چیرۆكی یه‌كه‌م ژنه سیخوڕ له‌مێژووی ئیسرائیل‌دا، چۆن به‌ره‌نگاری توركه‌كان بۆوه؟
نووسینى : JP O MALLEY
سه‌رچاوه؛ تایمز ئۆف ئیسرائیل
له‌ساڵى 1915دا نه‌وه‌كانی هارونسه‌ن له‌گونده‌كه‌ى خۆیان، زه‌خرون یاكوڤ، گروپێكى سیخوڕییان دامه‌زراند بۆ ده‌ستگیرۆیی به‌ریتانییه‌كان بۆ به‌زاندنى توركه‌كان. بۆچى له ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل چیرۆكه‌كه‌یان له مێژوودا په‌رده‌پۆشكرا؟.
له 11 ى كانوونى یه‌كه‌مى 1917 دا حاكمى ئیمپراتۆریی به‌ریتانیی ژه‌نراڵ سێر ئدمۆند ئهلێنبیی، چووه نێو ئۆرشه‌لیم (قودس)ـه‌وه و شاره‌كه‌ى خسته ژێر ئیداره‌یه‌كى سه‌ربازیی. له‌و ده‌مه‌دا هێشتا ده مانگى تر مابوو بۆ ئه‌وه‌ى توركه‌كان ئاخرییهكهى له نزیك (مهگددو) خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه و ده‌ستبه‌ردارى فه‌له‌ستین و چوار سه‌ده له قه‌ڵه‌مڕه‌ویی عوسمانیی له‌ناوچه‌كه‌دا ببن.
خاڵى وه‌رچه‌رخان كه سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ئهلێنبیی زامنكرد نه‌به‌ردیی سێهه‌م و كۆتایی غه‌ززه بوو كه تیایدا هێزى سواره‌ى به‌ریتانیی به ساراى پان و به‌ریندا چه‌خماخه‌ی لێدا و خۆى كرد به بیئرشیبا (بئر السبع) دا بۆ ئه‌وه‌ى هێزى پشتیوانیی له پێگه‌كانى تورك ببچرێنن.
سیخوڕان له فه‌له‌ستین
له ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل زۆربه‌ى گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان ستایشى كارزانیی ئهلێنبیی ده‌كه‌ن وه‌ك سوارچاكێك له پێده‌شتى بیاباندا. زۆر كه‌م له‌باره‌ى ده‌سته‌یه‌ك سیخوڕ‌ى دڵسۆزى جوله‌كه‌وه زانراوه كه له‌و دیوو په‌رده‌وه بۆماوه‌ى دووساڵ ئیشیان ده‌كرد، رێنوێنییان كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به زانیاریی ده‌رباره‌ى بیئر شیبا وسهحراى نه‌قه‌ب – Negev وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشێكى غافڵگیرانهى به‌ریتانیی له وشكانییدا.
ئه‌مه بابه‌تى ریشه‌یی- تێماى سه‌ره‌كییه له‌كتێبى” سیخوڕان له فه‌له‌ستین: خۆشه‌ویستیی، خیانه‌ت وژیانى قاره‌مانانه‌ى سارا هارونسه‌ن” دا، كه به‌م دواییه جه‌یمس سرۆدس نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكیی چاپی كردووه. سرۆدس له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیه‌وه له‌واشنتن دى سییه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات ” كاتێك (هاوپه‌یمانان) ئۆرشه‌لیمیان كۆنترۆڵكرد،ئه‌وه فاكته‌رێكى گه‌وهه‌ریی بوو بۆ ئه‌و هێرشه بهریتانییهى به‌تواناى كردن بۆ گرتنى فه‌له‌ستین وكاتێك به‌ریتانییه‌كان له‌كۆتاییدا فه‌رمانبه‌رداریی داگیركردنى فه‌له‌ستینیان پێ درا بۆیان ده‌ركه‌وت كه قه‌رزێكى گه‌وره‌ى جڤاتى جولهكهیان كه‌وتۆته سه‌ر”. سرۆدس زێده‌تر قسه ده‌كات” ئدمۆند ئهلێنبیی نه‌یده‌توانى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه زامن بكات به‌بێ كوڕوكچهكانى هارونسه‌ن”.
خانه‌واده‌ى هارونسه‌ن خێزانێك بوون له جوله‌كه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆمانیی كه له كۆتایی سه‌ده‌ى 19 هه‌مدا چووبوون بۆ فه‌له‌ستین له‌یه‌كه‌م عایله (كۆچكردن بۆ ئیسرائیل) دا – ئه‌و بزوتنه‌وه كۆچبهرییهى كۆمه‌كی دارایی له مه‌سیحییه ئینجیلییه‌كان و جووله‌كه باش پایهدارهكانى وڵاتانى خۆرئاواوه هه‌بوو.
ئێفرایم و مهلهكه هارونسه‌ن شه‌ش منداڵیان هه‌بوو.هه‌ر هه‌موویان له گوندى زه‌خرون یاكوڤ پێگه‌یشتبوون به خوێندنێكه‌وه كه زیاتر چڕببووه‌وه له‌سه‌ر زمانزانیی، سیاسه‌ت، فه‌لسه‌فه ، مێژوو و كلتور. ئه‌مه‌ش داراییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ر و بانكسازى فه‌ره‌نسیی ئیدمۆند دو رۆتچێڵدهوه دابینكرابوو كه بڕى 50 ملیۆن دۆلارى خستبووه وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ دابینكردنى قوتابخانه و ژێرخان بۆ ئه‌و لێشاوه تازه‌یه له كۆچبه‌رانى جوله‌كه كه له ناوچه‌كه‌دا جێگیرببوون.له‌مه‌وه رۆڵه‌كانى هارونسه‌ن واپهروهردهبوون كه كه‌سانی قسه‌زان و هزرمه‌ندى په‌رۆش بۆ فێربوون و به‌خواست وخولیا و ئه‌وه‌نده بوێر بن كه له‌كاتى پێویستدا قسه‌ى دڵیان بكه‌ن.
كتێبه‌كه‌ى سرۆدس نیلى (ئێن ئاى ئێڵ ئاى –NILI ) دۆكیۆمێنت ده‌كات،ئه‌و تۆڕه سیخوڕییه جه‌یمس بۆند ئاسایه‌ى كه سێ له منداڵه‌كانى هارونسه‌ن له 1915 دا پێكیانهێنا: رێكخراوێكى جاسوسیی كردنی جوله‌كه‌ى نهێنی هه‌وادارى به‌ریتانیی بوو كه ژێربه‌ژێر له‌ماوه‌ى حوكمى توركیی له فه‌له‌ستین له‌جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانییدا چالاكی هه‌بوو وبهزۆریی له‌ده‌ره‌وه‌ى گونده بچكۆله‌كه‌ى زه‌خرون یاكوڤ،هه‌ر رێك خوار حه‌یفا،ئیشیان ده‌كرد.
له‌بنه‌ڕه‌تدا (Aaron Aaronsohn) كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگى جیهانیی،ئابوورییناسى كشتوكاڵیی، ناودارى نێوده‌وڵه‌تیی، ده‌وڵه‌تمه‌دار،دیپلۆمات وزایۆنیستى سهرسپهرده (خۆبه‌ختكه‌ر) وكوڕهگهورهى خێزانى هارونسهنهوه رابه‌رایه‌تیی ده‌كرا.
نیلى كورتكراوه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى عیبریی Netzah Yisrael LoYeshaker ” ” كه وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ” خودا- زاته ئهبهدهییهكهى ئیسرائیل درۆ ناكات”.هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ده‌بێته وشه‌ى نهێنیی (پاسوۆرد)ى رێكخراوه‌كه به‌درێژایی ماوه‌ى وجودى.هه‌روه‌ك گێڕانه‌وه‌كه‌ى سرۆدس ده‌یهێنێته‌وه یاد، تۆڕى نیلى سێ ئامانجى سه‌ره‌كیی هه‌بوو: ده‌ستگیرۆیی داگیركاریی به‌ریتانیی بۆ فه‌له‌ستین له بنكه‌كه‌یانه‌وه له‌میسر، ئاشناكردنى جیهان له‌مه‌ڕ سه‌ركوتكاریی تورك بۆجولهكهكانى ناوخۆ،و له‌هه‌مووى چاره‌نووسسازتر، بۆ بره‌ودان بههیواكانى دۆزى زایۆنیستیی بۆ نیشتمانێكى جوله‌كه له فه‌له‌ستین.
