مێژووی سیکۆلاریزم لە تورکیا
کوردستانی نوێ
ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیای هاوچه‌رخ كه له ساڵی 1923 هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت و له‌دایكبوونی كۆماری توركیای راگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره‌ی له بری ئیسته‌نبوڵ كه پایته‌ختی خه‌لافه‌تی عوسمانی بوو، كرده پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی توركیا.
ئه‌تاتورك سه‌رده‌مێكی نوێی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سكۆلاریزم و به‌خۆرئاوایی كردنی ته‌واوه‌تی له توركیادا ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ركردنی ته‌ربوش و عه‌مامه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنگه ئاینییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگا شه‌رعییه‌كان، پیتی عه‌ره‌بیشی له نوسیندا گۆڕی به پیتی لاتینی.
ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌تاتورك هێنایه نێو ژیانی توركیاوه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش جێگه‌ی مشتومڕه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك وایده‌بینن كه دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی هاوچه‌رخه، نه‌یارانی به سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئایین و دینداری و ناسنامه‌ی ئیسلامییه‌وه هه‌یه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، له سه‌ره‌می ئه‌ودا ئازادییه‌كان زۆر بهرستهككرابوونهوه، سیستمی حوكمڕانیش له توركیا له دیكتاتۆرییه‌وه نزیك بوو.
یه‌كه‌م حزبی سیاسی
ئهتانورك یه‌كه‌م حزبی سیاسی له ساڵی 1923 پێكهێنا به ناوی حزبی گه‌لی كۆماری كه تا مردنی ئه‌تاتورك له ده‌سه‌ڵاتدا بوو، دوای ئه‌وه‌ش عیسمه‌ت ئینونوی جێگری شوێنی گرته‌وه و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌تاتورك رۆیشت و بانگدانی گۆڕی به زمانی توركی و خوێندنگه ئاینییه‌كانی داخست.
ئه‌و سیاسهتاته یه‌كێك بوون له‌و هۆكارانه‌ی بونه مایه‌ی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حزبی گه‌لی كۆماری، بۆیه چوار ئه‌ندام له سه‌ركردایه‌تی حزبی گه‌لی كۆماری هاتنه‌ده‌ره‌وه كه بریتیبوون له: عه‌دنان مه‌نده‌ریس، جه‌لال بیار، فوئاد كوبروڵۆ، ره‌فیق قوراڵتان و پارتی دیموكراتیان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان مه‌نده‌ریس دامه‌زراند كه دواتر له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1950 ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئینونویان لهسهرحوكم لابرد.
حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ریس.. و كوده‌تای 1960
توركیا له یه‌كه‌م هه‌ڵبژارندا كه له ساڵی 1946 ئه‌نجامدرا، ژیانی دیموكراتی به‌خۆوه‌بینی، به‌ڵام حزبی دیموكراتی توانی ته‌نیا له 16 پارێزگادا به‌شداریی بكات، بۆیه 62 كورسی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رانبه‌ردا حزبی گه‌لی كۆماری 396 كورسی په‌رله‌مانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌سته‌به‌ركرد.
پاشان هه‌ڵبژاردنی 1950 هاته‌پێش و تێیدا حزبی دیموكراتی رێژه‌ی 52.68%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و 397 كورسی له كۆی 487 كورسی ده‌سته‌به‌ركرد و به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان مه‌نده‌ریس حكومه‌تی پێكهێنا، په‌رله‌مانیش مه‌حمود جه‌لال بیاری به سه‌رۆكی كۆماری توركیا هه‌ڵبژارد و له ساڵانی 1954 و 1957 به هه‌مان شێوه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
مه‌نده‌ریس بانگدانی وه‌ك خۆی لێكرد‌و كردیه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی، وانه ئاینییه‌كانی هێنایه‌وه نێو خوێندنگه‌كان، ناوه‌نده‌كانی فێربوونی قورئانی دامه‌زراند، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوكردنی خراپی باری ئابوری هه‌ندێك كێشه و گیروگرفتی هاته‌ڕێ و له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حزبی گه‌لی كۆمارییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه.
له سه‌رده‌می ئه‌ودا، ناڕه‌زایی له‌نێو سوپا و خوێندكارانی زانكۆدا دروستبوو كه هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌نده‌ریس و سیاسه‌ته‌كانیان مه‌حكوم ده‌كرد، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوون تا ئه‌و كاته‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر حوكمدا به سه‌رۆكایه‌تی جونهراڵ جه‌مال جورسل راگه‌یاند و به‌و شێوه‌یه توركیا له ساڵی 1960 یه‌كه‌م كوده‌تای به‌خۆوه‌بینی كه كۆتا كوده‌تا نه‌بوو.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، عه‌دنان مه‌نده‌ریسی سه‌رۆك وه‌زیران و جه‌لال بیاری سه‌رۆك كۆماریان ده‌ستگیركرد، پاشان ده‌ستیان كرد به راوه‌دونانی شوێنكه‌وتوانی حزبی دیموكراتی، جه‌لال بیار به زیندانی تاهه‌تایی حوكمدرا و حوكمی له‌سێداره‌دانیش به‌تۆمه‌تی تێكدانی سیستمی سكۆلاریزم و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئاینی، به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له مهندهریسن روشدی ورڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه، حه‌سه‌ن بوڵاتقان وه‌زیری داراییدا سه‌پێنرا، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1960 عه‌دنان مه‌نده‌ریسی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سێداره‌درا.
سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمان دیمیریل
فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی كوده‌تا به سه‌رۆكایه‌تی جه‌مال جورسل، ده‌ستورێكی ده‌ركرد كه پارێزگاریی له حوكمڕانییه‌كه‌ی ده‌كرد و له ساڵی 1961 دهستوركهی خسته گشتپرسییه‌وه و گه‌ل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی.
له ساڵی 1961 هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی ئه‌نجامدرا و حزبی گه‌لی كۆماری به سه‌رۆكایه‌تی عیسمه‌ت ئینونو حكومه‌تێكی ئیئتیلافی پێكهێنا و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا حزبی عه‌داله‌ت كه درێژكراوه‌ی حزبی دیموكرات بوو، به سه‌رۆكایه‌تی سلێمان دیمیریل زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی دیمیریل سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی گرته‌ده‌ست، پشێوییه‌كی گه‌وره باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتهداكێشا و بزوتنه‌وه كۆمۆنیستیه‌كان له‌گه‌ڵ ناسیونالیسته‌كاندا به‌شه‌ڕهاتن، ترۆپكی ئه‌و شه‌ڕه‌ش له ساڵی 1970دا بوو، دوای ساڵێك له‌و ناڕه‌زاییانه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان رایانگه‌یاند كه بارودۆخی وڵات ناچاریان ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرنه‌وه، دیمیریل ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد و سوپاش دوای ئه‌وه حكومه‌تێكی ئینتیقالی پێكهێنا.
كوده‌تاكه‌ی كه‌نعان ئوفرین 1980
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1973 حزبی گه‌لی كۆماری به سه‌رۆكایه‌تی بوڵنت ئه‌جاوید زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و حكومه‌تێكی ئیئتیلافی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌جاوید له‌نێوان حزبی گه‌لی كۆماری و حزبی سه‌لامه‌تی نیشتیمانی كه له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین ئهربهكانهوه دامه‌زرێنرابوو پێكهێنرا، له هه‌ڵبژاردنی 1977 ئه‌جاوید به هه‌مان شێوه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌به‌ركرد، به‌ڵام نه‌تیوانی تاكڕه‌وانه حوكم بكات، بۆیه حكومه‌تێكی ئیئتیلافی له‌گه‌ڵ سلێمان دیمیریل پێكهێنا.
پشێوی جارێكی تر له وڵات‌دا دروست بوو، حكومه‌تی ئیئتیلافی نه‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا بگرێت، بۆیه جارێكی تر هێزه چه‌كداره‌كان كوده‌تایه‌كی نوێیان له ساڵی 1980دا ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكایه‌تی وڵات كه‌وته ده‌ست كه‌نعان ئوفرین و باری نائاسایی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان راگه‌یه‌ندرا و هه‌موو سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیركران.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1983، حزبی نیشتیمانی دایك به سه‌رۆكایه‌تی تۆركوت ئۆزال بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و توانی حكومه‌ت پێكبهێنێت و پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆخۆی ده‌ستبه‌ربكات.
سه‌رده‌می تۆركۆت ئۆزال
ئۆزال یه‌كه‌م سه‌رۆكی مه‌ده‌نی بوو كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بگرێته‌ده‌ست، له سه‌رده‌می ئه‌ودا هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ چالاكییه ئیسلامییه‌كاندا به‌دیكرا و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ئیسلامییه‌كانی له‌خۆگرت، له سایه‌ی ئەودا به‌ركه‌وتنی نه‌بوو له‌گه‌ڵ سوپا، بۆ دووماوه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كرد كاتێك كه‌نعان ئوفرین سه‌رۆك كۆمار بوو، پاشان گه‌یشته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له ساڵی 1991 حزبی رێگه‌ی راست به سه‌رۆكایه‌تی سلێمان دیمیریل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ده‌سته‌به‌ركرد، حزبی نیشتیمانی دایكیش له پله‌ی دووه‌مدا هات و پاشان حزبی گه‌لی دیموكراتی سۆسیالیستی و دواتر حزبی ره‌فاهی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان، حكومه‌تێكی ئیئتیلافی به سه‌رۆكایه‌تی سلێمان دیمیریل له‌گه‌ڵ حزبی گه‌لی دیموكراتی سۆسالیستی پێكهێنرا.
سلێمان دیمیریل و حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان و كوده‌تایه‌كی تر
له هه‌ڵبژاردنی 1995، حزبی ره‌فاهی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و حكومه‌تێكی ئیئتیلافی له‌گه‌ڵ حزبی رێگه‌ی راست پێكهێنا، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش توركیا كوده‌تایه‌كی نوێی له‌لایه‌ن فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌خۆوه‌بینی.
له ساڵی 1997 فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كۆمه‌ڵێك بڕیاریان ده‌ركرد و تێیدا داوایان له حكومه‌ت كرد، رێگه له بزوتنه‌وه و ره‌وته ئاینییه‌كان بگرێت، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی ره‌فاهی ئیسلامی و پاشان حزبی فه‌زیله، كاریی سیاسی له ئه‌ربه‌كان و هه‌ندێك له ئه‌ندامه ده‌ركه‌وتووه‌كانی حزبه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا و باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا و ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ی فێركردنی قورئانیش داخران و رێگه له سه‌رپۆش له‌سه‌ره‌كان گیرا بچنه زانكۆكان.
ده‌ركه‌وتنی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان
له ساڵی 2000 ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری گرته‌ده‌ست، له ساڵی 2001 حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له‌پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی ره‌فاهی ئیسلامی و فهزهیله دامه‌زرا، له ساڵی 2002 له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا حزبی داد و گه‌شه‌پێدان به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و توانی به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام له‌و ده‌مه‌دا ئه‌ردۆغان نه‌یتوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرێت، چونكه له‌و ده‌مه‌دا رێگه‌ی كاریی سیاسی لێگیرابوو، بۆیه عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی گرته‌ده‌ست و دواتر ده‌ستور هه‌مواركرا و رێگه به ئه‌ردۆغان درا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرێت.
حزبی داد و گه‌شه‌پێدان ره‌تیكرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئاینی بوێت، بگره ده‌وڵه‌تێكی سكۆلاریزمی گه‌ره‌كه و پێی باشه ئایین له ده‌وڵه‌ت جیابكرێته‌وه و تێیدا ده‌وڵه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ئایندا نه‌گرێت.
له ساڵی 2007 حزبی داد و گه‌شه‌پێدان گولی وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵبژارد، به‌ڵام حزبی گه‌لی كۆماری و هه‌ندێك حزبی تری ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، بۆیە خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پوچه‌ڵكرایه‌وه به‌و هۆیه‌ی زۆرینه‌ی سێ به‌شی ئاماده‌نه‌بووه، له خولی دووه‌مدا گول به‌هۆی سه‌رله‌نوێ شكستی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه پاشه‌كشه‌ی كرد لهخۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له خولی سێیه‌مدا گول زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا و به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار
ئه‌ردۆغان به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار داده‌نرێت كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌ژێردرێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێشتر له‌ڕێی زۆینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانه‌وه بوو، به‌ڵام یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ستكاری كرا و رێگه به‌گه‌ل درا راسته‌وخۆ سه‌رۆك هه‌ڵببژێرێت.
ئه‌ردۆغان رێژه‌ی 52%ی ده‌نگه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد، دوای ئه‌ویش ئهكمهلهدین ئیحسان ئۆغڵۆ بوو به رێژه‌ی 38%، به‌وه‌ش توركیا چووه قۆناغێكی نوێوه و تێیدا به‌ڵێن به ئاشته‌وایی ناوخۆیی و پارێزگاری له دیموكراتی درا.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه گه‌یشتنی ئه‌ردۆغان به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی هه‌یه له توركیا له سیستمێكی په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بێت، ره‌نگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیش هه‌بێت كه ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه له‌ڕووی هه‌وڵدانی بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌و پۆسته‌دا كه تائه‌مڕۆ له توركیادا به پۆستێكی فه‌خری داده‌نرێت به‌راورد به پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت.