خێزان
زانیاریە مێژویەکان بەرفراوانن و بەردەوامیش زانینی ئەو زانیاریانە ڕۆشنبیری گشتیت بەرامبەر بە ڕابردوو زۆر بەرفراوان دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و سەمەرەی مێژوویە:
– ئەو پەتەی بە تابوتەکەی تونت ئاخ ئامونەوە ماوە تەمەنی ٣٢٥٥ ساڵە.
– ٣ لە خوێناویترین جەنگەکانی مێژوو لە چین ڕویداوە.
– تا سەدەی ١٩ ش پیاوان لە بەڕیتانیا گەر ژنەکانیان بەدڵ نەبوایە دەیانبردە بازاڕ و دەیانفرۆشتنەوە.
– تا ئێستاش پارچەیەک لە کێکی ئاهەنگی شاژنە ڤیکتۆریا و شازادە ئەلبێرت هەڵگیراوە کە لە ساڵی ١٨٤٠ دا بوو.
– فەڕەنسیەکان یەکەم هێز بوون کە گازی ژەهراویان لە شەڕدا بەکارهێنا لە جەنگی جیهانی یەکەم و سەربازەکانیان ماسکیان لەسەر کردبوو.
– منداڵان بە درێژایی ٢٠٠ ساڵ لە بەڕیتانیا بۆ کاری پاککردنەوەی دوکەڵکێش سوودیان لێوەردەگیرا، چونکە بچوکبوون و ئاسان دەیانتوانی بچنە دوکەڵکێشەکەوە، دواتر ئەم پیشەیە بۆ منداڵان قەدەغە کرا.