Home / مێژووى جیهان / چۆنیەتی شێوازی کوشتنەکەی فیرعەون ئاشکرادەبێت

چۆنیەتی شێوازی کوشتنەکەی فیرعەون ئاشکرادەبێت

خەندان- جۆراوجۆر

لە توێژینەوەیەکی چڕوپر و پر ماندوبوندا، کچە توێژەرێکی میسری شێوازی کوشتنەکەی (سقنن ڕەع تاعا)ی دوەم کە یەکێک بووە لە فیرعەونەکان، ئاشکرادەکات و دوای چەندین لێکۆڵینەوە لەڕێگای ئامێری تیشکییەوە (CT Scan) دەگاتە دەرئەنجامێکی گەورە.

 

دکتۆر سەحەر لەڕێگەی تیشکی تەنورییەوە (CT Scan) پشکنین و بەدواداچونی بۆ جەستەی مۆمیاکراوی سقننی دوەم کردوە

دکتۆر سەحەر بەهاوکاری لەگەڵ دکتۆر زاهی هاوس کە پسپۆڕی جیهانی شوێنەوارناسییە کارەکەیان ئەنجامداوەو گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە فیرعەون لەکاتی شەڕو ڕوبەڕوبونەوەدا کوژراوەو هەمو ئەو توێژینەوەو لێکۆڵینەوانەی پێشتریان ڕەتکردوەتەوە کە باس لە چۆنیەتی مردن یان کوشتنەکەی دەکەن.

 

ئەو دو پسپۆڕە باس لە یەکێک لە فیرعەونەکان دەکەن، چونکە ژمارەیان زۆرەو قۆناغی حوکمداریشیان جیاوازە، بەڵام ئاماژەیان بە (سقنن ڕەع تاعا)ی دوەم کردوە کە بە فیرعەونی ئازا ناسراوەو لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ نەیارەکەیدا دوچاری پێکان بوەو مردوە، مێژوی حوکمی دەسەڵاتەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ 3576 ساڵ پێش ئێستا

 

وێنەی ئەو چەقۆیەی فیرعەونی پێ کوژراوە

 

لەماوەی ڕابردودا چەند توێژینەوەک باسیان لەوە کردوە کە سقنن ڕەع تاعای دوەم لەکاتی خەودا کوژراوە، بەڵام دکتۆر سەحەر هەمو ئەو بۆچونانە ڕەتدەکاتەوە

ناوبراو لەڕێگەی تیشکی تەنورییەوە (CT Scan) پشکنین و بەدواداچونی بۆ جەستەی مۆمیاکراوی سقننی دوەم کردوەو بەگوێرەی بەیانێکی ڕەسمی وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری میسری ئەو کاری پشکنینە یەکێکە لە پێشکەوتوترین ڕێگاکانی گەیشتن بەدەرئەنجامەکان و دەبێتە شێوازێکی سەلامەتیش بۆ هێشتنەوەی جەستە مۆمیاکراوەکان.

 

سەری سقنن لە چەند لایەکەوە زەبری کوشندەی بەرکەوتوەو دوچاری برینداربونی بەهێز بوە، ئەوەش هۆکاری مردنەکەیەتی

سەحەر سەلیم ئەو خانمە پزیشکە باس لەوە دەکات کە لەو کاتەوەی سقنن ڕەع تاعای دوەم جەستەکەی مۆمیا کراوە تائێستا هیچ کەس زانیاری لەبارەی کوشتنەکەیەوە نەبوە، بەڵام لە ئێستادا سیناریۆکانی کوشتنی ئەو پادشا ئازایە بە وردودرشتی دەخەینەڕو.

دکتۆر سەحەر ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ساڵی 2019ەوە دەستی کردوە بە پشکنینی 15 جە1-1415891ستەی مۆمیاکراو، لەو نێوەندەدا بۆی ئاشکرا بوە کە سەری سقنن لە چەند لایەکەوە زەبری کوشندەی بەرکەوتوەو دوچاری برینداربونی بەهێز بوە، ئەوەش هۆکاری مردنەکەیەتی.

وێنەی دکتۆە سەحەر سەلیم لەکاتی ئەنجامدانی تیشکی تەنوری بۆ جەستەی مۆمیاکراوی فیرعەون

لەکۆتایی پشکنینەکەیدا سەحەر باسی لەوە کردوە کە لە بەشی ڕاستی سەری فیرعەوندا هیچ برینداری و پێکانێک نییە، بەڵام چەند برینێک و شکاویەک لە بەشی چەپی کەلەی سەریدا بونی هەیە، لەپێشتردا بەهۆی ئەو مادەیەی لە مۆمیاکردنیدا بەکارهاتوەو نەتوانراوە درک بەو زانیارییانە بکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەوکاتە مردوە بریندارییەکانی کەلەی سەری چاک کراونەتەوە ئەوکات مۆمیاکراوە.

 

سقنن لە شەڕێکی گەورەدا بوە لەگەڵ هێسکۆس کاتێک هەڵیکوتاوەتە سەر کۆشکەکەی، بەو هۆیەوە لە چەندین لاوە لەڕێگەی چەقۆی بەهێزەوە هێرشی کراوەتە سەر

ئەو توێژەرە میسرییە باسی لەوەشکردوە هیچ برینێک و پێکانێکی دیکە لە جەستەی فیرعەوندا نییە، بەڵام چەند شوێنەوارێکی هەوکردن لە دەستیدا هەیە، ئەویش پێدەچێت بەهۆی بەستنەوەی بێت لە بەشی دواوە لەکاتی شەڕەکەدا، ئەوەش هۆکار بوە بۆ ئەوەی ماسولکەکانی گرژبوبن، ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەرەکان ڕویان لە هێکسوس-ە ئەو کەسەی فیرعەونی کوشتوە.

پسپۆڕانی بواری شوێنەوار ناسیش ئاماژە بەوە دەکەن کە سقنن لە شەڕێکی گەورەدا بوە لەگەڵ هێسکۆس کاتێک هەڵیکوتاوەتە سەر کۆشکەکەی، بەو هۆیەوە لە چەندین لاوە لەڕێگەی چەقۆی بەهێزەوە هێرشی کراوەتە سەر، زانایان باس لەوەش دەکەن ئەوکاتەی پادشاکە دەستەکانی بەستراوەتەوە بەرگری لەخۆی کردوەو هەوڵی ئەوەی داوە ڕوبەڕوی هێسکۆس ببێتەوە.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

82252020_r

بە بۆنەی 77 ساڵەی كۆتاییهاتنی شەڕی ستالینگرادەوە

ئەو 30 سەربازەی چارەنووسی دووەم جەنگی جیهانییان یەكلایی كردەوە پێنج مانگ و دە رۆژ بەرگریی …