كوردستان.. یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی
• ئەم باسەی لێرەدا دەیخوێننەوە كتێبیكی دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ-ە به‌ناوی: (حول الصحافة الكردیة) کە به‌زمانی عه‌ره‌بی،لە ساڵی 1973 چاپکراوە. رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وهریدهگێرێته سه‌ر كوردی‌و به زنجیره بڵاوی ده‌كاته‌وه.
وه‌رگێڕانی: گۆران فه‌تحی
به‌شی سێهه‌م
رۆژنامه‌ی «التأخی» له 22ی نیسانی 1968دا، بابه‌تێكی تێروته‌سه‌لی دكتۆر مارف خه‌زنه‌داری هاوڕێمی بڵاوكردبۆوه، سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی، تێیدا خه‌زنه‌دار ئه‌و راستییه‌ی ئاشكراكردبوو، كه رۆژنامه‌كه له 22ی نیسانی ساڵی 1898دا بڵاوبۆته‌وه‌و له‌بابه‌ته‌كه‌یدا داوای كردبوو، ئه‌و رۆژه بكرێت به رۆژی له‌دایكبوونی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، هه‌روه‌ها وێنه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامهكهشی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بڵاوكردبۆوه‌و روونیكردبۆوه كه له كتێبخانه‌ی استشراق له شاری لینینگراد پارێزراوه.
گه‌ڕان به‌دوای ژماره‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌و بینینی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، حه‌زێكی گه‌وره بوو لای ئه‌وانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به دیراساتی كوردی، دكتۆر كه‌مال فوئادیش به دووباره چاپكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ژماره‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌و به قه‌باره‌و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی به زهنكوگراف، به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هیواو حه‌زی هێنایه دی.
ئێستاش كه كتێبی «كوردستان- یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی 1898-1902»م لەبەردەستدایە كه وێنه‌ی ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه‌ی تێدایه‌و له‌به‌غدا چاپكراوه ساڵی 1972ه، له‌كۆكردنه‌وه‌و پێشه‌كی نووسینی دكتۆر كه‌مال فوئادهو به قه‌باره‌ی گه‌وره‌و 104 لاپه‌ڕه‌یه، ئەوا ده‌توانم باسێك له‌باره‌ی دووباره چاپكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه بكه‌م‌و چاوێكیش به‌ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه‌دا بخشێنمهوهو لایه‌نه گرنگه‌كانی سه‌ر رووپه‌ری رۆژنامه‌كه ده‌ربخه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه.
دكتۆر كه‌مال پێشهكیهكی یه‌ك لاپه‌ڕه‌یی بۆ كتێبه‌كه‌و ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان نووسیوه، به‌باشی ده‌زانم وهریبگێرم بۆ خوێنه‌ری عه‌ره‌ب، به‌خۆ لادان له‌و تێبینیانه‌ی كه تێیدا هاتووه، بۆیه ئه‌و به‌شه‌ی ئاماژه بهشتی نوێ ده‌كات له پێشه‌كیه‌كه‌دا وه‌رمگێڕاوه، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ووردبوونهوهمه له رۆژنامه‌كه:
زمانی كوردی تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ته‌نها زمانی ئاخاوتن‌و شیعر بوو نه‌ك زمانی نووسین، له‌به‌ر ئه‌وه دهرچوونو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان ساڵی 1898 گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌مێژووی زمان‌و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، كاتی خۆی ئه‌وه‌م به‌رگوێ كه‌وتبوو، كه ژماره‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه له كتێبخانه‌ی «بروسیا» له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ست ده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیاش ئه‌وه‌م زانی ناوی كتێبخانه‌كه له‌ئێستادا گۆڕراوه‌و دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه به»كتێبخانه‌ی حكومه‌ت»و له‌ئێستادا ده‌كه‌وێته به‌رڵینی خۆرهه‌ڵاته‌وه، له‌وێش بۆم ده‌ركه‌وت ژماره‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌گه‌ڵ چاپه‌مه‌نی تردا دوا جه‌نگه‌كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا.
