هيمداد تةها
چه‌مكي ڕۆژهه‌ڵاتناسي, يه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستيارانه‌ى زۆرترين لێكۆڵينه‌وه و قسه و باسي له‌باره‌وه كراوه. ئێمه‌ش له‌م لێكۆڵينه‌وه كورته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ينه سه‌ر واتاى ئه‌م زاراوه‌يه و مه‌به‌ست و ماناكه‌ى و هه‌مو ئه‌وقسه‌و باسانه‌ى كه‌له‌خۆي ده‌گرێت.
بيرمه‌ندان كۆك نين له سه‌ر پێناسه‌يه‌كى دياريكراو بۆ زاراوه‌ى رۆژهه‌ڵاتناسي, هه‌ر بيرمه‌نده به پێي تێڕاوانيني خۆي پێناسه‌يه‌كي بۆ كردوه, هه‌رچه‌نه جياوازييان ته‌نها له ڕواڵهتدايه, ئهگين مه‌به‌ست و ماناى پێناسه‌كان يه‌كده‌گرنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و پايه بنچينهييانه كۆكن كه رۆژهه‌ڵاتناسي له‌سه‌ر بونياد نراوه. هۆكارى جياوازيهكانيش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانينى كه‌سه‌كان بۆ ڕۆژهڵاتناسى و دياريكردنى مه‌به‌سته‌كانى.
بهكورتي ده‌توانين بڵێين ڕۆژهه‌ڵاتناسي: ڕه‌وتێكي فيكري ڕۆژاواييه هه‌ڵده‌ستێت به لێكۆڵينه‌وه لهشارستانيهتي گه‌لاني ڕۆژهڵات, له هه‌مو لايه‌نه‌كاني ڕۆشنيرى, فيكرى, ئاينى, ئابوورى, سياسييه‌وه به‌مه‌به‌ستي كارتێكردنى. هه‌ندێكيش وتويانه: به‌ماناى كۆ كردنه‌وه و وهدهستخستني زانيارى دێت له‌سه‌ر ڕۆهه‌ڵات له هه‌مو لايه‌نێك له لايه‌نه‌كاني ژيان.(1). به‌م پێيه‌ش كه‌سي ڕۆژهه‌ڵاتناس به‌وكه‌سه ده‌وترێت كه‌وا گرنگي به‌كارو باري ڕۆژهه‌لات ده‌دات و لێيان ده‌كۆلێته‌وه له ڕوي شارستانيه‌ت و ئاين و باوه‌ڕيان و ڕۆشنبيري و زماني ئاخاوتن و هه‌لسوكه‌وت و شێوازي مامهڵهكردنيان به‌شێوه‌يه‌كي گشتى(2). گۆي زه‌وي له‌ڕووي پێكهاته‌ى جوگرافييه‌وه ده‌كرێت به دووبهشي سه‌ره‌كييه‌وه, ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ڕۆژ تێيدا هه‌ڵدێت بهڕۆژهڵات ناوده‌برێت و ئه‌و بهشهشي ڕۆژي تێدا ئاواده‌بێت بهڕۆژاوا ناوده‌برێت. به‌ڵام به‌نيسبه‌ت ئيسلامه‌وه ڕۆژهڵات و ڕۆژاوا به‌پێي ئه‌و شوێنه دياري ده‌كرێت كه سروشي تێدا هاتۆته‌خواره‌وه كهنيوه دوورگه‌ى عهرهبييه, خۆرهڵاتهكهى بهخۆرهڵات و رۆژاواكهشي بهڕۆژاوا ناوده‌برێت لهئهدهبياتي ئيسلاميدا. به‌لام له‌م رۆژگاره‌ى خۆماندا زاراوه‌ى ڕۆژهڵاتي ناوه‌ڕاست به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك زاراوهيهكي سياسى و جوگرافى, مه‌به‌ست به رۆژهڵاتى ناوه‌ڕاست و نزيك و دوور, دابه‌ش كردني زه‌وييه بۆچه‌ند به‌شێك به‌پێي دوور و نزيكيان له‌ئه‌وروپاوه. توێژه‌ران پێيان وايه ناوچه‌كاني ڕۆژهڵاتي ناوه‌ڕاست, جيهاني ئيسلامى ده‌گرێته‌وه كه ئه‌و ناوچه جوگرافييه ستراتيجييهيه كهملكهچي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌وروپايه.(3)
وشه‌ى رۆژهه‌ڵات كه ئايا بهچي شوێنێك ده‌وترێت و كام ناوچانه ده‌گرێته‌وه بۆ چوني جياوازي له‌سه‌ره. پوخته‌ى قسان له‌م بابه‌ته و وته‌ى كورت و ڕاست, ئه‌و بۆچونهيه كه پێي وايه: وشه‌ى ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات, بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌وروپيه‌كان به‌كاريان هێناوه و مه‌به‌ستيان پێي دابه‌ش كردني جيهان بوه به‌سه‌ر ڕۆژهڵات و ڕۆژاوادا, ڕۆژئاوا خۆيان ده‌گرێته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتيش وڵاتاني ئاسيا و ئه‌فريقا ده‌گرێته‌وه, كه ئه‌و كاته له‌ژێر داگيركاري ئه‌وروپادا بوه, هه‌رچه‌نده وشه‌كه‌ش له‌ڕوي به‌كار هێنانه‌وه نوێيه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردي لێي بڕوانين به‌رچاومان دهكهفێت كه ڕاستييه‌كي مێژوي هه‌يه, له‌كۆندا جيهان به‌سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتي دژبهيهكي به‌توانا دابه‌ش بوبو يه‌كيان له ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌وي ديكه‌ش له‌ڕۆژئاوا, ئه‌و دوهێزهش فارس و ڕۆم بوون, پاشان ململانێكه كه‌وته نێوان موسوڵمانان و ڕۆمه‌كان, پاشان ململانێ و ناكۆكييهكه كه‌وته نێوان موسوڵمانان و خاچپه‌رستان, پاشان ململانێكه گوێزرايهوه بۆ نێوان ده‌وڵه‌تي عوسماني و خاچ په‌رستان, ئێستاش پاشماوه‌ى ئه‌م ململانێيه كه‌وتۆته نێوان وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات كه ئاسيا و ئه‌فريقا ده‌گرێته‌وه, له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا كه خۆي له ئه‌وروپا و ئه‌مريكادا ده‌بينێته‌وه.(4).
مێژووى ڕۆژه‌ڵاتناسي: به شێوه‌يه‌كي دياري كراو‌و ناتوانرێت بوترێت كه يه‌كه‌مين كه‌س كێ بوه گرنگي به توێژينه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى زانست داوه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات. به‌ڵام زانراوه كه‌له رۆژاني ده‌سه‌لاتي موسوڵمانان له ئه‌نده‌لووس كۆمه‌له ڕاهيبێكي مه‌سيحي ڕوويان له ئه‌نده‌لوس كردوه و ڕۆشنبيري و زانياريان له خوێندنگه ئاينيهكان وه‌رگرتوه و, قورئاني پيرۆزيان بۆسه‌ر زماني لاتيني وه‌رگێڕاوه كه زماني زانستييه له ئه‌وروپا. ئه‌و ڕاهيبانه وانه‌ى فه‌لسه‌فه و پزيشكي و بيركارييان له‌لاي زاناياني موسوڵمان خوێندوه.
يه‌كێك له ڕاهيبه يهكهمينهكان كه گرنگي به‌كۆ كردنه‌وه‌ى زانياري داوه له‌سه‌ر ڕۆژهڵات, جربرت (Jerbert ) ي ڕاهيبه. كه ڕاهيبێكي فهرهنسييه و له‌ساڵي 999 ز هه‌ڵبژێردرا به پاپاى كه‌نيسه له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ئه‌نده‌لوس و ته‌واو كردنى خوێندن و وه‌رگرتنى زانياري لهپهيمانگاكانى ئه‌نده‌لووس. هه‌روه‌ها )بطرس المحترم) و (جيرار دي كريمون) يه‌كێكن لهڕاهيبه يهكهمينهكان. ئه‌م ڕاهيبانه له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ وڵاتاني خۆيان ده‌ستيان كرده بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕۆشنبيري وڵاتاني ئيسلامي(5).
ئه‌وه‌ى كه مێژوونوسان زۆر له‌سه‌ري كۆكن به جۆرێك كه وه‌ك جۆره كۆدهنگييهكه له‌لايان ئه‌وه‌يه كه مێژووي دروست بووني ڕۆژهه‌ڵاتناسي ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌ده‌ى سێزده‌ى زايني له هه‌ندێك له شارهكاني ئه‌وروپا و پێيانوايه كه به‌شێوه‌يه‌كي فه‌رمي و ڕاست و دروست سه‌ره‌تاى دروست بوني ڕۆژهه‌ڵاتناسي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواى (سه‌رده‌مي چاكسازي- ڕيفۆرمي ئايني) له ئه‌وروپا. هه‌رچه‌نده له‌پێش ئه‌وه‌ش ڕۆژ هه‌ڵات ناسي بوني هه‌بوه له‌سه‌ر ئاستي تاكه كه‌سي و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستدان زۆر به وردى تيشك ناخهنهسهرى و بابه‌ته‌كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك پێوه‌ى خه‌ريك بوون(6). له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆچونێك هه‌يه پێي وايه چه‌مكي ڕۆژه‌ڵاتناسي له‌ئه‌وروپا ده‌رنه‌كه‌وتوه تاوه‌كو كۆتاى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌يه‌م و سهرهتاكاني سه‌ده‌ى نۆزده‌يه‌م, بۆيهكهمين جار لهئينگلتهرا ده‌ركه‌وتوه له‌ساڵي 1779 ز, و له‌فه‌ره‌نسا له‌ساڵي 1799 ز ده‌ركه‌وتوه, بۆيهكهمين جاريش زاراوه‌ى ڕۆژه‌ڵاتناسي ده‌چێته نێو فه‌رهه‌نگي ئه‌كاديمي فهرهنسييهوه له‌سالي 1838ز.(7)
هۆكاره‌كاني دروستبووني ڕۆژهه‌ڵاتناسي: هۆكاري سه‌ره‌كي ڕۆژهه‌ڵاتناسي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاري ئايني: ئه‌و ئازاره ناخۆش و تاڵه‌ى جه‌نگي خاچ په‌رستان جێى هێشتبوو له دڵي ئه‌وروپيه‌كان و هاتني بزوتنه‌وه‌ى ڕيفۆرمي ئايني, واى له گاوره‌كان (پرۆ تستانت و كاسۆليك) كرد كه هه‌ست به پێويستي پێداچونهوهيهك بكه‌ن به ڕاڤه‌ى كتێب و سه‌رچاوه ئاينيهكانياندا و له ميانهى هه‌وڵدانيان بۆ تێگه‌يشتن له كتێبه ئاينيهيكانيان و له به‌رچاوگرتني ئه‌و بارودۆخه‌ى بزتنه‌وه‌ى چاكسازي ئايني هێنابوويه گۆڕێ, هه‌وڵياندا كه‌ڵك لهتوێژينهوه عيبرانيهكان وه‌ربگرن. وه له‌وه‌شه‌وه پهليان بۆ توێژينه‌وه ئيسلاميه‌كان هاويشت, چونكه تێگه‌شتن له كۆتا ئاين كه‌ڵكي باشي ده‌بێت بۆ ڕاڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ى ئايني پێشوو. هه‌روه‌ها ئاره‌زووى بڵاوكردنه‌وه و ته‌شه‌نه كردني ئاينه‌كه‌يان, واى له گاوره‌كان كرد ڕژههڵاتناس دروست بكه‌ن, هه‌تا زه‌مينه سازي بكات و چاوڕۆشني بداته (تهبشيرييهكان), ئه‌و پياوهئاينيانهى كه دێنه رۆژهه‌ڵات و ئايني خاچپهرستي بڵاوده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها تهبشيرييهكان باوه‌ڕيان بهداگيركهران هێنا ئايني مه‌سيحي بكه‌نه بونياد و بنه‌چه‌ى هێرشه‌كانيان بۆسهروڵاتاني ئيسلامي و ڕۆژهڵات, له‌به‌رامبه‌ريشدا داگير كه‌ران مهيدان چۆڵ و خۆش بكه‌ن لهڕۆژهڵات بۆ موژدهبهران ئايني خاچپهرستي بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌م شێوه‌يه‌ش ڕۆژهڵات ناسى يه‌كه‌مين په‌يوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ تهبشيرى و پاشان له‌گه‌ڵ موستهعمهران ده‌به‌ستێت.(8)
هه‌روه‌ها بۆ پاراستني خاچپه‌رستان و ئه‌و گه‌لانه‌ى شوێنكه‌وته‌ى كهنيسهبون بۆ ئه‌وه‌ى نه‌يه‌نه نێو ئيسلام و بۆئه‌وه‌ى ڕێگري بكه‌ن له‌و ته‌شه‌نه كردن و بڵاوبونه‌وه زۆره‌ى ئيسلام و, به‌ر به موسوڵمانبوني خه‌ڵك بگرن. هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى شاره‌زابوون له‌ئيسلام و زمانهكهيهوه توانيان ڕێگه‌ى درووستكردني گومان و چهواشهكاري بدۆزنه‌وه ده‌رباره‌ى ئيسلام و مێژوي موسوڵمانان. هه‌روه‌ها توانيان له‌م ڕێگه‌يه‌وه ئاراسته‌ى گووتار و ڕهخنهكاني ڕوه‌و كه‌نيسه بگۆڕن به‌ره‌و ئيسلام و, بهدووژمنێكي ديار و ئاشكراى كهنيسهى بناسێنن و خه‌ڵكي ڕۆژاواى لێ بخه‌نه‌كار.(9)
هۆكارێكي ديكه بۆدرووست بونى رۆژهڵاتناسى, هۆكارى داگيركاريه( الإستعمارية): له‌پاش كۆتايهاتني جه‌نگه‌كاني خاچپه‌رستان و شكستخواردنيان, ڕۆژاواييه‌كان بێ ئومێد نه‌بون له‌دووباره داگيركردنهوهى وڵاتي موسوڵمانان و دووباره خستنه‌ژێر قهڵهمڕهوي خۆيانه‌وه, ڕوويان له‌كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى و توێژينه‌وه له‌سه‌ر ڕۆژهڵات كرد له‌هه‌مو ڕوه جياوازه‌كانه‌وه, له‌ڕوي بيروباوه‌ڕ و شێوازي ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌وشت و ماڵ وسامانيان. تاوه‌كو بزانن كامه ناوچه به‌هێزه بێهێزي بكه‌ن و كام ناوچه‌ش بێ هێزه داگيري بكه‌ن.
شاياني باسه ڕۆژهڵاتناسهكان له‌پاڵ داگيركاري سهربازيشدا هه‌وڵيانداوه داگيركاري فيكريش ئه‌نجام بده‌ن و تۆوي چه‌ندين بيرو باوه‌ڕ و مه‌زه‌بي فيكري لاڕێ بو و ئيلحادي بچێنن له‌وڵاته ئيسلامييه‌كاندا و له‌ڕێگه‌ى مراندني هه‌ستي پابه‌ند بوون به‌نه‌ته‌وه و ئاينه‌وه هه‌وڵياندا گياني به‌رگرييان لهلانههێڵن.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامي دهسخستني زانياري له‌باره‌ى ئيسلام و قورئان و فيقهـ و كهلهپوري ئيسلامييه‌وه توانيان چه‌ندين مه‌زه‌ب و بير و باوه‌ڕي بێ پێشينه و لاڕێ بودرووستبكهن و ئيسلامي ته‌واو و پاك له پێشچاوي نه‌وه‌ى نوێ بشێوێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گياني برايه‌تي و پێكهوهييان له‌لاي موسوڵمانان نه‌هێشت و يه‌كێك لهڕهفتارهكاني زه‌ماني جاهيليهت كه شۆڤێنيستي بوو زيندوويان كرده‌وه و گه‌لاني موسوڵمانيان پارچه‌پارچه كرد و كرديانن بهدووژمنى يه‌ك. (10)
كه‌سانێك بۆ په‌يدا كردني بژێوى و زيادكردني سامانيان روو له زانستي ڕۆژههلاتناسي ده‌كه‌ن, كه‌سانێك بهمهرامگهلێكي سياسي ده‌ستيان داوه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتناسي ئه‌گه‌ر به نمونه كه‌ڵكي ڕۆژهه‌ڵات ناسي بۆئيستعمار و سياسيه‌كان وه‌ربگرين, «فأنتوني إيدن»ي سه‌رۆك وه‌زيراني پێشووي به‌ريتانيا هيچ بريارێكي سياسي ده‌رنه‌كردوه له‌مه‌ڕ بار‌و دۆخي رۆژههلاتي ناوه‌راست تاوه‌كو نه‌گه‌ڕابێته‌وه لاي ڕۆژهه‌ڵاتناس(مرجيليوث) و ڕاوێژي پێنه‌كردبێت. هه‌روه‌ها كه‌سانێكي ديكه‌ش هۆكار ئه‌وه‌يه ته‌نها به‌ده‌ستهێناني زانست و تێركردني ئارهزوهكانيان كه سامان و كاتيان هاوكاري كردوون تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌يه‌وه شاره‌زاى خهلكي رۆژهه‌ڵات و ڕه‌وشت و ئاكار و تايبهتمهنديهكانيان ببن.(11).
هۆكاري ديكه‌ش لهبرهوپێداني ڕۆژه‌ڵاتناسي هۆكارى ئابورييه: لهپاشئهوهى وڵاتاني ڕۆژاوا ڕێژه‌ى ئه‌و خێروبێر و سامانهيان بۆ ده‌ركه‌وت كهلهڕۆژهڵات هه‌يه ههولياندا لاپهڕهيهكي نوێى په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵيان هه‌ڵبده‌نه‌وه و كرانه‌وه لهگهليان ڕووبدات, تاوه‌كو له‌رێگه‌ى ئه‌م پهيوهنديانهوه بره‌و بهئابووري خۆيان بده‌ن و كارگه و پيشهسازييهكهيان بخه‌نه‌گه‌ڕ, له‌هه‌مان كاتيشدا بزوتنه‌وه‌ى پێشكه‌وتني زانستييان بۆ ئاسان ده‌بوو. له‌رێگه‌ى ئه‌م پهيوهندييانهوه توانيان ئه‌و ماددهخاو و بهكهڵكانه بهنرخێكي كه‌م و بێ تێچونێكي زۆر ببه‌ن و كه‌ڵكي لێوه‌ربگرن و له‌هه‌مان كاتيشدا ڕۆژهڵات بهكاربهرێكي چالاكي به‌رهه‌مه‌كانيان بێت و له‌م ڕێگه‌يه‌وه قازانجێكي زۆريان ده‌ستكه‌وت (12).
هۆكاري زانستي: له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكار و مه‌به‌سته خراپانه‌دا بۆدرووست بوني ڕۆژه‌ڵاتناسي, هۆكاري زانستيش هه‌يه. كه‌سانێكي ڕۆژاواى بێ هيچ مه‌به‌ستێك ويستويانه زانياري ده‌رباره‌ى ڕۆژهڵات كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌م ڕۆژهڵاتناسانه هيچ جۆره هاوكارييهكيان ناكرێت له‌لايه‌ن دهوڵهتهكانيانهوه و هيچ پهيوهندييهكيان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ڕۆژهڵاتناسهكاندا نيه و كار له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ى زانياري نادرووست و تێكداني ديمه‌ني ئيسلام ناكه‌ن و كۆمه‌ڵه ڕۆژهڵاتناسێكي ڕاستگۆ و بێ فڕوفێڵن. هه‌ندێك له‌م ڕۆژهڵاتناسانه له‌پاش لێكۆلينه‌وه له‌ئيسلام و سيره‌ي پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت به‌شێوه‌يه‌كي دادگه‌رانه برياريان له‌سه‌ر ئيسلام داوه و ههليان سه‌نگاندوه و له‌ئه‌نجامدا بونه‌ته بيرمهندێك و داكۆكيان له‌ئيسلام كردوه و ئه‌و چهواشهكارييانهيان بۆخه‌ڵك روونكردۆته‌وه ده‌رباره‌ى ئيسلام بهخهلك وتراون. له‌نێوياندا (محمد أسد) ي ڕۆژه‌ڵاتناسه كه خاوه‌ني كتێبێكه به‌ناوي “الإسلام على مفترق الطرق”. هه‌روه‌ها (توماس ئارنولد) كه خاوه‌ني كتێبێكه به‌ناوي “الدعوة إلى الإسلام”. له‌م كتێبه‌دا به‌وردى باسله پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌ى ده‌كات له‌ئيسلامدا و باسله‌و ڕوداوه مێژوويانه ده‌كات كهلێبوردهى و پێكه‌وه‌ژيان له‌لاى موسوڵمان پيشان ده‌دات. به‌ڵام له‌لايه‌ن ڕۆژهڵاتناسهكانى ديكه‌وه بهتوندي وهڵامدرايهوه و تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ى لهكتێبهكهيدا رێبازي زانستيانهى نه‌گرتۆته‌به‌ر و له‌سه‌ربنه‌ماى سۆز بۆئيسلام ره‌فتارى كردوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌م ڕۆژه‌ڵاتناسه هه‌ر ڕوداوێكي مێژووى باسكردبێت تێيدا به‌وردى به‌دواداچونى بۆكردوه و لهسهرچاوهكانى كۆڵيوه‌ته‌وه. (13)
له‌گرنگترين هۆكاره‌كاني به‌رده‌وامبون و بههێزبوني ڕۆژه‌ڵاتناسي له‌ئێستا و داهاتوودا: زياد بوني بهرژهوهندييهكاني ڕۆژاوايه لهوڵاتهئيسلامييهكان, به‌تايبه‌ت وڵاتاني ڕۆژهڵاتي ناوه‌ڕاست. ئه‌مه واده‌كات وڵاتان پاڵپشتي و هاوكارى ده‌زگا ڕۆژهڵاتناسهكان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ڕاپۆرت و وردهكارييان پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌رباره‌ى ڕۆژهڵات. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ده‌سته و ده‌زگا جيهانييه‌كان كاتێك بيانه‌وێت له‌سه‌ر ئيسلام و موسوڵمانان بنوسن پشتبه ڕاپۆرت و نوسراوهكاني ڕۆژهڵاتناسهكان ده‌به‌ستن. هه‌روه‌ها كه‌ناڵ و دهزگاكاني ڕاگه‌ياندن پشتبه وته‌ى ڕۆژهڵاتناسهكان ده‌به‌ستن له‌كاتي گوێزانه‌وه‌ى زانيارى له‌باره‌ى ڕۆژه‌ڵاته‌وه و كهلهپوري ڕۆژهڵاتناسان گهنجينهيهكي پڕ زانيارى باشه بۆ دهزگاكاني ڕاگه‌ياندن و بونه‌ته مشه‌خۆرێك به‌سه‌ر ئه‌و زانيارييانهوه و كه‌ڵكيان لێوه‌رده‌گرن. بۆيه بهتێڕونين له‌م هۆكارانه ده‌توانين بڵێين ڕه‌وتي ڕۆژهڵاتناسى بزاوتێكي به‌رده‌وام و كۆتاى پێنه‌هاتوه و تاهه‌نوكه دامه‌زراوه ڕۆژهڵاتناسهكان له‌كاري به‌رده‌وامي خۆياندان و به ده‌ركردنى كتێب و گۆڤار و به‌ستني كۆنگره‌وه خهريكن, سى و سێهه‌مين كۆنگره‌يان له كه‌نه‌دا به‌ست, تهوهري تايبه‌تي كۆنگرهگه بريتي بوو له ( په‌يوه‌ندى نێوان ڕۆشنبيرييه‌كان). (14)
وهبه شێوه‌يه‌كي گشتي كار‌و چالاكي ڕۆژهه‌لاتناسان له نوسينهكانيان ده‌كرێت به سێ قۆناغه‌وه:
قۆناغي سه‌ره‌تاى قۆناغي خوێندنه‌وه و به‌دواداچوون.
قۆناغي دووه‌م له كه‌وتن و له‌ده‌ست داني غرناطه وه ده‌ست پێده‌كات.
قۆناغي سێ يهم قۆناغي دواى له‌ناوچون و نه‌ماني خه‌لافه‌تي ئيسلاميه.
لێكه‌وته‌كاني هۆكاري ئايني لهتوێژينهوهكاني ڕۆژهڵاتناسهكان
- نكوليكردني هاتني قورئاني پيرۆز له‌لايه‌ن خووداوه و هه‌وڵي ناشيرينكردني قورئان و بوختان و درۆكردن و وتويانه قورئان ههلبهستراوي ده‌ستي محمده. يه‌كێك لهڕۆژهڵاتناسهكان به‌ناوي «جون تاكلي», به‌ئاشكرا ئه‌و مه‌به‌سته‌ى خۆيان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت پێويسته ئێمه كۆنترين چه‌كي به‌رگرى لهخۆكردني ده‌ستي موسوڵمانه‌كان له‌دژي خۆيان به‌كار بهێنين و پێيان نيشان بده‌ين ئه‌و راستيانهى لهقورئاندا هاتوون شتێكي نوێ نين قورئان هێنابێتني و ئه‌و بابه‌ته نوێيانه‌ش قورئان هێناونى ڕاستنيين!..(15)
- دروستكردني گومان له‌لاي موسولمانان و خه‌ڵك له باره‌ى راست و دروستێتي فهرموودهكاني پێغه‌مبه‌ر دروودي خواى له‌سه‌ربێت و هه‌وڵدان بۆ وهكهنار خستنيان.
- گومان درووست كردن ده‌رباره‌ى فيقهي ئيسلامي تۆمه‌تبار كردني به‌وه‌ى لهياساى رۆمان وه‌رگيراوه. گومان دروستكردن له كه‌لتور و ڕۆشنگه‌رى ئيسلامى و به‌وه ناويان برد هيچ بابه‌تێكى فيكرى نوێى نه‌هێناوه‌ته ئاراوه و له ياساى ڕۆمان وه‌رگيراوه(16). له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندين ڕه‌وتي فيكرييان دزهپێكردۆته نێوكۆمهڵگهى ئيسلامي, له‌وانه: يه‌كه‌م- ( المادية): بريتيه له‌و ڕه‌وته فيكريهى كه كار بۆ نه‌هێشتني هه‌مو ئه‌و هه‌ست و نه‌ستانه ده‌كات كه ئاين له مرۆڤيدا ده‌چێنێت, له‌سۆز و خۆشه‌ويستى و به‌زه‌ى و هه‌ستى مرۆڤانه‌ى تاكه‌كان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه و چوارده‌ورى خۆي. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕه‌وته فيكريه له‌سه‌ر بنه‌ماى باوه‌ڕبون به هه‌ست پێكراوه‌كان دامه‌زراوه. به‌و مانايه‌ى هه‌رشتێك له‌م دونيايه‌دا ئه‌گه‌ر به‌يه‌كێك له پێنج ههستهوهرهكهى مرۆڤ, هه‌ستي پێنه‌كرا ئه‌وا ناتوانرێت باوه‌ڕي پێبهێنرێت و ڕاستنيه. به‌م پێيه‌ش به‌شێكى زۆر لهبيروباوهڕو ئيمانى موسوڵمان ده‌كه‌وێته جێى پرسيارهوه و سه‌رده‌كێشێت بۆ باوه‌ڕنه‌بون به خودا و بهفريشتهكان و ڕۆژيدواى و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و كۆى هه‌مو ئه‌وبابه‌تانه‌ى نهديون و باوه‌ڕ پێبونيان پايه‌يه‌كه لهپايهكاني ئيماني موسوڵمان.
دووه‌م- ( الوجودية): كرۆكي بير و بۆچوني ڕهتي وجوديهت خۆي ده‌بينێته‌وه له داڕنيني مرۆڤ له جيهاني گيان, مرۆڤ ده‌كاته بونهوهرێكي بێ هه‌ست و نه‌ست, له‌گه‌ڵ پشتگوێ خستني هه‌مو دابونهريت و ياسا كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان, له‌گه‌ڵ شكاندني هه‌مو ئه‌و به‌ند و سنور و پهرژينانهى ئاين دروستيكردوه بۆ جوڵه و هه‌ڵسوكه‌وتي مرۆڤ. له‌ژێر پاساوي ئازاد كردني بيرو جوڵه‌ى مرۆڤ.
سێ يهم- ( العلمانية): عه‌لمانيه‌ت كه به دوواتا دێت, به‌واتاى جيا كردنه‌وه‌ى دين و ده‌وڵه‌ت, يان به‌واتاى جياكردنهوهى دين و زانست له‌يه‌كترى. عهلمانيهتيش يه‌كێكي تره له‌و چه‌كانه‌ى به‌ده‌ست ڕۆژههڵاتناسهكانهوهيه بۆ دژيايهتي كردني ئيسلام و نه‌هێشتني له كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كاندا. چون ستهمي كه‌نيسه و پياواني ئايني مه‌سيحي ئاشكرايه كه چييان له زاناكانيان كردوه و چه‌نه به‌رهه‌ڵستي زانستيان كردوه و پێويستيان كردوه ههرگوفتار و ڕهفتارێكي زانستي له كهنيسهوه سه‌رچاوه بگرێت و دركاندني يه‌ك وشه‌ى زانستي به‌بێ پرسي كه‌نيسه ژياني خاوه‌نه‌كه‌ى خستۆته مه‌ترسيه‌وه و دوچاري مه‌رگي كردۆته‌وه. بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگا چارهيهكيش په‌نايان بردۆته به‌ر جياكردنهوهى دين و زانست و وتويانه با پياواني ئايني به‌هيچ جۆرێك ده‌ست له‌زانست وه‌رنه‌ده‌ن و زانايانيش بۆ خۆيان به‌هه‌مو جۆرێك سه‌ربه‌ست بن و به‌رهه‌م و بيري زانستييان هه‌بێت. سه‌ره‌ڕاي ئه‌م ئامرازه دهرهكيانهش, چه‌ندين ئامرازي ناوخۆي ديكه هه‌ن به‌ده‌ست ڕۆژههڵاتناسهكانهوهن ئه‌وانيش خۆيان لهبيروبۆچوني ئه‌و ڕه‌وته فيكريانهدا ده‌بيننه‌وه كه ده‌درێنه پاڵ ئيسلام و له‌هه‌مان كاتيشدا به لاكهوتن( الإنحراف) و زێدهڕهوي هه‌ژمار ده‌كرێن به‌پێي ياسا و هێڵه پانهكاني شه‌ريعه‌تي ئيسلام و زيانێكي گه‌وره‌يان لهبيروباوهڕي موسوڵمان داوه. توانيويانه به‌هۆي ئه‌و بۆچوونه‌ى لهنێوموسوڵمانان هه‌يه به‌ناوي زوهد و دوونيا نهويستييهوه هه‌يه و به‌جۆرێك له پهڕگيري ( الرهبانية) هه‌ژمار ده‌كرێت كهلهئايني مه‌سيحيدا هه‌بوه و هێنراوه‌ته نێو ئيسلام, گوومان ده‌رباره‌ى ئيسلام و موسوڵمانان درووست بكه‌ن و بهدينێكى زێده‌ڕه‌و نيشاني بده‌ن له‌بري دينێكي نێوهندگيري ميانڕه‌و.
لهديارتريني ئه‌و گروپانه‌ى خزێنراونه‌ته نێوئيسلام, بههائيهكان و قاديانييهكانن, بههائييهكان: گروپێكبوون له‌ئێران سه‌ريانهه‌ڵدا و ههڵقوڵاوي بيري شيعهگهرێتيه و له‌گرنگترين گوتارهكانيان خۆداڕنينه لهدين و به‌خشيني ئازادي ڕه‌هايه به‌ئافره‌تان, و مانگهكاني ساڵ ده‌كه‌ن بهنۆزده مانگه‌وه!.ڕۆهڵاتناسهكان هاوكاري زۆريان كردوون لهبڵاوبونهوهى بيروباوهرياندا و چه‌ندين كتێبي شيكردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕي بههائيهكانيان بڵاوكردۆته‌وه به‌چه‌ندين زماني جياواز. قادياني: به‌و ڕێبازه ئاينييهدهوترێت كه لهسهردهستي ميزاغولام ئه‌حمه‌د قادياني دامه‌زراوه, له‌سه‌ره‌تادا ميرزا غولام له‌سه‌ره‌تا دا وه‌ك ڕيفۆرمخواز و نوێگه‌رى ئيسلام خۆي نيشانداو چه‌ند بۆچۆني تازه‌ى هێنايه دونياى ئيسلامه‌وه له‌پاشان ميرزا غولام بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌و محمدي مههدييه كه پێغه‌مبه‌ري ئيسلام درودي خواى له‌سه‌ربێت مژده‌ى هاتني به ئومه‌ته‌كه‌ى داوه له‌كۆتاى زه‌ماندا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌پاشان وتي من عيسا پێغه‌مبه‌رم كه پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له هه‌ندێك له فه‌رمووده كانيدا ئاماژه‌ى هاتنه خواره‌وه‌ى ده‌كات له‌ئاسمانه‌وه و چاكسازي بارى ناههمواري موسولمانانه و سه‌روه‌ري بۆ ئيسلام ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌وه‌ى پاڵشتي گومان له هه‌بوني ده‌ستي ئينگليز له دروستبون و ته‌شه‌نه كردني قادياني هه‌يه ئه‌وه‌يه كه ميرزا غولام به‌شێوه‌يه‌كي ڕه‌سمي تێكۆشاني دژ به ئينگليزي قه‌ده‌غه كردن و به حه‌رامى دانا ئه‌و كاته‌ى ئينگليز هندستانى داگير كردبو. ميرزا غولام خۆى دانبهم راستيهدا ده‌نێت و له‌يه‌كێك له‌كتێبه بڵاوكراوهكانيدا به‌ناوي (ترياق القلوب) ده‌ڵێت: به‌شێكي زۆر و به‌رچاوي ته‌مه‌نم لهپاڵپشتيكردن و سهرخستني حكومه‌تي ئينگليزدا به‌سه‌ربرد, ئه‌وه‌نده بڵاوكراوه‌م هه‌يه له‌كتێب و ڕاگهيهندراوهكاندا كه‌تێيدا تێكۆشانم له‌دژى ئينگليز به‌ناڕه‌وا داناوه و گوێڕايه‌ڵي كردني ئينگليزم بهپێويستيهكي ئايني باسكردوه ئه‌گه‌ر كۆبكرابانهوه په‌نجا كۆگايان پردهكرد, ئه‌م كتێب و بڵاوكراوانهم لهوڵاتهعهرهبييهكان و ميسر و توركيا و شام بڵاوكرده‌وه و به‌رده‌وام هه‌وڵ و ئاواتى من دڵسۆزيكردن و ملكهچكردني خه‌ڵك بوو بۆ به‌ريتانيا.(17).
هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و گروپ و ڕه‌وتانه‌ى كه تێڕوانينێكي تايبه‌ت و جياوازيان له‌تێكڕاى موسوڵمانان هه‌يه له هه‌مبه‌ر سوننه‌تدا و به‌سه‌رچاوه‌ى دووه‌مي شه‌ريعه‌تي ئيسلامي نازانن, كه ئه‌م بيرو بۆچونه خۆي له‌ژێر ناوى قورئانيبون دا ده‌ناسێنێت و بانگه‌شه‌ى كهنارخستني سوننه‌ت ده‌كات, زۆرێك له به‌هانه و پاساوهكانيان بۆ ڕهواجپێداني تێڕوانينهكهيان بۆ كهنارخستنى سوننه‌ت له قسه و توانجهكاني ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه و له ئه‌وانه‌وه وه‌رگيراوه.له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته فيكريهى به نوێگه‌را و عهقڵانيهكان( العصرانيون- العقلانيون), ده‌ناسرێن كه پوخته‌ى قسه‌و بۆ چونيان ئه‌وه‌يه ئيسلام له ته‌رازوى بيرو باوه‌رو پێشكهوتنهكاني ڕۆژئاوا هه‌ڵبكێشرێت و ئه‌و بابه‌ته ئيسلاميانهى له‌گه‌ڵ بۆچون و پێشكه‌وتني ڕۆژئاوا و ئاوهزى مرۆڤدا ناگونجێت ڕه‌تبكرێته‌وه و ڕيفۆرمي ڕيشه‌ى له كۆي ئايندا بكرێت(18).
ڕۆژهلاتناسان به‌شێوه‌يه‌كي گشتي كار له‌سه‌ر چهندبنهمايهك ده‌كه‌ن و شێوازي كاركردنيان له‌چوار ده‌ورى باسكردني چه‌ند بابه‌تێك ده‌خولێته‌وه, لهگرنگترينيان: قسه‌و باس كردنه ده‌رباره‌ى قورئان و پێيان وايه كه‌قورئان هه‌ڵبه‌ستراو و دانراوي ده‌ستي پێغه‌مبه‌ره درودي خواى له‌سه‌ربێت, له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كي يههوودي و گاور و چه‌ند نوسراوێكي عه‌ره‌بي زه‌ماني نهفامييهوه وه‌ري گرتوه. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر تێكداني بونيادي كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامي ده‌كه‌ن, له‌م باره‌شدا داستيان داوه‌ته بابه‌تي مافه‌كاني ئافره‌ت, چوونكه ده‌زانن ئافره‌ت به‌ردي بناغه‌ى خێزان و كۆمهڵگهيه, به‌رده‌وام واى نيشان ده‌ده‌ن كه‌ئافره‌تان لهژێرسايهى ئيسلام و كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلاميدا لهبارێكي خراپ و ناهه‌مواردا دهژي. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ڕه‌خنه ئاراسته‌ى ياسا و سنورهكاني ئيسلام ده‌كه‌ن كه بۆتاوانباران دانراوه له‌ئيسلامدا و دهيكهنه پاساو بۆئه‌وه‌ى ئيسلام بهدينێكي توندوتيژ پيشان بده‌ن. وهكارلهسهر نه‌هێشتني ئادابي ئيسلامي ده‌كه‌ن و بهئادابه ڕۆژاواييه‌كان جێگه‌ى پڕده‌كه‌نه‌وه(19) هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى زيندووكردنهوهى جياوازي و ناكۆكي بيروبۆچونهكان له‌نێوان قوتابخانه و گرۆئيسلاميهكان. (20) توانيان له‌م ڕێگه‌يه‌وه و بهزيندووكردنهوهى ئه‌و جياوازي و دهنوكهتهقێي له‌نێوان مهدرهسهكهلامي و عهقڵيهكاندا كراوه له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ى نه‌قڵ و وهڵامدانهوهكاني سه‌رده‌سته و زاناياني هه‌ردوولا بۆيهكدي, گه‌لي موسوڵمان بگێڕنه‌وه نێو دهمهقالێي و چهقهيهكي بێ به‌رهه‌م و بێ كه‌ڵك و هيچ كاريگه‌رييه‌ك ناكات لهگۆڕيني ئه‌و داگيركاري و پهرتهوازهي و لاوازبونهى روي له‌موسوڵمان كردوه و بگره نهبونيشي كه‌ڵكي ئه‌وتۆي ده‌بێت, له‌بري خۆماندوكردن له‌به‌ڵگه هێنانه‌وه و هه‌وڵدان بۆشكاني يه‌كتر, تێكڕا كاريان بۆسهرخستني ئه‌م گه‌له‌و ڕزگاركردني ده‌كرد لهوبارهناههموارهى تێيدايه.
ئه‌نجام.
له‌كۆتاى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا ده‌گه‌ينه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه زانستي ڕۆژه‌ڵاتناسي مه‌به‌ستي سه‌ره‌كي تێيدا ئايني بوه.
چه‌ند مه‌به‌ست و هۆكارێكي ديكه‌ش هه‌ن بۆدرووست بوني. هه‌روه‌ها ئه‌م زانسته خزمهتێكي زۆري رۆژاواى كردوه و توانيويانه زۆرترين كه‌ڵكي لێوه‌ربگرن و ئامرازێكي سوودبه‌خش بوه بۆيان و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى خراپ و نێگهتيڤيشي بۆموسوڵمانان و رۆژهڵاتييهكان هه‌بوه.
سه‌رچاوه‌كان.
- بڕوانه: الاستشراق وموقفه من السنة النبوية, فالح بن محمد بن فالح الصغير, مجمع الملك فهد لطباعة, السعودية- المدينة, لا: 6- 10
- المُسْتَشْرِقُونَ, نجيب العقيقي, دار المعارف, مصر- القاهرة, 1981م, لا: 25.
- دراسات في تميز الأمة الإسلامية وموقف المستشرقين منه, إسحاق بن عبد الله السعدي, وزارة الأوقاف والشؤون الإسلامية، قطر, ط1, 2013, لا: 188.
- الإسلام والحضارة الغربية, محمد محمد حسين, مؤسسة الرسالة, لبنان- بيروت, ط5, 1982, لا:11.
- الإستشراق والمُسْتَشْرِقُونَ ما له‌م وما عليهم, مصطفى بن حسني السباعي, دار الوراق للنشر والتوزيع – المكتب الإسلامي, لا: 17.
- المبشرون والمستشرقون في موقفهم من الإسلام, محمد البهي, مطبعة الأزهر, لا: 11.
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى دووه‌م, لا: 194.
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى شه‌شه‌م, لا: 11.
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى سێ يهم, لا: 230.
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێنجه‌م, لا: 22.
- المستشرقون والسنة, الأستاذ الدكتور سعد المرصفي, لا:16
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌م, لا: 18.
- الإستشراق وموقفه من السنة, فالح بن محمد بن فالح الصغير, لا: 20.
- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى سێيه‌م, لا: 242.
- المستشرقون والسنة, الأستاذ الدكتور سعد المرصفي, مكتبة المنار الإسلامية ومؤسسة الريَّان، بيروت – لبنان, لا: 10
- بڕوانه: المستشرقون والسنة, الأستاذ الدكتور سعد المرصفي, مكتبة المنار الإسلامية ومؤسسة الريَّان، بيروت – لبنان, لا: 12- 15.
- الإستشراق وجهوده وأهدافه في محاربة الإسلام والتشويش على دعوته, عبد المنعم محمد حسنين, الجامعة الإسلامية بالمدينة المنورة, السنة العاشرة – العدد الثاني – 1397هـ – 1977 م, لا: 80- 96.
- الإستشراق وموقفه من السنة, لا: 80- 87..
- المستشرقون في الميزان, أبو مجاهد عبد العزيز بن عبد الفتاح بن عبد الرحيم بن الملاَّ محمد عظيم القارئ المدني, الجامعة الإسلامية بالمدينة المنورة, ط السنة السابعة العدد الأول رجب 1394 هـ أغسطس 1974 م.
- الاستشراق والتبشير, أ. د. محمد السيد الجليند, المتبة الشاملة بدون رقم الطبعة, (80- 90).