ئه‌وه پێگه‌ى هارون هارونسه‌ن وه‌ك توێژه‌رێكى كشتوكاڵیی بوو كه تواناى پێبه‌خشی بهئازادیى هاتوچۆبكات له ئه‌وروپا، ئهمریكاو خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست،كۆمه‌ك كۆبكاته‌وه له زایۆنیستیی ئه‌مریكیی خواپێ‌داو یا به‌ده‌ستهێنانى زانیاریی پێویست بۆ به‌ریتانییه‌كان ئه‌و كاته‌ى زۆر چاره‌نووسسازانه پێویست بوو.سرۆدس باس له‌وه‌ده‌كات “وه‌ك زه‌ویی ناسێك،زیندهوزانێك، وكشتوكاڵ ناسێكى به‌ئه‌زموون هارون نه‌خشه‌ى ئه‌و بیره ئاوانه‌ى له بیابانى نه‌قه‌ب كێشابوو كه نهێنیی بوون و زۆر به توندیی پاسه‌وانیی ده‌كران”.له‌وه‌ش زیاتر به‌ریتانییه‌كان،سرۆدس ده‌ڵێت، زانینێكى كه‌میان هه‌بوو به جوگرافیاى فه‌له‌ستین له‌و كاته‌دا.ئه‌و ده‌ڵێت” بیرۆكه‌ى تێپه‌ڕبوون به بیاباندا (بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركه‌كان)،به خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات چونكه هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ په‌ڕینه‌وه به‌بێ ئاو”.
به‌ڵام هارون به بهریتانییهكانى وت “ئه‌وه‌ى ئێوه پێویسته بیكه‌ن ئه‌وه‌یه له‌و شوێنه‌وه بڕۆن كه‌من پێتان نیشان ده‌ده‌م به‌وه‌ش زۆر به‌ساده‌یی ئێوه ده‌توانن به‌سه‌ر بیره ئاو به بیره ئاودا بگوزه‌رێن”.هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كهئهلێنبیی كردى.ئه‌و به بیاباندا تێپه‌ڕی وتوركهكانى له لێواردا قه‌تیس كرد. ئه‌وه‌بوو پاش دوو هه‌وڵى تاراده‌یه‌ك پڕ تێچوون،ئه‌وان تێپه‌ڕین و توركه‌كانیان گرت و توانیان بچنه ئۆرشه‌لیم به هاتنى له‌دایك بوونى پیرۆز- كریسمه‌سى (1917)” سرۆدس ده‌ڵێت. بۆ به‌شى زۆرى ساڵى 1917،هارون له قاهیره مایه‌وه به‌نهێنیی ده‌ستى تێكه‌ڵ ده‌كرد له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان. ساراى خوشكى،له‌و ده‌مه‌دا، شان به‌شانى براكه‌ى تر‌ى،ئهلیكزهندهر وهه‌ردوو هاوڕێ نزیكه‌كه‌ى-ئهڤشالۆم فێینبێرگ و جۆزێف لیشانسكیی- ناوكى ئه‌و رێكخراوه خهبهرگیرییهیان پێكهێنا كه چالاكیی هه‌واڵگیریی پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌له‌ستین هێشته‌وه.
له گه‌شت وگهڕانهكانییدا به چوارده‌ورى گۆى زه‌وییدا،هارون كه‌وته جموجوڵ له جیهانی دیپلۆماسییه‌ت وسیاسه‌ت نێوده‌وڵه‌تییدا تا سه‌ره‌نجام كه‌وته په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حاییم ڤایزمان،كه به‌تێپه‌ڕبوونى رۆژگار رێده‌كه‌وێت ببێت به یه‌كه‌م سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل (1948) .ڤایزمان له‌وكاته‌دا هه‌م سه‌رۆكى رێكخراوى زایۆنیستیی جیهان هه‌م راوێژكارێكى دڵبهخش بوو بۆ لیۆد جۆرج سه‌رۆك وه‌زیرى به‌ریتانیا.سرۆدس ده‌بێژێت ” ڤایزمان كیمازانێك بوو له به‌ریتانیا له كاتى جه‌نگدا وده‌یان داهێنانى هه‌بوو كه زۆرێكیان (فۆرموله‌ى پڕ بایه‌خ) بوون كه پیشه‌سازیی سه‌ربازیی به‌ریتانیی گهرهكیی بوو. هه‌ر بۆیه له نێو حكومه‌تدا كاریگه‌ریی په‌یداكرد به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لۆید جۆرج.”
ناكۆكی نێوان ڤایزمان و هارونسه‌ن
سرۆدس ده‌ڵێت ڤایزمان خۆى وابینییهوه كه تواناى هه‌یه رێ بكات له‌سه‌ر هێڵى نێوان بوونى به راوێژكارێكى سیاسه‌ت دانانى به‌ریتانیی كاریگه‌ر و له‌هه‌مان كاتدا نوێنه‌رایه‌تیی كردنى رێكخراوێكى بێلایه‌نى زایۆنیستیی جیهان. هه‌ر زۆر به‌خێرایی ، له‌وه‌ودوا، ناكۆكییه‌كى تاڵ سهرییههڵدا له نێوان هارونسه‌ن و ڤایزمان.ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان ده‌یویست لایه‌نى به‌ریتانیا بگرێت له‌جه‌نگدا،له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ى دووه‌م بڕواى وابوو بێلایه‌نیی باشترین بژارده‌یه بۆ جوله‌كه‌كان كه وێڵن به‌دواى ده‌وڵه‌تێكى تازه‌دا. سرۆدس ده‌ڵێت “رێكخراوى زایۆنیستیی جیهان هه‌ستى كرد كه جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیی به‌لارێدا بردنێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان ده‌یانویست.بۆیه ماقوڵ (مه‌عقول) نه‌بوو بۆ ئه‌وان كه ته‌ره‌فگیریی بكه‌ن.هه‌نووكه ڤایزمان، بێگومان، گه‌مه‌یه‌كى دووسه‌ریی كرد.به‌ڵام هارونسه‌ن هه‌ر هه‌موو بیرۆكه‌كه‌ى پێكه‌وه ره‌تكرده‌وه وبهڤایزمانى گوت، پێویسته تۆ لایه‌نێك بگریت.ئه‌ڵمانه‌كان هێنده‌ى توركه‌كان به‌دكارن له راوه‌دوونانى جووله‌كه‌كاندا و ڤایزمان گوتى، من وا نازانم ، ئنجا ئێمه هێشتا نازانین كێ ده‌یباته‌وه. ئه‌وه‌بوو رێكخراوى زایۆنیستیی جیهان بۆ چه‌ندین ساڵ له هێنان و بردندا بوو له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته.و دواتر له كۆنفرانسى ئاشتیی پاریس‌دا ساڵى 1919 به‌ریه‌ككه‌وتنێكى ئاشكرا روویدا (له‌سه‌ر كێشه‌ى بێلایه‌نیی) له نێوان ڤایزمان و هارونسهندا”.
له ئه‌یلولى 1917 دا ، كۆترێكى ماڵیی كه نامه‌یه‌كى جفرهدارى هه‌ڵگرتبوو له‌و گروپه سیخوڕییه نهێنییه‌وه به رێكه‌وت له ماڵى حاكمدارێكى تورك خه‌ڵكى شارى قه‌یسه‌رییه نیشته‌وه كه (ماڵه‌كه‌ى) له نیوه‌ى رێدا بوو له نێوان ته‌ل ئه‌بیب و حه‌یفادا.ده‌ستبه‌جێ رووپۆشهكهى نیلی چوو به هه‌وادا.سه‌ربازه توركه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر زه‌خرون یاكوڤ بۆ كنه‌و پشكنین و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌رز تهختكردنى ته‌واوى گونده‌كه‌یان كرد و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركرد له‌وانه سارا هارونسه‌ن.
نامه‌كه‌ی سارا هارونسه‌ن
كاتێك سارا سه‌ره‌نجام ده‌ستگیركرا له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌موو زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى نیلى ره‌تبكاته‌وه كه‌وته فریودانێكى گاڵته‌جاڕیی ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك بهوتنى ئه‌وه‌ى هه‌ر به‌ته‌نها خۆى به‌رپرسیاری جاسوسیی كردنه‌كه بووه و ئه‌و ئه‌وه‌نده له ژیاندا ده‌مێنێته‌وه تا ببیێت هه‌موویان (توركه‌كان) وێرانبوون له‌پاى قهتڵوعامهكهیان بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان ( كه خۆى راسته‌وخۆ به‌چاوى سه‌ر بینی بووى ) ولهپاى سهركوتكارییان بۆ جوله‌كه.
سه‌ربارى ئازایهتییهكهى سارا نه‌ژیا بۆ ئه‌وه‌ى به‌زینى توركه‌كان ببینێت.سرۆدس ورد ودرشتى دوایین چركه‌ساته‌كانى سارا ده‌گێڕێته‌وه : پاش ئه‌وه‌ى باوكى ئه‌شكه‌نجه‌درا له‌به‌ر هه‌ر دوو چاوییدا، ئه‌ویش كه‌وته به‌ر لێپرسینه‌وه وئه‌شكه‌نجه پێش ئه‌وه‌ى ژیانى بگاته كۆتاییه‌كى كاره‌ساتبار.پێش ئه‌وه‌ى سارا بۆ دوایین جار زه‌خرون یاكوڤ جێبهێڵێت، كه ده‌بوو له‌وێوه ببرێت بۆ دیمه‌شق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر،له‌برى ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى تورك بهسهیروسهمهرهوه رێگه‌یان پێدا دوایین داخوازیی خۆى جێبه‌جێ بكات:جله‌كانى بگۆڕێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی و خوێنه‌كه‌ى سه‌ر جه‌سته‌ى بشوات پێش ئه‌وه‌ى بۆ رێى دوور په‌لكێش بكرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت ” توركه‌كان به‌دوایدا رۆیشتن و ئه‌و چووه نێو حه‌مامه‌كه‌وه كه له‌وێ ده‌مانچه‌یه‌ك هه‌بوو. ئه‌وجا لولهكهى خسته نێو ده‌میه‌وه و به پهنجهگهورهكهى پهلهپیتكهى ده‌مانچه‌كه‌ى هێنایه‌وه یه‌ك. به‌ڵام له‌جیاتى ئه‌وه‌ى مێشكى ببات به ئاسماندا، زیانى گه‌یاند به بڕبڕه‌ى پشتی.هه‌ربۆیه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به زیندوویی مایه‌وه به‌ڵام به ئیفلیجیی و ئازارێكى ترسناكه‌وه.تا دواجار گیانى سپارد. وله‌و كاته‌دا كه له‌حه‌مام بوو به په‌له پروزێ چه‌ند دێڕێكى (وه‌ك نووشتهیهكى خێرا) خسته سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك و له په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕێى دایه ده‌ره‌وه”.
ئه‌و نامه‌یه-كه ئێستا له مۆزه‌خانه‌ى نیلییه له زه‌خرون یاكوڤ – زۆر به‌روونى ئامانجه‌كه‌ى ئاییندهگان –نه‌وه‌كانى پاشه‌ڕۆژ-ه و داوا ده‌كات ” وه‌صفى مهینهتییهكهمان بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ى ئێمه مردین و باسى شههیدبوونهكهمانیان بۆ بكه‌ن و با ئه‌وان بزانن كه سارا داواى كردووه تۆڵه‌ى هه‌ر دڵۆپه خوێنێكى رژاو بكرێته‌وه”.
پاش رووداوه مه‌زنه‌كان ده‌شێت سه‌ركه‌وتووه‌كان بگه‌نه ئه‌وه‌ى یه‌كه‌مین ره‌شنووسى مێژوو بنووسنه‌وه.ئه‌گه‌رچى زۆر جار ره‌شنووسێكى لایهنگیریش ده‌رده‌چێت.سرۆدس له‌دوایین كتێبیدا وابهڵگههاوردن ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ى پێ نه‌چوو بوو كه ته‌رمه‌كه‌ى سارا هارونسه‌ن خرایه نێو گۆڕه‌وه، ئه‌فسانه و داستانى دژ به‌یه‌ك له باره‌ى میراتهكهیهوه په‌یدابوو. بۆ هه‌ندێك ئه‌و وه‌ك یه‌كه‌م ژنه شه‌هیدى جوله‌كه‌ى زایۆنیستیی له پێناو ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ته‌ماشاى ده‌كرێت و له ساڵى 1935 ه‌وه سه‌ردانى به‌كۆمه‌ڵى ساڵانه بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى سه‌ریهه‌ڵداوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هارونى براى ساڵى 1919 له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كدا مردووه و ئهلێكسى برایشى ساڵى 1948 كۆچی دوایی كردووه،میراتى ئه‌و خانه‌واده‌یه به ئاسانى ده‌ستكاریی كراوه.
بێ بایه‌خكردنی هه‌وڵه‌كان
سرۆدس ده‌ڵێت ” به واقعى حاڵ سارا چه‌ندین دوژمنى هه‌بوو. زۆرێك له‌م دوژمنانه گه‌یشتن به‌وه‌ى ببن به دامه‌زرێنه‌رانى ئیسرائیلى هاوچه‌رخ له نموونه‌ى ده‌یڤد بن گۆریۆن و حاییم ڤایزمان.ئه‌وان نه‌یانده‌ویست سه‌روه‌رییه‌كه له‌گه‌ڵ سارا‌دا به‌ش بكه‌ن.ئه‌وان كاتێكى راسته‌قینه‌یان نه‌بوو بۆ بهشدارییهكهى سارا وهارون هارونسه‌ن.بۆیه بۆ ئه‌وان ئاسانتر بوو به فه‌نابوونى خانه‌واده‌ى هارونسه‌ن و نه‌مانیان له‌سه‌ر رێگه‌كه مێژوو بنووسنه‌وه”.
سرۆدس ئیدیعاى ئه‌وه ده‌كات كه” له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ پاش 1948 روانینى نه‌گۆڕ (ستاندهرد) بۆ مێژووى ئیسرائیلیی كه‌وته بێ بایهخكردنى ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى هارونسه‌ن به‌شدارییان پێكرد له قۆناغه به‌راییه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل‌دا”.سرۆدس ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ى كه‌سانى وه‌ك بن گۆریۆن و ڤایزمان وتویانه ئه‌وه‌یه كه كچ و كوڕانى هارونسه‌ن له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو شتێكیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه وئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ى هارونسه‌ن ئه‌وه‌نده كه‌لله‌ره‌ق نه‌بوونایه وئه‌و رێكخراوه سیخوڕییهیان دانه‌نایه،ئه‌وا ره‌نگ بوو زووتر ئیسرائیلیان ده‌ستبكه‌وتایه به‌بێ فه‌رمانبه‌رداریی به‌ریتانییه‌كان”.ئه‌وه‌ش زیادده‌كات كه” به‌ڵام بێگومان هه‌رگیز ئه‌وه له‌ناو كارتهكاندا نه‌بووه”.
له 22 حوزه‌یرانى 1922دا كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان (عصبه الامم) به‌فه‌رمیی فه‌رمانبه‌رداریی (انتداب)ى فه‌له‌ستینى به‌خشیی به به‌ریتانیا. ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی به‌ریتانیا به‌سه‌ر فه‌له‌ستینه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكى پڕ شكۆ بۆ هاوپه‌یمانان تهماشاكرابێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ،به ئاشكرایی ، به ململانێیه‌ك له بن هێنرا كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش وه‌ك مۆته‌كه به‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى ئه‌مڕۆى گرتووه – پهیمانێكى ساخته بۆ به‌خشینى مافى یه‌كسان به هه‌ریه‌ك له جوله‌كه‌كان و عه‌ره‌به‌كان.
له‌وه‌ش زیاتر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ى ئهلێنبیی له حوزه‌یرانى 1917 دا به كاروان خۆى بكات به ناو ئۆرشه‌لیمدا حكومه‌تى به‌ریتانیا په‌یمان (جاڕنامه)ى بهلفۆرى راگه‌یاند .ئه‌و نامه رهسمییهى تهئكیددهكات كه له رۆژى 2ى تشرینى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 1917 له‌لایه‌ن ئارسه‌ر به‌لفۆر وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ لۆرد رۆتچێڵد سه‌رۆكى فیدراسیۆن (یه‌كێتیی)ى زایۆنیستیی ئینگلیزیی ره‌وانه‌كراوه. ئه‌و نامه‌یه دامه‌زراندنى نیشتمانێكى بۆ گه‌لى جوله‌كه له فه‌له‌ستین پێ باش بوو.سرۆدس ده‌ڵێت ” به‌راستیی ئه‌مه چیرۆكێكه بۆ ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستچووه‌كان. توركه‌كان موسڵمان بوون. به‌ڵام عه‌ره‌ب نه‌بوون.ئه‌وان له به‌رزییه‌وه بۆ نزمیی ته‌ماشاى عه‌ره‌به‌كانیان ده‌كرد.عه‌ره‌به‌كانیش رقیان له‌و رهفتارهبوو.ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تراژیدیاكانى مێژوو.له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دهرهتانێكى كه‌م (په‌نجه‌ره‌یه‌كى كورتخایه‌ن)هه‌بوو ئه‌و ده‌مه‌ى جوله‌كه‌كان وعهرهبهكان هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوبه‌شى لهیهكچووهكانیان هه‌بوو كه ده‌كرا له‌سه‌رى بونیادبنرێت چونكه یه‌ك دوژمنى هاوبه‌شیان هه‌بوو له توركه عوسمانییه‌كاندا.به‌ڵام حه‌قیقه‌تى ئه‌وه‌ى كه شته‌كه به‌وجۆره نه‌رۆیشت كه ده‌بوو برۆشتایه تراژیدیایهكى راسته‌قینه‌یه”.