ئه‌و سێ كه‌شتییه‌ی ڕێڕه‌وی مێژوویان گۆڕی
سمكۆ عبدالكریم
سۆڤیه‌تی جاران و روسیای ئێستا، ئه‌مریكای ئه‌و كات و ئێستا، ئه‌و دوو وڵاته‌ی له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێ له توانایاندا هه‌یه ئه‌وه‌ی مرۆڤ به درێژایی مێژوو بوونیادی ناوه ئه‌وان له‌چركه ساتێك‌دا وێرانی بكه‌ن، لانیكه‌م ده‌توانن كۆتایی به‌و مێژووه بێنن كه له خۆیانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، دوو وڵاتی زلهێز و مێشك گه‌وره‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وی، ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌قڵ و هێزه گه‌وره‌یه‌ی له لاپهڕگهیهكی دونیادا غافلێنراوه به دروستكردنی بووكهلهو چی پێداویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤ هه‌یه، كه وڵاتی چین-ه.
ئه‌م دوو وڵاته رۆژ دوای رۆژ چه‌كێكی دیكه‌ی نوێی وێرانكه‌رتر داده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و بازاڕه‌ی كه چین ده‌یهه‌وێ به بووكهلهكانییهوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ، ئه‌وان له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێ وێرانی بكه‌ن، دواتریش هه‌ر خۆیان ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه، بۆیه پێم وانییه ئه‌و بازاڕه‌ی چین باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه و زۆر بیرمه‌ندی گه‌وره‌و نووسه‌ری ناودار باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و بازاڕه بێت ئه‌مریكا له هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێ نه‌توانێ ئه‌و به‌ڕه له ژێر پێی چین راكێشێت.
له دوای له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌تی جاران ئه‌مریكا وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشا، باڵ كێشانێك به‌زه‌بری هێز و زیره‌كی و ئه‌قل و لهخۆڕادیتنێكی حه‌كیمانه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌مریكا هاتۆته مه‌یدان هه‌رگیز هه‌نگاوێكی نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر دوو هه‌نگاوی نه‌بردرێته پێش، قه‌ت وانه‌بووه ئه‌و كه‌شتییه‌ی به‌سه‌ر پشتیه‌وه‌یه‌تی كۆنێكی تێبكه‌وێت، نه‌توانێ به خێرایی ئه‌و كونه قه‌پات بكات. چونكه ئه‌مریكا مه‌به‌ستییه‌تی به‌سواری كه‌شتییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا بگرێ و ده‌ستی به هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌و جیهانه‌دا ڕابگات.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆژێ له رۆژان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردوه ڕۆژێك دادێ ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تی جاران و روسیای ئێستا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و به یه‌كدا ههڵدهشاخین، پێناچێت باش له هاوكێشه سیاسییه‌كان گه‌یشت بن و ئه‌وه‌یان زانیبێت كه ئه‌وان سه‌ره‌نجام دوو باڵی تهیرێكن.
نزیكترین رووداوگهڵێكیش كه هه‌مان ئه‌و بۆچوونه بێ به‌هایانه‌ی هێنایه‌وه گۆڕێ، كێشه‌ی و گرفته‌كانی سوریا بوو، كه ڕوسیا ئه‌و وڵاته بوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نه‌یهێشت سوریا بكه‌وێت، كه سه‌ره‌نجام نهشكهوت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی گه‌رم له نێوان دوو زلهێزهكهش وه‌ك دوو ئاراسته‌ی جیاواز، ئه‌مریكای خوازیاری ڕووخاندنی سوریا‌و ڕوسیای خوازیاری مانه‌وه‌ی ڕوبدات.
به‌پشت به‌ستن به ڕووداوه مێژووییه‌كانیش پێناچێت ئه‌م دوو وڵاته ئاوا به ئاسانی ده‌ست بخه‌نه گه‌رده‌نی یه‌كتره‌وه.
