مه‌به‌ست بڕهان قادر
ماسته‌ر له‌مێژووی ئیسلامی
پێشه‌كی
ڕۆژهه‌ڵاتناسان و زانایانی ڕۆژئاوا ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه له‌شاردنه‌وه‌ی داهێنانه‌كانی زانای كورد جه‌زه‌ری، چل وپێنج داهێنانی جه‌زه‌ری به‌ناوی زانایانی ڕۆژئاوا ناسێنراوه و له‌كاتێكدا به‌رهه‌م وبیری جه‌زه‌ری بوون، چونكه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی لقێكی زانستییه به‌ناوی زانستی ته‌كنه‌لۆجیا و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌مێژووی زانست‌دا وخاوه‌ن په‌نجا داهێنانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، كه له‌شارستانیه‌تی یۆنانی وڕۆمانی ئه‌و داهێنانه نه‌بوون، ڕۆژئاواش تاكو سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م به‌و زانسته‌ی نه‌زانیووه وزۆربه‌ی داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری له‌لایه‌ن زانایانی ڕۆژئاوا له زانستی فیزیای ته‌كنه‌لۆجیا به‌ناوی زانایانی ڕۆژئاوا ناسێنراون، سه‌رچاوه‌ی زانیاریان شاردۆته‌وه، له‌كاتێكدا جه‌زه‌ری لهپهرتوكهكهی به‌میتۆدێكی جیاواز ناوی هه‌موو ئهوشارستانیانهو زانایانه‌ی هێناوه كه سوودی لێوه‌رگرتوون.
میتۆدی توێژینه‌وه
بۆئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوود له‌میتۆدی به‌راوردكاری –مێژوویی و شیكاری وه‌رگیراوه، كه‌بریتیه له‌به‌راوردكردنی داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری له‌گه‌ڵ داهێنانی زانایانی ڕۆژئاوا له زانستی ته‌كنه‌لۆجیای فیزیایی، به‌به‌كارهێنانی ده‌ستنووسی جه‌زه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆژئاوایه‌كان و به‌كارهێنانی تیۆری تایبه‌ت به‌و به‌راوردكاریه.
گرنگی بابه‌ته‌كه:
جه‌زه‌ری زانایه‌كی ڕه‌سه‌نی كورده و له‌زۆربه‌ی زانكۆیهكانی ڕۆژئاوا وه‌كو ئۆكسفۆرد وپاریس له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست لێكۆڵینه‌وه له داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری كراوه، وانه‌ی تایبه‌ت هه‌بووه به‌داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری و زۆربه‌ی زانایانی ڕۆژئاوا له زانستی ته‌كنه‌لۆجیای فیزیایی سودیان له داهێنانه‌كان وبیری زانستی جه‌زه‌ری وه‌رگرتووه وده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی زانستیان تۆماركردووه، ته‌نها كورد نه‌بێت، له‌به‌ر گرنگی داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك له‌شاره‌كانی ئه‌سته‌نبۆڵ وئهبوزهبی كرانه‌وه. ڕۆژئاوا بوو به‌خاوه‌نی چه‌ندین داهێنانی نوێ به‌به‌كارهێنانی میتۆدی جه‌زه‌ری، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی شارده‌وه، له‌كاتێكدا هیچ زانایه‌ك له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌و لقه‌ی زانست له‌ڕۆژئاوا نه‌بووه، ئه‌ی زانایانی ڕۆژئاوا ئه‌و هه‌موو زانسته و داهێنانه‌یان له لقی زانستی ته‌كنه‌لۆجیا له‌كوێ هێناوه؟ سه‌رچاوه‌ی زانیاریان له چ شارستانیهتهك وه‌رگرتووه؟ ئه‌ی كێ به‌داهێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ڕۆبۆت و جۆره‌ها كاتژمێر و ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای فیزیایی داده‌نرێت؟
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری وپله‌ی زانستی.
یه‌كه‌م:جه‌زه‌ری له‌دایكبوون وپێگهیشتنی
ئه‌بو العز ئیسماعیل كوڕی رزاز جه‌زه‌ری ، زانایه‌كی پایه‌به‌رزی كورده و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئه‌ندازیار و به‌یه‌كێك لهداهێنهرهكانی مێژوو داده‌نرێت، له‌ساڵی(530ك/1136ز) له‌جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر له‌دایكبووه، نازناوی (جه‌زه‌ری) له‌وه‌وه هاتووه.(1)
جه‌زه‌ری ڕۆڵیكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له بواری ئهندازیاروداهێنانی میكانیكی، وه‌كو ئه‌ندازیارێك له دیاربه‌كر(ئامه‌د) كاری كردووه، له‌ته‌مه‌نی بیست وپێنج ساڵی له‌به‌ر زیره‌كیه‌كه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌رته‌قی ده‌یكاته سه‌رۆكی ئه‌ندازیارانی دیاربه‌كر، له ساڵی(570ك/1185ز). چه‌ندین ئامێری گرنگی دروستكردووه له بواری ته‌كنیك، كه پێش خۆی ئه‌و داهێنانانه نه‌بوون.(2)
دووه‌م- داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری
جه‌زه‌ری له‌ڕێگای داهێنانه‌كانی به‌شداریه‌كی گرنگی كردووه، له‌خزمه‌تكردنی شارستانیه‌تی جیهانیدا، خاوه‌نی په‌نجا داهێنانی نوێیه له‌مێژووی زانست‌دا، له‌هه‌ر داهێنانێكی لایه‌نی تیۆری وپڕاكتیكی به‌كارهێناوه، له‌وانه:
- ده كاتژمێری ئاو ومۆم به‌شێوازی جیاواز.
- ده ده‌فری شێوازی جیاواز بۆئاوخواردنه‌وه.
- ده په‌رداخ وحه‌وزی شێوه جیاواز بۆ ده‌ستنوێژ.
- پێنج ئامێری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاو، دروستكردنی ئامێری ڕاكێشانی ئاو.(3)
- پێنج ئامێری جیاوازی ته‌كنیكی فیزیایی وه‌كو كردنه‌وه‌ی داخه‌ره( قفڵ) به‌ته‌كنیكێكی وردی نه‌هێنی، له‌ڕێگای كلیلێكی تایبه‌ت.
- دروستكردنی چوار فلوت كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپێوه‌نانی هه‌وا لهدهفری ئاودا دامه‌زراوه، بۆ دروستكردنی ده‌نگ.(4)
- دروستكردنی كارپێكه‌ری جولاو بۆ ڕاكێشانی ئاو، له‌ڕێگای پاڵپێوه‌نانی هه‌واو هێزی ئاژه‌لێك، یان كاركردنی ئه‌و جوله‌یه به‌هۆی خه‌لوز و په‌ستانی هه‌وا ، كه‌دواتر ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌كارهات بۆ كارپێكردنی جوله‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ڕۆژئاوا(5).
- دروستكردنی ئامرازێك بۆ سیسته‌می دابه‌شكردنی ئاوی به به‌كارهێنانی ئاله‌تێكی نوێ بۆ ڕاكێشانی ئاو بۆ شوێنه به‌رزه‌كان، پاشان ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ دروستكردنی نافوره به‌كارهات (6).
- دروستكردنی ڕۆبۆت له‌سه‌ر داواكاری سوڵتانی ئه‌رته‌قی، كه یارمه‌تی نوێژكه‌ران ده‌دات له مزگه‌وته‌كان، جه‌زه‌ری ئه‌و ڕۆبۆته‌ی پێشكه‌ش به سوڵتانی دیاربه‌كر كردووه.(7).
