وته‌یه‌ك له یادی ده‌ستگیر كردنی ئاپۆدا
نوسینی:شوان هەورامی
” شه‌مدین ساكیك ” ی كه‌سی دووه‌می ( PKK ) كه له ساڵی 1998 له ناوچه‌ی زاب خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پارتی كرد و دواتریش هێزێكی تایبه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمدا رفاندیان و بردیانه‌وه بۆ توركیا ، به كلیلی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ژمێردرێت ، چونكه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا گوتبووی ئه‌گه‌ر ماره‌كه له‌سه‌ری نه‌درێت مه‌حاڵه بمرێت ، ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان نه‌مێنێت (PKK ) یش نامێنێت ، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه پیلانی ده‌زگای میت و موسادی ئیسرائیلی و KGB رووسیی و CIA ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان ده‌ستی پێكرد .
سه‌ره‌تا توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له سوریا كرد كه ده‌بێ ئۆجه‌لان له شام ده‌ر بكات ، ئه‌وه بوو له سوریا ده‌ركرا و چووه مۆسكۆ ، به‌ڵام رووسیا ئاماده نه‌بوو مافی په‌نابه‌ریی پێ ببه‌خشێت ، دواتر چووه ئیتالیا و ئه‌و وڵاته نه‌یهێشت له فڕۆكه‌خانه ده‌رچێت و له‌و وڵاته دابه‌زێت ، هیچ وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده نه‌بوو مافی په‌نابه‌رێتیی پێ بدات .
دواتر چووه یۆنانی دووژمنی مێژوویی توركیا به‌ڵام له‌وێش ئه‌و وڵاته مافی په‌نابه‌رێتیی پێنه‌دا ، به‌ڵام ناردیه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كینیا ، له‌وێش به سیناریۆیه‌ك له باڵیۆزخانه ده‌ریان كرد و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌دا ، هێزێكی موساد قۆڵبه‌ستیان كرد و ئه‌وانیش ته‌سلیمی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا ( میت ) یان كرد و دواتر فیلمه‌كه‌ی له ئاژانسهكاندا بڵاو بووه‌وه كه چۆن له فڕۆكه‌كه‌دا به ده‌ست و چاو به‌ستراویی و جه‌سته‌یه‌كی گێژ و ماندووه‌وه نیشانیاندا ، كه پێده‌چوو به هۆی ماده‌ی سڕكه‌ره‌وه بێهۆش كرابێت .
خۆرئاواییه‌كان به‌رده‌وام ئه‌وه سیاسه‌تیان بووه به‌رانبه‌ر به گه‌لانی بێ پشتیوان ، ئه‌وان به‌س بیریان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه . دوێنێ هه‌موویان به‌شدار بوون له پیلانی ده‌ستگیركردنی ئاپۆدا ، كه‌چی ئێستا له‌به‌ر گله‌یی و ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر ( AKP ) خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن دۆستی گه‌لی كورد و مافی چاره‌نووسیه‌تی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ( PKK ) و باڵه‌كانی هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كانیان جێگه‌ی سه‌رنج بووه ، بۆ نمونه رژێمی ئه‌سه‌د ئۆجه‌لانی ده‌ركرد و كردیه نێچیری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ، كه‌چی نه‌ك ئه‌م حیزبه رۆژێ له رۆژان دژی رژێمی سوریا هه‌ڵوێستێكی نیشان نه‌داوه ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له شۆڕشی گه‌لانی سوریادا وه‌كو هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیی ئه‌و رژێمه ره‌فتاری كردووه !!
رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و یه‌كێتی ئه‌وروپا راسته‌وخۆ به‌شدار بوون له پیلانه‌كه‌دا ، كه‌چی ئه‌مڕۆ PKK وه‌كو هێزێكی هاوپه‌یمان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌كات و بووه‌ته پارسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكتیكیهكانیان بۆ دژایه‌تیی توركیا ، ده‌نا ئه‌و وڵاتانه هیچیان بڕوایان به مافی چاره‌نووسی كورد نیه .
هۆكاری روو وه‌رچه‌رخانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بوونه هاوكاری توركیا بۆ ده‌ستگیر كردنی ئۆجه‌لان ، ئه‌وه بوو توركیا ئه‌و كاته عه‌لمانیه ئهتاتۆركیهكان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا بوو ، به تایبه‌تیی له ناوچه‌كه‌دا دڵسۆزترین هاوپه‌یمانی ئیسرائیل بوو ، به‌ڵام دوای هاتنی AKP و گۆڕدرانی ستراتیژی توركیای نوێ ، سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ش گۆڕدرا و به تایبه‌تی ئیسرائیل دژایه‌تی توركیای ده‌ست پێكرد ، بۆیه ده‌بینین وه‌زیری دادی ئیسرائیل – كه ژیان به ژن و منداڵی فه‌له‌ستینیی ره‌وا نابینێ و بانگه‌شه‌ی سوتاندنیان ده‌كات – ده‌بێته پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كوردیی و خۆشباوهڕانی كوردیش وا ده‌زانن ئیسرائیل ده‌وڵه‌تیان بۆ درووست ده‌كات . ئه‌مه‌ریكا به هه‌بوونی زه‌به‌لاحترین ده‌زگای هه‌واڵگریی كه دووژمنه‌كانی له جه‌نگه‌ڵ و ئه‌شكه‌وت و شاخه‌كانی وهزیرستاندا ده‌دۆزێته‌وه و بۆمبارانیان ده‌كات ، چونكه دڵنیایه ئه‌وانه به‌شێكن له لایه‌نگرانی قاعیده ، كه‌چی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه PYD هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به PKK وه هه‌بێت و به دوو رێكخراوی جیایان ناو ده‌بات . چونكه له سیاسه‌تی توركیای نوێ رازیی نیه و كوردی خۆرئاوا وه‌كو كارتی شۆڕشی ئه‌یلول به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر توركیا بۆ ملكه‌چ كردنی بۆ خواسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ، به‌ڵام كورد له‌مه‌شدا وا ده‌زانێت هه‌نگوینی له كلۆری داردا دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌وڵه‌تیان بۆ درووست ده‌كه‌ن ، جگه له‌وه‌ش دڵیان به بۆمبارانه‌كانی رووسیا خۆشه كه له ژێریدا هێزه‌كانیان و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن و وا ده‌زانن كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له مۆسكۆ واته پشتیوانیی ئه‌و وڵاته له مافه‌كانیان ، نازانن هه‌ر كاتێ جه‌نگه‌كه به قازانجی سوریا ته‌واو بوو ، ئه‌وان یا ده‌بێ وه‌كو پۆلیس و شه‌بیحه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د خزمه‌تی رژێم بكه‌ن و كانتۆنهكانیان ته‌سلیم بكه‌نه‌وه ، یا به جه‌نگ لێیان ده‌ستێننه‌وه و له‌و كاته‌شدا رووسیا و ئێران و رژێمی سوریا و حیزبوڵڵا و میلیشیا عێراقیه‌كان هاوكات هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر ، ئایا به‌رگه‌ی وه‌ها هێرشێك ده‌گرن ؟ كه دیاره جه‌عفه‌ریی نوێنه‌ری رژێمی سوریا له باسی كانتۆنه‌كان و سیستمی فیدراڵیدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی بیر له زاراوه‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌كاته‌وه با حه‌بی پانادۆڵ بخوات !!
دواجار به گۆڕدرانی رژێمه عه‌لمانیه‌كانی توركیا به پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ، گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی ئابووریی و سیاسیی و ده‌ستووریی له‌و وڵاته‌دا روویدا ، كه له باكووری كوردستانیشدا هه‌لومه‌رجێكی تا راده‌یه‌ك ئاسایی ده‌ستی پێكرد و بووژانه‌وه‌ی ئابووریش روویكرده ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه چه‌ندان ساڵ بوو به هۆی جه‌نگه‌وه شێوا بوو ، گرنگترین سیمای گۆڕانكارییش گفتوگۆی حكومه‌ت بوو له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا كه پێشتر به تیرۆریست ناو ده‌برا و دوا.