دقڵدیانوس کێ بوو؟
دقڵدیانوس کوری ئەنۆلینۆس بوو لە ساڵی«٢٤٥ز»لە«سالۆنا» سەربەھەرێمی «ئیلیریا»ی سەربەناوچەی «دلماشیا» لەدایکبووە.ئەو لە خێزانێکی ئاسایی و سادە لەدایکبوە، دوای چووەتە بەرخوێندن دوای تەواوبوونی خوێندن گەیشتە کۆشکی ئیمپراتۆری رۆمانی و لەوێ بوو بە «نوسەر». دوای ئەوە بووە بە سەرباز و بەھۆی لێھاتووی خۆیەوە بووە بە ئەفسەر، دوای نێردرایە بەر پاسەوانی تایبەتی ئیمپراتۆری رۆمانی،تا ساڵی «٢٨١» گەیشتە پایەی بەرپرسی پاسەوانەکانی کۆشکی ئیمپراتۆری رۆمانی. دوای ئەوەی کە ئیمپراتۆر «نیۆمیریانۆس»لەپلانێکی ناوخۆیی کوژرا،دقلدیانۆس بەکودەتایەکی سەربازی گەیشتە پایەی دەسەڵات. کە دقلدیانۆس لەساڵی«٢٨٤تا٣٠٥ز» حکومرانی کردووە. کارەکانی دقلدیانۆس:- *ئەم ئیمپراتۆرە کۆمەڵێک کار و چاکسازی لەئیمپراتۆریەتی رۆمانیا کرد لە رووی«بیر،سیستەمی سیاسی،،سەربازی،ئابوری» ئەم چاکسازیانەی بووە ھۆی زیندووکەرەوەیەکی نوێی ئیمپراتۆری رۆمانی.
ـ گرنگترین کارەکانی:-
•لە رووی کارگێرییەوە:- یەکەمین چاکسازی کە ئەنجامیدا دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتیکەی بوو بۆ«دوو» بەشی سەرەکی ئەوانیش؛
– ١.بەشی رۆژھەڵات خۆی فەرمانرەوایەتی دەکرد و«جالیریۆس»ی کرد جێگری.
٢.بەشی رۆژئاوا کە«مەکسیمیان»ی کردە فەرمانرەوا و «قوستەنتینۆس»ی کردە جێگری.
*بۆچی دقلدیانوس ئیمپراتۆریەتیەکەی دابەشکرد بۆ دوو بەش؟
•لەبەر ئەوەی سنوری ئیمپراتۆری رۆمانی گەورە بوو زۆربەی بەشی «ئەوروپا و باکوری ئەفریقا و ئاسیا» گرتەوە ویستی رووبەرووی ساسانیەکان بێتەوە لە لایەک.
•لەلایەکی تریشەوە سنور بۆ شاڵاوی خێڵە ئاسیاییەکان دابنێ. لەگەل ئەوەش ئیمپراتۆریەتەکەی دابەشکرد بۆ دوو بەش،ھەروەھا پێکھاتەی ئیمپراتۆریەکەی بۆ چوار ھەرێمی کارگێری تر دابەشکرد، بریتین لەمانە:-
١.ھەرێمی ئیتاڵیا ، کەپایتەختەکەی شاری «میلان»بوو.
٢.ھەرێمی گالە، کەپایتەختەکەی شاری «تریف» بوو.
٣.ھەرێمی ئیلیریا، کەپایتەختەکە شاری«سەرمیۆم» واتە «بەلگرادی»ئەمرۆبوو.
٤.ھەرێمی ئەنادۆڵ،کەپایتەختەکەی شاری«نیکۆمیدیا» بوو. •لەرووی سەربازییەوە؛-
١.دەسەڵاتی سەربازی لەمەدەنی جیاکردەوە.
٢.سیستەمی سەربازی کردە سیستەمی بۆماوەیی، واتە کوری سەرباز ھەرسەرباز دەبێت و کوری ئەفسەر ھەر ئەفسەر ئەبێت، ئامانجی لەمەدا ئەوە بوو دروستکردنی ھێزێکی سەربازی بەردەوام ئامادەباشی بوو بۆ ئەو شاڵاوە کتوپرانەی دەکرایە سەر دەسەڵاتەکەی. ٣.لایەکەوە موچەی مانگانەی بۆھێزە سەربازەکانی خۆی گەراندەوە و مافی ھێزی کرێگرتە و جاشەکانی لەدەستکەوتەکانی شەردا پاراست، تەنانەت لە شەرەکانیشدا بەپلەی یەکەم پشتی پشتی بەھێزی کرێگرتە و جاشەکانی بەستوە،چونکە باشترین ھێزبوون لەبەرامبەر ئەو دەستکەوتەی پێیان درابوو شەری نەیارانی دەوڵەتان بکەن.
•لەرووی ئابوورییەوە:-
١.سکەی پارەی بە ھەردوو دراوی«زێڕ و زیو» لێیداوە و کردیە دراوی فەرمی دەوڵەتەکەی.
٢.یاسایەکی تایبەت بۆدیاریکردنی نرخ و جۆری کاڵاکانی ناوبازارەکانی سنوری دەسەڵاتی دانا و بڕیار و سزای سەختیشی بۆسەرپێجیکەرانیش دەرکرد.
٣.باجەکانی رێکخست و لەسەرتاسەری ئیمپراتۆریەتەکە دا یەک سیستەمی باجی پیادە دەکرد.
٤.ئەوانەی خاوەن زەوی نەبوون، بەپێی توانایی خۆی زەوی پێبەخشین.
٥.پڕۆژە ئاودێرییەکانی رێکخستەوە و ھەندێکی چاکردەوە.
*بۆچی مێژوونووسان و توێژەران بە دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی رۆمانی ناوی دەبەن؟
١.ھێمن و ئاسایشی ھێنایە ناو ئیمپراتۆریەت و حکومەتی رۆمانی.
٢.ئیمپراتۆریەتیەکەی دابەشکرد بۆ دوو بەشی سەرەکی «بەشی رۆژئاوا،بەشی رۆژھەڵات».
٣.شاری «بیزانس»کە شارێکی یۆنانی کۆن بوو و مەڵبەندی گرنگی یۆنانیەکان بوو، کردیە پایتەختی دەسەڵاتەکەی وازی لە شاری «رۆما» ھێنا کەشارێکی گرنگ بوو لەلای رۆمانیەکان وخەڵکانی ھاوسەردەمیەوە کە بە «شاری خودا» ناسرابوو.
٤.ھەروەھا سکەی پارەی بە ھەردوو کانی«زێر و زیو» لێدا و کردیە دراوی فەرمی دەوڵەتەکەی.
٥.لەرووی سەربازییەوە سیستەمی بۆماوەیی دانا، کە کوری سەرباز ھەر سەرباز دەبێت و کوری ئەفسەر ھەر ئەفسەر دەبێت.
*ئەگەر چی ئەم گۆرانکاریانەی ئەنجام دا لە ماوە ٢٠ ساڵی حکومرانی بەڵام دوای مردنی نەتوانرا وەکو یاسایەکی چەسپاو بۆ ئیمپراتۆرەکانی دوای خۆی بچەسپێنرێ.
نوسینی:-ئەوین کمال جلال.
لە کتێنی :-مێژووی ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەراست، د.کەیوان ئازاد ئەنوەر، چاپی دووەم «٢٠١٦».