Home / مێژووى جیهان / راستیه‌كی ته‌واوه‌تی له‌ ژیانی سه‌دام تكریتی

راستیه‌كی ته‌واوه‌تی له‌ ژیانی سه‌دام تكریتی

Sadam-Adnan-570x370

راستیه‌كی ته‌واوه‌تی له‌ ژیانی سه‌دام تكریتی.

وه‌رگێران: حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
ره‌غدی كچی سه‌دام له‌ كه‌ناله‌ ته‌له‌فزیونیه‌كاندا وێنه‌ی باوكی به‌ جوانی ده‌خاته‌ پێش چاوو عێراقیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ غه‌درو ناپاكی.. بۆیه‌ عه‌قیدی خانه‌نشین “ریاز ئال شلیبه‌” به‌ نامه‌یه‌ك وه‌لامی ره‌غد ده‌داته‌وه‌ و چه‌ندین راستی ده‌رباره‌ی مێژووی كوڕی “سه‌بحه‌= سه‌دام” ده‌خاته‌ روو.
عه‌قیدی ناوبراو كه‌ ئێستا له‌ ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه‌، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ره‌غدی كچی سه‌دام كردوه‌ به‌ ناونیشان (….)، ره‌غدی كچی سه‌رۆك، به‌م شێوه‌یه‌ باوكه‌ به‌ ره‌حمه‌كه‌ت گه‌وره‌ بوو.
ریاز ئال شلیبه‌
ئه‌مه‌ چۆنیه‌تی گه‌وره‌بوونی باوكه‌ به‌ ره‌حم و باشه‌كه‌ته‌ و به‌شێكه‌ له‌ هه‌ست كردن به‌ گرێی ده‌رونی و به‌ شه‌رمه‌زاری و خۆ به‌كه‌م زانین له‌ ساڵانی یه‌كه‌می ژیانیدا، ئه‌م به‌شه‌ له‌ ژیانی تا ده‌گاته‌ كاتی ئێستا و به‌ تێپه‌رینی چه‌ندین قۆناغ و هه‌رچی تێدایه‌ له‌ یاده‌وه‌ری، كه‌چی هێشتا باوكت نه‌ناسیوه‌ تاكو ئه‌م چه‌ند دێره‌ش ده‌بینی، ئه‌مه‌ش وای لێت كردوه‌ خۆت به‌ بنه‌ماله‌و سولاله‌ی پێغه‌مبه‌ران و پاشایان بزانی و ئه‌وه‌ی دیڵێیت نایڵێیته‌وه‌ ده‌رباره‌ی عێراقیه‌كان به‌وه‌ی غه‌دارو ناپاكن، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی ده‌رباره‌ی سه‌ربازێكی عێراقی كه‌ له‌ شه‌ڕ رای كردوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ت بیر چوه‌ باوكت و براكانت یه‌كه‌م كه‌س بوون كۆشكیان به‌جێهێشت و پاشان له‌ به‌غداش هه‌ڵاتن، ئه‌گه‌ر شوێنێكیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌غداش شك ببردایه‌ بێگومان بۆی ده‌چوون.
ئه‌گه‌ر ده‌تزانی چه‌ند سه‌رباز له‌ جه‌نگی قادسیه‌كه‌ی باوكت به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان به‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ گۆره‌پانی جه‌نگ له‌ سێداره‌ دراون به‌ تۆمه‌تی ناپاكیی گه‌وره‌.. ئه‌و كات ئه‌گه‌ر باوكت و براكانت و هۆزه‌كه‌شت یه‌ك زه‌ڕه‌ شه‌ره‌فی نیشتمانی یان عه‌ره‌بییان هه‌بوایه‌ به‌رگریان له‌ كۆشكی كۆماری ده‌كرد له‌ به‌غداد، نه‌وه‌ك خۆیان له‌ناو ماڵاندا بشارنه‌وه‌ و ببنه‌ كاڵایه‌ك بۆ فرۆشتن و نرخیان له‌سه‌ر دابنرێت به‌ “30 ملیۆن دۆلار”.
با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ گه‌وه‌ربوونی باوكه‌ به‌ ره‌حمه‌كه‌ت، زۆربه‌ی عێراقیه‌كان و به‌تایبه‌تی سێگۆشه‌ی تكریت و ره‌مادی باش ده‌زانن‌ “حسین المجید” كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆزی ئه‌لبوناسر باوكی راسته‌قینه‌و شه‌رعی باوكت نییه‌، پاشان دوو كه‌س نادۆزیته‌وه‌ ‌ ئه‌م چیرۆكه‌ راسته‌قینه‌یه‌ نه‌زانێت، چیرۆكه‌كه‌ یه‌كێك له‌ هاورێكانم له‌ ساڵی 1978 بۆی گێرامه‌وه‌ كاتێك هه‌ردووكمان پێكه‌وه‌ كارمان ده‌كرد ئه‌ویش برام ” خزه‌یر مخلف جۆزه‌”یه‌ و خه‌ڵكی ره‌مادیه‌، باوكی بازرگانی ده‌كرد له‌ نێوان ره‌مادی و تكریت و كه‌سیش به‌م چیرۆكه‌ی نه‌زانیوه‌ و من یه‌كه‌م كه‌سم ئه‌م ناوه‌ ده‌هێنم چونكه‌ هێشتا مه‌ترسی دوای كه‌وتنی سه‌دام نه‌ره‌ویبوه‌وه‌.
یه‌كه‌م گرێی ده‌رونی له‌ كه‌سایه‌تی باوكتدا و زۆربه‌ی كات پێوه‌ی ناڵاندوه‌ ئه‌وه‌ بوو، دایكی باوكت وه‌كو به‌رده‌ست له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ بازرگانه‌كان و هاورێی باپیره‌ت “خیرالله تلفاح” كاری ده‌كرد. ئه‌وه‌ی روویدا له‌ نێوان بازرگانه‌كه‌و نه‌نكت روویدا، ئه‌ڵێن گوایه‌ بازرگانه‌كه‌ یه‌هودی بوه‌و پاشان هاوسه‌رگیرییان پێ كردوه‌ له‌گه‌ل ” حسین المجید” كه‌ پیاوێكی هه‌ژاری پشتگوێخراو بو گێژه‌لۆكه‌و فه‌قیر حاڵ بوه‌، كاتێ بینیان حسین المجید ‌ نایه‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات و پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌، له‌لایه‌ن برای “خیرالله تلفاح” ـه‌وه‌ كوژرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌یا چوونه‌ داپۆشن، له‌م فه‌زاحه‌ته‌شدا “سه‌دام حسین” له‌دایك بوو، دایكیشی شوی به‌ “ئیبراهیم الحسن” كرد ناسراو به‌ “زه‌كله‌بی”، و منداڵه‌ بێ باوكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن مێردی نوێوه‌ به‌خێو ده‌كراو به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر رقی لێ ده‌بوه‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ 12 ساڵ بیستی باوكی له‌لایه‌ن خاڵۆیه‌وه‌ كوژراوه‌، بۆیه‌ تۆڵه‌ی لێكردوه‌و هه‌ستا به‌ كوشتنی خالۆی، پاش ئه‌وه‌ “خیر الله تلفاح”هه‌ستی به‌ مه‌ترسی و چه‌قۆكێشی ئه‌م مناڵه‌ كرد و ناردی بۆ به‌غدا، له‌وی قۆناغێكی نوێ له‌ ژیانی ئه‌م مناڵه‌ هارووهاجه‌ ده‌ستی پێكرد، و له‌وێ وێنه‌یه‌ی روون و راستی باوكت ده‌زانرێ ده‌رباره‌ی گه‌وره‌بوونی له‌ به‌غدا به‌تایبه‌تی لای دانیشتوانی ناوچه‌ی تكریتیه‌كان له‌به‌ری “كه‌رخ” و له‌وێ كۆمه‌ڵێكی ناسی پیشه‌یان دزی و خاوه‌ن كاری خراپه‌ی له‌ پیشینه‌و رێگرو نێر باز بوون.. له‌ چایخانه‌یه‌كی بچوكی نزیك سینه‌ما “به‌غداد” به‌رانبه‌ر سه‌روپێخانه‌یه‌ك به‌ناوی “ئه‌بو تۆبان” یه‌كیان ده‌بینی و پاشان وه‌كو “سه‌كن =شاگردی سه‌یاره‌” له‌گه‌ڵ شۆفێرێك به‌ناوی “كه‌ریم له‌عابه‌” له‌ پاسیكدا كاری ده‌كرد له‌ هیڵی “عه‌لاوی- حله‌- ره‌حمانیه‌” و بۆ كازمیه‌، ئه‌م شۆفێره‌ له‌ به‌ناوبانگترین له‌ ریگا ده‌رچوه‌كان بوو له‌ به‌غدا. هه‌روه‌ها چیرۆكی باوكت وا له‌ گه‌راج و چایخانه‌كانی عه‌لاوی و حله‌یه‌ و له‌ چیرۆكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی شه‌قامی به‌غدادیین. له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر رووداوو به‌چاوبینراوی به‌ناوبانگ له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان و به‌تایبه‌تی له‌ كه‌رخ، دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ باش ئه‌و رووداوه‌یان له‌ بیره‌ كاتێ به‌ چه‌قۆ هێرش كرایه‌ سه‌ر هاوڵاتیه‌ك و پاره‌كانیان دزی كاتێك له‌ ده‌روازه‌ی سینه‌ما “ریجنت”ی نزیزك له‌ پردی ئه‌حرار له‌ناوچه‌ی سالحیه‌ له‌ به‌غداد ده‌رۆیشت به‌ رێگادا، پاره‌ و كاتژمێرو ئه‌لقه‌ی هاوسه‌رگیرییان لێ دزی. پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵ به‌ پۆلیس درا له‌ گۆرستانی “شیخ عمر” ده‌ستگیركران له‌كاتی خواردنه‌ی مه‌ی و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌و كاته‌دا دادوه‌ر له‌ 12/1/1953) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد ده‌رهه‌ق به‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ و ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر سه‌پا كه‌ ژماره‌یه‌ك دزیی تریان كردووه‌ له‌ ناوچه‌ی ره‌حمانیه‌ی نزیزك سینه‌ما “زبیده‌”. ئه‌و راپۆرته‌ كه‌ ئێستا كۆپیه‌كی لێ ماوه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن دادوه‌ری لیكۆلینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ (كاتێكی تر بلاوی ده‌كه‌مه‌وه‌)، ناوی تاوانباره‌كانی تێدایه‌ به‌ پێ زنجیره‌:
1. علی ماما (سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌که‌= عصابه‌).
2. خالد دۆنكی
3. حمودی الاقجم
4. تالب ابن ماهیه‌
5. قیس الجندی
6. باسم المعیدی
7. محمد شعیته‌ (یاریزانی تۆپی پێ)
8. سه‌دام حسین تكریتی (مندالترینیان) بوو.
دادگا فه‌رمانی جۆراوجۆری ده‌رهه‌ق ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چه‌قۆكیشه‌ ده‌ركرد، سه‌دام حسین له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زۆر نه‌بوو بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ند كرا، ئه‌و ماوه‌یه‌ هاتوچۆی پێكرا له‌ نێوان زیندنی ئه‌حداس و مه‌ركه‌زی پۆلیسی ره‌حمانیه‌ و مفه‌وه‌ز “ساڵح” به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وێ بوو، خۆشی شاهید عه‌یانه‌ ئه‌گه‌ر ویستت برۆ پرسیاری لێ بكه‌ و ئێستا ئه‌و پیاوه‌ ته‌مه‌نی زۆره‌ و له‌ به‌غدا داده‌نیشێ.
ئه‌م رووداوانه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سه‌دام حسین دروست كرد، چونكه‌ له‌كاتیكی زۆر منداڵیدا زیندانی كرا و سه‌رده‌می تازه‌پێگه‌یشتنی بوو، توشی چه‌نده‌ها كاره‌ساتی ئه‌خلاقی بوو (ده‌بێ ببوری به‌رێزم ئه‌مه‌ رووداوی راسته‌قینه‌یه‌و له‌كاتێكدا كرێكاره‌كانی به‌رده‌ستت ده‌یخوێننه‌وه‌). پاش ئه‌وه‌ی خاڵۆ “خیرالله تلفاح” ئه‌م روداوه‌ی زانی زۆر توره‌ بوو له‌ سه‌دام به‌تایبه‌تی پاش بلاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ و به‌تایبه‌تی تر له‌ناو تكریتیه‌كاندا و هۆزی ئه‌لبو ناسر بۆیه‌ نازناوی (دوحی) یان لێنا..! بۆیه‌ خالۆی ده‌ری كرد و ناردیه‌وه‌ بۆ تكریت، له‌وێ چوه‌وه‌ لای مێردی دایكی، پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌ویش ده‌ركراو گه‌رایه‌وه‌ به‌غدا بۆ جاری دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچیته‌وه‌ چایخانه‌ بچوكه‌كه‌ی كه‌ له‌ پێشدا كاری تێدا ده‌كرد، له‌و كاته‌دا یه‌كیك له‌ چه‌قۆكێشه‌كان ” تالب بن ماهیه‌” له‌ زیندان ئازاد كرا و چاوی به‌سدام كه‌وته‌وه‌، ئه‌مجاره‌یان سه‌دام به‌هێزتر بوو بۆیه‌ په‌یوه‌ندییان زیاتر به‌هێز كرد له‌ هونه‌ری تاوان و كوشتن و لاقه‌كردندا، له‌و كاته‌دا روداوێكی نائه‌خلاقی به‌ناوبانگ روویدا له‌سه‌ر شانۆی تیاترۆخانه‌ی فارابی، له‌و ئاهه‌نگه‌دا گۆرانی بێژی به‌ناوبانگ “لمیعه‌ توفیق” ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌رێوه‌ ده‌برد، له‌و كاته‌دا لاقه‌ی ئافره‌تێك به‌ناوی ” بدریه‌ محمد” له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كرا له‌سه‌ر شانۆكه‌، پاشان هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌سێك به‌ناوی “سه‌لمان تۆفیق” كه‌ برای گۆرانی بێژه‌كه‌ بوو، له‌سه‌ر كورسیه‌كیان به‌سته‌وه‌و چه‌كه‌كه‌یان لێ سه‌ند و هێڵی ته‌له‌فۆنیشیان بڕی.. یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوان توانی رابكات و هه‌واڵ به‌ پۆلیس بدات له‌ مه‌ركه‌زی به‌تاوین، دادوه‌ری لیكۆلینه‌وه‌ی به‌تاوین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی لای خواره‌وه‌:
1. تالب بن ماهیه‌
2. قیس الجندی
3. جبار الكوردی
4. سه‌دام تكریتی
5. محیی مرهون
6. باسم المعیدی
7. محمد فازل الخشالی (ناسراو به‌ ئه‌بو زه‌كیه‌).
لێره‌دا په‌ره‌سه‌ندن له‌ كاری ئه‌و مافیایانه‌ روو ده‌دات و ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ پارێزه‌ر “فه‌یسه‌ل حه‌بیب خیرزان” ه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، و دیاره‌ نهێنیه‌ك هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندی نێوان خیرزان و مافیاكان، و لێره‌وه‌ مافیاكان په‌ره‌یان سه‌ند و قه‌له‌مره‌ویان زیادی كرد و پاش ئه‌وه‌ بوونه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌ناوی “حنین” و ژماره‌یه‌ك له‌ تاوانبارو چه‌كۆكێش په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردن، له‌وانه‌:
1. نازم كزار لازم ” نازناوی ته‌وری رێكخراوه‌كه‌ی وه‌رگرت”.
2. ئه‌بو عه‌وره‌ “یه‌كێك له‌ تۆقێنه‌ره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ بوو.
3. جبار محمد الكوردی ” ناسراو به‌ جبار كوردی و براكانی ستارو فتاح كوردی).
4. سه‌عدون شاكر عه‌زاوی.
5. وەهاب كریم
6. رزاق لفته‌
7. فازل شكره‌
8. محمد فازل خشالی
9.محی مرهون، یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانی شانۆی تاوانه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵگری سه‌دامیه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان دایانهیناو ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان تێدا كوشت، ئه‌مه‌ش به‌ رووداوه‌كانی “ته‌به‌ر” ناسران، و پاریزه‌ر “فه‌یسه‌ل خیرزان” رۆڵێكی دیاری تێدا بینی.
10. علی ره‌زا باوه‌.
11. سه‌دام تكریتی
هه‌ر بۆ زانیاریت به‌ڕێزم ..

وەرگیراوە لە سایتی شارپرێس

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎كورتەیەك لە ژیانی بنەماڵەی شێخ سەعید پیران و زانیاری كەمبیستراو

‎ ‎كورتەیەك لە ژیانی بنەماڵەی شێخ سەعید پیران و زانیاری كەمبیستراو‎ئامادەكردنی/ئوسامە حەسیب ‎شێخ سەعیدی پیران …