Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / فینچینزۆ پیرۆجیا دزەکەی مۆنالیزا

فینچینزۆ پیرۆجیا دزەکەی مۆنالیزا

گه‌رمیان حه‌سه‌ن

تابلۆ بەناوبانگەکان نوێنەرایەتی سامان و داهاتێکی زۆر دەکەن، هەر ئەمەشە وایکردە دزەکان زیاتر بیر لە دزینی بکەنەوە. ناوبەناو لەواچێ لە ئاژانسەکانی هەواڵ بەرچاوت بکەوێ لە زیادکردنی ئاشکرادا فرۆشتنی تابلۆکان بە بەهای ملیۆنان دۆلار ڕادەگەیەنن، ژمارەیەکی لەو شێوەیە وا دەکات شتە هونەریەکان لە هەموو گەنجینەیەکی دیکە زیاتر ببێتە هۆکاری گرنگی پێدان بۆ دزەکان.
یەکێک لەوانە تابلۆی مۆنالیزایە چەند بانکێک بەیەکەوە، پاشان یەکسانە بەنرخی ئەم تابلۆ هونەریە. شارەزایان بە نایابترین بەرهەمی هونەری دادەنێن ئەوروپا تا ئێستا بینیبێتی، زەردەخەنە نهێنییەکەی بووەتە هۆی ئیلهامی چەندین دیالۆگ و نووسینی ئەدەبی.
لیۆناردۆ داڤینچی، خاوەنی ئەم شاکارەیە، لەساڵی 1503 نیگاری کردووە. لە ئیتاڵیاوە گەشتێکی کردبوو بۆ فەرەنسا هاوڕێ لەگەڵ تابلۆی مۆنالیزا. ڕووداوی دیارنەمانی ئەم تابلۆیە لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە ئابی ساڵی1911 ڕوویدا، ڕۆژنامەکان هەواڵی دزینیان بڵاوکردەوە، بەڵام بێ هیچ زانیاری و وردەکارییەک لەسەر دیارنەمانی تێکەڵ بە چیرۆکی ئەفسانەیی کرا کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە وەکو شکەرەستەیەکی هەواڵ. کاتێک ڕۆژ و هەفتە تێپەڕی بەبێ ئەوەی سەرەداوێک هەبێ بۆ چارەنووسی. یەکێک لە ڕۆژنامەکان لە پاریس پاداشتێکی ڕاگەیاند کە پاداشتی دارایی دەدرێ بە هەر کەسێک کە شایەتحاڵی تاوانەکە ئاشکرا بکات، گۆڤارێکی دیکە پاداشتی دەهەزار فرانک بە هەرکەسێک دەدات یارمەتی گەڕانەوەی تابلۆکە بدات، لەگەڵ پاداشتی چوار قات بۆ هەر کەسێک کە یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەکە ڕێنمایی بکات بۆ شوێنی تابلۆکە تەنانەت ئەگەر ناچار بێت ناسنامەکەشی بشارێتەوە، لێرەوە تێدەگەین کە پاداشتەکە بۆ ئەو دزە تەرخانکراوە کە تابلۆکەی دزیوە بۆ ئەوەی وای لێ بکات بیگەڕنێتەوە و بیخەنە داوەوە.
ئەم دزییە لە هەموو کۆمەڵگەی فەرەنسی و تێڕوانینەکان سەبارەت بە چارەنووسی مۆنالیزا ناکۆک بوون. تابلۆکە لە ڕۆژێکی ڕووناکدا لە مۆزەخانەی لۆڤەر کە بە وردی پاسەوانی کراوە، دزراوە.هەندێک پێیان وابوو کە شێتێ هەڵساوە بەدزینی دواتر سووتاندیەتی، هەندێکی تر نەیارانی حکومەتی فەرەنسایان تۆمەتبارکرد ئەو تابلۆیەیان دزیوە بۆ ڕووخاندنی حکومەتەکە لە فەرەنسا ئەودەمە حزبێک هەبووە لەگەڵ ڕێکخراوێکی سیاسی نهێنی چالاک بە ناوی “ئەنارکیستەکان”. هەندێک گریمانەیان دەکرد کە تابلۆکە لە فەرەنساوە بە قاچاخ براوە و لە ڕێگادایە بۆ لای پیاوێکی دەوڵەمەندی ئەمریکای باشوور، هەندێکی تر دەیانگوت گەیشتووەتە بەریتانیا و قسە و ئەگەرەکانیش هەر بەوەوە نەوەستاون فرەجۆربوون.
مۆزەخانەی لۆڤەر لە ڕۆژی دووشەممەی هەموو هەفتەیەکدا دەرگاکانی بەڕووی خەڵکدا دادەخات، بەو پێیەی ڕۆژی پشووی هەفتانەیە تیایدا دوور لە چاوی سەردانکەران، تا کرێکاران و تەکنیکاران بتوانن کاری پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجام بدەن.
لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئابی ١٩١١ دەرگای لاوەکی کراوە بوو بۆ کرێکاران و کارمەندان و تەکنیکارانی تێدابوو، کەسێک کە مۆڵەتی نەبوو، لە نێوانیاندا هاتە ژوورەوە ڕوخساری جیاوازی نەبوو لەگەڵ کرێکارەکان گەنجێکی ئاسایی بوو، بەڵام پێرۆجیا بۆ ئەرکێکی پەیوەست بە کارەوە نەهاتە لۆڤەر، بەڵکو بۆ دزینی تابلۆ بەنرخەکە هاتبوو.
پیرۆجیا بەیانی زوو پەیوەندی بە کۆمەڵێک کرێکارەوە کرد لە دەرەوەی مۆزەخانەکە و لە نێویاندا ژمارەیەک هاوڕێی هەبوون ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵیاندا کاریان دەکرد، لەکاتی چوونەژوورەوە ئەرکی پاککردنەوەی پەنجەرەی شووشەی مۆزەخانەکەی پێدرابوو بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵیان بوو لە ژوورەوە، بەبێ ئەوەی کەس ئاگاداربێ مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی نییە. دوور لەچاوی کرێکاران جیابووەوە و ڕاستەوخۆ بەرەو تابلۆکە ڕۆیشت؛بەخێرایی تابلۆکەی لەسەر دیوارەکە لابرد و بەرەو دەرگایەکی بچووک چوو کە دەچوو بۆ پلیکانەیەکی تەنیشت و لەسەر پلیکانەکان دانیشت و تابلۆکەی لە چوارچێوەکەی دەرهێنا و بە پارچە قوماشێکی کۆن پێچایەوە و چوارچێوەکەی لەسەر پلیکانەکان بەجێهێشت چووە حەوشەکە کە دەرگایەک بوو دەچوو بۆ شەقامی گشتی، بەڵام دەرگاکە داخرا بوو. دەرنەفیسەکەی دەرهێنا و بە هێمنی ویستی برغوکانی بکاتۆ پاشان گوێی لە تەپەی پێی کەسێ بوو قفڵەکەی خستە گیرفانیەوە و لەسەر یەکەم پلیکانەی پەیژەکە دانیشت، پاش سڵاوکردن لە پیرۆجیا ، پیرۆجیا داوای لێکرد یارمەتی بدات بۆ کردنەوەی دەرگاکە. ئەویش کردیەوە چووە دەرەوە بۆ شەقامەکە، تابلۆکەی لە ژێر چاکەتەکەیدا گرتبوو.
ڕای گشتی فەەنسا تەقییەوە و ڕۆژنامەکان باسی ئەو ڕێگایە ئاسانەیان کرد کە بەنرخترین گەنجینەی هونەری فەڕەنسا دزرا. تەنها یەک پاسەوان لە مۆزەخانەکە هەبووە بۆ پاسەوانی جیۆکۆندا، لە کاتێکدا پاسەوانێکی دیاریکراو پاسەوانێتی تایبەتی بۆ تابلۆکە تەرخانکرابوو بۆ ئەوەی چاوی لێ غافڵ نەکات.
یەکێک لە نووسەرەکان باس لەوە دەکات: ئەودەمە لۆڤەر سیستەمی ناوی تایبەتی بۆ کرێکاران و فەرمانبەران نەبوو. مۆزەخانەکە تۆمارێکی تایبەتی نەبوو بۆ هەڵگرانی مۆڵەتی چوونە ژوورەوە، جگە لەوەش تابلۆکان لەسەر دیوارەکان چەسپنەکرابوون، چونکە بەرپرسانی لۆڤەر پێیان وابوو پێویستە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا تابلۆکان بە ئاسانی ڕزگاربکرێن. ئەمە وایکرد تابلۆکە لە شوێنی خۆی لە چوارچێوەکە دەربهێنیت لە ماوەی چەند خولەکێکدا.
لێکۆڵەران لەکاتی لێکۆڵینەوە گەشتنە ئەوەی دزییەکەی ئەنجامداوە خاوەنی زانیاری بووبێت، چونکە ئەو کەسانەی دزییان کردە ئاشنان بە سیستەمی ناوخۆیی مۆزەخانەکە. پۆلیس ڕایگەیاند لەماوەیەکی کەمدا ئاشکرای دەکات.کۆشکی لۆڤەر و باخچەکانی دەوروبەری تا دیوارەکان پشکنران و هیچ شتێک نەدۆزرایەوە سەرەداوی تاوانەکە دەربخات. هەموو ئەوەی دۆزرایەوە چوارچێوەی تابلۆکە بوو. لێکۆڵینەوە لە هەموو خاوەن مۆڵەتی تایبەت کە لە ڕۆژی دزیکردنەکە لە مۆزەخانەکە بوون لێکۆڵینەوەکرا. خەڵک بە پەرۆشێکی زۆرەوە بەشداری گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا بوون و کوڕێک گەواهیدا دوو پیاوی بینیوە هەوڵیانداوە شتێک بشارنەوە. یەکێکی تر ووتی، خاوەنی دوکانێکی فرۆشتنی ئەنتیکە و کەلوپەلی کۆنی بینیوە هەوڵی فرۆشتنی تابلۆیەکی ئافرەتی داوە. یەکێکی تر گەواهیدا پیاوێکی بینیوە لە شەمەندەفەری بەیانیاندا بەپەلە بووە و شتێکی پێ بووە سروشتی نەبووە. بەڵام هەموو گەواهیدانەکان بێ ئەنجام دەرچوون. دادوەری لێکۆڵینەوە لە 26ی ئاب بڕیاریدا بە یارمەتی دوو شایەتحاڵ دووبارە وێنەی تاوانەکە بگرێتەوە. یەکێکیان ئەو کەسەبوو دەرگاکەی کردووەتەوە بۆی، بەڵام باسی لەوەکرد شێوەی بیرنەماوە و نەیناسیووە.ئەویتر کارمەندێکی یەکێک لە کۆگاکانی پاکەتەکانە، پیاوێکی بینی بە پەلە شتێک لە پشت دیواری مۆزەخانەکە فڕێدەدات. لە پشکنیندا لە شوێنی ڕووداوەکە قفڵی دەرگاکە دۆزرایەوە. لەبەر ئەوەی کارمەندەکە باسی لەوە کردبوو ئەو پیاوە دواتر بەپەلە بەرەو وێستگەی میترۆ ڕۆیشتووە، لێکۆڵەرەوەکە پێی وابوو لەوانەیە هەمان ئەو پیاوە بێت چووەتە شەمەندەفەری بەیانیانی بۆردۆ، لێرەدا شوێنەواری دزەکە نامێنێ.
