Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی سەرهەڵدانی توانا ئەتۆمیەکانی ئێران

مێژووی سەرهەڵدانی توانا ئەتۆمیەکانی ئێران

 

Chemical_weapon1

مێژووی سەرهەڵدانی توانا ئەتۆمیەکانی ئێران

نوسینی : بەڵێن ناسیح عبدالله

بەکالۆریس لە زانستە رامیاریەکان

پێشەکى:

بیرۆکەى دروست بونى چەکى ئەتۆم لە ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆزیاتر لە پەنجا ساڵ پێش ئێستا ، ئەویش بە هۆکارى باشتر کردنى وزەى کارەبا بوو کە لەلایەن محمد ڕەزا شاوە بەهاوکارى دۆستە زلهێزەکانى ئەوکاتەى ئێران کەخاوەنى چەکى ئەتۆمى بون ، کەئێران هەوڵیداوە لەم ڕیگە ئاشتییەوە سەبارەت بە وزەى ئەتۆم خۆى بکات بەخاوەنى ئەم چەکە لەداهاتودا، کەتائێستاش هەوڵى بۆ دەدرێت لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە .

بۆ لێکۆڵینەوەى لە سەرەتاى دروستبوونى بەرنامە ئەتۆمیەکەى ئێران و پێشکەوتنەکانى و گەیشتنى بە قۆناغى ئەمڕۆى، پێوویستە ئەو جیاوازیە بخەینەڕوو کە لە نێوان فەرمانڕەوایى ئێران لەسەردەمى ( شا ) *  دا پەیوەست بە بەرنامەى ئەتۆمى و دامەرزاندنى ڕویانداوە ، پاشان ئەو گۆڕانکاریانە بخەینەڕوو لە پاش شۆڕشى ئیسلامى لە ئێران لە ساڵى ١٩٧٩ و کاریگەرى ئەو شۆڕشە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەى ، لەم پێناوەدا ئەم باسەمان کردووە بە دوو تەوەرى سەرەکیەوە ، وەک لەوێدا دەیخەینەڕوو :

داواکارى یەکەم : سەرهەڵدانى بەرنامەى ئەتۆم لەسەردەمى محمد ڕەزا شادا :

سەرەتاى سەرهەڵدانى بەرنامەى ئەتۆمى لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى محمد ڕەزاشاى ئێران لە ساڵى ١٩٥٧ لەو سەردەمەدا هەوڵەکانى ئێران بۆ بەدەستهێنانى وزەى ئەتۆمى لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەستى پێکرد، وە لە ساڵى ١٩٥٨ ەوە ئێران بووەتە ئەندامى ئاژانسى نیودەوڵەتى وزەى ئەتۆم. 1

وە لە ساڵى ١٩٦٠ کردنەوەى ناوەندى توێژینەوەى ئەتۆمى زانکۆى تاران دواى ئەوەى محمد ڕەزا شا توانى ڕێکتەرێکى ئەتۆمى بۆ ناوەندى توێژینەوەى ئەتۆمى ئەمیر ئابادى زانکۆى تاران لە ئەمریکا بکرێت و لە ساڵى ١٩٦٨ دواى ئێران پەیماننامەى قەدەغەى بڵاوبونەوەى چەکى ئەتۆمى ئیمزاکرد ، بە پێى بەندەکانى ئەو پەیماننامەیە ئێران بە مافى خۆى دەزانێت وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتیانە .2

بەکارنهێنێت و یۆرانیۆم بپیتێنێت و پەرە بە بەرنامە ئەتۆمیەکەى خۆى بدات ، وە لەساڵى ١٩٧٠ ڕێکخراوى ئەتۆمى ئێران پیکهێنراو ئەمەش بوو بەسەرەتاى هەنگاونانى ئێران بەرەو دامەرزاندنى ڕێکتەرى ئەتۆمى قەبارە گەورە لە ئێران

وە دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکى و فەرەنسى و ئەڵمانیەکان لە ساڵى ١٩٧٠ ەوە دەستى پێکردبوو ، وە لە ساڵى ١٩٧٤ ئیران لە ڕێکەوتننامەیەکەیدا لەگەڵ ئەنیستیتۆى ستاندفۆردى ئەمریکا لە رێکەوتنەکەدا لەبارەى بەرهەمێنانى ٢٠٠٠٠ مێگاوات کارەبا تا ساڵى ١٩٩٥ لە ڕیگەى دامەرزاندنى تقیگە ناوکیەکان لە ئێران دابینکرا ، هەر لەهەمان ساڵدا دامەرزاوەى وزەى ئەتۆمى ئێران بڕیارى دا لەسەر بنیات نانى چوار ویستگەى ئەتۆمى لە بوشەهر و دروستکردنى ئاوى شیرین لە بوشەهر بۆ دابینکردنى سوتەمەنى و پشتیوانى تەکنەلۆجى بۆ ویستگەکان دابینبکات.3

شاى ئێران سەرکەوتوو بوو بەبەستنى ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ فەرەنسا لە ساڵى ١٩٧٤ بۆ دروستکردنى دوو ڕیکتەرى ئەتۆمى کە لەلایەن شەریکەى ( فرام ئاتم ) جێبەجێکرا ، کە تواناى ٩٥٠ مێگاواتى هەبوو ، بەڵام ئەو دوو ڕێکتەرە بەهۆى ڕوخانى شاوە لەکار کەوت وە شا توانى ڕێکەوتنێک لەگەڵ شەریکەى ( سمنز )ى ئەڵمانى واژۆ بکات بۆ دروستکردنى تواناى ئەتۆمى بۆ ویستگەى بوشەهر بە تواناى ١٢٠٠ مێگاوات ، وە شاى ئێران توانى ریکەوتنامەیەک واژۆ بکات لەگەڵ پەیمانگاى ( ماسیۆ شستى ) تەکنەلۆجى بۆ ڕاهێنانى ٨٠٠ ئەندازیارى هونەرى ئیران بۆ کارپێکردنى ویستگەى بوشەهر و تەواوکردنى ئەو وێستگەیە.4

هەروەها ئێران لە ساڵى ١٩٧٦ گرێبەستى کڕینى دوو کورەى ١٢٠ مێگاواتى بۆ وێستگەى ئەتۆمى بوشەهرى لەگەڵ ئەڵمانیا واژۆکرد و دوو کورەى ٩٠٠ مێگاواتى لە وڵاتى فەرەنسا کڕى لە شارى بەندەر عەباس داى مەزراند.5

وە لە ساڵى ١٩٧٦ ڕیکەوتنامەیەکى لەگەڵ ئەفریقاى باشوور بۆ کڕینى هەویرى ئەتۆمى ( کێکى زەرد )* بە حەوسەد ملیۆن دۆلار ئیمزا کرد ، وە لە ساڵى ١٩٧٩ کۆتایى هات بە لە %٨٥ى یەکێک لەو دوو ڕێکتەرە کە ئێران لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتبوو لەسەر بۆ دامەزراندنى رێکتەرى ئەتۆمى لە ویستگەى بوشەهر.6

داواکارى دووەم : بەرنامەى ئەتۆمى لە دواى ( شۆڕشى ئیسلامى ئێران )*

لە ساڵى ١٩٧٩ بەهۆى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانەوە بەرنامە ئەتۆمیەکانى ڕاوەستا ئەویش بەهۆى ڕاوەستانى ڕێکەووتنامەکانى ئیران لەگەڵ ڕۆژئاوادا وەهەروەها بە هۆکارى شەڕی عێڕاق و ئێران و هێرشکردنەسەر وێستگەى بوشەهر بۆ شەش جار لەلایەن فڕۆکە جەنگەیەکانى عێڕاقەوە لە ١٣ى ٣١٩٨٤ وە لە مانگى ٢ ى ١٩٨٥ وە لە ١١ی٣ی١٩٨٥ وە لە ١٧ ى ٢ ى ١٩٨٦ وە لە ٢ی١١یى ١٩٨٧ وە لە ١٣ى ١١ى ١٩٨٧ بەرنامە ئەتۆمیەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕاوەستا.7

وە ئێران لە ماوەى ساڵەکانى ١٩٨٤ – ١٩٩٠ توێژینەوەى ئەتۆمى کردەوە بە یارمەتى وڵاتى چین ، وە کۆمارى ئیسلامى ئێران دوو ڕێکەوتنى هاوکارى ئەتۆمى ئیمزا کرد لەگەڵ چین و پاکستان ، کە لە ڕێکەوتنەکەى کۆمارى ئیسلامى ئێران و چیندا هاتووە ڕێکتەرێک بە بڕى ٢٧ کیلۆ وات وە دوو ڕێکتەر لە جۆرى ( کونیشان ) بەبڕى ٣٠٠ کلیۆ وات یارمەتى ئیران بدرێت بۆ چالاکردن و گەشەپێدانى بەرنامە ئەتۆمیەکەى ئێران و لە ساڵى ١٩٩٠ – ١٩٩١ ئێران ڕێکەوتنامەیەکى لەگەڵ چین مۆرد کرد بۆ بیناکردنى ڕێکتەرێکى ئەتۆمى بۆ ویستگەى بوشەهر.8

وە لە ساڵى ١٩٩٥ ئێران و ڕوسیا ڕێکەوتنامەیەکیان بۆ تەواوکردنى ویستگەى بوشەهر ئیمزاکرد لەبەرامبەر ٧٨٠ملیۆن دۆلار وە دواتر ئەو تێچونە لە ساڵى ١٩٩٦ دا بۆ ٨٥٠ملیۆن دۆلار بەرز بووەوە ، کە دەبوو بۆ کۆتاییى ساڵى ٢٠٠٤ لەو ویستگەیەدا کارەبا بەرهەمبهێندرێت ، بەڵامبەهۆى گوشارەکانى ئەمریکا تا ئێستاش تەواو نەبووە ، وە لە ناوەڕاستى ساڵى ٢٠٠٢ دا ئەنجومەنى ئۆپۆزسیۆنى نیشتیمانى (مجلس وگنى للمحارت ایرانیە) کە بارەگاکەیان لە فەرەنسایە و دوو دامەزرێ نەرى نهێنى ئەتۆمى ئێرانیان ئاشکرا کرد ، کە دامەرزاوەیەکى پیتاندنى یۆرانیۆم لە شارى (نەتەنز) و ویستەگەیەکى ئەتۆمى کە بە ئاوى قورس کارى دەکرد لە شارى (ئاراک)، هەروەها کۆگایەکى یۆرانیۆمى خاو لە ناوچەى ( سجاد ) لە شارى یەزد، دواتر ئەمریکا لە ڕێگاى مانگى دەستکردەوە وێنەى دامەرزوە ئەتۆمیەکانى (نەتەنز و ئاراک) یان بڵاوکردەوە و ئیرانیان تۆمەتبار کرد بەوەى کە هەوڵى بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى دەدات.9

لەم قۆناغەدا و لە سەرەتاى ٢٠٠٤ ەوە ئێران هەستا بەگەشەپیدانى کارگەى ( ساگەند ) کە دەکەوێتە نزیک پاریزگاى ( یەزد ) لە ناوەراستى ئێران ، دواتر کۆمەڵێک بەردى سروشتى شێدارى یۆرانیۆمى لێ دەرکرا و کە دواتر تواناى بەرهەمهێنانى ئەو کارگەیە خەمڵێنر بە ٥٠تەن لە ساڵێکدا ، وە لەڕیگەى کارگەى ( اردکان ) چارەسەرى ئەم ماددە خاوانە دەکران و دەگۆڕدران بۆ یۆرانیۆم کە پێى دەوترێ     (  کێکى زدەرد ) ، بەهەمان شێوە ئەم کردارانە لە ساڵى ٢٠٠٤ کارگەیەک کە دەکەوێتە باشورى وڵات لە نزیک بەندەر عەباس کە بەرهەمى نزیک ٢١ تەنە.10

