10 به‌ناوبانگترین له سێداره‌دراوه‌كانی جیهان
ئاماده‌كردنی :
گۆران حكیم
1-گیڤارا 1967،گیڤارا ماركسی ئه‌رجه‌نتینی ، نوسه‌ر و سه‌ركرده‌ی جه‌نگی ، كه‌سایه‌تێكی جیهانی ، كه‌سایه‌تی سه‌رۆك له شۆره‌شی كوبی ، له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێ به‌جێ كرا به گوڵه‌بارانكردن له دوای ده‌ستگیركردنی له شه‌رێك ،كاتێك سه‌ركردایه‌تی شۆرشی پۆلیفیای ده‌كرد.
2-سه‌دام حوسێن 2006، سه‌رۆك كۆماری عێراق له نێوان سالاَنی 1979 تاكو 2003، له دوای شكستی به‌غداد له سالی 2003 له سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ،وه توانیان له هه‌مان سال سه‌دام حوسێن دهستگیریكهن، له دوای دادگای كردن بریاری له سێداره‌دانی جێ به‌جێ كرا له سالی 2006.
3-ولیام والس1305،یه‌كێكه له‌و سوارچاكانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئهسكۆتلهندییهكانی كردووه دژی ئینگلته‌را ،له دوای گه‌رانه‌وه‌ی ئیدوار له فه‌ره‌نسا هه‌ستا به جه‌نگ كردنی ئهسكۆتلهندییهكان، توانیان به دیل بیگرن و ئیدوار له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ ئینگلته‌را، بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو له دوای ئازاردانێكی زۆر ، وه سه‌ری به پردی له‌نده‌ن هه‌ڵواسرا.
4- عمر موختار 1931،ناوبانگی به شێخی شه‌هیده‌كان و شێری بیابان ده‌ركردووه، سه‌رۆكی شۆرشی لیبایی كردووه له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی سوپای ئیتالیا بۆلیبا له سالی 1911،له سالی 1931 ده‌ستگیر ده‌كرێت و دادگایی ده‌كرێت ، بۆ رۆژی دوای خه‌ڵك كۆده‌كرێته‌وه بۆ سه‌یركردنی جێ به‌جێ كردنی بریاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی .
5- تشارلزی یه‌كه‌م 1649،له پاش جه‌نگی ناوه‌خۆیی یه‌كه‌م 1645 و دووه‌می 1647 له نێوان پشتیوانانی پاشا له لایه‌كه‌وه و سوپای په‌رله‌مان له دوای ته‌واو بوونی ئه‌م جه‌نگه بریاری له سێداره‌دان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ ده‌رچوو ، بریاره‌كه جێ به‌جێ كرا له سالی 1649.
6- لویسی شازده‌هه‌مین 1792،كۆتا پاشای فه‌ره‌نسایه ،له كاتی شۆرشی فه‌ره‌نسا هه‌وڵی راكردنی داوه به‌لام به‌دیل گیرا ، بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو به (مقس) له پایته‌ختی فه‌ره‌نسا (پاریس) له سالی 1793.
7- ماری انگوانیت 1793،خێزانی (لویس)ه پاشی شازده‌هه‌مینی فه‌ره‌نسایه، له سێداره‌درا له ماوه‌ی شۆرشی فه‌ره‌نسا ،بریارهكهش له جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ری بوو له لاشه‌ی ،بریاره‌كه جێ به‌جێ كرا له گۆره‌پانی كونكورد ،ئه‌وه‌یش له ته‌مه‌نی 38 سالی بوو.
8- ذو الفقار علی بوتو 1979،سه‌رۆكی باكستانه و دامه‌زرێنه‌ری حزبی گه‌لی باكستانیه، له سهرۆكایهتهكهی به‌رده‌وام بوو تاكوو 1977 تا كودهتاكرا به‌سه‌ری و به‌سه‌ركردایه‌تی (ضياو الحق) پاشان خرایه زیندانه‌وه به تۆمه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له بنه‌ماكانی دیموكراتی ، بریاری له سێدارهنهكهی جێ به‌جێ كرا له سالی 1979.
9- موسۆلینی 1945،سه‌رۆكی وهلاَتی ئیتالیایه ،ئیتالیا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌و چووه ناو جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه،له دوای شكست هێنانی له سێداره‌درا له نزیك ده‌ریاچه‌ی كومو،له‌گه‌ل حهڤت له یاوه‌ره‌كانی له دوای له سێدارهدانهكانیان هه‌ڵواسران به بهنزینخانهێك تاكو هه‌موو خه‌ڵك دڵنیابن له سێداره‌دانه‌كه.
10- سالم ربیع علی 1978، سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن بووه له سالی 1969 ، ئه‌و سه‌ركرده بوو كه توانی هێزه‌كانی بریتانیا ناچاربه پاشه‌كشه بكات ، بریاری له سێداره‌كانی بۆ ده‌رچووه له لایه‌ن كودهتاچیهكانهوه له سالی 1978به گوڵه باران كردن .