شه‌نگال مێژوویەکی كاره‌ساتبار
ئێزدییه‌كان ئه‌و كهمینهیهن به درێژایی مێژوو سته‌میان لێ ده‌كراوه، ئازار دراون، له سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامه‌وه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 74 فه‌رمانی قڕكردن و قه‌تڵوعام كردنیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌م كه‌مینه‌یه له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كاندا چه‌ندین جار رووبه‌رووی هێرش و داگیركاری بوونه‌ته‌وه. چیرۆكی سته‌ملێكردن و داگیركردنی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری چیرۆكێكی درێژه له فتوحاتی ئیسلامه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانی و تا رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس و تا دواین خوێڕشتن و ماڵوێرانی كه له سه‌رده‌می داعشدا بووه و هێشتاش به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا به به‌رچاوی جیهانه‌وه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و توێته‌ره‌وه دڕنده وهحشیگهرهكانی داعش به روون و ئاشكرا ژنانی ئێزدی مه‌زاد ده‌كه‌ن و ده‌یانفرۆشنه‌وه.
له سه‌رده‌می سوڵتان سلێمانی ئمپراتۆڕی عوسمانلیدا له چه‌ند قۆناغێكدا پاكتاوی ئێزدییه‌كان كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و حاڵ و موڵك و سامانه‌كانیاندا گیراوه، پیاوه‌كانیان كوشتوون و ژنان و كچانیان وه‌ك كه‌نیزه‌ك و سه‌بایه بردوون و فرۆشتویانن و له نێوان خۆیاندا دابه‌شیان كردوون و به دیاری بۆ گه‌وره و سه‌رداره‌كانیان بردوون. ئه‌م سته‌مه‌ی عوسمانلی كه له سه‌ر ده‌ستی والییه‌كانی به‌غدا و موسڵی عوسمانییه‌كان كراوه بهسهركرایهتی حافز پاشا و سلێمان پاشا و چه‌ندین والی دیكه. دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك جارێكی تر له ساڵی 2014 دا جارێكی تر هه‌مان سته‌م و به‌هه‌مان بیركردنه‌وه دووباره‌بووه‌وه و جارێكی تر ئێزدییه‌كان رووبه‌ڕووی كوشتن و ته‌عه‌دا بوونه‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی وه‌حشیگه‌ریی داعشه‌وه. كه به‌شێكیان پێكهاتوون له‌و به‌عسییانه‌ی له ساڵی 1988 له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌گه‌ڵ ئه‌نفالی بادینان و گه‌رمیاندا ئێزدییهكانیشیان ئه‌نفال كرد. واته پرۆسه‌ی له ناوبردنی ئێزدیی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه. به جۆرێك ئێزدی كه‌مینه‌یه‌كن هه‌میشه چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بن بۆ سه‌ر ناوچه‌كه له كاتێكدا ئێزدی كێشه‌یان بۆ كه‌س نییه، ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌یه كه خودا به ئێزدی خه‌ڵقی كردوون و بۆ به‌دبه‌ختی كه‌وتوونه‌ته ناو زۆرینه‌یه‌كی توندڕه‌وه‌وه، ئه‌وان به درێژایی مێژوو به پێی یاسای ئاینی خۆیان كاریان به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌بووه و سه‌رقاڵی ژیانی خۆیان بوون، واته مه‌ترسیان بۆ سه‌ر كه‌س نه‌بووه، به‌ڵام واش لێنه‌گه‌ڕاون و به درێژایی مێژوو له نائارامی و نه‌هامه‌تیدا ژیاون و هه‌میشه چه‌پۆكی داگیركه‌ره زلهێزه‌كانیان له سه‌ر بووه.
خاك و شوێنی ژیانی ئێزدییه‌كان له‌كوردستاندا دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك، له عیراق «شه‌نگال، زومار، شێخان، باعه‌درێ، ئه‌لقوش، باشیك، خانكێ، سێمێل، به‌حزانی.» له سوریا حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و عه‌نتاب و سرۆچ و بیرجل و عفرین و ئال ره‌ش و ئوتلجا و تهلخاتوون و دیرك و جه‌زیره چیای سه‌عات و …له توركیا له وان و ئه‌رزرۆم و ئۆرفه و باتمان و ئامه‌د و نوسه‌یبین و ماردین و حه‌سه‌ن كێف و قارس و میافارقین و سیرت و ساسۆن و چه‌ندین شوێنی تر… له گورجستان له»تبلیس و باتومی و روستاڤی و… «له ئه‌رمینیا له ئاباران و ئارتاشاك و ئابۆڤیان وتالین و ئێچمیادزێنی .. ئێزدی هه‌ن. له‌دوای ئه‌و سته‌مه به‌رده‌وامانه‌ی لێیان كراوه، به‌شێكی زۆری ئێزدییه‌كان به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵهاتن و له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رنامه‌یه شه‌نگال مێژووییەکی كاره‌ساتبار به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی خاكه، به چه‌ند هه‌ڵقه‌یه‌ك پێشكه‌ش كراوه و میدیاكار زاهیر سدیق ئاماده‌ی كردووه و ئه‌مڕۆش جارێكی تر له‌دوو توێی پاشكۆیهكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا پێشكه‌شی خوێنه‌ران ده‌كرێت.
ئامادەکردنی بۆ کەناڵی خاک: زاهیر سدیق
شه‌نگال ئه‌و ده‌ڤه‌ره دێرینه‌ی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستاكه نیشتمانی ئاوه‌دانی و نیشته‌جێ بوون و لانكه‌ی ژیان و شارستانییه‌ت بووه، وه‌ك ده‌ڵێن چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ئاوه‌دان بووه، له چه‌رخی یه‌كه‌می زاینی‌دا شه‌نگال سه‌نته‌ری ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووه، ته‌نانه‌ت سكه‌ی پاره‌ی خۆی هه‌بووه و له سه‌رچاوه ئاینییهكانیشدا ناوی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له ته‌وراتدا بهشهنعار هاتووه، لهجێماوه دێرینه‌كانی ئاشوورییه‌كان و بابلییه‌كان به سنگارا ناوی هاتووه، له‌پێش چوار سه‌د و هه‌شتاو نۆ ساڵدا قه‌زا بووه، به پێوانه‌ی نه‌خشه‌ی نوێ له دوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه، شه‌نگال سه‌د و بیست كیلۆمه‌تر دووره له‌شاری موسڵ و كه‌وتوه‌ته باكووری رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیك سنووری هاوبه‌شی عیراق و سووریایه.
ناوی له ئه‌فسانه‌ی نوح‌دا هاتووه
خه‌یری شه‌نگالی: مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش مێژوو، شه‌نگال له‌پێش مێژووه‌وه هه‌بووه و ئاوه‌دان بووه، ناوی له‌ئه‌فسانه‌ی لافاوی نوح‌دا هاتووه، ده‌ڵێن كاتێ لافاوی نوح هه‌ستا، كه‌شتی نوح له لوتكه‌ی به‌رزاییه‌كه‌ی شاخی شه‌نگال كه‌وتووه، ده‌ڵێن: نوح گوتویه‌تی: هذا سننونجار علینا. به‌ڵام ئه‌و كات عه‌ره‌بی نه‌بووه و نوحیش به زمانی ئارامی قسه‌ی كردوه، به‌ڵام ئه‌و ناوه هاتوه و دیاره كه‌شتییه‌كه‌ی نوح له‌و ناوه كه‌وتووه و شه‌نگالیش ئاوه‌دان بووه، شه‌نگال زیاتر له چوار سه‌د ساڵه بووه به‌قه‌زا، ناوی شه‌نگالیش بێگومان له چه‌ندین سه‌رچاوه دا خوێندومانه و جگه له‌وه‌ش خه‌ڵكی شه‌نگالیش به‌شه‌نگال ده‌ڵێ (شه‌نگال)، به‌رێز جه‌مال بابان له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا( اسماء المواقع و المدن العراقیة) باسی ده‌كات و ده‌ڵێت وشه‌ی شه‌نگال كوردییه، له‌دوو وشه پێكهاتووه، شه‌نگ واته‌ی قه‌شه‌نگ، ئاڵ به‌مانای ئاڵه دێت. كوردی بادینان به‌شه‌نگال ده‌ڵێن شنگال، ئه‌ویش هه‌ر به‌و مانایه دێت به‌مانای شه‌نگ و شۆخ، ئالیش به‌مانای ئاگر دێت یان زه‌وی، كوردی ناوچه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوكیش به‌شه‌نگال ده‌ڵێن ژهنگال، ئه‌ویش لهژهنگهوه هاتووه، واته‌ی ژه‌نگاوی ده‌دات، شاخی شه‌نگال له‌كاتی باران باریندا له به‌هاراندا تیشكی خۆر لێیده‌دا بریسكه‌دار ده‌بێ به‌هۆی هه‌بوونی مه‌عده‌ن و ئاسنه‌وه بۆیه پێیده‌ڵێن ژهنگال.
نه‌هامه‌تی شه‌ڕی چاڵدێرانیشی دیوه
حه‌جی سمۆ عه‌لی: گه‌لێك جار وه‌ك ژێده‌ری مێژوویی باسی شه‌نگال كراوه، چ ئه‌وانه‌ی وه‌ك گه‌ڕۆك هاتونه‌ته شه‌نگال و چ وه‌ك بهڵگەنامهی مێژوونووسه‌كان، له‌سه‌ر شاری شه‌نگال زۆر نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردوه، به‌س شتێك ئاماژه‌ی پێ بكه‌ن شه‌نگال شوێنێكه گه‌لێك كۆنه و خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی دێرینه، له گه‌لێك ژێردهری مێژوویی‌دا ناوی شه‌نگال به‌وه هاتووه وه‌كو شه‌نگ، وه‌كو په‌رستگا، وه‌كو په‌رستگای زاهیدان، وه‌ك په‌رستگای كالهمێر، یان به‌مانایه‌كی تریش هاتوه، شه‌نگ، ئال واته‌ی جوان، ئه‌گه‌ر تۆ بێیت به‌ناو شه‌نگالدا بگهڕێیی جیهه‌تێك هه‌یه، كه‌پرێكی ره‌شی تێدایه وه‌ختێ باران ده‌بارێ به‌هار بێت یان زستان بێ ئه‌و كه‌پره وه‌ك ژه‌نگێك لێی دابێ، جا ژهنگال له‌وه‌وه هاتوه، له‌گه‌لێك سه‌رچاوه‌دا به سهنكورا هاتووه، وه‌كو تاقێك، شه‌نگال لای گه‌لێك له گه‌ڕۆكه‌كان باسكراوه، وه‌ك كوڕی به‌توته سه‌رده‌مێك هاتوه‌ته بازاڕی شه‌نگال و باسی ده‌كات شه‌نگال ئه‌و وه‌خت چۆن بووه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌نگال شارێكی گه‌لێك كۆنه، له مێژوودا ئه‌وه هاتووه ساڵی 1514 له‌شه‌ڕی چاڵدێراندا ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌و دوو ئیمپراتۆره ئه‌م ده‌ڤه‌ری شه‌نگاله تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بووه، جینۆساید كراوه، گه‌لێك فه‌رمانی دینی به‌سه‌ر شه‌نگالدا سه‌پا و تووشی نه‌هاتی زۆر بووه، ده‌ڤه‌ری شه‌نگالیش له به‌رانبه‌ردا به‌رخودانی كردووه و به‌رگریی له‌مان و نه‌مانی خۆی كردوه.
