هۆکارێکی سه‌ره‌کی که له رۆخانی ده‌سه‌ڵاتی ماد دا رۆڵی هه‌بوه زنجیره کیوه‌کانی وه‌ک زاگرۆس، ئه‌لبورز توروس و هتد … بوه که وه‌ک خاچێک کوتدا بو به سینگی کوردستانه‌وه، ئه‌و زنجیره کێوانه پێوه‌ندی ئه‌م دیوی له گه‌ل ئه‌و دیو و سه‌رۆی له‌گه‌ڵ خوارۆ ئه‌سته‌م کردبو. کاتیک پایز وه‌شت و وار ده‌ستی پێکردوه هه‌تا مانگێک له دوای به‌هاریش، ئه‌م دیو و ئه‌ودیو ئاگایان له دۆخی یه‌کتر نه‌بوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و دیارده‌یه‌یش له گوندیکهوه بۆ گوندێکی دیکه تاراده‌یه‌ک به‌دی کراوه. ژیانی خێڵه‌کی له کوردستاندا وه‌ک دیارده‌یه‌کی دزێو بۆ ماوه‌ی ده‌یان سه‌ده درێژه‌ی هه‌بو، ئهورهوته دۆخی سیاسی کورد له ده‌ۆله‌تی هێزمه‌ندی ماده‌وه گه‌یانده قۆناخی خوارتر واته ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی و پاشان ده‌ره‌به‌گایه‌تی و له ئاکامدا دارمانی ژیانی سیاسی کورد.
ژیانی خێڵه‌کی له کوردستاندا، له‌دو بواره‌وه ده‌کرێ ههڵسهنگیندرێ و پێناسه بکرێ، یه‌که‌م هۆکاری جوغرافیایی هه‌روه‌ک پیش‌تر ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئهورهوته بوه به هۆی ئه‌وه که هزر و بیری کوردی له چوار چێوهیکی به‌رته‌سکی خێڵه‌کیدا بمێنیته‌وه و کۆمه‌لگای دیارده‌ی شارنشینی و شارستانی پێوه نهلکی چونکا به راستی یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی دروست کردنی ده‌وله‌ت. سه‌رهه‌لدانی دیارده‌ی شار و شارنشینیه، شه‌رو پێکدادان و هندیک جار په‌نا بردن به دوژمنانی دراوسێ و له ئاکامدا قه بول کردنی دین یا مه‌زهه‌بی دراوسیه‌کان، دابران له نه‌ته‌وه‌ی کورد، له دیارده‌ی نه‌رینییه‌کانی ژیانی خێڵه‌کی بوه له کوردستاندا.
دوهه‌م: کێوستانی بوونی کوردستان و دروست بونی ژیانی خێڵه‌کی، ههرۆک پێشتر باسکرا بوه به هۆی دوره په‌رێزی و خۆنهگلاندنی خێڵه‌کان له ناو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه و خۆ خه‌ریک کردن به ژیانی ئاسایی رۆژانه‌یانه‌وه ئه‌و دیارده‌یه ده‌کرێ تا راده‌یه‌ک به چاوی ئه‌رێنی لێی بروانرێ. خۆتێکهڵ نکردنی خه‌لکی کورد له ناو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا، هۆکاریکه بۆمانه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتوری ره‌سه‌نی چه‌ن هه‌زار ساڵه شاخه‌کانی کوردستان و ژیانی خێڵه‌کی وه‌ک قه‌ڵایه‌کی قایم به‌رگری کردوه لهتوانهوهی کورد له ناو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا. هه‌لکه‌وتی ستراتیژی کوردستان ئه‌وه باس ده‌کات که ئه‌و مه‌ڵبه‌نده له رابردودا ده‌روازه‌ی رۆژهه‌لات به‌ره‌و رۆژ ئاوا بوه. ئاوه‌ن و ره‌وه‌ن به کوردستاندا به هۆی بازرگانی کردن، له شکر کێشی کردنی ده‌وڵه‌تان بۆ سه‌ر یه‌کتر و بۆ کوردستان و هتد … به‌ڵکه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و وتهیهس، ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی سه‌رگۆی زه‌وی هه‌یه که پیش‌تر گه‌وره ده‌سه‌ڵات بوون و ئیسته ته‌نیا وه‌ک ئه‌فسانه ناویان لێ ئه‌بری. ئیمپراتوری دێرینی میسر، پێشتر به زمانیکی دیکه ئاخاوتنیان کردوه. به‌ڵام دواتر زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه گۆڕا به عه‌ره‌بی حکومه‌ته‌کانی سۆمر، ئاشور و هتد … که‌پێش له ماده‌کان ده‌سه‌ڵاتداریان کردوه ئیسته ته‌نیا ناویان ماوه، ته‌نانه‌ت کوردستانیش له‌و دیارده‌یه بێ به‌ری نه‌بوه. به پێی وته‌ی مێژونوسان شاره‌کانی به‌غدا، هه‌مدان، زه‌نگان (زنجان) ته‌ورێز، ئه‌رده‌بێڵ و هتد … کورد زمان بوون، به‌ڵام دواتر که ده‌سه‌ڵاتی مادوهلانراوه هێدی هێدی به هۆکار گه‌لی وه‌ک بهپێتهخت کرانی ئه‌و شارانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی غه‌یره‌کورده‌وه و هتد … زمان، فه‌رهه‌نگ و دین و داب و نه‌ریتی ئه‌وان گۆڕدراوه.
خێڵه‌کان له‌رابردودا رۆڵی له بار و بریکجار ناله باریان له‌مێژوی کوردداگێراوه. تویژینه‌وه‌ی زانستیانه له سه‌ر خێڵه کوردییه‌کان زۆر لایه‌نی تاریک و گومبوی کوردمان بۆ روون ئه‌کاته‌وه. له‌وبواره‌دا تا راده‌یه‌ک هه‌نگاوی باش هه‌ڵگیراوه و کورته ئاوڕ له مێژووی خێڵه‌کان دراوه ته‌وه یه‌کێ له‌و هۆزه به ناوبانگانه‌ی کورد که لیره‌دا ده‌خرێته به‌ر باس هۆزی “مامۆیی”یه.
بنه‌ره‌تی وشه‌ی مامۆیی: لیکدانه‌وه‌ی وشه‌ی مامۆیی له باری زمانه‌وانیه‌وه تاراده‌یه‌ک کارئاسانیمان بۆ ئه‌کات، چونکا زۆربه‌ی ئه‌و وشانه‌ی که له فه‌وتان رزگاریان ئه‌بێ ناو و نیشانه‌کانن. نمونه‌ی ئه‌و ناوانه دیاکۆ، خوسره‌و، بارزان، زاگرۆس، قه‌ندیل، کرماشان، ته‌ره‌غه، ورمێ، هه‌ولێر و هتد …
وشه‌ی مامۆیی تێکه‌ڵێکه له [مام‌و+یی] پاشگری [یی] بۆ ئاماژه پێکردنه وه‌ک مه‌نگوڕی، ئاکره‌یی، زه‌ردۆیی و … برێک که‌س ئه‌لێن مامۆ هه‌مان وشه‌ی [مام]ه، که بنهرهتهکهی عه‌ره‌بیه واته (عمو، عموزاده، مامۆ، ئامۆزا، مامۆزا) خاڵێکی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه که ئه‌و هۆزه زۆر به‌ربڵاوه و وه‌چ و وهچهزای زۆری لێکه‌وتۆته‌وه، له ناوچه‌کانی سلیمانی، سه‌ید سادق، شاره‌زور، مه‌ریوان، جوانڕۆ، کرماشان، ته‌نانه‌ت بڕێ له عه‌ره‌به دراوسیه‌کانی کورد خۆیان به هۆز و به‌ره‌که‌ی مامۆیی ده‌ناسێنن، جا هۆزێک ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوبێت ده‌بێ، تاراده‌یه‌ک بنه‌ڕه‌ت و مێژوویه‌که‌ی روون بێت وه‌ک له‌زاری ریش چهرموانی ئه‌و هۆزه‌وه ده‌م به ده‌م ده‌گێرته‌وه وشه‌ی مامۆیی بۆ ئه‌و چیرۆکه ئه‌گه‌رێننه‌وه که ئه‌وه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: کاتێ سپای ئیسلام دیته کوردستان و ده‌ست به سه‌ریدا ئه‌گرێ دوایین سه‌رداری ئیرانی (ناوه‌که‌ی روون نیه) به ته‌نیا ئه‌مێنیته‌وه و له ترسا هه‌ڵدێ، سپای ئیسلام شوێنی هه‌ڵ ئه‌کات، ئه‌ویش پاش ماوه‌یه‌ک خۆی ده‌کات به ئاشێکدا. ئاشه‌وانه‌که پێاوی پیر ده‌بێ، ده‌یناسێ به‌ڵام هیچ ناڵێ، تا ئه‌وه‌ی ژه‌هر خواردی ئه‌کات. ده‌سته‌یه‌کی دیکه ده‌ڵێن کاتی سپای ئیسلام به‌وێدا تێئه‌په‌رێ له ئاشه‌وانه‌که ده‌پرسن “مامۆ” که‌سێکی سوار چاکت به‌و ناو و نیشانه‌وه نه‌دیوه، ئه‌ویش ده‌ڵێ، به‌ڵێ وا له و ئاشه‌دا من حهشارم داوه سه‌رکرده‌ی سپای ئیسلام له پاداشتی ئه‌و کاره‌دا ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی کورستانی پێشکه‌ش ئه‌کات، ئه‌و “مامۆیه”ش ئه‌و ناوچانه له نێوان کوره‌کانیدا دابه‌ش ئه‌کات. ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌ین که ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی کوردستان ئیسلام ده‌هێنن و ئه‌و پێرهمێردهش به هۆی ئه‌و کاره گرنگه‌وه له ناوچه‌دا ناوبانگ ده‌رئه‌کات. له‌پاش مه‌رگی مامۆ، کوڕانی مامۆ هه‌ر به‌ناو و ناوبانگی مامۆ ناوبانگ ده‌رئه‌که‌ن و ئیتر ئه‌وه‌ی له تۆرمه‌ی مامۆ که‌وتبیته‌وه به مامۆیی ناو ده‌رئه‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌مان ره‌نگی زانستی بوون به خۆوه بگری پێویسته په‌نا ببهنیه به‌ر کتیب و سه‌رچاوه مێژوویه‌کان و بزانین رووداوی له‌و چه‌شنه و له سه‌رده‌می هاتنی سپای ئیسلامدا روی داوه یا نه؟؟
روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و چێروکه مێژوویه زۆر ئاسانه‌و نوسراوه و وته‌ی مێژوونوسان به هه‌ر جۆرێک بێ، به‌بێ که‌م و کۆری ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ران. ئه‌وچیرۆکه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بڕگه‌یه‌ک له مێژووی کورد واته هاتنی سپای ئیسلام بۆ کوردستان و داڕمانی دوایین پاشای ساسانی به‌ناو یهزدگوردی سێهه‌م. «یه‌زدگورد له جێگهدارهکانی خوسره‌و په‌روێز و کوڕی شازاده شه‌هریار و له‌دوایین پاشاکانی ساسانیه که له شاری مرۆ به‌ده‌ست ئاشه‌وانێک دهکوژری. رێکه‌وتی پاشایه‌تیه‌که‌ی که ساڵی 632ی زایینه له لای هێندک وه‌ک سه‌ره‌تای مێژوو لێی ده‌روانی، ئیستاش له ناوه‌ندێک له زه‌رده‌شتیه‌کاندا به‌رده‌وامه