- جه‌زه‌ری تێۆرێكی تایبه‌تی هه‌بووه له‌دروستكردنی داهێنانی نوێ، لایه‌نی تیۆری و لایه‌نی پڕاكتیكی به‌یه‌كه‌وه به‌كارهێناوه(8).
سێیه‌م – نووسینەکانی جه‌زه‌ری:
جه‌زه‌ری ته‌نها یه‌ك په‌رتوكی هه‌یه، به‌ناونیشانی( الجامع بین العلم والعمل النافع فی الصناعة الحیل)، كه ده‌ستنوسه ڕه‌سه‌نه‌كه له‌كتێبخانه‌ی (تۆپ قاپی)یه له‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ، به‌ڵام ده‌ستنوسی له‌به‌رگیراوه‌ی په‌رتوكه‌كه‌ی جه‌زه‌ری؛ له زۆربه‌ی كتێبخانه‌كانی جیهان هه‌یه، له‌وانه: كتێبخانه‌ی قه‌ته‌ڕی نێوده‌وله‌تی، كتێبخانه‌ی (ئایا سۆفیا) و (سلێمانیه) و(مۆزه‌خانه‌ی باب العالی له‌ئه‌سته‌نبۆڵ)، مۆزخانه‌ی خه‌زنه له ئیسته‌نبۆڵ (9) . له ڕۆژئاوا، له‌زۆربه‌ی كتێبخانه‌كان ئه‌و ده‌ستنوسه هه‌یه، له‌وانه: مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا به‌شی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ژماره(116)، كتێبخانه‌ی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا، مۆزه‌خانه‌ی بۆستن لههۆڵهندا، مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له‌پاریس، شستربیتی له ده‌بڵن، بۆدلیانا له ئۆكسفۆر، كتێبخانه‌ی نیشتمانی پاریس.(10)
جه‌زه‌ری هۆكاری نووسینی ئه‌م په‌رتوكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سوڵتانی ئه‌رته‌قی نه‌سه‌ره‌دین مه‌حمود كوڕی محه‌مه‌د كوڕی قه‌ره ئه‌رسلانی ئه‌رته‌قی فه‌رمانڕه‌وای دیاربه‌كر، كاتێك داوای لێده‌كات تاكو داهێنانه‌كانی نه‌فه‌وتێن، په‌رتوكێك بنوسێت.(11) جه‌زه‌ری له ساڵی(600ك/1203ز) ده‌ستی به نووسینی ئه‌م په‌رتوكه كردووه ، به‌شێوازێكی زانستی په‌رتوكه‌كه‌ی بۆشه‌ش به‌ش پۆلین كردووه به‌گوێره‌ی جۆری داهێنانه‌كان وشێوازی دروستكردنیان(12)، له‌وانه: لێكۆڵینه‌وه‌كانی له كاتژمێره‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌ئامێره‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاو، جوله‌ی ئامێره‌كانی كارپێكه‌ر بۆ ڕاكێشان ودابه‌شكردنی ئاو.
چواره‌م-وه‌رگێڕانی په‌رتوكی جه‌زه‌ری
ئه‌م په‌رتوكه له‌لایه‌ن ڕۆژهه‌ڵاتناسان بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كان وه‌رگێردراوه، له‌وانه: ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی ئێلهارد وێدهمانElhard Wedaman(1852-1930ز) له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست وه‌رگێڕدراوه بۆسه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی،(13) ڕۆژهه‌ڵاتناس وئه‌ندازیاری ئه‌مه‌ریكی دۆناڵد هێڵ(1922-1994ز) وه‌رگێڕدراوه بۆسه‌ر زمانی ئینگلیزی.(14)
پێنجه‌م-پله‌ی زانستی جه‌زه‌ری.
جه‌زه‌ری یه‌كه‌م ئه‌ندازیاره له مێژوودا پۆلینكردنی بهكارهیناوه له‌دابه‌شكردنی داهێنان وئالهتهكانی، به‌گوێره‌ی جۆری داهێنان وشێوازی دروستكردنیان، به‌م شێوه‌یه:
- ئاله‌ته جولهپێكراوهكان
- كاتژمێره‌كان
- میكانیزمی ده‌رهێنانی ئاو له‌شوێنه قوڵه‌كان
- گۆزه سه‌رسورهێنه‌ره‌كان
- حهوزهكان
- هه‌ندێك ئاله‌ت وداهێنانی تری تهكنۆلۆجیایی فیزیایی.(15)
جه‌زه‌ری له وه‌سفی كاتژمێری فیل ده‌ڵێت: ”فیلێکی تەواوکەرە، لە نێوان شانەکانیدا پیاوێک هه‌یه له‌سه‌ر پشتی ، بە دەستی ڕاستی دهیجولێنێت، کە لە سەری فیلەکە بەرزترە، لە دەستی چەپیدا چەقۆیەک لەسەرسەری فیل. لەسەر سەری فیلەکە جێگایەکی جێگیر بوو، شێوەی چوارگۆشە بوو، بە پەنجەرەیەک دەورە درابوو، لەسەر شانی فیلەکەش دوو کوپی جێگیر بوون. وە لەسەر هەموو گۆشەیەکی… لە سەرووی چوار ستوونەکەوە کۆشکێکە، لە سەرەوەی قوبەیەک و لە سەرووی قوبەکەوە باڵندەیەک هەیە. وە لە ڕووخساری کۆشکەکەدا کە لە خوارەوەیە سەری فیلەکە ڕۆشانێکی نازدار و دیارە لە بنی کۆشکەکە، پیاوێک دانیشتووه، لە لای ڕاست و چەپی، دوو سەری هەڵگەڕاو لە دوو چەقۆی کۆشکەکە دەهاتنە دەرەوە… و لە سەرەوەی ڕووخساری کۆشکەکە نیوە بوو”( 16). له‌وه‌سفی كاتژمێری كوپ ده‌ڵێ: ”شێوەی جێگاکە وەک بنکەیەکی گۆڕاوە، لەسەر کورسییەکە پیاوێک دانیشتووە و قەڵەمێکی بە دەستەوەیە و لە نێوان دەستەکانیدا لەسەر زەوی بنکەکە هێڵێک پارچەیەکی کەوانەیی بازنەیە کە بەسەر حەوت پلهونیو دابه‌شكراوه” (17). هه‌روه‌ها له وه‌سفی داهێنانێكی تری كه‌تایبه‌ته به‌داخستنی سندوق ده‌ڵێت: ”داخه‌ره (قفڵ) بکە لەسەر سندوقێک کە دوو پیتی لەسەرە دە لەسەر پیتەکانی فەرهەنگەکە. ڕێچکەی ئەم داخه‌ره وەک لە کتێبەکەیدا چوار بازنەیە لەسەر چوارگۆشەیهك، لە ژێر هەر بازنەیەکدا بازنەیەکی دیکە هەیە و لە نێوانیاندا شەش بازنە هەیە. وێنەی ڕووی بەرگەکە بە بازنە و ناوەڕاستەکانی و لە نێوان شەش هێڵەکەدا بە… جێگەی بیست پیت دەگرێتەوە، دە پیت دە پیت ” (18)، هه‌روه‌ك دونالد هێل له شیكاری كۆدی ئه‌و قوفلهی به هه‌شت قۆناغ وه‌سفكردووه.(19)
جه‌زه‌ری لە دەستنووسەکەی هەر زانیاریەکی لەهەر زانایەکی شارستانیەتێکی تر وەرگرتبێت، زۆر بە ئامانەتەوە ناوی هێناوە، ئەوەی جه‌زه‌ری جیاوازدەکاتەوە لەگەڵ هەموو زانایەکان ئەوەیه، ئەگەر بیرۆکەیەکشی بۆداهێنانەکانی لەهەر شارستانیەک وەرگرتبێت ئاماژەی پێکردووە، ئەگەر بەهێماش بێت(20)، وەکو ئەو نمونەی له وێنەی داهێنانی كاتژمێری فیل هەیە:
- لەسەروی وێنەکە وێنەی کۆترێک هەیە، ئاماژەیە بەشارستانیەتی یۆنانی
- لەناوەڕاستی وێنەکە وێنەی ئاژدەهایەک هەیە ، ئاماژەیە بەشارستانیەتی چینی.
- لەخوارەوە کە وێنەی فیلێکە ئاماژەیە بەشارستانیەتی هیندی، لەگەڵ نۆ ئاوزرینگ بەپشدێنی فیلەکە، بە واتایە دێت ژمارە یەک تاکو نۆ داهێنانی زانا هیندیەکانە.
- وێنەی چەند ڕۆبۆتێک دەردەکەوێت، بەو واتایە جه‌زه‌ری خۆی خاوەنی ئەو داهێنانەیە. واتا جه‌زه‌ری سەرچاوەی زانیاری بیرۆکەی دروستکردنی لەهەر شارستانیەک وەرگرتبێت ناوی هێناوە.(21)
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: كاریگه‌ری جه‌زه‌ری له‌سه‌ر شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا
یه‌كه‌م-تێڕوانین وه‌سفی ڕۆژهه‌ڵاتناسان به‌رامبه‌ر جه‌زه‌ری
مێژوونووسی زانست جۆرج سارتۆن بهتێزێكی دكتۆرا وه‌سفی ده‌ستنوسی جه‌زه‌ری كردووه، لە نێو ئەو کەسانەی کە هەوڵەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تیۆرییەکانی جەزەری تەرخان کردووه(22)، ئێلهارد وێدهمانی زانای فیزیا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی له‌به‌ر گرنگی داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری جگه له‌وه‌رگێڕانی ده‌ستنوسه‌كه‌ی، نمونه‌ی سێ ئاله‌تی داهێنانی جه‌زه‌ری دووباره وه‌كو خۆی دروستكرده‌وه و پێشكه‌ش به‌زانكۆی مونیخی كردووه له‌ساڵی(1928ز)، له‌به‌رئه‌وه‌ی له زمانی عەرەبی شارەزا بوو، بۆیە لێکۆڵینەوەیەکی زۆری بڵاوکردەوە لە گۆڤارە زانستییەكاندا سەبارەت بە داهێنانه‌كانی و وردبینی نه‌خشه‌ی داهێنانه‌كانی جەزەری(23). دۆناڵد هێلیش وه‌سفێكی ته‌واوی جه‌زه‌ری ده‌كات، ده‌ڵێت: ”تەکنەلۆژیای ئیسلامی بەهۆی دەستکەوت وبیروداهێنانه ناوازەكانی جه‌زه‌ری یه”، هێڵ خەڵاتی نێودەوڵەتی دێکستەری پێبەخشرا له‌ئه‌مه‌ریكا(24)، کە دەدرێت بەو کەسانەی کە کارێکی نایاب لە بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیل زۆرسه‌رسام بووه بهوتهكنیكاریهی جه‌زه‌ری له‌داهێنانه‌كانی به‌كاریهێناوه، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ”ته‌كنیكێكی زۆر ورد به‌كارهاتووه له‌دروستكردنی پارچه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌چركه‌ی كاتژمێره‌كان ” (25)
توێژەرانی ئەڵمانی وەک (نێد هام و وایت و دراچمان و ئەسار) لەگەڵ ئەو هاوڕان کتێبەکەی جەزهری وەک ئینسایکلۆپیدیایەکی گرنگی میکانیکی ئیسلامی وه‌سفیان ده‌كه‌ن. ڕۆژهەڵاتناسی ئه‌ڵمانیش (فریتزهاوسر)، هەموو بەشەکانی کتێبەکەی جەزەری و وێنەکێشانەکانی چاپ کردووە و به زانکۆکانی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە.(26)
دووه‌م-كاریگه‌ری جه‌زه‌ری له‌سه‌ر شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا.
جه‌زه‌ری كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا، نمونه‌ی هه‌موو داهێنانه‌كانی له‌به‌شێك له‌په‌رتوكی زانایانی ڕۆژئاوا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام زانایانی ڕۆژئاوا به‌هیچ جۆرێك ناوی جهزهریان لهپهرتوكهكانیان نه‌هێناوه، ته‌نها لیۆناردۆ سی داڤینشی ته‌نها ستایشی كردووه، له‌هه‌مان كاتدا نمونه‌ی ده داهێنانی جه‌زه‌ری له‌په‌رتوكی داڤینشی ده‌رئه‌كه‌وێت، به‌ڵام ئاماژه به‌ناوی جه‌زه‌ری نه‌كردووه(27)، له‌وه‌سفی هه‌ر داهێنانێكیش داڤینشی ته‌نها وه‌رگێڕانی كردووه هیچی زیادنه‌كردووه، (28) له‌م باره‌یه‌وه مێژوونووسی زانست فوئاد سه‌زگین ده‌ڵێت: ”لە ڕێگەی ئەو تاقیکردنەوانەوە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامم داوەلیۆناردۆ سی داڤینشی هیچ ئامرازێکی دروست نەکردووە، هه‌موو زانیاریه‌كانی له‌زانا موسڵمانه‌كان وه‌رگرتووه، بیر‌و داهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنیكی فیزیایی له جه‌زه‌ری وه‌رگرتووه”(29).
ڕۆژهه‌ڵاتناس ئۆتۆ وێرنەر Otto werner لە ساڵی (١٩١٠ز) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر لیۆناردۆ داڤینشی بڵاوكرده‌وه، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لیۆناردۆ داڤینشی سه‌رچاوه‌ی زانیاری له‌زانستی فیزیای ته‌كنه‌لۆجی له كه‌ماله‌دین فارسی وجهزهری وه‌رگرتووه(30). پاشان سه‌زگین ئه‌و ڕاستیه‌ی خسته‌ڕوو كه لیۆناردۆ داڤینشی داهێنانی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی ئاوی له زانای میسڕی ته‌قیه‌دین شامی و جه‌زه‌ری وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌قیه‌دین سوودی له بیرۆكه‌و داهێنانه‌كانی زانای كورد جه‌زه‌ری وه‌رگرتووه.(31) هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست داهێنانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاو بۆ شوێنه به‌رزه‌كان كه‌داهێنانی جهزهریه، لهپهرتوكهی داڤینشی هه‌مان وێنه ده‌بینرێت، پاشان له‌ساڵی(1556ز) به‌ناوی جۆرجیۆس ئهگریكۆلاGeorgius Agricola ناسێنراوه(32) ، كهلهپهرتوكی(De metallica) هه‌مان وێنه‌ی داهێنانی جه‌زه‌ری ده‌بینرێت، ته‌نها وشه‌كانی په‌رتوكی جه‌زه‌ری وه‌رگێڕدراوه، ئاماژه به‌ناوی جهزهریش نه‌كراوه(33)، پاشان ئه‌م داهێنانه دووباره له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی بنیاتنراوه، پاشان زانای ئیتاڵی ڕۆمێلی لهپهرتوكهكهی وه‌سفی كارپێكه‌ری ڕاكێشانی ئاو(ترۆمپا) ده‌كات، ئه‌و داهێنانه‌ی له‌ساڵی(1558ز) به‌ناوی خۆی ناساند، جێگای ئاماژه‌پێكردنه جه‌زه‌ری پێنج داهێنانی تایبه‌تی به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاوی هه‌بووه، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی كارپێكه‌ری ڕاكێشانی ئاو (ترۆمپا)یه، پێش جه‌زه‌ری هیچ زانایه‌ك ئه‌و داهێنانه‌ی نه‌بووه، داهێنانی ئه‌رخه‌میدس نه‌بووه (34).
یه‌كێكی تر له‌داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری بریتیه له داهێنانی ئاوههلكێشهری ئۆتۆماتیكی، كه‌بریتیه له ئاوههلكێشهر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌دوولاوه بۆشوێنێكی به‌رزتر، هه‌مان وێنه‌و هه‌مان وشه‌كانی په‌رتوكی جه‌زه‌ری له‌په‌رتوكی Bellicorum) instrumentorum liber’inin ) زانای ئیتاڵی ج. فۆنتانا G. Fontana ده‌رئه‌كه‌وێت، ئه‌م داهێنانه‌ش به‌ناوی ئه‌و ناسێنراوه(35)، پاشان دونالد هیل ئه‌و داهێنانه‌ی بۆ دابه‌شكردنی ئاو بۆ نافوره‌كان به‌كارهێنایه‌وه.(36). هه‌روه‌ها نمونه‌ی داخهرهی به‌كۆد له ڕۆژئاوا ده‌رده‌كه‌وێت، كه بریتیه له داخستنی جانتا به‌كۆدی نه‌هێنی وكردنه‌وه‌ی جانتاكه‌ش ههربهكۆدی نهێنی ده‌بێت، كه بریتیه له‌دوازده پیت یان ژماره‌ی نهێنی، هه‌مان داهێنان به‌ناوی زانای هۆڵه‌ندی ستچینگ شاكتمار Stichting Schatkammer له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م ده‌رئه‌كه‌وێت(37).
جه‌زه‌ری خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی داخه‌ره(قفڵ)ی ده‌رگاكانه به‌كۆدی نهێنی، له دوا به‌شی پهرتوكهكهشی شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی كردووه بۆ چۆنیه‌تی دروستكردن وبه‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رگایانه‌ی به‌كۆد ده‌كرێنه‌وه، كه‌ناوی ناوه داخهرهی ده‌رگای چوار خلیسك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ”ئەمانە لەسەر پشتی دەرگایەکن. چوار داخه‌ره(قفڵ) لە دار یان ئاسن، چواربە لایەکدا، بەڵام بە ئاراستەی جیاوازدا ئاماژەی پێکراوە. یەک خلیسکەر بۆ لای ڕاست، یەکێکیان بۆ لای چەپ، یەکێکیان بۆ سەرەوە و… کەسێک دەکێشێتە خوارەوە. لە چوار بارەکەدا هیچ شوێنێک نییە کە کەسێک بتوانێت بیكاته‌وه. هیچیان نییە. بۆ کردنەوەی و پاڵنانی خلیسکەرەکان بۆ پێشەوە،…ئەگەر کلیلەکە لەو کونە دەرهێنرا کە تێیدا دانرابوو،کەس ناتوانێت دەستی بەو شتانە بگات کە پارێزراوە… بە دەست هیچ كه‌سێك بۆ سەرەوە، خوارەوە یان چەپ و ڕاست بجوڵێنت ناكرێته‌وه، نە بۆ قفڵکردن و نە بۆ کردنەوەی ناتوانرێت بجوڵێنرێنت. ئەمانە تاکە شتێک کە دەتوانێت بجوڵێنێت کلیلەکەیە.”(38) ئه‌م داهێنانه به‌ناوی كه‌س نه‌ناسێنراوه له ڕۆژئاوا، ته‌نها ڕۆژهه‌ڵاتناس ئیلهارد وێدهمان نمونه‌ی ئه‌و ئاله‌ته‌ی دووباره له‌به‌رگرته‌وه، پێشكه‌ش به‌زانكۆی میونیخی كردووه، له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه یه‌كێك له‌داهێنانه‌كانی ڕۆژئاوا به‌بێ ناوهێنانی جه‌زه‌ری، پاشان كارگه‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی ئه‌و ده‌رگایه له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه، بووه یه‌كێك له‌ده‌رگا به‌به‌هاكان وبهنرخێكی زۆر گران ساغ كرایه‌وه له ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا.(39)
كاتژمێره‌كان
ده‌ستنوسه‌كه‌ی جه‌زه‌ری له‌سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م به‌ڕێگای بێزه‌نتی كۆن گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیتاڵیا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م زانای ئیتاڵی جیۆفانی دوندی دیل اۆرغیلۆ (1330-1388ز) یه‌كه‌م كاتژمێری ئاوی به‌ناوی خۆی ناساند، (40) له ڕۆژئاواش به‌دامه‌زرێنه‌ری كاتژمێر داده‌نرێت، له‌پاش بهراوردكردنمان به‌داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری ده‌ركه‌وت هه‌مان داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری یه. له‌دوای دووسه‌ده نمونه‌ی هه‌مان كاتژمێری فیل له‌سه‌ده‌ی شازده وحه‌ڤده له ڕۆژئاوا ده‌رئه‌كه‌وێت، یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی له به‌رلین له‌ساڵی(1580ز) دروستكراوه، له‌هه‌مان مۆزه‌خانه له ساڵی(1600ز) دروستكرایه‌وه، له‌ساڵی(1980ز) له ئۆكسبۆرگ دروستكرایه‌وه، به‌ڵام ناوی جه‌زه‌ری نه‌هێنراوه.(41). هه‌روه‌ها كاتژمێری كوپ كه جه‌زه‌ری به‌داهێنانی خۆیی وه‌سفی ده‌كات، پێشكه‌ش به سوڵتان(سالح ابوالفتح كوڕی محه‌مه‌د كوڕی قه‌ره ئه‌رسه‌لان) ی سوڵتانی دیاربه‌كری كردووه، كه زۆر به‌وردی دروستكراوه بهجولهی كارپێكه‌ر، به‌وته‌ی مێژوونووس سه‌زگین بیرۆكه‌ی داهێنانێكی تربووه له ڕۆژئاوا به‌ناوی (پارابۆلا)، شایه‌نی باسه ئێلهارد فێدهمان هه‌مان نمونه‌ی به‌ناوی جه‌زه‌ری دووباره له‌به‌رگرته‌وه پێشكه‌ش به زانكۆی میونیخی كرد، زۆری پێنه‌چوو وێدهمان به‌سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنیكی ئه‌و كاتژمێره بووه خاوه‌نی داهێنانی پارابۆلا، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر رووی سه‌ره‌وه‌ی كاتژمێره‌كه‌ی جه‌زه‌ری وه‌كو خۆی وه‌رگرتووه،(42).
له هه‌مووشی گرینگتر ئه‌وه‌یه هه‌مان ته‌كنیك له‌كاتژمێری گه‌وره‌ی شاری له‌نده‌ن به‌كارهاتووه، به‌ناوی (بیگ بین) كه بیرۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چارلز باری وئه‌ندازیار ئۆگۆست پۆگین كه له‌ساڵی(1843ز) ده‌ستیان كرد به‌دانانی نه‌خشه‌ی ئه‌م كاتژمێره، به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه زانستیه‌یان شارده‌وه، كهتهكنیك ونه‌خشه‌ی ئه‌م كاتژمێره له كاتژمێری كوپ وكاتژمێری قه‌ڵای جه‌زه‌ری وه‌رگیراوه، ده‌نگی كاتژمێره‌كه‌ش هه‌ر له‌داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری وه‌رگیراوه، كه‌خاوه‌ن چوار جۆر كاتژمێری ده‌نگیه، چونكه له شارستانیه‌تی یۆنانی و ڕۆمانی هیچ زانایه‌ك نه‌بووه بتوانێت كاتژمێرێك دروستبكات له كاتی دیاریكراو زه‌نگ لێ بدات، له‌هه‌مان كاتیش ورده‌كاری ڕوی كاتژمێره‌كه پاش بهراوردكردنمان به ڕوپێوی سه‌ره‌وه‌ی كاتژمێری كوپ كه ڕۆبۆتێك به ئاله‌تێك دهیجولێنێت هه‌مان ته‌كنیكه، نمونه‌ی هه‌مان داهێنانیش له كاتژمێره‌كه‌ی ته‌قیه‌دین زانای میسڕی به‌دی ده‌كرێت، كه له‌ساڵی (1559ز) كاتژمێرێكی به‌هه‌مان شێواز وبه شێوه‌یه‌كی وردتر دروستكردووه.(43). هه‌روه‌ها نمونه‌ی کاتژمێرێکی مۆم كهبیرۆكهو داهێنانی جهزریه، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ڕۆژئاوا دروستكرایه‌وه، به‌ڵام به‌ناوی هیچ زانایه‌ك نه‌ناسێنراوه، تاكو سه‌ده‌ی بیست(44).
ڕۆبۆت
ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئینگلیزی دۆناڵد هێل(1922-1994ز) كه‌خاوه‌نی زیاتر له چل لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زانستی ئه‌ندازیاری وته‌كنیكی ئیسلامی، زۆرترین ده‌ستنووسی گواستۆته‌وه بۆ ئهمهریكاوبهریتانیا، زمانزانێكی باشی عه‌ره‌بی بووه، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆرترین گه‌شتی ئه‌نجام داوه بۆ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان، له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆبۆت، په‌رتوكی جه‌زه‌ری له‌ساڵی(1971ز) وه‌رگێڕاوه بۆسه‌ر زمانی ئینگلیزی، تاكو داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆبۆت بشارێته‌وه، له په‌رتوكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شیكردنه‌وه‌ی بۆهه‌موو داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری به‌وردی كردووه،(45) ته‌نها ڕۆبۆت نه‌بێت، كه‌دواتر جۆرج دیڤۆل له‌ساڵی (1954ز) یه‌كه‌م ڕۆبۆتی دروستكرد، له‌كاتێكدا هیچ پەرتوکێک لە مێژوو نیە باسی ڕۆبۆتی کردبێت، جگه لهپهرتوكهكهی جه‌زه‌ری, جۆرج دیڤۆڵ چۆن بەوخێرایە یه‌كه‌م ڕۆبۆتی دروستکرد؟! به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دۆناڵد هێل ئه‌م ده‌ستنوسه‌ی له‌ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بهوهرگێڕاوی ئینگلیزی خستۆته به‌رده‌م زانایانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م جۆرج دیڤۆل ئه‌م داهێنانه‌ی ڕاگه‌یاند، بۆیه شتێكی ئاسایه ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئه‌مه‌ریكا ببه‌خشێته دۆناڵد هێڵ.(46)
سێیه‌م-ساخته‌كاری زانایان وڕۆژههڵاتناسانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری
به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتناسان هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی داهێنانی زانا موسڵمانه‌كانیان داوه، به‌تایبه‌تی داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری ، زۆربه‌ی به‌ناوی زانایانی ڕۆژئاوا ناسێنراوه، له‌وانه ڕۆژهه‌ڵاتناس جۆرج سارتۆن(م:1956ز) ،(47) وئێلهارد وێدهمان(م:1930ز) ودونالد هێڵ، لهپهرتوكهكانیان وه‌سفی زانا وئه‌ندازیار (جه‌زه‌ری) یان كردووه، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و زانایه‌ن شاردۆته‌وه به‌مه‌به‌ست، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كهزانانی ڕۆژئاوا ساخته‌كاریان به‌رامبه‌ر داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری ئه‌نجام داوه، له‌كۆی په‌نجا داهێنانی جه‌زه‌ری چل وپێنج داهێنانیان به‌ناوی خۆیان ناساندووه. هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتناس فیلداوس F.M. Feldhaus له‌ساڵی (1914ز) داهێنانی ترۆمپاودابهشكردنی ئاو خسته‌پاڵ زانای یۆنانی ئه‌رخه‌میدس، كه گوایه له‌گه‌شتێكی بۆ میسڕ ئه‌و داهێنانه‌ی بینیووه، ئه‌لبێرت نۆرینبگهر و دیجكستیریۆسE.J. Dijksterhuis له‌ساڵی(1956ز) هه‌مان زانیاریان خسته‌ڕوو، وتی: ”شێوازی ده‌رهێنانی ئاو له قوڵایهكان داهێنانی ئهرخهمیدسه”، ئه‌م زانیاریه‌شی له‌په‌رتوكی سترابۆ وه‌رگرتووه، به‌ڵام مێژوونووس فۆربێس له‌ساڵی(1963) بۆچونێكی جیاوازتری هه‌بوو، وتی: ”به‌دوری ده‌زانم ئه‌رخه‌میدس له‌گه‌شته‌كه‌ی ساڵی220ز بۆ میسڕ ئه‌م داهێنانه‌ی بینبێت”، به‌ڵام سه‌زگین پێی وایه ئه‌م داهێنانه خاوه‌نه‌كه‌ی (جه‌زه‌ری) یه، بیرۆكه‌كه‌ی لهپهرتوكهكهی باسكردووه.(48) پاشان ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی هانس شمێلهر داهێنانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاو بۆ شوێنهبهرزهكان خسته‌پاڵ زانای یۆنانی هیرۆن، به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتناس وزانای فیزیای ئه‌ڵمانی ئه‌م زانیاریه‌ی به‌هه‌ڵه ناوبرد‌و پێی وایه داهێنانی جهزهریه وله‌ساڵی(1918ز) نمونه‌ی ئه‌و داهێنانه‌ی وه‌كو خۆی پێشكه‌ش به‌زانكۆی میونیخ كرد (49)، جه‌زه‌ری لهپهرتوكهكهی وه‌سفی ئه‌و داهێنانه‌ی ده‌كات كه توانای ڕاكێشانی ئاوی بۆ شه‌ش سه‌د مه‌تر هه‌بووه، له‌ڕێگای ئه‌و ته‌كنیكه‌ی به‌كاریهێناوه به‌هۆی هێزی ئاژه‌لێك وئه‌و ئامرازه‌ی كه پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خاته سه‌رئاو وله‌ڕێگای تهكتیكێكهوه ئاوه‌كه به‌رزده‌كاته‌وه.(50)
له‌لایه‌كی تره‌وه زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسان وزانایانی ڕۆژئاوا له زانستی ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌رده‌می ئێستا داهێنانی ڕۆبۆت ده‌خه‌نه پاڵ لیۆناردۆ سی داڤینشی، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نه‌خشه‌ی ئوتومبێلی كێشاوه، به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له وێنه‌و نه‌خشه‌ی په‌رتوكه‌كه‌ی داڤینشی گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سەرەتای ساختەکاریهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆداڤینشی وێنەو وشەکانی جه‌زه‌ری دزیووە، هەر نەیزانیووە ئه‌و داهێنانه چۆن كارده‌كات، بەس وەرگێرانی کردووە، هەمان وێنەی دەستنووسی جهزهریە(51)، نیکۆلاس جۆزیف ورۆبێرت ئەندرسۆنيش له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م بەگالیسکە تێگەیشتوون، کاڕل بێنز بۆ جولەی کارپێکەر وێنەو بیرۆکەی جه‌زه‌ری وەکو خۆی وەرگرتووە، بیرۆکەکەشی لە كاتژمێری ئاوی جه‌زه‌ری وەرگرتووە.(52)
ڕۆژهەڵاتناس ئێلهارد وێدەمان لە سەدەی نۆزدە ئەو دەستنووسەی وەرگێراوە بۆ زمانی ئەڵمانی، زانیاری هەیە بەتایبەتی چووە بۆ مۆزەخانەیەک لە تورکیا، ئەو دەستنووسەی هێناوە، بۆیە جێگای سەرنجە ئەڵمانیا ئەو هەموو زانیاریەی لەکوێ هێناوە ، بەوخێرایە بوونە خاوەن زۆرترین جۆری ئوتومبێل. بۆیه ده‌توانین بلێین: ”دامەزرێنەری ڕاستەقینەی ئالەتەکانی گواستەوە وڕۆبۆت، زانای پایەبەرزی کورد جهزهریە، خاوەنی ڕاستەقینەی لقیێکی زانستی نوێیە به‌ناوی (ته‌كنه‌لۆجیا)و نە لەشارستانیەتی یۆنانی ونەلەشارستانیەتی ڕۆژئاوا هیچ زانایەکی هاوشێوەی جه‌زه‌ری نەبووه, هیچ زانایەکی ڕۆژئاواش ناوی جه‌زه‌ری نەهێناوە بۆیە پێمان وایە، تێورێکی تایبەت بەکارهاتووە لەڕۆژئاوا بۆداهێنان له‌زانستی ته‌كنه‌لۆجیای فیزیایی، ئەویش ئەوەیە: بیرۆکەی داهێنانێکی جه‌زه‌ری+بیرۆکەی داهێنانێکی تری جه‌زه‌ری= داهێنانێکی نوێ , زۆر لهبیرۆكهكانیشی له‌داهێنانی تر به‌كارهاتووه، وه‌كو زه‌نگ ومۆسیقای ئالهتهكانی ته‌كنه‌لۆجیا وه‌كو شه‌مه‌نده‌فه‌ر وئوتومبێل وكه‌شتی.
ده‌رئه‌نجام:
- جه‌زه‌ری زانایه‌كی پایه‌به‌رزی كورده، خاوه‌نی په‌نجا داهێنانی نوێیه له‌مێژووی زانست دا، ئه‌و داهێنانهشی له شارستانیه‌تی یۆنانی وڕۆمانی نه‌بووه، ڕۆژئاواش له‌سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م به‌و داهێنانه‌ی جه‌زه‌ری یان زانیووه. سه‌رجه‌م ژیانیشی له كوردستان بووه وداهێنانهكانیشی هه‌ر له‌وێ كردووه ونه‌چۆته ده‌ره‌وه.
- شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه به‌رامبه‌ر داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری، له‌كۆی په‌نجا داهێنانی جه‌زه‌ری چل وپێنج داهێنان به‌ناوی زانایانی ڕۆژئاوا ناسێنراوه، ناوی جه‌زه‌ری له‌زۆربه‌ی په‌رتوكه‌كانی زانایانی ڕۆژئاوا شاردراوه‌ته‌وه، له پێش هه‌مویان لیۆناردۆ سی داڤینشی. زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواش پشكی خۆیان بردووه له داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری.
- به‌شێكی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتناسان سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له لێكۆڵینه‌وه‌یان له مێژووی زانست به‌گشتی وداهێنانهكانی جه‌زه‌ری به‌تایبه‌تی، له‌خزمه‌ت زانایانی ڕۆژئاوا دابوون، كاریگه‌ری (جه‌زه‌ری)یان له‌سه‌ر زانایانی ڕۆژئاوا شاردراوه‌ته‌وه، له‌وانه جۆرج سارتۆن ودۆناڵد هێل.
- به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتناسان داهێنانه‌كانی جه‌زه‌ری ده‌خه‌نه پاڵ زانایانی یۆنانی به‌هۆكاری ئاینی وڕه‌گه‌زی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا جه‌زه‌ری سوودی له‌هه‌موو شارستانیه‌كان وه‌رگرتووه و به‌ڕێزه‌وه ناوی هێناون، داهێنانهكهشی به‌میتۆدێكی زانستی نوێ دروستكردوون،به‌رهه‌می بیرولێكۆڵینهوهكانی خۆیه‌تی.
- جه‌زه‌ری زاناوئهندازیاریهكی ته‌كنیكی فیزیایه، خاوه‌نی لقێكی نوێی زانستیه به‌ناوی ته‌كنه‌لۆجیا، شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌و لقه‌ی زانستی زانیووه، خستیه بواری پڕاكتیكی.
- خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی داهێنانه‌كانی ڕۆبۆت وئالهتهكانی گواستنه‌وه‌و داخه‌ره و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه و به‌رزكه‌ره‌وه‌ی ئاووكاتژمێری ته‌كنه‌لۆجیا زانای به‌ناوبانگی كورد جه‌زه‌ری یه، زانایانی ڕۆژئاوا خاوه‌نی نین، جه‌زه‌ری شوێنێكی گرنگی هه‌یه له مێژووی زانست دا.
په‌راوێزه‌كان وسه‌رچاوه‌كان:
1- Öğr.Üyesi. Hüseyin Ali /Ağrı İbrahim Çeçen Üniversitesi İslami İlimler Fakültesi Arap Dili Ve Belagatı Anabilim Dalı,s.773.
2- KUZU ALİ, El-Cezeri Dünyanın İlk Mühendisi, PARAF YAYINLARI ,İSTANBUL1.BASIM,,2013, S.11.
3- الزركلي، خير الدين، األعالم، دار العلم للماليين، بيروت، ط51 ،2002م، ج7 ،ص51؛جه‌زه‌ری، الجامع بين العلم والعمل النافع في صناعة الحيل، ص20.
4- دونالد هیل، العلوم والهندسة فی الحضارات الاسلامیة، ت: أحمد فؤاد باشا، ن: عالم المعرفة، (الكویت:2004)، ص ص142/ 173.
- محمد أحمد عبدالرحمن عنب، العالم المسلم بديع الزمان الجزري مؤسس علم الروبوت، مجلة أفكار، وزارة (21 الثقافة األردنية، عمان، تشرين األول 2055م، العدد 731 ،ص77؛ الجامع بين العلم والعمل النافع في صناعة الحيل، ص ص 33-66؛ ÖğÜyesi. Hüseyin Ali /Ağrı İbrahim Çeçen Üniversitesi İslami İlimler Fakültesi Arap Dili Ve Belagatı Anabilim Dalı,s.735.
- Donald R. Hill, Mechanical Engineering in the Medieval Near East, Scientific American, a division of Nature America, Vol. 264, No. 5 (MAY 1991), pp. 100-105
- ,s.37. FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 1, (ISTANBUL:2008)
- Donald R. Hill, Mechanical Engineering in the Medieval Near East, Scientific American, a division of Nature America, Vol. 264, No. 5 (MAY 1991), pp. 100-105.
- KORKMAZ, TAYFUR, İSLAM BİLİM TARİHİ ÇALIŞMALARIGEORGE SARTON VE FUAT SEZGİN ÖRNEĞİ, MARMARA ÜNİVERSİTESİ SOSYAL BİLİMLER ENSTİTÜSÜ, (İ2009).s.258.
10-,a.e,s.736. Öğr.Üyesi. Hüseyin Ali
11-s.58. FUATSEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK,c:3,;BAYHAN,Nevzat,bilimlerTarihindezirveIslamprof.DR.FUATSEZGIN,ISTANBUL:2013).s.59.
12-دونالد هیل،م.س، ص7.
13- E. Wiedemann tarafından, Über die Uhren im Bereich der islamischen Kultur, a.y. p.122.؛ باقر أمين الورد، معجم العلما‌ء العرب، دار عالم الكتب، بيروت، ط5 ،5151م، ج5 ،ص7.
14- el-Cezerī, el-Cāmiʿ, tıpkıbasım edisyon Frankfurt 2002, s. 86-96؛ حمد يوسف الحسن، مقالة الجامع بين العلم والعمل النافع في صناعة الحيل، ص20.
15-,a.e,s.738. Öğr.Üyesi. Hüseyin Ali
16-محمد عيسى صالحية، الفيزياء والحيل عند العرب، مجلة عالم الفكر، الكويت، 5 تموز 5157 ،العدد2 ،ص ص240-244.
14-7-,a.e,s.739. Öğr.Üyesi. Hüseyin Ali
17-دونالد هیل،م.س،ص70.
18- ezgin, Fuat. İslam Kültür Dünyasının İlimler Tarihindeki Yeri, İslamiyat Dergisi, Cilt.7, Sayı 2. S.413- 422, Nisan-Haziran 2 Sezgin, Fuat. Müslümanların İlimler Tarihindeki Yeri, Bilim ve Sanat Dergisi, Cilt 1:3, Sene 1985, S.203-217.
19- Sarton, George. Antik Bilim Ve Modern Uygarlık. 1.Baskı. Ankara: Gündoğan Yayınları, Nisan 1995,s.19-38.
20– el-Cezerī, el-Cāmiʿ, tıpkıbasım edisyon Frankfurt 2002, s. 86-96:,a.e,s.739. Öğr.Üyesi. Hüseyin Ali
21- Turan, Sefer, BILIMLER TARHCISI FUATSEZGIn,( ISTANBUL:2010),s.45; YILMAZ.IRFAN,YITIKHAZINENI’NKAşfıIFuatSEZGIN,ISTANBUL,B:22-BULGULARLU Mahallesi Bagcilar,(Istanbul:2009).s.69.
Donald R. Hill, Mechanical Engineering in the Medieval Near 23- East,23 Scientific American, a division of Nature America, Vol. 264, No. 5 (MAY 1991), pp. 100-105.
24- Donald R. Hill, Mechanical Engineering…,p105.
25-,a.e,s.737. Öğr.Üyesi. Hüseyin Ali
26- Sarton, Leonardo Da Vinci, New York 1952,pp 22-33.; Sarton
İntroduction To The History Of Science, Baltimore, 1943,pp45-87
27-.s.19. FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 1,
YILMAZ.IRFAN,YITIKHAZINENI’NKAşfıIFuatSEZGIN,s.82.28-
29- Yılmaz, Age s. 82 FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C:1,s.56.
YILMAZ.IRFAN,YITIKHAZINENI’NKAşfıI,s.82.30-
31– FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C:1,s.40/56. Sarton, George. Ancıent And Medıeval Scıence During The Renaıssance, Second Printing. Pennsylvania: Universty Of Pennsylivania Pres, 1953
32- Leonardo da Vinci ’den,The complete works ., s. 480.
33- el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-l-ʿAmel (Yazma İstanbul, Topkapı Sarayı, III. Ahmet, no. 3472), 151-152; Hill, D.R.: The Book of Knowlledge of Ingenious Mechanical Devices s. 87-8
34- Agricola, Georgius: De re metallica, translated by Herbert Clark Hoover and Lou Henry Hoover, New York 1950, s. 173; Sarton, George. Bilim Tarihinde Yöntem. 1. basım. Ankara: Doruk Yayıncılık, Şubat 1997ms,67-69.
35- el-Cezerī’de, el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-l-ʿAmel en-Nāfiʿ fī2 s.19. FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 3,s.29,;Ṣınāʿat el-Ḥiyel, tıpkıbasım ed. Frankfurt 2002, s. 481
el-Cezerī’de çizimler, a.y., s. 280, 28324-
36- D.R. Hill: The Book of Knowledge of Ingenious Mechanica-l Devices, s. 58-70.
37- Cezerī’den, el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-l-ʿAmel, Tıpkıbasım ed. Frankfurt 2002, s. 523.
38- el-Cezerī: el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-l-ʿAmel, tıpkıbasım ed. s. 523.
Wiedemann, E.: Über eine Palasttüre und Schlösser nach a-39 FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 3,s.66.;Ǧazarī, in: Der Islam 11/1921/213-251
40- D.R. Hill: The Book of Knowledge of Ingenious Mechanica-l Devices, s. 58-70. -. FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 3,s.116
RoshdiRasheded.EncyclopediaOfTheHistoryOfArabicScienceV41–؛دونالد هیل، م.س، ص ص 193-194.ol.2,Routledge1996,pp.756-759.
42- E. Wiedemann tarafından, Über die Uhren im Bereich der islamischen Kultur, a.y. s. 134-135; FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 3,s.121
43- westminster ,(London:2010), 266-270 Chris McKay. Big Ben,Great clock and the bells at the palace of جێگای ئاماژه‌پێكردنه ناوی كاتژمێری بیگ بین له‌ساڵی(2017ز) گۆڕاوه بۆ ناوی شاژنی به‌ریتانیا، ئه‌م ساڵه‌ش په‌یوه‌سته به‌ڕووداوێكی مێژووی گرنگ له باشوری كوردستان، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ بهسهردابهشكردنی كوردستان له ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆ. Wikpidia.com/bibbin
YILMAZ.IRFAN,YITIKHAZINENI’NKAşfıIs.6944-.
45- D.R. Hill: The Book of Knowledge of Ingenious Mechanica-l Devices, s. 58-70.
46- دونالد هیل،م.س،ص ص 121-145. George Sarton, The History Of Science And The New Humanizm. Bloomington: Indiana Universty Pres, 1962,pp.111-133:.G. Sarton. İntroduction To The History Of Science, Robert E. Krieger Publishing Company, Huntington, New York, ABD: 1975, 6. Print, Carnegie İnstitution Of Washington
47-el-Cezerī’de kovalı su dolabı, el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-l-ʿAmel-en-Nāfiʿ fī Ṣınāʿat el-Ḥiyel, tıpkıbasım ed. Frankfurt 2002, s. 486.
48-Schmeller, Hans: Beiträge zur Geschichte der Technik in der Antike und bei den Arabern, Erlangen 1922, s. 2
Wiedemann, E.: Über Vorrichtungen zum Heben von Wasser, a.y. s. 141-143 (Tekrarbasım: a.y., s. 1503-1505)
49-E. Wiedemann tarafından tercüme edilmiştir, Über Vorrichtungen zum Heben von Wasser in der islamischen Welt, in: Beiträge zur Geschichte der Technik und Industrie (Berlin) 8/1918/121-154
50- Leonardo da Vinci”. Codice Magliabechiano. in Lives of Leonardo da Vinci (Lives of the Artists). Los Angeles: 2019. pp. 103–114
51- FUAT SEZGİN, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C:1,s.37. ezgin, Fuat. İslam Kültür Dünyasının İlimler Tarihindeki Yeri, İslamiyat Dergisi, Cilt.7, Sayı 2. S.413- 422, Nisan-Haziran 2 Sezgin, Fuat. Müslümanların İlimler Tarihindeki Yeri, Bilim ve Sanat Dergisi, Cilt 1:3, Sene 1985, S.203-217
52- Fuat Sezgin,İslam Kültür Dünyasının İlimler Tarihindeki Yeri, İslamiyat Dergisi, Cilt.7, Sayı 2. S.413- 422, Nisan-Haziran 2004; Sezgin, Müslümanların İlimler Tarihindeki Yeri, Bilim ve Sanat Dergisi, Cilt 1:3, Sene 1985, S.203-217
لیستی سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی
ا-سه‌رچاوه كۆنه‌كان
- الزركلي، خير الدين، األعالم، دار العلم للماليين، بيروت، ط51 ،2002م، ج7
- هیل،دونالد، العلوم والهندسة فی الحضارات الاسلامیة، ت: أحمد فؤاد باشا، ن: عالم المعرفة، (الكویت:2004).
ب-المجلة
3- عبدالرحمن ،محمد أحمد العالم، المسلم بديع الزمان الجزري مؤسس علم الروبوت، مجلة أفكار، وزارة (21 الثقافة األردنية، عمان، تشرين األول 2055م، العدد 731 ).
4-الحسن،حمد يوسف ،مقالة الجامع بين العلم والعمل النافع في صناعة الحيل.
- صالحية،محمد عيسى، الفيزياء والحيل عند العرب، مجلة عالم الفكر، الكويت،( 5 تموز 5157 ،العدد2).
دووه‌م:سه‌رچاوه‌كان به‌زمانی توركی
- BAYHAN,Nevzat,bilimlerTarihindezirveIslamprof.DR.FUATSEZGIN,ISTANBUL:2013).
- el-Cezerī ,el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-l-ʿAmel (Yazma İstanbul, Topkapı Sarayı, III. Ahmet, no. 3472).
- el-Cezerī’de kovalı su dolabı, el-Cāmiʿ beyn el-ʿİlm ve-lʿAmel-en-Nāfiʿ fī Ṣınāʿat el-Ḥiyel, tıpkıbasım ed. Frankfurt 2002.
- el-Cezerī, el-Cāmiʿ, tıpkıbasım edisyon Frankfurt 2002,
- ÖğÜyesi. Hüseyin Ali /Ağrı İbrahim Çeçen Üniversitesi İslami İlimler Fakültesi Arap Dili Ve Belagatı Anabilim Dalı,
- KORKMAZ, TAYFUR, İSLAM BİLİM TARİHİ ÇALIŞMALARIGEORGE SARTON VE FUAT SEZGİN ÖRNEĞİ MARMARA ÜNİVERSİTESİ SOSYAL BİLİMLER ENSTİTÜSÜ, (İ2009).
- KUZU ALİ, El-Cezeri Dünyanın İlk Mühendisi, PARAF YAYINLARI ,İBASIM,,2013.
- sezgin, Fuat. İslam Kültür Dünyasının İlimler Tarihindeki Yeri, İslamiyat Dergisi, Cilt.7, Sayı 2.
- Sezgin, Fuat. Müslümanların İlimler Tarihindeki Yeri, Bilim ve Sanat Dergisi, Cilt 1:3, Sene 1985.
- sezgin, Fuat. İslam Kültür Dünyasının İlimler Tarihindeki Yeri, İslamiyat Dergisi, Cilt.7, Sayı
- Sezgin, Fuat. Müslümanların İlimler Tarihindeki Yeri, Bilim ve Sanat Dergisi, Cilt 1:3, Sene 1985.
- Sezgin, Fuat, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 1, (ISTANBUL:2008).
- Sezgin, Fuat, İSLAM’DA BİLİM VE TEKNİK, C: 3, (ISTANBUL:2008).
- Turan, Sefer, BILIMLER TARHCISI FUATSEZGIn,( ISTANBUL:2010.
- Sarton, George. Antik Bilim Ve Modern Uygarlı 1.Baskı. Ankara: Gündoğan Yayınları, Nisan 1995.
- Sarton, George. Bilim Tarihinde Yö 1. basım. Ankara: Doruk Yayıncılık, Şubat 1997.
- IRFAN,YITIKHAZINENI’NKAşfıIFuatSEZGIN,ISTANBUL,B:زBULGULARLU Mahallesi Bagcilar,(Istanbul:2009).
سێیه‌م: سه‌رچاوه‌كان به‌زمانی ئینگلیزی
24-Agricola, Georgius: De re metallica, translated by Herbert Clark Hoover and Lou Henry Hoover, New York 1950.
25- Donald R. Hill, Mechanical Engineering in the Medieval Near East, Scientific American, a division of Nature America, Vol. 264, No. 5 (MAY 1991).
26- Sarton, Leonardo Da Vinci, New York 1952.
27- Sarton, George, İntroduction To The History Of Science, Baltimore, 1943.
28- Sarton, Ancıent And Medıeval Scıence During The Renaıssance, Second Printing. Pennsylvania: Universty Of Pennsylivania Pres, 1953.
29- George Sarton, The History Of Science And The New Humanizm. Bloomington: Indiana Universty Pres, 1962.
30- G. Sarton. İntroduction To The History Of Science, Robert E. Krieger Publishing Company, Huntington, New York, ABD: 1975.
31- RoshdiRasheded.EncyclopediaOfTheHistoryOfArabicScienceVol.2,Routledge1996.
32- Hill, D.R.: The Book of Knowlledge of Ingenious Mechanical Devices.
33- McKay, Chris. Big Ben,Great clock and the bells at the palace of westminster ,(London:2010).
34- Leonardo da Vinci”. Codice Magliabechiano. in Lives of Leonardo da Vinci (Lives of the Artists). Los Angeles: 2019.
چواره‌م: سه‌رچاوه‌كان به‌زمانی ئه‌ڵمانی
35- Schmeller, Hans: Beiträge zur Geschichte der Technik in der Antike und bei den Arabern, Erlangen 1922.
36-E. Wiedemann tarafından, Über die Uhren im Bereich der islamischen Kultur, (Berlin) 1915.
37-E. Wiedemann tarafından tercüme edilmiştir, Über Vorrichtungen zum Heben von Wasser in der islamischen Welt, in: Beiträge zur Geschichte der Technik und Industrie (Berlin) 8/1918
ئه‌م بابه‌ته به PDF دابه‌زێنه
كاریگه_ری ئه_ندازیار جه_زه_ری(530ك-1136ز600ك-1206ز) له_سه_ر شارستانیه_تی ڕۆژئاوا