ته‌عریب له‌شه‌نگاله‌وه ده‌ستی پێكرد
شه‌نگال به‌درێژایی مێژووی بنیادنانی و دروست بوونی بۆته مه‌یدانی چه‌ندین شه‌ڕ و په‌لاماردانی خوێناوی، هه‌ر له‌ساڵی 640 ه‌وه كاتێ عه‌وه‌ز بن غه‌نه‌م سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئیسلامی په‌لاماری ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌دا و داگیری ئه‌كات، دوای شه‌ڕو كوشتارێكی زۆر ناوچه‌ی جزیره‌ی شه‌نگال داگیر ده‌كات و یه‌كه‌م شه‌پۆلی كۆچڕه‌وی عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ ده‌بن، ئه‌كرێت سه‌ره‌تای ته‌عریب له كوردستان، له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به‌هاتنی خێڵه عه‌ره‌به‌كان له‌ساڵی 640 ه‌وه دابنرێ و پاشان سیاسه‌تی ته‌تریك كردنی عوسمانی له ساڵی 1516 ه‌وه بۆ 1918 قۆناغێكی دیكه‌ی داگیركاری و شه‌ڕو كوشتاره له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال وه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌و شه‌ڕ و كوشتارانه ده‌كه‌ن له ماوه‌ی چوار سه‌د ساڵی حوكمڕانی عوسمانییه‌كاندا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو لهئێزدی و خه‌ڵكی بێدیفاعی ئه‌م ناوچه‌یه كوژراون، ئه‌م كوشتاره كاره‌سات باره هه‌تا ئێستا وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی مێژووی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ نه‌كراوه، وێرای ئه‌وانه‌ش ته‌یموری له‌نگ له په‌لاماردانی شه‌نگال دا سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار خێزانی ئێزدی له ناوبردووه، ئاقاقوینلو و قه‌ره‌قۆینلو و رۆمانییه‌كان و عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان و هه‌ندێك میرنشینی كورد و سه‌فه‌وییه‌كان و عه‌باسییه‌كان و دواجاریش عوسمانییه‌كان له چه‌ندین په‌لاماری جیاجیادا به هه‌زاران ئێزدی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان له‌ناوبردووه.
پێیان وابوو ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌ك بكوژێت ئه‌چێت بۆ به‌هه‌شت
خه‌یری شه‌نگالی: ناوچه‌ی شه‌نگال بوه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ و پێكدادان، داگیركه‌ره‌كان بۆ له ناوبردنی ئێزدییه‌كان خۆیان تاقی كردوه‌ته‌وه و پێیان وابوو ئه‌وه‌ی كه ئێزدییه‌ك بكوژێت ئه‌چێت بۆ به‌هه‌شت. ته‌یموری له‌نگ كاتێ په‌لاماری ناوچه‌كه‌ی دا، په‌لاماردانێكی فراوان بووه، ته‌نها له شه‌نگال سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار خێزانی ئێزدی له‌ناو بردووه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه‌سی تێدا نه‌ماوه، وه‌كو باسم كرد له ماوه‌ی حوكمڕانی عوسمانییه‌كاندا له‌حوكمی چوار سه‌د ساڵییهكهیدا نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار ئێزدی بێ تاوان كوژران، جگه له به‌دیل كردنی هه‌زاران ژن و منداڵ، فرۆشتنی ژنان و مناڵان و ته‌جاوزكردنه سه‌ر ناموسیان، جگه له‌وه هه‌موو گونده‌كانیان سوتاندووه، باخه‌كانیان سوتاندووه، وه‌ك ده‌ڵێن شه‌نگالی سووتاو. بۆ نموونه هه‌ندێك ڕوداوت بۆ باس ده‌كه‌م له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا روویداوه، له سه‌رده‌می فه‌ریق عومه‌ر وه‌هبی پاشا په‌لاماری ئێزدییه‌كان دراوه و خه‌ڵكێكی زۆر كوژراوه، جگه له‌وه له ساڵی 1836 زاینی ئه‌حمه‌د مه‌لیك په‌لاماری شه‌نگالی داوه سایزه هه‌زار ئێزدی كوشتووه و دوانزه هه‌زاری به دیلی بردووه و كردوونی به‌موسڵمان، له ساڵی 993 ی كۆچی عه‌لی سه‌یدی به‌گ هێرشی كردوه‌ته سه‌ر ئێزدییه‌كانی شه‌نگال، ئه‌م په‌لامارانه به‌س بۆ شه‌نگال بووه نه‌ك بۆ ئێزدییه‌كان. واته ئه‌مه به‌س ناوچه‌ی شه‌نگاله، قهتوڵوعامێكی زۆریان كردووه. له ساڵی 1815 مه‌لا حه‌یده‌ری كوردی و ئهلمهلیك موزه‌فه‌ر و ئه‌سه‌د غه‌زه‌نفه‌ر ئه‌مانه‌ش هێرشیان بردوه‌ته سه‌ر ئێزدییه‌كانی شه‌نگال و به‌شمشێر قه‌تڵوعامی ئێزدییه‌كانیان كردووه و سه‌دان كچ و ژنیان به‌دیلی بردووه و فرۆشتویانه، له ساڵی 1119 عه‌شیره‌تی ره‌واندوزی و زێباری پێكه‌وه په‌لاماری ئێزدییه‌كانیان داوه له شه‌نگال و كوشتن و تاڵانێكی زۆریان كردوه و له ساڵی 1753 سوپای سوڵتان سلێمان پاشا كه والی به‌غدا بووه بڕیاری نه‌فی عامی داوه دژ به‌ئێزدییه‌كان و دوای ته‌سلیم بوونی هه‌زار خێزان لهسهربازگهیهكدا، واته گوتیان وه‌رن ئێوه خۆتان ته‌سلیم بكه‌ن ئێمه هیچتان لێ ناكه‌ین، هه‌زار خێزان خۆیان ته‌سلیم كردوه و به‌شه‌و ئابڵوقه دراون و هه‌موویان پێكه‌وه كوژراون، ته‌قه له هه‌موویان كراوه، ته‌نها حهڤدهكهس رزگاریان بووه، له ساڵی 1193ی كۆچی حكومه‌تی عوسمانی فه‌رمانی به ئالالای عومه‌ر به‌گ داوه، ڕه‌وانه‌ی شه‌نگال كراوه هه‌ستاوه به‌كوشتنی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان. له سیانزه‌ی ئابی 1328 ئه‌سعه‌د پاشای درڤی په‌لاماری ئێزدییه‌كانی داوه قه‌تڵوعامی كردوون، له ده‌ی ئه‌یلولی 1918 قایممه‌قامی سه‌ربازی كه ناوی حاجی برایم به‌گ بووه به‌سوپایه‌كی زۆره‌وه په‌لاماری ئێزدییه‌كانی شه‌نگالی داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان هه‌ستاون بهحهواندنهوهی ئه‌رمه‌نی و ئاسوورییه‌كانی باكوری كوردستان. له ساڵی 1793 محه‌مه‌د پاشای جه‌لیلی چووه‌ته سه‌ر ئێزدییه‌كان و په‌لاماری داون و پیلانه‌كه‌ی پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، ئێزدییه‌كان لهدهرحهقی ئه‌و ده‌رچوونه، به‌ڵام له شه‌ڕێكی پێش ئه‌وه له ساڵی 1892 محه‌مه‌د پاشای جه‌لیلی به‌سوپایه‌كی سوڵتانییه‌وه په‌لاماری ئێزدییه‌كانی شه‌نگالی داوه و زه‌ره‌روزیانێكی زۆری به‌دێهات و باخه‌كانیان داوه، له ساڵی 1894 واته ئه‌مه سێ ساڵ به‌دوای یه‌كتر په‌لاماری ئێزدییه‌كانیان داوه، دیسان سوپای سلێمان پاشا و والی به‌غدا به‌فه‌رمانی لهتیفوڵڵا ئه‌فه‌ندی و به‌شداربوونی محه‌مه‌د باقی و پاشای جه‌لیلی موسڵ كه پاشای ویلایه‌تی موسڵ بووه، ئه‌وانیش دیسان په‌لاماری شه‌نگالیان داوه و دوای كوشتوبڕێكی زۆر سه‌ری سیانزه له‌پیاو مهعقولانی ئێزدیان بڕیوه و بردوویانه بۆ به‌غدا. له ساڵی 1803 عه‌لی پاشا په‌لاماری ئێزدییه‌كانی شه‌نگال داوه و ئابڵوقه‌ی شه‌نگالی داوه و ده‌ستیان به‌سووتاندنی باخه‌كانی شه‌نگال كردوه و خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان كوشتووه، خه‌ڵكیان به‌زۆر كردووه به موسڵمان. له ساڵی 1809 سلێمان قهتیل له به‌غداوه هاتووه و په‌لاماری شه‌نگالی داوه و زیانێكی زۆری به ئێزدییه‌كان گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1834و 1835 دوو وه‌زیری عوسمانی به‌ناوی حافز پاشا و محه‌مه‌د ره‌شید پاشا ئه‌مانه‌ش قهتڵوعامێكی گه‌وره‌یان كردوه و سێ به‌شی شه‌نگال كه ئێزدی بوون له‌ناویان بردن، له ساڵی 1845 محه‌مه‌د پاشای گرێدی هێرشی بردوه‌ته سه‌ر ئێزدییه‌كانی شه‌نگال ده‌ستی به‌قه‌تڵوعامی ئێزیدییه‌كان كردوه و تاڵانی كردوون و شێخ ناسڕ كه شێخی ئێزدییه‌كان بوو به دیل بردویانه و ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندینخانه‌ی موسڵ به‌ندكراوه و له ساڵی 1828 ئاڵاله له‌نج بیره‌قدار والی موسڵ هێرشی كردوه‌ته سه‌ر ئێزدییه‌كان و قهتڵوعامێكی گه‌وره‌یان كردووه و سه‌ری خه‌ڵكێكی زۆریان بڕیوه، له ساڵی 1847 تایه‌ر پاشای عوسمانی والی موسڵ بووه هێرشی بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان كردووه و زۆری لێ كوشتوون و ته‌نها دوو سه‌د سه‌ربازی عوسمانی كوژراوه له‌و شه‌ڕه‌دا، بێگومان زیانی ئێزدییه‌كان له هی عوسمانییه‌كان زیاتر بووه.
سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن
له‌دوای نه‌مانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆڕیه‌تی عوسمانی و پاش دروستبوونی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عیراق وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی مۆزایكی ئاڵۆز له چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز كرایه ده‌وڵه‌تی عیراقی عه‌ره‌بی گه‌لی كورد بووه گه‌وره‌ترین قوربانی دروست بوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه، سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردنی ناوچه كوردنشینه‌كان بووه ئامانجی هه‌موو رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراق به تایبه‌ت له دوای ساڵه‌كانی 1948ه‌وه گورزی هه‌ره كاریگه‌ر بۆ ته‌عریب كردن بهرناوچهی شه‌نگال و هه‌موو ئێزدییه‌كان كه‌وت، هه‌ر له گۆرینی باری دیموگرافی ناوچه‌كه تا گۆڕینی قه‌ومییه‌تی ئێزدی به عه‌ره‌ب و داگیركردنی موڵك و ماڵ و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی چه‌ندین خێزان.
بڵێن شه‌نگال شارێكی عه‌ره‌بییه
حاكم قاسم ئوسمان: ته‌عریب به فیعلی كه ده‌ستی پێكرد، له دوای به‌یانی یانزه‌ی ئازاره‌وه بوو. پێشتر هه‌بووه، له ساڵی چله‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی نادیار ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له دوای به‌یانی یانزه‌ی ئازار به وردی ده‌ستی پێكرد، له ساڵی 1970 دوای به‌یانی یانزه‌ی ئازار، حكومه‌تی عێراقی وای هه‌ست ئه‌كرد، هه‌ستی كوردهواری له ناوچه زۆر زۆر، ته‌نزیماتی حزبی دیموكراتی كوردستانی له‌كاتی خۆی هه‌بوو، هه‌ستێكی كوردهواری زۆر گه‌وره هه‌بوو، كه به‌یانی یازهی ئازار ده‌رچوو حكومه‌ت سه‌یری كرد جه‌ماوه‌ری زۆره له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب لێره‌وه هه‌موو داموده‌زگاكانی ئه‌منی بانگ كران و وتیان وه‌رن ئێوه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵێن شه‌نگال شارێكی عه‌ره‌بییه و كوردی تێدا كه‌مه و ئێستا له ئه‌رزی واقیع به‌شیان له ئێمه زیاتره له‌وه‌وه ده‌ستیان كرد به‌هه‌ندێك خهتهواتی زۆرزۆر ناخۆش، رێككه‌وتننامه‌ی ئازار مه‌وجود بوو، به‌حساب كورد و عه‌ره‌ب به‌یه‌كه‌وه بژین له‌ناوچه‌ی تێكه‌ڵاوی وه‌كو شه‌نگال و خانه‌قین و شێخان و.. هتد.. هاتن ده‌ستیان كرد به هاندانی عه‌شایه‌ری كوردی هه‌م موسڵمان و هه‌م ئێزدی تاوه‌كو له‌ناو خۆیاندا له‌یه‌كتری بكوژن، له روویه‌كی تره‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ستیان كرد به ته‌سلیح كردنی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب ئه‌و عه‌شایه‌رانه‌ی كه متهعاونن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت. یارمه‌تی ئه‌وانه‌یاندا كه له‌گه‌ڵ حكومهتدابوون، بێگومان له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان بوون ئه‌وانه‌ی خراپن و له‌ناو كۆمه‌ڵگادا مه‌رغوب نین. به موازاتی ئه‌م ئیشه خراپه، لیوایه‌كی سه‌ربازی، به‌ناوی لیوای تسعهوعشرین یان دامه‌زراند و ئامر لیواكه‌ش ناوی تۆفیق بوو. موسڵاویهكی توندڕه‌و بوو، له‌سه‌ر زه‌وی حه‌وت گوندی كوردی سه‌ربازگه‌یه‌كیان بۆ دامه‌زراند، ئه‌و گوندانه‌ش قزڵكهند، چه‌نعان، كه‌ڤرۆك، زۆمانی، له‌گه‌ڵ كانی عیدۆ، زه‌وی و زاری ئه‌م گونده كوردییانه‌یان به‌بیانوی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌وه داگیركرد.
زه‌وی كورد درا به عه‌ره‌بی هاورده
دوای جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ژه‌هراوی به‌عه‌ره‌ب كردنی شارۆچكه‌ی شه‌نگال رژێم بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی ئه‌و شاره و هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌ره‌بی هاورده بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌نگال به بیانووی دابه‌شكردنی زه‌وی كشتوكاڵی به یاسای چاكسازی كشتوكاڵی ژماره سی، ساڵی 1958 به‌هه‌زاران دۆنم له زه‌وی ئێزدییه‌كان دران به‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه له ناوچه جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هێنرابوون، ته‌نها له ساڵی 1965 دا نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجاو دوو گوندی عه‌ره‌ب له رۆژهه‌ڵات و به‌رزاییه‌كانی شاخی شه‌نگال دروستكران، له ساڵی 1969 به بیانووی پشتوێنه‌ی ئه‌منی نزیكه‌ی په‌نجا گوندی ئێزدی راگوێزران، به‌ڵام دواجار له شوێنه‌كانی ئه‌وان چه‌ندین ماڵه عه‌ره‌بی هاورده نیشته‌جێ كران، به تایبه‌ت له‌و شوێنه سنووریانه‌ی نێوان عیراق و سوریا.
پرۆسه‌ی لهتو كوت كردنی شه‌نگال
حاكم قاسم ئوسمان: شه‌نگال له‌قه‌زا كۆنه‌كانی عیراقه له‌سه‌رده‌می مه‌له‌كییه‌وه قه‌زایه تا ئه‌مڕۆ، به‌عاج بیست و دوو كیلۆمه‌تر له خوارووی شهنگالهوهیه لهجزیرهیه هه‌تا ئێستاش نه‌خشه‌ی كشتوكاڵی به‌عاج پێی ئه‌ڵێن (خاریگه جزیرهت سنجار) گوندێكی چۆڵه، خه‌ڵكی عه‌ره‌بی به‌ده‌وی تێدا نیشتهجێكرا و كرا به قه‌زا، دوای ئه‌وه‌ی كرا به‌قه‌زا تا سنووری شاره‌وانی شه‌نگالیان خسته سه‌ر به‌عاج ، له نیوه‌ی شاخی شه‌نگاله‌وه به‌ره‌و باشوور تا سنووری سوریا خستهیانه سه‌ر به‌عاج، تا له رووی ئیداریشه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ی كورد لێره نه‌مێنێ یان كه‌مبێته‌وه. ئه‌مه له باشووری رۆژئاوا، له باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه ناحیهیهكیان به ناوی قه‌یره‌وان دروستكرد، ئه‌م ناحیه‌یه خۆی له ئه‌سڵدا ناوی گوندی بلێجه، عه‌شیره‌تی متێوتی تێدا نیشته‌جێكران، كه خراپترین عه‌شیره‌تی عه‌ره‌به، كاتی خۆی هه‌موویان لیوای حه‌ره‌س جمهوری بوون، ئه‌و به‌شه‌ی كه مایه‌وه له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی شه‌نگال خستیانه سه‌ر ناحیه‌ی قه‌یره‌وان، شه‌نگال به‌س به ناو مایه‌وه، ئێستاش شه‌نگال به ناوماوه، به فیعلی و به گوێری دانیشتوان و مهساحهكهی هه‌ردووكیان خراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی عه‌ره‌ب، له‌لای باكووریشه‌وه، ناحیهیهكمان هه‌یه له‌وبه‌ری شاخه‌كه له‌سه‌ر سنووری سوریا شوێنی كاك ئه‌بو عه‌دنانه، له‌وێش زیاتر له سه‌دو بیست هه‌زار دۆنم زه‌وی كورد درا بهعهشایهری عه‌ره‌ب، هه‌موو ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه دران به‌عه‌ره‌ب، هه‌روه‌كو زیندانیان لێ كرد، ئه‌وان بیركردنه‌وه‌یه‌كی تریان هه‌بوو، به‌س باش بوو خوا یارمه‌تی نه‌دان ئه‌و بیرۆكه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیمان هه‌یه، سیدییهكمان هه‌یه له‌جنێڤ ده‌ستمان كه‌وتووه له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه فه‌رمییه. له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كان به‌ره‌وسه‌ره‌وه، به‌نیازبوون عه‌شایه‌ری ئێزدی دابه‌ش بكه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌ره‌بی له رومادی و تكریت و… به‌نیازبوون هه‌ر چوار – پێنج ماڵ لهگوندێك نیشته‌جێ بكه‌ن، تاوه‌كو ئێزدی له‌ڕووی قه‌ومییه‌وه نه‌مێنن.
كه‌لتوری ئێزدی له‌قاڵبێكی عه‌ره‌بی درا
حاجی سمۆ عه‌لی: له‌دوای بیسته‌كانه‌وه له‌عیراق حكومه‌تێك هاته‌سه‌ر ته‌خت، هاتنی حكومه‌تی به‌ریتانیا و حكومه‌تی عه‌ره‌بی زوڵمێكی زۆر له‌شه‌نگال كرا، خه‌ڵكی شه‌نگال هزری نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه، نه‌ته‌وه‌یی بوون له‌شه‌نگال زۆربه‌هێز بووه و پشكمان له شۆڕشی كوردیدا هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد بگه‌ین به‌ئامانجی خۆمان، له‌راستیدا زوڵم و زۆرداری هه‌ره مه‌زن وناخۆش به‌سه‌ر شه‌نگالدا هاتووه، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولی 1975دا كاره‌ساتێكی ناخۆش به‌سه‌ر شه‌نگال هات، سه‌د و پێنج گوندی ناوچه‌ی شه‌نگال یان به‌ره‌و ئۆردوگا راپێچ كرد، پێنج – پێنج و شه‌ش – شه‌ش خه‌ڵكی گونده‌كانیان لهئۆردوگاكاندا نیشته‌جێ كرد. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێمه خاوه‌نی كه‌لتور و نه‌ریتی خۆمان بووین، خاوه‌نی زمانی شیرینی كرمانجی خۆمان بووین. ئیتر ناسنامه‌و هزر و بیر و كه‌لتوری ئێمه له‌قاڵبێكی عه‌ره‌بی درا. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای شه‌نگال بكه‌یت میلله‌تێكی كوردستانین و باوه‌ڕمان به پێكه‌وه ژیان بووه، چ ئێزدی و چ موسڵمان پێكه‌وه ژیاوین، خۆشه‌ویستی و رێز له‌نێوان موسڵمان و ئێزدی‌دا هه‌بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا شه‌نگال تووشی كاره‌ساتی گه‌وره بووه، ته‌عریب كرا، سی و پێنج ساڵه شه‌نگال له‌و دۆخی ته‌عریبدا ده‌ژی، عه‌ره‌ب هێنراوه‌ته شوێنی ئێمه و ئێمه‌ی ئێزدیش به‌زۆر ده‌ركراوین له‌زێدی خۆمان. ناچاركراوین ناسنامه‌ی خۆمان بگۆڕین.
بریارهات ده‌بێ برۆین، ده‌ریان كردین له‌زێدی خۆمان، ئیتر تهرحیلیان كردین، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی ته‌رحیل ده‌كرێ هه‌ر كورده‌كانه، ئێمه پێنج خێزان بووین هه‌ندێكمان چوونه هه‌ولێر و هه‌ندێكی تر چوونه ئۆردوگا و هه‌ر كۆمه‌ڵێك بۆ شوێنێك چوون و ئیتر به‌و شێوه‌یه بڵاوه‌مان پێكردا.
من عه‌مه‌رێ كوڕی خهڵهفێ عهمۆم، له عه‌شیره‌تی مهنتكا، سته‌می زۆرمان لێكرا، به‌هۆی كوردبوونمانه‌وه گونده‌كه‌مان وێران كرا، هه‌موومانیان كۆكرده‌وه بۆ ئۆردوگایان بردین. مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر خراپمان له‌گه‌ڵدا كرا، ئێمه تێكه‌ڵی خه‌ڵكێكی زۆر خراپ و پیس كراین، له‌ماڵ و سامان و زه‌وی و زاری خۆمان مهحرومكراین.
زه‌وی زاره‌كانمان كه‌وته ده‌ست عه‌ره‌به‌وه
شێخ ده‌خیلی سیدۆ: له‌دوای به‌یانی یانزه‌ی ئازاره‌وه له‌زێدی خۆمان ده‌ركراین و براینه ئۆردوگا، براین بۆ به‌عاج. زوڵمی زۆرمان لێ كرا. زه‌وی زاره‌كانمان كه‌وته ده‌ست عه‌ره‌به‌وه. به هه‌زاران دۆنم زه‌وی ئێمه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. له گوندێك ده هه‌زار دۆنم و له‌گوندێكی تر بیست هه‌زار دۆنم…هتد… سه‌ری چیای شه‌نگال خراوه‌ته سه‌ر به‌عاج، ماده‌ی سهدوچلیش هێشتاكه هیچی بۆ ئه‌مه نه‌كردووه. جوگرافیای ناوچه‌كه‌یان گۆڕی.
تا به‌عس نه‌هاتبوو به‌بێ ته‌فره‌قه ده‌ژیاین
ئیبراهیم عیدۆ: تا پێش ساڵی حه‌فتاكان له‌چیای شه‌نگال و له‌باژێری شه‌نگال عه‌ره‌ب نه‌بووه، چه‌ند ماڵێكی موسڵاوی خه‌ڵكی شه‌نگال بوون و ئه‌وانه‌ش به‌هۆی بازرگانیه‌وه هاتبوونه شه‌نگال. ئیتر ئه‌وانی دیكه هه‌موو عه‌شیره‌تی موسڵمان و ئێزدی كوردبوون. تا به‌عس نه‌هاتبوو ئه‌م عه‌شیره‌تانه به‌بێ تهفرهق و دوور له‌كێشه و دۆستانه ده‌ژیان. ئه‌وان هاتن و ته‌فره‌قه‌یان دروست كرد.
له‌راستیدا ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ده‌ڤه‌ری ئێزدیانه، ئێزدییه‌كان جارێك وه‌ك ئێزدی سته‌میان لێ كراوه و جارێك وه‌كو كورد. به‌عسییه‌كان یه‌كه‌مین شه‌ریحه‌ی عیراق كه ئهشكهنجهیاندابێ و سته‌میان لێ كردبێ ئێزدییه‌كان بوون، ناسنامه‌ی ئێزدییه‌كانیان گۆڕی به‌عه‌ره‌ب.
سودمان لهكارگهیهش نه‌بینی كه له‌گونده‌كه‌مان دروستكرا
له‌ساڵانی حه‌فتاكان ته‌رحیل كراین بۆ ئۆردوگا، له‌ساڵی هه‌شتاكاندا ئه‌م كارگه‌یه له‌گونده‌كه‌مان دروستكراوه و زه‌وییه‌كانی ئێمه هه‌مووی موسادهرهكرا و له‌ده‌ستمان چوو، ته‌نانه‌ت سوودمان له‌و كارگه‌یه‌ش نه‌بینی كه له‌گونده‌كه‌مان دروستكراوه، زۆربه‌ی كرێكاره‌كانی ئه‌و كارگه‌یه توركمانی ته‌له‌عه‌فه‌ر و عه‌ره‌بن، ته‌نها سه‌د كرێكاری ئێزدین و له‌و كارگه‌یه ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌ویش رۆژی به‌سێ هه‌زاردینار.
دوای جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ژه‌هراوی به‌عه‌ره‌ب كردنی شارۆچكه‌ی شه‌نگال رژێم بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی ئه‌و شاره و هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌عه‌ره‌بی هاورده بۆ ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری شه‌نگال به بیانووی دابه‌شكردنی زه‌وی كشتوكاڵی به یاسای چاكسازی كشتوكاڵی ژماره سی ساڵی 1958 به هه‌زاران دۆنم له زه‌وی ئێزدییه‌كان دران به‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه له‌ناوچه جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقه‌وه هێنابوونی، ته‌نها له‌ساڵی 1965 دا نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجاودوو گوندی عه‌ره‌ب له رۆژهه‌ڵات و به‌رزاییه‌كانی شاخی شه‌نگال دروستكران، له ساڵی 1969 به بیانووی پشتوێنه‌ی ئه‌منی نزیكه‌ی په‌نجا گوندی ئێزدی راگوێزران، به‌ڵام دواجار له‌شوێنه‌كانی ئه‌وان چه‌ندین ماڵه عه‌ره‌بی هاورده نیشته‌جێ كران، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه سنووریانه‌ی عیراق و سوریا. كاركردن بۆ ریشه‌كێشكردنی كورد له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه و دیكۆمێنتی مێژوویی به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن كه چۆن زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان دراون به عه‌ره‌به هاورده‌كان.
ئێستاش كورده‌كان به‌بێ زه‌وی و زار ده‌ژین
حاكم قاسم ئوسمان: ژماره‌ی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه بردویانه له‌گونده‌كانی سكێنی و حه‌یال و ئه‌وه‌ی كه ئێستا جه‌ماعه‌تی سدێد له‌ناوچه‌ی حویجولعوبێد و ئه‌وانه شه‌ست هه‌زار دۆنم زه‌ویان وه‌رگرت، دایان به‌و عه‌ره‌بانه، تا پشتوێنهیهك دروست بكه‌ن له‌نێوان سوریا و عیراقدا، گوندێكی ترمان هه‌یه عێن غه‌زاله گوندێكی كوردی ئێزدی بوون و درا به ئه‌و متێوتانه، هه‌فتاو پێنج هه‌زار و سی و پێنج دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌وانه‌یش وه‌رگیران و دران به‌مانه، گوندی رفهیهگوندێكی كوردییه له‌وێش چوارسه‌د و چل هه‌زار دۆنم دران بهعهشایهری عه‌ره‌ب، گوندی تل عاگول سی و شه‌ش هه‌زار و سی و پێنج دۆنم زه‌وی ئه‌م گونده درا بهعهشایهری عه‌ره‌ب كه خاك و زه‌وی كوردبوون، گوندێكی تر به‌ناوی نانجۆك دوسه‌دو هه‌فتاو پێنج دۆنم زه‌وی ئه‌مانیش دران به عه‌ره‌بی عه‌شایه‌ری متێوت. له قوبه‌ت وه‌هبی پێنج هه‌زار و پێنج سه‌د دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی دران به عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب، لهخهرابباژار كه هه‌موویان كوردن چل هه‌زار و بیست دۆنم زه‌وی دران به عه‌شیره‌ی شه‌مه‌ر، ئێستا گونده‌كه‌شیان كردووه به‌ناوی خۆیانه‌وه. له‌ئه‌بو خهشهبیش دوو هه‌زار دۆنم. له‌ناوچه‌ی باكووریشه‌وه له‌بیر قاسم و بیرجاری و ئه‌و گوندانه‌ی سه‌رسنوری سوریا زیاتر له‌سه‌د هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كورد درا به‌عه‌ره‌ب. كۆی هه‌مووی ئه‌م زه‌وییانه ئه‌بێ به‌دوو سه‌دو هه‌ژده دۆنم، و سێ سه‌د و په‌نجاو پێنج دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه هی كوردبوون و زهوتكران. ئێستاش ئه‌و كورده هه‌ژارانه به‌بێ زه‌وی و زار ده‌ژین. زۆربه‌یان جوتیارن له لای ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی عهرزهكانیان داگیركردوون. ئه‌و حه‌وت گونده‌ش كه باسمان كرد بۆ سه‌ربازگه‌ی شه‌نگال زه‌وت كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش حه‌وت گوندی دیكه، كهرانییه و بابلخان و شێخ خه‌نس و كهرانییهی خوارو و چه‌ند گوندێكی دیكه به بیانوی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سنجار، داگیركران، كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له‌شه‌نگال دروستكراوه هه‌تا ئێستاش به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌رییه، له‌كۆی شه‌ش سه‌د و په‌نجا كرێكار و فه‌رمانبه‌ر وئه‌ندازیار پێنج سهدوشهستو قسوریان له ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وروبه‌رییه‌وه هێنراون، ئه‌وانه‌ی دیكه كرێكاری به‌سیتی ناوچه‌ی شه‌نگالن، كه كوردن. ئه‌مه‌ش له‌م ماوه‌یه‌ی ئه‌خیر هاتن.
زه‌وی نه‌ده‌كرا به‌ناوی كوردی ئێزدی و موسڵمانیشه‌وه
خه‌یری شه‌نگالی: له‌باكووری به‌رزاییه‌كانی شه‌نگال كه پێی ده‌ڵێن ناحییه‌ی باكوور واته سنونێ هه‌زاران دۆنمی زه‌وی له ئێزدییه‌كان زه‌وت كرا له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه، بۆ نموونه ئه‌م گوندانه كه پێشتر موڵكی ئێزدییه‌كان بوون و به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه‌یه هه‌موویان له‌و پشتوێنه ئه‌منییه‌ن كه به‌عسییه‌كان پێیان ده‌گوت حیزام ئه‌منی. خازوگه، فاو، مچۆلی، بیرقاسم، زه‌كۆ، بنی سه‌بعه، سایر و چه‌ندین گوندی تر، سیانزه گوندی بنه‌ماڵه‌ی شێخ خه‌ڵه‌ف ئێستا داگیركراوان له‌لایه‌ن جحێشهوه كه ئه‌ویش عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌بن. له ساڵی 1975 رژێمی به‌عس فه‌رمانی ڕاگواستنی ئێزدییه‌كانی ده‌ركرد كه سه‌دو په‌نجاو نۆ گوندی شه‌نگالی له خۆ ده‌گرت. ئه‌و سه‌دو په‌نجاو نۆ گونده له ناوشاخ و له بناری شاخه‌وه ڕاگوێزران بۆ بیابان. نزیكه‌ی ده تا پانزه كیلۆمه‌تر دوورخرانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیان و له ئۆردوگای زۆره‌ملێ نیشته‌جێكران، كه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی تێدانه‌بووه، ناوی ئه‌و ناوچانه‌ش كوردی بوون كران بهموستهڵهحاتی حزبی به‌عس، بۆ نموونه ئۆردوگای خانه‌سۆر كرا به التامیم، گوندی دووگرێ كرابه حتین، گوندی دهۆلا كرا به القادسیه، گوندی بۆرك كرا به الیرموك و گوڵ به‌ل كرابه ئه‌نده‌لوس و… تادی، هه‌روه‌ها ئۆردوگاكانی باشووریش به‌هه‌مان شێوه ته‌عریب كران به الجزیره و البعاس و العدنانییه و الولید و .. ئه‌و ناوانه. هه‌ستان به‌گۆڕینی نه‌خشه‌ی شه‌نگال ئۆردوگاكانی الجزیره و القحتانییه كه هه‌موویان كوردی ئێزدین، لكێنران به قه‌زای به‌عاجه‌وه، هه‌روه‌ها ئیستحداد كردنی ناحیه‌ی بلێچ و قێرهوان كه پێكهاتوه له عه‌ره‌بی متێوت، ئۆردوگاكانی ئه‌لوه‌لید و البعس و گوندی كۆجۆ ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ئێزدین، هه‌ر ئۆردوگایه‌ك نزیكه‌ی سێ هه‌زار ماڵه خستیانه سه‌ر ناحیه‌ی قێرهوان، له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ گوندێكی ئێزدی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال نه‌ماوه. به‌رزاییه‌كانی شاخی شه‌نگال كه لوتكه‌ی شاخی شه‌نگاله بوو به‌سنوری قه‌زای به‌عاج، هه‌روه‌های سنووری قه‌زای به‌عاج ده‌گاته سنوری شاره‌وانی قه‌زای شه‌نگال كه نزیكه‌ی سێ سه‌د مه‌تر. له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا رژێمی به‌عس پیلانێكی تری دانا هه‌ندێك له‌ئۆردوگاكانی ناحیه‌ی سنونێ له رووی حزبییه‌وه خستیانه سه‌ر ناحیه‌ی ره‌بیعه، ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ش ئیدارییهن سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره. ویستیان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئێزدییه‌كان په‌رتوبڵاو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد نه‌مێنێ و شه‌نگال به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێ له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رازووی دانیشتوانی شه‌نگال بگۆڕن و زۆرینه عه‌ره‌ب بێ، قه‌ده‌غه‌بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌وی نه‌ده‌كرا به‌ناوی كوردی موسڵمان و كوردی ئێزدییه‌وه.. بۆیه رێژه‌ی زه‌وییه‌كان بۆ كورد زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام بۆ عه‌ره‌به‌كان پیلانێكی تریان دانا بۆ نموونه بۆ سه‌ربازه‌كان هه‌زارو چوارسه‌د و په‌نجا زه‌وی دابه‌ش كرا، هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك دووسه‌د تا دوو سه‌دو په‌نجا مه‌تر چوارگۆشه زه‌وی پێدرا، هه‌روه‌ها هه‌زار و سه‌د وحه‌فتا پارچه زه‌وی درا به عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كان. چوارسه‌دو شه‌ست و یه‌ك پارچه زه‌وی درا به‌مامۆستایانی زانكۆی موسڵ له‌شه‌نگال، باشه مامۆستای زانكۆ بۆ له‌شه‌نگال زه‌ویان پێبدرێ؟ بۆ له‌موسڵ نهیاندانێ؟ دوو سه‌دو سی و شه‌ش پارچه زه‌وی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رنگومی شه‌ری قادسییه‌ی سه‌دام بوون، شه‌ش سه‌دو په‌نجا زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌وه‌ت و شوجاعهیان هه‌بوو، پێیان ده‌گوت ئهزدیقا سه‌دام، كۆی ئه‌و زه‌ویانه سێ هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌وت پارچه زه‌وی بوو. جگه له‌وه دوای شه‌ڕی ئێران- عیراق له ساڵی 1981تا 1987 شه‌ش بۆ حه‌وت گه‌ره‌كی ته‌عریب كرا‌و دامه‌زران نه له‌كه‌لتوری كوردی بوون و نه له‌كه‌لتوری شه‌نگال، خه‌ڵكانێك بوون زۆربه‌یان له‌شوێنی تره‌وه هاتبوون، گه‌ڕه‌كی ئه‌لشوهه‌دا 1859 سه‌رخێزانی تێدا نیشته‌جێ كران، سه‌رای یه‌كه‌م 1612و سه‌رای دووه‌م 1475سه‌رخێزانی لێ نیشته‌جێ كران، به‌ربه‌رۆژ 1123 سه‌رخێزان، گه‌ڕه‌كی ئه‌لنه‌سڕ 925 سه‌رخێزان، ئهلیهرموك 672 سه‌رخێزان، ئه‌لقادسیه 594 سه‌رخێزان، واته كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێكراون له‌شه‌نگال به مه‌به‌ستی ته‌عریب، سێ هه‌زار و دووسه‌دو چواركه‌س له‌م گه‌ڕه‌كانه‌ی باسمان كرد نیشته‌جێ كرابوون، ئه‌م ته‌عریبه له‌ناو شاریش به‌رده‌وام بوو، له‌ساڵی 1988 ده‌ستی پێكرده‌وه تا 2003و ئه‌و خێزانانه‌ش كه هاتوون رێژیان زیادی كردووه به‌م رێژه‌یه‌ی بۆت باس ده‌كه‌م. دیسان هه‌ر له حهیشوههدا و سه‌رای یه‌كه‌م و دووه‌م و به‌ربه‌رۆژ و حه‌ی نه‌سڕ و یه‌رموك و قادسییه زیادی كردووه و كۆی ئه‌وانه‌ش ئه‌كاته چوارده هه‌زار و شه‌ش سهدوههشت كه‌س له‌م گه‌ره‌كه تازانه په‌یدابوون.
ئاشكرایه یه‌كێ له‌كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال دابڕانی ئیداری ئه‌م ناوچه‌یه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌و هه‌موو غهدروداگیركارییانهی ده‌رحه‌ق به‌موڵك و ماڵی دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كراوه، بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دوچل و تۆماركردنی داواكاری خۆیان به پێی یاسا ده‌بێ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌عواكانیان له‌دادگای موسڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ر ئێزدی و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به توندڕه‌وه‌كان و گروپه تیرۆریسته‌كانه‌وه، دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ناتوانن بچنه موسڵ و به‌یاسا موڵكه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
مه‌حروم بووین له‌ماڵ و زه‌وی خۆمان
یوسف خدر: بڕیاری سه‌دو هه‌ڤده ئه‌رزی كورد به‌سه‌رخه‌ڵكی عه‌ره‌بدا دابه‌شكران، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به شه‌نگاله‌وه نه‌بووه و خه‌ڵكی به‌سڕا و موسڵ و به‌غدا و كوت و..بوون و هێشتاش له شه‌نگال ماونه‌ته‌وه و زه‌ویان پێدراوه، ئێمه‌ش له‌شه‌نگال مه‌حروم بووین له‌ماڵ و حاڵ و زه‌وی خۆمان. یه‌ك له‌كێشه‌كان سێ سه‌دو حه‌فتاو پێنج پارچه زه‌وی له‌سه‌ر ئه‌وان تاپۆ كران، كێشه‌ی شاره‌وانی شه‌نگال زۆر زۆر گه‌وره‌یه، خه‌ڵكی شه‌نگال كێشه‌ی موڵكیان زۆره و ده‌عوایان به‌رزكردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و ده‌عوایانه‌ش خه‌ڵكی شه‌نگال چ موسڵمان بن و چ ئێزدی ده‌بێ بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بچنه موسڵ، ئێ دۆخی موسڵیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بینرێ، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانن بچنه موسڵ و دادگای موسڵیش به‌رگری له عه‌ره‌بی هاورده ده‌كات تاوه‌كو ته‌عریب بمێنێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا شه‌نگالییه‌كان سه‌نه‌دی سه‌رده‌می عوسمانی و دوای عوسمانیان هه‌یه، به‌نیسبه‌تی ته‌عریبه‌وه كێشه‌ی ئێمه زۆره، ته‌نانه‌ت ئێستاش ته‌عریب و ئیرهاب له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامه له‌دژی ئێمه‌ی كرمانج. ئێستاش ئه‌و كێشانه ماون و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، كێشه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی خه‌ڵكی ئێمه به‌سه‌ر عه‌ره‌بی هاورده‌دا. ئه‌وه هه‌مووی كتاب و به‌ڵگه‌نامه‌كانه كه ئێستاش رێگری ده‌كرێت له‌ئێزدییه‌كان و شه‌نگالییه‌كان كه موڵك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بێت. ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه كه بهكتابی فه‌رمی ساڵی 2001 كراوه له زه‌مه‌نی به‌عس به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵكی ئه‌سڵ و ره‌سه‌نی شه‌نگال سته‌میان لێ كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا گیراوه. ئه‌م كتاب و به‌ڵگه‌نامانه هی سه‌رده‌می به‌عسه، به‌ڵگه‌نامه‌ی پاشماوه‌ی موخابه‌راتی به‌عسه. ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه شاهیدی ئه‌و سته‌م و زوڵمه‌یه له‌خه‌ڵكی ئێمه كراوه. بڵێین و نه‌ڵێین شه‌نگال هی ئێمه‌یه، هی كورده و ئێمه سه‌ربڵندین كه شه‌نگال زه‌مینی كوردانه.
ئاوی خواردنه‌وه به پاره ده‌كڕن
حسێن ده‌رمان: نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی چیای شه‌نگال زۆرن، چه‌ند خاڵێك هه‌یه كه كێشه‌ی ئێمه‌یه، بۆ نموونه كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی شێخ خدر له‌سه‌ر چیای شه‌نگاله، كه نزیكه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌زار ماڵی لێ ده‌ژی، لهحهفتاكانهوه ته‌عریب كراوه تا ئه‌مڕۆ كێشه‌ی هه‌یه، تاوه‌كو ئه‌مرۆش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ژیان به نه‌هامه‌تی و سه‌ختی ده‌گوزه‌رێ و خزمه‌تگوزارییان نییه، په‌راوێزخراون و ده‌بێ ئاوی خواردنه‌وه به پاره بكڕن، تانكییه‌كی دوو سه‌د لیتر ئاوی به ده هه‌زار دیناری عیراقی ده‌كڕن. نزیكه‌ی هه‌شت بۆ نۆ كۆمه‌ڵگه هه‌یه ئه‌وه‌ی باسمان كرد نموونه‌یه‌كه له‌كێشه‌كانی ئه‌و ئۆردوگایانه. كێشه‌ی خوێندن و خوێندنگامان هه‌یه له‌دۆخێكی زۆر خراپدایه و كاره‌با نییه، جێگا نییه، خوێندنگاكان بچوكن و هه‌روه‌ها پێداویستی خوێندنگایان نییه، هه‌ر له‌كتێب و قرتاسییهوه تا ده‌گاته مامۆستا.
دۆخی خوێندن له‌شه‌نگال زۆر خراپه
شیرین عه‌بدوڵڵا: من وه‌كی مامۆستایه‌ك ده‌توانم بڵێم كێشه‌مان زۆره، خوێنكارمان زۆره و رهحلهمان كه‌مه، پۆله‌كانمان پڕن، هه‌ر پۆله هه‌شتا خوێنكاری تێدایه، من مامۆستای پۆلی چوارم، له پۆله‌كه‌دا هه‌شتا خوێنكار هه‌یه، هه‌ر ده خوێنكار یه‌ك رهحلهیان به‌رده‌كه‌وێت. لهپۆلێكی ئاوا هه‌شتا كه‌سیدا بیست ره‌حله هه‌یه، هه‌ندێك خوێنكارمان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌نه‌كه داده‌نیشن، واته له‌رووی ده‌رونییه‌وه خوێنكاره‌كان مورتاح نین، كه خوێنكاریش مورتاح نه‌بوو له‌ڕووی زانیاری و خوێندنه‌وه باش نابێ به‌تایبه‌تی خوێنكاری سه‌ره‌تایی. بارودۆخی خوێندنگاكانمان زۆر خراپه، هه‌ر مامۆستایه‌ك له سه‌عات هه‌شت تا دوو ده‌وام ده‌كات، چه‌ند دهوامێكمان هه‌یه، تا سه‌عات شه‌ش قوتابخانه هه‌یه، خۆێنكارمان زۆر زۆره، ئه‌مه له هه‌موو ناوچه‌ی شه‌نگال ئاوهایه، كێشه‌مان زۆره، له‌روویه‌كی دیكه‌شه‌وه كێشه‌مان زۆره، خزمه‌تگوزاری نییه، زۆر وێرانه .
به‌نسبه‌تی ئێمه‌وه وه‌كو ژنانی شه‌نگال گه‌لێك نه‌هامه‌تیمان هه‌یه، داخوازیمان زۆره، له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو و كاره‌بامان هه‌یه، له‌ڕووی خوێندنه‌وه خوێنكارهكانمان مه‌حروم بوون له‌خوێندن، نزیكه‌ی ده هه‌زار خوێنكاری ئێزدی بێ به‌ش بووه له‌خوێندن. به‌تایبه‌تی خوێندنی زانكۆ، داخوازیمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه زانكۆمان له‌شه‌نگال بۆ دابمه‌زرێنن، هاوكاریمان بكه‌ن، چونكه ئێزدیش حه‌قی خۆی هه‌یه، كوردن، جێبه‌جێكردنی مافی ئێزدییه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته. وه‌كو ژنانی ئێزدی به راستی زوڵمی زۆرمان لێ كراوه، ئێمه‌ش وه‌كو ژنانی ئێزدی مافی خوێندنمان هه‌یه و هیوامان وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی لێمان بێ و هاریكاریمان بكه‌ن.
له دێر زه‌مانه شه‌نگال ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دان و زێدی نیشته‌جێبوون و لانكه‌ی دروستبوونی ئاینه دێرینه‌كانه، ئه‌م ده‌ڤه‌ره ناوی له ته‌واراتدا بهشهنعار هاتووه، له سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان و بابلییهكانیشدا بهسنگارا ناوی هاتووه، هه‌ندێك سه‌رچاوی مێژوویش ئاماژه بۆ جێماوه دێرینه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، مێژووی ژیان و نیشته‌جێبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوار هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا. شه‌نگال سه‌د و بیست كیلۆمه‌تر له شاری موسڵه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نزیك سنووری هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سوریا و عیراق.
خه‌ڵه‌ف حه‌سه‌ن عه‌لی: شه‌نگال گرنگترین قه‌زایه له پارێزگای موسڵ، له كۆنترین قهزاكانه، له سێ ناحیه پێكدێ ناحیه‌ی سنونێ، ناحیه‌ی قه‌یره‌وان، تل عزیر، نفوسی ئه‌و سێ قه‌زایه ته‌قریبه‌ن سێ سه‌دو هه‌شتاو شه‌ش هه‌زار كه‌سه، له سه‌دا هه‌شتای كوردی ئێزدین، پانزه له‌سه‌دی كوردی موسڵمانن، له‌سه‌دا پێنجیشی عه‌ره‌به، عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ن، عه‌ره‌به‌كانی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌عریبه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، له راستیدا زۆرترین ته‌عه‌دا و زوڵم له‌شه‌نگال كراوه به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی نهتهوهییهوهبووه، هاوكات مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاینی بووه.
شاڵاوی سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی موسڵیش درێژه پێده‌ری سیاسه‌تی ده‌ركردنی ئێزدییه‌كان بوو
ده‌ڤه‌ری شه‌نگال و سه‌رجه‌م ناوچه سنورییه‌كانی و هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه به‌شی زۆریان كوردن، و ئێزدی و شهبكهن، بێبه‌شن له‌كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، دابڕانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه له ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بوونی چه‌ندین تاقم و گروپی چه‌كداری عه‌ره‌بی ئیرهابی ژیان و گوزه‌رانی ناوچگهی ئاڵۆزتر و سه‌ختتر كردووه، ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی له‌به‌ر كاری تیرۆریستی ناتوانن ڕووبكه‌نه شاری موسڵ تا ده‌عواكانیان له ڕووی یاساییه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دوچل له دادگا تۆمار بكه‌ن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕووبه ڕووبوونه‌وه تیرۆریستییانه‌وه چه‌ندین خوێنكاری كورد وازیان له خوێندن هێناوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته قه‌یرانێكی گه‌وره لهبهرانبهرخوێندنگاو زانكۆكانی كوردستان، به گشتی ژیانی ئه‌و ناوچانه له لێواری مه‌رگه‌ساتێكی ترسناكدایه و به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی كۆمه‌ڵ كوژی تیرۆریسته‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر ئه‌مڕۆ و ئایندهی دانیشتوانه‌كه‌ی دروستكردووه و دوا شاڵاوی سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی شاری موسڵیش هه‌ر درێژه پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی ده‌ركردنی ئێزدییه‌كان و شه‌به‌ك و كوردی ناوچه‌كه‌یه، به‌ئاشكرا سیاسه‌تی ته‌عریب كردنی ئه‌و ناوچانه له‌زیاد بووندایه و مه‌ترسی كاره‌ساتی گه‌وره‌ش له‌ئارادایه.
شه‌نگال دارفۆری كوردستانه
هه‌موو وه‌كو برا ده‌ژیاین و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان مه‌زهه‌به‌كان نه‌بوو، تا به‌عس هاته سه‌رحوكم، شه‌نگال له ساڵی 57 و 75 تووشی ته‌رحیل و ئاواره‌یی هاتووه و میلله‌ته‌كه‌ی ده‌ركراوه، سه‌دو سایزه گوند له ناحیه‌ی سنونێ ده‌ربه‌ده‌ركران و برانه ئۆردوگای زۆره‌ملێ. باوه‌ڕ بكه نه ئاو هه‌یه، نه نان هه‌یه، به‌تاڵه‌ش له‌سه‌دا سه‌ده، وه‌زعی ئه‌وان تا بڵێی خراپه، چونكه ئێزدی كوردی ڕه‌سه‌ن ناتوانن بچنه موسڵ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كرێكار كارده‌كه‌ن، تاوه‌كو پاره بۆ خێزانه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن. خه‌ڵكێكی تا بڵێی به‌له‌نگازن، ده‌توانم بڵێم شه‌نگال دارفۆری كوردستانه. له ساڵی 57 و 75 ه‌وه دوو سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت گوند ته‌رحیل كراون و عه‌ره‌ب هێنراوه‌ته جێگایان، بۆ نموونه ساڵانی شه‌سته‌كانی هۆزه كوردییه‌كانیان ده‌ركرد و زه‌وی وزارهكانیان داگیركرد و عه‌ره‌ب له‌جێگایان نیشته‌جێ كران، كورده ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌ركران. یههۆی ته‌قینه‌وه‌ی خۆ كوژی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان و تیرۆریستانی قاعیده‌وه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا كراوه و وه‌ك هه‌موو پێی ده‌زانن چوار شه‌ممه‌ی ڕه‌ش، ساڵی پار هه‌زار شه‌هید و بریندار هه‌بوو، هه‌مووشی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی بێ‌دیفاع بوون، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی شۆڤێنی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراقی ده‌زانن ئێزدی به‌شێكی ره‌سه‌نن له‌كورد.
ساڵی 1975 ته‌رحیل كراین، شه‌ست – حه‌فتا ماڵ بووین هه‌موو ته‌رحیل كراین، گونده‌كانی چیای شه‌نگال هه‌موو ته‌رحیل كران و گونده‌كان وێران كران، ئه‌م ناوچه‌یه هه‌موو موڵكی ئێمه بوو، هه‌مووی مێو بوو، هه‌نجیر بوو، هه‌نار بوو، باوه‌ڕ بكه ئه‌م ناوچه‌یه هه‌مووی ڕه‌زو باخ بوو، بارودۆخمان زۆر باش بوو، ژیانمان خۆش بوو، به‌ڵام ئیتر ئاوامان لێهات، حكومه‌تی عیراقی هیچی بۆ نه‌كردووین، حكمه‌تی هه‌رێم هاوكاری كردین، ماڵی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود ئاوابێ، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌خسیریان نه‌كردووه، موسڵ مه‌وادی غیزائیی به ئێمه نه‌ده‌دا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریان كردین و مه‌وادیان بۆ دابین كردین.
ناوچه‌ی خۆمان، ناوچه‌ی ئه‌لقوش، سه‌دا هه‌شتای كوردی ئێزدین، زوڵم و زۆر لهئێزدی كراوه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می عوسمانیه‌وه تاسه‌رده‌می مه‌له‌كی و تا سه‌رده‌می كۆماریش له عیراق سته‌م له ئێزدی كراوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن زۆرترین زوڵم له ئێزدی كرا و زۆر گوندمان ته‌رحیل كران، هێشتاش گونده‌كانمان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه كوردین وه‌ك نه‌ته‌وه و وه‌ك ئاینیش ئێزدین، له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا چلوشه‌ش هه‌زار كوردی ئێزدی ده‌ژیا له قوش، كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی گونده‌كانمان برانه ئۆردوگای زۆره ملێ، ئه‌و وه‌خته رژێمی سه‌دام زوڵمی زۆری لێ كردین.
نه‌زیر بیبۆ سه‌عدون: به زۆر و بهجهبر ئه‌وان ده‌ركراون و نه‌ته‌وه‌یان پێ گۆڕیون، ئه‌وان هه‌موو شتێكیان كوردی بوو، به‌ڵام له كورد بوون داماڵدران، ته‌عریب كران و به‌زۆر كران به‌عه‌ره‌ب، وه‌ك برایانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك هه‌موو به زۆركرانه عه‌ره‌ب، عه‌شایه‌ری ئێزدیان بهزۆركرد به‌عه‌ره‌ب و به‌عه‌ره‌ب ناونوسكران، له 2003 تا ئێستاش ناوچه‌ی خۆمان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی كوردی ئێزدی كه‌مبوونه‌ته‌وه له‌م ناوچه‌یه، خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌من و گرنگی به‌م ناوچه‌یه نادرێ، خزمه‌تگوزاری مان نییه. په‌راوێزخراوین.
كه‌س له‌حاڵی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ناپرسێ
خه‌ڵه‌ف حه‌سه‌ن عه‌لی: زوڵمی زۆر لهئێزدی كراوه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی شه‌نگال، هه‌تاكو ئێستاش. پێشتریش له‌مه‌سه‌له‌ی نفوس و كێشه‌ی ناسنامه‌دا ناوی زارۆكی ئێزدی قبوڵ نه ده‌كرا، میلله‌تی كورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئێزدی، قبوڵیان نه‌ده‌كرد ناوی منداڵه‌كانیان به‌كوردی بنووسن، ناوی كوردیان لێ بنێن، ئێستاش له‌به‌ر ئه‌و ئیزدیواجییهتهی لهئیدارهدا هه‌یه گه‌لێك زوڵم و زۆر له‌شه‌نگال ده‌كرێ له‌بواری خزمه‌تگوزارییه‌وه شه‌نگال په‌راوێزخراوه، ئێستا ساڵی 2008 خه‌ڵكی ئێره ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه، ده‌بێ بچن ئاو بهێنن، به وه‌ڵاخ. كه‌سێ نیه بڵێت ئه‌و میزانییه‌ی 2006 و 2007 چی لێ هاتووه، ئێره كه سه‌ر به‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه و سه‌ربه پارێزگای موسڵه میلله‌تی كوردی شه‌نگال به‌گشتی و ئێزدییه‌كان به‌تایبه‌تی ناتوانن بچن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی موسڵ بكه‌ن چونكه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شوناس ده‌كوژرێن كه ئێزدین، هه‌تا ئێستاش ژیانی ئێزدییه‌كان له‌مه‌ترسیدایه. ئێ هه‌تا ئێستاش نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تا كوردستان ده‌عمی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات.
خودا شاهیده له‌م گونده چل‌و چوار زه‌لام تیاچوون، ماڵمان تاڵان كرا، هه‌رچی هه‌بوو بران، هه‌رچیمان هه‌بوو تاڵان كرا مه‌كینه و سه‌لاجه، موجه‌میده هه‌رچیمان هه‌بوو تاڵان كران، خودا شاهید هیچمان نه‌ما، ڕووت و ڕه‌جاڵ ده‌رچووین، هیچیان نه‌هێشته‌وه، ئێمه بوینه ئاواره‌ی گه‌لی برا.
قاسم ساڵح حه‌سه‌ن: وه‌ك یاسای مجلیسی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عیراق ماده‌یه‌كی تێدایه تایبه‌ت كراوه بۆ كه‌مینه‌كان، په‌رله‌مان و ده‌ستور ده‌ڵێن ماده‌یه‌ك تایبه‌ت به‌و مكوناته، ناڵێن ئهقلیات. ماده‌ی پێنج له یاسای مجلیسی پارێزگاكان بۆ ئه‌و پێكهاتانه بوو، ئه‌و ماده‌یه رهفزكرا، وه‌ختێ چووه هه‌یئه‌ی پارێزگاكان له كاتێ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مام جه‌لال ئه‌و ماده‌یه نه‌قڵ كرا بۆ په‌رله‌مان، یاسا ئیقرار كرابوو، ئه‌و ماده‌یه لهوغكرایهوه، به‌ناوی یاسای پاشكۆی كه‌مینه‌كان، ئه‌م یاسایه نزیكه‌ی بیست رۆژێك باسكرا، له ته‌له‌فزیۆنیش باس كرا. كه ئه‌و مكوناته حه‌قی خۆیان بسێنن، حه‌قی خۆیان بسێنن وه‌كو دیموكراتیه‌ت، به‌س وه‌ختێ یاساكه ده‌ركرا شتێكی غه‌ریب ڕویدا، شتێكی سه‌یر بوو به‌بێ تعداد نفووس، ئه‌مه شتێكی غه‌ریب بوو كه ته‌نیا یه‌ك كورسی درا به ئێزدییه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدا نفوسی ئه‌وان سێ سه‌د و شه‌ست هه‌زار كه‌سه، ئێزدی یه‌ك له شه‌شی موسڵ نفوسی هه‌یه له كاتێكدا موسڵ سی و هه‌شت كورسی هه‌یه، كه‌چی ئێزدی یه‌ك كورسی به‌ركه‌وت، حه‌قی ئێمه‌ی ئێزدی شه‌ش كوردسییه.
پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب كردن تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه
سه‌ندیباد ئه‌حمه‌د: مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی كورد له موسڵ، مه‌سه‌له‌یه‌كی جێی گفتوگۆ و دانووسانه له‌نێوان رژێم و ئه‌و تیرۆره‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر شه‌قامی موسڵی دا، له راستیدا وته‌ی مه‌جید ئه‌لنعێمی رۆژنامه‌وانی هاوڕێم به نموونه دێنمه‌وه، كه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكدا وتبووی تیرۆریی به‌عسییه‌كان له تیرۆریی ده‌سه‌ڵاته‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ تیرۆری شه‌قامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر و نه‌عله‌تی، به‌و مانای كه تیرۆری به‌عس چه‌ندین شێوازی به‌كار ده‌هێنا له ڕووی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستگیركردنی به‌رهه‌ڵستكاران و زیندانی كردنیان و لێپێچینه‌وه‌یان ده‌توانم بڵێم ده‌كرا رۆژێ له رۆژان له‌و زیندانییه بێیته ده‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌یتوانیبایه له‌زیندان بێته ده‌ره‌وه حوكمی له‌سێداره‌ی بۆ ده‌رده‌چوو، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی زۆر. ئێستا حوكمه‌كه راسته‌وخۆیه له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كه‌وه چه‌كداره‌كانه‌وه كه سه‌ر به‌رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ن به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسی پێشوودا، ئێستا ئه‌مانه شێوازی حوكمدانی راستوخۆ به‌كار ده‌هێنن، به‌مانای كوشتنی راسته‌وخۆ و كاركردنه سه‌ر كورده‌كانی ناو شاری موسڵ، ئه‌و كوردانه‌ی له شاری موسڵدا بوون هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه له شاره‌كه‌دا ده‌ژیان به‌ویست و ئاره‌زووی خۆیان چوونه‌ته ریزی ئه‌و پارتانه‌ی خۆیان له مێژه‌وه خه‌ونیان پێوه دیوه، كاتێ پارته كوردییه‌كان هاتوون چوونه‌ته ریزی ئه‌وانه‌وه، چونكه رژێمی پێشووش مێژوویه‌كی ڕه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م پارتانه‌دا، به درێژایی مێژوو هه‌وڵی سه‌ركوتكردنیان دراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێز وتوانای خوێنرێژی له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكهاتانه‌دا به‌كار هاتووه، هه‌روه‌ها به زۆر راگواستن و كۆچ پێكردن، كه‌واته پرۆسه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوه له‌نێوان ماوه‌ی رابردوو و ئێستادا. ده‌مه‌وێت پێت بڵێم كه پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب كردن تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه، به نموونه‌ش ئه‌وه‌ی ڕوویداوه و ڕوو ده‌دات له‌ناو شاری موسڵ ده‌بینین چه‌ند له‌و پێكهاته سه‌ره‌كییانه‌ی كه شانبه‌شانی عه‌ره‌ب له‌ناو شاره‌كه‌دا ده‌ژیان ئێستا ڕاگوێزراون، له‌وانه مه‌سیحییه‌كان، سه‌دو هه‌شتا خێزانی مه‌سیحی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ناو شاری موسڵ راگوێزراون به‌ره‌و قه‌زا و لادێكان بران، كه‌واته پرۆسه‌كه ڕوون و ئاشكرایه، بریتییه له‌پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب كردنی شاره سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنیان، جارێكی تر ده‌ڵێم و گله‌یی له پێكهاته و پارته كوردییه‌كانی ناو شاری موسڵ ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم پێویسته په‌له بكه‌ن، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌م شار‌و دێهاتانه به‌م شێوه‌یه به‌بێ خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی ئابووری و هیچ كام له دامه‌زراوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش و رێكخراو ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، له قه‌زاو لادێكان خزمه‌تگوزاری پێویست نییه، بازاڕی گونجاوی نییه، له ڕووی بازرگانیشه‌وه شوێنی پێویستی نییه، جموجوڵی بازرگانی نییه، وه‌ك له‌وه‌ی كه له‌ناو شاردا هه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو شاری موسڵ له ترسی تیرۆر و گروپه تیرۆریستییه‌كان. هه‌موان ده‌زانین ئێزدییه‌كان ڕوو به ڕووی چی بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوون له ناو شاری موسڵدا ده‌ژیان، هیچ نه‌بیسترا كه‌سێك بڵێ ئه‌مه ئێزدییه یان سه‌ر بههۆزێكی دیاری كراوه، یان بیروباوه‌ڕێكی دیاری كراوه، به داخه‌وه ئه‌وانیش ڕاگوێزران و له ده‌ستی چه‌پۆكی ره‌شی تیرۆر رزگاریان نه‌بوو، ئه‌م وتهیهشم ئه‌سه‌لمێنم بۆت و پێت ده‌ڵێم كه هیچ ئێزدییه‌ك له‌ناو شاری موسڵدا نه‌ماوه وه‌ك جاران كاری خۆی بكات، له سه‌دا حه‌فتاو پێنجی ئه‌وانه‌ی شه‌به‌ك بوون له ناو شاری موسڵدا ده‌ژیان ئێستا له گونده‌كاندا ده‌ژین، له بارودۆخێكی ناخۆشدان، بێ به‌شن له‌ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری.
گونده‌كان به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن، پهویهندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئێستا له ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌عشیقه و به‌رته‌له و شه‌نگال و ئه‌لقوش و تلكێف و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی تێدا ده‌ژین، ئه‌و كوردانه شه‌به‌ك بن یان ئێزدی له‌گه‌ڵ برا مه‌سیحییه‌كاندا چه‌ندین په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵه، به‌جۆرێك تێكه‌ڵ بوون كه ناتوانی شه‌به‌ك له ئێزدی یاخود مه‌سیحی جیابكه‌یته‌وه، له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌قالید و فۆلكلۆریشهوه جیاناكرێنه‌وه. هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر راشكاوانه قسه بكه‌م و ده‌كرێت بڵێم له‌ڕووی نه‌وه‌كانه‌وه تێكه‌ڵاوی هه‌یه، له‌م ڕووه‌وه واڵاكردنی ده‌روازه‌كان له‌م بواره‌دا ده‌بینن، ده‌بینین تێكه‌ڵ بوونێكی گه‌وره له نێوان ئه‌م پێكهاتانه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت هیچ رێگرییه‌ك له نێوانماندا دروست نابێ، پێم وایه ناوچه‌كه ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ده‌بێ. چه‌ندین گه‌نجی رۆشنبیر له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن خه‌ریكن ده‌رده‌كه‌ون له نێو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵه‌وه ئاماده‌ن، له توانایاندایه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكه‌ن تا له خۆخواردنه‌وه‌و ئه‌و حاڵه‌تانه رزگاری بكه‌ن و به‌ره‌و كرانه‌وه به‌ڕووی جیهان بیبه‌ن. شه‌به‌ك له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان بێت یان ئێزدی بۆ سهرشهبهك بێت، شه‌به‌ك و برا ئێزدییه‌كان به‌سه‌ر برا مه‌سیحییه‌كان بێت جیاوازی نییه، وه‌ك هه‌موان ده‌زانن سروستی نه‌ینه‌وا واته ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سروشتێكه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له ڕووی جوگرافیا‌و ههڵكهوتهكهیهوه، چونكه ناوچه‌یه‌كی به‌پیت و به به‌رهه‌می هه‌یه، به درێژایی مێژوو بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كان له سه‌ر ئه‌م ناوچانه كێبڕكێ بكه‌ن، له‌وانه‌ش حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان یاخود پارته سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هێز و توانای خۆیان به‌سه‌پێنن به‌و شێوه‌یه چه‌ندین سودی لێ وه‌ربگرن، له‌راستیدا گومانی تێدا نییه ئه‌م ناوچه‌یه تایبه‌تمه‌ندێتی مێژوویی هه‌یه له ڕووی كوردبوونه‌وه ئه‌م ناوچانه هه‌رێمی كوردستانن، پێده‌چێ دووكه‌س ناكۆك بن له‌سه‌ری كه پێشتر زانیاریان هه‌بێ ده‌رباره‌ی مێژوو و جوگرافیای دانیشتوانی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر كوردی ئێزدی بن یان كوردی شه‌به‌ك بن، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی تری ناوچه‌كه، چه‌ندین خاڵی ناكۆك ده‌بینین به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا زۆر تر ئه‌و ناكۆكیانه‌ی هه‌یانه به‌رانبه‌ر ناوچه و هه‌رێمه عه‌ره‌بییه‌كانی تر، هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه پێكه‌وه ژیان به درێژایی مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تر كه برا عه‌ره‌به‌كانی تێدا ده‌ژین به‌داخه‌وه هه‌موو توێژینه‌وه مێژوویه‌كان سه‌لماندیان، هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان كه باسیان له‌سروشتی ناوچه‌كه و عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرد، جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی عه‌ره‌بی تێدا ده‌ژی كێشه‌ی زۆریان پێكه‌وه بووه، له‌ڕاستیدا چه‌ندین هۆكاری تر هه‌یه كه ناوچه‌كه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌ویش خۆی له سیسته‌مه‌كانی به‌رێوه‌بردن ده‌بینێته‌وه كه پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ری ده‌ڕوات به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش، زۆربه‌ی پرۆژه‌كان له‌م ناوچانه‌دا جێبه‌جێ نه‌كران، له كاتێكدا ئه‌م ناوچه‌یه باشترین شوێن بوو له ڕووی ئه‌منیه‌وه، باشترین شوێن بوو بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین پرۆژه، ئه‌و سامانه‌ی بۆ شاری موسڵ داده‌نرا به‌داخه‌وه هێشتا هه‌ر له چه‌ندین پرۆژه‌ی بچووك یاخود خه‌یاڵیدا یاخود له‌نیوه‌ی كاره‌كه‌دا ئیش ده‌وه‌ستا، وه‌ك له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا بۆمان ده‌ركه‌وت، له ڕووی سه‌رۆكایه‌تییه كۆنه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌بردن و سیستمی به‌رێوه‌بردنی كۆنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه بیڵێین به‌شێكی زۆری سامانێكی گه‌روه له‌ده‌ست ده‌چێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه له ناو شاری موسڵدا به‌كار ده‌هێنرا له‌و كاته‌دا كه شاره‌كه له ڕووی ئه‌منیه‌وه خراپ بوو، ده‌كرا ئه‌و پاره و سامانه له قه‌زا و ناحییه‌كاندا به‌كار بهێنرێ، چه‌ندین پرۆژه‌ی باشی پێ جێبه‌جێ بكرێ، لانی كه‌م ببێته ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ناو شاری موسڵ و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوی به‌زه‌یی به گروپه تیرۆریستییه‌كاندا دێته‌وه. گهندڵییهكی زۆر هه‌یه له‌به‌رێوه‌بردنی پارێزگای موسڵدا، كه‌س ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات و هه‌ندێكیان له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا ده‌ركه‌وتن كاتێك ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا هه‌یبوو، هه‌روه‌ها دزی یاخود ونبوونی یه‌ك ملیار دینار وه‌ك شێوازێكی گه‌نده‌ڵی یاخود گوێپێنه‌دانی به‌رێوه‌بردن، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و پاره‌یه تایبه‌ت به گه‌له‌و ونیش بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین پرۆژه‌ی زۆر تایبه‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه كوردی لێ نیشته‌جێن، له‌وانه كوردی شه‌به‌ك یان ئێزدی یان ئه‌و كوردانه‌ی تر كه سه‌ر به‌م دوان نین و له‌وانه‌ش هۆزه كوردییه‌كان، ده‌بینین پرۆژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر بۆ زۆرێك له‌و ده‌ستكه‌وت و پرۆژانه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ ئه‌م ناوچانه وه‌ك بۆم باس كردی ئه‌م ناوچانه له‌ڕووی ئاساییشه‌وه خراپ بووه بۆیه زۆر پرۆژه‌ی بۆ دانه‌نرا