دیدار عثمان
14/12/2016 مێژووى جیهان, مێژووى گشتى, نهێنیەکانى مێژوو
9,615
ئامادەکردنی: حکمت معروف (*) پێشەکی: لەوەتەی مرۆڤ بۆتە خاوەنی ژیریی و کەوتۆتە پرسیارکردن لە ئایتمەکانی دەرەوەی خۆی، ملیۆنان پرسیاری وەڵامدراوە و بێ وەڵامی کردووە، دەکرێت سەرەتای پرسیارەکانی مرۆڤ لە دیاردە و ئایتمە سروشتییەکانی دەورووبەری بووبێت، و هەر لەو سەردەمەوە هەندێک وەڵامی یەکلاییکەرەوەی بۆ بەشێک لە پرسیارەکانی دەستکەوتبێت. دەبێت …
Read More »
دیدار عثمان
14/12/2016 مێژووی ئیسلام, مێژووی دهوڵهتی عوسمانی
8,930
پ. ی. د. ئاراس فەریق زەینەڵ(*) ئەم زاراوەیە ناوى کۆمەڵێکى تورکمان بوو کەلە هەردوو بڕگەى تورکمانى “ئاق” بە واتاى “سپى” و “قۆینلۆ” واتا “مەڕ” وەرگیراوە کە بەسەر یەکەوە واتاى “مەڕى سپى” بەخشیوە، ئەوەش لەوەوە وەرگیراوە کە ئەم کۆمەڵەش وەک کۆمەڵى “مەڕى رەش” بژێوى ژیانیان و کارى رۆژانەیان بەندبووە لەسەر …
Read More »
دیدار عثمان
14/12/2016 بەشی مێژووی كورد, مێژووى سەدەکانى ناوەڕاستى کورد
19,492
بەهجەت ئەحمەد (*) پێشەکییەکی کورت: ئەگەر سەیرى پێکهاتەى نەتەوەى کورد بکەین ئەوا ئەم نەتەوەیە لەچەندین هۆزو تیرەیەک پێکهاتووە و دابەش بوون بەسەر ناوچەیەکانى کوردستاندا، ئەمەش واى کردووە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى تر جۆریک لە جیاوازى هەبێت لە رووى کلتوورى و هەڵسو کەوت و نەریتەوە، ئێمە لەم لێکۆڵینەوەیەدا مەبەستمان ئەوە نیە …
Read More »
دیدار عثمان
14/12/2016 بەشی مێژووی كورد, مێژووی نوێ و هاوچهرخی كورد
6,272
پ. ی. د. پشکۆ حەمە تاهیر ئاغجەلەری(*) لهسهرهتاوه سهركهوتنی شۆڕش لهسهر ئاستی نێوخۆی عێراقیش كاردانهوهی گهورهی دروستكرد و بووه مایهی شادمانی وجێگهی ئومێدی زۆرینهی گهلانی عێراق ،بهگهلی كوردیشهوه كه بهچهندین شێواز گوزارشتیان لێكرد بهتایبهتی له كهكووك موژدهیان دهدابه (شۆرشی 14ی تهمموزی 1958)، زۆر به توندی پشتیوانیان لێكرد، بهوهیوایهی …
Read More »
دیدار عثمان
14/12/2016 بەشی مێژووی كورد, مێژووی كۆنی كورد
11,285
نووسینی: فاتیح عەبدوڵڵا محەممەد(*) سۆمەرییەکان یەکێکن لە گەلە دێرینەکانى کوردستان و باشوور و باشورى رۆژهەڵاتی وڵاتى نێوان دوو رووبارە. لەسەر کاتى دەرکەوتن و رەچەڵەکى ئەم نەتەوەیە مشتومڕى زۆرى هەیە و تاکو ئێستا یەکلانەکراوەتەوە کە سەر بە چی رەگەزێکن و لە کوێوە هاتوون؟ تەنها ئەوە نەبێت سەلمێنراوە رەگەزى سامى نەژاد …
Read More »
زريان احمد
13/12/2016 ناوداران
9,443
کورتە مێژویەک لە سەر ژیانی مامۆستا عەلائەدین سەجادی/ شێرکۆ گەنجەیی “عەلائەدین” کوڕی نەجمەدین کوڕی حیسامەدین لە بنەماڵەی سەجادی، لە ساڵی ۱۹۰۷دا لە “گەڕەکی قەتارەچیان“ی شاری “سنە“ چاوی کردەوە بە سەر دونیای رەنگاورەنگی پڕ لە کارەساتدا. بە سووختەیی خوێندنی دەست پێکردووەو بە فەقێتی گەلێ شارو دێی کوردەواری گەڕاوەو بنەو بارگەی لە سلێمانی خستووە.لە ساڵی ۱۹۳۸ ئیجازەی زانستە ئیسلامییەکان و زمانی عەرەبی وەگرتووەو دواجار بۆ مەلایەتی و پێش نوێژی لە مزگەوتی نەعیمە خاتوون رووی کردۆتە بەغدا ەەر لەوێ ماوەتەوە.لە ماوەی شەڕی دووەمی جیەانیدا خۆی داوەتە رۆژنامەوانی و گۆواری (گەلاوێژ) و (نزار)ی بەڕێوە بردووە. لە ۱۹۵۹دا بۆتە مامۆستای زانکۆی بەغدا لە کۆلێجی زمانی کوردیداو تا ساڵی ۱۹۷۴ لە سەر ئەم ئیشە ماوەتەوە. لە ۱۹۷۰ دەبێتە وەزیری ئەوقاف. لە ۱۹۷۷دا خانەنشین دەکرێ.پاش خانەنشین بوونی هەموو هێزو توانی دەخاتە سەر کار لە سەر بابەتی ئەدەبی کوردی؛ بەڵام کوژرانی کوڕی گەورەی لە شەڕی ئێران و ئێراق (۱۹۸۰-۱۹۸۸)دا وزەی دەبڕێ و پشتی دەشکێنێ. تا لە ساڵی ۱۹۸۴دا روو لە شاری خامۆشان دەنێ و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ئەسپەردە دەکرێ.سەجادی (رۆژنامەنووس)لە گەڵ نیشتەجێ بوونی سەجادی لە بەغدا، ئیبراهیم ئەحمەد خەریکی دامەزراندنی گۆواری (گەلاوێژ) ئەبێ؛ بەڵام بە ەۆی کاری زۆرەوە بەڕێوەبردنی ئەم گۆوارە دەخاتە ئەستۆی سەجادییەوە.ئەم کاری رۆژنامەوانییە ئەزموونێکی نوێ و گرینگ دەبێ بۆ سەجادی. بە هۆی گەلاوێژەوە سەرچاوەیەکی زۆر لە ئەدەبی کوردی کۆکردەوەو شارەزاییەکی زۆری لە ئەدەب و وێژەی کوردیدا بە دەست ەێنا.شوێنی کاری سەجادی ژوورەکەی بوو لە مزگەوتدا. زۆربەی کاتی لە ژوورەکەیدا لەگەڵ کتێب و کاغەزو چاپی گەلاوێژ خەریک بوو. ئەمە بووبە هۆی ئەوەی کە بایەخێکی زۆر بدات بە کاری رۆژنامەوانی و لە ساڵی ۱۹۴۸دا خۆی گۆواری (نزار) دەربکات. هەرچەند ناوەرۆکی نزار بابەتی سیاسی و کۆمەلایەتی بوو.سەجادی (پسپۆڕی ئەدەبی کوردی) سەجادی نووسەرێکی پڕکار بووە لە زۆر بواردا؛ بە تایبەت لە بواری ئەدەبی کوردیدا. هەندێ لە کارەکانی سەجادی لە ئەدەبی کوردیدا ئەمانەن:۱- مێژووی ئەدەبی کوردی: گرینگترین بەرەەمی ئەدەبی سەجادییە. هەوەڵ جار لە ساڵی ۱۹۵۲ و دووەم جار لە ساڵی ۱۹۷۰ لە چاپ دراوە. لەم کتێبەدا سەجادی زانیارییەکی زۆر لە سەر زمانی کوردی لە سەرەتاوە تا سەدەی بیستەم کۆ دەکاتەوە. ئەم بەرهەمە لەو سەردەمەدا رووداوێکی زۆر گەورە بوو لە مێژووی ئەدەبدا.۲- دەستوور و فەرەەنگی زمانی کوردی؛ بەغدا، ۱۹۶۷ ۳- ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی؛ بەغدا، ۱۹۶۸۴- نرخ شناسی، بەغدا، ۱۹۷۰ ۵- دوو چامەکەی نالی و سالم، بەغدا، ۱۹۷۳ ۶- دەقەکانی ئەدەبی کوردی، بەغدا، ۱۹۷۸ ۷- خۆشخوانی، بەغدا، ۱۹۷۸ ۸- لە چیرۆکدا سەجادی دەورێکی گرینگ و کاریگەری بووە لە پێشکەوتن و پەرەسەندنی چیرۆکی کوردیدا. نووسەر لە نەوەی یەکەمی ئەم هونەرەیە کە لە نێوان دوو جەنگی جیهانی سەدەی بیستەمدا پەیدا بووە. چیرۆکی لەسەر لاپەرەکانی گۆواری گەلاوێژدا (۱۹۳۹-۱۹۴۹) بڵاو کردۆتەوە. پاشان بە ناوی (هەمیشە بەهار) لە بەغدا لە ساڵی ۱۹۶۰دا چاپی کردووە. ناوئاخنی چیرۆکی سەجادی ژیانی ناو کۆمەڵگای کوردەواری و بە دانستە ژیانی لادێیە. هەندێ لە چیرۆکەکانی ئەمانەن: (شاییەکەی رەشەی خەجەلاو)، بۆ نەچووین بۆ کۆێستان)، جەوهەر ئاغا)، رێویەکەی قەمچۆغە) و … ۹- گەشتێک لە کوردستانا(۱۹۵۶). گرینگی ئەم بەرەەمە لە باری ئەدەبدا پەخشانا جوانەکانیەو زمانی ئەدەبی یادداشت و تێبینی رۆژانەیانە. ئەم گەشتەی لە کوردستانی باشووردا و لە شاری بەغداوە بۆ موسڵ و کەرکووک و هەولێر و سلێمانی دەسپێکردووە.۱۰- یەکێک لە گرینگترین کارەکانی سەجادی، (رشتەی مرواری)یە کە لە ساڵی ۱۹۵۷وە دەستی پێکردووە و تا ۱۹۸۳ درێژەی کێشاوەو لە هەشت بەرگدا بڵاوی کردۆتەوە. لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم بەرەەمانەی هەیە:لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارییەکی شایانی بووە؛ بەرهەمەکانی لەم بوارەدا ئەمانان– شۆرشەکانی کورد، مێژووی راپەڕینی کورد، بەغدا، ۱۹۵۹– کوردەواری، لە خەڵکناسیدا (ئەتنۆگرافیا)، بەغدا، ۱۹۷۴لە ئەنجامدا:عەلائەدین سەجادی خوێندەوارێکی بە دیمەنی کورد بوو لە سەدەی بیستەمدا. نووسەرو رۆژنامەنووس و کارگەری زانستی بوو. لە زۆربەی مەیدانەکانی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیدا بەرهەمی بە نرخی هەیە. باڵادەست بوو لە نووسینی وتارو چیرۆک و یادداشت و بابەتەکانی دیکەی پەخشان. نووسینی بە گشتی زاخاوی مێشک و خۆراکی گیان و ئارامی دڵ و دەروون بوو بە خوێنەوەر و خوێندەوارانی سەردەمی خۆی و لە پاشانا بۆ نەوەکانی دواڕۆژ. مامۆستا سەجادیلە ولامی رەخنەگرانی کە بۆ نووسینی کتێبی رشتەی مرواری کە ئەیانوت نابێ زۆر قسەی خەڵک کە ناشیرینە ببێتە بەرهەمی ئەدەبی دەڵێ:قەومەکانی تر هەموو شتێکیان وتووەو نوسیویانەتەوە، ئیتر چاک بووبێتن یا خراپ نەیانێشتووە سەریان تیا بچێ. منیش لەبەر ئەمانە هاتم لەم سەرگوزەشت و پەندانە بە ئەندازەی دەسەڵات، وەبگرە زیادتر لە دەسەڵاتیشم ڵێ کۆ کردنەوە و حەزم کرد لەم رەوشەوە کتێبێکمان ببێت. ئەزانم سەرەتا لەوانەیە زۆر کەس لێ بکەوێتە تەقەوەە بڵێ: قسەکان بێ شەرمی و پێچەوانەی ئەدەبی دیوەخانە؛ نەئەبوایە شتی وا بنووسرایە. منیش حەقیان ئەدەمێ؛ چونکە هەموو شتێک لەسەرەتاوە لەبەر ئەوە تازە کورەیە، بەرهەڵستی بۆ پەیدا ئەبێ؛ بەڵام لەپاش ماوەیەک ئیمان بەوە دێنن کە سووچێک لە ئەدەبی ون بووی کوردی زیندوو بۆتەوەو دارمێخەکی سیسی ئاو ڵێ بڕاو گەشێنراوەتەوە. ئەمە و دیسان ئەڵێ:کابرایەک نوێژی نیوەڕۆی ئەکرد وتی : (نیەتمە هەشت رکات نوێژی ئەم نیوەڕۆیە ئەکەم). کە لي بووەوە مەلا پێی وت باوکم نوێژی نیوەڕۆ چوار رکاتە، کەی هەشت رکاتە؟ نوێژەکەت بکەرەوە. ئەویش پێی وت: (مامۆستا، من هەشت رکاتم کردوە، خوا تێکەوێ چاکی بۆخۆی هەڵبژێرێ و چوارەکەی تر بداتەوە بەسەر خۆما). ئیستەش ئەم کتێبە هەر کەس ئەیخوێنێتەوە ئەوی چاکە بۆخۆی هەڵبژێرێ و ئەوی خراپە بیداتەوە بەسەر خۆما. دیسان ئەلێمەوە: کاکی کوردی خۆشەویست:تووڕە مەبە بۆ نوسینەوەی ئەم کتێبە، میللەت وەک باخی پادشاهانە، گوڵی چاکیشی تێدایەو هی خراپیش. …وەرگیراو لە کتێبی رشتەی مرواری – See more at: http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=3607&ID_map=27&ID_map1=27&name=%D8%B4.%20%DA%AF#sthash.V1Ix1X8i.dpuf
Read More »
دیدار عثمان
12/12/2016 شارستانیەت, مێژووى جیهان
19,284
نوسینی : عوسمان عومەر دانیشتوانى جیهان لە کۆن دا دراویان نەزانیوە چیە تا 5000 ساڵ پیش ئیستا , هەرکەسێ شتێکى بویستایە بەگورینەوە ئەنجامى دەدا ، واتە شتێ بەرامبەر شتێ کارێک بەرامبەر کارێک بەلام لە سەردەمى هیلێنى یەکەم بۆ یەکەمجار دراوى ئاسن هێنرایە ئارا کۆمەلێک ئاسن لە کرین و فرۆشتن دا بەکار …
Read More »
كهیفی عمر
12/12/2016 بەشی مێژووی كورد, مێژووى سەدەکانى ناوەڕاستى کورد, مێژووی نوێ و هاوچهرخی كورد
5,553
بۆ كورد پهرتهواز و شهڕانگێز و خۆ خۆره؟ (2 له 3) عهلی سیرینی تـێـبـیـنـیـی: بهشی یهكهم له ههفتهنامهی ڕووداو بڵاو بوویهوه. بهڵام ئهم بهشهی دووهم و سێیهم بڵاو نهكرایهوه. بهشی دووهم: باس كردن له شاری كورد، كۆمهڵگای كورد و نهتهوهی كورد (وهك یهكهیهكی هاوتهباو هاوڕهنگ) پێش سهدهی بیست، بهڵكو تا …
Read More »
زريان احمد
11/12/2016 ئاینى ئیسلام, مێژووى ئاینەکان, مێژووی ئیسلام, مێژووی سهردهمی پیغهمبهر و ڕاشدین
15,582
ناوی (محمد)لە كتێبە ئاسمانیەكان دا. ئەگەر یەك خوا نەبوا ئەوا بۆچی هەموو پێغەمبەرەكان لەلایەن یەك خوا نێردراون، ئەگەر خوای تر هەبووایە ئەوا دەبوایە پێغەمبەرێكی بناردبوایە كەواتا كێشەی (فرە خوایی) مان نەبوەو نیە لە زانستی لۆجیكی ،بەتایبەتی لەو سەردەمەی دوای رووخانی سۆڤیەت ، كیشەی گومان لە پیغمبەرایەتی محمد دریژەی كیشا بە …
Read More »
دیدار عثمان
10/12/2016 بەشی مێژووی كورد, مێژووی نوێ و هاوچهرخی كورد
5,270
دکتۆر جەبار قادر لێکس ئارنسن Lex Aronson))، یا ئەلیکسەندەر لەیندەرت ئارنسن (Alexender Leendert Aronson)، مرۆڤێکی خێرخوازی ئایدیالیستی هۆڵهندی بو. ماڵوێرانی و کارهساتهکانی شهڕی دووهمی جیهان، که خۆی و کهس و کاری قوربانی ڕاستهوخۆی بون، سهرچاوهی مرۆڤدۆستیی بێسنوری ئارنسن بون. ئهو بە ڕەچەڵەك جو بوو، بۆیه خۆی و خێزانهکهی له ساڵانی …
Read More »