خۆپیشاندان دژی بێکاری.. شەقامی ۆکسفۆڕد لەندەن زستانی 1939
خۆپیشاندەران قەڕەباڵغترین شەقامی لەندەنیان داخست، دوای ئەوەی قەیرانی 10 ساڵیی دارایی رێژەی بێکاری زۆر بەرزکردبۆوە.. چەند مانگێک دوای ئەو خۆپیشاندنە لە ئەیلولی 1939 بەدواوە، بێکاری نەما و هەموو کاریان دەستکەوت… چونکە:
جەنگی دووەمی جیهانی دەستیپێکرد و خەڵکی لەکارگەکانی دابینکردنی چەک و ئامێری جەنگیدا کاریان دەستکەوت..
بەدرێژای مێژوو یەکێک لەکاریگەریەکانی جەنگ بوژاندنەوەی هەندێک کەرت و بواری ئابووری بوە، تەنانەت بەشێک لەجەنگەکانی دونیا بۆ کردنەوەو دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بوە..