و هه‌ر وه‌ها له روژ ژمێره ئیرانیه‌کاندا یادی لێ ده‌کرێ له (کتیب الفهرست) داکاتی باسی وێرد و پارانه‌وه ده‌کرێ. ئاماژه بهوێرد و پارانه‌وه‌ی یهزدگوردی سێهه‌م له سه‌ر سفره و خوانی خوسره‌و ئاشه‌واندا ئه‌کرێ. له‌دوای ئازه‌ر می‌دوخت (کچی که‌یخوسره‌و) ئیرانیه‌کان ئه‌ویان له ئیسته‌خری فارس‌دا کرد به شا و له ئاورگه‌ی به ناو بانگی ئه‌ویدا ناسراو به ئاورگه‌ی ئه‌رده‌شێر تاجی شایی له‌سه‌ر ناو به هاریکاری رۆسته‌می فه‌رۆخزاد ته‌واوی ئێرانی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی یه‌زدگورد له چه‌ندین شهر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا ده‌شکێ و لهروژ ئاواوه به‌ره‌و روژههلات هه‌ڵدێ هه‌تا خاقانی چین یارمه‌تی بدات سه‌ر ئه‌نجام به هۆی ده‌ست پیسی فه‌رمانده‌کان، له ساڵی 31ی هه‌تاوی له ئاوایی زریق نزیک (مرۆ) له لێواری چۆمی زریق یه‌کێ له چۆمه‌کانی سه‌ر به روباری مورغاب به ده‌ست ئاشه‌وانێک دهکوژری و ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌کان کۆتایی پێدێت»
له شانامه‌ی فیردۆسیدا هاتوه که «یه‌زدگورد په‌نا ده‌باته لای ئاشه‌وانێک. ئه‌ویش نانێکی ئاسایی بۆ دائه‌نێ، به‌زو گورد پێی ئه‌ڵێ، ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆم دابنێ، خۆرشت و بهرسمم پێویسته،کانێ ده‌چێت ئهوپێداویستییهی بۆ په‌یداکات. ده‌چێته باژگه (شوێنی عیبادهت که گیای بهرسم له‌کاتی پارانه‌وه‌دا له‌وێدا وهکاردێنن) کاتێ له خوسره‌و ئاشه‌وان ده‌پرسن که (بهرسم)ت بۆکێ گه‌ره‌که ئه‌ویش ده‌ڵێ: شێرهپێاوێک له ئاشه‌که‌دا دانیشتوه و کاتێ سفره‌ی هه‌ژارانه‌م بۆ داخت گوتی ئه‌و خواردنه پشکه‌ش به خۆت و داوای به‌رسمی بۆباژگه لێ کردم. گهربێن به چاوی خۆتان بیبینن سه‌رتان ئهسورمێ. له‌وباس و گیراندوهیهدا بۆیان ئهسهڵمێ که ئه‌وکه‌سه یهزگورده پاشان یهزگورد ده‌به‌نه لای ماهوی سوری، ئهوناپاکهش ده‌ستور ئه‌دات کهمیوانهکهی بکوژن، پاشان به‌زه‌بری خنجریک ئه‌و شاپا خواپه‌رسته ده‌کوژن و ناهێڵن دابی بهرسم و شوکرانه بژێری و پارانه‌وه، له باژگهوا که تایبه‌تی پیاوانی ئاینی و ده‌سه‌ڵاتداران بو، به‌جێ بێنێ.» لێره‌دا به‌کورتی به سه‌رهاتی یه‌زدگورد و خوسره‌و ئاشه‌وان روون کرایه‌وه هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ره‌وته خراب نیه که زانیاریه‌کی کورت له‌سه‌ر ماهوی سوری بخهنیه به‌ر چاو.
ماهوی سوری کێیه:؟ «ناوی حاکمی خوراسان بوکاتێ یهزگوردی سیهه‌م به‌ره‌و مرۆ روێشت بیژه‌ن له گه‌لیدا وهشهرهات. شاههڵات و روێشته ئاشیک، ئاشه‌وان ماهوی ئاگادارئه‌کات و پاشان یه‌زدگورد ده‌کوژن.»