وە لە ساڵى ٢٠٠٥ چالاکى بەرنامە ئەتۆمیەکانى ئێران دەستى پێکردەوە بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم لە ئەسفەهان لە ناوەڕاستى وڵات دواى ڕاگرتنى لە ساڵى ٢٠٠٤ ەوە لە رێگەى ڕێکەوتنێکەوە لەگەڵ وڵاتانى ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا ناسراو بە (سەرانى ئەوروپى) وە، ئێران ڕاى گەیاند  کە یکەم هەنگاوى بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم بە ڕیژەى لە %٣.٥ بۆ لە %٤.٨ دەستى پێکردووە لە مانگى پێنج ، وە لە ساڵى ٢٠٠٧ لە مانگى چوار ئێران ڕایگەیاند کە ڕاددەى پیتاندنى یۆرانیۆم تێپەڕاندوو، بۆ ٣٠٠٠ ئامێرى پیتاندنى یۆرانیۆم.11

سەرچاوەکان:

1-پەروێز ڕەحیم ، سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، چاپخانەی موکریانی ، هەولیر چاپی یەکەم ٢٠١٤ ، لاپەڕە ١٦٧

2پەیامن خەلیل ، پانۆرامای دۆسیەی ئەتۆمی ئیران ، دۆسیەی ئێران ، سەنتەری ليًکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان ، سلیمانی ، ژمارە ٢ ساڵی ٢٠٠٧ ، لاپەڕە ٩ .

3د.شوعەیب بەهمەن ، چەمکی ئەتۆمی ئێران ، دۆسیەی ئێران ، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان ، سلێمانی ژمارە ١٤ ساڵی ٢٠٠٩ ، لاپەڕە ١٠٨ .

4-الهيئة الصرفیة للاستشارات و والبحوث ، المشروع النووي الايراني ، ، الوقت الزیارة ١٥/١١/٢٠١٥: www.darbabl.net/studies/iranian_project.doc  .

5د.شوعەیب بەهمەن ، سەرچاوەی پێشوو ، لاپەڕە ١٠٨ .

6- رائید حسین عبدالهادی حسنین ، البرانمج النووی الایرانی و انعکاساتە علی الامن القومی الاسرائیل ١٩٧٩ – ٢٠١٠ ، الرسالة الماجستیر الجامعە االزهر – الغزة ، العام ٢٠١١ ، صحفە ٣٣

 

7علی حیسن باکیر , المشروع الاقلیمی الایرانی فی ضوء الانتخابات الرئاسیە ٢٠٠٩م , الوقت الزیارة ١٩/١/٢٠١٦, http://www.albayan.co.uk/fileslib/articleimages/takrir/4-5-7a.pdf .

8عبدالحلیم حزین ، التسلسل الزمنی الملف ایران النووی ، وقت الزیارة ١١/١١/٢٠١٥ ، http://www.skynewsarabia.com/web/article/9208/undefined.

9التقریر الموقع اسلام میمو ، نشاة والتاریخ النووی الایرانی ، وقت الزیارة ١٢/١١/٢٠١٥ ، http://www.islammemo.cc/2009/09/27/87767.html

10هاشم أجرید الخوالدة ،السياسة الأمريكية تجاه أزمة البرنامج النووي الإيراني (1991- 2012 ) الرسالە الماجستر الجامعە الشرق الاوسط – الاردن عام ٢٠١٣ ، غیر المنشورة ، ص ٢٥.

[1]11-محمد جمعة جبالي ، الأزمة النووية الإيرانية.. حقائق وتواريخ ، الوقت زیارت ٢٠/١١/٢٠١٥ ، http://www.skynewsarabia.com/web/article/445571

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …