خێزان
میسڕیە کۆنەکان کە بە (فیرعەونیەکان)یش ناسراون هەزاران ساڵ لەمەوبەر خاوەنی شارستانیەتی گەورەی خۆیان بوون کە لەچەندین بواردا داهێنانیان هەبوو، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو پێشکەوتنانەی لەو سەردەمانەدا و بەر لە ٥ بۆ ٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەوان پێی گەیشتوون:
– کانزاکاریان کردووە و ئاسنیان دەرهێناوە، کە بۆ ئەو کاتە پێشکەوتنێکی گەورە بووە.
– میسریە کۆنەکان ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر فەڵچەی ددانیان داهێناوە بۆ پاککردنەوەی ددان.
– لە بواری پزیشکی زۆر پێشکەوتوو بوون و دەرمانی هاوشێوەی ئەنتی بایۆتیکیان بەکارهێناوە کە لە پاش سەدەکانی بیستەم لە لایەن پزیشکەکانەوە دۆزرایەوە.
– بۆیەکەمجار پۆلیسی ناوشارەکان لە لایەن ئەوانەوە داهێندراوە کە پۆلیسەکان سەگ و مەیمونیان پێبووە.
– بۆیەکەمجار ئەوان بیرەیان دروستکردووە.
– میسڕیە کۆنەکان کەرەستەی جۆراوجۆری نەشتەرگەریان داهێناوە کە هەندێکیان تا ئێستاش بەکار دێن.
– کلیلی دەرگایان هەبووە و ئەوان یەکەمجار دروستیان کردووە.
– ٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر یاری هاوشێوەی بۆڵینگیان هەبووە کە بەبەرد ئەنجامیان داوە.
– لەڕێگەی هەنگوین و چارەسەری دیکەوە هەوکردنی چاوەکانیان چارەسەر کردووە.