له‌م بارودۆخی قه‌یرانی ئابووری كوردستاندا . رێكه‌وتنی گه‌شتێكی به خۆڕایی زۆر گرنگه .كۆنسڵخانه‌ی چین گه‌شتێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ رێكخستین له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌رجی خۆیان . ده‌سته‌كه‌مان له حه‌وت راگه‌یاندنكار پێك هاتبوو . هه‌ریكه‌ی له كه‌نالێك و له شارێك . سوپاسی ئه‌و هه‌ڤالانه‌ش ده‌كه‌م كه هۆكار و هاوكاری رێكخستنی ئه‌م گه‌شته‌م بوون ,جێگای سوپاس و رێزی تایبه‌تی منن .
چین و ماچین
كورد له كۆندا ناوی چینی بیستووه . ئه‌گه‌ر شتێك زۆر نایه‌ب بووبێ و له رێگایه‌كی دووره‌وه هاتبێ ,گوتویه‌تی له چین و ماچینه‌وه هاتووه , دوای بڕینی زیاتر له 7500 كیلۆمه‌تر به فڕۆكه گه‌یشتینه شاری» په‌یجین»پایته‌ختی چین . كورد به زۆری ده‌لێ «په‌كین» . چین خاوه‌نی مێژووێكی یه‌كجار دێرین و ده‌وڵه‌مه‌نده . شارستانیه‌تی چینی پێویستی به هێنانه‌وه‌ی به‌لگه نیه . چونكه زۆر كۆنه و پاشماوه‌ی شوینه‌واری شارستانیهتهكانیشی ماوه و له به‌رچاوه .نموونه‌ی هه‌ر به‌رچاویش دیواری مه‌زنی چینه . ئه‌و دیواره‌ی گوایه «نیل ئامسترۆنگ» كاتێ له ساڵی 1969 چووه سه‌ر مانگ یه‌ك له‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی بینیویه‌تی دیواری مه‌زنی چینه . به‌لام»تیتان» ئه‌و چینیه‌ی كه‌له ساڵی 2005 چووه سه‌ر مانگ ,ده‌لێ هیچ شتێكم له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بینیوه .له ئێستادا چین زۆر به خێ{ایی هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و پێشه‌وه .چاوی هه‌موو دونیا له‌سه‌ر چینه .چونكه گه‌شه‌ی ئابوری و داهێنانه ته‌كنه‌لۆژیه‌كه‌ی و سیاسه‌ته نه‌رمه‌كه‌ی له جیهان وایكردوه .هه‌موو وڵاتێك چاویان له‌سه‌ر چین بێت .
چین ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ره‌كه‌ی له 9,620,821 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه پێك هاتووه .چوراه‌م وڵاته له رووی رووبه‌ره‌وه ,به‌لام دووه‌مه له رووی رووبه‌ری ووشكانی . ژماره‌ی دانیشتوانی خۆی ده‌دات له 1,400,000 كه‌س .یه‌كه‌م وڵاته له رووی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه . خاوه‌ن سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی . له ئێستادا دووه‌م زلهێزی ئابوری جیهانه . به‌لام هێشتا هاولاتیهكانی هه‌ژارن له رووی به‌ركه‌وتنی داهاتی ساڵانه . ئه‌ویش به‌هۆی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه.درێژترین سنوری ووشكانی هه‌یه . هاوسنوری 19وڵاته . له‌گه‌ل زۆربه‌شیان ئارامی پاراستووه .شاره‌زا بوون له نههینیهكانی وڵاتی چین و ماچین به هه‌فته‌یه‌ك و مانگێك و كتێبێك و چه‌ند نووسین و كۆڕ و سیمینارێك ,ته‌واو نابێ . چونكه مێژوو و جوگرافیای چین وا ئاسان نیه تێیبگه‌ی ,له‌به‌ر گه‌وره‌ی و جهنجالیهكهی و كۆنیهكهی .
گه‌شته‌كه‌ی ئێمه چونكه ره‌سمی بوو . سه‌ردانی چه‌ند شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌كمان كرد.یه‌كه‌م سه‌ردانمان بۆ كۆمپانیای «فۆتن» بوو . ئه‌م كۆمپانیایه هاوبه‌شه له نێ,ان ئه‌مه‌ریكا و چین ,سه‌رمایه‌كه‌ی 5 ملیار دۆلاره . بۆ دروستكردنی ماكینهیه . له باشترین جۆره‌كانی ماكینه دروست ده‌كات . «جۆن كیری « وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و كارگه‌یه‌ی كردوه . جگه له سه‌رۆك و به‌رپرسانی چین خۆی . كۆمپانیایه‌كی یه‌كجار گه‌وره و پڕ داهاته .
له راگه‌یاندنی چین چ باسه
ئێواره‌ی رۆژی 28ی نۆڤه‌مبه‌ر میوانی كۆمه‌له‌ی رۆژنامه نووسانی چین بووین . له‌لایه‌ن (شو چۆچین)به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌له‌كه, چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی پێشوازی كراین . هه‌ر لای ئه‌وانیش میوانداری كراین بۆ خواردنی شێوان. زۆر له‌و خواردنانه‌ی كهدانرابوو . به‌لای ئێمه‌وه یه‌كه‌م جار بوو بیخۆین .ئه‌گه‌رچی ئه‌وان وه‌ك رێزگرتنێك گوتیان هه‌مووی حه‌لاله . گوتمان كێشه نیه .گرنگ خواردنه .دوای گفتوگۆی دوو لایه‌نه چه‌ند ئامارێكمان ده‌ست كه‌وت له میدیای چینی . له‌وانه كۆمه‌له‌ی رۆژنامه نووسانی چین یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه .1900 رۆژنامه و گۆڤاریان هه‌یه ,له‌نێوان رۆژانه و هه‌فتانه . له‌وێ زیاتر رۆژنامه‌كان لۆكالین .رۆژنامه‌ی گه‌وره‌ی ولات « جمینگ»ه واته رۆژنامه‌ی میلله‌ت , رۆژانه 3ملیۆن دانه‌ی لێ چاپ و بلاو ده‌كرێته‌وه .رۆژنامه‌ی حزبی شیوعی چینه . 3ملیۆن تۆڕی راگه‌یاندنی ئه‌نته‌رنێتیان هه‌یه . له جیاتی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌ر, ئه‌وان تۆڕی «وی بۆ» یان هه‌یه كه زیاتر له 200ملیۆن به‌كارهێنه‌ریان هه‌یه . هه‌روه‌ها وێپچاتهكهشی 700ملیۆن به‌كار هێنه‌ری هه‌یه .پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد ئایا زانیاریان له‌سه‌ر كورد هه‌یه . گوتیان به‌لێ كورد دابه‌شی سه‌ر چه‌ند ده‌وله‌تێك كراوه . ئه‌وان ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یان لێد گوتیان ژماره‌تان 130 ملیۆنه .گوتمان ئه‌وه‌نده نیه ده‌كرێ بلێین نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ین .به‌لام بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆین .
گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی «تیان مین» و كۆشكی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆر
رۆژی 29/10 سه‌ردانی گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی «تیان مین» مان كرد , ئه‌و گۆڕه‌پانه مێژوێكی دیاری هه‌یه له مێژووی چین . چونكه گۆڕه‌پانی نمایشه جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازیه‌كانی كۆن و نوێیه . كۆشكی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆر له‌وێیه . ته‌لاری گه‌وره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی گه‌لی چین و مه‌زارگای «ماوتسی تۆنگ»سه‌ركرده‌ی دیار و به‌ناوبانگ و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری چینی میللی و هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده و فه‌رمانده دیارانه‌ی كه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی چین تێكۆشاون له نێوان ساڵانی 1860_1949ی لێیه . رۆژانه ته‌رمی ماوتسی تۆنگ له‌گه‌ل گزنگی خۆر به‌رزده‌بێته‌وه تاكو خۆر لێیبدات . ئێواران له‌گه‌ل ئاوا بوونی خۆر نزم ده‌بێته‌وه . له پشتی ئارامگای ماوتسی تۆنگ ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی گه‌لی چینی لێیه . كه‌وا له ساڵی 1950 له‌گه‌ل مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كه‌ئه‌ویش به‌رامبه‌ریه‌تی ته‌نها به 9 مانگ دروستكراون . ئه‌نجومه‌نی گه‌ل 8500 ئه‌ندامی هه‌یه . نیوه‌ڕۆیان ده‌بێ هه‌ر هه‌مووی له 3 ده‌قیقه نان بخۆن .گۆڕه‌پانه‌كه یه‌ك ملیۆن كه‌سی چینی ده‌گرێ . به‌لام گه‌ر بێت و بیكه‌ی به مرۆڤی ئه‌ڵمانی نیو ملیۆن كه‌س ده‌گرێ . رۆژانه زیاتر له 40چل هه‌زار كه‌س له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی ئه‌م گۆڕه‌پانه ده‌كه‌ن . هه‌مووشی بێگومان به پاره‌یه .ئه‌وه‌ش داهاتێكه بۆ وڵات .له پاڵ گۆڕه‌پانی «تیان مین» كۆشكی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆ هه‌یه . كه به شاری قه‌ده‌غه‌كراو ناسراوه .ئه‌م كۆشكه له ساڵی 1420زاینی دروست كراوه . نهخشهسازیهكهی له لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌یه‌ك بووه به‌ناوی «یانگ شویلی» .ئه‌م كۆشكه له سێ به‌ش پێك هاتووه . به‌شی كاروباری سیاسی و ولات . به‌شی كاره گرنگه‌كانی ئیمپراتۆر . له‌گه‌ل شوێنی حه‌وانه‌وه و نیشته‌جێبوونی ئیمپراتۆر .ئه‌م كۆشكه له 9999ژوور پێك هاتووه . ته‌نها یه‌ك ژوور ماوه بۆ 10000هه‌زار . ئه‌و دانه‌یه‌ش ژماره‌ی خوداوههندی ئاسمانه . نه‌وه‌ك توڕه ببێت . هه‌روه‌ها ژماره 9 هه‌میشه لای چینیه كۆنه‌كان پیرۆز بووه . بۆیه پایه‌ی په‌یژه‌كان و زۆر پێكهاته‌ی تری كۆشه‌كه‌كه له ژماره 9 پێك دێت . ئه‌م كۆشكه چه‌ندین ده‌رگای هه‌یه هه‌ریه‌كه‌ی ناوێكی لێیه . ده‌رگای ئا و كانزا و دار . چونكه له فه‌لسه‌فه‌ی چینی سێ ره‌گه‌ز یاخود سێ مادده زۆر گرنگه و بنیادی شارستانیه‌تی له‌سه‌ر وه‌ستاوه ,ئه‌وانیش :كانزا و ئاو و داره .له‌هه‌موو سوچێك ره‌مزی ئه‌ژدیها هه‌یه . ئه‌م ئه‌ژدیهایه له ئه‌فسانه‌ی چینی زۆر ناوداربووه . وه‌ك ره‌مزی نه‌هێنی به رێوه‌بردن و جولاندنی ژیانه .له‌م كۆشكه‌دا 24 ئیمپراتۆر ده‌سه‌لاتی به‌ڕێوه‌بردوه . تاكو له ساڵی 1919 سیسته‌می كۆماری راگه‌ێنراوه . چیڕۆكه‌كانی ئه‌و كۆشكه و نه‌هێنی پێكهاته و ره‌مزه‌كانی وا به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت . چونكه هه‌موو سوچێكی چیڕۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
له په‌رستگای ئاسماندا
ئه‌م په‌رستگایه هه‌ر له ساڵی 1420زاینی دروستكراوه . ده‌كه‌وێته باكوری شاری قه‌ده‌غه‌كرا .به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی زۆر پێشكه‌وتوو و سه‌ر سوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی فراوان بنیادنراوه , شوێنی نزا‌و نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆر و پیاوه ئاینیه‌كان بووه .بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمان به‌رووبوومی زیاتر ببه‌خشێ و وڵات به‌دوور بخات له‌كاره‌سات و نه‌هامه‌تی سروشت, سه‌ره‌كه‌ی ره‌نگی شینه واته ئاسمان , دواتر سه‌وزه واته زه‌وی و خه‌رمان و داهاتی باش .له ناوه‌وه 28 ستونی هه‌یه هه‌ر یه‌كه‌ی ئاماژه بۆ شتێك .چوار ستوونی گه‌وره ئاماژه‌یه بۆ چوار وه‌رزه‌كه .12 ئاماژه‌یه بۆ مانگه‌كانی ساڵ .ئه‌وانی تریش بۆ هه‌ریه‌كه‌ی ئاماژه‌یه بۆ مه‌به‌ستێك به هه‌ر 28دانه‌یان میلله‌ت پێك ده‌هێنن و 12 هه‌زار ئه‌ژدیها ده‌هێنن بۆ زه‌وی تاكو زه‌وی ئاو بده‌ن .نه‌خشه‌سازی ئهندازهیهكهی ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتووه ,بۆته جێگای سه‌رنج و سه‌رسوڕمانی شاره‌زایانی ته‌لار سازی . «هنری كیسنجه‌ری « وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆك جیمی كارته‌ر (1973_1977).هه‌تاكو ئێستاش هه‌رچه‌ند جاری سه‌ردانی چین بكات ,سه‌ردانی ئه‌م په‌رستگایه ده‌كات ,چونكه خۆی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازیه . رۆژانه به هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی ئه‌م په‌رستگایه ده‌كات . یه‌كێكه له شوێنه‌واره به‌ناوبانگ و سه‌رنج راكێشهكانی په‌كینی پایته‌خت ,له ساڵی 1998 یونسكۆ خستویه‌تیه لیستی شوێنه‌واره مێژوویه ده‌گمه‌نه‌كان.
له نمایشێكی كاریگه‌ری كۆنفۆدا
پاشماوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بودی و تاوی و كۆنفۆشیوسی له‌سه‌ر كه‌لتوری چین زۆره . ئێواره‌كه‌ی چوونمان بۆ نمایشهكی كۆنگفۆ .زۆر سه‌رنج راكێش بوو . به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌موو ته‌كنیكه‌ی له‌سه‌ر شانۆكه ئه‌نجام ده‌درا ,بۆ دانه‌بڕانی چاو و سه‌رنجی ئاماده بووان .له ئاستێكی زۆر پێشكه‌وتوو . هه‌روه‌ها ئه‌و نمایشه جه‌سته‌یانه‌ی كه ده‌كرا . هه‌ندێكی بچوكی له كۆڕ و بازنه‌ی ته‌سه‌وفی ده‌روێش و سۆفیه‌كانی خۆمان ده‌بینرێ . پێده‌چی ئه‌وه‌ی لای خۆمان له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ . چونكه ته‌ریقه‌ت و عیرفانیه‌ت زۆری له هینده‌وه هاتووه بۆ ناوچه‌كانی ئێمه .