له‌سه‌رتای مانگی ئابی 1965 چووم بۆ هه‌ردوو شاری «ماربۆرگو تۆیبنگن» بۆ گه‌ڕان به‌دوای ده‌ستنووسی كوردیدا، بواری ئه‌وه‌شم بۆ ره‌خسا جارێكی تر هه‌واڵی رۆژنامه‌ی كوردستان بپرسمو له‌وێ دوای گهڕانو پشكنینیكی زۆر پێیان راگه‌یاندم كه ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه له‌كتێبخانه‌ی حكومه‌ت له‌ئه‌ڵمانیای خۆرئاوایه له‌شاری ماربۆرگو له‌گه‌ڵ زۆرێك چاپه‌مه‌نی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه پۆلینو رێكبخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌شوێنی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ناو كتێبخانه‌كه جێگه‌ی بكرێته‌وه.
كتێبخانه‌كه‌ش چه‌ندین جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدام، دوای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه بۆم بنێرن، منیش له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا چه‌ند جارێك ئه‌و به‌ڵێنه‌م بیرهێنانه‌وه، تا ئه‌وه‌ی له‌هاوینی ساڵی 1968 هیواو ئاواته‌كه‌م هاته دی، كاتێك هه‌موو ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه كه له‌ئه‌ڵمانیا پارێزرابوون گه‌یشتنه ده‌ستم، ئه‌مه‌و دوای به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌كان بابه‌تێكم له‌سه‌ر نووسی له ژماره 1ی 23-5-1969 گۆڤاری «روناكی» ، كه له‌به‌غدا ده‌رده‌چوو.
لێره‌شدا خۆم زۆر به‌خۆشحاڵ ده‌زانم به‌وه‌ی ده‌توانم جارێكی تر رژنامهكه چاپ بكه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش خۆشی دۆزینه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی تازه‌كرده‌وه، نه‌ك ته‌نها لای من به‌ڵكو لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه بوون.
ژماره یه‌كی رۆژنامه‌ی «كوردستان» له 30 زهی ئهلقوعدهی ساڵی 1315 (9ی نیسانی 1214 رومی) كه ده‌كاته 22ی نیسانی 1898 له‌شاری قاهیره ده‌رچووه، سه‌ره‌تاش له‌لایه‌ن كوڕه‌زای (به‌درخان پاشا)وه ده‌ركراوه كه ناوی «میقداد به‌گ میدحه‌ت به‌گ»بووه، ژماره‌كانی 6-19ی رۆژنامه‌كه له‌شاری جنێف چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و دواتر ژماره‌كانی 20-23 جاریكی تر له‌شاری قاهیره ده‌رچووه، ژماره 24ی له‌شاری لهندهنو ژماره‌كانی 25-29 له‌شاری فۆلكستۆنو هه‌ردوو ژماره 30-31یش له‌شاری جنێف بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن عه‌بدولره‌حمان به‌گی برای میقداد به‌گه‌وه، ئه‌مه‌و ژماره‌كانی 1-31ی رۆژنامه‌كه جگه له‌ژماره (10، 12، 17، 18، 19) وه‌كو پێشتر باسم كرد له (كتێبخانه‌ی حكومه‌ت) له‌شاری ماربۆرگ له‌ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا پارێزراون.
ژماره 31ی رۆژنامه‌كه‌ش رۆژی 6ی موحه‌ڕه‌می ساڵی 1220 كه ده‌كاته (1 نیسانی 1218 رۆمی) له‌ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌زمانێكی كوردی جوان‌و پوخت‌و ئاسان به»دیالیكتی كرمانجی باكور، له‌هجه‌ی جه‌زیره‌ی بۆتان» نووسراوه‌و به‌چوار په‌ڕه (25.50-32.50 سم)و دوو هه‌فته جارێك ده‌رچووه، رۆژنامه‌كه له‌رووی چاپ و كاغه‌زه‌وه زور باشبووه‌و به پیتی عه‌ره‌بی ونهسهقی فارسی چاپكراوه.
رۆژنامه‌كه له‌ژماره‌ی سێهه‌مه‌وه بابه‌تی به‌زمانی توركیش له‌خۆگرتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی رۆژنامه‌كه ناوی «نه‌جوا یان عه‌رزوحاڵ»یان لێناوه، ئینجا ئه‌و «نامه كراوانه‌ی» ئاراسته‌ی «سوڵتان عه‌بدولحه‌مید» كراون سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی رۆژنامه‌كه‌و دژایه‌تی نه‌وه‌كانی به‌درخان پاشا، كاتێك رۆژنامه‌كه‌ش به‌ته‌واوی بێ هیوا بووه له‌سوڵتان ئه‌وا ده‌ستیكردووه به‌هێرشكردنه سه‌ر خودی سوڵتان‌و داروده‌سته‌كه‌ی، زور ئازایانه‌ش سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی مدحه‌ت پاشا‌و هاوڕێكانی نوسیویه‌تی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی تورك.
به‌هۆی دژایه‌تیكردنی به‌رپرسانی عوسمانی بۆ رۆژنامه‌كه ئه‌وا لهكاتو شوێنی دیاریكراودا وه‌كو چۆن خاوه‌نه‌كه‌ی ویستویه‌تی ده‌رنه‌چووه، چه‌ندین جاریش شوێنی دهرچوونو چاپكردنی له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر گواستراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و دژایهتیكردنهوه، به‌ڵام گرنگی رۆژنامه‌كه ته‌نها ئه‌وه نییه كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌یه به‌كوردی دهرچووبێتو بڵاوكرابێته‌وه، به‌ڵكو گرنگیه‌كی مێژوویی‌و سیاسیشی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر چاوێكی خێراش به بابه‌ته‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌كه بخشێنینه‌وه، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كوردی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رێره‌وی خه‌باتی هاوبه‌شی پهێڕهوكردووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاری گه‌لانی تردا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كورد له‌گه‌ڵیاندا ژیاوه.
(كۆتایی پێشه‌كیه‌كه)
ئه‌و پێشه‌كیه‌ی تێروته‌سه‌له‌ی دكتور فوئاد كه له 4-10-1971دا نووسراوه، زۆر خاڵمان بۆ روون ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت بهرۆژنامهكهو هانمان ده‌دات زیاتر لێی ووردبینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ده‌ره‌نجامی زیاتر‌و رێخۆشكردن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت بهرۆژنامهكهو سوود گه‌یاندن به‌وانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به‌لایه‌نه جیاجیاكانی دیراساتی كوردی، چونكه رۆژنامه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌ندین بابه‌ت كه شایه‌نیی ئه‌وه‌یه وه‌ربگیرێت‌و روونكردنه‌وه‌و شیكاری له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌گه‌ر كتێبی مه‌ولود نامه‌ی شێخ حسێنی قازیش بهدهركهین، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وكتێبی عادات‌و ته‌قالیدی كوردی مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدی كه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌مان سه‌ده‌دا نووسراوه ئه‌وا رۆژنامه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار په‌خشانی كوردی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
*ئه‌و ژمارانه‌ی له‌لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌ركراون «جگه له دوو ژماره‌ی كۆتایی» ته‌نها به‌زمانی كوردی بوون‌و زمانی توركیش له ژماره پێنج‌و ژماره‌كانی دواتر كه‌مه كه‌مه ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن عه‌بدولره‌حمان به‌درخانه‌وه ده‌ركراون، ره‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌سێتی‌و توانای هه‌ریه‌ك له‌م دوو برایه‌وه، یان بێگومان په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و راوهدونانهی خاوه‌ندارانی رۆژنامه‌كه رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه، تا عه‌بدولره‌حمان به‌درخان ناچاربووه خاكی سوڵتانی عوسمانی بهجێبێڵێـت به‌ره‌و وڵاتانی خۆرئاوا، وه‌كو چۆن خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه له‌ژماره شه‌شی رۆژنامه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه رۆژنامه‌كه ده‌نگی بڵند كردووه دژ به‌دوژمنانی كورد‌و دوژمنانی بنه‌ماڵه‌ی بهدرخانو له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه (ئه‌بو هودا ئه‌لسه‌یادی) كه رۆژنامه‌كه نازناوی (ئه‌بو زه‌ڵاڵی) بهسهردابڕیوه، هه‌روه‌ها داروده‌سته‌كه‌ی سوڵتان، له‌كاتێكدا كه میقداد به‌درخانی برای نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات له‌قاهیره‌و له‌ئه‌ستانه دوای گهڕاوهنهوهی بۆ ئه‌وێ.
*رۆژنامه‌كه به‌زمانی ئاخافتنی رۆژانه ده‌ینوسی، كه تا ئێستاش هاوڵاتیانی »جه‌زیره‌ی بۆتان»پێی دهدوێنو زمانی ئه‌ده‌بی كوردی بووه له سه‌ده‌كانی رابردوودا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م ده‌قی نه‌مری پێ نووسراوه «وه‌كو دیوانی مه‌لا ئه‌حمه‌دی جهزیریو مهمو زینی ئه‌حمه‌دی خانی»، زمانی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ش نموونه‌یه‌كی باشه بۆ شاره‌زابوون یان به‌ئاگابوون لهدیالیكتی بۆتان، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی له‌باره‌ی زمانی ئه‌ده‌بی نوێوه ده‌نووسن، له‌راستیشدا دیالیكتیكی بۆتان شایه‌نی پهیڕهوكردنه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بهدیالیكتی كرمانجی باكور دهنووسنو كاركردن به‌و ئاراسته‌یه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ گه‌یشتن به زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو.
*ساده‌یی بهرۆژنامهكهوه دیاره له‌رووی فیكر‌و شیكاری‌و نیشاندنی مه‌سه‌له‌كانه‌وه له‌سه‌رده‌می میقداد به‌درخانی دامه‌زرێنه‌ردا، به‌ڵام تێبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆژنامه‌كه ده‌كرێت له‌رووی سیاسی و شیكاری‌و نیشاندنی مه‌سه‌له‌كان له‌سه‌ر ده‌می عه‌بدولره‌حمان بهگداو له‌كاتێكدا كه میقداد به‌درخان له‌خستنه رووی بارودۆخی كورد‌و مه‌سه‌له سیاسیهكانو جه‌نگه‌كانی جیهاندا به‌زمانی ساده‌ی مامۆستا شته‌كان ده‌خاته روو، ئه‌وا براكه‌ی به‌زمانێكی ســــــــیاسیانه ده‌نوسێت‌و مه‌سه‌له‌كان ده‌خاته روو.
*دامه‌زرێنه‌ری رۆژنامه‌كه گرنگی زۆری داوه به‌مه‌سه‌له‌ی خوێندن‌و وای بینیوه كه نه‌خوێنده‌واری دوژمنی یه‌كه‌می كورده‌و به‌هه‌موو توانا‌و هه‌موو رێگه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه كورد هان بدات بۆ خوێندن‌و كردنه‌وه‌ی خوێندنگا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو هانی خێزانه‌كانی داوه منداڵه‌كانیان بنێرن بۆ خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌و ئاماده‌گی خۆشی نیشان داوه له‌قاهیره‌و ئاماده‌یی براكانی له‌ئه‌سته‌نبوڵ بۆ پێشوازیكردن‌و یارمه‌تیدانی هه‌ر خوێندكارێكی كورد كه به‌ره‌و ئه‌و دوو شاره بچن.
