K24– هه‌ولێر:
زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، مرۆڤی نیاندڕتاڵ “مرۆڤی سه‌ره‌تایی” به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچوون و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان به‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆوه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه له‌راستییه‌وه دوورن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه زانستییه‌كانی بواری بایۆلۆژیدا ده‌ركه‌وتووه، له 1.8% بۆ 2.6%ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ترشی ناوكی “DNA” پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رچاوه‌كه‌یان بۆ مرۆڤی نیاندڕتاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “بیگ سینگ”، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاشكرایكردووه، تا ئه‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆشمان مرۆڤی نیاندڕتاڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ئێمه هه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، “مرۆڤی نیاندڕتاڵ له خۆگونجاندنی ئه‌و جیناتانه سه‌ركه‌وتوو بووه كه توانای به‌رگری مرۆڤ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه كوشنده‌كان زیادده‌كات و له له‌ناوچوون پاراستوویه‌تی”.
نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌م بواره گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانی نیاندڕتاڵ و هۆمۆ سابینس “مرۆڤی ژیر” له‌ڕووی سێكسه‌وه، وایكردووه هه‌موو خه‌ڵكێك له‌ڕووی بۆماوه‌یی و توخمه وهچهكانهوه به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، وه‌ك ئه‌و تویژینه‌وه‌یه شرۆڤهیكردووه، له چاخه كۆنه‌كاندا مرۆڤی ژیر له ئه‌فریقیا به‌ره‌و ئۆراسیا كۆچی كردووه، به‌رله‌وه‌ی چاویان به مرۆڤی نیاندڕتاڵ بكه‌وێت.
له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، “ئه‌و دیداره سێكسییانه‌ی له ماوه‌كانی نێوان 500 هه‌زار ساڵ بۆ یه‌ك ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا له‌نێوان ئه‌و دوو جۆره مرۆڤه‌دا روویانداوه، بۆهێڵێكی گونجاویان بۆ ژیان به‌رهه‌مهێناوه و بووه‌ته هۆی رێگریكردن له له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی”.
له‌كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه، بۆهێڵی “جینات”ى به‌هێز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ڤایرۆسه كوشنده‌كان له مرۆڤی نیاندڕتاڵدا په‌ره‌سه‌ندووه و، له‌ڕێگه‌ی سێكسه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤی ژیر.
داڤید ئینارد، له زانكۆی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكی و هاوكات ئه‌ندامێكی ستافی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه ده‌ڵێت: “مرۆڤی ژیر له‌پێناو خۆپاراستن و مانه‌وه له ژیاندا په‌نای بۆ هاوسه‌رگیری بردووه”، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، “به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌تای دیداری نێوان ئه‌و دوو جۆره مرۆڤه كارێكی ئاسان نه‌بووه”.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا لیستێك ئاماده‌كراوه، كه زیاتر له 4500 بۆهێڵ “جینات”ی مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌خۆ ده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داتا بێیسێك به‌راورد بكرێت، كه جیناتی مرۆڤه نیاندڕتاڵهكان له‌خۆ ده‌گرێت.
له بهراوردهكهدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، 152 بۆهێڵی لێكچووی یه‌كانگیر له‌نێوان مرۆڤی هاوچه‌رخ “مرۆڤی ئێستا” و مرۆڤی نیاندڕتاڵدا هه‌یه.
شاره‌زایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و بۆهێڵانه‌ی له مرۆڤه نیاندڕتاڵهكانهوه ماوه‌نه‌ته‌وه و بۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه، ئه‌وانه‌ن كه به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی ڤایرۆسه كوشنده‌كان ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر “كهبهد ڤایرۆس” و ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری “ئایدز” و ئهنفلۆوهنزا، كه هه‌ر ئه‌م بۆهێڵانهش بوون به‌ر له هه‌زاران ساڵ مرۆڤایه‌تییان له له‌ناوچوون پاراستووه.
H.B