د. ئیسماعیل مەحموودی روونکردنەوەی جوگرافیای مێژوویی کوردستان ، پێویستی بە توێژینەوە لە سەر هەندێک لەو …
Read More »Masonry Layout
کوردستان، رۆلی تەریقەتی نەقشبەندییە لە سەرهەڵدانی وشیاری نەتەوەیی
(لە دواساڵەکانی سەدەی نۆزدە تا سەرەتای سەدەی بیست) ئیسماعیل مەحموودی، مانیا رەزایی پوختە: سەرچاوەی تەریقەی “نەقشبەندییە” کە لە گۆڕانکارییەسیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستاندا و هەر وەها لەبەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری نەتەوەیی کۆمەڵگەیکوردی بەشدار بووە ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاسیای ناوەندی ولە سەردەستی بەهائەدینی نەقشبەندیبوخارایی(٧٩١-٧١٧) سەری هەڵداوە. ئەم تەریقەتە لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەی زایینی / نیوەی دووەمی سەدەی سیانزەی کۆچی لە لایەن“مەولانا خالیدی نەقشبەندی (١٢٤٢-١١٩٣) هاتۆتەکوردستان و بە لێژکردنی پێگەی تەریقەتی “قادرییە” کەتەریقەی زۆرینەی ئەوکاتەی کوردستان بوو، لە ماوەیەکیکورتدا پەرەیەکی بەرچاوی سەند و بوو بە گوتاری زاڵیکەشوهەوای فیکری، دینی و سیاسی کوردستان وتەنانەت لە بەرزبوونەوی و بەرجەستەکردنەوەی ویستینەتەوایەتی و مافی ئینسانی کۆمەڵگەی کوردی رۆڵیبەرچاوی گێڕا، بە جۆرێک کە سەرکردایەتی سێ بزاڤینەتەوەیی کورد لە ساڵەکانی ١٨٨٠ بە سەرکردایەتی شێخعوبەیدوڵڵای نەهری. ١٩٢٥ بە سەرکردایەتی شێخسەعیدی پیران و ١٩٢٨ بە سەرکردایەتی شێخەکانیبارزان، سەر بە تەریقەتی نەقشبەندی بوون. ئەم وتارە دەیەوێت وەڵامی ئەم پرسیارە بنەماییەیژێرەوە بداتەوە کە تەریقەتی نەقشبەندی بەلەبەرچاوگرتنی چییەتی و پێناسەی دونیانەویستی ودوورەپەرێزانەی، چۆن توانی بێتە ناو کەشوهەوایسیاسی کوردستان و لە ماوەیەکیزەمەنیدا(دواساڵەکانی سەدەی نۆزدە و تا سییەکانیسەدەی بیست) سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بگرێتەئەستۆ؟ گریمانەی ئەم توێژینەوە لە سەر ئەم بنەمایە دامەزراوە، سەرەڕای ئەوەی کە تەریقەتی نەقشبەندییەهەڵدەگەڕێتەوە بۆ سەر کۆمەڵێک فێرکاری و مۆچیاریدونیاپەرێزانە و گوێڕایەڵانە، بە هۆی لاواز بوونی پێگەیتەریقەتی قادری و لە ناوچوونی ئەمارەت و نیمچەدەسەڵاتە کوردییەکان و پڕکردنەوەی کەڵێنی نێوان خەڵکو دەسەڵات لە پێکهاتەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیکۆمەڵگای کوردی و هەروها سەرهەڵدانی پارتەسیاسییەکانی کورددا ئەو بەستتێنەی بۆ سازبوو بۆئەوەی لە گۆڕانکارییە فەرهەنگی و ئابووری وسیاسییەکاندا رۆڵ بگێڕن و تەنانەت سەرکردایەتیشۆڕشەکان لە کورستاندا بگرنە دەستەوە. …
Read More »رێبازە فیکرییەکانی ئێرانی سەردەمی عەباسییەکان بە جەخت کردنەوە لە سەر قیرمەتی و ئیسماعیلییەکان
ئیسماعیل مەحموودی مانیا رەزایی پوختە: جگە لە دەسەڵاتی ئالی بوویەی شێعە مەزهەب (٤٤٧-٣٣١) و بە …
Read More »ئەستەمووڵ، وەک یەکەم ویستگەی ڕۆشنبیری کوردی
ئامادەبوونی کورد لە ئەستەمووڵ د. ئیسماعیل مەحموودی هاوکات لە گەل نیشتەجێبوونی عوسمانییەکان لە “کونستانتێنشار” و گۆڕینی ناوی ئەو شارە بە “قوستەنتەنیە” و دواتریش بە“ئەستەمووڵ“، دەرفەت و بواریش بۆ نیشتەجێبوونی کورد وەکبەشێک لە جەنگاوەرانی بەشداربوو لە داگیرکردنی ئەستەمووڵ وهەروەها وەک بەشێک لە دانیشتوانی ئیمپراتۆری عوسمانیدرووست بوو. هەڵبەت با ئەوەشمان لە بیر نەچێت، دوای شەڕیچالدێران، کوردستان بە فەرمی لە نێوان ئیمپراتۆریای عوسمانیو سەفەوییەدا دابەش کرابوو و ئیتر بەشێکی زۆری کورد، وەکبەشێک لە ڕەعییەتی عوسمانی،دەهاتنە ئەژمار. جیالەمەش بەپێڕێککەوتنامەی زەهاو لە ساڵی (١٦٤٠)، کوردستانی ئەمڕۆیتورکیا و عێراق، بە فەرمی بوونە بەشێک لە ئیمپراتۆری عوسمانی و دانیشتوانی