وەرگێرانی موحمەد وەسمان
بەشی چوارەم
د. تەھا باقر
٥- خواوەندانى بابلى وسۆمەری ھەر ھەبوو(أزلی) نەبوون
-تایبەتمەندیێکی دیکەی ئاینی بابلى وسۆمەریش، ئەوەیە ھەتا خواوەندانیش ئەفرێنراون و دروست کراون، واتە سیفەتی ھەر ھەبوو (أزلی) یان نییە ، سەرەتای دیار نەبێت ، ھەرچەندە نەمرن ، بەڵام (ھەر ھەبووەکی- أزلی) نین ، لە چیرۆکی ئەفراندنی بابلی ھاتووە ، جیھان و خواوەندان چۆن دروستکراون .
لە سەرەتادا ، لە گەردووندا ، ئەفرێندراو یا بوونەوەرێک نەبووە ، تەنیا ، واڵایی ، (پشێوی) (کائوس – Chaos) (العماء) ھەبووە ، ئاوی بەرایی ، ھەبوو لە دوو توخمی نێرینە (ئاوی سازگار)(ئابسو) و ئەوەی دیکە مێینە (ئاوی ناسازگار – سوور) (تیامت) پێکھاتبوو ، لەم دوو ڕەگەزە ھەموو شتەکان پەیدا بووین ، لەم دوو ڕەگەزە (لە ئەفسانەی بابلی) دوو خواوەند پەیدابوون (لخمو) و (لخامو) ، لەوانیشەوە خواوەندانی دیکە پەیدا بوون . (لە ئەفسانەی بابلی) مرۆڤ ، پاش ماوەیێکی زۆر دوای خواوەندان ، دروست کراوە .
٦- پەیوەندی مرۆ بە خواوەندان وپێویستیی ئایینپەروەریی
لەبیر و بۆچوونی سۆمەریان وبابلیاندا – ئامانجی دروستکردنی مرۆ لەلایەن خواوەندانەوە ، خزمەتکردن و کارکردن بوو لەبری خواوەندان وپەرستنیان، بەپێچەوانە دوچاری سزا دەبوون ، وەک لافاوی گەورە و شتی دیکە،بەھۆی گوناح وخراپەکارەکانیان،واتە بەجێنەھێنانی ئەرکە دینییەکانیان.
تایبەتمەندیێکی دیکەی دینی بابل ئەوە بوو ، ھەر تاکە کەسێک خواوەندی تایبەتی خۆی ھەبوو جگە لە خواوەندانی دیکە (گشتی). تاکە کەسەکەى دەپاراست و تکای بۆ دەکرد (لای خواوەندان) و وەک باوک وکوڕ وابوون . پادشا و میرەکان خۆیان بە کوڕی خواوەندێک یا مێ خواوەندێکی دیارکراو دەزانی.
ناوی بابلیيەکان ، بڕگەی ناوی خواوەندانی تیایە ، واتە پەیوەست بوونی کەسەکە بە خواوەندان ، وەک :
-ئیلی – دوری – خواوەندم قەڵای پارێزەرمە .
-ئیلی – ئمرانی – خواوەندم سەیری کردم .
-ئیلیما – ئیبی – خواوەندم باوکمە .
-مانوم -کیما – ئیلی – کام وەک خواوەندی منە .
– ئیلیشو – ئەبوشو – خواوەندی باوکیەتی .
– ئیلیشو – ئەبنیشو – خواوەندان دروستیان کردووە .
-شار – ئیلشو –خواوەندی پاشا .
-جمیل – ئیلیشو – بەخششی خواوەندەکان.
-مار – ئیلیشو – کوڕی خواوەندان .
ناوی پادشایانی وەک :
نرام – سین – خۆشەویستی خواوەند (سین) .
-جمیل – سین – بەخششی خواوەند سین.
-زلی –ئێدد- واتە خواوەند ئێدد.
– ئێدد – نراری – خواوەند (ئدد) یاریدەدەرمە .
-نبو – کدوری – ئوسر – نەبوخوزنەسەر(نبوخذ نصر) – خواوەند (نەبو) سنووران دەپارێزێت …ھتد.
لە مۆرە لوولەییەکاندا دیمەنی پەرسکارێک (عابد) دەردەکەوێت خواوەندەکەی پێشکەشی خواوەندێکی دیکەی دەکات لەخواوەندە مەزنەکان .
بابلیەکان زۆرجار ناوی خواوەندانە پارێزەرەکانیان لەسەر مۆرەکانیان تۆمار دەکرد . بابلیەکان لەو باوەڕەدا بوون خواوەندی کەسیان ، دەخزێتە جەستەی کەسەکەی سەر بە ئەوە و گەر خراپەی کرد ، دەڕوات وئەوکەسە دەبێتە نێچیری دێو و درنج و شەیتان و گیانی پیسى دەکەوتەجەستەی .
تایبەتمەندێکی دیکەی ئایینی بابلی ، ترس بوو لە خواوەندان . ھەتا پاشاکان واباسی خۆیان دەکەن کەوا لە خواوەندان ترساون . ئەوەی لە خواوەندان نەترسێ وای لە ژیانی . ئەو پاشایەی لە خواوەندان نەترسێ ، دوژمنانی بەسەریدا زاڵ دەبن و وڵاتی وێران دەکەن ، گەر لەشەڕدا بێت شکست دێنێت . ئەوەتا پادشای فارس (کوروش) دەڵێت : ھۆی شکستی پادشای بابل (نبو ناھید) و زاڵ بوونی کۆرش و گرتنی بابل ، بەھۆی ئەوە بووە ، (نبو ناھید) گوێڕایەڵی خواوەند (مردوخ) نەبووە .
د.طە باقر ، دیانة البابلیین و الاشوریین – سومر – كانون الثاني ١٩٤٦– ج ١ – مجلد 2 . ل ١ – ١٩ .