بۆ ئه‌وه‌ش میقداد به‌درخان نموونه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه گرنگیان به‌خوێندنی منداڵانیان داوه، له‌و رووه‌وه‌ش باسی ئه‌وه‌ی كردووه چۆن ماوه نا ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌زهه‌ری پێرۆزی كردووه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون‌و زانینی ئه‌وه‌ی كی له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌و وڵاته‌دایه به‌مه‌به‌ستی خوێندن‌و به‌خۆشیه‌كی زۆره‌وه وتویه‌تی، كه چه‌ند خوێندكارێكی له‌وێ بینیوه خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و سلێمانی بوون، هه‌روه‌ها دڵگرانی خۆشی نیشان داوه به‌وه‌ی كوردی هه‌كاری‌و بۆتان توانای ئه‌وه‌یان نیه بێن بۆ میسر، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ خاڵێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ئاستی جیاوازی پێشكه‌وتن له‌كوردستاندا.
*مێژووی میلله‌تان باسی چه‌ندین نموونه‌مان بۆ ده‌كه‌ن له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌و بڵاوكردنه‌وه‌و چاپكردنی رۆژنامه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان، یه‌كێك بووه له‌و نموونه شۆڕشگێڕانه‌یه، كه گرنگیه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ره‌تادا، به‌و پێیه‌ی وهسیلهتێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌و رێكخستن‌و بانگشه بۆ شۆڕش، چاوخشاندنێكی ووردیش به‌رۆژنامه‌ی كوردستان ئه‌و راستیه‌مان نیشان ده‌دات، چۆن «كوردستان»توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دووریه له‌نیشتمان‌و كه‌می كه‌ره‌سته‌كانی په‌یوه‌ندی کە ههیبوهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌سێتی بووه‌و په‌یوه‌ندی به رێكخراوی سیاسیه‌وه نه‌بووه، خه‌ڵكیكی زۆر له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه.
ئێمه ده‌بینین رۆژنامه‌كه له دووهه‌مین ژماره‌ی خۆیدا، چه‌ندین تهقریزی شیعر‌و په‌خشانی تێدا بڵاوكراوه‌وه‌ته‌وه، كه له‌شامه‌وه نێردراون و له‌ژماره پێنجیش بابه‌تێكی (تاهیر بوتی) خه‌ڵكی ئه‌ده‌نه‌ی تیدایه كه به‌دوورودرێژی باسی چۆنیه‌تی پێشوازی كردنی جه‌ماوه‌ری كورد له‌رۆژنامه‌كه دهكاتو هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات چۆن هه‌ستاوه به‌دابه‌شكردنی رۆژنامه‌كه‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كه‌سانی نه‌خوێنده‌وارو داواشی له‌خاوه‌نی رۆژنامه‌كه كردووه ژماره‌ی زیاتری بۆ بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات، میقداد به‌درخانیش وڵامی نامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه په‌نجا دانه لهرۆژنامهكهی بۆ ده‌نێرێـت، له‌ژماره‌ی هه‌شته‌می رۆژنامه‌كه‌شدا نامه‌یه‌ی زانایانی ئاینی ماردین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و عه‌لی كوری حوسێنی ئامه‌دی له‌بری زاناكان ئیمزای كردووه‌و خۆی به خزمه‌تكاری (زانستی شه‌ریف) ناوزه‌د كردووه، باسی توانای خۆشی كردوه بۆ خزمهتكرنی رۆژنامه‌كه‌و به‌تایبه‌ت نوسین سه‌باره‌ت بهبهسهرهاتو ئازایه‌تی میرانی كورد، بۆیه دوای ئه‌وه ده‌بینین رۆژنامه‌كه له‌ژماره‌كانی دواتردا به‌فیعلی چه‌ند بابه‌تێكی مێژوویی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌رناچن له‌و زانیاریانه كه شه‌ره‌فنامه باسی له‌باره‌یانه‌وه كردووه، رۆژنامه‌كه له‌ژماره‌ی سیانزه‌هه‌مدا سكاڵایه‌كی ئهشرافهكانی دیار به‌كری بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا باسی زوڵم‌و زۆری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن ژماره‌یه‌كی زۆری كورد به‌هۆی ئه‌و زوڵمه‌وه هه‌ڵاتوون بۆ وڵاتی عه‌جه‌م، له‌هه‌مان ژماره‌دا نامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ئیمزای «ش.م» لهئهشرافهكانی دیار به‌كر تێیدا باس له بارودۆخی رۆژنامه‌كه دهكاتو باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات چۆن حكومه‌ت به‌دوای رۆژنامهكهوهیهو چۆنیش خوێنده‌واران پێشوازی له‌رۆژنامه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه چ جای باسكردنی بارودۆخی كوردستان.
له‌ژماره پانزهیدا، رۆژنامه‌كه نامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌موسڵه‌وه هاتووه، تێیدا باس له‌چه‌ند رووداوێكی كۆمیدی كراوه هه‌روه‌ها باسی بارودۆخی بازرگانی و چه‌ند لایه‌نێكی تری شاره‌كه كراوه، به‌مجۆره‌ش ده‌بینین رۆژنامه‌كه له‌وه ده‌رچووه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌جه‌ماوه‌ر له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه پڕ لهسۆزهكانهوه بێت، به‌ڵكو سكاڵای هاوڵاتیانی كوردی بڵاوكردۆته‌وه‌و هانی داون بنوسن سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌ی هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر رۆژنامه‌كه ئاراسته‌ی سوڵتانی بكات، (كوردستان) هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستی كردوه به هێرشكردنه سه‌ر خودی سوڵتان‌و له‌ژماره چوارده‌دا ئاماژه‌ی بۆ یه‌كێك له‌واعیزه‌كان كردووه له‌وانه‌ی خۆیان ته‌رخان كردوه بۆ رێنمایی خه‌ڵكی بۆ ده‌رخستنی زوڵمه‌كانی سوڵتان‌و رۆژنامه‌كه داوای له‌زانایانی كوردستان كردووه چاو له‌و واعیزه بكه‌ن، له‌هه‌مان ژماره‌دا نامه‌یه‌كی زۆر گرنگ بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا (مه‌لا ساڵح جه‌زیری) خه‌ڵكی ماردین به‌شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هێرشی كردۆته سه‌ر سوڵتان.
رۆژنامه‌ی كوردستان ههولیشی داوه، ته‌نها جه‌ماوه‌ری كورد له‌خۆی كۆنه‌كاته‌وه، به‌ڵكو مینبه‌رێك بێت بۆ ئه‌وانی تریش‌و له‌ژماره شازده‌دا نامه‌ی شێخ حه‌سه‌ن ناوێكی به‌عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه، كه سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی چاكسازی) بووه له تهرابوڵسی شام، تێیدا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاكسازی‌و نه‌هێشتنی زوڵم‌و زۆرداری.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان وه‌كو دكتۆر كه‌مال فوئاد له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا باسی كردووه، جه‌ختی له‌خه‌باتی هاوبه‌ش كردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بهتهواوكاری بۆ كورد كردووه‌و رۆژنامه‌كه له‌ژماره سیانزه‌دا بڵاویكردۆته‌وه كه چه‌ندین كه‌س یاره‌مه‌تی نهقهدی وپاره‌یان بۆ ناردووه له دیار به‌كرو سلێمانی‌و ئه‌ده‌نه‌وه، عه‌بدولره‌حمان به‌گ زۆر به‌كورتیش باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌و پارانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كدا له‌شێخ محه‌مه‌ده‌وه بێ ئه‌وه‌ی ناوی ته‌واوو ئه‌دره‌سه‌كه‌ی بڵێت، ئه‌مه‌و وڵامی نامه‌كه‌شی ناردۆته‌وه بۆ شێخ محه‌مه‌دو تكای لێكردووه به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ بهێنێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه جێی تێبینیه سه‌باره‌ت به‌هه‌ستی كوردپه‌روه‌رانه له‌و كاتدا.
Check Also
کۆمەڵگەی کوردی لە روانگەی شەرەفخانی مێژوونووسەوە
د. ئیسماعیل مەحموودی پوختەی توێژێنەوە: شەرەفخانی بەدلیسی لە کۆتایی ساڵانی سەدەی شانزە بەنووسینی شەرەفنامە، مێژوونووسیی کوردی دەسپێکرد. شەرەفنامە هەڵگری مێژووی بەسەرهاتی بنەماڵە دەسەڵاتەدارەکوردییەکانی سەردەمی خەلافەتی عەباسی تا کۆتایی ساڵی(٧-١٥٩٦) واتە تا سەرەتای سەفەوییەکانە. شەرەفنامە لە ئەساسدا درێژەی هەمان نەرێتی میژوونووسییسونەتی واتە مێژوونووسیی سیاسی و عەسکەری و بنەماڵییە. بەڵام پێشەکییەکەی شەرەفنامە سەبارەت بە مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردی دەتوانێت تا ڕادەیەک ئەم بەرهەمە مێژووییە لەبەرهەمە مێژووییەکانی هاوچەرخ و پێش خۆی جیا بکاتەوە و وەکدابڕانێک لەو نەرێتە مێژوونووسییە پێناسەبکرێت. ئەم وتارە دەیەوێت پاش ئاماژەدان بە ڕوانگەی شەرەفخانسەبارەت بە مێژوو و هەروەها ڕەوشتی میژوونوووسیشەرەفخان، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردی و مرۆڤی کوردلە ڕوانگەی ئەم مێژوونووسەوە ڕوون و شی بکاتەوە. ئەم وتارە پێیوایە لە ڕوانگەی شەرەفخانی بەدلیسیەوە، ئاییینیبوون، غیابی عەقڵانییەت، پەرتەوازەیی، غیابی ئەندیشەییەکگرتن، ویستی یەکتر کوژی، بیرنەکردنەوە لە داهاتوو، گرنگیدانی بە نازناوی ئازایەتی و ڕێگەپێنەدان بۆ دامەزرانیدەسەڵاتی کوردی ، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کورد وکۆمەڵگەی کوردیین کە لەم وتارەدا بە شێوازی شیکاری گوتاردەخرێنە بەر باس و توێژێنەوە. وشەسەرەکییەکان: مێژوونووسیی کوردی، شەرەفخان، شەرەفنامە، کۆمەڵگەیکوردی، شیکاری گوتار. پێشەکی: هەزارەی دووەم– لە ساڵژمێری ئیسلامی‌دا– سەرەتای دەرکەوتنیمێژوونووسی کوردستان و مێژووی دەسەڵاتە کوردییەکانە. «شەرەفنامە“یان میژووی موفەسسەڵی(تێروتەسەلی) کوردوستان» یەکەمین مێژووی کوردستانە کە لە ساڵی(١٥٩٦/١٠٠٥ ) و لە سەر دەستی شەرەفخانیبدلیسی(١٦٠٣-١٥٤٣ ) نووسراوە. هەزار ساڵ ئامادە نەبوون و غیاب لە ڕەوتی مێژوونووسی، شتیکنییە کە بکرێ چاوی لێ داخرێت و بە ئاسانی بە سەریدا تێپەڕێت‌و دواهات و دەرنجامەکانی ڕوون نەکرێتەوە و خوێندنەوەیان بۆنەکرێت، درێژە کێشانی گوتاری بە گاڵتەجاڕ کردن و پەراوێزخستنی کورد، تێکەڵ کردنی ڕابردووی بە وەهم و ئەفسانە، پەرەپێدانی هەڵوێستی بێدەنگی بەرامبەر بە مێژووی کورد، کێشەیساغ کردنەوە و پەردە هەڵدانەوە لە سەر ڕابردوو و قەیرانیناسنامەی ئەمرۆی ئینسانی کورد و کۆمەڵگەی کوردی، لە ڕیزیبەرچاوترین دەرنجامەکانی ئەم غیابەیە کە شەرەفنامەویستووییەتی بەشێکی ئەم غیابە پڕبکاتەوە. …