Recent Posts

نووسینەوەی مێژوو بەپێی حەز و ئارەزوو!

چەند تێبینییەک لەسەر کتێبی مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد: ئەم کتێبە کە نووسەرەکەی سۆران حەمەڕەشە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاو بووەتەوە. ناوەڕۆکی پەرتووکەکە هەر هەمان ناوەڕۆکی کتێبی “کورد کێیە”یە، کە پێشتر لە لایەن نووسەرەوە بڵاو بووەتەوە و هەردووکیان هەڵگری یەک پەیامن و یەک شێوازیان پەیڕەوی کردووە بەڵام نووسەر لەم کتێبەدا بابەت …

Read More »

کۆمەڵگەی کوردی لە روانگەی شەرەفخانی مێژوونووسەوە

 د. ئیسماعیل مەحموودی  پوختەی توێژێنەوە: شەرەفخانی بەدلیسی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی شانزە بەنووسینی شەرەفنامە، مێژوونووسیی کوردی دەسپێکرد. شەرەفنامە هەڵگری مێژووی بەسەرهاتی بنەماڵە دەسەڵاتەدارەکوردییەکانی سەردەمی خەلافەتی عەباسی تا کۆتایی ساڵی(٧-١٥٩٦) واتە تا سەرەتای سەفەوییەکانە. شەرەفنامە لە ئەساسدا درێژەی هەمان نەرێتی میژوونووسییسونەتی واتە مێژوونووسیی سیاسی و عەسکەری و بنەماڵییە. بەڵام پێشەکییەکەی شەرەفنامە سەبارەت بە مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردی دەتوانێت تا ڕادەیەک ئەم بەرهەمە مێژووییە لەبەرهەمە مێژووییەکانی هاوچەرخ و پێش خۆی جیا بکاتەوە و وەکدابڕانێک لەو نەرێتە مێژوونووسییە پێناسەبکرێت. ئەم وتارە دەیەوێت پاش ئاماژەدان بە ڕوانگەی شەرەفخانسەبارەت بە مێژوو و هەروەها ڕەوشتی میژوونوووسیشەرەفخان، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤی کوردلە ڕوانگەی ئەم مێژوونووسەوە ڕوون و شی بکاتەوە. ئەم وتارە پێیوایە لە ڕوانگەی شەرەفخانی بەدلیسیەوە، ئاییینیبوون، غیابی عەقڵانییەت، پەرتەوازەیی، غیابی ئەندیشەییەکگرتن، ویستی یەکتر کوژی، بیرنەکردنەوە لە داهاتوو، گرنگیدانی بە  نازناوی ئازایەتی و ڕێگەپێنەدان بۆ دامەزرانیدەسەڵاتی کوردی ، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردیین کە  لەم وتارەدا بە شێوازی شیکاری گوتاردەخرێنە بەر باس و توێژێنەوە. وشەسەرەکییەکان: مێژوونووسیی کوردی، شەرەفخان، شەرەفنامە، کۆمەڵگەیکوردی، شیکاری گوتار. پێشەکی: هەزارەی دووەم– لە ساڵژمێری ئیسلامیدا– سەرەتای دەرکەوتنیمێژوونووسی کوردستان و مێژووی دەسەڵاتە کوردییەکانە. «شەرەفنامە“یان میژووی موفەسسەڵی(تێروتەسەلی) کوردوستان» یەکەمین مێژووی کوردستانە کە لە ساڵی(١٥٩٦/١٠٠٥ ) و لە سەر دەستی شەرەفخانیبدلیسی(١٦٠٣-١٥٤٣ ) نووسراوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و غیاب لە ڕەوتی مێژوونووسی، شتیکنییە کە بکرێ چاوی لێ داخرێت و بە ئاسانی بە سەریدا تێپەڕێتو دواهات و دەرنجامەکانی ڕوون نەکرێتەوە و خوێندنەوەیان بۆنەکرێت، درێژە کێشانی گوتاری بە گاڵتەجاڕ کردن و پەراوێزخستنی