رۆڵی کوردە جاشەکان له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا
سه‌یوان عومه‌ر
جاش وه‌ك ناو‌و پێكهاته مێژووه‌یه‌كی دورودرێژی له فه‌رهه‌نگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا هه‌یه‌و بوه‌ته ناوێك له‌و ناوه قێزه‌ون و مه‌ترسی دارانه‌ی كه به‌رده‌وام له نێو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سڵی لێبكرێته‌وه، جاش له بنه‌ڕه‌یدا به پێی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی كورد به‌مانای پێچوه‌كه‌ر یان كه‌ری بچوك دێت، دیاره كه‌ریش به‌درێژی مێژوو یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵه به‌سته زمان و بێده‌نگانه‌ی هه‌رچیه‌كی پێده‌كرێت گوێڕایهڵهو ملكه‌چی خاوه‌نێتی، له فۆرمه سیاسیهكهیشیدا به‌عس هه‌وڵی دا هه‌مان مانا ببه‌خشێته جاشه‌كانی به‌رده‌ستی و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكیش كاری له‌سه‌ر كرد، چونكه به‌عس گه‌یشتبوه ئه‌و بڕوایه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی په‌لاماری سڕینه‌وه پێویستی به‌و تێكه‌ڵاوكردنه ناڕۆشنه هه‌یه كه كورد خۆی بۆخۆی ببێته به‌شێك له تاوانی كۆكوژی خودی خۆی، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وه ته‌نها عه‌ره‌ب نه‌بوو كرده‌ی كۆكوژی ئه‌نجامدا به‌ڵكو خودی كوردیش به‌شێكه له‌و تاوانه‌و به‌شداری چالاكی هه‌بووه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ته‌واوكه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه بوو كه له‌دیدی به‌عسدا پرژه‌یه‌كی پێویست و گرنگ بوو، نه‌ده‌كرا كاری له‌سه‌ر نه‌كرێ و پهروێزبخرێ، ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌و دیارده له‌مێژینه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه جاش و جاشایه‌تی بوه‌ته دیارده‌و نه‌ریتێك له نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا و دوژمنان سودی لێده‌بینن و له‌ناو بونه گشتیه‌كاندا وه‌ك بكه‌ر به‌رده‌وام به‌ده‌ستی دوژمانی خۆیه‌وه كاری له‌سه‌ر خودی ناكۆكیه‌كانی خۆی كردوه‌و گرنگیشی به‌و كێشه سیاسی و ئه‌خلاقی و كلتوریانهش نه‌داوه كه له داهاتوشدا یه‌خه‌ی ده‌گرێ، ئه‌نفالیش كه دوا ترۆپكی تاوانه‌كانی به‌عس بوو وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی جیا له ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌بی، پرۆژه‌یه‌ك نه‌بوو ته‌نها له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازی عه‌ره‌بیه‌وه پیاده كرابێ ، به‌ڵكو له تهوزیفكردنیدا خودی كورد به‌شداربووه‌و له‌داهاتوشدا كاریگه‌ری ده‌بێـت له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌خلاقی و كلتوری خودی كورد‌و به فیعلیش ئه‌م حاڵه‌ته تا ئێستا كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كۆی كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌رماوه و به‌ئاسانی نه‌سڕاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌نفال ئه‌وكاته مانای ته‌واوه‌تی خۆی وه‌رگرت كه له لایه‌ك بێده‌نگی لێكراو له لایه‌ك تریشه‌وه كورد خۆی به‌شداربوو له ئه‌نفالكردنی خودی خۆی و ده‌بێ له داهاتوشدا بێده‌نگ بن له تاوانه‌كانی خۆیان كه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك پاره‌و ده‌ستكه‌وتی مادی چیتر نه‌بوو، دیكۆمێنته‌كانی به‌عسیش باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئهوجاشانهی كه به‌شداری ئه‌و كرده‌وه‌یان كردوه‌و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كوشتن و سهربردنهوهی كورد به‌ده‌ستی كورد چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی بێماناو كه‌م بههابوهو له به‌رامبه‌ریشدا جگه له به‌خشیش و ئافه‌رینێكی بێكهڵك به تاوانه‌كانیان شتێكی تریان به‌ده‌ست نه‌هێناوه .
جاش‌و گوندە دوورە دەستەکان
دیاره سه‌ره‌ك خێڵه‌كان له ناوچه كوردیه‌كان به‌كار هێنراون له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نفال، جاش ڕۆڵی كارایان هه‌بووه له ئه‌نفاله‌كان
– له دۆخی جاش و سخوڕو به‌عسیه كورده‌كاندا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو دژ به خود هه‌ست پێده‌كرێت، كه وه‌ك میكانیزمێكی به‌رگری به‌كار هێنراوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ده‌رونیان به‌ته‌واوی سه‌روبن بكاته‌وه‌و خۆی لێ ببێت به ئه‌ویتر ، یان وه‌ك گروپیش ده‌توانین بڵێین(ئێمه) یان لێ ببێت به ئه‌وان.
له كاتی هێرشه‌كانی سوپای به‌عس بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ماڵه پێشمه‌رگه هه‌میشه جاشه‌كان له پێشه‌وه بوون و چاو ساغ و ڕێنیشاندهربوون، واته ئه‌گه‌ر جاش نه‌بوایه به‌عس نه‌یده‌زانی له گوندێكی دوره ده‌ستی ناوچه‌ی گه‌رمیاندا كه ڕه‌نگه هه‌ر جاده‌و ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی نه‌بێت بۆ هاتوچۆ پێشمه‌رگه‌ی لێیه یان نه‌یارێكی به‌عسی لێیه، جاشه‌كان هه‌میشه پێیه‌كیان له گونده‌كان بوو له هه‌مان كاتتدا پێیه‌كه‌ی تریان له شاره‌كان بوو، له زۆربه‌ی شه‌ڕو به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و به‌عس جاش پێشڕه‌وی به‌عسی كردوه وه‌ك ده‌لیل، لهكاتهتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا جاش ڕۆڵی زۆر خراپی بینی له كۆكردنه‌وه ناردنی ڕۆڵه‌كانی كورد بۆ چاڵه لمهكان، له هه‌ركاتێكدا ماڵێكی كورد وێران بكرایه یان هێزێكی پێشمه‌رگه‌و گوندێك ته‌فروتونا بكرایه ئیتر جاش خۆشی بوو، چونكه به قڕكردنی كورد جاش كورد گیرفانی زیاتر پڕ ده‌بوو.
هەندێکیان رۆڵی باشیان گێڕاوە
ئه‌و جاشه چه‌كدارانه له ڕۆژی ئه‌نفالدا به‌هاریان بوو، هه‌رده‌م خه‌ریكی هه‌ڵپه‌ركێ و چه‌پڵه ڕێزان بوون، گیرفانیان پڕبوو، كۆڵیان له تاڵانی قورس بوو، ئه‌وه‌نده‌یان مریشك و قازو مراوی و قه‌لی گوندنشینه هه‌ڵاتوه‌كان خواردبوو، چاویان سورببوو… كه هه‌میشه له ههڵپهركێو سوڕان دا بوون، ئامانجیان ته‌نها پاره‌و سامان خڕكردنه‌وه بوون، له‌به‌ر ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا جاش كورده‌كان و زۆربه‌ی موسته‌شاره‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لێقه‌وماودا درۆیان كردووه، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه لێبوردنه‌و ئه‌مان ده‌یان پارێزن و له شارۆچكه‌و كۆمه‌ڵگان نیشته جێیان ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه كاتێ باسی ئه‌نفال ده‌كرێت نابێ ڕۆڵی خراپه‌كاری جاش فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیشان ڕۆڵی باشیان گێڕاوه‌و خه‌ڵكیان ڕزگار كردوه، به‌ڵام به‌شداری كرد له تاوانێكی وه‌ك ئه‌نفالدا په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه‌و تاوانێكی ئێجگار گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی گومانی نه‌هێشتوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وان هاوكاربوون له ڕاپێچكردنی هه‌زاران هاوڵاتی كورددا، به‌ره‌و گۆڕه‌كانی مه‌رگ و كامپه‌كانی كۆكردنه‌وه‌و زیندانی كردن له زیندانه‌كانی تۆپزاواو دبس و تكریت و سهلامیهو نوگره سه‌لماندا، كه له‌م زیندانانه‌دا سوكایه‌تیه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی به كوردبون و به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تێدا كراوه، له پێش هه‌موانه‌وه ئه‌نفال و ڕه‌فتارو كرداری ئه‌و جاش كوردانه سوكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌بوو به‌و گوند نشینانه‌ی گیران و دواتریش له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه پێیان ده‌گوترا ئه‌نفالكراو، یه‌كه‌كانی جاش ئه‌رك و فه‌رمانێكی به‌ربڵاویان له ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ڵێننامه‌یان پڕكردبوه‌وه كه دڵسۆزی حزبی قائیدو سه‌ركرده‌ی مه‌زن بن، ئه‌وان كاروانی سوپایان ده‌پاراست و پێش هێزه‌كان ده‌كه‌وتن بۆ گونده‌كان و چاوساغیان ده‌كرد، ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو بۆڕێخۆشكردن و سۆراخكردنی هه‌واڵ و زانیاری پێویست» به‌ووته كوردیه‌كه» كه‌وا سوری به‌ر لهشكربوون» ڕۆڵی ئه‌وان له‌وێدا بۆ به‌عس و سوپاكه‌ی گرنگ بوو، چونكه ئه‌وان شاره‌زای گشت هه‌رده‌و جه‌وه‌ڵ و چیاكان بوون و هه‌موو شوێنێكیان دهبشكنی و به ته‌نیشت تاڵانی و حه‌رامخۆری خۆیانه‌وه به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌شدا ده‌گه‌ڕان كه له ده‌ست پێشڕه‌وی سوپا هه‌ڵهاتبوون، هه‌ر ئه‌و جاش كوردانه بوون كه خه‌ڵكه خۆ په‌نا دهرهكهیان ده‌دۆزیه‌وه‌و بهدڵڕهقیهوه ده‌ستگیریان ده‌كردن و ده‌یان دانه ده‌ست یه‌كه‌كانی سوپاوه، زۆر جاریش به شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه خه‌ڵكیان فریو ده‌داو پڕوپاگه‌نده‌ی لێبوردنی گشتیان ده‌ر دهكردو به‌ڵێنی په‌نادانیان به خه‌ڵك ده‌داو دواتریش به‌ڵێنی خۆیان ده‌شكاند، بۆنموونه شایه‌تحاڵه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه» دوای ئه‌وه‌ی هێزی جاشه‌كانی عه‌به قه‌ره‌ناوی چوار ده‌وری گونده كه‌یان دا، ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یان به پیاو ژن و مناڵه‌وه له شوێنێك كۆكرده‌وه له‌گه‌ڵ كوێخای گونده‌كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به خه‌ڵكه‌كه‌دا گیانیان پارێزراوه، به‌ڵام هه‌ر له‌ناو گونده‌كه پیاوه‌كانیان جیاكرده‌وه‌و چاوه‌ڕێی سه‌نته‌ری كۆكردنه‌وه‌یان نه‌كرد بردنیان بۆ ئه‌منی كه‌ركوك، به‌ڵام ژنه‌كانیان له‌ناو دۆڵه‌كه هێشته‌وه بۆ ڕۆژی دوای، له‌و كاته‌دا ئاگر له خانوه‌كان به‌ردراو ده‌سووتان و خانوه‌كانیش به شۆفڵ ته‌خت كران، به‌بێ جێگه‌و به‌بێ لانه ئه‌و ژن و مناڵانه له‌و چۆڵه‌وانیه مانه‌وه، به‌ڵام له پاش دوو ڕۆژ ئه‌و ژن و مناڵانه‌یان به پاسی سه‌ربازی بران بۆ چه‌مچه‌ماڵ له‌وێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵیان ڕشتین، لهسهرباسێكم پرسی بۆچی ئاوا به‌م شێوه‌یه له‌م شاره دامان ده‌گرن؟ خۆ ئێمه كه ناناسین له‌م شاره ڕوو له كوێ بكه‌ین، له وه‌ڵامدا ووتی ئێوه زۆر خۆبه‌خشن كه لێره وازتان لێهێنراوه، ئه‌زانن پیاوه‌كانتان هه‌مویان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران».
