پردێک لە نێوان کۆماری کوردستانی ١٩٤٦ لە گەڵ کرماشان وخانەقین
نەعیم نەجەفی
هاوکات له گه‌ڵ ئاماده کاری بۆ پێکهێنانی کۆماری کوردستان له ده‌یه‌کانی 40ی زایین‌دا؛ ڕێخستنه‌کانی ئه‌و کۆماره هه‌تا ناوچه‌کانی خواروی کوردستان واته کرماشان و ئیلام و خانه‌قین شوێن پێ دیار و به‌رچاوه؛ لەو سەردەمە هەم کەسانێک هەبوون لە کرماشان کە ئەرکە نەتەوایەتیەکانێان جێبەجێ دەکرد و هەم لە تاقالای رێکخستنی بەرنامەکانی کۆمار لەو ناوچە بوون و هەم ئەوەی کە کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانی هەبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان ناوچەکانی خواروی کوردستان بە گشتی (ئیلام، کرماشانم خانەقین و…)؛
که‌سانێک وه‌ک ئیبراهیم خانی نادری خه‌لکی شاری کرماشان، یه‌دوالله ڕه‌زایی خه‌لکی شاری گیه‌ڵان وه ڕه‌شید باجلان خه‌لکی شاری خانه‌قین به‌رپرسی رێخستنه‌کانی کۆمار له کرماشان بوونه. که‌سایه‌تێک وه‌ک ئیبراهیمی نادری له ساڵی 1290هەتاوی له کرماشان له دایک بوو. دوای تەواو کردنی خوێندن له به‌غدا و ئەوروپا و مامۆستایی له زانکۆ فه‌رانسه و زانکۆی ئه‌فسه‌ریی تاران، ده‌گرێته‌وه بۆ کرماشان و له‌وی ژیانی هاوسه‌رگێری پێکدەهێنی. هاوکات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، ده‌چێته مه‌هاباد و وه‌ک ته‌نیا که‌سایه‌تی سیاسی و چه‌کداری ئه‌و کۆماره دێته ئه‌ژمار و له لایه‌ن قازی محمد، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگی کوردستانی پی ده‌درێت و له ڕاوێژکارانی نزیک لە قازی محمد بووه؛ میرزا ئیبراهیم خانی نادری وتارگه‌لێکی زۆری له سه‌ر پرسی کورد و کهسایهتگهلی کورد له مێژوو دا به دو زمانی کوردی و فارسی بلاو کردوه؛ له ساز کردنی ڕێکخراوی لاوانی پێشروی کوردستان و به‌ڕێوەبردنی گۆڤارەکانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌بووه.
که‌سایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی دیکه‌ی کرماشانی لە سه‌رده‌می کۆماری کوردستان یه‌دوالله خانی ره‌زایی بووه کە لە دایک بووی شاری گیه‌ڵانی سه‌ر به پارێزگای کرماشانە؛ یه‌دوالله ره‌زایی به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی ک.ژ له ناوچه‌کانی که‌ڵهور بووه. هاوکاتیش له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گەڵاویژی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان به نادرنی شێعر و نووسینی وتار و لێکۆڵینه‌وه به شێوه‌زاری که‌ڵهوری هاوکاری ئه‌و گۆڤاره‌ی کردووه. کەسایەتی دیکەی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی خواروی کوردستان، رەشید باجەلان خەلکی شاری خانەقین بووە، ئەم کەسایەتە بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆماری کوردستان و کرماشان و خانەقین و بغداد بووە. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان چه‌ند که‌سایه‌تێکی دیکه‌ش به دی ده‌کرێن که له ناوچه‌کانی کرماشان ئامانجه نهتهوایهتیهکانێان جێبەجێ کردووە.
بایخی کرماشان بۆ کۆماری کوردستان
بە پی هەندێک بەلگە؛ لە نێوان کرماشان و کۆماری کوردستان ئاشنایی و پێوەندیەک هەبووە و نیشانگەلێک لە بایخی زۆری کرماشان بۆ کوماری کوردستان دیار و بەرچاوە، ئەمە بۆمان دەریدەخات کۆماری کوردستان ئاگای لە گرنگی ئابووری کرماشان بۆ گەلی کورد هەبووە؛ لە بەشێک لەو سرودە حیماسیانە کە لەو سەردەمە وتراون، تێاندا بە گرنگی کرماشان ئاماژە کراوە کە لە ژێردا بەشێکی شێعری سرودێکی حیماسی سەردەمی کۆماری کوردستاندا هاتووە:
نەفتم ئەوێ ژیانە لە سرت و کرماشانە .
بەرنامە و پلانی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان
کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانی هەبووە کە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بگاتە ناوچەکانی خوارتری ئەو کۆمارە وەک سنە و بە تایبەت کرماشان کە بە پی وتەکانی قازی محمد لە وتوێژکی کە لە گەڵ فرانس پرس هەواڵ نێری فەرانسە لە ساڵی ١٩٤٦.ز ئەنجامی داوە؛ دەڵێت « ئەگەر فەرمان دەربکەم، لە ماوەی ٣ تا ٤ رۆژدا بە ٤٠٠٠ هەزار پێشمەرگە دەچینە ناو کرماشان، یەعنی گرنگترین شاری کوردستان و ناوەندی تەئسیساتی نەوت؛ بەڵام من دەمەوێ بەرەنگاری خوێنڕەیشتن بم، هەول ئەیەم ئەم پرسە بە دیالوگ چارە سەر بکرێت، چون کورد هیچ کات بۆ شەڕ و خوێنرێشتن پێشەنگ نەبووە».
بەڵام کورت بوونی تەمەنی کۆماری کوردستان و دەستتێوەردانی دەرەکی، هۆکارگەلێک بوون کە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان نەتوانێت بگاتە کرماشان. سەبارەت بەم بابەتە ویلیا‌م ئیگلتون جونیز لە پڕتۆکی کۆماری ١٩٤٦ کوردستان دەلێ: « قازی محمد بەرنامەی هەبووە بۆ گەیشتن بە ناوچەکانی خواروی کوردستان، کە بڕیار بووە لە ١٣ ژوئەنی ١٩٤٦ ئەم بەرنامە جێبەجێ بکات، لەو ماوەدا قازی محمد ئەم ئەرکە ڕادەسپرێتە مەناف کەریمی کە دەستوری هێرش کردن بەرەو ناوچەکانی خواروتری دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بدات، بەڵام بە هۆی بەرنگار بوونەوەی شەورەوی، ئەم هێرشە ئەنجام نادرێت».
بە گشتی بۆمان دەرکەوت کە هەم کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانی هەیبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی ئەو کۆمارە بۆ کرماشان، هەم ئەوەی کە کەسایەت و چالاکی نەتەوایەتی پەیوەندیدار بە کۆماری کوردستانەوە لە کرماشان و خانەقین بوونێان هەبووە، بەڵام لەو ماوە نە کۆمار گەیشتە ئەم ناوچە و نە کەسایەت و چالاکە نەتەوایەتیەکان توانیان جموجۆلێکی جەماوەری لەم ناوچە رێکبخەن، ئەوەی کە هێز و دەسەڵاتداری کۆماری کوردستان نەیتوانی بگاتە ناوچە خواروەکان و هاوکات ساز نەبوونی رێخستنێکی جەماوەری نەتەوایەتی لەم ناوچە بە پێ ئەم هۆکارانە بوو کە پێشتریش ئاماژەێان پێکرا: کەم بوونی تەمەنی ئەو کۆمارە و وابەستگی لۆجستیکی و سیاسی بە زڵهێزەکان و هاوکات دەستێوەردانی دەرەکی و هەول تاقالای زۆری دەسەڵاتی ئێرانی سەردەم بوو.