به خویندنه‌وه‌ی کتێبه مێژوویه‌کانی سه‌رده‌می ساسانی، سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی یهزدگوردی سێهه‌م هه‌ر هه‌مویان یه‌ک جۆریان نوسیوه. هه‌ربۆیه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هێندێک تێبینی وورد بینی هه‌یه که لێره‌دا به کورتی ئاماژه‌یان پێده‌که‌ین. وه‌ک پێشنیان ده‌ڵێن: «درۆ هه‌واری کۆتایه» زۆریک له نه‌ته‌وه‌کان به نویسنی مێژوو به شێوه‌ی ئیدهئالیستانه هه‌وڵیان داوه به چه‌واشه کاری راستێهکان و دزینی زمان، فه‌رهه‌نگ، داب و نه‌ریت، مێژوو و ئاووخاک و هتد …ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست و ده‌وروبه‌ری خۆیان زه‌وت و داگیر بکه‌ن به‌پێی بهلگهو نه‌سه‌قی دروست کراو وه‌ک گوازتنه‌وه‌ی هه‌زاران وشه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان بۆ ناو فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، یان ده‌یان شانازی و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌کانی ژیرده‌ست بۆ ناو مێژوو و ئه‌ده‌بی خۆیان سنوریکی ده‌ستکرد بۆ خۆیان پیک دێین و له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێوه نه‌ته‌وه‌یی داجۆریک ره‌وایی و مهشروعێت به خۆیان ئه‌ده‌ن. یه‌کێ له‌و راستیه چهواشهکراوانه به سه‌رهاتی یهزدگوردی سێهه‌م دواین پاشای ساسانیه.
سانیهکان بنه ماڵه‌یه‌ک بوون که له ساڵی 244 هه‌تا ساڵی 562ی له ئیران و کوردستاندا ده‌سه‌لاتداریان کردوه پێته‌ختی ساسانیه‌کان به هۆی سیاسیه‌وه به زۆری له‌رۆژ ئاوای ئێران واته خاکی کوردستاندا بوه هه‌ر چه‌ن ئیران به شێوه فیدراتیو به‌رێوه چوه به‌ڵام کورده‌کان به هۆی شه‌ری بێ وێسمانی ساسانی و رۆمیه‌کان له بواره‌کانی وه‌ک سه‌ندنی باج و مالێات له خه‌لکی، کێشانه‌وه‌ی شهر و ئاژاوه بۆ وڵاتی کوردان و نه‌بونی ئاسایش و هێمنی، راکێشانی زۆره‌ملی خه‌لک بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی له پێناو ساسانیه‌کان (به تایبه‌ت له ناوچه باشورییه‌کانی کوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر بوه)، خۆخه‌ریک کردنی پاشاکان به رابواردن و حهرمسهراو هتد … وه هۆکاره‌کانی ناره‌زایه‌تی خه‌لکی کورد له ساسانیه‌کان بوه. هه‌ربۆیه ده‌کرێ بڵێین که هۆ کاری دارمانی ساسانیه‌کان و کوژرانی یهزگورد- کورده نارازیه‌کان بوه.
به کوژرانی یه‌زدگورد کوتایی به دواین پاشای ساسانی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ر له ئیسلام هات و مێژوویه‌کی نوێ له ئیران و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. زۆر نه‌هێنی و پرسیار هه‌یه که کوشتنی یه‌زدگورد له خوراساندا به درۆ ده‌خاته‌وه و برێ له مێژوو نوسانی فارس «ده‌ڵێن کاتی یه‌زدگورد له ئیستهخرهوه به‌ره‌و خوراسان هه‌ڵهات. چوار هه‌زار که‌س له نزیکانی خۆی وه‌ک ژن و منداڵه‌کان، به‌رده‌سته‌کان، وه‌زیره‌کان، پاسه‌وانه‌کان، خهزینهچی و هتد … کان له‌گه‌ڵدا بوه»، لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه که ئایا کاروانێکی چوار هه‌زار که‌سی چلۆن ده‌توانێ به ناوچه‌یه‌کدا تێپه‌رێ و خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌زانن کێه؟ یان چ هه‌ل و مهراجێک پیک هاتوه که پاشا له‌و کاروانه زۆره ته‌ریک بکه‌وێ و هه‌ڵبێ؟؟ دابی شاکان له رابردوو ئیستاشدا ئه‌وه بو که کاتێ رویان له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک کردووه به‌ر له هه‌موشتێ پێشره‌و و پهیکهکان هه‌واڵی رویشتنی پاشایان به خه‌ڵکی ناوچه و میره‌کان گه‌یاندوه و هه‌ر وه‌ها میری ناوچه خۆی بۆ پێشوازی له شاهه‌نشا (شای شاهان) ئاماده کردوه- به سه‌رهات و دواین کاته‌کانی ژیانی یه‌زدگورد پره له چه‌واشه‌کاری و قسه‌و بۆچوونی دژ به یه‌کی مێژوو نوسانی فارس. ئه‌گه‌ر بریار بێت که یه‌زدگورد له خوراساندا کۆژرابێ، خوراسان له کوێ و بنه‌ماڵه‌ی مامۆیی له کوێ؟؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆ چوونه‌ش راست بێ دیسانه‌وه به‌زه‌ره‌ری فارسه‌کانه، چونکا ئه‌و گفته دێته ئاراوه که حه‌تمه‌ن خوراسان له‌و سه‌رده‌مه‌دا کورد بوه و به‌ره‌به‌ره به فارس کراوه بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتر له مێژووی هۆزی مامۆیی، ههرئیستاش به ده‌یان ریش چه‌رموی ئه‌و هۆزه له ناوچه‌کانی سیامێوه، سه‌ید سادق، سلیمانی و مه‌ریوان ماوه‌که ده‌قی قسه‌کانی هه‌مویان سه‌باره‌ت به رابردوی هۆزه‌که‌یان وه‌کو یه‌ک وایه.مامۆیهکان پێیان وایه که بنه‌ماله و ده‌سه‌لاتگه‌لی وه‌ک ئه‌رده‌لانه‌کان،بابانه‌کان،روخزادیهکان و جافه‌کان (عادله خانمی جاف)وهچهزای ئه‌وانن .یه‌کێ له رێش چهرمووانی مامۆیی پێی وایه که یهزهنهجرت(یهزگورد)له ئاشیکدا له سیامیوه کوژراوه و ئیستاش شوینه‌واری ئه‌و ئاشه هه‌ر ماوه.
مامۆیهکان ههرئیستایش پێوه‌ندی و خزمایه‌تیان پێکه‌وه ماوه و له‌م دیوو ئه‌و دیوسهردانی یهکتریدهکهن. له‌رابردوودا ئه‌و هۆزه پاڵپشت و داژداری میرنشینه‌کانی بابان و ئه‌رده‌لان بووون. هه‌روه‌ها له‌گه‌ل شیخانی نه‌قشبه‌ند پێوه‌ندی گه‌رم و گوڕیان بوه. شاعێری نه‌ته‌وه‌یی ماموستا قانێع لهراڤهی هۆزه‌کانی کوردستاندا ناوی بنه‌ماڵه‌ی مامۆیی له دێڕه شیعریکدا به‌و جۆره هێناوه:
“یان جافه ره‌شکه و که‌ڵوێ و ئاکۆیی، بنچینه‌ی کوردان هۆزی مامۆیی”.
8 تاریخ ایران از دیروز تا امروز- نویسنده شهباز آزاد مهر، ناشر انتشارات باربد، تاریخ چاپ 1382، ڵفحه 180.
9 شاهنشایی ساسانیان- سیاست، فرهنگ و تمدن ایران عڵر ساسانی، مریم نژاد اکبری مهربانی.
10 ایران در زمان ساسانیان، آرتور کرینتسن، ترجمه.