حه‌سه‌ن مه‌لا
له‌م شیكاریه هه‌وڵده‌ین له‌لایه‌نی و یاسای و سیاسی و مێژووی به‌شێك له پاوانخوازی و داگیركاری ده‌ڵه‌تی عوسمانی ده‌وێنێ و توركیای ئه‌مرۆ، ئه‌و سته‌مكاری و جینۆسایدانی به ئه‌نجامی گه‌یاندوه له ڕابردوودا باسی لێوه بكه‌ین.
جینۆساید به‌پێی یاسا
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1933 بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن دادوه‌ری پۆلۆندی ( لیمكن ڕا فایل ) هاته كایه‌وه، ئه‌م دادوه‌ره ئه‌و زاراوی له كاتێكدا به‌كارهێنا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانیهكهی به ده‌ست نازیه‌كان قه‌ڵاچۆ كران، دواترلهساڵی 1944 به‌نووسین تۆماركرا
له «9»ی دیسمبه‌ری ساڵی 1948 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هاتووه، وه‌كو بڕیارێكی تایبه‌ت به‌ژماره (260) بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌پێی بڕیاری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بڕیاری ژماره (96) بوو له 11/12/1948 ده‌ركرا
دادگای نێوده‌وڵه‌تی «رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان» له 28-5-1951 دا كه هۆكاری دانانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه ئامانجی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كهجینۆساید مه‌حكوم بكات و سزای بخاته‌سه‌ر، وه‌ك تاوانێك له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا.
رێكه‌وتننامه‌ی رۆمای 17ی ته‌مووزی 1998 هه‌یه، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2002 هه‌زار دامه‌زراوه‌و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌و تا ئێستا زیاتر له 120 ده‌وڵه‌ت رێككه‌وتنامه‌ی رۆمای 1998 ی واژۆكردوه.
ئه‌وه‌تانێ له ماده‌ی «5»ی رێككهوتنامهكهدا، به‌م شێوه‌یه ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی چڕده‌كاته‌وه‌و ده‌ست نیشانی ده‌كات:
جینۆساید ئه‌مانه له‌خۆی ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: تاوانی كۆمه‌ڵكوژی «جینۆساید دووه‌م: تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی سێیه‌م: تاوانی جه‌نگ
چواره‌م: تاوانی دووژمنكارانه.
به‌درێژایی مێژووی حكومڕانی تورك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و دوور له‌هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان، بێ ڕه‌چاوكردنی یاسا‌و ڕیساو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، روو به‌ڕووی كوردستان و گه‌لی كورد له‌وبه‌شه‌ی داگیری كردوه. به هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی خێرای لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو، به‌ڕه‌وانی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن گه‌لی كورد، له‌م به‌شه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی «باكوور» به‌چی شێوازێك روو به‌ڕووی سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن بوه‌ته‌وه.
عوسمانیه‌كان كێن
عوسمانیه‌كان هۆزێكی تورك بوون له سه‌ره‌تادا له ئاسیای ناوه‌ڕاستدا نیشته‌جێ بوون، كاتێك مهغولهكان به سه‌ركردایه‌تی هۆلاكۆ خان خورسانی گرت، سولیمان باپیری عوسمان له ساڵی 1220 كۆچی كرد بۆ وه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ.
له دوای مردنی سلیمان، ئۆرتغرۆڵی كوری جێگای گرتوه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كه‌یدا ڕۆیشت بۆ شاری ئه‌رزینجان كه مهبدانی شه‌ڕی سه‌لجووقییه‌كان و خواڕهزمیهكان بوو ئۆرتغرۆڵ له پێناو به‌رژوه‌ندی سوڵتان عه‌لائه‌دین سه‌لجوقی و سوڵتان قۆنیه كاری ئه‌كرد لهبهرانبهرهدا سوڵتان له سنوری خۆر ئاوای ئه‌ندۆڵ به ته‌نیشت ڕۆمه‌وه زه‌ویه‌كانی فروان كرد
عوسمانی یه‌كه‌م له ساڵی (1265) مه‌غول به‌غدای داگیر كرد و خه‌ڵافه‌تی عوسمانی ڕووخان دواتر له ساڵی (1357) له سه‌رده‌می ئۆرخان عوسمانیه‌كان یه‌كه‌م جێگر بونیان له ئه‌ورپادا بینی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له دیواره‌كانی ئه‌نقه‌ره له ئاسیای بچووك تا تراقین له به‌لقان درێژ بووه
فهتحاتی ئاینی بۆ مه‌رامی سیاسی و جینۆساید
هه‌ر له‌سه‌رده‌می عوسمانی یه‌كه‌م و دواتر ئۆرخانی كوڕی عوسمانی و مواردی یه‌كه‌م كوڕی ئۆرخان، بایه‌زیدی كوڕی موڕادی یه‌كه‌م، محمدی كوڕی یه‌كه‌می بایه‌زیدی یه‌كه‌م، مواڕادی دووه‌م كوڕی محمدی یه‌كه‌م، موڕادی دووه‌م، سوڵتان محمد فاتیح، سوڵتان سوله‌یمان قانونی … هتد . هه‌موو ئه‌وانه له ژێر ناوی ئاینی و فهتوحات به هه‌زاران هاوڵاتی و به دیان وه‌ڵات و فه‌رمانڕوایی مه‌زنیان ڕووخاندن وه‌ك هۆزه كوردیه‌كان و ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌مه‌وی و جینۆساید كردنیان
سه‌یره‌كه له‌و دایه له ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كان هه‌ر هه‌موویان ده‌سته‌ڵاتیان له بۆ باوهكهوه بۆ كوڕ و نه‌وه له دوای نه‌وه درێژ ده‌كردوه هه‌تا ڕووخاندنی خه‌ڵافه‌تی ئه‌فسانی عوسمانی له دوای (600) ساڵ له‌دوای 14 سه‌ده‌ی خه‌ڵافه‌تی ئیسلامی له سه‌رده‌می 1922 عه‌بدول مه‌جیدی دووه‌م عه‌رشی ده‌وڵتی عوسمانی گرته ده‌ست به ڕووخاندنی خه‌لافه‌ت كۆتای هات، دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئهتاتورهك ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزانی به‌ست له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ده‌ستی له زۆربه‌ی زه‌ویه نا توره‌كه‌كان هه‌ڵگرت و خه‌ڵافه‌تی هه‌ڵوه‌شاندوه.
كه‌مال ئه‌تاتورك
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌ساڵی (1924) وه‌ك سه‌ركردیه‌كی نه‌ته‌وه په‌رستی ده‌ركه‌وت له‌سه‌رده‌می ئه‌تا تورك درێژ پێدری سیاستی جینۆسایدی دژ به نه‌ته‌وه‌كانی غیر تورك ده‌دا جیاوازی نێوان سه‌ركرده‌كانی پێشووی تورك له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تا تورهك ئه‌وه‌یه ئه‌وانی پێشوو سه‌ركردی سیاسی به‌ناو ئیسلامی بوون به‌ڵام كه‌مال ئه‌تاتورك ته‌واو نه‌ته‌وه په‌رست بوو له‌ساڵی (1924 ) توانی ده‌وڵه‌تی نوێ دامه‌زرێنێ.
كه‌مال ئه‌تا تورك درێژی به جینۆسایدی گه‌لی كورد له باكوری كوردستان دا به‌م شێوه‌یه،
له توركیاشدا «باكوری كوردستان» ته‌نها له ساڵی 1925 بۆ 1928 له «12» ناوچه‌ی كورد نشین «8243» هه‌شت هه‌زارو دووسهدوچل و سێ گووند خاپوورو وێران كراون و «13788» سیانزه هه‌زارو حه‌وسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت كه‌سیش جینۆسایدكراون. له ساڵی 1937 «10» هه‌زار هاوڵاتی و له ساڵی 1938 «6» شه‌ش هه‌زارو «868» كه‌س جینۆسایكراون، كه ئه‌مه به‌جینۆسایدی «ده‌رسیم» ناوبانگی ده‌ركردوه. ئه‌مه‌جگه له جینۆسایدی «خاك و كلتوور‌و زمان» كه له ( 1914) بۆ ئێستا به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و به‌رنامه بۆداڕێژراو به‌رده‌وامی هه‌یه.
ڕای نوسه‌ران له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی
له ساڵی ( 1919 ) مێجه‌ر نوئێل كاتێك هاتوه‌ته باكوری كوردستان و گه‌شتی كردوه‌و پشكنینی كردوه، بهدرێكی شایسته‌و پڕمانا ده‌نوسێ» كورد خاوه‌نی چێژ‌و شارستانیه‌تێكی دێرینی ره‌سه‌نه». ره‌نگه ئه‌م بۆچونه بۆ توركێكی ره‌گه‌زپه‌رست یان عه‌ره‌ب و فارسێكی ره‌گه‌زپه‌رست بوبێته مایه‌ی هه‌ڵچون و ره‌دكردنه‌وه‌ی ره‌ها، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له راستێنه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی مێجه‌ر ناگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بێته ئارگیۆمێنتێكی گرنگ و رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر كورد‌و كوردستان ده‌سه‌لمێنێ.
ئیسماعیل بێشكچی»یه بێنینه‌وه، كاتێك ده‌ڵێ» هه‌وڵی ته‌واوو توند بۆ خنكاندنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌به‌رده‌وامی ده‌درێت». له‌درێژه‌ی بۆچوونه‌كه‌یدا ده‌شڵێ» هه‌روه‌ها بۆ كردنیان به كۆیله‌و پاشان سڕینه‌وه‌ی نازناوو كولتوور‌و شارستانێتی و زمانیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و سه‌رزه‌مین».
وه‌زیری دادی توركیا
نموونه‌ی تری بهرجهستهكراویشمان له‌به‌رده‌سته، بۆ نموونه وه‌زیری دادی توركیا له ساڵی 1930 به روونی و بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێ:» كورد ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێ به خزمهتكارو ببێ به كۆیله».
بڕیاری ژماره «88»
سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن له‌یاساكانی رژێمی توركیادا دهستهبهرو جێگیركراوه، له 31- 5- 1926 ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ی نیشتمانی توركیا، یاسای ژماره «88»ی ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی ئه‌ویاسایه هێرش و په‌لاماردانی سه‌رناوچه كوردییه‌كان كاری ره‌وان، واته رێگه‌پێدراون.
به‌ڵگه‌نامه‌مان پێمان ده‌ڵێن، دوای دامركاندنه‌وه‌ی شوڕشی له 1927 – 1931خایاند، له‌لایه‌ن رژێمی توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو، هاوكات زۆر دڕندانه، كوردستان كه‌وته به‌رده‌م شاڵاوی جینۆساید‌كردن و تاوانكاری، بۆنموونه، « ته‌واوی دانیشتوانی «220» گوند له‌ناوبران، كه‌هه‌موو مه‌زه‌نده‌كان وای بۆده‌چن «10000» هه‌زار كه‌س بووبن، له‌شاڵاوێكی تردا‌و له‌هه‌مان ئه‌وساڵانه‌دا نزیكه‌ی «100» نووسه‌رو رووناكبیری كوردیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و به‌ده‌ست و پێبه‌ستراوی له‌ده‌ریاچه‌ی وان‌دا خنكان و كۆمه‌ڵكوژكرد، ئه‌مه رێك ئه‌و نموونه‌یی كوشتن و له‌ناوبردنی زیاتر له «60» هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری جوله‌كه‌مان بیرده‌خاته‌وه له‌شاری «ئاوشوێتس» كهتهنیا له‌به‌ر برینداربوونی سه‌ربازێكی نازی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌شاڵاوێكی تردا‌و له‌ناوچه‌ی «تاندریك»، «400» گوندیان وێران كرد‌و له‌گه‌ڵ خاك یه‌كسانیان كرد، له‌پارێزگای وان «82» گوندیان سووتان و وێرانكردو له‌كۆی دانیشتوانی ئه‌و «82» گونده «590» كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژكرد.
سیاسه‌تی جینۆسایدی گه‌لی كوردی جێبه‌جێكردوه، ته‌نها له «12» ناوچه‌ی كورد نشین «8243» هه‌شت هه‌زارو دووسه‌دو چل و سێ ماڵی گووندنشینی كورد سوتێنراون و خاپور كراون، له‌كۆی ئه‌و ماڵه سووتاو وێرانكراوانه، «13788» سیانزه هه‌زارو حه‌وسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت كه‌س جینۆسایدكراون،
كۆمه‌ڵكوژی دۆڵی زیلان
دۆڵی زیلان یه‌كێكه له‌و وێستگانه‌ی تر، كه ده‌رخه‌ری راستێنه‌ی تاوانهكانێتی. بۆ خستنه ڕووی ئه‌م لایه‌نه زۆربه‌ی لێكۆڵهرو توێژه‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بڕیارێكی ده‌وڵه‌تی توركیا له 1-1-1930، كه بڕیاری راگواستنی ناوچه‌و گونده‌كانی سه‌ربه ده‌رسێمی ده‌كرد.
به پشت به‌ستن به هه‌مان بڕیاری ئاماژه‌پێكراو، ته‌واوی موڵك و ماڵ و كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كانی دانیشتوانه كورده‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسه‌كانی بۆ خۆیان بردوه
له‌م هێرش و په‌لاماره‌دا زیاتر له «3000» سێ هه‌زار هاوڵاتی كورد كوژراون، ته‌نها له‌دۆڵی زیلاندا «1550» كه‌س كۆمه‌ڵكوژكراون، له‌ناوچه‌ی ئه‌رجیش «200» گوند وێران و خاپور كراون.
جینۆسایدی ده‌رسیم
ده‌رسیم یه‌كێكه له‌شاره گه‌وره‌كانی باكوری كوردستان، له‌به‌شه‌ی كه‌وتوه‌ته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا. له‌ساڵی 1936 هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌سه‌رپه‌رشتی جهناراڵ «ئالب دۆغان» پاش بۆردوومانكردن به‌فڕۆكه، دواتر به‌تانك و زریپۆش و سووپایه‌كی گه‌وره په‌لاماری شاری دهرسیمیاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌ستی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌یان بۆ سوپای توركیا درێژكرد، به‌ڵام سوپای كۆماری توركیا ئه‌مه‌ی قبوڵ نهكردو له‌ساڵی (1937) یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی كورده‌كان ئه‌نجامدا.
ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر كورد له باكووری كوردستان له «جینۆساید‌كردن، سڕینه‌وه‌ی كلتوور‌و شوناس، سووتاندنی خاك، به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامان» له ساڵه‌كانی 1937، 1938، 1939و پێش ئه‌و ساڵانه‌ش به‌دیاریكراوی و وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆكرد
له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا، له‌ساڵی 1937 «10» هه‌زارو «737» و له‌ساڵی 1938 «6» هه‌زارو «868» كه‌س به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژی هێزه‌كانی توركیا له‌دژی كوردان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆمه‌ڵكوژ كراون. ئه‌م خشتانه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری درووست و روون، له‌باره‌ی جینۆسایدی ده‌رسیم له‌باكوری كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
هاوارنامه
له 2ی ته‌شرینی دووه‌می 1937، به‌ناوی خێڵه‌كانی ده‌رسیم نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، له پێشدا بۆمان روونكردنه‌وه، ئێستاكه‌ش به‌ناچاری پێتان راده‌گه‌یه‌نین، چونكه له باره‌ی مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌ته‌وه كۆمه‌ڵه‌ی ئێوه به‌رزترین دادگایه، كورد له ڕووی»: زمان، ئاین، ره‌گه‌ز، مێژوو، زانست و شارستانیه‌ته‌وه»، جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ توركاندا هه‌یه‌و چه‌ند چه‌رخ پێش له پێش تور‌كان له نیشتمانی خۆیدا «كوردستان» ژیاوه، ئێستا توركه‌كان ده‌یانه‌وێ له‌ناویان ببه‌ن، یان له كوردستان ده‌ریان بكه‌ن.
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا هاتوه:» رژێمی توركیا، ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌تا ئێستا له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا تۆمار نه‌كراوه، به پێش چاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، به‌ناوی شارستانیه‌ته‌وه ئه‌نجامیداوه. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌رخاكی وڵاتی خۆی ژیاوه‌و زمان و ژیان و پیشه‌ی خۆی پاراستوه، له‌به‌دیهێنانی ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانی خۆی نه‌بێ، هیچ نیازێكی دیكه‌ی نه‌بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا «ژن و پیاو، گه‌نج و پیر، كوڕ‌و كچی» بوه‌ته قوربانی سیاسه‌تی تور‌كان.
كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی
جینۆسایدی رۆبۆسكی له ناوچه‌ی شه‌رناخی باكوری كوردستان، یه‌كێكه له تاوانه ره‌ش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سڤیل و كاسبكاری ئه‌و ناوچه‌یه، كه له 28-12-2011 كاتژمێری 9 و سی و حه‌وت خولهك له نزیك سنووری «توركیا- عێراق» ئه‌نجامدرا.
تاوانه‌كه له لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی «ئێف 16» وه ئه‌نجام درا، ئامانجه‌كانیش كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گوند نشین بوون.
مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی
یه‌كه‌مین ڕێكه‌وتنی عوسمانی و میره كورده‌كان له ده‌ستی مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی به‌سه‌رۆكایه‌تی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م سوڵتانی عوسمانی ساڵی 25 ی نیسانی 1512 ده‌ستی گرت ده‌ست و په‌یماننامه‌ی نێوان ئه‌نجامدا په‌یمانه‌كه‌یان له پێنج خاڵ پێكهاتبوو.
دواتر له‌ساڵی 1514 مه‌لا ئیدرسی به‌خۆی 20 هه‌زار چه‌كداری كرد بوونه هاوپه‌یمانی عوسمانیه‌كان دژ به سهفهوهیهكان جه‌نگیان هه‌ڵگیرسان به ناوی شه‌ڕی « چهڵدیران» تێدان عوسمانیه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سهفهوهیهكاندا له ئه‌نجامدا .
له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه عوسمانیه‌كان په‌شیمان بوونه‌وه له په‌یمانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی ئه‌نجامی دابوو نه‌ك هه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڵكو به‌و به‌هۆكاری دابه‌ش بوونی كوردستان له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وه‌ی كوردكان ڕووبه‌رووی داگیركاری و جینۆساید بوونه‌وه
شێخ سەعیدی پیران
شێخ سه‌عیدی پیران كه‌سایه‌تیكی ئاینی شۆڕشی گێری باكوری كوردستان بوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئاتاتورهك له ساڵی (1925) له سێدرا دران.
سه‌ید ره‌زا
له رۆژی 18ی ته‌شرینی 1937 سه‌ید ره‌زاو كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵه‌كانی و كوڕێكی به‌بڕیاری دادگا، له له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورهك له سێداره‌دران .
عبدالله ئۆجلان
سه‌ركردیه‌كی سیاسی باكوری كوردستان به دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)له ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ چوار هاورێی له باكوری كوردستان داده‌نرێت، په‌كه‌كه سه‌ره‌تا به كاری سیاسی ده‌ستێ پێكرد دواتر له ساڵی (1984) په‌كه‌كه به ناچاری خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵبژارد
به‌پلانێكی هه‌واڵگری له باڵیۆزخانه‌ی یۆنان له شاری نایرۆبیی پایته‌ختی كینا له 15 ی 2 / 1999 ده‌ستگیر كراوه له زیندانی دوورگه‌ی ئیمرالی توركیا ده‌ستگیر كرا .
چه‌ند نموونه‌یه‌ك
لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی جینۆسایدكردنی كورد له‌باكوری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌خه‌ینه ڕوو، چونكه ئه‌م نموونانه به‌خودی ده‌وڵه‌ت و ده‌سڵاتدارانی توركیاشه‌وه ناتوانن ره‌دی بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له به‌هێزترین حاڵه‌تدا پاساوی نابه‌جێی بۆ دێننه‌وه.
1- له‌ساڵی 1935 زۆربه‌ی شاروشارۆچكه كوردی و كوردستانیه‌كان، سیمای مه‌ده‌نیان لێبڕێنراو وه‌ك ئامانجێك كرانه سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا.
2 – له‌ساڵی 1953 جه‌لال بایاری سه‌رۆك كۆماری توركیا، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به ره‌وانی ئه‌مه‌ی به ڕۆژنامه‌نووسان وت»: هیچ كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له توركیان بوونی نیه».
3 – له ساڵی 1959 حكومه‌ته‌كه‌ی «عه‌دنان مندریس» به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندوتیژ وڵامی كاروچالاكیه رۆشنبیرییه كوردییه‌كانی دایه‌وه‌و 49 نووسه‌رو رووناكبیری ده‌ستگیركرد.
4- له‌ساڵی 1961 كاتێك حكومه‌تی «عه‌دنان مه‌ندریس» به كۆدێتاو له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نراڵ «جمال غورسێل»، كۆتایی پێهات سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن درێژه‌ی كێشا.
5- له ساڵی 1937 بۆ 1965 ده‌سڵاتدارانی توركیا، رێگایان به‌گه‌شتیاران نه‌ده‌دا بچنه ناوچه كوردستانیه‌كان، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه سه‌ربازی داخراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن و خاك سوتاندنی باكوری كوردستان له لێكۆڵهرو توێژه‌رو رۆژنامه‌نووسان بشارنه‌وه.
6- له14ی شوباتی 1967 حكومه‌تی توركیا یاسای چاودێری رۆشنبیری ده‌ركرد، به ژماره «6، 7635»، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێگرییه‌ك له هه‌موو كاروچالاكییه‌كی رۆشنبیری و كولتووری كوردی.
7- له نێوان ساڵی 1925 بۆ 1950، 1960 بۆ 1963، 1970 بۆ 1974، له ساڵی 1980و سه‌ره‌تای دووهه‌زار، ده‌وڵه‌تی توركیا، باكووری كوردستانی بۆ «13» هه‌رێم له ژێر حوكمی عورفی و یاسای ناكاو، راگرتبوو.
8- له‌ساڵی 1994 له باكوری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، به‌پاساوی بوونی چالاكی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان «4000» چوارهه‌زار قوتابخانه داخراون.
9- له ساڵی 1993 بۆ 1994 ده‌وڵه‌تی توركیا، «3200» سێ هه‌زارو دووسه‌د هاوڵاتی كوردی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی تیرۆركردوه، كه زۆربه‌یان چالاكوانی مه‌ده‌نی و رووناكبیرو نووسه‌رو سیاسی مه‌ده‌نی بوون.
9- ته‌نها له‌نێوان ساڵی 1984 بۆ 1996 تێچووی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی باكوری كوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان به تایبه‌ت پارتی كرێكارانی كوردستان «40» چل ملیاردۆلار بوه.
10- ده‌وڵه‌تی توركیا له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی بهجاشكردندا، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلار، خه‌رج ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك سیاسه‌تێك بۆ دروستكردنی كێشه‌و گرفت دروستكردن .
9 ی شوباتی فیرایهری ساڵی 2018 سوپاس توركیا به‌شداری (30) هه‌زار كه‌سه له هێزه‌كانی هێرشی بۆ كانتۆنی عه‌فرین له ڕۆژ ئاوای كوردستان ئه‌م ئۆپراسیۆنه به ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتون ناو لێ‌نرا كه سورتێكی قورئانی پیرۆزه سوپای داگیر كه‌ری توركیا به‌كارهێنا و شاری عه‌فرینی داگیر كرد .
له مانگی 10ساڵی 2019 ئۆپراسیونی تۆكیا به‌ناوی ( كانی ئاشتی ) به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنوری وه‌ڵات بۆ سه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆر و قهدغكراوه له‌لایه‌ن سوپاسی توركیان دژ به كوردانی ڕۆژئاوا، له‌گه‌ڵ بوونی دیان ڕێكه‌وتنی نه‌هێنی و ئاشكرا له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی زهلهێزهی گه‌وه‌ری وه‌ك ئه‌مریكا و ڕوسیا …. هتد .
سه‌رچاوه
1- پاشكۆی ساڵۆنی كوردستانی نوێ – سمیناری كۆتا قۆناغی ئه‌نفال، حه‌سه‌ن مه‌لا
2- ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی – ویكبپدپا
3- جینۆسایدی كوردستان – ته‌ها سلیمان، ساڵی 2016