په‌یمان و رێككه‌وتنه‌كان پاشگه‌ز بووه، خه‌باتی چه‌كداری شۆڕشگێرانه‌ی كورد دووباره هه‌ڵگیرسایه‌وه . ئه‌م جاره‌شیان مه‌سعود بارزانی
شان به‌شانی باوكی تا نسكۆی ساڵی 1975 له خه‌باتی چه‌كداریدا بوون .
هه‌ر كه پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1976 دووباره خۆی رێكخسته‌وه و شۆڕشی گوڵان ژیله‌مۆی خه‌باتی نوێی داگیرساند، مسته‌فا بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له ئه‌مریكا بوو و مه‌سعود بارزانی له‌م سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ باوكی دابوو . له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1978 ، له‌و كاته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، له ڤییه‌نا له هه‌وڵێكی تیرۆركردن ده‌ربازی بوو . شان به‌شانی كاك ئیدریس بارزانی به‌رده‌وام بوو له كاری سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكرانی كوردستان . دوای كۆچی دوایی مسته‌فا بارزانی له ئاداری ساڵی 1979دا مه‌سعود بارزانی له كۆنگره‌ی نۆیه‌مدا وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه هه‌ڵبژێردرا . له‌و كاته‌وه، وه‌ك سه‌رۆكی پ.د.ك له سێ كۆنگره‌ی گشتی دیكه‌دا هه‌ڵبژێردرایه‌وه .
ئاره‌زووی به‌هێزی بۆ خوێندنه‌وه، نووسین و خوێندنی بابه‌تی سیاسی و سه‌ربازی، یارمه‌تیده‌ری بوو به درێژایی گه‌شه‌كردنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا . خۆشه‌ویستیی بۆ خوێندنه‌وه و یاریی تۆپی پێ زۆر به‌ناوبانگه. خاوه‌نی 8 منداڵه . به زمانی كوردی به هه‌موو زاراوه‌كانی، عاره‌بی، فارسی و ئینگلیزی زۆر باش قسه ده‌كات .
كتێبه‌كه‌ی له ژێر ناونیشانی “بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد” له چوار به‌رگدا به زمانی عاره‌بی چاپ كراوه .
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی بۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه ناودارترین كه‌سایه‌تی بووه له شه‌ڕ و ئاشتیی كوردستانی عێراقدا . وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌ك له دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان كه له ساڵی 1991ه‌وه حوكمرانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی به‌ها و نرخه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات .
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له هه‌موو شه‌ڕه گرنگه‌كاندا له دژی دوژمنانی كوردستان، له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ بووه و سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕه‌كانی كردووه و ته‌نانه‌ت له ته‌نگانه‌ترین بارودۆخدا و له كاتی شه‌هید بوونی برا گه‌وره‌ی، كاك ئیدریس بارزانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی به‌رنه‌داوه، له كاتی گه‌یشتنی هه‌واڵی كۆچكردنی شه‌هید ئیدریس, ئه‌و كاته به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا بوو له بادینان و ته‌نها برووسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیی لێ دا و مه‌یدانی شه‌ڕی چۆڵ نه‌كرد.
له شه‌ڕی خواكوركیش جارێكی دیكه گره‌وی بۆ كورد برده‌وه به سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌و شه‌ڕه و ملی رژێمی دیكتاتۆری به‌غدای چه‌ماند كه پاشه‌كشه بكات و دوژمنانی كورد سه‌رشۆڕ بكات .
مه‌سعود بارزانی پیاوی سه‌رده‌می خۆیه‌تی و بیروبۆچوون و تێڕوانینه‌كانی له رێبازی بارزانی نه‌مر و كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و له زمانی سه‌رده‌میش شاره‌زایه .
هاوسه‌نگی له نێوان سیسته‌می نوێی جیهان و خواسته‌كانی گه‌لی كورد باش ده‌زانێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك سازش بكات له مافی گه‌لی كورد، رێڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد به رێگایه‌كی ئه‌مین و هێمنانه‌دا ده‌بات تا نه‌بێته مایه‌ی كاره‌ساتێكی دیكه بۆ گه‌لی كورد.
مه‌سعود بارزانی زۆر وشیاره و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركرده‌یه‌كی پراگماتیكییه بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی.
رۆژی 12/6/ 2005 په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌رێز مه‌سعود بارزانیان به سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان هه‌ڵبژارد كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی گه‌لی كورددا سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.