پۆلیس هەوڵیدا لەڕێی پەنجەمۆرەوە کە سیستەمێکی تازەی دۆزینەوەی تاوانباربوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بەشەکانی پۆلیسدا بەکارنەدەهێنرا، دوو پەنجەمۆریان لەسەر چوارچێوەکە دۆزیووە، بەڵام تاوانبارەکە ئەزموونی هەبووە لە لابردنی تابلۆکان لە چوارچێوەکەی ئاشکرانەبوو. بڕیاریاندا لیستی هەموو ئەوانە بپشکنن پێشتر لە مۆزەخانەکەدا کاریان کردووە، ئەو لیستە ٢٥٧ ناوی لەخۆگرتبوو، گوماناویترینیان کرێکارێ بەناوی “فینچینزۆ پیرۆجیا” بوو، لێکۆڵەرەکە بردی بۆ لێکۆڵینەوە. بەڵام ڕاشکاوی و خۆڕاگریی پیرۆجیا وایکرد لێکۆڵەرەکە دەستبەجێ ئازادی بکات، چونکە تەنانەت خۆی بە تۆمارکردنی پەنجەمۆرەکانیشەوە سەرقاڵ نەدەکرد. کارەکان ئاڵۆزتر بوو. بڕیاردرا بەڕێوەبەری مۆزەخانە و سەرۆکی فەرمانبەرەکان لە کارەکانیان دووربخرێتەوە، تابلۆکەش هیچ شوێنەوارێکی نیشان نەدا.
پیرۆجیا لەخانووە فەقیرانەکەیدا مابووەوە، ژیانی ئاسایی خۆی دەژیا بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ خۆی ڕانەکێشێت… و شەوانە بە تەنیا لەگەڵ تابلۆکەدا دەمایەوە.
پیرۆجیا هەوڵیدا بیفرۆشێت لە لەندەن و لەوێ پێشکەشیکرد بە خاوەنی دوکانێکی ئاسایی، بەڵام پیاوەکە باوەڕی پێ نەکردە و پێی وابوو تابلۆکە ساختە و لای فرۆشگاکانی تریش هەمان وەڵامی دابووەوە، بۆیە بە نائومێدییەوە گەڕایەوە بۆ پاریس. بەتێپەڕبوونی کات جۆشوخرۆشی خەڵک دامرکایەوە، هەواڵی مۆنالیزا لە ژاوەژاوی هەواڵی قەیرانی ململانێی نێودەوڵەتیدا نوقم بوو، بەهۆی ئەو دۆخی خۆپڕچەککردنەی وڵاتانی ئەوروپی کێ ئاگای لەشتێکی واما. تەنانەت لۆڤەریش ژمارەی سەردانیکەرانی کەم بووەوە، بەتایبەت ئەو هۆڵەی تابلۆکەی لێ بوو کەس بەلایدا نەدەڕۆی، چیتر بۆ چەند کاتژمێرێک نەدەوەستان بۆ سەیرکردنی ئەو شوێنەی تابلۆ بەنرخەکەی لەسەری هەڵواسرابوو.
لە تشرینی دووەمی ساڵی 1913دا دوو ساڵیش بەسەر دزییەکەدا تێپەڕیبوو و پیرۆجیا گەشتبووە ئەو باوەڕەی فڕێی بدات. دواجار پێرۆجیا نامەیەکی بۆ فرۆشیاری تابلۆی ئیتاڵی ئەلفرێد گێری لە فلۆرەنسا نووسی و نامەکەی بەناوی لیۆناردۆ واژۆکرد بۆی. لە درێژەی نامەکەیدا وتبووی دەمەوێت تابلۆکە بگەڕێنمەوە وڵاتەکەی خۆی(ئیتاڵیا )و داوای پارەی نەکردووە بەڵام ڕایگەیاند کە پیاوێکی هەژارە و نیشتیمانی خۆشدەوێت. گێری نامەکەی نیشانی هاوڕێکەی جیۆڤانی پۆگی دا، جیۆڤانی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئۆفیزی بوو لە فلۆرەنسا. بۆیە بڕیاریاندا لیۆناردۆ بانگهێشت بکەن و ڕاستی نامەکەی بسەلمێنن و لە 10ی کانوونی یەکەمی 1913 چاوپێکەوتنێکیان بۆ دیاری کرد، دوای ئەوەی نیو ملیۆن لیرەیان پێشکەش کرد بۆ تابلۆکە کە ئەو کاتە نرخەکەی نزیکەی 75000 پاوەند بوو.بەم شێوەیە کۆبوونەوەکە لە ژوورێکی بچووکدا لە نهۆمی سێیەمی هۆتێلی تەڕابلوس بەڕێوەچوو، دوو پیاوەکە چاویان لە پیرۆجیا بوو، کاتێک سندوقێکی کردەوە و لەبەردەم ڕووناکیدا !
گێری و پۆگی لە خۆشیدا شاگەشکە بوون بەبینینەوەی جیۆکۆندا، بەڵام وتیانە پیرۆجیا دەبێ کەسانی شارەزا بیپشکنن و پشتڕاستی بکەنەوە کە تابلۆ ڕەسەنەکەیە، کاتێ دەرکەوت خۆیەتی. گەیشتنە ئۆفیس لە مۆزەخانەی ئوفیزی، تەلەفۆنیان بۆ پۆلیس کرد و دەستبەجێ هەڵیانکوتایە سەر هۆتێلەکە و لیۆناردۆیان بردە زیندان.
پیرۆجیا ئارامیی خۆی لەدەست نەدا، بە لێکۆڵەرەکەی وت: ئەو کارەی کردوویەتی تەنیا بۆ شکۆمەندی ئیتالیا بووە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ناپلیۆن بووە تابلۆکەی لە نیشتمانەکەمان دزیوە و داویەتی بە لۆڤەر.
ئاژانسەکان هەواڵەکانیان بە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە و جیهان زۆر دڵخۆش بوو پاپا پیۆسی دەیەم نزای سوپاسگوزاری ئەنجامدا، لەپای دۆزینەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتالیا وەستا بۆ ڕاگەیاندنی هەواڵەکە. باڵیۆزی فەڕەنسا لە ڕۆما چوو بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی حکومەتەکەی و هۆتێلی تەڕابلوسی ئیتالیا ئاڵاکەی لابرد و لەبری ئەوە لافیتەیەکی بەرزکردەوە ناوەکەی گۆڕی بۆ «هۆتێلی جیۆکۆندا»
وا بیر دەکرایەوە ڕەنگە حکومەتی ئیتاڵیا بیەوێت جیۆکۆندا بهێڵێتەوە، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کاتیش، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران بەیاننامەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ “جیۆکۆندا جێگەی ڕێز و شانازییە لەلایەن لیۆناردۆ داڤنیچی نیگار کراوە و جێی ڕێزی ئێمەی ئیتاڵییە، بەڵام شاکارەکە دەدرێتەوە دەستی باڵیۆزی فەرەنسا. لەودەمەدا ئیتالیا بە بارودۆخێکی سیاسی ئاڵۆزدا تێدەپەڕی نەیدەزانی بچێتە بەرەی ئەڵمانیا ونەمسا یاخود فەڕەنسا و بەریتانیا.
