ئەو ئەستێرە بەناوبانگانەی ساڵی 2016 کۆچی دوواییان کرد
ساڵی 2016 بەگشتی لە جیهاندا گۆڕانکاری گەورە ڕوویانداوە و لەڕووی هونەریەوە وەرزشی و چەندین بواری ترەوە ئەستێرەی نوێ دەرکەوتن و چەندینی دیکە ماڵئاواییان و کرد و هەوادارانیان خەمبار کرد وەک محەمەد عەلی کلای و دیڤیید بوی و زۆری دیکە.
ئەو ئەستێرە بەناوبانگە جیهانیانەی خاوەنی زۆرترین هەوادار بوون لە جیهاندا بەهۆی کارەکانیانەوە، بەڵام ساڵی 2016 کۆتا ساڵی ژیانیان بوو نەیاتوانی بەهۆی مەرگەوە بۆ ساڵی 2017 وەک هەموو جارێک بە کارەکانیان هەوادارانیان سەرسام بکەن.
ڕیکمان ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی ناسراو بە ڕۆڵی پرۆفیسۆر سیفیروس سناپ لە فیلمی هاری پۆتەردا، لەپاش چەند ڕۆژێک لە مردنی دیڤید لە 14 کانونی دووەم کۆچی دووای کرد، لەساڵی 1988 بە ڕۆلێکی شەرەنگێز لە فیلمی die hard کۆچی دوایی کرد.
نوسەری بەناوبانگی ئیتاڵی ئۆمبرێتۆ ئیکو کە یەکێکە لە باشترین چیرۆک و ڕۆمانووسەکانی جیهان و لەساڵی 1980 پاش نوسینی ڕۆمانی “ناوی گوڵە” ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و بابەتەکانی بۆ بەشێکی زۆر زمانەکانی جیهان وەرگێڕدراوە، جگە لەوەش مامۆستای زانکۆ بووە و وانەی زانستی نیشانەکانی وتووەتەوە و لەتەمەنی 84 ساڵی کۆچ دوای دەکات.
ئەندازیاری ناسراوی بەریتانی بەڕەگەز عێراقی زەها حەدید لەتەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوای کرد، وەک یەکەم ئافرەت لە مێژوودا لەساڵی 2004 خەڵاتی بریتزکری بەدەستهێنا، کە ساڵانە لە جیهاندا دەدرێت بەباشترین ئەندازیار و هاوشێوەی خەڵاتی نۆبڵە، لەهەمانکاتدا یەکەم خانمە کە خەڵاتی ئاڵتونی پاشای ئەندازیاری پێدەبەخشرێت لەساڵی 2015.
برێنس کە یەکێکە لە بەناوبانگترین میوزیکژان و گۆرانیبێژەکانی سەدەی 20 لەتەمەنی 27 ساڵیدا کۆچی دوای کرد کە 32ی نیسان.
محەمەد کلای کە یەکێک بوو لە یاریزانە بەناوبانگەکانی مێژووی شەڕەمست و لەتەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوای کرد بەهۆی نەخۆشیەوە، ناوی خۆی کاسیوس بوو بەڵام پاش باوەڕهێنانی بە دینی ئیسلام ناوەکەی دەگۆڕێت، لەکاتی ناشتنیدا هەزاران کەس بەشداریان کرد لەهەموو جیهانەوە، خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگ بوو.
ئەکتەری ناسراوی ئیتاڵی کارلۆ بیدەرسولی ناسراو بە باد سپێنسەر لە تەمەنی 86 ساڵی لە ڕۆما کۆچی دووای کرد، کە هەمیشە ڕۆڵی کۆمیدی دەبینی لەنێو فیلمەکاندا.
دەرهێنەری ناسراوی هۆلیود کۆرتیس هانسون کە لەتەمەنی 71 ساڵی گیانی دەسپێرێت، کۆرتیس خاوەنی چەندین فیلمی بەناوبانگی هۆلیود بوو و لەهەمانکاتدا چەندین خەڵاتی پێبەخشرابوو لەوانە خەڵاتی ئۆسکار لەساڵی 1998.
گۆرانیبێژ و گیتار ژەنی ناسراوی کەنەدی کۆهین لەتەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوای دەکات.
خانمە ئەکتەری ناسراوی هۆلیود جاجا گابور کە بەرەگەز مەجەری بوو لەتەمەنی 99 سالیدا کۆچی دوای کرد.