Home / مێژووى جیهان / مێژووى گشتى / زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١)

بەشی شەشەم

(چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز لەسەردەستی سۆمەریەکان دەستپێدەکەن)

کۆیلەی ژن

ئاماژەیەکی گرنگی دیکەش ھەیە، ئەوە دەردەخات کە ئەم ناوچانە زیندەبەچاڵکردنی مێینەیان ئەنجام دەدا، دیاردەی کۆیلایەتییە لە سەردەمە کۆنەکانی سۆمەریدا. سەرەتا وشەی ((کەنیزەک)) لە زمانی سۆمەریدا ((گەمە)) ((geme)) یە و وشەیەکی بە ڕەچەڵەک سۆمەرییە ،سەبارەت بە وشەی ((کۆیلە)) ئەوە ((ئاراد)) ((arad)) ە ، بەڵام بە ڕەچەڵەک سۆمەری نییە، بەڵکو لە زمانی ئەکەدییەوە وەرگیراوە (٢٥). ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی کۆیلە بناسن، (کەنیزەک )کۆیلەی ژنیان ناسیوە؟ ئەگەر ئەمە وا بێت، ئەوا ھۆکاری چییە؟

دەقەکانی سەردەمە کۆنەکانی سۆمەری بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی کەنیزەکەکان زیاتر بووە لە ڕێژەی کۆیلە (٢٦) و ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەکە ئەوە دەردەخات کە سۆمەرییەکان لە سەرەتادا کەنیزەک -کۆیلەی مێینەیان ناسیوە و دواتر کۆیلەیان ناسیوە. سەبارەت بە ھۆکاری ئەمەش، من پێم وایە سۆمەرییەکان کۆیلەی مێینەیان لە کۆیلە پێ باشتر نەبووە، بەڵکو کۆیلەی مێینەیان لەبەردەستدا بووە ،کەنیزەک زۆر بووینە،بەبێ ئەوەی خۆیان ھەوڵی بەدەستھێنانیان بدەن، چونکە ئەو ناوچانەی کە دەکەوێتە باکووری ناوچەی سۆمەرەوە وەک گوتمان، زیندەبەچاڵکردنی کچانیان ئەنجام داوە ، ئەگەری زۆرە کۆمەڵێک کەس دەرکەوتبن لەو ناوچانەی باسکراون بۆ کڕینی ئەو کچانەی کە بڕیاروابووە زیندەبەچاڵ بکرێن و لە ناوچەی سومەردا بیان فرۆشن ، کە شارستانیەت و خۆشگوزەرانی ئابووری تێداھەیە.

ئەم گریمانەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سۆمەرییەکان لە کاتێکدا کە کۆیلە مێینەکان ھێشتا گەنج بووین بەدەستیان دەھێنان. ئەوەی ڕەنگە پشتگیری ئەمە بکات، وشەی ئازادکردنی کۆیلەکانە، وەک چۆن لە زمانی سۆمەریدا دەخوێندرێتەوە

((amar-gi)) و بە واتای وشەیی ((چوونەوە ،یا گەڕانەوە بۆ لای دایک)) دێت.

بە بڕوای ئێمە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ژنانی کۆیلە لە گەنجیدا لە دایکیان وەرگیراون و ڕزگاربوونی ڕاستەقینەیان بە واتای گەڕاندنەوەیانە بۆ لای دایکی خۆیان.

بە بڕوای ئێمە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ژنانی کۆیلە لە گەنجیدا لە دایکیان وەرگیراون و ڕزگاربوونی ڕاستەقینەیان بە واتای گەڕاندنەوەیانە بۆ لای دایکی خۆیان.

بە بڕوای من ئەم زاراوەیە کە پەیوەندی بە ئازادکردنی کۆیلەکانەوە ھەیە، مانایەکی دیکەی ھەیە کە پەیوەندی بە پرۆسەی زیندەبەچاڵکردنی کچانەوە ھەیە وبە بنەمای فرەمێردی، چونکە ئەو زاراوەیەی پێشتر باسمان کرد، جەختی لەسەر بیرۆکەی گەڕانەوە بۆلای دایکی دەکردەوە و نەک بۆ لای باوک لەبەر ئەوەیە کە بنەمای فرەمێردی ڕێگەی نەدەدا باوکی ڕاستەقینە بناسرێت و ھەربۆیە ڕەچەڵەکەکە دەگەڕێتەوە بۆ دایک ، نەک بۆ باوک.

پرسی پرەنسیپی فرەمێردی دەمانباتە سەر لایەنێکی تر، بەو پێیەی لێکۆڵینەوەکانی بەردەست لەسەر ئەم پرەنسیپە ئاماژەن بۆ بوونی دوو جۆری تری ھاوسەرگیری جگە لە پرەنسیپی فرەمێردی، یەکەمیان پێی دەوترێت ھاوسەرگیری (خۆشایەتی- المتعە)کاتی، ھاوسەرگیرییەکی ناسراوە و پێویستی بە ڕوونکردنەوە نییە.

ھۆکاری دەرکەوتنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پرەنسیپی فرەمێردی ھەر ژنێکی بۆ ژمارەیەک پیاو تەرخان دەکرد و ئەم قەدەغەکردنە بێ گومان ڕێگای لە ئەو پیاوانە گرت کە بەختەوەر نەبوون ژنێک بەدەست بھێنن بۆ تێرکردنی ئارەزووە سێکسییەکانیان ، بۆیە پێویستی ئەم جۆرە پیاوانە بۆ ژنان بووە ھۆی ئەوەی کە ئەو کۆمەڵە کەسە کە پێشتر ئەوکچانەیان دەکڕی کەوا نیازبووە زیندە بەچاڵ بکرێن، و ئەم دەستەیە بوونە، وەک دەبینین، بنەمای دامەزراندنی چینە بازرگانێک لە کۆندا لەعێراق، دەیزانی چۆن ئەم پێویستییە بگۆڕێت بۆ قازانجی سوودە ماددیەکانی، بەو پێیەی پێشتر ھەندێک لەو کچانەی تەرخان دەکرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ھاوسەرگیریان لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە سینگڵ بوون ھەندێک لە پیاوان پارەیەکی دیاریکراویان پێدەدرا، ھەندێکی دیکەشیان لەناودا دەفرۆشران ناوچەی سۆمەر، وەک ساتێک لەمەوبەر باسمان کرد.

چۆن ئەم پێویستییە گۆڕدرا بۆ بەرژەوەندی وسوودە ماددیەکانی، لە کاتێکدا ھەندێک لەو کچانەی تەرخان دەکرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ھاوسەرگیریان لەگەڵ پیاوانی بێھاوسەر بکات لە بەرامبەر پارەیەکی دیاریکراودا، لە کاتێکدا ھەندێکی دیکە لە ناوچەی سومەر دەفرۆشران، وەک پێشتر باسمان کرد.

بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە دەڵاڵی ژنان لە ئێستادا دەیکەن، من وا بیردەکەمەوە کە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی قازانج بەخش بووە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەنجامیان دەدا، بەڵام لە ھەمان کاتدا لەلایەن کۆمەڵگاوە پێشوازی لێکراوە، چونکە دەرفەتی بۆ پیاوانی بێ ھاوسەر ڕەخساندووە کە ئارەزووی سێکسی خۆیان ڕازی بکەن و ھەروەھا کۆمەڵگەی لە ئەگەری دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی کەسانی دیکە و بێ ئاکاریی نواندن ڕزگار کرد. جگە لەوەش ھاوسەرگیریی کاتی لە جەوھەردا جیاوازی نییە لەگەڵ بنەمای فرەمێردی چونکە ژنەکە تێیدا بۆ ژمارەیەک پیاو تەرخانکراوە.

جۆری دووەم دەتوانین ناوی بنێین ھاوسەرگیری چێژگر. ئەم جۆرە ھاوسەرگیرییە لە نێوان ژن و پیاودا بەبێ مەرج ڕوودەدات و ئەگەر یەکێک لە لایەنەکان ئارەزوو بکات، بە تایبەتی ژنەکە ، گەرچیتر چێژ و ڕەزامەندی تێیدا نەدۆزێتەوە، لە خۆڕا ھەڵدەوەشێتەوە. چونکە لەم جۆرە ھاوسەرگیریەدا ژن ئەو کەسە بوو کە پیاوەکەی ھەڵدەبژێرێت و ھەرکاتێک بیەوێت لێی جیا دەبێتەوە -تەڵاقی دەدات.

لە سەردەمی پێش ئیسلامدا عەرەبەکان ھاوسەرگیریی چێژگریان دەزانی.

لە ژنێک دەگێڕنەوە ناوی (دایکی خاریجە)بووە ،کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ، کە لەگەڵ زیاتر لە چل پیاودا جووت بووە.

ئەو ژنە دوای ئەوەی لە یەکێکیان جیادە بووەوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێکی دیکە دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی چێژی لێ گرتبوو، تامی کردبوو (٢٧)، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ئەم پەندەی خوارەوە دەرکەوتووە: ((خێراتر لە شووکردنی (دایکی خاریجە) (٢٨))).

About دیدار عثمان

Check Also

ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.

گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …