نوسینى، سه‌باح موفیدى.
سه‌رچاوه: جۆرناڵی زانستی سیاسه‌ت و یاسا: سه‌نته‌ری که‌نه‌دی زانست و یاسا
وه‌رگێرانى له ئینگلیزیه‌وه، ناوه‌ندى میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه
به‌شی سێیىهم و كۆتایی
ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان و ململانێى چه‌كدارى
به‌ر له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى دا، پێویسته بیروباوه‌ڕى موفتى زاده ڕوون بكه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به سوپا‌و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه ده‌ریده‌خه‌ن كه مه‌كته‌ب قورئان پڕچه‌ك كراوه له كاتى شۆڕشى ئێرانی‌دا. له وتارێكى دا له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى سوننه له 31 مانگى سێى و 1 مانگى چوار له ساڵى 1981، موفتى زاده ده‌ڵێت: له قازل قالیح، بوومه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسه گه‌وره‌كانى وه‌ك جه‌ڤاد باهۆنه‌ر…. گفتوگۆمكرد له‌گه‌ڵ باهۆنۆر دا، وتم وه‌ها لهدهستدانێكى گه‌وره‌ى 15 هه‌زار مرۆڤ له 4-5 مانگى شه‌شى ساڵى 1963 به‌بێ هیچ ده‌ره‌نجامێك، له‌كاتێك دا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه شه‌رمان بكردایه به 14-15 هه‌زار كه‌س، ئه‌مان توانى ڕژێم له‌سه‌ركار لابه‌رین. دواى تێڕامانێكى زۆر، پێم وت، خه‌ڵكانێكى كورد هه‌ن كه شاره‌زان له چه‌ك و شه‌ڕى گه‌ریلا، تۆ خه‌ڵك ئاماده بكه‌و من هه‌ندێك كورد ده‌نێرم كه شاره‌زایی تایبه‌تیان هه‌یه له‌سوپادا بۆ ڕاهێنانى ئه‌وان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێت بگۆڕێت بۆ شه‌ڕێكى سه‌ربازى گه‌وره.
هه‌روه‌ها دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش، به‌ڵگه‌كان ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن كه مه‌كته‌ب قورئان ئاره‌زووى بۆ به‌سه‌ربازیكردن هه‌بووه له‌كاتى مانگه سه‌ره‌تاییه‌كانى شۆڕش دا. به‌پێى ڕاپۆرتى گه‌ریلا فیداییه‌كان، له 17 مانگى سێى ساڵى 1979 دا، له‌رێگه‌ى نامه‌یه‌كه‌وه داواى چه‌ك و جبه‌خانه‌ى له عه‌قید سه‌فه‌رى كردوه، فه‌رمانده‌ى 28ى لیواى ساین، سه‌فه‌رى ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه پێدانى چه‌ك و جبه‌خانه پێویسته به‌ڕه‌زامه‌ندى نوێنه‌رى ئیمام بێت، بۆنمونه سافدارى(پیاوێكى ئاینى شیعه‌یه‌و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌نجومه‌نێكى تر‌ى شۆڕشه له شارى ساین)كه سه‌ركرده‌ى لیوایه. ئه‌م وه‌ڵامه لایه‌نگرانى مه‌كته‌بى ساردكردهوهو زیانى به‌هه‌ستى ئه‌وان گه‌یاند كه بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژى. سافدارى له‌لایه‌كى تره‌وه پاساوى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه‌وا ئه‌و بیستبووى هێزه‌كانى موفتى زاده چه‌ك ده‌فرۆشن و ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه ئه‌و چه‌كانه له دژى خۆى به‌كاربهێنرێت، له‌به‌رئه‌وه نه‌یویست كه چه‌ك و جبه‌خانه بدات به ئه‌وان. به‌هۆى ئه‌مه‌وه، هه‌ندێك له لایه‌نگرانى مه‌كته‌ب قورئان خۆپیشاندانیانكرد له دژى سافدارى به هه‌ڕه‌شه‌و دروشمه‌وه كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى سافدارى. كاردانه‌وه‌ى دوولایه‌ن له نێوان هێزى مه‌كته‌ب قورئان و خه‌ڵك، بووه هۆى شه‌ڕى پێنج ڕۆژه‌ى نه‌ورۆز.له نامه‌یه‌كى تردا بۆ عمید سه‌فه‌رى له 17 مانگى سێى ساڵى 1979، موفتى زاده ده‌ڵێت” پاسه‌وانه‌كانمان (پاسداران) ئاسایشى شاره‌كه‌و ناوچه‌كه ده‌پارێزن. تاوه‌كو ئێستا پاسه‌وانه‌كانمان چه‌كى جۆراوجۆریان له خه‌ڵكى لاواز سه‌ندوه و به‌خشیویانه به سوپا…. و ئێستاش بۆ چه‌ندین جاره به‌نوسین من داواى فیشه‌ك و پێداویستى چه‌كدارى ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه چه‌كه‌كانمان فیشه‌كى تێدانیه، به‌ڵام ئێمه گوێمان له وه‌ڵامى نامۆ ده‌بێت…”. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، نوسینگه‌ى گه‌ریلا فیدایه‌كان باسى له‌وه‌كرد: له ئێواره‌ى 18 مانگى سێ‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانى موفتى زاده‌و سافدارى، پاسه‌وانه‌كانى زیندانى موفتى زاده ده‌ستبه‌دارى پۆسته‌كانیان بوون و زیندانیه‌كان هه‌ڵهاتن. له‌برى ئه‌وان، پاسه‌وانه‌كانى زیندان له‌گه‌ڵ نوسینه‌گه‌ى سافدارى دا شه‌ڕیان كرد….. به‌ڵام به‌رله‌و شه‌وه، سافدارى ڕایكرد به‌ره‌و ناو سوپا‌و یاسایه‌كى جیهاده له دژى ” بێباوه‌ڕانى سه‌نه‌ندج” ده‌ركرد و پاشان به هه‌لى كۆپته‌ر به‌ره‌وه كرمانشا هه‌ڵهات.
له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شارى ساین، فوئاد ڕۆحانى، یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانى موفتى زاده‌و یه‌كه‌مین كه‌سى هه‌ڵبژێراوى ئه‌و، له چاوپێكه‌وتنێك دا، كه له ڕۆژنامه‌ى كایان بلاوكرایه‌وه له 17 مانگى چوارى ساڵى 1979، ده‌ڵێت:
چه‌ك داماڵین له گه‌ریلا فیداییه‌كان ڕاست نییه، پێش هه‌ڵبژاردن ئێمه ڕێكه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه دواى دیاریكردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن، نوسینگه‌كان لاببرێن و له جیاتى ئه‌وان پاسه‌وانه‌كانى ئه‌نجومه‌نى شار‌و پۆلیس جێگیر بكرێن. و ئێستا ئه‌وه خواستێكى جه‌ماوه‌رییه سه‌رى هه‌ڵداوه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئێمه داوامان له گه‌ریلا و كۆمه‌ڵه‌ى به‌رگرى له ئازادى و شۆڕش كردوه كه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكه‌ن .
له‌م چوارچێوه‌یه‌داو، له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى ڕۆژنامهنووسێكى بریكارى هه‌واڵى پارس سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى پاسه‌وانانى نا نیشتیمانى بۆ ناوچه‌كانى خۆیان وه‌ك یه‌كێك له داواكارییه‌كانى مانگرتوان و خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانى كوردستان، كه ورهگیراوه له ڕۆژنامه‌ى كایان له 5 نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 1979، موفتى زاده خۆى ده‌ڵێت: ” زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه ئاستێكى به‌رزى خوێنده‌وارییان هه‌یه له سوپاى پاسهواناندان (سوپالادى پاسداران) به‌ڵام گومانى تێدانیه نوێنه‌ره‌كانى ساواك به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌م سوپایه‌دا. و ورده ورده سوپاى پاسه‌وانانى نانیشتیمانى پێویسته به پاسه‌وانانى نیشتیمانى جێگه‌یان بگیرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخى كوردستان نارێكخراوهو ئه‌م كاره پێویسته له‌كاتى خۆى دا جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌ى ڕه‌وتى مه‌كته‌بى پێشاندا بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به ڕه‌وتێكى چه‌كدارى. به‌ڵام چه‌ند مانگێك دواى ئه‌وه، ئه‌وان سوپاى به‌رگرى خه‌ڵكى كوردستانیان قبوڵ نه‌كرد له دژى جه‌نگێكى سه‌پێنرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وازیان له شه‌ڕى چه‌كدارى و له كۆتایش دا چالاكى سیاسى هێنا. لێره دا پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێت كه‌وا جگه له هۆكاره‌كانى تر‌ى وه‌ك هه‌ژارى ئابورى و نه‌خوێنده‌وارى و نا هۆشیارى كه بووه هۆى سه‌ره‌نج ڕاكێشانى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه نزمترین ئاستى خوێنده‌وارییان هه‌بوو بۆ ڕێكخراوى جه‌نگاوه‌رانى موسوڵمانان، له‌كاتێك دا به پێچه‌وانه‌وه زۆرینه‌ى خه‌ڵكه خوێنده‌واره‌كه مه‌یلیان بۆ پارته كوردییه‌كان هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش چالاكیه‌كانى مه‌كته‌ب قورئان كاریگه‌رى هه‌بوو له پێكهێنانى ئه‌م ڕێكخراوه له‌ناو سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران‌دا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له‌دواییدا، موفتى زاده ئه‌م كاره‌ى حكومه‌تى شه‌رمه‌زاركرد له‌رێگه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه و به ناپاكیهك له دژى خه‌ڵك وه‌سفى كرد. به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ره‌تایی ئه‌وان له خۆپڕچه‌ككردن و هێنانه‌كایه‌ى ئاینى كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هێنرایهكایهوه له كوردستان و پاشان په‌ڕاوێزى سیاسیان، هه‌موو ئه‌مانه به‌كارهێنرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه له دژى پارته سیاسیه كوردییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بناغه‌یه‌كیان ده‌سته‌به‌ركرد بۆ پێكهێنانى ڕێكخراوى جه‌نگاوه‌رانى ئیسلامى. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌مینى خۆى له چاوپێكه‌وتنێكدا له ساڵى 2006 دا ده‌ڵێت ” من نكوڵى له‌و ڕاستیه ناكه‌م كه‌وا زۆرێك له‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوكارییان هه‌بووه به‌ر له پێكهێنانى ئه‌م رێكخراوه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى چونه پاڵ ئه‌م رێكخراوه‌و ڕووبه‌ڕووى ناكۆكى ئێمه بوونه‌وه، وازیان هێنا و ڕۆیشتن”.
كه‌واته، حكومه‌ت ئه‌و فه‌زا ئاینیه‌ى كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌به‌وه دروست كرابوو وه‌ك چه‌كێك به‌كارى هێنا بۆ لاوازكردنى مه‌كته‌ب قورئان خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا سه‌ره‌نجى تاكه‌كانى ڕ‌اكێشا له دژى پارته كوردییه‌كانى تر. ئه‌گه‌رچى زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه كاریگه‌ر بوون به حكومه‌ت كه‌سانى ئاینى ته‌قلیدى بوون، به‌ڵام مه‌كته‌ب قورئان كارابوو له ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م فه‌زایه (له دروستكردنى بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ت بتوانێت خه‌ڵك ڕابكێشێت به‌لاى خۆى دا).
مه‌كته‌ب قورئان و حكومه‌تى ناوه‌ندى
له‌ڕوانگه‌ى موفتى زاده خۆیه‌وه، پێش سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى شۆڕش ڕێكه‌وتنێكى نهێنى كرابوو له نێوان ئایه‌توڵا خومه‌ینى و ئه‌و دا له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى ئه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى كورد. له چاوپێكه‌وتنێكدا له ڕۆژنامه‌ى ئایاندیگان له 24 مانگى شه‌ش و 1 مانگى حه‌وتى ساڵى 1979، لهوڵامدانهوهى پرسیارێك دا سه‌باره‌ت به بیستنى ناوى ئه‌و زیاتر له سه‌ركرده‌كانى تر‌ى كورد له‌ڕادیۆ و تهلهفیزیۆنهكاندا، و سه‌باره‌ت به بوونى ئه‌و له ڕێكه‌وتنه نهێنیه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، موفتى زاده ده‌ڵێت” ده‌رباره‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه، وه‌ڵامى من ئه‌وه‌یه له بارودۆخه ئاڵۆز‌و نهخوازراوهكهدا كاتیك كه ئیمام له نه‌جه‌ف بوو، ئێمه ڕِێكهوتین و ئه‌و ڕێكه‌وتنه درێژه پێده‌رى ئه‌و ڕێكه‌وتنانه بوو كه له ڕابردوو دا هه‌بوون…”.له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، له چاوپێكه‌وتنێك دا له گۆڤارى موزاڤهر له ته‌هران، له 22 مانگى شه‌شى ساڵى 1979دا، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا خومه‌ینى، موفتى زاده ده‌ڵێت” له ڕێگه‌ى ئه‌و پیاوه ئاینیانه‌ى كه ده‌هاتن و ده‌چون بۆ به‌غداد، من له په‌یوه‌ندیدا بووم له‌گه‌ڵ ئیمام و رێبه‌رى و ئامۆژگارییه‌كانى ئه‌وم به‌كارده‌هێنا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه، تاك لایه‌نه، حكومه‌تى ناوه‌ندى متمانه‌ى به موفتى زاده نه‌بوو، هه‌روه‌ك ڕێكخراوى گه‌ریلا فیداییه‌كان ده‌ڵێت”
ڕووخانى سته‌مكارى، كاتێك كه خه‌ڵكى مه‌شغوڵ بوون به مه‌راسیمى پرسه‌ى شه‌هیده‌كانیان، موفتى زاده نوسنگه‌ى شۆڕشى ئیسلامى خۆى دروستكرد، له‌ئێواره‌ى 11 مانگى دوو دا، ده‌ستبه‌كار بوو له نوسینگه‌ى پارێَزگار(نوسینگه‌ى پارێزگاى كوردستان) و نوسیگهى جێبه‌جێكردن ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد. هه‌وڵى دا كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت. چه‌ندین سه‌ردانى كرد بۆ ته‌هران، قوم، سیستان و به‌لوچستان و كرمانشا كه هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ندیدار بوون به جێگیركردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه وه‌ك سه‌ركرده‌ى كورد و سوننه‌كان. به‌ڵام بۆ جێگیر كردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى ئیمام بێ متمانه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و دا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌دات: ئه‌وان ڕێگریان له میتۆده‌كانى موفتى زاده گرت له‌به‌رئه‌وه‌ى حكومه‌ت و ئیمام سافداریان لا په‌سه‌ندتر بوو له موفتى زاده. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رى موفتى زاده له‌ناو خه‌ڵكدا، پاڵپشتى حكومه‌ت زۆر گرنگتر بوو بۆ ئه‌و و ئامانجه‌كانى ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به هێزى دووه‌م یان هێزى نه‌بێت. سافدارى و موفتى زاده له هه‌موو بوارێك دا له ناكۆكی دابوون. له‌به‌رئه‌مه هه‌ریه‌كه‌یان پاسه‌وان و به‌رپرسى سه‌ربازى و پشكنه‌رى جیاوازییان هه‌بوو و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵیان ده‌دا هێزى زیاتر بونیات بنێن.
به‌چاوپۆشین له‌وه‌ى كه چى ڕاسته‌و چى هه‌ڵه‌یه،و له تێَڕوانینى گه‌ریلا فیداییهكانهوه، پێویسته ئه‌وه ڕوون بێت كه ئه‌م بۆچونه له‌سه‌ر موفتى زاده، بۆنمونه، نه‌بونى متمانه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند به موفتى زاده، پرسێكه جێگه‌ى گومانه‌و په‌یوه‌ندى هه‌یه به سیاسه‌تى ئاین و لێكدانه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند بۆ چالاكیه ئاینیه‌كانى موفتى زاده كه زیاتر ڕوون ده‌كرێته‌وه له به‌شى دواتردا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، وه‌ك له پێشتریش ئاماژه‌ى بۆ كرا، حكومه‌تى ناوه‌ند سیاسه‌تى به‌كارهێنانى ئاین و هێزه ئاینیه‌كانى پیاده‌كرد له‌وانه‌ش به‌سه‌ر ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان دا ( به‌وه‌ى كه‌وا ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تى حكومه‌تى ناوه‌ندى دا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى). ئه‌م خاڵه زیاتر جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه له قسه‌كانى ئه‌مینى دا له 2006دا، ” ئێمه هه‌ستمان به‌و ڕاستیه نه‌كرد له‌سه‌ره‌تاوه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه بوبوینه قوربانیه‌كى ئه‌م سیاسه‌ته، حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌یویست سیاسه‌تى به‌كارهێنانى ئاین په‌یڕه‌وبكات له‌ڕێگه‌ى كه‌سایه‌تى ئاینى و شۆڕشگێڕى كاك ئه‌حمه‌د و بارودۆخى سه‌ره‌كى مه‌كته‌ب قورئان”.
له‌لایه‌كى تره‌وه، له‌سه‌ره‌تادا، موفتى زاده متمانه‌ى زۆرى هه‌بوو به حكومه‌تى ناوهندو وه‌هه‌روه‌ها هاوكاری باشیشكرد. یه‌كێك له زیانه‌كانى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى موفتى زاده بریتى بوو له ده‌سته‌به‌ركردنى بناغه‌یه‌ك و ڕێگه‌دان به سافدارى بۆئه‌وه‌ى به‌شداریبكات له سیاسه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاینى كوردستان، كه له‌ڕاستیدا دروستكهرى سه‌ره‌كى زۆرێك له كێشه‌كان بوو له كوردستان دا. له‌ڕاستیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و تێڕوانینێكى واقعى هه‌بوایه‌و په‌یڕه‌وى سیاسه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی بكردبایه، هه‌رگیز متمانه‌ى به وه‌ها كه‌سێك نه‌ده‌كرد. له چاوپێكهوتێكى دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسێكى گۆڤارى جاڤان له ژماره سێیدا، له‌باره‌ى سافداریهو موفتى زاده ده‌ڵێت” كاتێك سافداریم بینى پێش 15 مانگ له ڕووخانى ڕ‌ژێمى پاشایه‌تى، ئه‌و جه‌نگاوه‌رێكى ئازا‌و بهباوهڕبوو… به‌ڵام كاتێك تێگه‌یشتم ئه‌و ئه‌وشته نازانێت كه له‌بوارى واقعیدا ئه‌نجامى ده‌دات. به‌ڕوونى پێم وت، به‌ڕێز سافدارى ڕێزت لێده‌گیرا به‌هۆى ساڵ و نیوێك خه‌باته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه بێسوده‌و كوردستان جێبهێڵه…. پاشان سافداریم نه‌بینیه‌وه. به تێڕوانینى موفتى زاده، سافدارى به‌رپرس بووه له جه‌نگى نه‌ورۆز له شارى ساین، و موفتى زاده ده‌ڵێت:”هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م ڕووداوه كه‌سێك بوو، به‌ناوى سافدارى، و میتۆده نالۆژیكیهكانى فه‌رمانده‌ى پاسداران.
نمونه‌یه‌كى تر‌ى متمانه‌ى مه‌كته‌ب قورئان به حكومه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ى پارته كوردیهكانى تره‌وه (پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران و پارته‌كانى تر)، بریتی‌بوو له به‌شداریكردنى له ڕاپرسى 1 مانگى چوارى ساڵى 1979، وده‌نگدان بۆ كۆمارى ئیسلامى و هاندانى خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى 25 مانگى ئازارى ساڵى 1979. به‌ڵام، به‌پێى ڕاپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵى پارس، كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ى كایانهوه بڵاوكرابۆیهوه له 8 تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1979، موفتى زاده دواى چه‌ندین مانگ له خۆپیشاندانى خه‌ڵك له شارى ساین نامه‌یه‌كى ته‌له‌فۆنى نارد له تارانه‌وه بۆ شارى ساین كه بڵاوكرایه‌وه له ڕادیۆى شارى ساین داوا له خه‌ڵكى ساین ده‌كات كه هیچ خۆپیشاندانێك نه‌كه‌ن، به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى هیزه‌كانى نه‌یارى شۆڕشه‌وه. موفتى زاده ئه‌و پڕوپاگهندهیهى ڕه‌تكرده‌وه كه ئه‌و له تاران نیشته‌جێ بووبێت و ڕایگه‌یاند له ماوه‌ى 20 ڕۆژ مانهوهكهى له تاران ئه‌و سه‌رقاڵى پێداچونه‌وه‌ى كاروبارى ئابورییه له كۆبونه‌وه‌ى حه‌وته‌مى ئه‌نجومه‌نى پسپۆڕاندا ( ئه‌گه‌رچى ئه‌و ئابوریناس نه‌بووه) و له ڕۆژانى داهاتودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارى ساین. موفتى زاده وه‌ك ته‌نها كه‌سى بانگێشتكراو له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا مونتهزیرى (سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه) به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌بێ هه‌ڵبژاردن (موفتى زاده كشابۆیهوه له خۆپاڵاوتنى بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه). ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك له نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌وانه‌ش عبدلڕه‌حمان قاسملو ڕێگه‌یان لێ‌گیرا بچنه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه. و هه‌روه‌ها له گفتوگۆكانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هێرشكرابۆوه سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان له‌به‌رئه‌مه ئه‌وه ڕوویه‌كى تر‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌و بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندیدا. به‌هۆى ئه‌م هۆكارانه‌وه، كه‌سێكى وه‌كو نادر ئینتیسار وه‌سفى موفتى زاده ده‌كات وه‌ك لایه‌نگرێكى كۆمارى ئیسلامى و دڵسۆزى حكومه‌تى ئاینى ئێران. له‌ڕاستیدا، سیاسه‌تمه‌دارانى حكومه‌تى ناوه‌ندى موفتى زاده‌یان وه‌ك نوێنه‌رى كورد و سونه به‌كارهێنا بۆ به‌ده‌ستهێنانى شه‌رعیه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قسه‌كانى ئه‌مینى سروشتى متمانه‌ى زیاد له‌پێویستى موفتى زاده به حكومه‌تى ناوه‌ندى پیشانده‌ده‌ن. له وڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دیاریكردنى یونسى وه‌ك پارێزگارى كوردستان، ئه‌مینى ده‌ڵێت: ” وه‌ك ڕاستیه‌ك، هه‌موان پێویسته ئه‌وه بزانن كه‌وا موفتى زاده به‌هۆى په‌رۆش بوونیه‌وه بۆ ئاین، له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتوانى و هاونیشتیمانیانى چه‌ندین ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردراون له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى پاشایه‌تیه‌وه. ئاواتى بۆ شۆرشێك ده‌خواست له ده‌ره‌وه‌ى پێشبینیه‌كان بێت. هه‌رگیز نه‌یویستوه زیان به شۆڕش و شكۆى شۆڕش بگه‌یه‌نێت. به‌هۆى ئه‌مه‌وه موفتى زاده ئاماده‌بوه واز له ههموشتێَك بهێنێت جگه‌له ئیسلام و نه‌ته‌وه‌ى كورد. به‌م هۆیه‌وه، دیاریكردنى جه‌نابى یونسى وه‌ك یه‌كه‌مین پارێزگارى كۆمارى ئیسلامى له كوردستان هه‌مومانى سه‌رسامكرد. ئه‌م متمانه زیاد له‌پێویسته كاریگه‌رى خاپى هه‌بوو له‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانى موفتى زاده‌و فه‌زاى سیاسى له كوردستان، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نى هه‌مئاهه‌نگى كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانى شارى ساین له‌ڕێگه‌ى بروسكهیهكهوه بۆ ئایه‌توڵا خومه‌ینى كه له ڕۆژنامه‌ى كۆمارى ئیسلامی‌دا له 21 ئابى ساڵى 1979دا بڵاوكرایه‌وه، موفتى زاده‌یان وه‌ك سه‌رۆكى خۆیان و ئایه‌توڵا خومه‌ینیان وه‌ك سه‌ركرده‌ى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ڕاگه‌یاند، پشتگیرى فه‌رمانى ئایه‌توڵا خومه‌ینیان كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان. هه‌روه‌ها كوردستانیان ناوبرد به دیلێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ناڕه‌واى سهواك و فیدایی و دیموكرات و فیوداڵه‌كان، كه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م هێرشه‌وه ڕزگار ده‌كرێت.
نائۆمێدیهكه له پشتبه‌ستنى زیاد له پێویستى موفتى زاده به حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو و به‌كارهێنانى ئه‌و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه زۆر ڕوون بوو كاتێك كه موفتى زاده له وتارێكى دا له حوسنى ئیرشاد له ساڵى 1979 ده‌ڵێت: ” له‌وانیه ئه‌وه بزانن كه ئێمه ته‌نیا هێزین كه پارێزگارى له كوردستان ده‌كه‌ین”. به‌م هۆیه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كى دوو لایه‌نى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندیدا هه‌بووه، یه‌كه‌مین لایه‌نى په‌یوه‌ندیه‌كه ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌تى ناوه‌ندى ممانهى به ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان و سه‌ركرده‌كانى نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه لایه‌نى دووه‌م په‌یوه‌ندى هه‌بوو به متمانه‌ى زۆرى ڕِهوتى مه‌كته‌ب قورئان به حكومه‌تى ناوه‌ندى. به‌م هۆیه‌وه حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌پێى پێویستى خۆى مه‌كته‌ب قورئانى به‌كارهێناو به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان نا‌ئومێد بوو له گه‌یشتن به بیرۆكه ناواقعى و عهقڵانیهكانى.
مه‌كته‌ب قورئان و كه‌نارگیرى سیاسى
پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ده‌ره‌نجام، پێویسته ئه‌وه ڕوون بێت كه‌وا، سه‌ره‌ڕاى سه‌ركه‌وتنى مه‌كته‌ب قورئان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى ناوخۆیی شارى سایندا له 31 مانگى چوارى ساڵى 1979 (3 ئه‌ندام هه‌ڵبژێردراو سه‌ربه هێزه چه‌په‌كان بوو و 8 ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردراو سه‌ر به هێزه ئاینیه‌كان بوون )، چالاكیه سیاسیه‌كانى ئه‌م ڕه‌وته ته‌نها بۆماوه‌یه‌كى كاتى به‌رده‌وام بوو دواتر كهنارگیربوو. له‌ڕاستیدا، ئه‌م ڕه‌وته ئیسلامیه ستراتیژی و تاكتیكى عه‌مه‌لى نه‌بوو بۆ گه‌شانه‌وه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى كوردستان. ئه‌گه‌ر ستراتیژییه‌ك هه‌بوو بێت، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان و كرداره‌كان كه تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بوون، پێوست بوو ڕه‌نگدانه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رى گۆڕانكاری بونایه هه‌م له‌ڕووى سیاسى هه‌م له ڕووى لۆژیكیه‌وه، كه ده‌شێت ڕاڤه بكرێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ پلانى دیاریكراودا. به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وت و كرداركانى مه‌كته‌ب قورئان به‌زۆرى كۆمه‌ڵێك ره‌نگدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ى ڕۆژانهبوون. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پرسانهبوون كه په‌یوه‌ندیان به كوردستانه‌وه هه‌بوو، به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى ئایدیاڵى موفتى زاده پێویست بوو به‌رده‌وام بوایه بۆ چه‌ند ساڵێك نه‌ك بكرایه‌ته بوارى عه‌مه‌لیه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى شۆڕش به‌رنامه‌كه‌ى پوچه‌ڵ كرده‌وه پێش كاته ڕاستهقینهكهى خۆى، موفتى زاده هه‌وڵێكى شكستخواردوى دا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى ئیسلامى له ئێران‌دا.
له پرسه سیاسیه‌كان دا، ئیسلامیه‌كان تاڕاده‌یه‌كى زۆر وا خۆیان ده‌بینى كه كۆسپێكن له‌به‌رده‌م چه‌په‌كان دا، به‌م هۆیه‌وه، له‌ڕووى عه‌مه‌لیه‌وه هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تیان ڕه‌چاو نه‌ده‌كرد وه‌ك تێڕوانینێكى باو له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانى تردا. له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه كوردى نوێ، تاڕاده‌یه‌كى زۆر كاریگه‌ر بوو به جوڵانه‌وه‌ى چه‌پ. به‌ڵام به پێچه‌وه‌انه‌وه، زۆرێك له چه‌په كورده‌كان هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تیان ڕهچاودهكرد. قۆرخكردن و هاوكارینهكردنى موفتى زاده له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان دا هه‌رچۆنێك بوبێت له‌و ئاستدا نه‌بووه كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌ته‌ه‌یی كورد بكات. بۆ نمونه، كاتێك كه شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینى هه‌ڵبژێردرا وه‌ك ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى كاتى شۆڕش له 20 مانگى ئازارى ساڵى 1979، له شارى ساینه‌وه پێنج ماده‌ى چاره‌سه‌ر نوسرانه‌وه بۆ ئاگربه‌ست، ته‌نانه‌ت موفتى زاده به‌شێك بوو له هاوپه‌یمانیه‌كه، له نیوه‌ى شه‌ودا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا به به‌شدارى شێخ عیزه‌دین و ئه‌نجومه‌نى كاتى شۆڕش و سارم ئه‌ل-ئاین سادیغوازیرى و موفتى زاده. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، موفتى زاده پلانى سێ ماده‌ى سه‌قزى په‌سه‌ندكرد به‌به‌راورد به پلانى هه‌شت ماده‌ى مه‌هاباد، وه ڕ‌ازى نه‌بوو به‌هاوبه‌شى ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پلانێكى هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكات بۆ حكومه‌تى ئایه‌توڵا تالیغانى. له‌به‌رئه‌وه له سه‌عات چوارى به‌یانیدا كۆبونه‌وه‌كه‌ى به‌جێهێشت. له به‌یانى دا، به‌ته‌نها چوو بۆلاى جه‌نابى تالیغانى.
به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆنمونه، له كوشتن و بڕینى نه‌ورۆزى ساڵى 1979 له شارى ساین، سیدغ كامانگار و موزه‌فه‌ر موحه‌مه‌دى (له سه‌ركرده‌كانى ده‌سته‌ى پارَیزگارى له ئازادى و شۆڕش له‌و كاته‌دا) پاڵپشتى و یاوه‌رى موفتى زاده‌یان كرد. ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان له 20 مانگى ئازارى ساڵى 1979 ده‌ركرد و ڕایان گه‌یاند كه سافدارى هۆكارى سه‌ره‌كى كۆمهڵكوژیهكهى نه‌ورۆز بووه. له‌ڕاستیدا، ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان نه‌یه‌ویست ڕ‌ازى ببێت به‌وه‌ى كه له هێڵێك دابێت له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان دا. له‌لایه‌كى تره‌وه، سه‌ره‌ڕاى پشتبه‌ستنى به حكومه‌تى ناوه‌ند له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى دا، نائومێدبوونى ته‌واوى به‌رامبه‌ر به حكومه‌تى ناوه‌ند، هیچ پاڵنه‌ر و هه‌لێكى بۆ نه‌هێشته‌وه كه چاوه‌ڕێى بكات له پارته سیاسه‌كانى تره‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م بارودۆخه وایلێكرد كه بكشێته‌وه له شانۆى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى سه‌ره‌ڕاى سه‌ركه‌وتنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێدرا. نه‌بوونى به‌رنامه‌یه‌ك به‌به‌راورد به ڕێكخراوى ڕه‌وته چه‌په‌كان، نه‌بوونى تێگه‌یشتنى سیاسى و ته‌نها پشت به‌ستن به سیاسه‌تى جه‌ماوه‌رى ئاینى، بووه هۆى كهنارگیرییان و خستیانیه بازنه‌یه‌كى داخراوه‌وه.
بێ متمانه‌یی حكومه‌ت به مه‌كته‌ب قورئان
له‌م چوارچێوهداو به ڕوون كردنه‌وه‌ى هۆكارى ململانێى سیاسى له شارى ساین له مانگى سێى ساڵى 1979، ئه‌مینى ده‌ڵێت:”یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كان بریتی‌بوو له ته‌سلیمكردنى سوپا له‌گه‌ڵ هێزه كۆن و نیزامیه‌كان به جه‌نابى سافدارى ، نهكهسێكى سونى بوو نه كورد بوو. ئه‌وان حسابیان بۆ جیهادییه‌كان نه‌ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا خه‌ڵكى شیاویان له‌سه‌ر كار لاده‌برد، بۆ نمونه موفتى زاده به‌و هه‌موو خه‌بات و هه‌وڵدانه‌ى كه ئه‌نجامیدا بووه هۆى سه‌ركه‌وتنى شۆڕِش. ئیعتیباریان بۆ خۆى و بۆچونه‌كانى نه‌ده‌كرد له پرسه سه‌ره‌كى گرنگه‌كان دا، ته‌نانه‌ت له كوردستانیش دا….”. ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كى تر‌ى بێمتمانه‌یی حكومه‌تى ناوه‌ندبوو. له‌به‌رئه‌مه ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان پێویست بوو واز له خه‌بات بهێنێت و ببێت به ئاڕاستهیك بۆ هێزه كوردییه‌كانى تر له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان زیاتر ئاگادارى ئه‌م پرسهبوون. به‌ڵام گرنگى دانێكى زۆر به‌پرسه ئاینیه‌كان بووه هۆى دورخستنه‌وه‌ى خۆیان له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه هه‌م له حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌م له هێز كوردییه‌كان.
گرنگترین هۆكارى جێهێشتنى سهناندج و كۆچكردن بۆ كرمانشا بریتی بوو له كێشه‌ى بهسهربازیكردنى گروپ و پارته نائیسلامیه‌كان له كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌داخه‌وه ئه‌وان بهرلهوانى تر‌و زیاتر له وانى تر ئێمه‌یان كرده ئامانج….. له‌كۆتا وتارى هه‌ینیدا به‌ر له جێهێشتنى سهناندج، موفتى زاده به‌وردى ئاماژه‌ى به‌م پرسه كرد. ” به‌هۆى ڕێگرتن له براكوژیهوه له ناو كورداو له‌ژێر سێبه‌رى ئاینى و نائاینى، ئه‌گه‌رچى گروپهكانى تر موسوڵمان نین و به‌ره‌ى ئێمه موسوڵمانن، هێشتا هۆكاره یهكلاییكهرهوهكه كۆتایی نه‌هاتوه كه هانمان ده‌دات شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه من كوردستان جێده‌هێلم و هه‌ركه‌سێكیش ده‌یه‌وێت شوێنكهوتوى من بێت بائه‌م كاره‌بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رچى ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وان بكوژین، به‌ڵام ئه‌وان ئێمه ده‌كوژن.
هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌پێشتردا ئاماژه‌ى بۆ كرا، سه‌باره‌ت به چه‌ك هه‌ڵگرتن، مه‌كته‌ب قورئان هه‌ندێك پلانى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك هه‌ڵگرێت لهسهرهتاداو خه‌ڵكى چه‌كداركرد، به‌ڵام مه‌كته‌ب قورئان ته‌نها مافى چه‌كداركردنى بۆخۆى ده‌ویست نه‌ك بۆ ئه‌وانى تر. له‌به‌رئه‌وه شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات هه‌بوو له‌نێوان گروپه ئاینى و نائاینیهكاندا، به‌م هۆیه‌شه‌وه مه‌كته‌ب قورئان له‌ده‌رئه‌نجامدا پاشه‌كشه‌ى كرد‌و كه‌نارگیرى په‌سه‌ندكرد. كێشه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانى سیاسه‌تى ” پهرتكهو زاڵبه” له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه له نامه‌یه‌كى موفتى زاده‌دا بۆ بازرگان له 8/4 ساڵَى 1979 ده‌رده‌كه‌وێت، كه تێیدا هێزه كوردیه‌كان ناوده‌بات به دوژمن، ئه‌و نوسیویهتى:”…… ئئێمه تاكه هێزى سه‌ربازى و سیاسیى بوین كه بونمان هه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ڕێكخراوى سه‌ركردایه‌تى شۆڕش له حكومه‌تى ناوه‌ند له‌ڕێگه‌ى سیاسه‌ته خراپه‌كانیه‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئێمه هێزى سیاسى سه‌ربازى خۆمان له‌ده‌ست بده‌ین بۆ دوژمنه‌كه‌مان (پارتى سیاسیه كوردیهكانى تر) كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر په‌ڕاوێزى خستین. هه‌روه‌ها ئه‌وه ئیشى حكومه‌ت خۆى بوو، ئه‌گه‌رنا هیچ دو‌ژمنێك نه‌یده‌توانى ئه‌و كاره‌بكات (ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت و بته‌وێت من ڕووداوه‌كه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه).
له‌وتارێكى حوسه‌ینى ئیرشاد له سێپته‌مبه‌رى ساڵى 1979 دا، موفتى زاده ده‌ڵێت”… من به ئیمامم وت كه‌وا ، من به‌ڕاشكاوى پێم وت كه شۆڕشه‌كه شۆڕشێكى ئیسلامى نیه لێره به‌دواوه. پێچه‌وانه‌بۆته‌وه، شكستى هێناوه. من پێم وت پێویسته خه‌بات بكه‌م له شۆڕشه‌كه‌دا به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م میلله‌ته موسوڵمانه من ناجهنگم. ئه‌مه ئه‌وه پیشانده‌دا كه ڕه‌هه‌ندى ئاینى و موسوڵمان بوون بۆ موفتى زاده گرنگ بوو له‌به‌رئه‌وه ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئان پهڕاوێزخرا. ئه‌گه‌رچى به‌سه‌رنجدان به سیاسه‌تى ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌یی، باشتر بوو بچنه پاڵ ڕێكخراو پارته سیاسیه‌كانى تر‌ى كورد، یان لایه‌نى كه‌م وه‌ك گروپێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شداربوونایه له چالاكیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا شان به‌شانى پارت و ڕێكخراوه كوردییه‌كان. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى پاڵنه‌رى جێهێشتنى پارێزگاى كوردستانى موفتى زاده له 12 ئابى ساڵى 1980دا، ئاماژه به‌وه كراوه: ” به‌هه‌مان شێوه له‌م كاته دا بۆ ڕێگه گرتن له ڕژانى خوێنى هه‌زاران موسوڵمان و ڕێگه‌گرتن له جه‌نگى ناوخۆیی له كوردستان، ئێمه بیرمان له چاره‌سه‌رێك كردۆته‌وه‌و داوامان له موسوڵمانان كردوه كه كوردستان جێبهَڵن.
له‌كۆتاییدا، ده‌ستگیركردن و سه‌ركوتكردنى هێزه‌كانى مه‌كته‌ب قورئان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زیاتر به‌هۆى هۆكارى سیاسى ئاینیه‌وه بوو نه‌ك به‌هۆى هۆكارى سیاسى ڕه‌گه‌زییه‌وه. ئه‌گه‌رچى به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنت نه‌خراوه‌ته ڕوو بۆ پیشاندانى پاشكۆیه‌تى ” ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى سوننه” (ئه‌نجومه‌نى شورا) بۆ سعودیه‌ى عه‌ره‌بى دوابه‌دواى چاره‌سه‌ره‌كانى كۆنفرانسى تایف (جگه‌له‌وه‌ى له ئاماده‌بونى نوێنه‌رانى موفتى زاده له‌و كۆنفرانسه دا) ، به‌ڵام یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى ده‌ستگیركردنى خۆى و هه‌ندێك له دۆسته‌كانى به‌هۆى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى شورا‌و لێكدانه‌وه‌ى به‌رپرسانى حكومه‌ت بوو بۆ ئه‌و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه. له تێڕوانینى حكومه‌ت دا، ئه‌نجومه‌نه‌كه باڵى جێبه‌جێكارى كۆنفرانسى تایفه له ئێران و ئه‌وان وا لێكدانه‌وه‌یان بۆ فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى شوێنى نیه‌تى عه‌ره‌ب كه‌وتون له ئاڕاسته كردنى ناكۆكیه ئاینیه‌كاندا. به‌م هۆیه‌وه، ده‌ستگیركردنى ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب قورئان و له‌ناوبردنى چالاكیه دیاره‌كانیان به‌هۆى پرسى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بوو. به‌ڵكو به‌هۆى ناكۆكى ئاینیه‌وه بوو. هه‌روه‌ها پیشاندانى سیاسه‌تێكى ئاینى لاواز بووه هۆى په‌ڕاوێزى سیاسیان.
ده‌رئه‌نجام
تێڕوانى تاك لایه‌نه بۆ شوناسى نه‌ته‌وه‌یی، له‌لایه‌كه‌وه‌و، جه‌خت كردنه‌وه‌ى جیاواز بۆ ڕه‌گه‌زى ڕۆحى و ئاینى له‌سه‌ر حسابى ڕه‌گه‌زى نه‌ته‌وه‌یی، له‌لایه‌كى تره‌وه دهئهنجامێكى شوناسى و كلتورى و سیاسى خراپى ده‌بێت و كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌كان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه گوزه‌راوه له كوردستان له ساڵه سه‌ره‌تایه‌كانى شۆڕشى 1979دا. گه‌شه‌ى ئیسلامى سیاسى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌ریه‌كه‌ى له ئێران و له‌به‌ر ئه‌نجامیشدا فراوانكردنى ململانێى ئایدیۆلۆژى له نێوان ئیسلام و ماركسیزم دا له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تى له كوردستان تاڕاده‌یه‌كى زۆر، بووه هۆى ململانێ به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له نێوان پارته سیاسیه‌كان له كوردستاندا. له ده‌ره‌نجامدا به‌زیانى ناسیۆنالیزمى كورى كۆتایی هات له‌به‌رئه‌وه‌ى سیاسه‌تى كوردستان په‌یوه‌ست بوو به ناسیۆنالیزمه‌وه زیاتر له هه‌رشتێكى تر. له‌به‌رئه‌مه، ناسیۆنالیزم زۆر گرنگ بوو له ئاین و ئایدیۆلۆژیاى چه‌پ بۆ یه‌كڕیزى و هه‌مه‌ئاهه‌نگى له كوردستان. ئه‌گه‌رچى ئیسلام و ئایدیۆلۆژیاى چه‌پ هۆكارن بۆ یه‌كڕیزى گروپه جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه و ئه‌شێت ئاڕاسته بكرێن له ده‌ره‌وه‌ى سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام ده‌ره‌نجامێكى باشیان نابێت له سیناریۆ سیاسیه‌كانیان دا.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌زیفه‌ى سیاسى باش و خراپى ئاین ده‌رده‌خات له كوردستان. وه‌ك فاكته‌رێكى یه‌كلایی كه‌ره‌وه وه‌زیفه‌یه‌كى خراپى هه‌بووه بۆ بزوتنه‌وه‌ى كوردى. له‌لایه‌كه‌وه، ئاین بووه به ئامڕازێكى سیاسى هاوشانى وه‌زیفه‌یه‌كى پۆزه‌تیڤ به ده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه. ئاین به‌كارهاتوه بۆ لاوازكردنى گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان زیاتر له هه‌رشتێكى تر، فاكته‌رێكى یه‌كلایی كه‌ره‌وه بووه له‌نێو گروپه سیسایهكان دا به‌هۆى ناكۆكیان له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیاى چه‌پ و زیاتر له‌مه‌ش. له‌به‌رئه‌وه، له‌ڕاستیدا، كوردستان بووه به قوربانى ململانێى ئایدۆلۆژى. به‌م هۆیه‌وه، بهشێوهیهكهى گشتى، پێویسته تێبینى ئه‌وه بكرێتت كه‌وا جوڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه نوێیه‌كان هه‌رگیز ئاینیان به‌كار نه‌هێناوه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مه‌ئاهه‌نگى نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانى تر. له‌وانه‌یه نه‌ته‌وه‌ى كورد یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه بێت كه ئاینه‌كه‌ى به‌كار هێنراوه وه‌ك ئامڕزێكى سه‌ركوتكردنى، به‌تایبه‌تى وه‌ك ئامڕازێك بۆ شێوازه جیاوازه‌كانى جینۆساید.
له كوردستاندا، ئاین نه‌ك نه‌یتوانیوه خه‌ڵكى ئاینى یه‌كبخات به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهاتوه له دژى هه‌مه‌ئاهه‌نگى بیروباوهڕكانى تر به‌تایبه‌تى ناسیۆنالیزم. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، ئایدیۆلۆژیاى كۆمۆنیزم ئه‌م ڕۆڵه خراپه‌ى ئاینى گێڕاوه له‌رێگه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى بناغه‌یه‌ك بۆ كاردانه‌وه‌ى ئاینی و وروژاندنى هه‌ستى جه‌ماوه‌رى. له‌ڕاستیدا، هه‌ردووكیان خه‌ڵكیان دابه‌ش كردووه و ڕۆڵێكى یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه. ئه‌م ئایدیۆلۆژیایانه و وه‌زیفه‌كانیان ، به‌شێوه‌ى مهبهسست دار بێت یان بێمه‌به‌ست، به‌شێوه‌یه‌كى ئاگادارانه یان بێئاگایانه، له‌برى ئه‌وه‌ى كه خزمه‌تى خۆیانى كردبێت، خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى كردوه. ناسیۆنالیزمى كوردى ته‌نها فاكته‌رى هاوبه‌ش بووه له نێوان سێ ئاڕاسته سه‌ره‌كیه سیاسیه‌كه دا( ناسیۆنالیزمه‌كان ، چه‌په‌كان و ئاینیه‌كان)بۆ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌مه‌ئاهه‌نگى له نێوانیان دا، به‌ڵام پشتگوێخراوه‌و بووه به قوربانى ململانێى ئایدۆلۆژى.
مه‌كته‌ب قورئان وه‌ك كاریگه‌رترین ئاراسته‌ى ئاینى وه‌ك یه‌كێك له نمایندهكهرهكانى ئیسلامى سیاسى له كوردستان له كاتى شۆڕشى ئێرانى، به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌شدارى له هاوكێشه سیاسیه‌كان دا كرد. سه‌ره‌ڕاى بوونى بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ئیسلامى نمونه‌یی بۆ ئێران به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى هیچ مه‌زهه‌بێكى تایبه‌ت، له‌ڕاستیدا هیچ تاكتیك و ستراتیژیهكى باشى نه‌بوو كه پیاده ببێت له بارودۆخى كوردستان دا. سه‌ره‌ڕاى بوونى ڕه‌گه‌زێكى ناسیۆنالیزمى تێدا، ئاین فاكته‌رى زاڵ بوه له ڕه‌وتى مه‌كته‌ب قورئاندا و هه‌ڵسوكه‌وتى ئایدیۆلۆژیان بووه هۆى تێنه‌گه‌یشتن له بارودۆخى سیاسیان. ئه‌م ده‌روازه‌یه خۆى له‌ژێر كاریگه‌رى ئاڕاسته ئیسلامیه‌كانى ئه‌و وڵاتانه دابوو كه قۆناغى ناسیۆنالیزمیان تێپه‌ڕاندبوو. به‌م هۆیه‌شه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندى گه‌شبینیانه و متمانه‌ى پێشوه‌خته‌و نابه‌رامبه‌ر و تاكلایه‌نه‌یان به حكومه‌تى ناوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌چونه پاڵ هێزه سیاسیه كانى تر (ته‌نانه‌ت هێزه مۆدێرنه‌كان) له كوردستان، نه‌ك ته‌نها بووه هۆى كه‌نارگیرى سیاسیان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕووى عه‌مه‌لیه‌وه بووه هۆى كۆتایی هێنانى خۆیان وه‌ك كیانێكى سیاسى، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى سیاسى ئاین له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه له دژى هێزه‌كانى تر. ئه‌گه‌رچى، ده‌یانتوانى ڕۆلێكى باشتر بگێڕن و دهشیانتوانى زۆرترین به‌كارهێنان بۆ وه‌زیفه‌ى سیاسى ئاین هه‌بوایه.
ميللةت