Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیاوە

لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیاوە

ماڵپەرێ ئاوێنە ٦ – ١١ – ٢٠٢٥
لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیاوە:
عادیلە خانمی جاف و دیوانی ئەردەڵانی ئێران (بەشی یەکەم)
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
بەڵگەنامەکان ڕۆڵی هاوکاریی سەرەکیی جاف دەردەخەن لە بەرەنگاربوونەوەی بەریتانییەکان دژ بە ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحمود بەرزنجی.
بەڵگەنامەکان ڕکابەریی نێوان عادیلە خانم و ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحمود بەرزنجی دەردەخەن.
تێبینیی: ئەم باسە یان ڕاپۆرتە لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیادا پارێزراوە و ناوی نووسەرەکەی لەسەر نییە و من وەک خۆی بە ئەمانەتەوە وەرمگێڕاوە و پێمخۆشە خوێنەری خۆمان ئاگاداری بێت. ئەو زانیارییانەی تێیدا هاتوون دەربڕینی ڕاوبۆچوونی نووسەری ئەم ڕاپۆرتەیە و مەرج نییە لەگەڵ ڕاستی و دروستیی سەرچاوە مێژووییەکاندا یەکبگرنەوە. ئەم بەڵگەنامەیە و دەیان و بگرە سەدانی تر و زیاتر لەسەر کورد لە ئەرشیفی نیشتمانیی بەریتانیادا پارێزراوە و بێگومان بۆ لێکۆڵینەوە لە مێژووی کورد پێویستن، بەتایبەتی ئەوانەی کە هی سەردەمی کۆڵۆنیاڵیی ئەو وڵاتەن بۆ کوردستان و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – وەرگێڕ.

دوانزە سوارەی مەریوان ئەفسانەیەکی گەورەی کوردییە کە دەوری میراتی عادیلە خانمی داوە. ئەم ئەفسانەیە لە کاتی داگیرکردنی میزۆپۆتامیا لەلایەن عەباس میرزا و سوپا ناپلیۆنییەکەیەوە ڕوودەدات، کە لە سەردەمی داود پاشادا دژی مەملووکەکانی عوسمانی شەڕیان کردووە. یەکێک لە حاکمەکانی بابان، کە ئەحمەد پاشای بابان بووە لە داود پاشا هەڵگەڕاوەتەوە و هاوکاریی ئێرانییەکانی کردووە بۆ لکاندنی ناوچەی باشووری کوردستان بەوانەوە. بەڵام دوانزە سوارەکەی مەریوان بە دڵسۆزی مەملووکەکان (لێرەدا مەبەست ئیمارەتی بابانە – وەرگێڕ) ماونەتەوە و دژی ئێرانییەکان ڕاپەڕیون و لەشکرەکەی عەباس میرزایان شکاندووە کە لە دە هەزار سەرباز پێکهاتووە.
داود پاشای بابان و مەملووکەکان سەرکەوتنیان بەسەر عەباس میرزادا بەدەستهێناوە و بەدوایدا میرێکی دڵسۆزی بابان، کە مەحمود پاشای بابان بووە، کراوە بە قایمقامی سلێمانی و یەکێک لە سوارچاکانی نەبەردییەکەی دوانزە سوارەی مەریوان ئەحمەد بەگی ساحێبقرانی باپیرە گەورەی عادیلە خانم بووە. ئەم سوارچاکە لە قەڵەمڕەوی باباندا دەسەڵاتێکی بەرفراوانی پێدراوە و مەحمودی کوڕی بووە بە باشچاوش و فەرماندەی هێزی چەکداری بابان و سەرکردایەتیی بەرگریی عوسمانیی لە خاک و ناوچە سنوورییەکانی میزۆپۆتامیای درواسێی ئێرانی کردووە. دواتر بنەماڵەی ساحێبقرانییەکان پەیوەندیی ژن و ژنخوازییان لەگەڵ ئەردەڵانییەکان بەستووە و لە کۆتاییدا غوڵام شای ئەردەڵان لە ساحێبقرانەکان هەڵکەوتووە. هەروەها گەلێ کەسایەتیی گرنگی تر لە بواری کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردیدا لە بنەماڵەی ساحێبقران هەڵکەوتوون وەک شاعیران ئەحمەد بەگی فەتاح بەگ، عەبدولڕەحمان سەلیم و مستەفا کوردی. هەروەها ساڵح زەکی دەبێتە فەرماندەیەکی دیاری لەشکری عوسمانی و لە ناو حکوومەتی ئیمپراتۆریی عوسمانیدا ناوبانگێکی گەورە پەیدا دەکات.
عادیلە خانمی جاف، ژنە بەهێزەکەی هەڵەبجە، لە سەردەمی بەشێکی زۆری ماندێتی بەریتانی بەسەر میزۆپاتامیا و عێراقدا دەسەڵاتێکی گەورە بە سەر عەشیرەتی جافدا پەیدا دەکات. ئەو لە هۆزی ئەردەڵانەوە هاتبوو کە بنەماڵەیەکی گەورەی وڵاتی فارس (ئێران) و حوکمڕانی ئیمارەتێکی گەورە بوو، کە بە هاوبەشی لەگەڵ تەختی قاجار لە تاران حوکمڕانیی دەکرد و لەگەڵ ئەوانیشدا پەیوەندیی ژن و ژنخوازییان دروستکردبوو. ئەردەڵانییەکان پایەیەکی گرنگ بوون بۆ تەختی قاجار، وەک چۆن وەزیرەکانی قاجاریش بوون و بنکەی دەسەڵاتیان لە سنە بوو کە بە واتای قەڵای شا دێت. ئێرە ئەو شوێنە بوو کە عوسمان پاشای جاف تێیدا عادیلە خانمی مارەکرد،کە کچی وەزیرێکی تەخت و تاجی قاجار و سەر بە هێڵێکی دایکە ئێرانییەکە بوو کە هۆزی ئەردەڵانی تووشی ئازار کردبوو. فەتح عەلی شای تەختی قاجار کە هاوپەیمانی ناپلیۆن بوو، کچێکی خۆی بە ناوی شازادە حوسنی جەهان لە خوسرەو خانی ئەردەڵان مارەکرد. ئەمیش وردە وردە دەستی کرد بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی خوسرەو خانی ​​ئەردەڵانی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی قاجارییەکانی باوانی تا دواجار دەسەڵاتی خوسرەو خان ​​کۆتایییەکی دڵتەزێنی بەخۆیەوە بینی و لە ساڵی ١٨٣٤دا ژەهرخواردوو کرا و مرد. دوای خۆیشی نەوەکانی تووشی ئاژاوە و ڕکابەری بوون لە ناو خۆیاندا. لە کۆتاییدا فەتح عەلی شای قاجار کچەزا ڕکابەرەکانی خۆی لە دەسەڵاتی ئەردەڵان دوورخستەوە و لە شوێنی ئەوان مامی خۆی شازادە فەرهاد میرزا موعتەمەدولدەولەی کردە حوکمڕان لە ساڵی ١٨٦٧دا.
خۆشبەختانە خوشکی خوسرەو خانی ​​ئەردەڵان، شازادە نوور جەهان، لەگەڵ ئۆغڵی بەگی دووەم مونشیی بنەماڵەی وەزیر یان وەزیرەکانی حکوومەت لە سنە، کە زەڕیناڵیان پێدەگوتن، هاوسەرگیریی کرد. زەڕیناڵەکان لە سەردەمی نادر شادا لە ئاوارەیی ئەفغانستان گەڕابوونەوە، بۆ ئەوەی ئەردەڵانەکان لە ژێر ڕکێفیاندا بمێننەوە، وەک وەزیر لە سنە دانرابوون. شازادە نورجەهان لە ساڵی ١٨٤٠ لە کۆشکی نیشتەجێبوونی خوسرەوئابادی شاری سنە ئاغا میرزا زەمان کوردستانیی هێنایە دنیاوە. دواتر ناسرەدین شای نوێ بە سەردانێکی فەرمی هاتە سنە و زۆر سەرسام بوو بە ئاغا میرزا زەمانی کوردستانی کە خوێندەوارێکی باش بوو.
بۆ بەدبەختی ئۆغلی بەگی دووەمی مونشی هەموو پێداویستییە داراییەکانی ڕادەستی شا نەکرد، بۆیە شا کوڕی ئۆغلی بەگی دووەم مونشیی لەگەڵ خۆی برد و بەرزکرایەوە بۆ پلەی لەشکر نەویس و ساڵی ١٨٥٩ ڕەوانەی تاران کرا و لەوێ لە فەرمانگەکانی دەرباردا کاری دەکرد. پاشان بوو بە بەرپرسی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ناوچەی سنە و بوو بە یەکێک لە ڕاوێژکارە سەربازییە سەرەکییەکانی شا و موڵک و ماڵێکی زۆری بەدەستهێنا و ساڵی ١٨٦٨ لەگەڵ پەری سوڵتان خانمدا هاوسەرگیریی کرد و چەندین نەوەیان لێکەوتەوە.

عادیلە خانم: میراتی ئەردەڵان
کورشی مەزن کە لە تەوراتدا ناوی هاتووە و لە بنەماڵەی ئەخمینیەکانە و هاوڕێ لەگەڵ لەشکر و سوپایەکی گەورەی ئێراندا لە زۆنگاوەکانی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوراتی میزۆپۆتامیاوە پێشڕەویی کرد و بێ شەڕ وێرانەکانی بابلی گرت، پاش ئەوەی سەرکردایەتیی کلدان ساڵی ٥٥٠ پ. ز. لە ناوەوە هەرەسی هێنا. جەنەراڵە ژنەکەی ئارتشبۆد پانتیا، کە پێشتر فەرماندەی پاسەوانی ئیمپراتۆرییەکەی بووە و بە نەمران ناسرابوو، فەرماندەیی داگیرکردنی بابلی گرتە ئەستۆ.
ئیمپراتۆرییەتی ئەخمینی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلی بەناوبانگی بە میرات بۆ مایەوە کە لەلایەن سەنحاریبەوە دروستکرابوون. ئەم باخچانە شاری گومەز و زەقوورەداری خەمناکی نەینەوای کۆنیان گۆڕیبوو بۆ شارێکی بەپیتتر و گەشاوەتر بە مۆرکێکی ئێرانی – وەک ڕێزلێنانێک بۆ شکۆمەندکردنی شاژنە ئەمیتیس هاوسەرە نازدار و قەشەنگە ئیرانییەکەی – لە دەوروبەری ساڵانی ٨٨٣ – ٨٥٩ پێش زاییندا. لەو دەمەدا بابل بە ڕاستی بووە بە شارێکی وڵاتی فارس (ئێران)، چونکە بوو بە ناوەندی داگیرکردنی میزۆپۆتامیا لەلایەن فارسەکانەوە. لێرە ئایین و بیروباوەڕی بابلییەکان سڕدرانەوە و سیستەمی بیروباوەڕی تەواوی فارس جێگەیان گرتەوە. لەوە بەدوا وشەی “کلدانی” چیتر ئاماژەی بە ڕەگەزی بابلیی نەدەکرد، بەڵکو لەبری ئەوە ئاماژە بوو بۆ سەرکردایەتیی دەستەبژێری فارس کە کردبوویانە بنکە و بارەگای حکوومەتی خۆیان لە بابل و ناوچەی بابل و میزۆپۆتامیا. حوکمڕانیی ئەوان لە میزۆپاتامیا بۆ ماوەی هەزار ساڵ بەردەوام بوو. حوکمی ئەوان لە یۆنانییەکان و تەنانەت لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیش زیاتر بوو، چونکە ڕۆمانەکان لە ساڵی ١١٤ی زاینیدا نەیانتوانی لە دەستی ئەوانی وەربگرن، کاتێ کە پاسەوانانی نەمرانی ئێرانییەکان لە حەزەر بەریان بە هێزی سەربازەکانی ڕۆمان گرت و وەستاندنیان. ئەمەش بوو بەو بەڵگەیەی کەوا هێزەکەی ڕۆمان ئەوە نەبن کە لە شکان نەیەن و هانی شۆڕش و ڕاپەڕینی دا لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
لەگەڵ داگیرکردنی ڕۆما لەلایەن گۆتەکانەوە، ئیمپراتۆرییەتی لاوازی بیزەنتە بوو بە نێچیرێکی ئاسان بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئێرانی. بیزەنتییەکان لە ماوەی سەدەی شەشەمدا پەنایان بۆ ڕازیکردن و هێورکردنەوەی دراوسێ ئێرانییەکانیان برد و گەلێ جاریش فیدیەیان پێدەدان بە مەبەستی پارستنی ئاشتی. لە ساڵی ٦٠٢ی زایینیدا، خوسرەوی دووەمی ئیمپراتۆری ئێران لە کوشتنی هاوپەیمانی بیزەنتینەکەی، ئیمپراتۆر مۆریس، تووڕە بوو و جەنگێکی بەرپاکرد بۆ تۆڵەسەندنەوەی بە لەناوبردنی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتە. لەم جەنگەدا میسر و سوور

About دیدار عثمان

Check Also

شۆڕشێک لەدیدی مێژوودا

کاتێک شۆڕشی ئاگری دەستی پێکرد بە سەرکردایەتی ( برۆێی حەسکێ تێلی ) لە مانگی ئازاری …