جاشه‌كان وه‌ك تاكه كه‌س لێره‌و له‌وێ كه‌م تا زۆر توانیویانه خه‌ڵك ده‌رباز بكه‌ن بۆ شارۆچكه‌و كۆمه‌ڵگاكان، چونكه هه‌ر به‌بۆنه‌ی جاشیشهوه بوو كه‌وا هه‌ندێك كه‌س ڕزگاربوون، له‌م باره‌یه‌وه هاوڵاتی حه‌مه‌سور له گوندێكی كه‌لار ده‌ڵێت» پاره‌م داوه‌ته جاش خه‌ڵكم پێ ڕزگار كردووه، له‌وانه باس له حاڵه‌تێك ده‌كات كه بڕی (300) دیناری سویسری داوه‌ته ئامر سرێیهك تا ڕێگه‌ی بدات بچێت خێزانێك بهێنێته‌وه‌و له گوندێكی كه‌لار په‌نایان بدات» یان كه‌سێكی تر به‌ناوی جه‌لال به‌هه‌مان شێوه له سه‌ر ڕۆڵی جاشه‌كان ووتی» جاشه‌كان له به‌رامبه‌ر چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێكدا ڕێگه‌یان داین بچین چه‌ند خێزانێك بهێنینه‌وه».
سەر بۆ رژێم‌و دەستکەوت بۆ ئەوان
جاشه‌كان ڕاسته‌وخۆ كه‌ڵكیان له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌نفال وه‌رده‌گرت، كه پڕ به پێستی واتا قورئانیه‌كه‌ی(تاڵان كردنی كافران) چونكه له په‌لاماردانی ئه‌نفالدا مه‌رجی به‌عس ئه‌وه‌بوو هه‌رشتێك له لایه‌ن فه‌وجه‌كانی جاش و مستهشارهكانهوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت ڕاسته‌وخۆ ده‌درێت به‌خۆیان، ته‌نها چه‌كی قورس و ئیسناد‌و مامناوه‌ندی نه‌بێت، پیاوه‌كان و ئافره‌ته جوانه‌كان بۆ ئێمه‌و ماڵ و كه‌ل و په‌لیش بۆ ئێوه، ئه‌مه قسه‌ی ڕه‌فیق حزبیه‌كی به‌عسی فاشی بوو بۆ یه‌كێك له‌سه‌رۆك جاشه‌كان، وه پێشمه‌رگه‌ش كافرو بێ دینن ده‌بێت وه‌ك كافر ڕه‌فتاریان له گه‌ڵدا بكه‌ن.
ڕژێمه تۆتالیتاریهكانی عێراق هه‌موو توانای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ودیبلۆماسی و ته‌كنۆلۆژیایی عه‌سكه‌ری و ژێرخانی ئابوورییان خستۆته گه‌ڕ بۆ ڕه‌شه كوژی مرۆڤی كورد. به‌و هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵیان داوه سه‌رۆك خێڵ وشێخ و شێخ زاده وكهسێتیه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری به‌مشتێ پاره بكڕن و به‌و پێیه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمهڵگهییهكی نیمچه ده‌ره‌به‌گیه هه‌میشه داگیركه‌ران دهربهگهكانیان كردوه‌ته دارده‌ستی خۆیان ، جوتیارانیش به‌هۆی په‌یوه‌ندی زه‌وییه‌وه ناچار بووه داواكارییه‌كانی ده‌ره‌به‌گ جێبه‌جێ بكات، یان زۆرجار به‌زه‌بری پاره‌وپوول سودیان لهدهرهبهگهكان وه‌رگرتووه دژی شۆڕشی كورد وكوردستان ده‌ره‌به‌گه‌كان پێكهاتبوون له كۆمه‌ڵێك شێخ و شێخ زاده و ئاغا به‌گ وسه‌ید وخاوه‌ن موڵك. بگره ئه‌گه‌ر شێخه‌كانیش خاوه‌نی موڵكیش نه‌بووبێتن ئه‌وان ژیرانه توانیویانه كه‌ڵك لهدواكهوتووی خه‌ڵكی ڕهشهكۆكی و تایبه‌تمه‌ندییه ئاینه‌كه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لهمورید وسۆفی وده‌روێش لهدهرویی خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و به‌ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان و هه‌ندێك جاریش له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا، ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی كهلهڕێزی ئه‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێر نه‌بوو بێت به‌ڵكوو به‌ده‌یان سه‌ركرده‌وه فه‌رمانده‌ی لێهاتوویان تێدا ده‌ركه‌وتووه ، به‌ڵام ئه‌م چینه له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بووه كه‌شۆڕش گه‌شه بكات و ئازادی تاك به‌دی بێت و كورد ببێته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی چونكه گه‌شه‌كردنی ئازای و ڕووناكبیری شۆڕشگێری هه‌م خه‌ڵكه ساده و ساكارهكهیان لێئهتهكێتهوه هه‌م ته‌كییه وخاناقاكان چۆڵ ده‌بن دیاره ئه‌مه‌ش به‌زیانی ئه‌م چینه كۆمهڵاتهیهیه.
سەری تێکۆشەرانیان دەفرۆشت
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ‌دا چه‌ندان مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌تی جاش له‌گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌و سنوری كۆیه وده‌شتی هه‌ولێر وبادینان دا بست به‌بستی چیا ودۆڵاو لاپاڵ و گرد و شیوو ده‌شت وئهشكهوتهكان به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌گه‌ڕان، له‌و سه‌رده‌مانه ئه‌وه مه‌فره‌زه تایبه‌تیانه‌ی جاش له‌لایه‌ن ئیستیخباراتی فه‌وج و لیواكانی سوپاسی عێراقه سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی گه‌لی كورد بۆئه‌وه‌ی بیانخه‌نه داوه‌وه به‌زیندوویی یان به‌مردوویی سه‌ری تێكۆشه‌ره‌كانیان ئه‌هێنایه‌وه به ئیستیخباراتی عێراقیان ده‌فرۆشت و نمونه‌ی ئه‌و جاشانەش ئەوانە بوون کە سه‌ری شه‌هیدان سیروان تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن خاوێی و عه‌لی چهلهبیو ده‌یان تێكۆشه‌ری تریان به‌مشتێ پاره به ئیستیخباراتی عیراقی ده‌فرۆشت له‌لایه‌ن صدامی دیكتاتۆره‌وه سیمبولی ئازایه‌تی بهبهرۆكیاندا ده‌كرا له‌كاتێكدا ئه‌مانه شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی وكه‌رامه‌تی هاونیشتمانانی خۆیان ده‌فرۆشت، نقوم ببون له‌تاوانی خهیانتهكاریدا مانگانه به‌بۆنه‌ی «له‌دایك بوونی صدام و بۆنه‌كانی به‌عس و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌نفال و له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌یان بروسكه‌ی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی سه‌خترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كرد. وه‌نه‌بێت ئه‌م موسته‌شارانه ته‌نها له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی كوردستان و له‌یه‌ك خێڵ وچین و كۆمه‌ڵایه‌تی بن بگره لهكفرییهوه تاكو زاخۆ كردبوه دۆزه‌خ له‌پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراسی كوردستان و هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی تر.
بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سه‌رده‌می « احمد حسن بكر» سه‌رۆكی عێراق له‌دوای كوده‌تایی ١٧ ته‌مموزی ١٩٧٩ی صدام حسینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش زۆربه‌ی به‌پێی مه‌زاجی عه‌قڵی سەدام بووه چ ئه‌وانه‌ی به‌ناو ئیمزایی خۆیه‌وه بڵاویی كردونه‌ته‌وه چ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌وه خستویه‌تی ڕوو.
پرۆژه‌ی جینۆساید كردنی كورد به‌پێی پێشنیاری «میشیل عفلق» دامه‌زرێنه‌ری حیزبی به‌عسی عربی سۆشالیست خستوته ناو ئه‌و بڕیارانه‌وه كه‌ده‌ڵێت:( ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین به‌دوو ڕێگا بتوێنه‌وه، ڕێگای یه‌كه‌م :ده‌بێت به‌هێمنی په‌یڕوه بكرێت، به‌ڵام درێژه‌ی پێ بدرێت، ڕێگای دووم: ئه‌گه‌ر بۆ توانه‌وه به‌رگرییان له‌خۆیان كرد ده‌بێت زبر و زه‌نگ به‌كاربهێنرێت).
راپۆرتە رۆژنامەنووسییەکانی سەورەو هاوکاری
سەدام هه‌موو بڕیاره دیكتاتۆرییه‌كانی ده‌خسته چوارچێوه‌ی مادده‌ی یاساییه‌وه. چونكه دوای مۆركردنی پلانی جه‌زائیر له نێوان(شا و صدام) به‌هه‌ماهه‌نگی (هواری بۆمێدین) له‌جه‌زائیر شۆڕشی ئه‌یلول دوایی (١٥) ساڵ خه‌بات وقوربانیهكی گه‌وره‌و به‌رده‌وام ، تێكشكاو ، هێزی پێشمه‌رگه په‌رته‌وازه بوو گه‌لی كورد له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ڕووبه‌ڕووی بێ هیوای و گومان بووه، حزبی به‌عس سه‌راپا گونده‌كانی سه‌ر سنوری ئێران /عێراقیان خاپوور كرد، جوتیارهكانیان گواسته‌وه بۆ ئوردوگاكان خه‌ڵكه‌كه له‌و زیندانه‌دا بێ ئیش وكار مانه‌وه‌و له‌و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان دابڕان، به‌عس چه‌ندین دام وده‌زگای ئیستیخباراتیان دامه‌زراند به‌زۆر خه‌ڵكیان ده‌كرد به‌به‌عسی سیمایی په‌یوه‌ندییه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان كورده‌وارییان پچڕاند شیرازه‌ی خانهوهدایان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانده‌وه هه‌ر ئهوهدهمانه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌ك و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول و له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆك خێڵێكدا بوون بهمهفرهزهی تایبه‌تی جاش گوند به‌گوند سه‌راپا گرد وگردۆڵكه و ناوچه جیاجیاكانیان كێوماڵ ده‌كرد به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌و سه‌رده‌مانه ناوبانگی چه‌ندان جاش به‌كاری دڕندانه به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه و ئازاردانی جوتیاره‌كان وتاڵان كردنی گونده‌كان بڵاوبووه، چه‌ندان فه‌رمانده‌ی وه‌ك «سیروان تاڵه‌بانی و حه‌مه غه‌فور ئاغچلهری وئارام و شه‌هید ملازم كه‌ریم و مامه ڕیشه» یان به‌پێ ی زه‌مه‌نه جیاجیاكان له‌و پلان و نه‌خشه دڕندانه دا شه‌هید كرد.
ئه‌گه‌ر لاپه‌ره‌كانی ڕۆژنامه‌ی «الثورةو هاوكاری‌و عێراق، ئهلف باو وڕهنگین ونه‌ورۆز» هەڵبدهینهوه چه‌ندین (ستون، نوسین، هه‌واڵ، ڕاپۆرته‌هه‌واڵ، ڕێپۆرتاژ،دیدار‌و بروسكه‌ی پیرۆزبای ئه‌نفال) ده‌بینین.
لێره‌دا باپێكه‌وه ئه‌و بابه‌ت ڕۆژنامه نوسینانه‌ی كه ڕۆژنامه‌نووسه به‌عسییه‌كان له‌كاتی هێرش و په‌لاماری گونده‌كاندا له‌لایه‌ن سوپای عێراق و جاشه‌كان دا وه‌ك كارێكی مه‌یدانی ئه‌نجامیان داوه بیخوێنینه‌وه سه‌دان بابه‌تی پڕ له‌مه‌رگه‌سات ده‌بینین جگه له‌و قسه‌و بابه‌تانه‌ی كه فه‌رمانده‌كانی سوپای عیراق و ئه‌و مسته‌شارو ئامر سریانه ده‌بینین چۆن له‌ناو گونده ڕوخاوهكاندا وه‌ستاو له‌و كاته‌دا كه ژن ومناڵ و پیاوی ئه‌و گوندانه ده‌ستگیرا كراوان‌و سواری ئیڤایی عه‌سكه‌ری ده‌كرێن ، ئه‌وان له‌خۆشی تاڵانیدا بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ»حفیظە الله» ده‌نێرین چه‌ند بهلهخۆباییبونهوه هه‌ست به‌سه‌ركه‌وتن وئازایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌موو ژن و پیا و منداڵانه كه هاووڵاتی ساده‌ی گوندنشینه‌كانن بهتێكدهر وخائین و عه‌میلی ئێران ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م هه‌موویان به‌كافر پێناسه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وه مایه‌ی تێڕامانه مسته‌شاره جاشه كورده‌كان خۆیان بهتێكۆشهرو نیشتمان په‌ره‌وه‌ر و دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌زانن كه ڕستهكانیان و دیدارهكانیانم خوێنده‌وه ئه‌و وته‌یه‌ی مۆسۆلوینم بیركه‌وته‌وه كه‌ده‌ڵێت» درۆبكه‌ن..درۆبكه‌ن تابڕوات پێبكه‌ن» ده‌بێت ئێستا كه‌س وكاری ئه‌نفاله‌كان له‌به‌رده‌م قسه‌ی مستهشارانهدا چی بڵێن له‌كاتی ڕاپه‌ڕیندا به‌ره‌ی كوردستانی لێبوردنی گشتی بۆ ئه‌و هه‌موو مسته‌شار وئامر سریه و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ڕه‌فیق حیزبی و نصیری متقدم و جاسوس و خۆفرۆشانه ده‌ركرد.
جێی داخه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی نائاسایی دوای ڕاپه‌ڕین حزبه‌كان باوه‌شیان بۆ ئه‌و تاوانبارهنه كرده‌وه زۆر پۆستی گرنگیان پێ دان هه‌ندێكیشیان خرانه پێش پێشمه‌رگه دێرین و هه‌ره ماندووهكانیشهوه.
ئێستاش هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت هه‌مان خیانه‌ت له‌مێژووی خیانهتیاندا دووباره بكه‌نه‌وه به‌مه‌ش خۆیان وسه‌نگ و به‌های لێبوردنه‌كه ده‌سڕنه‌وه، مه‌رگێكی حه‌تمی خۆفرۆشی بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و سه‌رۆك جاشانه‌ی تاوانی زۆرگهوهرهیان كردووه و هه‌ست به‌تاوانه‌كه‌ی خۆیان ناكه‌ن، كه‌س وكاری ئه‌نفاله‌كان سكاڵایان له‌دادگا له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه قه‌فه‌زی تاوان وخیانهتهوه ببن به په‌ند بۆ مێژووی پڕ له‌مه‌رگه‌ساتی گه‌له‌كه‌مان، و چیتر تاوانی خیانه‌ت و جاشایه‌تی بۆهه‌تا هه‌تایه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
موسته‌شاره‌كان و هێزی به‌رگری میللی ( جاش ) جگه له چه‌كی قورس ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ههرچیهكدا ئه‌وان بۆ خۆیانی ده‌به‌ن .
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال ده‌ڵێت « موسته‌شاره‌كان له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو سه‌دام تاوانبارترن، ڕێبوار ئه‌حمه‌د له سه‌روه‌ختی ئه‌نفالدا ته‌مه‌نی 10 ساڵ بووه‌و خه‌ڵكی گوندی حسین ئیسلامی سه‌ر به‌ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن بوو له په‌لاماری ئه‌نفالی سێ دا هه‌موو خێزانه‌كه‌یان له لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه ده‌رپه‌ڕێندراون و ده‌ستگیریان كردون و ته‌سلیم به‌سوپا كراون و وه‌كو زۆربه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان ئه‌نفال بوون ، ڕێبوار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بارق ئه‌وانی له جاشه‌كان وه‌رگرتوه‌و ئه‌نفالی كردوون.( )
به‌ڵام به‌داخه‌وه له پاش ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و له ڕوی یاساییه‌وه به شێكی زۆر له جاش و سه‌رۆك جاشه‌كان به‌ر لێبوردنی به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وتن ، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌وانه پاكبونهتهوهو پێویست ناكات دادگای بكرێن به‌ڵكوو پێچه‌وانه باشتره بخرێنه به‌رده‌می ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی كه ئه‌وان بۆ خزمه‌تی به‌عس گرتیانه ئه‌ستۆی خۆیان و ئه‌مه‌ش ڕێگرنیه له‌وه‌ی چاومان بهڕابردویانهوه نه‌بێت و ئاماژه بهكردهوهكانیان نه‌ده‌ین، بۆیه دادگایی كردنی ئه‌وان زۆر له دادگایی كردنی سه‌رانی به‌عس گرنگتره ، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین ڕیسوا نه‌كران و وه‌كو ئه‌و فه‌ره‌نسی و پۆلۆنی و جوله‌كانه‌ی كه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا هاوكاری ئهڵمانیهكانیان ده‌كرد له دژی خۆیان ، به‌ڵكو وازیان لێ هێنراو كه‌وتنه به‌ر لێخۆشبونی ئه‌و پێكهاته سیاسیه‌ی كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا كۆبوبونه‌وه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێز:
1 – هۆشیار عه‌بدوالعزیز ، ئه‌نفال له گوتاری مه‌رگ و غه‌ریزه‌ی خنكاندندا ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی هێڵ ، ساڵی 2010 ل135
2- مه‌ریوان وریا قانع ، كۆنگره‌ی به‌جینۆساید ناساندنی جینۆسایدی كورد، به‌رگی یه‌كه‌م،چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ئاراس، ساڵی 2008 ل93
3- علا‌و نووری باباعلی، چمكێك له بیره‌وه‌ریه‌كانی ئه‌نفالی دوو ، چاپخانه‌ی كه‌مال ، ساڵی 2013 ل89
4 – عومه‌ر محمد ، ئه‌نفالی گه‌رمیان- سیاسه‌تێك و دوو ئامانج ، چاپخانه‌ی هێڵ ، ساڵی2010 ل169-170
5 – ئیدریس ئۆمه‌ر گومبه‌تی ، ئه‌نفالی زێی بچوك ، چاپی یه‌كه‌م 2013 ل 77
6- عومه‌ر محمد، ئه‌نفالی گه‌رمیان- سیاسه‌تێك و دوو ئامانج ، چاپخانه‌ی هێڵ ، ساڵی2010 ل169-170
7- ئیدریس ئۆمه‌ر گومبه‌تی، ئه‌نفالی زێی بچوك ، چاپی یه‌كه‌م 2013 ل 87
8- مه‌حمود سه‌نگاوی ، جاش و جینۆساید ، چاپی یه‌كه‌م- سلێمانی 2007 ، ل 5
9 – سه‌رتیپ محمد جه‌بار ، ئه‌نفالی ناوچه‌ی ئاوه سپی ، چاپخانه‌ی كوردستان – چاپی یه‌كه‌م 2015 ، ل 54
10- ڕێبوار ئه‌حمه‌د ، موسته‌شاره‌كان له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو سه‌دام تاوانبارترن، گۆڤاری ئه‌نفالستان – ژماره (7) ، ساڵی 2010 ، ل 24
11 – حه‌سه‌ن عه‌بدولخالق ، له بیره‌وه‌ری بیست و دوساڵه‌ی ئه‌نفال دا ، گۆڤاری داكۆكی-ژماره (1) چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ، ساڵی 2010 ، ل 27