خێزان
ئەمەوی خوارەوە چەند داهێنانێکی ناوازە کە هەزاران ساڵ لەمەوپێش فرعەونیەکان (میسریە کۆنەکان) بەرهەمیان هێناوە و بەشێکە لەو پێشکەوتنانەی لەو سەردەمانەدا بونیان هەیە ئەوان بەر لە ٥ بۆ ٢ هەزار ساڵ پێی گەیشتوون:
-کانزاکاریان کردووە و ئاسنیان دەرهێناوە، کە بۆ ئەو کاتە پێشکەوتنێکی گەورە بووە.

-میسریە کۆنەکان ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر فەڵچەی ددانیان داهێناوە بۆ پاککردنەوەی ددان.

-لە بواری پزیشکی زۆر پێشکەوتوو بوون و دەرمانی هاوشێوەی ئەنتی بایۆتیکیان بەکارهێناوە کە لە پاش سەدەکانی بیستەم لە لایەن پزیشکەکانەوە دۆزرایەوە.

-بۆیەکەمجار پۆلیسی ناوشارەکان لە لایەن ئەوانەوە داهێندراوە کە پۆلیسەکان سەگ و مەیمونیان پێبووە.

-بۆیەکەمجار ئەوان بیرەیان دروستکردووە.

-میسڕیە کۆنەکان کەرەستەی جۆراوجۆری نەشتەرگەریان داهێناوە کە هەندێکیان تا ئێستاش بەکار دێن.

-کلیلی دەرگایان هەبووە و ئەوان یەکەمجار دروستیان کردووە.

-٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر یاری هاوشێوەی بۆڵینگیان هەبووە کە بەبەرد ئەنجامیان داوە.

-لەڕێگەی هەنگوین و چارەسەری دیکەوە هەوکردنی چاوەکانیان چارەسەر کردووە.




 History Of Kurdistan مالپهرێكی  تایبهته به مێژووی كورد و جیهان
History Of Kurdistan مالپهرێكی  تایبهته به مێژووی كورد و جیهان
				