ئەم ناوچە کوردستانیانەش بوونە بەشێک لە“میللەتی” عوسمانی و بە واتایەک ئومەتی ئیسلامی، بە گشتیدەکرێت بڵێین، کۆچی کورد ڕوو لە ئەستەمبووڵ هەر لەساڵی(١٤٥٣) دەستی پێکرد. چل و سێ ساڵ پاش داگیرکردنی ئەستەمووڵ و لە یەکەمسەرژمێریدا باس لە بوونی نزیک بە(٣٨٢) کورد و هەروەها سێگوندی کوردنشین لە نزیکی ئەستەمووڵ دەکرێت واتە هەر لەسەرەتای نیشتەجێبوونی تورکەوە، کوردیش لەو شارە نیشتەجێدەبێت و ئەوشارەش دەبێتە زێدی بەشێک لە کوردەکانی سەر بەدەسەڵاتی ئیمپراتۆری و لە درێژخایەنیشدا ئیتر جەماوەری کوردلەو شارە وردە وردە ڕوو لە زیادبوون دەکات، بۆ نمونە بەپێیسەرژمێرییەکانی سەرەتای سەدەی نۆزدەدا تەنیا دە هەزارکۆڵهەڵگری کورد لە شاری ئەستەمووڵ ژیاون. سەرەڕای نیشتەجێبوونی کورد، هەر لە سەرەتای داگیرکردنیئەستەمووڵەوە، ژمارەیەک کوردیش بۆ گەیشتن بە پێگەی سیاسیو سەربازی و تەنانەت پیشەیی یان بۆ فێربوونی زانست، نیشتەجێی ئەو شارە دەبن. وەک نموونە هەر لەو سەردەمە، کەسانی ئایینی وەک مەلا گۆرانی، ئەبووسەعوونە کەندی، ئیدریس بەدلیسی و شاعێرانی وەک نالی، مەلا محەمەد کۆیی، شێخ ڕەزا تاڵەبانی و زیوەر و کەسانی دیکەش ڕوو لەو شارەدەکەن و ئەو شارە وەکوو ناوەندی زانست و گەیشتن بە پلە وشوێنی نیشتەجێبوونیان هەڵدەبژێرن. جگە لەمانەش، ئیتر لە سەدەی (١٨)وە ئەستەمووڵ، دەبێتەجێگەی نیشتەجێکردنی ئەو میر و سەرۆکە کوردانەی وا گومانیانلێکرابوو لە ئیستا و داهاتوودا، ببنە مەترسیی بۆ سەر دەسەڵاتیسوڵتان، میر بەدرخان(١٨٦٨-١٨٠٢)، شێخ ئەحمەدی باوکیشێخ مەحموود، مەحەمەدی ئاغای باوکی سمکۆی شکاک، لە ریزئەو میر و سەرۆک خێڵانە بوون کە لە دوا ساڵەکانی سەدەینۆزدەدا لە ئەستەمووڵ نیشتەجێ کران. لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دوویەمیشدا (١٩٠٩-١٨٧٦) بە هۆی پێکهێنانی هێزی دژە ئەرمەنی “سوارەی حەمیدییە” (١٨٩١)، دریژە بە سیاسەتی ڕاگرتنی میرە کوردەکانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی لە ئەستەمووڵ درا و بە واتاییەک، دەرفەت بۆزیادبوونی جەماوەری فرەتری کورد لە ئەستەمووڵ، درووست کراو کردنەوەی قوتابخانەی عەشایری، هەل و دەرفەتی زۆرتر، نەتەنیان بۆ نیشتەجێ بوونی زۆرتری کورد، بەڵکوو دەرفەت بۆگۆڕینی روانگەی کورد، بە نیسبەت جیهان و ناوچەکەوە، هاتەئاراوە. بە گشتی کردنەوەی قوتابخانەی عەشایری بۆ منداڵانی میرەکوردەکان لە ساڵی(١٨٩٢) و پەروەردەکردنیان لە ژێر گوتاریعوسمانیخوازی، بواری گۆنجاوتر بۆ نیشتەجێبوونی جەماوەرێکیزۆرتری کورد لەو شارە خۆش دەبێت و ئیتر، هێدی هێدیئەستەمووڵ وەک شارێکی تورکی_کوردی لێ دێت. ٢-٢) سەرهەڵدانی مونەوەرلفیکریی کوردی لە ئەستەمووڵ: …
Read More »فەرهەنگی عوبەید
گەرمیان حسن یەکەم دانیشتوانی سۆمەر بە “عوبەیدیەکان” ناسراون، یەکەمجاریش شوێنەواری ئەم قۆناغە مێژوویە لە گردێک …
Read More »ڕاسپاردەکانی شروپاک
The Instructions of Shuruppak وهرگێرانی موحمهد وهسمان (سۆمەرییەکان لە دەوروبەری ٣٨٠٠ پ.ز دەرکەوتوون. لە ٣٢٠٠ …
Read More »بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی
د. فەوزی ڕەشید،لە وتارێکیدا سەبارەت (جادوو و پێوارزانی لای مرۆڤی کۆن) دەنووسێت: وهرگێرانی موحمهد وهسمان …
Read More »بەڵگەنامەک دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی
بەڵگەنامەیهکی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان …
Read More »کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟
یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی …
Read More »شۆڕشی سپی لەئێران :
نیهاد عوزێر پێشەکی :پێشەکی : لە بوارەکانی مێژوو و زانستی سیاسیدا، شۆڕش بریتییە لە گۆڕانکارییەکی …
Read More »