خالید عه‌بدولكه‌ریم/ توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
به‌هاییه‌كان ئاینێكى تایبه‌تمه‌ند و هه‌میش گشتگیره, له‌هه‌ناوى مه‌زهه‌بى شیعه‌ى ئیسلامه‌وه له‌دایك بوه به‌ڵام لێیههڵگهڕاوهتهوه و خۆى به كۆتا ئاینى ئاسمانى ده‌زانێت, بڕواى به یه‌كتاپه‌رستى هه‌یه و پێیوایه سه‌رچاوه‌ى هه‌مو ئاینه‌كان و ڕه‌گه‌زى مرۆڤایه‌تى یه‌كن و هه‌مو ئاینێكیش كه له‌ڕێگه‌ى پێغه‌مبه‌رانه‌وه دابه‌زیوه له‌هاتنى ئاین و پێغه‌مبه‌رێكى تر موژده‌ى داوه, له‌وانه یه‌هودى و مه‌سیحى و ئیسلام و به‌هاییش ئاینێكه به‌دواى ئه‌واندا هاتوه , بنهچهییان بۆ ئاینى بابى ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئاینى بابى له‌ئێراندا سه‌ریهه‌ڵداوه و له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌ید عه‌لى محه‌مه‌دى شیرازى دامه‌زراوه (1266- 1266 ), ئه‌و مه‌لایه له‌شیراز له‌دایك بوه, باوكى بازرگانێكى به‌ناوبانگ بوه به‌ڵام سه‌ید عه‌لى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى پێگهیشتینهوه خوى نه‌داوه‌ته كاره‌كه‌ى باوكى و چۆته لاى پێاوێكى ئاینى شیعه كه یه‌كێك بوه له پێرهوكارانى قوتابخانه‌ى شهیخیهى شێخ ئه‌حمه‌دى ئهحسایى, به‌ناوى سه‌ید كازمى ڕشتى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و خوێندویه‌تى و ئه‌ویش ڕۆلێكى گه‌وره‌ى هه‌بوه له‌سه‌ر هه‌ڵدانى ئاینى بابیى دا, هه‌ر دو ئه‌م مه‌لایه موژده‌ى ده‌ركه‌وتنى مه‌هدى مهوعودیان به‌خه‌ڵك و به‌شیعه داوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك ئاماده‌بێت بۆ گوێڕاڵى و پێره‌و لێكردنى.
ده‌سه‌ڵاتدارانى قاجارییهكانى ئێران هانى خه‌ڵكیان له‌مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كان داوه له‌دژى بابیهكان بوه‌ستنه‌وه و مه‌لا موسڵمانه شیعه‌كانیش ڕۆڵیان لههاندانى خه‌ڵك له‌دژیان بینیوه
كاتێك سه‌ید كازم مردوه پێرهوكارانى گه‌ڕاون ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و وه‌سفى كردوه كه مه‌هدى مه‌وعود بێت بۆ ئه‌وه‌ى بیدۆزنه‌وه و به‌یعه‌تى بده‌نێ, یه‌كێك له پیِرهوكارانى سه‌ید عه‌لى محه‌مه‌دى لهبۆشههر دۆزیوه‌ته‌وه و پاش گفتوگۆ و گه‌ڕان به‌دواى نیشانه‌كانى دا بۆى ده‌ركه‌وتوه هه‌مو ئه‌و وه‌سفانه‌ى بۆ مه‌هدى مهعود باسكراوه, له‌ودا هه‌یه و ئه‌وه , دواتریش سه‌ید عه‌لى شیرازى , باوه‌ڕى به‌وه هێناوه كه خۆى بابى ئیمامى زه‌مانه واتا خۆى مه‌هدى مهوعوده, ورده ورده ده‌ستى بهبڵاوكردنهوهى باوه‌ڕه‌كه‌ى خۆى كردوه سه‌ره‌تاش شێخ ئه‌حمه‌د ئهحساییى دامه‌زرێنه‌رى قوتابخانه‌ى شهیخیه كه گرنگى به چاودێریكردنى ده‌ركه‌وتنى مه‌هدى مه‌وعود داوه باوه‌ڕى پێهێناوه و به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ڤده كه‌سیى تر كه به حروفى حه‌ى ناسراون, یه‌كێكیان ئافره‌تێك بوه نازناوى قوڕه‌تولعه‌ین بوه بڕوایان پێهیناوه, له‌نێویشیاندا دوو برا به‌ناوه‌كانى حوسێن عه‌لى.
دواتر بهبههائوڵا ناسرا و میرزا یه‌حیا نورى به سوبحى ئه‌زه‌ل ناسراوه. دواى ئه‌وه‌ى بابیهكان چالاكیه‌كانیان له ئه‌سفه‌هانه‌وه بۆ ته‌برێز و ههندى شوێنى تر ده‌ستپێكردوه ,له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتى قاجارییهكانهوه ڕوبه‌ڕوى ڕاوه‌دونان و گرتن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و كوشتن و لهسێداردهدان بونه‌ته‌وه, چونكه قاجارییه‌كان ئه‌وانیان به‌مه‌ترسیه‌كى زۆر گه‌وره بۆ سه‌ر خۆیان زانیوه,
ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانى قاجارییهكانى ئێران هانى خه‌ڵكیان له‌مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كان داوه له‌دژى بابیهكان بوه‌ستنه‌وه و مه‌لا موسڵمانه شیعه‌كانیش ڕۆڵیان لههاندانى خه‌ڵك له‌دژیان بینیوه, تا ساڵى 1263 بابى زه‌مان بهندیكرا و بردیان بۆ ته‌ورێز و له‌كۆڕێكدا به‌ئاماده‌بونى چه‌ند مه‌لایه‌كى شیعه ویستیان په‌شیمانى بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌و سور بو و كۆڵى نه‌داوه و دواى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر گواستویانه‌ته‌وه بۆ زیندانى جههریق. له‌دواى مردنى محه‌مه‌د شاى قاجار,
ناسرهدینى كوڕى توندتربوه له‌گه‌ڵ بابیهكان و ساڵى 1266 كۆمه‌ڵى مه‌لاى شیعه فه‌تواى كوشتنى محه‌مه‌دى شیرازى( بابى زه‌مان ) ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا نادر شا فه‌رمانه‌كه جێ به‌جێ ده‌كات و گولله‌باران ده‌كرێت, بابیهكان بۆ تۆڵه كردنه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن بهچاكالاكى و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قاجارییه‌كان به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نابن و زۆربه‌یان به‌دڕندانه‌ترین شێوه ده‌كوژرێن, یه‌كێك له‌وانه‌ى له‌و شه‌ڕانه‌دا ده‌كوژرێت قوڕه‌تولعه‌ین یه‌كه‌مین ئافره‌تى دامه‌زرێنه‌رى ئاینه‌كه ده‌بێت.
له‌كاتى ده‌ستگیركردنى بابى زه‌ماندا به‌هائوڵا ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نگرانى ئاینه‌كه‌ى كۆده‌كاته‌وه و له بیابانى کەویرى ئێرانی‌دا و له‌ساڵى 1848 كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستن, كۆنگره‌كه خاڵێكى وه‌رچه‌رخان ده‌بێت له‌مێژووى بابیهكاندا و بڕیارى تێدا ده‌ده‌ن ئاینى بابى له ئیسلام جیابكه‌نه‌وه و خۆیان وه‌كو ئاینێكى سه‌ربه‌خۆ و دوا ئایین ده‌ناسێنن
پیش ئه‌وه‌ى بابى زه‌مانیش بكوژرێ , میرزا یه‌حیاى كوڕى عه‌باس ( سوبحلئهلهزهل) كه باوكبراى بههائوڵایه ده‌كاته جێنشینى خۆى, له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌تى ده‌سه‌ڵاتى قاجارییه‌كان له‌دژى بابیهكان و كوشتن و بڕینیان و ڕاوه‌دونانیان میرزا حوسێن عه‌لى ( به‌هائوڵا ) له‌تاران ده‌ستگیرده‌كرێت و سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كه‌شى ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت, دواى ماوه‌یه‌ك له‌ئازاد كردنى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى دا ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت, به‌دواى ئه‌ویش دا و به‌نهێنى میرزا یه‌حیاى براشى ده‌گاته شارى به‌غدا و له‌وێ یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌ستده‌كه‌ن به‌بانگه‌شه‌ى ئاینه‌كه‌یان, دواى ماوه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا كێشه و ناكۆكى سه‌رهه‌ڵده‌دات, به‌هائوڵا هه‌ولێكى زۆر ده‌دات گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات ناتوانێت و تاواى لێدێت ژیانى خۆیشى ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسى وبه ناچارى ساڵى 1855 به‌نهێنى و بێ ئاگادارى خێزانه‌كه‌ى به‌غدا به جێدههێلێى و به‌ره‌و سلێمانى به‌ڕێده‌كه‌وێت.
له ئیستادا بههایییهكان له‌جیهاندا ژماره‌یان ده‌كاته شه‌ش ملیۆن كه‌س و زۆرترینیان ده‌كه‌ونه وڵاتى هیند و ئه‌فریقیا و ئه‌مریكاى باشوره‌وه و زیاتر له دو سه‌د وڵاتیشدا بونیان هه‌یه
نه‌وشیروان مسته‌فا لهكتێـبهكهى دا ( به‌ده‌م ڕێگاوه گوڵ‌چنین , چه‌ند پرسێكى كۆمه‌ڵناسیى ) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هائوڵا دوو ساڵ له‌سلێمانیدا ژیانى به‌سه‌ر بردوه و به‌ناوى ده‌رۆیش محه‌مه‌ده‌وه خۆى ناساندوه و سه‌ردانى مزگه‌وتى خانه‌قاى مه‌ولانا خالیدى له‌سلێمانیدا كردوه. ئه‌و ماوه‌یه‌ى به‌هائوڵا له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌رى ژیاوه, جاروباریش چۆته ئه‌شكه‌وتێك لهسهرگهڵۆ و له‌وێ خۆى بۆ زوهد و موناجات و ڕۆچون به‌ناو ئاینه‌كه‌ى دا ته‌رخان كردوه, له‌گه‌ڵ شێخه‌كانى سهرگهڵۆش ناسیاوى و پێوه‌ندى دروست ده‌كات, له‌دواى دوو ساڵ مانه‌وه‌ى له‌سلێمانى ئاشكرا ده‌بێت و خێزانه‌كه‌ى له‌به‌غداوه دێن ده‌یبه‌نه‌وه و لهگهڕانهوهشى دا بۆ شارى به‌غدا ناكۆكیه‌كانى له‌گه‌ڵ میرزا یه‌حیاى براى دا چاره‌سه‌ر نابێت و ساڵى 1866 خۆى ئاینى به‌هایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ر خۆیشى به بابى زه‌مان ده‌ناسێنی
دواى ئه‌وه‌ى چالاكیه‌كانیان دوباره مه‌ترسى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى قاجارییهكانى ئێران دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت كاتێك ئێرانیه‌كان سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن و له‌وێوه تێكه‌ڵ به به‌هاییه‌كان ده‌بن, قاجاریه‌كان داوا له عوسمانیه‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌وكات عێراقیان له‌ژێر دهسهتتدا بوه , رێوشوێنیك له‌دژى به‌هائوڵا بگرنه به‌ر , دواتر له‌لایه‌ن سوڵتان عه‌بدولعه‌زیزى عوسمانیه‌وه ساڵى 1866 به‌هائوڵا بۆ شارى عهككاى فه‌له‌ستین و میرزا یه‌حیاى براشى بۆ قوبرس شار به‌ده‌ر ده‌كرێن و به‌هائوڵا له عهككاش ماوه‌یه‌ك زیندانى ده‌كرێت و ده‌خرێته ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆره‌وه, له‌و ماوه‌یه‌دا كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى ( كتێبى پیرۆز) كه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ بنه‌ماكانى ئاینى بههاییى ده‌نوسێت
میرزا حوسێن عه‌لى (به‌هائوڵا) له‌ساڵى 1892 له‌شارى عه‌ككا كۆچى دوایى ده‌كات. له‌دواى خۆیشى دو كوڕى به‌جێ ده‌مێنیت به‌ناوه‌كانى عه‌باس و محه‌مه‌د, عه‌باسى كوڕه گهورهكهشى به‌پێى وه‌سێته‌كه‌ى له كتێبه‌كه‌ى دا ( سه‌رده‌مى من ) ده‌كاته جێنشینى خۆى.به‌هاییه‌كان له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى كوڕه‌كاندا ناكۆكى ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه و به‌جیابونه‌وه‌ى ئاینه‌كه‌یان بۆ سه‌ر دو گروپ كۆتایى دێت ئه‌وانیش گروپى به‌هاییه عه‌باسیه‌كان و به‌هاییه یه‌كگرتوه‌كان
به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئیستادا بههایییهكان له‌جیهاندا ژماره‌یان ده‌كاته شه‌ش ملیۆن كه‌س و زۆرترینیان ده‌كه‌ونه وڵاتى هیند و ئه‌فریقیا و ئه‌مریكاى باشوره‌وه و زیاتر له دو سه‌د وڵاتیشدا بونیان هه‌یه و سه‌ره‌كیترین په‌رستگاى به‌هاییه‌كان به‌ناوى ( میشرق ئهلهزكار) كه له ساڵى 1908 ه‌وه دامه‌زراوه و ده‌كه‌وێته شارى عیشق ئاباد كه ئه‌وكات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركستانى ڕوسیادا بوه.
به‌هاییه‌كان باوه‌ڕیان به ئینتیما بۆ نیشتیمان نیه و به‌ڵكو جیهان نیشتیمانێك بۆ هه‌موان ده‌زانن
له‌گرنگترین بیروباوه‌ڕى به‌هاییه‌كان:
- باوه‌ڕهێنان به یه‌كتاپه‌رستى و تاك سه‌رچاوه بۆ بونى مرۆڤ و ئاینه‌كانى, هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌مو جۆره توندڕه‌وی و ده‌مارگیرییه‌ك له‌وانه ئاینى , نه‌ته‌وه‌یى وچینایهتى …تد
- یه‌كسانى له‌نێوان ژن و پیاودا و خوێندنى به‌زۆرى مناڵان و داهێنانى زمانێكى یه‌كگرتوو بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانى جیهان
- ملكه‌چى كردن بۆ حكومه‌ت له‌كاتى ئینكارى كردن له ئاینه‌كاندا نه‌بێت, ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌سیاسه‌ت و كاروبارى حزبایه‌تى
- به‌لاى بههاییهكانهوه نوێژكردن لهڕۆژانهدا سێ جۆره , هه‌ركه‌سێك ئازاده كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێریت, نویّژى به‌جه‌ماعه‌ت به‌دروست نازانرێت له‌سه‌ر مردو نه‌بێت, ڕۆژو گرتنیش ده‌كه‌وێته مانگى مایسى هه‌مو ساڵیكهوه, بۆهاوسه‌رگیری نێوان ژن و مێردیش دواى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوكیان پێویستى به‌ڕه‌زامه‌ندى كه‌سوكاریشیان هه‌یه, به‌هاییه‌كان هه‌مو جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كى كحولى به حه‌رام ده‌زانن, هه‌روه‌ها پێوه‌ندى سێكسى له‌ده‌ره‌وه‌ى هاوسه‌رگیریش به حه‌رام و یه‌كێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌لاى ئه‌و ئاینه ده‌زانرێت , یاسایى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى میرات و زۆربه‌ى ورده‌كاریه‌كانى تر‌ى ژیان و پێوه‌ندیه‌كانى ناویه‌وه هه‌یه
به‌هاییه‌كان چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌كیان لێده‌گیرێت له‌وانه
- كتیبى پیرۆزى به‌هائوڵا به سڕینهرهوهى هه‌مو ئاینه‌كانى پێش خۆى داده‌نرێت, بههاییهكانیش پێانوایه دابه‌زینى وه‌حى به‌رده‌وامه
- لهكتێى پیرۆزدا زیكرى خودا له شوێنه گشتیه‌كان ته‌نانه‌ت به‌ده‌نگى نزمیش قه‌ده‌غه كراوه, هه‌ر له‌و كتێبه‌دا هاتوه ” بۆ كه‌س نیه زمانى بجولێنێ و ناوى خوداى لێوه ده‌ربێ له‌به‌رده‌م خهڵكابێ یاخود به شه‌قام و شوێنیكى گشتیدا تێبهڕیت
- به‌هاییه‌كان بڕوایان به به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننم نیه, پێانوایه له‌دواى مردن جه‌سته سزا نادرێت به‌ڵكو سزا ته‌نها بۆ ڕۆح ده‌بێت.و بڕوایان به مه‌لائیكه و جنۆكه نیه و له‌باره‌ى مه‌سیحیشه‌وه پیانوایه له‌خاچ دراوه.
له‌باره‌ى ئینتیماى مرۆڤیشه‌وه به‌هاییه‌كان باوه‌ڕیان به ئینتیما بۆ نیشتیمان نیه و به‌ڵكو جیهان نیشتیمانێك بۆ هه‌موان ده‌زانن, ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نه‌یارانى به‌رده‌وام تۆمه‌تى دروستكراوى یه‌هود و لایه‌نگرى جوله‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه پێوه‌ندیان بهیههودییهوه هه‌بێت. به‌هاییه‌كان دواى شۆڕشى ئیسلامى ئێران سه‌رده‌مى نوێ به‌هاییه‌كان له ئێران‌دا لهڕابردویان باشتر نیه, هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى ئینقلابى ئیرَانیدا له‌ساڵى 1979 حوكمى له‌سێداره دان زیاتر به‌سه‌ر دوو سه‌د بههاییاندا سه‌پێنرا و زۆربه‌ى شوێنه پیرۆز و په‌رستگا و ده‌زگاكانیان ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا و ڕوخێنران و به‌شێكى زۆریان لێدهستگیركران و حوكمى قورسیى به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پا و تاوه‌كو ئیستا به‌هاییه‌كان له‌و وڵاته‌دا به‌ئاشكرا ناتوانن پیاده‌ى ئاینه‌كه‌یان بكه‌ن و ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه وه‌كو ئاین بههایبهكان بناسێت , ساڵانه‌ش له ڕاپۆرتى ڕێكخراوه جیهانیه‌كانى مافى مرۆڤدا باس له‌چه‌وسانه‌وه و بێ به‌شكردنى بههاییهكانى ئێران له‌زۆربه‌ى مافه‌كانى خوێندن و هه‌لى كار و زۆر مافى تریان ده‌كرێت