دیواری گه‌وره كه له‌سه‌ر مانگ ده‌بینرێ
ئه‌گه‌ر بچی بۆ چین سهرنهكهویه سه‌ر قوله و پێبلكهكانی دیواری مه‌زنی چین ,واته گه‌شته‌كه‌ت ناته‌واوه . چونكه دیواری «بادالینگ» خۆی شارستانیه‌تێكی مه‌زنه . یه‌كێكی له حه‌وت شته ده‌گمه‌ن و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی .700ساڵ به‌ر له زاین ده‌ست كراوه به دروستكردنی ئه‌م دیواره گه‌وره .»چین شیخوا» له بنه‌ماله‌ی چین ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌ی دامه‌زراند سه‌رجه‌م پاشا و ده‌سه‌لاتداره‌كانی كۆكرده‌وه ژێر ركێفی خۆی . هه‌ستا به دروستكردنی ئه‌م دیواره وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان. ئه‌م دیواره به زیاتر له 2000 ساڵ ئه‌وجا هه‌مووی ته‌واو بووه . درێژیه‌كه‌ی 8هه‌زار كیلۆمه‌تر بووه . ئێستا وه‌ك باسی لێوه ده‌كه‌ن زیاتر له 4هه‌زار كیلۆمه‌تر ماوه‌ته‌وه . به‌رزیه‌كه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێك جیاوازه .هه‌روه‌ها پانیه‌كه‌شی . به‌سه‌دان قه‌لا و قۆنگره و روانگه و شوینی سه‌ربازی لێدروستكراوه . پانیه‌كه‌ی هه‌موو ده‌م ده‌توانرێ له‌ریزی یه‌ك چه‌ند سوار ئه‌سپێك بڕوات . هه‌روه‌ها زیاتر له 8_10 سه‌ربازی چینی بڕوات . ئه‌م دیواره چینیه‌كان به دیواری مه‌رگیشی داده‌نێن . چونكه له كاتی دروستكردنی به هه‌زاران كه‌س گیانی له ده‌ست داوه و هه‌ر له‌وێ له ژێر پایه‌كانی نێژراون . ئه‌وكاتانه‌ی كه كاری تێداكراوه ,هه‌موو پیاوێكی گه‌نج كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 16 ساڵیدا بووبێ بردراوه بۆ كاركردن .ئه‌وانه‌ی كه‌م ئه‌ندام بوونه خاوه‌ن به‌خت بوونه نه‌براون بۆكار . ده‌یان چیڕۆكی ئه‌فسانه و سه‌رنج راكێش له‌سه‌ر ئه‌م دیواره ده‌بیستی .مێژووی چین به‌بێ ئه‌م دیواره ناته‌واوه . له مێژووی ئه‌م دیواره‌دا 63 بنه‌ماله حوكمی چینیان كردوه . هه‌موویان كاریان له دروسنكردیدا كردوه ته‌نها سێ بنه‌ماله نه‌بی ئه‌وانیش (تانگ و هان و یوان),هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه ئه‌مانه ئیمپراتۆریه‌تی زۆر به‌هێز و فراوان بوونه بۆیه پێویستیان به‌م شوره‌یه نه‌بووه بۆ پاراستنیان .ئامانجی سه‌ره‌كیش له دروستكردنی ئه‌م دیواره رێگری كردن بووه له هۆزه‌كانی مه‌نگۆلیا مهشوریا و تیبت و ته‌تار . دیواره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی زۆر كاریگه‌ر دروست كراوه . له به‌رد و خشتی سوره‌وه‌كرا(كه‌رپووچ) . ساڵی 1969 كاتێ «نێل ئامسترۆنگی» ئه‌مه‌ریكی پێی نایه سه‌رمانگ و هاته‌وه گوتی دووشتم بینی له‌سه‌ر زه‌وی . ئه‌وانیش به‌نداوی گه‌وره‌ی هۆڵه‌ندا و دیواری مه‌زنی چین . له‌ساڵی 2007 له راپرسیه‌كی جیهانیدا بۆ شوێنه سه‌رنج راكێشهكانی جیهان بینینی دیواری مه‌زنی چین یه‌كێك بووه له ئاواتی هه‌موو گه‌شتیارێك . بۆیه ئه‌م دیواره یه‌كێكه له شته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهان و رۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س وه‌كو گه‌شتیار له هه‌موو لایه‌كی جیهان ده‌ڕوات بۆ سه‌ردانی كردنی ئه‌م شوێنه‌واره گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ره .ئامانج له دروستكردنی ئه‌م دیواره به‌ر گرتن بووه له هێرشی دووژمن ,كه‌چی زۆربه‌ی جار دووژمن توانیویه‌تی ئه‌م شورا مه‌زن و قایمه ببڕێ , به هونه‌ری خۆ ده‌ربازكردن . له قوله و به‌رزایه‌كان چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌بووه بۆ هاتنی دووژمن .تاكو هه‌موو سه‌ربازانی سه‌ر دیواره‌كه ئاگادار ببنه‌وه . نموونه ئه‌گه‌ر یه‌ك ئاگری دوكهلدار ههڵكرابێ ئه‌وه 100 سه‌ربازی دووژمن نزیك كه‌وتۆته‌وه . ئه‌گه‌ر دووبێ واته 500سه‌رباز . ئه‌گه‌ر سێ ئاگر بووبێ واته 1000هه‌زار سه‌رباز . ئه‌گه‌ر چواربێ واته 5000هه‌زار . به‌م شێوه‌یه ته‌واوی قه‌لا و قۆنگرهكان ئاگاداربوونه‌ته‌وه . رۆژێك ئیمپرتۆر ده‌ڕواته ده‌ره‌وه یه‌كێ له دۆسته جوانه‌كانی بێ تاقه‌ت ده‌بێ و پێناكه‌نێ . كه‌چی ئه‌مه واده‌كات ئیمپراتۆر بێ تاقه‌ت ده‌كات . ئه‌ویش به سه‌ربازه‌كان ده‌لێ ئاگر بكه‌نه‌وه . تاكو سوپا و خه‌لك بكه‌ونه حاله‌تی ته‌نگه‌تاوی وابزانن دووژمن هات . خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئیمپراتۆر به ئاگری و یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م پێ ناكه‌نێ . له چواره‌م پێده‌كه‌نێ . سه‌ربازه‌كان هه‌مووی ده‌كه‌ونه دۆخی ئاماده باشی . به‌لام دوای پێیان ده‌گوترێ ئه‌وه ته‌نها وه‌ك گالتهكردنێك بووه بۆ خۆشكردنی دلی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئیمپراتۆر . سه‌ربازه‌كان وایان لێدێ ئه‌وه‌نده به ئاماژه‌كان ته‌نگاو نابن . تاكو رۆژێك دووژمن ده‌گاته سه‌ریان .له چیڕۆكێكی تردا هاتووه , رۆژێك كوڕێك له‌شه‌وی زاوایه‌تی ده‌به‌ن بۆ كاركردن . ده‌ستگیرانه‌كه‌ی زۆر جوان و قه‌شه‌نگ ده‌بێ . دوای ماوه‌یه‌ك به‌دوای مێرده‌كه‌ی داده‌ڕوات . كهدهچێ هه‌والی ئه‌وه‌ی پێده‌ده‌ن كه‌وا مێرده‌كه‌ی مرووه , ئه‌ویش سێ شه‌و رۆژ هه‌ر گریاوه ,له‌كاته‌دا شه‌وێك باوبارانێكی به‌هێر دێت و بیست كیلۆمه‌تر له دیواره‌كه ده‌روخێنێ و ته‌رمی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌و ژنه جوانه له‌وێ به‌ده‌رده‌كه‌وێ . هه‌واله‌كه ده‌گات به ئیمپراتۆر ,ئه‌ویش ئه‌م رووخانه به په‌رچه‌كردارێكی ئاسامانی ده‌زانێ وه‌ك سزادانێك . بۆیه ژنه‌كه بانگی لای خۆی ده‌كات و داوا ده‌كات بیكات به هاوسه‌ری خۆی . ژنه‌كه رازی ده‌بێ . به دوو مه‌رج یه‌كیان رێورهسمێكی شایسته بۆ میرده كۆچ كردوه‌كه‌ی رێكبخرێ , دووه‌م هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌بردرێن بۆكاركردن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا مۆله‌ت بدرێن بۆ سه‌ردانی خانه‌واده‌كانیان . ئیمپراتۆر رازی ده‌بێ . له‌كاتی ئه‌نجامدانی رێوره‌سم بۆ ته‌رمی مێردی ژنه جوانه‌كه له‌سه‌ر رۆخی ده‌ریا , ژنه‌كه یه‌كسه‌ر خۆی ده‌خاته ناو ئاو و ده‌خنكێ .پاشان ئیمپراتۆر په‌رستگایه‌ك به‌ناوی ئه‌و ژنه له نزیك شه‌نگه‌های دروست ده‌كات .
كۆشكی هاوینه
كۆشكی هاوینه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای باكوری شاری په‌كین .له ناوچه‌یه‌كی جوان و سه‌رنج راكێش هه‌ڵكه‌وتووه ,له‌سه‌ر رووبه‌ری 290 هێكتار زه‌وی بنیادنراوه .له‌ساڵی 1750 ئیمپراتۆری چین « چیان لۆنگ» كه‌سه‌ر به بنه‌مالی چینگ بوو . ژمارههك ئه‌ندازیار و شاره‌زای بانگ كرد ,بۆ بنیادنانی ئه‌م كۆشكه رازاوه‌یه . له پالیا ده‌ریاچه‌یه‌كی ده‌ستكردی لێ دروستكراوه له‌گه‌ل چه‌ندین پرد و قۆنگره و شوێنی شایسته بۆ حه‌وانه‌وه . گلی هه‌ڵكه‌نراوی ده‌ریاچه‌كه‌ش كراوه به گردێكی گه‌وره و پاشان كراوه به دارستان .شوێنی كۆشكه‌كه هه‌وایه‌كی سازگار و دڵرفێنی هه‌یه .له ساڵی 1998 وه ئه‌م كۆشكه خراوه‌ته لیستی یونسكۆ . ئێستا شوێنێكی قه‌ره‌بالغی گه‌شتیاریه.
كه‌نالێكی میدیای چینی به زمانی كوردی
دوای نیوه‌رۆی رۆژی 31/10 له دیدارێكمان له‌گه‌ل خاتوو (چی یانچوم) به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی كۆماری چینی میللی كۆبووینه‌وه . له‌م دیاره‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی هاوبه‌شی میدیا و پێویستی هاوكاری كردنی یه‌كتر كرا . به‌تایبه‌ت كهناوچهكهی ئێمه ئێستا زۆر گه‌رمه له رووداوه‌كان . بۆیه راگه‌یاندنكارانی كورد پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد ده‌كرێ كۆماری چینی میللیش وه‌كو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و روسیای فیدڕالی كه‌نالێكی رادیۆی بكاته‌وه به‌زمانی كوردی .بۆ گه‌یاندنی زیاتری بیر و بۆچوون و ئاشنا بوون به كه‌لتوری یه‌كتر .
بازاڕكردن له چین
هه‌رێمی كوردستان پڕه له شمه‌ك و كالای چینی . زۆرجاریش ماركه‌كه‌ی به‌خراپ وه‌سف ده‌كرێ . دیاره كه ده‌چیه ئه‌وێ شتێ:ی تره . چونكه له‌وێ ئه‌وه‌نده شتی خراپ نابینی . ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بازرگانه كورده‌كان هه‌میشه به‌دوای شتی كوالیتی خراپ و هه‌رزانن . بۆیه له‌وێ شتی كوالیتی زۆر زۆر به‌رز هه‌یه ,زۆربه‌ی بازاڕه گه‌وره‌كانی جیهان چین پڕیان ده‌كاته‌وه .به شمه‌ك و كالای خۆی له هه‌موو شتێك .له چین دوو جۆر بازاڕ هه‌یه . مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان نرخ تێیدا جێگیر و هه‌تا راده‌یه‌ك زۆر گرانه . به‌لام هه‌مان شت و مه‌ك له بازاڕه گشتیه‌كان یاخود بازاڕه مللیه‌كان زۆر هه‌رزانه . به‌لام پێویستی به هێنان و بردنه . نرخی یه‌كه‌مجار زۆر به‌رزه . به‌لام ده‌بێ كریار خۆی بگرێ و نرخی كه‌م لێبدات .تاكو ده‌یكڕێ نابێ بۆ فرۆشیار سه‌ربكه‌وێ . هه‌مووی یه‌ك و ئامێری ژماردنی له ده‌سته (حاسیبه), ئه‌گه‌ر نرخی یه‌كه‌مت لێدا و ئه‌و هی تری لێدا ئه‌وه تۆ سووربه له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی خۆت دیته خوارێ تاكو ده‌گات به نرخه‌كه‌ی تۆ . ئه‌گه‌ر یه‌كسه‌ر گوتی فینش و رووی خۆی وه‌رگێڕا, ئه‌وه هیچ قازانجێك ناكات و هیچی تر خۆی ماندوو ناكات له‌گه‌لت , . بۆیه ده‌بێ له بازاڕی چینی زۆر به حه‌وسه‌له و خۆڕاگربیت . له هه‌ر بازاڕێكه‌وه ده‌چیه ئه‌ویتر زۆر ئاسایه شتی هه‌رزانترت ده‌ست بكه‌وێ . گرنگ ئه‌و نایه‌وێ تۆ له ده‌ست بدات .
ژن رۆلی له بازاڕ و ئابووریی چیندا
له‌سه‌رده‌می دروست بوونی كۆماری چینی میللی 1949_1976 واته له زه‌مه‌نی ده‌سه‌لاتی ماوتسیتۆنگ .سیسته‌می ئابوری ته‌واو سیسته‌مێكی سۆسیالیستی و یه‌كسان بووه . به‌لام زۆری ژماره‌ی دانیشتوانی چین وایكردوه .داهات به‌شی هه‌موو خه‌لك نه‌كات . له‌هه‌مان كات ئه‌و گوڕ و تین و ته‌وژمه‌ش نه‌بووه بۆ كاركردن . چونكه دادپه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت یه‌ك ئاراسته بووه .به‌لام دوای مردنی ماوتسیتۆنگ و هاتنی «دینگ سیاوینگ» بۆ سهرۆكایهتیدهوڵهت و حزبی شیوعی , له‌ساڵی 1978 چین به ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا كرایه‌وه . به‌تایبه‌ت رۆژ ئاوا بۆیه .سیسته‌می ئابوری یه‌كسان و سۆسیالیستی گۆڕدرا بۆ سیسته‌می ئابووری بازاڕ . ئه‌م كردنه‌وه‌یه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به وڵاتی چینه‌وه نا بۆ پێشه‌وه .ئه‌وه وایكرد دونیا به‌ره‌و بازاڕی چین بڕوات .هه‌م بازاڕێكی گه‌وره‌یه هه‌م ده‌ستی كار زۆر تێیدا هه‌رزانه .له ئێستادا چین دووه‌م گه‌وره ئابووری جیهانه . كۆبه‌رهه‌می گشتی نزیك به (4.91) ترلیۆن دۆلاره . وڵاتی یه‌كه‌مه له یه‌ده‌گی دراوی قوڕس .بۆیه ئه‌م كرانه‌وه‌یه وایكرد له چین هه‌موو تاكێك هه‌ول بدات كار بكات .تاكو داهاتی خۆی زیاد بكات . ئه‌مه‌ش وایكردووه ژن ده‌ورێكی كاریگه‌ری له بازاڕی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌بێ . بۆیه كاتێ ده‌چیه بازاڕه‌كانی ئه‌م وڵاته له په‌كین و شه‌نگهای .وه‌ك پرسیارمان كرد له زۆرینه‌ی شاره‌كانی وڵات هه‌ر وایه . ده‌توانین بلێن له 90% ژن به‌ریوه‌ی ده‌بات . جا كه‌رتی خزمه‌تگوزاری زۆرینه‌ی وایه . واته ژن رۆلێكی یه‌كجار دیاری هه‌یه له بازاڕ و ئابوری چیندا .
چین وڵاتی تاقانه‌كان
به‌هۆی رێكخستنی سیسته‌می خێزان له‌ساڵی 1976وه كه‌وا هیچ خانه‌واده‌یه‌ك بۆی نیه له یه‌ك منداڵ زیاتری ببێت . ئه‌وه وایكردوه زۆرینه‌ی چینیه‌كانی ئێستا جگه له پیره‌كان تاقانه بن . لای خۆمان تاقانه زۆر به‌رێز و خۆشه‌ویسته لای خزم و كه‌س و كار . به‌لام له‌وێ ده‌كرێ بلێن نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س تاقانه‌یه . كه‌س نهخوشكی هه‌یه نه برا نه پور نه‌مام نهخال .خۆی و خۆیه‌تی ته‌نها دایك و باوك و داپیر و باپیی ئه‌گه‌ر هه‌بێ . به‌لام ئه‌م ساڵ بڕیاردراوه .هه‌موو خێزانێك بۆی هه‌یه دوو مندالی هه‌بێ . هۆكاره‌كه‌ش زۆربوونی ژماره‌ی پیره‌كانه .له‌هه‌مانكاتدا سه‌ره‌ڕای ئه‌م قه‌ده‌غه كردنه‌ش زۆر خانه‌واده هه‌بووه مندالی زیاتری بووه . به‌لام بهفێلێك به خشیویهتهوه بۆ خانه‌واده‌یه‌كی تر . هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه ژماره‌ی پیاو زۆر زیاتر بێت له ژماره‌ی ژن. به‌پێی هه‌ندی ئامار نزیكه‌ی 50 ملیۆن پیاو زیاتره له ژماره‌ی ژن . له ئێستادا زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كان به‌ره و شاره گه‌وره‌كان كچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری باشتریان ده‌ست بكه‌وێ و پاره‌ی باشتریان هه‌بێ .بۆیه لادێكان و ناوچه دووره ده‌سته‌كان زیاتر بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان ماوه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش وای كردوه حكومه‌ت بیر له زیادكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له چین كوڕێك خانوو و ئۆتۆمۆبیلی هه‌بوو هه‌رچه‌ند ناشیرنیش بیت ژنی ده‌ست ده‌كه‌وێ . ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌بوو زه‌حمه‌ت ژنی ده‌ست بكه‌وێ . ئه‌گه‌ر زۆر قۆز و جوانیش بێت. خانوو ئۆتۆمۆبێلیش ماندوو بوونی زۆری ده‌وێ تاكو ده‌ست ده‌كه‌وێ . له شارێكی وه‌كو په‌كین یان شه‌نگهای شوقه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی له‌وانه‌یه نرخه‌كه‌ی بڕوات بۆ یه‌ك ملیۆن دۆلار.
خاوه‌ن به‌خته‌كان ده‌بن به سه‌رباز
چین خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سوپایه له جیهاندا , له‌زۆری ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی . به‌نزیكه‌ی 4ملیۆن سه‌رباز هه‌ژمار ده‌كرێ .له1ی ئابی ساڵی 1927 دامه‌زراوه به‌ناوی سوپای رزگاری میللی چین . تاكو ساڵی 1946 پێیان ووتووه سوپای سور.خزمه‌تی سه‌ربازی گشتیه . به‌لام ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌له ته‌مه‌نی 18 ساڵی ده‌بێت به‌سه‌رباز . نابێ هیچ تاونێكی كردبێ . یان له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ناشایسته سزا درابێ . هه‌روه‌ها ده‌بێ خاوه‌ن بلایهكی رێك و جوان بێت . نابێ هیچ شوێنێكی جه‌سته‌ی برینداربێت یان كه‌م ئه‌ندام بێت . هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك شوێنێكی جه‌سته‌ی ده‌ستكاری كردبێ به تاتۆ یان كوتان ئه‌وه وه‌رناگیرێت . سه‌رباز له وڵاتی چین خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رێز و به‌نرخه . هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌بنه سه‌رباز ئه‌وه به‌خت یاوه‌ریانه چونكه مووچه‌ی باشیان هه‌یه . هه‌روه‌ها وه‌كو بڕوانامهیهكیشه له رێز و خۆشه‌ویستی له‌ناو كۆمه‌ڵگای چینی . چونكه پارێزگاری له وڵات ده‌كات و كه‌سێكی ته‌ندروست و راستگۆیه بۆیه بۆته سه‌رباز .ئه‌وانه‌ی كه‌وا ده‌كرێ له دۆخێك‌دا بخرینه خزمه‌تی سه‌ربازیه‌وه له‌م وڵاته زیاتر له 600ملیۆن كه‌س ده‌بن .
حزبی شیووعی چین
حزبی شیووعی چین له ساڵی 1921 له شاری شه‌نگهای دامه‌زراوه . ماوتسیتۆنگ (1893_1976)رابه‌رایه‌تی شۆڕی سوری كردوه .به‌پشتیوانی كرێكار و جووتیاران . له‌ساڵی 1949 كۆماری چینی میللی دامه‌زراندوه . ولاتی یه‌كخستووه . له‌وكاته‌وه حزبی شیووعی وه‌كو تاكه حزبی وڵات فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات . له كۆی گشتی دانیشتوانی چین .حزبی شیووعی نزیكه‌ی 90 ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه . ئه‌ندام بوون له حزبی شیووعی ئازاددانهیه له وڵات . ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ئه‌ندام ده‌بێ به نووسراوێك داوا له رێكخراوێكی حزبی بكات .دوو ئه‌ندام پشتیوانی بكه‌ن . بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ژێر ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه و خولی هۆشیاری ده‌بێت . هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب هه‌یه ده‌بێ سه‌ركه‌وتوانه پابه‌ندبێت پێوه‌ی ,هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كان ئه‌نجام بدات . له كۆی هه‌موو چین 400كه‌س وه‌كو كادیری بالای حزب هه‌یه .بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بانگ ده‌كرێن و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سكرتێر هه‌ڵده‌بژێرن . مه‌كته‌بی سیاسی له 22كه‌س پێك هاتووه . له‌و 22كه‌سه 9 ئه‌ندامیان لیژنه‌ی كارگێڕین .ئالای وڵات هه‌مان ئه‌و ئالایه‌ی حزبی شیووعیه كه له شۆڕش هه‌ڵكراوه . ئالاكه سووره و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره له ناوه‌ڕاسته به ره‌نگی زه‌رد .چوار ئه‌ستێره‌ش له ده‌وریه‌تی . ئه‌ستێره گه‌وره‌كه مانای شۆڕش و وڵات ده‌گه‌ینێ .چوار ئه‌ستێره‌كه‌ی تریش هه‌ریه‌كه‌ی ئاماژه‌یه بۆ چینێك . كرێكاران و جووتیاران و قوتابیان و سوپا .ئالای چین زۆر به كه‌می له‌سه‌ر باله خانه‌كان ده‌بینرێ . هه‌روه‌ها باره‌گا حزبیه‌كانیش رێكخراون .هه‌ر شاره و باره‌گایه‌كی خۆی هه‌یه .
ئاین و نه‌ته‌وه له چین
وڵاتی چین وه‌كو وڵاتانی لای خۆمان به‌فه‌رمی هیچ ئاینێك به ئاینی ده‌وڵه‌ت ناناسێ . به‌لكو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیای سۆسیالیستی و عه‌ڵمانی بنیادنراوه . زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی چین باوه‌ڕداری هیچ ئاینێك نین . ئه‌گه‌رچی بڕواداری ئاینه‌كانیش هه‌ن . به‌لام پاشماوه‌ی فه‌له‌سفه‌ی كۆنفۆشیۆسی و تاوی و بودی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای چینی هه‌یه . به‌تایبه‌ت بودی كه ئێستا وه‌ك ئاین سه‌یرده‌كرێ . له هه‌مان كات مه‌سیحی و ئیسلام و هیندۆسیش هه‌یه . ئۆگۆرهكان كهنهتهوهیهكن رێنووسیان عه‌ره‌بیه زۆرینه‌یان ئیسلامن . به‌م رێنووسه له‌سه‌ر پاره‌ی چینی نووسراوه . هه‌موو ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وانه‌ی كه‌هه‌ن ناسنامه و كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌یان پارێزراوه .به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان .
له پێده‌شته‌كانی به‌یجین و ناینجینهوه بۆ شه‌نگه‌های
رۆژی 1/11 به شهمهندهفێری خێرا به پێده‌شته‌كانی به‌یجین و ناینجین شۆڕبووینه‌وه خوارێ .1200 كیلۆمه‌تری له ماوه‌ی 4 سه‌عات بڕی .ئه‌م پێده‌شتانه‌ی له مێژوودا شارستانیه‌تی چینی له‌سه‌ر بنیادنراوه . هه‌میشه جێگای چاوتێبڕینی ئه‌و داگیركه‌رانه بووه كه هاتوون چین داگیر بكه‌ن . دوای نیوه‌ڕۆكه‌ی گه‌یشتینه شاری گه‌وره‌ی شه‌نگه‌های .ئه‌و شاره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 20 ملیۆن كه‌سه . بچوككراوهیهكی جیهانه . چونكه گه‌ڕه‌كی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی جیهانی تێدایه . ئینگلیز و ئه‌لمان و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مه‌ریكی و هۆله‌ندی و هیندی و ئیسلامی . له‌سه‌رده‌می شۆڕی ماودا بیانیه‌كان ته‌نها له شه‌نگه‌های ده‌رنه‌كران . شارێكه بالهخانهكانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌گه‌ل یه‌كتر به‌ره‌و قولای ئاسمان . له‌سه‌ر بانی هیچ یه‌كێ له تاوهركان زه‌حمه‌ته ئه‌و دیوی شارت لێوهدهربكهوێ .چونكه یه‌ك له‌یه‌ك به‌رزترن .كێبڕكێی ئابوری و دارایی گه‌وره‌ی جیهان له‌م شاره‌دایه .جوانیه‌كانی له بینینی چاو به‌ده‌ره . گه‌شتی ناو ده‌ریا و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تاوه‌ری هه‌ره به‌رز و بلندی شه‌نگهای تام و چێژی خۆی هه‌یه .له یدارمان له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی هه‌والی به‌یانیانی شه‌نگه‌های تام و چێژهكی تایبه‌تی هه‌بوو. چونكه ئه‌وان زۆر به‌تاسه‌وه پرسیاری ره‌وشی كوردستانیان ده‌كرد . هه‌ندێ زانیاریشیان هه‌بوو له‌سه‌ر كوردستان ,بینینی شه‌نگهای له چه‌ند رۆژێك ته‌واو نابێ . به‌لكو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زیاتر له چه‌ند مانگی ده‌وێ .
شهمهندهفێری چین به‌خێرایی ده‌ڕوات و ناوه‌ستێ .
ئه‌وه‌ی بینمان و بیستمان و بۆیان باس كردین .شهمهندهفێری پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی چین كه له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ڕێیان خستووه ,زۆر به‌خێرایی پێشده‌كه‌وێ له هه‌موو بوارێكدا . چین ئێستا وڵاتی داهێنانه مه‌زنه‌كانه . له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و گه‌شه‌ی ئابووری و ئهڵكترۆنیات . له مڵملانێی پێشبڕكێ بۆ زیاتر گه‌یشتن به بۆشایی ئاسمان ,چین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه .له هه‌ژموونی گه‌یشتن به جیهان زۆر چۆته پێش ئێستا له كیشوه‌ری ئه‌فریقا كه‌م وڵاتی زڵهێز ده‌توانێ به‌ر به گه‌شه چین بگرێ . بۆیه چینیه‌كان چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ ساڵی 2050 ببن به‌یه‌كه‌م وڵاتی زلهێز و بێ ركابه‌ری جیهان .خۆیان ببن به كێخوای جیهان .
PUKmedia – كوردستانی نوێ