شـۆڕش یـان کودەتـا ؟١٤ی تەموز .. شه‌وێكی شوم و به‌یانیه‌كی خوێناویی
دانا ساڵح
محەمەد حەسەنین هەیکەل لە کتێبی (عبدالناصر والعالم) دەڵێـت رۆژی ٢٦ی تەموزی ١٩٥٨ شەخسێکی عێراقی هاتە لای جەمال عەبدولناسر سەرۆکی میسر، دیارییەکی بۆ هێنابوو لە ناو قوتویەکدا، دەیوست لەبەرچاوی ئامادەبووان بیکاتەوە، جەمال عەبدولناسر وتی ئەوە چییە .. کابرای عێراقی وتی یەکێکە لە پەنجەکانی نوری سەعید، هەروەها تاڵب ئەلمشتاق باڵوێزی عێراق لە تورکیا لە کتێبی بیرەوەرییەکانی (اوراق أیامی) دەڵێت یەکێک لە پەنجەکانی عەبدولئیلام بە دیاری برد بۆ عەقیدێکی سوپای سوریا…..
ئەو دوو نمونە بەشێکن لە رووداوێک کە بە “شۆرشی” ١٤ی تەمووز ناودەبرێت، تێیدا دەسەڵاتی پاشایەتی عێراق رووخێنراو “نیزامێکی کۆماریی” شوێنی گرتەوە کە جگە لە نەگبەتی هیچ خێرێکی بۆ عێراقییەکان نەهێنا، لە ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ وه ده‌رگای كۆدەتا و خوێنرێژیی و شەری دەسەڵات و حوكمی گهندهڵكارییو زوڵم و ههمهجیەتی عه‌سكه‌ر به رووی عێراقییه‌كاندا كراوەتەوە و تا ئەمرۆ دانەخراوە.
ئێستا ٦٠ ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی لە عێراقدا، هێشتا مشتومریی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا 14ی ته‌موز كودەتایهكی خوێناویی بوو یان شۆرش بوو ؟
حه‌نا به‌تاتۆ پرۆفیسۆری فه‌له‌ستینیی- ئه‌مریكیی ( ساڵی ٢٠٠٠ مردووه) پسپۆری مێژووی نوێی مه‌شریقی عه‌ره‌بیی كه نوسینی جدیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیی هه‌یه ده‌ڵێت: ” ١٤ی ته‌موز له ساتی روودانی‌دا كودەتایهكی سه‌ربازیی بوو، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر دواتر گۆری به شۆرش”. واته لانیكه‌م بەتاتۆ دان ده‌نێت به‌وه‌ی شۆرشێكه له هه‌ناوی خوێنرێژییهوه هاته ده‌ره‌وه.
هه‌رچی بێت نه هه‌موو كودەتایهك خراپه و نه هه‌موو شۆرشێك باشه، به‌ڵام ١٤ی ته‌موز كه‌متر له شۆرش و زیاتر له كۆدێتای كۆمه‌ڵێك عه‌سكه‌ری ته‌ماعكار و تینوو بە ده‌سه‌ڵات ده‌چێت.
جەستەی عەبدولئیلا بە هەڵواسراوی بە باڵەخانەی هۆتێل کەرخی بەغداد ـ ١٩٥٨.٧.١٤
نه هه‌موو كودەتایهك خراپه و نه هه‌موو شۆرشێكیش باشه، به‌ڵام ١٤ی ته‌موزی ١٩٥٨ كه‌متر له شۆرش و زیاتر له كودەتای كۆمه‌ڵێك عه‌سكه‌ری ته‌ماعكار و تینوو بە ده‌سه‌ڵات ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی له كۆشكی ره‌حاب (هاشمیی) لە بەغداد روویدا له قه‌تڵوعامكردنی منداڵانی بچوك و باخه‌وان و خزمه‌تكاره‌كان و كوشتنی پادشای گه‌نج بێ لێپرسینه‌وه و دادگاییكردن، له‌كاتێكدا ئه‌وان په‌رۆی سپی و قورئانی پیرۆزییان به‌رووی كودەتاچییهكان به‌رزكرده‌وه و خۆیان ته‌سلیم كرد بوو، به هه‌موو پێوه‌رێك به زمانی ئه‌مرۆ پرۆسەیەکی تیرۆریستیی نامرۆڤانه بوو.
پارچه‌پارچه‌كردنی لاشه‌ی ره‌مزه‌كانی پاشایه‌تیی و هه‌ڵواسینی لاشه‌كانیان به ستونه كاره‌باییه‌كان و راكێشانیان به شەقامەکانی شاری به‌غداد، كرده‌وه‌یه‌ك و توندوتیژییه‌ك بوو كه له قۆناغه‌كانی دواتردا زۆر توند‌وتیژتر و خوێناویی تر گوزارشتی له خۆی كرد و زنجیرەک کودەتای خوێنای تری لێکەوتەوە.
راکێشانی جەستەی نوری سەعید بە شەقامەکانی بەغداد ـ ١٩٥٨.٧.١٤
له رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی هاشمییه‌وه تا ئه‌مرۆكه کە نیو سەدە و ١٠ ساڵ تێپەریووە، عێراق نه بووه وڵاتێكی سه‌قامگیر و نه بووه وڵاتێكیی شێوه دیموكراتیی و نه بووه هیچ، وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی ده‌ڵێت:” لە سایەی جمهوریەت تەنانەت لانیكه‌م نه‌توانرا وڵاتێكی هاوشێوه‌ی توركیاش دروست بكرێت”.
زۆربه‌ی نوخبه‌ی سیاسیی دونیابین و مه‌ده‌نیی ئه‌وكات، له وانه كامل چادرچیی ( ساڵی ١٩٦٨ مردووه) سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتیمانی دیموكراتی دژی كوشتنی پادشای لاو (فه‌یسه‌ڵی دووه‌م) بوون، چونكه ده‌یانزانیی ئه‌و خوێنرشتنه ئاكامه‌كه‌ی به‌چی ده‌گات، به‌وه گه‌یشت كه خودی كودەتاچییهكان كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و یه‌كتریان قه‌تڵوعام كرد، پاشان كوشتن و قهتوڵوعامیی عێراقییه‌كان به زنجیره ده‌سیپێكرد كه تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه.
هاری ترومان سەرۆکی ئەمریکا و شا فەیسەڵی دووەم ـ واشنتۆن ـ ١٩٥٢
له رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی هاشمییه‌وه تا ئه‌مرۆكه کە نیو سەدە و ١٠ ساڵ تێپەریووە، عێراق نه بووه وڵاتێكی سه‌قامگیر و نه بووه وڵاتێكیی شێوه دیموكراتیی و نه بووه هیچ، وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیی ده‌ڵێت:” لە سایەی جمهوریەت تەنانەت لانیكه‌م نه‌توانرا وڵاتێكی هاوشێوه‌ی توركیاش دروست بكرێت”.
لەکۆتاییدا دەڵێین، گریمان و ئەگەر کودەتای شومی ١٩٥٨ رووینەدایە یان وەک کەمال مەزهەر دەڵێت:”خۆزگە بمانتوانیایە مێژوو بگەڕێنینەوە بۆ رۆژی ١٣ی تەموزی ١٩٥٨”، واتە ئەگەر سیستمی پاشایەتی بمایە و فه‌یسه‌ڵی دووه‌میش لە ژیاندا بووایە ته‌مه‌نی 8٣ ساڵ دەبوو یان ئەگەر کورێکی پادشای عێراق بووایە، ره‌نگه عێراق وڵاتێكی لانیكه‌م لە رووی سیاسیەوە وه‌ك ئوردن و لە رووی رەفاهیەتەوە وەک یەکێ لە میرنشینەکانی خەلیج یان لانیکەم وەک سەڵتەنەتی عوممان بوایە، به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌یه كه روویدا …..