کورد، تێکەڵ کردنی ڕابردووی بە وەهم و ئەفسانە، پەرەپێدانی هەڵوێستی بێدەنگی بەرامبەر بە مێژووی کورد، کێشەیسا‌غ کردنەوە و پەردە هەڵدانەوە لە سەر ڕابردوو و قەیرانیناسنامەی ئەمرۆی ئینسانی کورد و کۆمەڵگەی کوردی، لە ڕیزیبەرچاوترین دەرنجامەکانی ئەم غیابەیە کە  شەرەفنامەویستووییەتی بەشێکی ئەم غیابە پڕبکاتەوە. مێژووی شەرەفنامە بەرهەمی سەردەمی دەسەڵاتیسەفەوییەکانە(۱۷۲۲–١٥٠١) و شەرەفخانیش پەروەردەیکۆشکی شاهی ئەم خانەدانە و بە تایبەت شاە تاماسبیسەفەوییە (۱۵۷۶ -۱۵۲۴). بۆیە دەکرێت بڵێین گوتاری سەفەوییەتا ڕادەیەکی بەرچاو کاریگەری لە سەر پەروەردەو و ڕوانینیشەرەفخان بۆ مێژوو و مێژوونووسی هەبووە و هەر لەم ئاراستەیەدەکرێت بە زمانی شەرەفنامە کە فارسییە ئاماژە بدەێن کە جیالەوە فارسی لەو سەردەمە زمانی باوی نووسێن بووە دەکرێتبڵێین گوتاری زاڵی سەفەوییە و پەروەردەی سەفەوییە ڕۆڵیهەبووە لە سەر نووسینی ئەم میژووە بە زمانی فارسی. سەردەمی سەفەوییە لە مێژووی ئێراندا بە سەردەمی بایەخدان بەمێژوونووسی و مێژوو سازی و گرینگدان بە مێژوونووس –جیا لەپرسی ئاستی مێژوونووسی لەم سەردەمەدا–  ناسراوە بۆ نموونەلەم سەردەمە واتە لە ماوەی نزێکی (٣٣٠) ساڵ دەسەڵاتیسەفەوییە، نزیکی چل مێژووی گشتی و خانەدانی نووسراوە(ئارام، ١٣٨٦ :١١-٢ )و گرنگتر ئەوەی هەر لەم سەردەمە شایەتینووسێنی و بەرهەمهێنانی(٣٢) کتێبی مێژوویی لە شێوازیمێژوونووسی ناوچەیی و لۆکاڵیین (سواقب: ١٣٩٢: ٦-٢٤ ) ڕاستە شەرەفخان لە سەرەتای دەسەڵاتی سەفەوییە و شاهتاماسب(1576-1524)واتە دووەمین پاشای سەفەوییە ژیاوەبەس نووسێنی ئەو ڕادەیە لە کتێبی مێژوویی لەو سەردەمەپیشاندەری بایەخی میژوو و مێژوونووسی و مێژوونووس وهەروەها پیشاندەری ئەوەیە پاشاکانی خانەدانی سەفەوییەگرنگییەکی تایبەتیان بە مێژوو و مێژوونووسی داوە. سەبارەت بە نێوەرۆکی کتێبە مێیژووییەکانی ئەو سەردەمەڕاوبۆچوونی جیاواز هەیە بۆ نموونە «ئادەمییەت» مێژووناس ومیژوونووسی هاوچەرخی ئێرانی لەمبارەوە دەڵێیت:«کۆی ئەوکتیبە مێژووییانەی وا لە سەرەدمی فەترەت تا سەردەمیدەسەڵاتی قاجار نووسراوە لە ئەساسدا ئاوینەی گەمژەیی وجەهالەتی ئەدەب زانان و مێژوونووسانە……کەمترین عەیبەی ئەمشێوازە لە مێژوونووسی ئیغراق، زیادەبێژی لە رادەبەدەر، ئاڵۆزنووسی و فرەکاوێژی و فەزڵفرۆشی بێعەقڵانەیە(آدمیت،١٣٤٦:-٢٨٤) ڕۆژهەڵاتناسێکیش بەرهەمەکانیئەم سەردەمە وەک «ڕووداونامەی عەسکەری» و «ئالۆز وماندووکەر» پێناسە دەکات و پێیوایە سەرجەمی ئەو کتێبەمێژوییانەی سەردەمی سەفەوییە «خەسار و گەندەڵ»ن ( براوان، ٤٥ : ١٠٢ ) هەر لەم ئاراستەیە «تەبابایی» توێژەری ناسراویئێرانی، پێوایە سەردەمی سەفەوییە  کە هاوکات بووە لە گەڵسەرهەڵدانی فەرهەنگی مۆدێرنیتەی ڕۆژئاوایی، سەردەمیداڕمانی مێژوویی و ئاوابوونی ئەندیشەیە لە ئێران. بۆیە لەدەسەڵاتی سەفوییە « مێژوونووسی وەک زۆربەی دەرکەوتنەکانیڕۆحی ئێرانی نوقمی گەمژەیی و بێ ئاوەزی و چەوتی بوون»( طباطبایی،١٣٨٢:٢٨٥ ) زۆربەی توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن سەردەمی سەفەوییە لەبواری ژمارەی سەرچاوە مێژووییەکان یەکێک لە دەوڵەمەندترینسەردەمەکانی مێژوو نووسی ئێرانە[ ئەگەرچی] بابەتی چییەتیمێژوو و پێناسەی میژوو بۆ ئەوان گرنگ نەبوو و هەموو شتێک لەبازنەی باسی سیاسی و عەسکەری دەخولایەوە (آرام، ١٣٨٦ : ٩-٢٢٨) لەم سەردەمە سێ شێوازی مێژوونووسی گشتی، مێژوونووسیخانەدانی و ناوچەیی باو بووە، لە مێژنووسی گشتی، مێژوونووسبە باسکردن لە سەرەتای مێژووەوە دەسپێدەکات تا  ڕووداوەکانیڕۆژگاری خۆی (آژند،١٣٨٠ : ٨) و لە شێوازی خانەدانی تەنیاباس لە خانەدانی دەسەڵاتدار واتە خانەدانی سەفەوییە دەکرێت ولە مێژوونووسی ناوچەیی مێژوونووس ئەولەویەت بە ڕابردووی زێدو ناوچەی خوێ ئەدات و ڕەنگە کەمترین سەردەمێک بێت ئەوندەگرنگی بە مێژووی ناوچەیی درابێت، لەم شیوازە، خوشەویستیزێد، شانازیکردن بە نیشتمان، پەرچەکردار لە ئاست ناوەند، حەزی تاکەکەسی و ویستی دەسەڵاتدارانی ناوچەیی بۆ مانەوەینێو و نیشانیان و هەرەوها دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو لە هۆکارەسەرکییەکانی نووسێنی مێژووی ناوچەیین(وسواقب، ١٣٩٢: ٢٦)  و «رۆزنتال»ش پێیوایە لە درێژایی مێژووی ئیسلام ئەم چەشنەمیژوونووسینە باو بوو لە بەر ئەوەی بەردەوام نووسەران  پێوەندیانلە  گەڵ زێد و ناوچەکەیان هەبوو و لەم ڕێگەوە هەست و سۆزیخۆیان لە ئاست زێد و ناوچەیان دەربڕیوە(روزنتال، ١٣٦٦ : ١٧٢) بە گشتی میژوونووسی سەردەمی سەفەوییە لە ئەساسدا  تەنیاڕووداونووسیو درێژەی هەمان سونەتی مێژوونووسی ئێسلامی– ئێرانییە کە گرنگی بە ڕەوایەت و نووسێنەوەی ڕووداو لە سەربنەمای ڕووداوی سیاسی و عەسکەریی و بنەماڵەیی دەدرێت و بەواتاییەک مێژووی ئەم سەردەمە مێژووی سیاسی و عەسکەرییە وجێگەیەک بۆ مێژووی فەرهەنگی و کۆمەڵاییەتی نییە و هەروەهابوونناسی مێژوونووسانی سەفەوییە درێژەی هەمان بوونناسیتەقدیرخوازانە(چارەنووس خوازانه) و موعودگەرانە وبلیمەتخوازانەیە و گرنگتر ئەوەی فەلسەفەی مێژوو لە سەر بنەمای فەلسەفەی ئیلاهیاتی و مەشیەتگەرانەیە( ویستی خودایی) (آرام، ١٣٨٦ : ١٦) …

Read More »

غیابی کورد لە رەوتی مێژوونووسی و مێژوودا

ئیسماعیل مەحموودی بە سەرهەڵدان و دەرکەوتنی وەچەگەلی مێژوونووس بە تایبەت مێژوونووسی گشتیی و دواتریش مێژوونووسی ناوچەیی، بە واتایەکی تر سەرهەڵدانی مێژوونووسی ئیسلامی – ئێرانی و نووسینی بەشێکی زۆر ئاسەواری مێژوویی ،بەشی ئێمەی کورد وەک ئامادە نەبوون لەو بوارەدا زۆر زەق و بەرچاوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و دووربوون لە مێژوونووسیدا …

Read More »