هەندێک لە مێژوونووسان هەڵوێستی ئیتالیایان لەبارەی گەڕانەوەی جیۆکۆندا بۆ فەڕەنسا بەهێزکردنی ڕای گشتییە لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا دەیەوێت بچێتە ئەوبەرەییەوە دواتر لەماوەی جەنگەکەدا وادەرچوو. جیۆکۆندا بۆ ماوەی مانگێک لە مۆزەخانەی ئوفیزی نمایشکرا و بە هەزاران کەس بینیان. هەندێکیان فرمێسکی هاوسۆزیان دەڕشت لەپای بینینەوەی .پاشان جیۆکۆندا گەڕایەوە بۆ پاریس و پشکنینێکی وردی بۆ کرا، بەیاننامەیەکی فەرمی خرایەڕوو کە تابلۆ ڕەسەنەکەیە. لە 4ی کانوونی دووەمی 1914 تابلۆکە لە شوێنی خۆیدا لە لۆڤەر لەژێر پاسەوانییەکی قورسدا هەڵواسرا، تا ئەمڕۆش لەوێ ماوەتەوە و بە پێشکەوتووترین ئامێری تەکنەلۆژی بە سیستەمی پاسەوانی دەورە دراوە.
پیرۆجیا لە زینداندا زۆر ئازاری نەچەشت: خەڵک بە دیاری و نامەی هاوخەمی و پارەیان بۆ کۆدەکردەوە. لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا لەبەردەم دادگا ئامادەبوو، لەوێ بە ئارامییەوە لەناو قەفەسی دادگادا وەڵامی پرسیاری دادوەرانی دایەوە و بە تاوانبار لە قەڵەمیاندا.
دادوەر باسی لەوەکرد: لیۆناردۆ داڤینچی کاتی خۆی تابلۆکەی بە پاشای فەڕەنسا “فرانسیس یەکەم” فرۆشتوە لە سەرەتاکانی سەدەی شازدەهەم بە 4000 فرانکی زێڕی سەردەمی خۆی، بەڵام پێرۆجیا کاتێک لە داواکاری گشتی بیست ئەم ڕاستییەی بیست بەسەرخۆیدا نەهێنا و وازی لە ڕۆڵی پاڵەوانی نەتەوەیی نەهێنا و لەبەردەم دادگا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە مامەڵەکردنی وەک تاوانبار. داواکاری گشتی هەوڵیدا گاڵتە بەو ڕۆڵگێڕانەی بکات دەیویست وەکو نمایشێک سەرنجی هەمووان بەلای خۆیدا ڕابکێشێ هەوڵەکانی بۆ فرۆشتنی تابلۆکە لە بەریتانیا ئاشکراکرد و ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە “پیرۆجیا” دووجار پێش دزینی جیۆکۆندا لە دوو ڕووداوی دزیکردندا تۆمەتبار کراوە.
دادگا سزای ساڵێک و پانزە ڕۆژ زیندانی سەپاند بەسەریدا. ئەوە هەمان ئەو ماوەیە بوو کە لە زیندان بەسەری بردبوو لە ژێر لێکۆڵینەوە و پێش دادگاییکردن. ئەمە مانای ئەوەیە دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد و ئامادەبووان لە هۆڵەکە هاواریان کرد و لە شەقامەکان چەپڵەیان بۆ لێ دەدا.
دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادکردنی، پیرۆجیا پەیوەندی بە سوپاوە کرد و بەدرێژایی شەڕی جەنگی یەکەمی جیهانی خزمەتێکی زۆری کرد.کاتێک شەڕ کۆتایی هات، گەڕایەوە پاریس. زۆری نەخایاند گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی و هاوسەرگیری کرد و دوکانێکی کردەوە کە بەرهەمی هونەری دەفرۆشت لە کەناری دەریاچەی دڵڕفێنی کۆمۆ.

/صبحي الشاروني ،أشهر السرقات من المتاحف،الدار المصرية اللبنانية، بیروت.ص102-115
2/عمر سلیمان، اختفاء موناليزا، https://elnas.net
3/عبداللە فرج، المونالیزا قصة السرقة التي جعلتها أغلی لوحة في العالم https://www.aljazeera.net/arts

About دیدار عثمان

Check Also

ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.

گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …