Home / بەشی مێژووی كورد / پوختەی کتێبی ئایینی سۆمەری

پوختەی کتێبی ئایینی سۆمەری

و. موحمه‌د وه‌سمان

خەزعەل ماجدی-بڵاوکردنەوەی دارئەلشروق -١٩٩٨

شارستانیی سۆمەری لە نزیکەی (٥٥٠٠ – ٣٥٠٠ پ.ز) دەرکەوتووە

– بەشی سێزدەم –

بیروباوەڕی ئایینیی سۆمەری

باوەڕی پەروەرندەگەری

– عقائد الربوبية-

بیروباوەڕی تایبەت بە پەروەرندە وخوداوەندەکانی سۆمەری لە کۆمەڵێک ئاکار و تایبەتمەندیدا دەرکەوت ، کە ڕەنگە لە ھەندێک لایەنەوە دژ بەیەک دەرکەون، بەڵام ئەوەش لەبەرئەو ماوەیە دوور و درێژەوە سەرچاوەی گرتووە ، کە ئەم بیروباوەڕانە تێیدا پەرەیان سەندووە و ھەندێک لە پەیوەندییە کۆنەکانیان بەستراونەتەوە بە پەیوەندییە نوێکان بەبێ نەسازی و دژایەتییەکی توند لە نێوان ھەموویاندا.

(تيَبينى : بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی:

بیرکردنەوەی جادوویی و پێوارزانی (السحر و العرافة),يا پێواردۆزی لەسەر ئەم بنچەنەیە دامەزراوە ، کە مرۆڤ باوەڕی ھێناوە بەوەی ھێزێک لە گەردوون و دیاردەکانیدا ھەیە ، ھێز یا وزەیێک لە گەردوون و سروشت و ژیاندایە ، بەڵام لەبیری خۆی دا شێوەی پێنەبەخشی بوو ، یا چییەتی( ماھة) نەزانی بوو ، بەدوو ڕێگا ھەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەم ھێزە دەکرد :

١- یا ئەوەتە ھێما و ئاماژەکانی ئەم ھێزەی لێکدەدایەوە ، وەک ئەوەی ئەو ھێزە پەیامی بۆ بنێرێت و ئەو راڤەیان بکات, ئەوەیان پێوارزانی (پێواردۆزی)(پێشبینی کردن) (العرافة)بوو, (پێوار:بزر,نادیار) ، بەڵام جادوو (السحر)پێچەوانەی ئەم پرۆسەیە ، مرۆڤ خۆی وەک خاوەن ھێزێک دەبینی ، دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھێز و وزە دەرەکییەکە ، واتە مرۆڤ پەیامی دەنارد بۆ دیاردەکە ، ھەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی دیاردەکەی دەدا ، وەک ، زاڵ بوون بەسەر با ، رووبار ، .. ھتد .

ئەوانەی ئەم توانستەشیان ھەبوو ، ژمارەیان کەم بوو ، ھەبوو ھەر نەیدەزانی خاوەن ئەم توانستەیە تا دەرفەتی بۆ دەڕەخسا بۆ نواندنی . کەواتە ویستی مرۆڤ بۆ کۆنترۆڵ کردنی سروشت ، واتە جادوو. جادووش یاسای تایبەتی خۆی ھەیە :

یەکەم : ھاوشێوەیی (لەیێک چوون) .

دووەم : پەیوەندی (الاتصال ) .

بۆ نموونە ، گەر بیویستبایە زیان بەکەسێک, یا شتێک بگەیەنێت ، ھاوشێوەی وی ، بۆنموونە بوکەڵەیێکی دروست دەکرد و زیانی بە بووکەڵەکە دەگەیاند ، باوەڕی وابوو زیان بەو کەسە دەگەیەنێت کە ویستوویەتی زیانی پێبگەیەنێت . بەھەمان شێوە گەر بیویستبا ئاژەڵێک ڕاو بکات ، ھەر وای دەکرد, یا وێنەی دەکێشا ، ئەمە پرۆسەی جادوو کردنە .

ئەم باوەڕەش ساختەیە و لێکدانەوەیەکی ساختە و نادروستە ، لەئەنجامی لەیەک بەستنی بە ھەڵەی ھۆ و ئەنجامە . ئەمەش زانستی ساختەیە .

دووەم : پەیوەندی و تێکبەستەیی ، واتە باوەڕی وابوو گەر شت و دیاردەیێک پەیوەندی ھەبێت بە کەسێک یا شتێک, گەرلەو جیاش بێتەوە (وەک مووی پرچی مرۆڤ) ھەر پەیوەندی دەمێنێت – بە باوەڕی جادووکەرەکە – و کار لەخاوەنەکەی دەکات گەر بسووتێندرێت … یا …

ئەوەشیان تێکبەستنی ھەڵەی ھۆ و ئەنجامە . لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە دیاردە و شتی سروشتییەوە ، بەزانستی ساختە داندراوە .

بەمجۆرە جادوو و پێوارزانی (السحر و العرافە) پشت بە باوەڕ بوون بە بوونی ھێز و وزەیێک لە گەردوون و سروشت و ژیان و دیاردەکان دەبەستێت ، بەڵام شێوە و چییەتی دیار نەکردبوو و بەھەڵە ئەنجام ھۆکانی بەیەک دەگەیاند .

پێکھاتەکانی جادوو و پێوارزانی : :

١-ڕێو ڕەسم (الطقس)

٢-وشە (کاریگەری وشە)

٣-ئەفسانەی کورتی جادوویی

مرۆڤ لە چاخە بەردینییەکۆنەکان ، یەکەم شێوەی جادوو و پێوارزانی پەیڕەو کردووە ، زانایان ناویان ناوە بە :

-1 شێوازی ھاناگەری (فیچیزم (الفتیشیە) (التمائمیە(

(Fichisme جادووگەری تاکەکەسی :

ئەم جۆرە جادووە لەسەر بنچینەی ئەم بۆچوونە دامەزراوە, ھاناخواز دەڵێت : ئەو ھێزە گەردوونیەی لە ھەموو شتێک دایە ، کۆ دەبێتەوە لەشتێکی دیاریکراو ، بەپیرۆز دانانی ئەم شتە ، لەوەوە دێت ئەو ھێزە گەردوونییەی تێدایە و لێی دەردەکەوێت وا دەکات تاکانە بێت لەنێو شتانی دیکە ، مرۆڤ دەشێ مایەیێک یا شتێک دروست بکات ھاوشێوەی شتە بنجیەکە پێی دەوترێت هانابەند(نووشتە )(التمیمە) و لەو باوەڕەدایە ئاماژە بێت بۆ شتە پیرۆزە بنجییەکە و پڕبێت لەو ھێزە گەردوونییە .

(هانابەند) (Amulet) (التمیمە) ، بەکارھێنەری لەو باوەڕەدایە زیان و خراپەی لێ دوور دەخاتەوە ، یا تەندروستی باش دەکات ، سەرەتا شتی سروشتی بوون ، بەردی بەنرخ ، یا پارچە داری دەگمەن … ھتد دواتر کە نووسین دۆزرایەوە ، ئەم نووسینە بوو بەو ھێزە جادووییەی لە شتەکان دابوو .

نووشتە دوو جۆرن :

تەلیسم : ئەوەی بەخت و خۆشی دێنێت و بەخت دەکاتەوە . نووشتەی پەناگری (تعویذە) بۆ پاراستن لە مەترسییەکان .

٢-زیندەگەری (الاحیائیە( گیانگەری – الارواحیە Animisme –ئەنیمیزم .

ئەنیمیزم (لە لاتینی animus، لە بنەڕەتدا “گیان spirit”، پاشان “soul”):

بریتییە لە باوەڕبوون بە گیان، هێزێکی ژیانى ، کە بوونەوەرە زیندووەکان، شتەکان هەيانە، توخمە سروشتییەکانیش بەزیندوو دەزانێت ، وەک بەرد یان با، هەروەها گیانە پارێزەرەکانیش.

بیرو بۆچوونێکی جادوویی کۆن بوو ، لەوباوەڕە دابوو ھەموو شتێکی گەردوون گیانێکی دیاریکراوی ھەیە ، ئەم گیانەش بەشێکە لە گیانی گەورەی لە گەردوون دایە . ھەندێ ھۆزی ئەفەریقی بەم گیانە گەورەیە دەڵێن (مانا) . بەمجۆرە ھێزی فیتشی بوو بە گیان (روح) ، جادووکاران -لەو باوەڕەدابوون- پەیوەندیان لەگەڵ ئەم گیانە دەبەست و خواست و ویستەکانی خۆیانیان پێ جێ بەجێ دەکرد ، بە باوەڕی ئەوان و ئەوانەی باوەڕیان بەم بۆچوونە دەکرد ، بەمجۆرە گوایە کاری توانبەدەر دەکەن و چارە و چاکبوونەوە لەنەخۆشی و زیان گەیاندن بەدوژمنانیان ئەنجام دەدەن .

دواتر شێوەی سێیەمی جادووکاری دەرکەوت :

٣-تەوتەمگەری (الطوطمیة)( Teutemisme):

(جادووگەری بەکۆمەڵ),

بەبیرو بۆچوونی ئەم شێوە جادووگەرییە ، ئەم ھێزە, یا گیانە لە ئاژەڵێک, یا جانەوەرێک, یا مایەیێکی دیاریکراودایە و پەیوەندی خزمایەتی و خوێن لەنێوان مرۆڤ ئەم شتەدا ھەیە واتە ھۆزەکە – لەوباوەڕەدا بوون – لەباپیرە گەورەکەیان ، لەکۆندا ، فیل ، یا تیمساح یا دار کاژ یا فڵانە ئەستێرە بووە و ئەوان لەوەوە کەوتونەتەوە ، بۆیە بەپیرۆزیان دادەنا و بە (تەوتەم) دەناسرا .

بەپێی بیرو بۆچوونی ئەوتەمێتی ، پێویستە ھەموو ئەندامانی ئەو ھۆزە بەھیچ جۆرێک زیان بەم تەوتەمە نە گەیەنن ، ڕێیان پێنادرێت ، گۆشتی بخۆن یا ھەر زیانێکی دی پێبگەیەنن ، ھەتا ئەو تەوتەمەش لەگەڵ ھۆزی دیکە لەڕێیەوە یەکدەگرن ڕێگری دەکرێ لەزیان پێگەیاندنی .

لای سۆمەرییەکان جادووگەری ھەبووە , پێشگۆ-کاھینە سۆمەرییەکان ،جادووی چاکەخوازیان دەکرد : نووشتە و دەرکردنی گیانی خراپەکار، پێشگۆکان پێیان دەوتن (ئەشیبو) ، ھاوشێوەی پزیشکی گیانی ، یا دەروونی بوو ، کاری پزیشکی جەستەیی تەواو دەکرد ، شاری ئەریدۆ شوێنی بەرایی پێشگۆكانی ئەشیبو بوو ، بیرو بۆچوونەکانیان پەیوەست بوو بە خواوەندی ئاو و پەندگری(حکمە) و جادوو (ئیا) ، خواوەندی ناوەندیی شاری ئەریدۆی سۆمەری بوو .

٤- شامانگەری( الشامانیە ) (Shamanisme)

(جادووگەری دووکەسی)

پێشگۆ( ئەشیبو )نووشتە وپەناگەری لەمایەی جیاجیا دروست دەکرد ، وەک قوڕ و دارو برونز ، داوی گرێ دەداو ، بووکەڵەی و پەیکەری بچووکی دروست دەکرد ، بۆ زاڵ بوون بەسەر دێوەزمە (تارمايى-شبح) و ئامادەکردنی ئاژەڵی قوربانی ، بۆ پێشکەش کردنی لەبری نەخۆش ، و سوودی لەجنۆکە و شەیتان و خوداوەندەکانيان دەبینی بۆ کارەکەی وەک : سەربازانی جیھانی خواروو ، سەرکردەکانی خراپەکاری و چاووزار … ھتد.

جادوو لە مێژووی کۆندا باو بوو ، گرنگیەکی زۆری ھەبوو ، لەدوا کات خزایە نێو ئایینە فرە خواوەندييەکان – وەك ئایینى سؤمەرى- لە ڕێوڕەسمی جیاجياياندا خۆی نواند .). (سحر البدایات التکوین فی ریعان فجرە ,دار النایا للنشر,سوریە,٢٠١١),بدایە السحرل ٢٧١-٢٨٨ و بدایە العرافە ل ٢٨٩-٢٩٨,وچەند سەرچاوەیێکی دیکە.).

1- گیانگەری (Animisme – ئەنیمیزم) (الارواحیة )

( زیندەگەری -الاحیائیة) (جادووگەریی بەکۆمەڵ ):

(تایلۆر) پێی وایە ئەنیمیزم کۆنترین بیروباوەڕە، کە مرۆڤ پەیڕەوی کردبێت ، ئەم بیروبۆچوونە دەڵێت :ھەموو شتەکان ھەڵگری گیانێکی زیندوون ، ڕەنگە مرۆڤی کۆن پێی وابووبێت ئەم گیانە زیندووە لە بنجى خۆیدا یەکە، بەڵام لە ھەموو شتێکدا و لە بچووکترین وردەکارییەکاندا ھەیە.

مرۆی سۆمەری پێی وابوو ، کە خوداوەندێتی خۆی ئەم گیانگەرییە یە ، بۆیە پێی وابوو ھەموو شتێک خودایەکی تایبەتی ھەیە ، کەوا بوونی لە بوونی ئەم خوداوەندییە وەردەگرێت ،کەوا لە سەرانسەری گەردووندا ھەیە.

ئەگەر گیانگەری، لە بنەچەی خۆیدا، باوەڕێکی ئایینی جادوویی دەربڕێت، کە مرۆڤ لە ڕابردووی دووردا پەیڕەوی کردووە، بەڵام لە نێو سۆمەرییەکاندا پەرەی سەندووە بۆ ئاماژەکردن بەو خوداوەندانەی کە وا بەسەر جووڵەی شتەکان زاڵن وئاڕاستەی دەکەن.

ئەگەر خەڵکە بەراییە نوێرگەرەکان ئەو ھێزە گیانییەی ،کە لە گەردوون و مرۆڤ و شتەکاندا ھەیە، بە زاراوەی (مانا Mana) ناويان بردووە ، ئەو زاراوەی لەلایەن فرەزان کۆردرینگشن Cordringtion ناسێندرا ، دوای ئەوەی بينى لە نێو ئەو گروپە بەراییانەی کە لە میلانیزیا و پۆلینیزیا و فلیپین نیشتەجێن باوو بوو، ئەوا سۆمەرییەکان بە نیشانەی (دینگیر Dingir) ئاماژەیان دەکرد یۆ ئەو ھێزە ، بە واتای خوداوەند ، یا ئاسمان ،یا ئەستێرە وئەکەدییەکان دوای ئەوان ناویان نابوو- ئیلو (إیلو).

ھەرچەندە ئێمە ڕێکهاتنی تەواوەتی نێوان زاراوەی ئایینی (دینگیر Dingir)و زاراوەی گیانگەری (مانا Mana) بەڕاست نازانین ، بەڵام پاساو ھەیە بۆ بەراوردکردن لە نێوانیاندا.

دەرکەوتنی گیانگەريی ڕووەک و گیانداران و ڕواڵتەکانی سروشت وەک خوداوەندانێک، کە لە پشت ھەموو ئەم شتانە خۆیان حەشارداوە، ئەوەیە کە دەرکەوتنی ھەزاران خوداوەندی سۆمەری ڕوون دەکاتەوە، کە لەبەردەم ناوەکانیان یەک نیشانە دادەنرا ، ئەويش نیشانەی (دینگیر Dingir) بوو.

(تێبینی:

تەھا باقر دەڵێت: -زیندەگەری و مرۆیاندن (کەساندن) :

الارواحية– الحیویە (Animism)

یەکێک لە تایبەتیەکانی ئایینی بابلی و پێش ئەویش سۆمەری

بنەمای زیندەگەری یە: واتە باوەڕ بوون بە ھەبوونی ھێزێک یا گیانێک لە ھەموو دیاردە سروشتییەکاندا . تەنیا بابلییەکان ئەم بیر و بۆچوونەیان نەبوو ، بەڵکو زۆر لە نەتەوەکان شارستانیەکەیان بەم قۆناخەدا ڕەتبوو بوون ، ھەشیانە ھێشتا لەم قۆناخەدا دەژین … خواوەندانی بابلی پێش ئەویش سۆمەری لە بنجدا بەرجەستەکردن ، تەنپێبەخشین ، یا مرۆیاندنى دیاردە سروشتییە جیاجیاکانن .

ژیان خۆی ھێزە ، ژیان لە ھەموو چەشنە ھێزێک و وزەیێکدایە ، لە مانگ و خۆر و باران .. ھتد، گیان ھەیە .

لەم چاخەی شارستانیدا خواوەندانی مرۆى بابلى وثيَش ئةوانيش سؤمةرى دەیانپەرستن ، تەنیا ، چەندان شێوەی ھێز ، یا نوێنەری دیاردە سروشتییە جیاجیاکانن .

(سومر – ١٩٤٦ – ج ١ – مجلد ٣ .-طە باقر ، دیانە البابلیین و الاشوریین – ل ١ – ١٩ . )

About دیدار عثمان

Check Also

کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟

یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی …