کورتەی وتووێژێک له‌گه‌ڵ تۆفیق وه‌هبی
ئەمیری حەسەن پور
وتووێژی ئەمیر حەسەن پوور، عەزیز ژیان لەگەڵ زانای گەورەی زمانی کوردی تۆفیق وەهبی لە لەندەن ، ٢٨ تەمووزی ١٩٧٦[١]
تۆفیق وه‌هبی: له مانگی حوزەیرانی ١٩٢٣دا ده‌ستم كرد به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری زمانی كوردی له‌سه‌ر [ بنچینەی] (ده‌ستووری زمانی فه‌ره‌نسی). فه‌ره‌نسیی پێ ئه‌ڵێن وا نییه، ئێوه؟ [٢] ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئێمه فه‌ره‌نسزی ئه‌ڵێین، كه [لە] لایه‌ن «لاریڤ ئێ فلوێری»یه‌وه نووسرابوو. كتێبه‌كه‌ی لای من بوو، كتێبێكی بچووك بوو، ١٠٧ لاپه‌ڕه بوو. كتێبێكی سه‌ره‌تایی بوو وه ناوی ساڵی سه‌ره‌تاییی گرامێر بوو وه له ١٩١٠دا له پاریس چاپ كرابوو. خۆم له پۆله‌كانی ئیعدادیی عه‌سكه‌ری و كۆلێجی جه‌نگی هه‌موو ساڵه‌كانی گرامێری « لاریڤ ئێ فلوێری»م خوێندبوو، چاكم ئه‌زانی، شاره‌زای بووم. ڕهوشتهكهی كه شاره‌زای بووم، كردم به ڕێبه‌ری خۆم.[٣] به پێی ئه‌وه‌وه نزیكه‌ی دوو ده‌فته‌ر، دوو ده‌فته‌ری بچووكم له ده‌ستووره‌كه، له ده‌ستووری كوردینووسییهوه. ده‌فته‌ری یه‌كه‌مم دا به دوكتۆر «پاكیزه ڕه‌فیق حیلمی» له ساڵی ١٩٧٠دا له له‌نده‌ن وه ده‌فته‌ری دووه‌م ئێسته لێره‌یه، له لام ماوه‌ته‌وه. له‌م نووسینانه‌دا نیشانه‌ی تایبه‌تیم بۆ ده‌نگی كوردی به‌كار نه‌هانیوه، هه‌ر چه‌نده له به‌ره‌وه تێگه‌یشتم كه تیپه‌كانی عەره‌بی به‌س نین بۆ نووسینی ده‌نگه‌كانی كوردی.
له‌م كاته‌دا وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق، به نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای نووسینی قهواعیدێكی زمانی كوردیی لێ كردم، بۆ ئه‌وه كه له دهرسخانهكاندا — من به مه‌دره‌سه ئه‌ڵێم ده‌رسخانه…
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی:… له دهرسخانهكانی كوردیدا بخوێنرێ. ئه‌مه ساڵی ٢٣ [١٩٢٣]. له‌گه‌ڵ نامه ڕهسمییهكهیدا كه وه‌زاره‌تی مه‌عاریف ناردبووی، گرامێرێكی ئینگلیزیشیان ناردبوو بۆم كه په‌یڕه‌وی بكه‌م له نووسینی گرامێرهكهمدا، به‌ڵام من له ئه‌ندێشه‌ی نووسینی ده‌نگه‌كاندا بووم، ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه به ڕاستی داگیری كردبووم. له‌و وه‌خته‌دا خوا‌و ڕاستان نامیلكه‌یه‌كم دی له نامهفرۆشیی مهكهنزیدا، مه‌كه‌نزی نامهفرۆشیی ئینگلیز بوو له به‌غدا. له‌و نامیلكه‌یه‌دا گشت ئه‌و زمانانه‌ی كه ئینجیل یان ته‌رجومه كردووه، نموونه‌یان لێ نووسرابوو؛ ئه‌وانه كه بۆ نموونه ئایه‌ته‌كانی ئینجیلیان نووسیبوو، له گشت ئه‌مانه‌دا نیشانه‌ی پێویست دانرابوو. ته‌بیعی كوردییه‌كه‌م ئه‌وه‌نده ڕاست نییه كه من قسه ئه‌كه‌م، چونكی لێم تێك ئه‌چێ، نووسیومه، له‌به‌ر ئه‌وه گوێ مه‌ده‌رێ. تێ ئه‌گه‌ی، وا نییه؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ، ته‌واو تێ ده‌گه‌م.
تۆفیق وه‌هبی: له‌سه‌ر ده‌نگه تایبه‌تیه‌كاندا، یه‌عنی ئایه‌ته‌كانی ده‌نگه‌كانی ئه‌و زمانه نیشانه‌یان دانابوو له‌سه‌ر حه‌رفه‌كان؛ ئه‌وه‌م دی. موهیم بوو ئه‌مه بۆ من، منیش كه‌وتمه به‌ستی ئه‌وه‌وه كه، كه‌وتمه به‌ستی، ئه‌مه ته‌عبیری منه، یه‌عنی كه‌وتمه به‌ندی ئه‌وه‌وه، بهسترام، ده‌ربه‌ست بووم، نیشانه دابنێم له‌سه‌ر تیپه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ نووسینی كوردی. فارسه‌كان نیشانه‌ی تایبه‌تییان ده‌مێ بوو دانابوو بۆ خۆیان له‌سه‌ر چوار تیپی عه‌ره‌بی كه بریتی بوون له سێ خاڵ بۆ ده‌نگه‌كانی پێ، چیم، ژێ، وه سه‌رێكی دووه‌م بۆ ده‌نگی گاف. توركه‌كان، بێجگه له‌مانه هێی ڕه‌سمییان دانابوو له‌جیاتیی زهبهری فارسی؛ هێ ی مودهوهر، یه‌عنی له هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا، چونكه ده‌نگی واو وه‌كوو ڤێ دهپهڕتێنرێ. ئه‌م تیپه ئیشاره‌تی بۆ دانه‌نرابوو، چونكه خۆیان واوه‌كه وه‌كوو ڤێ ئه‌خوێننه‌وه، فارسی وا نییه؟ ڤه، « ڤه مه‌ن هه‌م ڕهفتم، و من هم رفتم». ئێمه ئه‌ڵێین وه.
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: له پێش ئه‌وه‌دا كه ده‌ست بده‌مه ده‌ستووری زمان نووسین، به‌پێی نامه ئینگلیزییه‌كه هۆشم دایه سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی، به‌ڵام چونكه ئینگلیزییه‌كه فۆنۆلۆژیی نه‌كردبوو به سه‌ره‌تاكه‌ی خۆی، منیش باسی فۆنۆلۆژیم دانابوو بۆ دوای ڕسته‌به‌ندی، یا ڕسته‌سازی، یه‌عنی نه‌حو.
