ناوی كتێب / ئه‌زموون و یاد
نووسه‌ر / پشكۆ نه‌جمه‌ددین
چاپ / سێهه‌م 2011
ژماره‌ی لاپه‌ڕه / 450
ئه‌م كتێبه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه ، نووسینه‌وه‌ی مێژوو نییه و هیچ میتۆدێكی زانستیانه‌ی مێژوونوسینی تێدا ڕه‌چاونه‌كراوه ، من كه مێژوونووس نه‌بم و سه‌ر له ڕێ‌و شوێنی ئه‌كادیمییانه‌ی ئه‌م زانسته ده‌رنه‌به‌م ، مافی ده‌ست تێ وه‌ردان ونازو گوێزكردنی دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی هاوچه‌رخی كورد، به‌خۆم ڕه‌وا نابینم .
ئه‌زموون و یاد نووسینه‌وه‌ی كتومت و سه‌رله‌به‌ری یاده‌وه‌ریه یه‌كانی من ، له شۆڕشی نوێ ، خه‌بات و تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا نی یه ، ووردینهی ئه‌و یاده‌وه‌رییانه ، كار‌و ماندوو بوونێكی زۆر گه‌وره‌تری له‌مه‌ی ئێستای گه‌ره‌كه .
ئه‌زموون و یاد ، به ووشه نه‌خشاندن و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی سه‌رده‌مێكی ژیانی منن كهلهسهختترین ڕۆژگاری خه‌باتی شاخ و تێكۆشانی سیاسی‌دا ، له هزرمدا نه‌خشاون و زه‌مه‌ن تۆزی له‌سه‌ر خستوون .
نووسینه‌وه‌ی ده‌ساڵان ، به‌هه‌موو شه‌ووڕۆژ، هه‌فته‌و مانگ و چركهساتهكانیهوه ، له‌ئاڵۆزترین پرۆسه‌ی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌باتی پێشمه‌رگانه ، شه‌ڕی شاخ ، شه‌ڕی نێوخۆ ، كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی ، گوزه‌رانی بن ئه‌شكه‌وتان ، ڕی كردنی ههورازو نشێوان ، برسێتی و هه‌ڵله‌رزینی به‌ر باران و كهڕهسیسهو باوبۆران ، هه‌ڵپژانی خوێنه‌كان و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئازیزان ، ناكۆكی و ململانێ و جێگۆڕكێیان ، پاش پێچانه‌وه‌ی نزیكه‌ی بیست و پێنج ساڵان له‌ته‌مه‌نی ڕوودانیان ، كارێكی سه‌رپێی و ئاسان نی یه .
Check Also
شه‌ڕی ناوخۆی كورد بۆچی سه‌ری هه‌ڵدا، چۆن گه‌شه‌ی كرد ؟، سه‌رئه‌نجام
شه‌ڕی ناوخۆی كورد بۆچی سه‌ری هه‌ڵدا، چۆن گه‌شه‌ی كرد ؟، سه‌رئه‌نجام نووسینی صلاح رشید بڵاوكار …