Home / بەشی مێژووی كورد (page 4)

بەشی مێژووی كورد

تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی كورد

ئەستەمووڵ، وەک یەکەم ویستگەی ڕۆشنبیری کوردی

ئامادەبوونی کورد لە ئەستەمووڵ  د. ئیسماعیل مەحموودی  هاوکات لە گەل نیشتەجێبوونی عوسمانییەکان لە “کونستانتێنشار” و گۆڕینی ناوی ئەو شارە بە “قوستەنتەنیە” و دواتریش بە“ئەستەمووڵ“، دەرفەت و بواریش بۆ نیشتەجێبوونی کورد وەکبەشێک لە جەنگاوەرانی بەشداربوو لە داگیرکردنی ئەستەمووڵ وهەروەها وەک بەشێک لە دانیشتوانی ئیمپراتۆری عوسمانیدرووست بوو. هەڵبەت با ئەوەشمان لە بیر نەچێت، دوای شەڕیچالدێران، کوردستان بە فەرمی لە نێوان ئیمپراتۆریای عوسمانیو سەفەوییەدا دابەش کرابوو و ئیتر بەشێکی زۆری کورد، وەکبەشێک لە ڕەعییەتی عوسمانی،دەهاتنە ئەژمار. جیالەمەش بەپێڕێککەوتنامەی زەهاو لە ساڵی (١٦٤٠)، کوردستانی ئەمڕۆیتورکیا و عێراق، بە فەرمی بوونە بەشێک لە ئیمپراتۆری عوسمانی و دانیشتوانی ئەم ناوچە کوردستانیانەش بوونە بەشێک لە“میللەتی” عوسمانی و بە واتایەک ئومەتی ئیسلامی، بە گشتیدەکرێت بڵێین، کۆچی کورد ڕوو لە ئەستەمبووڵ هەر لەساڵی(١٤٥٣) دەستی پێکرد. چل و سێ ساڵ پاش داگیرکردنی ئەستەمووڵ و لە یەکەمسەرژمێریدا باس لە بوونی نزیک بە(٣٨٢) کورد و هەروەها سێگوندی کوردنشین لە نزیکی ئەستەمووڵ دەکرێت واتە هەر لەسەرەتای نیشتەجێبوونی تورکەوە، کوردیش لەو شارە نیشتەجێدەبێت و ئەوشارەش دەبێتە زێدی بەشێک لە کوردەکانی سەر بەدەسەڵاتی ئیمپراتۆری و لە درێژخایەنیشدا ئیتر جەماوەری کوردلەو شارە وردە وردە ڕوو لە زیادبوون دەکات، بۆ نمونە بەپێیسەرژمێرییەکانی سەرەتای سەدەی نۆزدەدا تەنیا دە هەزارکۆڵهەڵگری کورد لە شاری ئەستەمووڵ ژیاون. سەرەڕای نیشتەجێبوونی کورد، هەر لە سەرەتای داگیرکردنیئەستەمووڵەوە، ژمارەیەک کوردیش بۆ گەیشتن بە پێگەی سیاسیو سەربازی و تەنانەت پیشەیی یان بۆ فێربوونی زانست، نیشتەجێی ئەو شارە دەبن. وەک نموونە هەر لەو سەردەمە، کەسانی ئایینی وەک مەلا گۆرانی، ئەبووسەعوونە کەندی، ئیدریس بەدلیسی و شاعێرانی وەک نالی، مەلا محەمەد کۆیی، شێخ ڕەزا تاڵەبانی و زیوەر و کەسانی دیکەش ڕوو لەو شارەدەکەن  و ئەو شارە وەکوو  ناوەندی زانست و گەیشتن بە پلە وشوێنی نیشتەجێبوونیان هەڵدەبژێرن. جگە لەمانەش، ئیتر لە سەدەی (١٨)وە ئەستەمووڵ، دەبێتەجێگەی نیشتەجێکردنی ئەو میر و سەرۆکە کوردانەی وا گومانیانلێکرابوو لە ئیستا و داهاتوودا، ببنە مەترسیی بۆ سەر دەسەڵاتیسوڵتان، میر بەدرخان(١٨٦٨-١٨٠٢)، شێخ ئەحمەدی باوکیشێخ مەحموود، مەحەمەدی ئاغای باوکی سمکۆی شکاک، لە ریزئەو میر و سەرۆک خێڵانە بوون کە لە دوا ساڵەکانی سەدەینۆزدەدا لە ئەستەمووڵ نیشتەجێ کران. لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دوویەمیشدا (١٩٠٩-١٨٧٦) بە هۆی پێکهێنانی هێزی دژە ئەرمەنی “سوارەی حەمیدییە” (١٨٩١)، دریژە بە سیاسەتی ڕاگرتنی میرە کوردەکانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی لە ئەستەمووڵ درا و بە واتاییەک، دەرفەت بۆزیادبوونی جەماوەری فرەتری کورد لە ئەستەمووڵ، درووست کراو کردنەوەی قوتابخانەی عەشایری، هەل و دەرفەتی زۆرتر، نەتەنیان بۆ نیشتەجێ بوونی زۆرتری کورد، بەڵکوو دەرفەت بۆگۆڕینی روانگەی کورد، بە نیسبەت جیهان و ناوچەکەوە، هاتەئاراوە. بە گشتی کردنەوەی قوتابخانەی عەشایری بۆ منداڵانی میرەکوردەکان لە ساڵی(١٨٩٢) و پەروەردەکردنیان لە ژێر گوتاریعوسمانیخوازی، بواری گۆنجاوتر بۆ نیشتەجێبوونی جەماوەرێکیزۆرتری کورد لەو شارە خۆش دەبێت و  ئیتر، هێدی هێدیئەستەمووڵ وەک شارێکی تورکی_کوردی لێ دێت. ٢-٢) سەرهەڵدانی مونەوەرلفیکریی کوردی لە ئەستەمووڵ: لە گەل دەستپێکردنی چاکسازی و دەرکەوتنی نیشانەکانیمودێڕنیتە و سەرهەڵدانی چینی مونەوەرولفیکر و هەروەهابەرجەستەبوونەوەی گوتاری شوناسخوازیی لەسەر دەستیمونەوەرولفیکرانی تورک و کەمینەکانی دیکەی عوسمانی، شاریئەستەمووڵ لەو قۆناغەدا دەبێتە جێگەی کۆبوونەوە هەمووئازادیخوازەکانی وڵاتانی عوسمانی  لە کورد و عەرەب و ئەرمەنو نەتەوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاشەوە، بەواتایەک پاشپەرەسەندنی ویستی چاکسازی و تازەگەری و شوناسخوازی، کوردانی ئەستەمووڵیش کەوتنە ژێر کاریگەرییی ئەو گوتارەوە ویەکەم دەرکەوتەکانی تازەگەریی کوردی لەم شارەدا سەریانهەڵدا. بۆ نموونە: دەسپێکردنی ڕۆژنامەنووسی کورد(١٨٩٨)، یەکەمڕۆژنامە کوردییەکانی وەک ڕۆژنامەی کوردستان(١٩١٢)، ڕۆژیکورد (١٩١٣) هەتاوی کورد (١٩١٣) ژین (١٩١٨) و هەروەهایەکەم کۆمەڵەی کوردی بە ناوی ” جەمعییەتی تەعاوەن و تەرەقی” (١٩٠٨)، یەکەم کۆمەڵەی پێشکەوتنیی کوردستان بە ناوی“تەعالی کوردستان” ( ١٩١٨)، یەکەم کۆمەڵەی خوێندکارانیکورد بە ناوی ” کۆمەڵەی هێڤی قوتابیانی کورد” (١٩١٢) لەئەستەمووڵ دامەزران و یەکەم کتێبی کوردیش بە ناوی ” دیوانیمەولانا خالید” لە ساڵی (١٨٤٤) هەر لەم شارەدا بڵاو کرایەوە. بەم وەسفەوە پاش دەرکەوتەکانی مودێڕنیتە و هەروەها گوتاریچاکسازی و گوتاری شوناسخوازی تورکی و ئەرمەنی لەئەستەمووڵ، جگە لە کوردانی نیشتەجێی ئەستەمووڵ، ژمارەیەکیزۆر کورد لە ناوچە و پارچە جیاجیاکانی کوردستانەوە ڕوویان لەئەستەمووڵ کرد و شوناسی عەشایەری و ناوچەیی خۆیان خستەلاوە و کەوتنە پشکنینی ئەتنیکی و گەڕان بە دوای بنچینەینەتەوەییدا. دەکرێت لە ئەم ئاڕاستەیەشدا ئاماژە بە پیرەمێردیڕۆژنامەنووس و شاعیر، ئەمین زەکی بەگی مێژوونووس لەباشوورەوە و  مەحەمەد میهری ڕۆژنامەنووس و حوزنی موکریانیمێژوونووس لە ڕۆژهەلاتەوە بکەین. لێرەوە ئیتر ئەستەمبووڵ دەبێتە یەکەم مەڵبەندی بیری نەتەوەییمودێڕنی کورد و لە بابەت بنەماکانی نەتەوەییەوە،ڕۆشنبیرانیکورد بۆ یەکەمجار دەست بە پەرەپێدانی ئەندێشە و بیرکردنەوە لەکورد و کۆمەڵگەی کورد دەکەن و بە واتاییەک لەم سەردەمە ئیتربایەخ بە ئەندێشە و پرسی کورد و کۆمەڵگەی کوردی دەدرێت. یەک لەو تایبەتمەندییە دیار و ئاشکرایانەی ئەم قوناغە لە بواری ئەندێشەی کوردیدا، پەرەسەندنی رۆڵی چینی ڕۆشنبیر ودامەزراندنی زەنجیرەیەک لە یانە  و حزبی کوردی بە پێشەوایەتیڕۆشنبیرانی کوردە. بە گشتی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاوی کورد و بەتایبەت شاعیر و بنەماڵەی دەسەڵاتداری وەک بنەماڵەی بابانەکان، بەدرخانییەکان و بنەماڵەی شێخ عۆبەیدەڵڵا نەهری لە ئەستەمووڵ، پەرەسەندنی گوتاری تازەگەری و زاڵ بوونی گوتاریشوناسخوازی، زیادبوونی قوتابیانی کورد لە دەزگاکانیخوێندنی باڵای ئەستەمبووڵ،  کاریگەریی لەسەر کوردانینیشتەجێی ئەو شارە ئەبێت و هەر لەم شارەشدا هەل و دەرفەرتبۆ سەرهەڵدانی یەکەم بەرەی مونەوەرلفیکریی کورد، واتە سەیدعەبدوڵقادر، ئەمین‌ عالی بەدرخان، ئەحمەد ڕەمزی، محەمەدشوکری، پیرەمێرد و مەولانزادە ڕەفعەت و لە پێشەوەیهەمووشیانەوە حاجی قادر کۆیی، درووست دەبێت و بە واتایەکلەم شارە، یەکەم نەسڵی مونەوەرانی کورد سەر هەڵەدات ٢-٣)دەرکەوتنی حاجی قادر کۆیی (١٨٧٠-١٧١٨) لەئەستەمووڵ: حاجی قادر کۆیی (١٨٩٧-١٨١٧) لە گوندی گۆڕقەرەجی سەر بەشاری کۆیە لە دایک دەبێتو لە بنەڕەتدا سەر بە تیرەیدەربەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە واتایەک دەرەتەنگ ودەروندی ناوچەی کرماشانە کە لە بەر گوشاری نادرشاە، هەر لەوسەردەمە، زێدی خۆیان بە جێ دەهێڵن و ڕوو لە ناوچەی کۆیەدەکەن. حاجی بە گوێرەی باوی ئەو سەردەمە، بۆ خوێندن و فێربوون، هەر لە منداڵییەوە ڕوو لە حوجرە دەکات و لە تەمەنی نۆ ساڵاندابۆ یەکەم جار  دەهێنرێتە کۆیە و لەوێش خەریکی  خوێندن دەبێت، پاش ماوەیەک و لە نێوان ساڵانی (١٨٥٤-١٨٥٣) ، کۆیە جێدەهێڵێت و دەچێتە ناوچەی باڵەکایەتی و دواتر ڕوو لە شارەکانیشنۆ و سەردەشت و سابڵاغ لە کوردستانی ئێران دەکات ولەوانەیە تا ساڵی (١٨٦٣-١٨٦٢)لەوێ دەمێنێتەوە. حاجی پاش فێربوونی زانستی ئایینی  و گەیشتن بە پلەی مەلایەتی، دەگەڕێتەوە بۆ کوێە و بە هۆی دروستبوونی هەندێککێشە و لەوانە، کێشە و ناخۆشی  لە گەڵ شێخ نەبی ماویلانی وپیشتیوانی نەکردنی لە لایەن خزمانیەوە، لەوانەیە حاجی بۆماوەیەکی زۆر لە  ناوچەی کۆیە نەمابێتەوە، بۆیە لە شێعریکداپاش یادکردنەوەی لە کوێە و ئاماژەدانی بە غوربەت،  باس لەهەڵاتنی بۆ ئەستەمووڵ دەکات: هەموو خزمی خۆمن دەزانم دەڵێن  لە بێ حورمەتیمان بوو حاجی هەڵات                                    پێدەچێت، حاجی پاش ساڵانی(١٨٦٣-١٨٦٢) واتە سەرەتایشەستەکانی سەدەی (١٨)ڕووی لە ئەستەمووڵ کردبێت و لەوشارە،  بە پێ هەندێ ئاماژە و بەڵگە، وەک مامۆستای تایبەتییمنداڵانی بەدرخان بەگ دامەزرابێت . بەس بۆ هەمووان روونەحاجی تا کۆتایی تەمەنی هەر لەو شارە واتە هەتا ساڵی (١٨٩٧) کە کۆچی دوایی کردوە و لە گۆڕستانی قەرەج ئەحمەد نێژراوە، هەر لەو شارە واتە ئەستەمووڵ مابێتەوە. حاجی لە ئەستەمووڵی ئەو کاتە، کە وەک  ناوەندی تازەگەری وتەجەدود  و ململانی دوو باڵی بناژۆخواز و نەریتی پێناسە دەکرا، دیارە تووشی سەرسووڕمان و هەڵبەت زۆرتر تووشی گۆڕاندەبێت و ئەمەش وای لێ دەکات کە هەست بکرێت زۆرجاریشناهومیدی پێوە دیار ببێت و هەڵبەت ئەو شتەی لە گوتاری حاجیدیار و بەرجەستەیە، ئەوەیە کە  گوتاری ئەو سەردەمەیئەستەمووڵ واتە گوتاری تەجەدود  و شوناسخوازی، کاریگەریتەواویی لە سەر بیر و ئەندێشەی حاجی دەبێت،  بە چەشنێ کەداهاتوو، رەوتی شیعر، بیرکردنەوە و ڕوانگەی حاجی، تووشیگۆڕانکاری تەواو دەکات و ئیتر حاجی و شێعری حاجی بەتەواویەتی جیاواز دەنوێنێت لە حاجی سەردەمی پێش ئەستەمووڵو بە واتایەک حاجی سەردەمی کۆییە و سەردەمی فەقییەتی ومەلایەتی. دۆخی ئەستەمووڵ لە سەردەمی ئامادەبوونی حاجی لەو شارەدا: ئەو ساڵانەی وا حاجی ڕووی لە ئەستەمووڵ کرد و لەوێ مایەوە، ساڵانیکی زۆر چارەنووسساز و کاریگەر لە مێژووی وڵاتیعوسمانی و هەروەها مێژوو و ئایەندەی قەوم و نەتەوەکانی ژێردەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو، ئەو کاتەی کە حاجی لەئەستەمووڵ نیشتەجێ دەبێت، ماوەیەک بوو ئەستەمووڵڕووبەڕووی ڕۆژئاوا و فەرهەنگی نوێی ڕۆژئاوا واتە مودێڕنیتەببووەوە و بە ناچاری ڕووی لە چاکسازی بە شێوازەفەرەنگی(ڕۆژئاوایی)ییەکەی کردبوو، ئەمە لە کاتێکدا بووهاوکات، شەڕی بناوژۆخوازان و رێفۆرمخوازن لە سەر پرسیچاکسازی و لاساییکردنەوە لە فەرەنگ و فەرهەنگی ڕۆژئاواییش، بە تەواوییەتی دۆخی ئیمپراتۆریای تووشی نائارامی، شپرزەیی وئاژاوە کردبوو. هەروەها کە ئاماژەی پێدرا ،پێدەچێت حاجی لە نێوانساڵانی(١٨٦٣-١٨٦٢) ڕووی لە ئەستەمووڵ کرد بێت و لەسەردەمی سوڵتان عەبدولعەزیز(١٨٧٦-١٨٦١)  لەم شارەنیشتەجێ بووبێت. لەو سەردەمەی کەوا سوڵتان، بڕیاری کۆتاییدابوو کە رەوتی چاکسازی سەردەمی باوکی واتە سوڵتانمەحموود دووهەم(١٨٣٩-١٨٠٨) و هەروەها، سوڵتانعەبدولحەمیدی یەکەمی مامی (١٨٦٠-١٨٣٩)، سەرەڕای ئەوهەموو دژایەتییە، درێژەی بدات. سوڵتان عەبدولعەزیز لە پێناو پاڕاستنی وڵات و مەترسییدابەشبوون  لە لایەن نەتەوەکانی ئیپمراتۆریا وهەروەهادابەشکردنی لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی، بریاری بەهێزکردنیدەسەڵاتی ناوەندی وڵاتی لە ساڵی(١٨٦٤) ڕاگەیاند و لەمپێناوەشدا، ئیمپراتۆریای دابەشکرد لە سەر چەندین  یەکە لە ژێرناونیشانی «ولایەت» و هەر «ولایەت»یش لە سەر چەندین«سنجاق» و هەر سنجاقیش لە سەر چەندین «قەزا»، سەرۆکیهەر ولایەتێ ڕاستەوخۆ لە لایەن «بابی عالی»ەوە واتە لە لایەنسوڵتانەوە دەسنیشان دەکراو ئەمە واتە کۆتایی پێهێنانی فەرمیدەسەڵاتی میرنیشینەکانی کوردستان. لەم ڕوەوە، نێشتەجێبوونی حاجی هاوکات بوو لە گەڵ کۆتاییپێهاتنی  نیمچە دەسەڵاتی کورد لە نێو ئیمپراتۆریا و هەروەهادرێژەی سیاسەتی چاکسازی. لە دڕێژەی سیاسەتی چاکسازی، سوڵتان عەبدولعەزیز، دەزگای«عەدلیە» و هەروەها ئەنجومەنێکی دەوڵەتی بۆ دیاریکردنیبوودجە لە ساڵی(١٨٦٨) و کردنەوەی مەکتەبی «غەلەتەسەرای»  لە پێناو ئامادەکردنی گەنجان بۆ وەرگرنتی کاری دەوڵەتی کەسەرجەم وانەکانیان بە زمانی فەرەنسی بوو، جێبەجێ کرد.بەڵامشەڕ و رەکابەریەتی بناژۆخواز و رێفورمخوازەکان، دۆخی وڵات ورەوتی چاکسازی تووشی کێشە کردبوو، بۆ نموونە مەحموودنەدیمی سەدری ئەعزەم کە سەر بە باڵی بناژۆخوازەکان بووخوازیاری دەسەڵاتی ڕەهای سوڵتان بوو و سوڵتان لە بەردژاییەتی رێفورمخوازن، ناچار بە لابردنی «مەحموود نەدیم»  بووو لە بەرامبەردا، «میدحەت پاشا»ی  رێفورمخوازی سەر بە باڵیتورکە لاوەکانی وەک سەدری ئەعزەم دیاریکرد، گەرچی ئەویشپاش دوو مانگ وازی لە دەسەڵات هێنا بەس هەر دەسەڵاتیچەندین وەزاتخانەی لە دەستی مایەوە، واتە باڵی رێفۆرمیش ئیترلە پیکهاتەی دەسەڵات، جێ خۆی کردبووەووە. میدحەت پاشا، ئەم دەرفەتە بە هەل زانی و فەرمانی نووسینەوەیدەستووری بنەرەتی عوسمانی لە سە بنەمای دەستووری وڵاتیبەلژیک  راگەیاند،  بۆ ئەوەی بەرەی رێفۆرمخوازان  بە ئاسانیرێفورم و چاکسازی بکەن و سوڵتان نەتوانێ دژاییەتیان بکات کە لەم ماوەیە هەستی بە مەترسیی جیدی کردبوو و ئەگەریپەرچەکردار لە دژی ڕیفۆرم خوازان لە ئاردا بوو، کودیتایان بەسەر سوڵتاندا  کرد و بە جێگەی سوڵتان عەبدولعەزیز، «مورادیپێنچەم» کە لایەنگری بازنەی «تورکە لاوەکان» بوو، وەکسوڵتانی نوێ دەسنیشان کرا. سوڵتانی نوێ، تەندروستی ودۆخی ڕۆحی  لەبار نەبوو بۆیە پاش ماوەیەکی کورت ئەویش لابراو «عەبدولحەمیدی دووهەم» وەک سوڵتان نوێ دەسنیشان کرا. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووهەم لە پێناو رازیکردنی کاتی بازنەیتورکە لاوەکان، لە ساڵی(١٨٧٧)بە فەرمی حکوومەتی مەشڕووتەو و هەروەها پەسەندکردنی دەستوور و دابینکردنی ئازادیمەدەنی  و حکوومەتی پەرلەمانی راگەیاند. …

Read More »

فەرهەنگی عوبەید

گەرمیان حسن یەکەم دانیشتوانی سۆمەر بە “عوبەیدیەکان” ناسراون، یەکەمجاریش شوێنەواری ئەم قۆناغە مێژوویە لە گردێک بەناوی گردی عوبەید لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق دۆزرایەوە. یەکەم گەڕانی سەرەکی لەلایەن “هێنری هۆڵەوە” ئەنجامدرا، کاتێ چەند پارچە گۆزەیەکی گڵینی پەیوەندیدار بە سەردەمەکانی پێش مێژووەوە کۆکردەوە کە بەدەست دروستکرابوو، نەخشی ڕازانەوەکەشی بریتیبوو لە چەند …

Read More »

ڕاسپاردەکانی شروپاک

The Instructions of Shuruppak وه‌رگێرانی موحمه‌د وه‌سمان (سۆمەرییەکان لە دەوروبەری ٣٨٠٠ پ.ز دەرکەوتوون. لە ٣٢٠٠ پ.ز نووسینی وێنەییان داھێنا، لە ٢٦٠٠ پ.ز یەکەم دەقی واتاداریان نووسیوە،ڕاسپاردەکانی شرۆباک و نزا بۆ پەرسگەی -کیش.) (ڕاسپاردەکانی شوروپاک) یەکەم دەقی ئەدەبییە لە مێژوودا، دەقێکی سۆمەرییە و لە دەوروبەری ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین نووسراوە. دەقێکە …

Read More »

بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی

د. فەوزی ڕەشید،لە وتارێکیدا سەبارەت (جادوو و پێوارزانی لای مرۆڤی کۆن) دەنووسێت: وه‌رگێرانی موحمه‌د وه‌سمان مرۆ لە ھەوڵداندا بۆئەوەی لە ژیان وژینگە(کۆمەڵگە وسروشت و دیاردەکانی) بگات و بتوانێت ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکات,بەگشتی بە سێ شێوازی بیرکرنەوەدا تێپەڕبووە: – بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی(السحروالعرافة) -بیرکردنەوەی دینی . – بیرکردنەوەی زانستیی ئەزموونەکی. بیروبۆچۆنەکانی سەبارەت …

Read More »

کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟

یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو خیانەتە مێژووییەی ڕووسەکاندا، ڕوسیا جارێکی دیکە پشتی کردووەتە کورد و ئاسمانی عەفرین داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی بە فڕۆکە جەنگییەکانی گەلی کورد بۆردومان بکات و هەڕەشە بکات لە دەستکەوتێکی مێژوویی دیکەی گەلی کورد. لە سەروبەندی …

Read More »

شاری مەهاباد لە نێوان دوو بەرداش دا١٩٢١/١٠/٧

‏ عبدالقادر شکاکمەهاباد ئەو شارەی کە بە چەقی کێشەو ململانێکانی هزرو بیری ڕۆشنبیری و سەر هەڵدانی بیری و کوردایەتی دێتە ئەژمار کردن و یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی ڕۆژهەڵات و لای خەڵکی کوردستان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، هەڵکەوتەی ئەم شارە لە باکورەوە شاری ورمێ و لە ڕۆژهەڵاتەوە تەبرێز و لە …

Read More »

گوتیەکان : Gutians

لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک بەرەو باشورو رۆژئاوا رۆشتن، ئەوانەی بەرەو باشور چوون بە سومەر واتە خەڵکە ڕەنگ سورەکە ناسران و ئەوانەی بۆ رۆژئاوا چوون بە سوباری ناسران و گوتیەکانیش لە ناوەندی میسۆپۆتامیا جێگیربوون. سەرەتا سومەر وەک بەشێکی سەرەکی لە …

Read More »

‎كورتەیەك لە ژیانی بنەماڵەی شێخ سەعید پیران و زانیاری كەمبیستراو

‎ ‎كورتەیەك لە ژیانی بنەماڵەی شێخ سەعید پیران و زانیاری كەمبیستراو‎ئامادەكردنی/ئوسامە حەسیب ‎شێخ سەعیدی پیران كوڕی مەحمود فەیزی كوڕی سەید عەلی سەپتی ئامەدی بووە، ساڵی ١٨٦٥ز لە گوندی پالۆ لەدایك بووە‎باپیری شێخ سەعید، سەید عەلی لەساڵی ١٧٧٧ز لە گوندی چل ئەستوونی لە ئامەد(دیاربەكر) لە دایك بووە‎لە نێوان ساڵانی ١٨٠٨-١٨١٠ تەریقەتی …

Read More »

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ئێڵی مه‌لكیشی(مه‌له‌كشایی)

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ئێڵی مه‌لكیشی(مه‌له‌كشایی) نووسینی: حوسێن بڵباس ناسینی مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێیك كاریگه‌رییه‌كی هه‌ر مه‌زنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جوانترین ناسینی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری له‌ ناو جڤاك و كومه‌ڵگه‌دا. رێزدانان و یه‌كگرتوویی، بوێری، هاوده‌نگی، له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێڵ یان هۆزن، كه‌ پابه‌ند بوون به‌م شتانه‌ هه‌وێن و بنه‌مای هه‌ست و سۆز وبیری …

Read More »

چی دەربارەی کۆمەڵکوژی گوندی قاڕنێ دەزانیت؟

گوندی قاڕنێ گوندێکی کوردنشینەو سەر بە شاری نەغەدەیە لەپارێزگەی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.لەسەروبەندی شەڕی سێ مانگەی نێوان هێزی پێشمەرگەو کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی (١٩٧٩)دا، لە ڕۆژی (٢/٩/١٩٧٩) هێزێکی سەر بە ڕژێمی ئێران گەمارۆی گوندەکە دەدەن و دواتر هێرش دەکەنە سەر گوندو (٦٨) شەست و هەشت کەس لە خەڵکی مەدەنیی گوند …

Read More »