Home / بەشی مێژووی كورد / میتانی (Mitanni)

میتانی (Mitanni)

میتانی (Mitanni)

لە کتێبی:

خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)

بەرهەمی:

محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)

موحەرریری «تاریخی بابلستان»، سێر کینغ، ئەم قەومە بە قۆڵێکی کاسای دائەنێ و ئەڵێ لە عیرقی ئارییە، بەڵام ئیزاحاتی «ئەقوامی مەزۆپۆتامیا، لاپەڕە ١٢٨ و ١٣٥» نەوعێکی ترە و ئەڵێ: شوعبەیەکی قەومی «سوبارو = سوبارتۆ»یە. لە فوراتی ئەوسەتدا (بەینی مووسڵ ـ جەرابلس) بوون، تەقریبەن لە عەسری شانزەمینی پێش میلاددا حکوومەتێکی بەقووەتیان دامەزراندووە (تەفسیلاتی لە جڵدی دووەمدایە) و یەکێ لە چوار حکوومەتە گەورەکان (میسر، هیتیت، کاردۆنیاش، میتانیش)ە. پایتەخی، شاری «واششوغانی»  بوو. لە ئەوراقی «ئامارنا»دا  باسی مناسەبەتی «میتانی» لەگەڵ حکوومەتی میسردا کراوە. کاغەزێکی «توشراتا»ی  قڕاڵیان کەشف کراوە و بە زمانی میتانی نووسراوە و ٦٠٠ دێڕە. وەلحاڵ زمانی سیاسیی ئەو زەمانە «ئاکادی» بووە. موستەشریق بۆرک  ئەڵێ: زمانی ئەو کاغەزە لە عەناسری زمانی «قۆقازی»یە.

وڵاتی میتانی بە عینوانی «سوباری»ش مەشهوور بووە. لە مەنتیقەی کەرکووکدا چەند هەزار وەسیقەیەک دەرحەق بە سوباری و میتانی کەشف کراوە. لە «بوغازکۆی»شدا گەلێ ئاساریان دۆزراوەتەوە. موستەشریق جەنس  ئەڵێ تەعبیری «میتانی» بۆ خانەدانی حکوومەت بوو و ئەسڵی قەومەکە «سوباری» بوون و ناوی وڵاتەکەیان «هانی گالبات»  بووە و ئەم تەفسیرە لەگەڵ ئەلواحی دۆزراوەی کەرکووک تەوافوق ئەکا.

ئەم حکوومەتی میتانییە، لە دەوری سەڵتەنەتی «ئاشوور ناسرپاڵ»ی سێیەمدا بەرەبەرە وڵاتانی لە تەڕەف ئاسوورییەوە زەوت کرا و حکوومەتەکەی لە ناو چوو (تاریخی عموومیی موئەرریخین). وەکوو لە جڵدی دووەمدا ئەیبینین ئەم حکوومەتە بەینێک زۆر بەقووەت بوو، سووریە، وڵاتی عامووری، بەشێکی کوردستان تا ئۆرفا و وڵاتی ئاسووری هەموو لە ژێر حوکمیدا بوون.

ئەهالیی قەدیمەی میسر بەم «میتانی»یەیان گوتووە «ناهاری» و لە توورانیشدا بە «ئارام-ناهارەم» ناو براون (تاریخی عموومیی موئەرریخین، جڵدی ٢، لاپەڕە ٣٨١). بە گوێرەی ئەم ناوە هیچ بەدوور نییە کە ئیسمی «نایری» لەم «ناهاری»یەوە هاتبێ.

About دیدار عثمان

Check Also

کاسای (Kassites)

کاسای (Kassites) لە کتێبی: خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١) بەرهەمی: محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948) …