قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای ناوەندی شارەکە.
قەڵای وان لە سەردەمی پادشا ساردوری لەلایەن ئورارتویەکانەوە دروست کراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشت سەدە پێش زاین.
لە ناو قەڵایەكەدا چەندین گۆڕی پادشاكانی تێدایە، جگە لەوەش لەسەر قەڵایەكە مزگەوتێكی بچووك هەیە.
قەڵاكە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێ و بووەتە هۆكاریكی باش بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران بۆ شارەكە.
ئەم قەڵایە بەهۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزدایە و دەڕوانێت بەسەر تەواوی شارەکە و دەریاچەی واندا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ژمارەیەک زۆر گەشتیار رووی تێدەکەن.