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا ئه‌مانه شتی تر زیادن، ته‌فسیلاته… پچڕپچڕ پێت ئه‌ڵێم. هه‌ر چۆنی بیخوێنمه‌وه پێت ئه‌ڵێم. دانانی نیشانه له‌سه‌ر وشه‌كانی قورئانی كه‌ریم: ئه‌وانیش كردوویانه له پێش ئێمه یا، قورئانی پیرۆز به خه‌تێ نووسراوه كه هیچ نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌بوه، وه‌ختێ كه هاتۆته خواره‌وه، نوخشه كه‌سانێ كه نیشانه‌یان داناوه له‌سه‌ر تیپی قورئانی كه‌ریم، زاناكانی ئیسلام خۆیان بوون نە عەرەب، عەرەب ئحتیاجی نەبوو، و نیشانه‌ی نوقته‌یان له زمانی سریانی وه‌رگرت. خه‌تی سریانی نوخته‌ی هه‌یه، لەوێوە فێر بوون ، ئەوە هیچ، من كتێبم لە لایه له كوتوبخانهكهی خۆما، كتێب به‌بێ نوخته‌یه، كتێبی كۆن، موخەتتەت، چاپ نه‌كراوه، ئێستا داومه به « ئه‌نجومه‌نی زانستیی كوردی» … من له‌سه‌ر گرامێرهكه ڕۆیشتم وه هه‌موو ساڵێ نیشانه‌كانم ئه‌گۆڕی بۆ ته‌جروبه. له ساڵی ١٩٢٦دا حكوومه‌تی عیراق بیستی كه من ئه‌م ئیشه ئه‌كه‌م. حكوومه‌تی عیراق نووسیی بۆ هه‌موو كوردستان، بۆ هه‌موو ڕۆشنبیرێكی كورد كه له به‌غدا و له وڵاتی عه‌ره‌بیشدا بوون، كه تۆفیق وه‌هبی ئیشاره‌تی داناوه له‌سه‌ر حرووفی قورئان و ئه‌مه كفره و به كفریان ئیعتیبار ئه‌كرد. له‌به‌ر ئه‌وه باوكی ئه‌و مناڵانه‌ی كه ئه‌م كفرهی ئه‌خوێنده‌وه له مهدرهسهكانا، عه‌جه‌با ڕهئییان چییه؟ ده‌وام بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه؟
ئێمه‌شیان بانگ كرد، چه‌ند جارێك كۆمیتهمان دروست كرد. جارێكیان ڕه‌ئیسی وزه‌را خۆی حازر بوو وه من هه‌ر ئیصرارم كرد، تهقریرێكی ئه‌م ئیجتیماعاته ئێسته له‌لامه، فۆتۆكۆپیهكهی له‌لامه، له مزهكهراتی مدیری مه‌عاریفی عیراقی ئه‌وسا كه ناوی «ساگع ئهلحوصهری» بوو، عه‌ره‌بێك بوو، بیتتهبع ئه‌و به لای خۆ‌یا دائه‌تاشێ. [٤] له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شا ئه‌گه‌ر ئێوه بیخوێننه‌وه، ئه‌بینن كه كابرا ڕقی له ئێمه‌یه، هه‌رچه‌ن ئه‌ڵێ بۆ چاكیی ئێوه من ئه‌مه‌وێ، ئه‌م ئیشاره‌تانه نووسینه‌كه‌تان سست ئه‌كا، چاك نییه بۆ ئێوه، درۆی ئه‌كرد، ئه‌مه كفره له قورئانا، درۆی ئه‌كرد. حه‌تتا ڕۆژێ چوومه سه‌ری به جلی عه‌سكه‌رییه‌وه من لێفتنانت كهڵهنێل بووم ئه‌و وه‌خته، به جلی عه‌سكه‌ری و چزمه و هه‌ڵڵا هه‌ڵڵاوه، به سواری چوومه دائیره‌كه‌ی، دابه‌زیم، چوومه سه‌ری، چوومه ژووره‌كه‌ی؛ گوتم: تۆ ئه‌ڵێی من كفرم كردووه، چونكی ئیشاره‌تم داناوه له‌سه‌ر قورئان، من موسڵمانم، ئیعتیقادم به ئیسلامییه‌ت هه‌یه، به قورئانی كه‌ریم هه‌یه، وه لاكین ئیعتیقادم به قورئانێكی وا نابێ كه مانیعی خۆندنی من بێ. ئه‌گه‌ر تۆ وای ئه‌زانی، من قورئانه‌كان كۆ ئه‌كه‌مه‌وه، ئه‌یخه‌مه سه‌ر حوشتره‌كان، ئهیاننێرمهوه بۆ حیجاز. له دائیره‌ی ڕه‌سمی پێم وت، هاتمه ده‌ره‌وه، ئه‌نووسێ خۆی، ئه‌ڵێ: «هاته سه‌رم، زۆر تووڕه بوو»، ئه‌م باسه ناڵێ، به‌ڵام ئه‌ڵێ «زۆر به حیدده‌ت قسه‌ی ئه‌كرد». [٥] مابه‌ینمان تێك چوو، ئه‌وه‌تا ئه له‌وێیه، نازانم چیی لێ هات فۆتۆكۆپییهكهی. من كه موته‌عه‌هیدی حكوومه‌ت بووم گرامێریان بۆ بكه‌م، ده‌رچووم لێی، مه‌لایه‌كیان بانگ كرد، وتیان وه‌ره بینووسه‌وه، دووسه‌د ڕووپیه‌یان دایێ، مه‌لاكه شتێكی نووسی موخته‌صه‌ری صه‌رف و نه‌حوی كوردی ناوی نا ئه‌وه. «مه‌لا سدقیی كابان» ، شتێكی وایه ناوی. له ساڵی ١٩٢٨ كه تهسبیتم كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا، من بازێ حه‌رفم له‌به‌ر خاتری ئه‌وان ئیشاره‌ت بۆ دانه‌نا، مه‌سه‌لا ئوو، ده‌نگی ئوو، یه‌عنی بزوێن- ڤۆیس [٦]، ئوو به دوو واو نووسیم، نه‌ك ئیشاره‌ت. ته‌بیعی ئوو ئیشاره‌ت دابنێی ئاسانتره. ئی به دوو ی ی م ئه‌نووسی، ئی ی درێژ.
چوار بزوێن نیشانه‌م بۆ دانه‌نا له‌به‌ر خاتری ئه‌وان وه ناردمه (میسر) په‌نجا لیره‌ی ئاڵتوون. ته‌بیعی ئه‌و وه‌خته لیره‌ی ئاڵتوون هه‌بوو، به واسیته‌ی مهگبەعه حهدیپە هه‌بوو له به‌غدا، حرووفیان بۆ هێنام، چاپم كرد. ئه‌وه‌تا چاپه‌كه لێره‌یه، له‌ژێر ئه‌و كتێبه‌دایه.
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: ده‌ستووری زمانی كوردی، ١٩٢٩.
تۆفیق وه‌هبی: ئا، ١٩٢٩ من كه ئه‌مه‌م بڵاو كرده‌وه، حكوومه‌ت ئه‌هه‌مییه‌تی نه‌دایێ، به پاره‌ی خۆم، پاره‌ی چاپ هه‌موو له خۆم. به مناڵه‌كانی ئه‌گوت هیی مه‌لاكه بخوێنن، كه هیچ نازانێ مه‌لاكه؛ مه‌لاكه توركیی خۆنووه وه‌ختی خۆی، پیر بوو، فارسیی ئه‌زانی حه‌قیقه‌ته‌ن، عه‌ره‌بیشی ئه‌زانی، وه لاكین كابرایه‌كی مۆدێرن نه‌بوو. له‌پاشان منیان كرده موته‌سه‌ڕیفی سلێمانی، من سیاسه‌تم ئه‌كرد. له ساڵی ١٩١٩دا له سلێمانی بووم، له عه‌له‌یهی حاكمی سیاسی بووم، له زددی بووم. لهژنهیهكم هه‌بوو له كورده‌كان، له گه‌نجه‌كان ئه‌هاتنه ماڵ، قسه‌مان ئه‌كرد. كابرا حه‌زی له كورد ئه‌كرد، دۆستی من بوو، منی زۆر خۆش ئه‌ویست وه كابرا ئه‌یویست كه كه‌لیمه‌ی عه‌ره‌بی له كوردییا نه‌مێنێ. ئه‌و حاكمه سیاسییه ناوی میسته‌ر سۆن بوو وه لاكین مه‌عامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كانا مه‌عامه‌له‌ی نه ئه‌م به‌عسیانه، نه هیتله‌ر، مه‌عامه‌له‌ی شایه كۆنه‌كان كه ده‌م و چاوی خۆیان دائه‌پۆشی، كه‌س چاوی پێیان نه‌كه‌وێ، له پشت په‌رده‌وه حوكمیان ده‌كرد؛ ئه‌و له‌و چه‌شنه بوو. [٧] عەزیز ژیان: مێجه‌ر سۆن نییه، مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: مێجه‌ر سۆن، به بازاڕا كه ڕائه‌بورد، ئه‌بوایه هه‌موو كه‌س هه‌ڵسێته سه‌ر پێیان، ئیشه‌كه‌ی خۆی ته‌رك بكا، زۆر درێژه حیكایه‌تی ئه‌مه. بیتتهبع هه‌ر چه‌نه من ئه‌مه‌م ئه‌بیست، موته‌ئه‌سیر ئه‌بووم. مه‌جلیسێكی به‌له‌دییه‌ی ته‌شكیل كرد، من داخڵی ئه‌و مه‌جلیسه بووم، ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه هه‌بوو، ئه‌شرافی سلێمانی هه‌شت نۆ ده كه‌س. ژوورێكی وا، ده‌رگاكه وا بوو؛ خۆی لێره دائه‌نیشت، مێزێك له‌به‌رده‌میا بوو، ئه‌وانه هه‌موو كورسی بوون، سكرتێره‌كه‌شی لێره كوردێك دائه‌نیشت. من له‌پێش هه‌موویانا ئه‌چوومه ژووره‌وه. كه من ئه‌گه‌یشتمه به‌رده‌می، به فه‌ره‌نسزی ئه‌یگوت دانیشه. هه‌ردوكمان دائه‌نیشتین، ئنجا ئه‌شرافی سلێمانی ئه‌هاتن. یه‌عنی ڕوویه‌كی وای دا به من. ئه‌م پیاوه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا، من مه‌منوون نه‌بووم، چونكی مه‌سه‌لا سمێڵی ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه‌ی ئه‌گرت، ڕای ئه‌كێشا بۆ ته‌حقیر. ئێ ده‌ری كه، تۆ كردووته ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه. ئه‌مه چی شه‌ره‌فێكی ئه‌مێنێ ئه‌م كابرایه، وا نییه؟ عاجز بووم لێی. منی نه‌فی كرد، چوومه لای، گوتم: زۆر مه‌منوون بووم. تۆ چاكیت له‌گه‌ڵ من كرد، لێره بمایایهوه به خوا چیم به‌سه‌را ئه‌هات؟ گوتی: نه‌وه‌ڵڵا، خراپیم له‌گه‌ڵ كردی، كه‌یفی خۆته…گوتم ئەمەوێ لە وڵاتی خۆما بم، لاكین به من چاكییه، چونكی ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم، مه‌منوون نه‌بووم لێی. وه هه‌رچی بمگوتایه ئه‌بوو، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جهدوهلێكم ئه‌هێنا، له فڵان جێیا ئه‌وه بكرێ، حه‌مامه‌كان خه‌زێنه‌كانی ئه‌بێ دابخرێ، نابێ كه‌س بچێته ئاوه‌وه، نه‌خۆشیی تیایه، ئه‌مه وایه، هه‌مووی ئه‌كرد بۆم. گوتم: خوا حافیز.
چووم، منیان برده جێیه كه من له‌وێ حاكم بووم له زه‌مانی عوسمانلییا، منیان كرد به مه‌ئمووری ئاخوڕ، قنگی ئه‌سپه‌كانیان پاك ئه‌كرده‌وه، گه‌نه‌ی تیا بوو؛ ئه‌بێ بچم ڕاوه‌ستم به سه‌ریانه‌وه، به سه‌ر سه‌ربازه‌كانه‌وه، كه ئه‌وه چۆن پاك ئه‌كه‌نه‌وه، ته‌ماشایان كه‌م، یه‌عنی مه‌سئوولییه‌ت، بۆ ته‌حقیر وه منیش گوێم نه‌ئه‌دایه، چونكی من ،حه‌قیقه‌ته‌ن، كه هاتمه‌وه له توركیا، مهوقیفم گه‌وره بوو له توركیا. من زانیم كه شێخ مه‌حموود ئه‌وا حوكمداره و دۆستی منه و ئینگلیزهكانیشم زۆر خۆش ئه‌ویست، چونكی ئه‌زانم عادیلن، چاكن، حه‌قیقه‌ته‌ن به غه‌ڵه‌ت نه‌چووم هه‌تا ئێستا. لاكین ئه‌م كابرایه ئه‌م مهعامهلهیهی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه منی خۆش ئه‌ویست، كوردی خۆش ئه‌ویست، ئه‌یگوت تابیعی عیراق مه‌بن، شه‌ڕی ئه‌كرد بۆ ئێمه، ئا ئه‌وه‌یشی ئه‌كرد، سمێڵی ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه‌ی ڕائه‌كێشا، ته‌بیعی ئه‌مه ئیستیبدادێكی زۆر خراپ بوو، وه نییه؟ من وا ته‌ربییه‌ت نه‌كرابووم له ده‌وڵه‌تی عوسمانییا، ته‌حه‌مولم نه‌ئه‌كرد. هیچمان نه‌كردبوو، هه‌ر قسه‌مان ئه‌كرد، كه‌وا دائه‌نیشتین به شه‌و هه‌ر قسه‌مان ئه‌كرد، ئه‌مانخوارده‌وه.
له‌پاش ئه‌وه شه‌ڕی عیراق بوو، سه‌وره‌ی عیراق، شۆڕشی عیراقی مه‌شهوور (١٩٢٠). شۆڕش ته‌واو بوو، عه‌فووی عوموومی هات، ته‌بلیغی منیان كرد، كه تۆش عه‌فوو كراوی. منیان برده‌وه بۆ به‌غدا، چووینه دائیره‌ی حاكمی عام. كاپتهنێك هات، گوتی دانیشه، دانیشتم، كاپتهنهكه عه‌ره‌بیشی ئه‌زانی. پاشان بووین به دۆست، هاته سوپای عیراقه‌وه، به منی گوت، تۆ چی ئه‌كه‌ی؟ بۆ كوێ ئه‌چی؟ گوتم نازانم، هاتوومه‌ته ئێره. گوتی ئه‌وا حكوومه‌تی عیراق دروست ئه‌بێ وه سوپای عیراق دروست ئه‌بێ، من،ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ی، نه‌سیحه‌تت بكه‌م، بچۆ ئه‌وێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ، جه‌عفه‌ر پاشاش ئه‌بێته وه‌زیری دیفاع؛ بووه، ئه‌مر ده‌رچووه، بچۆ بینینه. وه‌لحاصل ئێمه چووینه جه‌یشی عیراقییه‌وه، ئوردووی عیراق.
له ساڵی (١٩٢٢)ا من چووم بۆ سلێمانی. دوو مانگ مامه‌وه له سلێمانی، ته‌بیعی سیاسه‌ت تهصادوفهن له‌و وه‌خته‌دا «حه‌مدی پاشای بابان» مرد، شه‌و له ماڵی حه‌مه ئاغا، ڕه‌مه‌زان بوو، له‌وێ بۆ ئیفتار بانگ كرابووم. له‌وێ مودیری ته‌لغراف، ئه‌ویش بانگ كرابوو، هات چونكی دوا كه‌وت، هات گوتی: به خوا تهلغرافێكی وا هاتووه.
گوتم بنووسن، هه‌مووتان ته‌لغراف بۆ به‌غدا به كوردی، حه‌تتا ئه‌و وه‌خته ته‌لغراف نه‌بوو به كوردی، ئه‌مما كوردییه‌كه‌ش چی بوو، عه‌ره‌بی بوو، ته‌قریبه‌ن: «ئیشتیراكی تهعزییهتان ئه‌كه‌ین». هه‌ر ئه‌وه‌نده، دوو كه‌لیمه، هه‌موو نووسییان، به‌غدا، بۆ حه‌مدی به‌گ بابان، ئه‌وی لێره مرد. سبه‌ینێ ئه‌مه بڵاو بووه‌وه بۆ دێیه‌كان، بۆ ناحیه‌كانی سلێمانی، بۆ قه‌زاكان. هه‌ندێ كه‌س نووسیبوویان: پرنس حه‌مدی بابان، ئیتر حه‌ماسه‌تێكی زل گرتنی، حه‌مدی پاشا [به‌گ] خۆی گێڕایه‌وه، گوتی: ئه‌له‌رزیم له ترسانا، ئینگلیزه‌كان چیم پێ ئه‌ڵێن، ئه‌ڵێ ئه‌مه تۆ كردووته، ئه‌مه من كردم.
پەراوێز:
١- جێگەی ئەو چاوپێکەوتنە ماڵە تۆفیق وەهبی و ئاسیا وەهبی لە لەندەن بوو. وتووێژەکە لە سەر شریتی کاسێت تۆمار کرا. ئەوانەی لە وتووێژەکەدا بە شدارییان کرد بە ڕیزی قسە کردنیان لە شریتەکەدا ئەوان: تۆفیق وەهبی، ئەمیر حەسەن پوور، عەزیز ژیان و ئاسیا خانم. عەزیز ژیان و ئەمیر حەسەن پوور خەڵکی سابڵا‌غ/مەهابادن و لە ساڵی ١٩٧٦ خوێندکار بوون. محەمەدتەقی هاشمی دایبەزاندووە و ئەمیری حەسەن پوور پێیدا چووەتەوە.
٢- پێش ئەوەی دەست بە تۆمار کردنی وتووێژەکە بکەم، باسی لێکۆڵینەوەکەم سەبارەت بە پڕۆسەی ستاندارد کردنی زمانی کوردی کرد، و داوام لە مامۆستا تۆفیق وەهبی کرد کە بار و دۆخی زمانی کوردی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق و تێکۆشانی خۆی بۆ گەشاندنەوە و ستاندارد کردنی کوردی باس بکا. ئەویش وەڵامەکان و باسە کانی بە چاو لێکردن لەو سەرچاوەیە دەست پێ‌کرد : توفیق وەهبی ، « حول مقال مسئولیە اڵادیب الکردی الکبری الاستاژ عبدالمجید لگفی»، التێ‌خی، ژمارە ١٢٧٨ ؛ مگبعە التێ‌خی وەک نامیلکە یان « مسئلە» لە ١٩٧٣ بڵاوی کردبۆوە و مامۆستا ئەوەی بە دەستەوە بوو.
٣-Larive et Fleury , LAnne Preparatoire de grammaire . Paris: Librairie Armand Colin. 1910.
٤- بسام گیبی لە لێکۆڵینەوەکەی سەبارەت بە ناسیۆنالیسمی عەرەب، ساگع الحصری وەک « تیۆری دانەری « ناسیۆنالیسمی عەڕەب دادەنێ و دەڵێ لە پێش شەڕی جیهانی هەوەڵدا (١٩١٤- ١٩١٨) ئەو ناسیۆنالیسمە، کە ڕۆشنبیرانی لیبنانی و سوورییەیی لە بواری ئەدەب و زماندا دایان ڕشتبوو، ئامانجەکەی پێکهێنانی ئازادی لیبرالی و دێمۆکراسی بورژوایی لە دەوڵەتێکی عەرەبیدا بوو، بەڵام دوای شەڕی جیهانی وەک ئیدەئۆلۆژییەکی کۆنەپەرستانە، خەڵک پەروەرانە (populist) ، و زۆر جار شەڕانی سەری هەڵهێنا و لە نێوان دوو شەڕی جیهانی (١٩١٨ هەتا ١٩٣٩) و دوای شەڕی دووەمی جیهانی (١٩٣٩-١٩٤٥) ، ((ساگع الحصری و میشل عفلق ئەو شێوە نوێیەی ناسیۆنالیسمی عەرەبیان گەڵاڵە کرد…)) و هەر دووکیان بە شێوەیێکی کاریگەر هەتا سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠ دەوریان گێڕا لە فکری سیاسی عەرەبی دا.
Bassam Tibi, Arab Nationalism between Islam and the Nation-State. Third Edition, New York, St. Martins Press, 1997. p. 116.
٥- بڕوانە : اب خلدون ساگع الحصری. مژکراتی فی العراق (١٩٢١-١٩٤١) ، الجز‌و الاول ١٩٢١ – ١٩٢٧. منشورات دار الگلیعە. بیروت. ١٩٦٧. نووسەر فەسڵێک لە ئەو کتێبەی تەرخانی ئەو باسە کردوو: « قچییە کتابە اللغە الکردیە «، ص‌ص ٤٥٧ – ٥٥١.
٦- Voice
٧- ئێلی باریستر سۆن ١٩٢٣ – ١٨٨١ لە سەرەتای سەدەی بیستدا بۆ ماوەێێک لە ئێران (بوشهر و شیراز) دەژیا. لە شیراز بوو بە موسڵمان (١٩٠٥) ، دوایە بۆ ماوەێێک لە بانکی شاهی لە کرماشان کاری دەکرد و لەوێ فێری کوردی بوو. لە ١٩٠٩ وەک ئێرانیێێک (بە جل‌و بەرگی ئێرانی و بە نێوی « میرزا غلام حسین شیرازی») سەفەرێکی باشووری کوردستانی کرد ( کوردستانی عوسمانی)، بۆ ماوەیێک لە هەڵەبجە میوانی عادلە خان بوو ، و حیکایەتی ئەو سەفەرەی لە کتێبێک‌دا (To Mesopotamiaand Kurdistan in Disguise , 1912 ) گێڕاوەتەوە. سۆن لە ساڵانی شەڕی جیهانی هەوەڵ (١٩١٤ – ١٩١٨) دا، لە دام و دەزگای عەسکەری و جاسووسی دەوڵەتی ئینگلیس‌دا کاری دەکرد، و لە ئاداری ١٩١٧ دوای ئەوەی ئینگلیستان بەغدای داگیر کرد، سۆنیان نارد بۆ خانەقین بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و ئاغاوەت و شێخی کورد و هاندانیان بۆ بەشەڕ هاتن لە دژی تورکییەی عوسمانی. سۆن لە ١٩١٩ دا کرا بە ئەفسەری سیاسی ئینگلیس لە ناوچەی سلێمانی. بەرهەمی نووسین و لێکۆڵینەوەی نزیکەی ١٢ کتێب و نووسراوەیە سەبارەت بە زمان و شێعری کوردی و باری سیاسی و ئیدارەیی کوردستانی باشوور. هەر وەها دانانی کتێبی (Kitab I Awalamin I Qiraat I Kurdi , Baghdad 1920 ) و بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی (١٩١٨-١٩١٩) بەڕێوە بردووە.
تێبینی:
ئەو چاوپێکەوتنە بە سپاسەوە لە کتێبی: ئەمیر حەسەن پوور، سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردی‌دا: تیۆری، سیاسەت و ئیدەئۆلۆژی، وەرگیراوە. لە بڵاوکراوەکانی (بنکەی ژین)، سلێمانی، ساڵی ٢٠١٥ ل ١٥٧ – ٢٠٦.
Check Also
گوتیەکان : Gutians
لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک …