نوسینی:چۆمان یاسین
هه‌ڵه ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێن به درێژای ئه‌وماوه‌ی كه شتێك به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی هاتۆته‌بوون جێی قسه‌كردن و مشتومڕبووه،ناكرێ له‌بابه‌تێكی كوردا هه‌مووشتێك ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی بخیته به‌رده‌م خوێنه‌ر به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م له‌م بابه‌ته كورتهداههندێك زانیاری ورد بخه‌مه به‌رده‌م هاوڕێیانم و خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته،ئه‌وه‌ی لای موسڵمانان وزانا ئیسلامیكان جێی ناكۆكی بووه بوونی ئه‌م بابه‌ته‌یه فه‌لسه‌فه له‌لای هه‌ندێك له زانایانی ئیسلامی به‌هیچ و شێوه‌یه‌ك باسكردنیشی جێی قبوڵ نه‌بووه هه‌ربۆیه هه ندێك له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی نێو دونیای رۆشنگه‌ری ئیسلامی بونه‌ته قوربانی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دراون له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و فه‌رمانڕوایانی ئیسلام،ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ لێره ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه یه كه له‌لای زانایان وبیرمه‌ندانی ئیسلامی شتێك نیه به ناوی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی له لای بیرمه‌ندانی نیو دونیای ئیسلامی جێی (فه‌لسه‌فه‌ی) گرتۆته‌وه شتێكه به ناوی(حكمه) ،حیكمه له لای زانایانی نێو دونیای ئیسلامی بریتیه له: لێكۆڵینه‌وه‌و ورد بونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كێشه‌كانی نێو دونیای ئیسلامی وه‌ك(ژیان،گه‌ردون،ڕه‌وشت،كۆمه‌ڵگا)…. ده‌كرێت بڵێن فه‌لسه‌فه‌ش هه‌مان كارێك ده‌كات به‌ڵام بیرمه‌ندانی نیو دونیای ئیسلامی له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌تانه‌یان سنورداركردبێت،یان ئه‌گه‌ر له لایه‌ن بیرمه‌ندان(فه‌یله‌سوفان)ی نێو دونیای ئیسلامی ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك له ئه‌و بابه‌تانه‌ی نیو دونیای (حكمه)(فه‌لسه‌فه)كرابێت توشی ئازار‌و ئه‌شكنجه بونه‌ته‌وه،خۆ ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه موعجیزه‌ی یونانیه‌كان بوبێت وئه‌وا ئایینه سامییه‌كان موعجیزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانه،ئاین له رۆژهه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ڵام له‌ڕۆژ ئاوا ده‌رده سهرییهكانی ده‌ستپێده‌كات،كاردانه‌وه‌یه‌ك له نێوان ڕۆژ هه‌ڵات و رۆژ ئاوادا هه‌یه،سامییه‌كان ئاینه‌كانیان بۆ ئاسمان به‌رزده‌كرده‌وه به‌ڵام یۆنانیه‌كان دایان بهزانده سه‌رزه‌وی،ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه عرب له‌سه‌ده‌ی ده‌ی زاینی‌دا فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیان پهیڕهودهكرد،پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا تا بینه قاقای له مه‌سیحییه‌ت نقوم بووئهمهش تاسه‌ده‌ی یانزده‌هه‌م به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وكاته‌ی (ئیبن ڕوشد)شه‌رح وتهفسیره قوڵه‌كانی له‌سه‌ر (ئه‌رستۆ)و كیتابه‌كانی پێشكه‌ش كرد،ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه زانایانی نێو دونیای ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی بهرچاوسودیان له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی وه‌رگرتووه و به‌كاریان هێناوه و كردویانه‌ته سه‌رچاوه‌ی نوسین و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به‌ڵام به‌ده‌ر له فه‌لسفه‌ی یۆنانی ئه‌و داهینان و نوسینانه‌ی زانایان و فه‌یله‌سوفانی نێو دونیای ئیسلامی كه‌م نه‌بوو كه كردویانه،به‌ڵام هه‌میشه دژایه‌تی زانایانی نیو دونیای ئیسلامی كراوه له‌لایه‌ن بیرتوندانی نێو ئیسلام ئه‌وه‌تا فه‌یله‌سوفی ئیسلامی (ابن سینا) حەکیم دوای هه‌ندێك دەنگەشە و دەمەتەقێ له‌گه‌ڵ مەلا و دیندارەكانی ئه‌وده‌مه‌ی خۆی،ئه‌ومه‌لاو دین دارانه داوایان لە ئەمیر کرد، ئیعدامی بکەن. بەسەر ماڵی بن سینایان داداو، به‌ڵام ئیبن سینا له وێندەرێ نەبوو، ئیدیی کەلوپەل و شمەکی و ماڵه‌كه‌یان لێقه‌ده‌غه كردوو، دووبارە داوای سەرپەراندنی بن سینایان لە میر کردەوە. بن سینا بە پیلانەکەی زانیی هه‌ڵهات، چل ڕۆژ لە له‌لای هاوڕێیەکی بە ناوی ـ ابو سعد ـ خۆی حەشار دا، هەر لەو ماوەیەشدا بە تەواوکردنی کتێبە ناودارەکەی (القانون) سەرقاڵ بوو،ئه‌وه‌ی لێره گرنگه ئه‌وه‌یه به دریژای سه‌رده‌مه‌كانی فه‌رمان ڕه‌وایی ئیسلامی هه‌میشه دژایه‌تی فه‌لسه‌فه كراوه،ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه فه‌لسه‌فه له یۆنانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێت یان ده‌كرێت بوترێت له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره بووه كه خه‌ڵكی به‌رچاو ڕون نه‌بن چاوكراوه نه‌بن له دونیای بون بۆیه هه‌میشه فه‌رمان ڕواكان شتێكیان به ناوی (شه‌رع)به زۆری به خه‌ڵكی جێبه‌جێ كردووه،خۆ ده‌كرێت ئه‌و (شه‌رع)هی كه به خه‌ڵكیان جێبه‌جێ كردووه حه‌ڵال و حه‌رامیان پێ دیاری كردووه ئه‌و حه‌ڵال و حه‌رامه(له شه‌رع)كه مه‌به‌ست لێی (قورئان و سونه‌ته)هه‌ر بونی نه‌بوبێ،به‌ڵكو به ناوی شه‌رع چاوی خه‌ڵكیان پێكوێر كردووه،خه‌ڵكیان پێ ترساندووه،وه هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه كه شتێك به ناوی فه‌لسه‌فه له ئایندا جێی نابیتهبهڵكو هه‌ندیك هه‌ر نكۆڵی له فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی ده‌كه‌ن و فه‌لسه‌فه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به گشتی ده‌كه‌ن،به بیانوی ئه‌وه‌ی دژایه‌تیه‌كی ته‌واو له نیوان فه‌لسه‌فه و ئایندا هه‌یه و ناكرێت له سایه‌ی ئایندا فه‌لسه‌فه دروست بێت یان گه‌شه بكات،چونكه به بڕوای ئه‌وان فه‌لسه‌فه چالاكی ئه‌قڵی په‌تییه،به‌ڵام هه‌میشه زانایانی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی وه‌ك (كیندی)و زانایانی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی كه دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه (خۆشه‌ویستی و داناییه)وه ئه‌وه نابێ بشارێته‌وه كه زانایانی نێو دونیای (فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی)(حكمه)خۆشه‌ویستیه‌كی زۆریان هه‌بووه بۆ زانست و زانیاری وه چه‌ندین داهینان و نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌وره‌یان كردووه،وه خزمه‌تێكی ته‌واویان به دونیای مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه ئه‌وه‌تا كیندی به مامۆستای یه‌كه‌م(المعلم الاول)داده‌ندرێت و دوای ئه‌ویش(فارابی)كه په‌یڕه‌وی بیری(ئه‌رستۆی)ده‌كرد و وه‌ك عهقڵیكی كارا قوتابخانه‌یه‌كی فكری دامه‌زراند و،له‌ناو ئه‌و قوتابخانه‌یه‌دا چه‌ندین زانا پێگه‌شتن وه‌ك (ئه‌میری وسجستانی وته‌وحیدی) وه غه‌زالی یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه ئاشته‌وای له نێوان لۆژیك و زانسته ئیسلامییه‌كاندا دروست كرد،ده‌كرێت له كۆتایدا بڵین فه‌لسه‌فه بونی هه‌یه له نێو جیهانی ئیسلامدا به‌ڵام به فۆرمێكی تر‌و ناوێكی تر،ئه‌و ناوه‌ش (حكمه)ده‌كرێت كه‌میك بیر بكه‌ینه‌وه بۆچی له سه‌ر ناوی حیكمه ڕێك كه‌وتن به‌ڵام فه‌لسه‌فه نه‌بۆته ناوێكی ڕه‌سمی له لای ئه‌و فه‌یله‌سوفه مۆسڵمانانه،
یه‌كه‌م:ده‌شێت زانایانی بیرمه‌ندانی نێو فكری ئیسلامی یوستبێتیان داهینان و نوێگه‌ری له فه‌لسه‌فه دا بكه‌ن و وه‌ك موڵكی جیهانی ئیسلامی به دونیای بنا سێنن.
دووه‌م:ده‌شێت له‌به‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له زانایانی ئیسلامی ده‌كرا،به ناو هێنانی فه‌لسه‌فه زانایان له‌سه‌ر ناوی (حكمه) ڕێك كه‌وتبێتن هه‌م بۆ به‌رده‌وام بونی كاره‌كانیان هه‌م بۆ پارستنی خۆیان.
به‌ڵام ده‌كرێت بیركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌سه‌ند تر بێت.
سه‌رچاوه‌كان
1-گۆڤاری لۆگۆست
2-فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی كیندی وفارابی(نوسینی هاوژین مه‌لا ئه‌مین)
3- ـ عبدالجواد، خیری. سیرە ابی علی بن سینا، منشورات الجمل، ص12
4- ویكیبیدیا