قورسترین و مه‌ترسیدارترین ئه‌گه‌ری ڕوو بهڕوبوونهوهی ئه‌م دوو وڵاته له مێژووی نوێ‌دا بۆ ساڵی 1962 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك بۆ ئه‌مریكا ئاشكرا بوو، كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت موشه‌كی سه‌ر نه‌وه‌وی به ئاراسته‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی كوبا جێگیر كردوه، ئه‌و رووداوه بۆ ئه‌وسای ئه‌مریكا هێنده سه‌خت بوو، كه مه‌گه‌ر جه‌نگه‌كانی خه‌لیج هێنده سه‌خت بووبن، سه‌ختی و مه‌ترسی ئه‌و ڕووداوه بۆ ئه‌مریكا له‌وه‌دا نه‌بوو كه ئه‌مریكا كه‌وتۆته به‌ر ڕه‌حمه‌تی موشه‌كه جێگیركراوه‌كانی سۆڤیه‌ت له كوبا، به‌ڵكو له‌وه‌دا بوو ئه‌مریكا چۆن به‌بێ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی گه‌رم ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌ڕێنێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له نێوان ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تدا ڕووبدات و ئه‌م كێشه‌یه‌ش كۆتایی پێبێت.
دیاره بۆ هه‌ر فتیلێكیش چه‌رخێك پێویسته، بۆیه گڕگرتن و داگیرسانی ئاگری شه‌ڕێك له‌و كات و ساتدا له نێوان ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تدا وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری زلهێزی جیاواز و ناكۆك و خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمی كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، به‌ومانایه‌ی قه‌ومانی ئه‌و جه‌نگه له‌و ده‌مدا، ره‌نگه بۆ ئێمه له ئێستادا مێژوویه‌كی ته‌واو جیاوازبا.
ئه‌و چه‌رخه‌ی خه‌ریك بوو گڵپه‌ی ئاگره‌كه‌ی پێههڵگیرسێنرێ، ئه‌و كه‌شتییه سۆڤیه‌تییه بوو كه دوای گه‌مارۆدانی كوبا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌ڕیگاوه بوو به‌ره‌و لێواره‌كانی ئه‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی راوێژكاره ئه‌مریكییه‌كان به وردی له‌و كێشهییهیان كۆڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك و خۆ لادان له‌هه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ل سۆڤیه‌تدا، كه زۆر له چاودێران به دووریان نه‌ده‌زانی بچووكترین بڕیاری هه‌ڵه ببێته هۆی قهوامانی كاره‌ساتێكی گه‌وره.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه بوو فرمانی به‌و لیژنه پێكهێنراوه‌ی ڕاوێژكاره‌كانی كرد به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی، به وردی له‌م كێشه‌یه بكۆڵنه‌وه و رێوشوێنی گونجاو بگرنه به‌ر، ئاماده‌نه‌بوونی خۆی به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئازادانه و دوور له تێگه‌یشتن و ره‌چاوكردنی ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا بتوانن گفتوگۆ بكه‌ن و بڕیار بده‌ن، سه‌ره‌نجام بڕیاریاندا خۆیان دوور بگرن له وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی، به‌ڵكو پلانی گه‌مارۆدانی كوبا بگرنه به‌ر، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی چاودێریكردنی سه‌رجه‌م ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان.
رێگرتن له‌و كه‌شتییه بۆ ئه‌مریكا له‌و ساته‌دا زۆر قورس‌تر بوو له‌و موشه‌كانه‌ی كه له‌سه‌ر خاكی كوبا جێگیركرابوون، چونكه نه‌ده‌كرا رێگه به تێپه‌ڕبوونی ئه‌و كه‌شتییانه بدرێ كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێ‌بوو، ئه‌م كه‌شتیانه ته‌واوی ئه‌مریكایان به خۆوه سه‌رقال كرد، ئه‌زمونێكی زۆر سه‌خت و ناخۆش بوو بۆ (جۆن كینیدی) وه‌ك سی و پێنجه‌مین سه‌رۆك و بچووكترین سه‌رۆك له مێژووی ئه‌مریكا و یه‌كه‌م سه‌رۆكی سه‌ر به مه‌سیحیی كاسۆلیك.
سه‌رۆكێك له نێوان بڕیارێكی زۆر چاره‌نوس سازدا، كه بڕیاری جه‌نگ شتێك نه‌بوو هه‌روا سانا بێت، ئه‌وان كه تازه بڕیاریاندا بوو خۆیان له‌هه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ روسیا به‌دوور بگرن، كه‌چی ئه‌و كه‌شتییه جارێكی تر هاوكێشهكهی گۆڕی و كێشه‌كه‌ی دژوارتر كرد، جۆن كینیدی ده‌بێ چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ جه‌نگ ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنێ؟ چونكه وه‌ك ڕوبێرت كینیدی برای جۆن كینیدی له یاداشته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردوه ئه‌م پێشهاته ئه‌گه‌ر حه‌كیمانه چاره‌سه‌ر نه‌كرا بوایه، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی مروڤایه‌تیدا ده‌بوو، (به‌مانای كۆتایی هاتنی توخمی به‌شه‌رییه‌ت).
هه‌رچه‌نده دوو كه‌شتییه روسییه‌كه غاغارین و كومیل كه له لایه‌ن غه‌واسه ئهتومییهكانهوه پارێزگاری ده‌كران، سات به‌سات له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا نزیك ده‌بوونه‌وه هێنده زیاتر ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی جیهان وێرانكه‌ر له مێشكی هه‌موو مروڤێكدا ده‌خولایه‌وه، وه‌ك روبێرت ئاماژه‌ی بۆ كردوه رۆژانێك بوو وه‌سف ناكرێ، ئه‌و ده‌ڵی: كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك له‌سه‌ر مێزێك دانیشتبووین هه‌موو هیوایه‌كمان ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌شتیانه زیاتر نزیك نه‌بنه‌وه، سه‌رۆك ته‌واو ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوو، ئه‌و ساته قورسترین ساته‌كانی سه‌رۆك بوو له ژیانیدا.
25-ی تشرینی 1962 ئه‌و رۆژه بوو كه خه‌ریك بوو به هۆكاری ئه‌و كه‌شتی و غهواسانهوه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی نه‌وه‌وی ڕووبدات، به‌ڵام له چركه ساتێك‌دا كاتێك كه‌شتییه‌كان له شوێنی خۆیان وه‌ستان ته‌واوی ژیان گۆڕا، وه‌ك ئه‌وه وابوو ژیان له‌وێوه و له نوێوه ده‌ستی پێكردبێت، چونكه به دڵنیایه‌وه ئه‌و كه‌شتیانه نهوهستابان كاره‌ساتێك ده‌قه‌وما مێژووه‌كه‌ی ئه‌وه نه‌ده‌بوو كه ئێستا ئێمه باسی ده‌كه‌ین و ده‌یبینین.
دووه‌م ڕووداوی هاوشێوه بۆ ئه‌وكاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك سه‌دام حوسین سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌ی كرد‌و له ئۆغستۆسی ساڵی 1990 كوێتی داگیر كرد، كه ئه‌م ڕووداوه‌ش بۆ ئه‌مریكا هیچی كه‌متر نه‌بوو له ڕووداوه‌كه‌ی كاریبی 1962.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدا بوو، به گوێره‌ی زۆر له چاودێران و سیاسمهتداران ئه‌مریكا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێكی مه‌زن به‌ڕێگاوه بوو بۆ دروستكردنی گۆڕانێكی گه‌وره و خه‌للاق و بیادنهرانه له ته‌واوی جیهاندا، به‌ڵام ده‌بینن ئه‌و ئه‌مریكایه به‌و مهزنێتییهوهی خۆیه‌وه له 2-ی ئابی 1990 جارێكی تر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه، ئه‌مه وه‌ك (جه‌یمس بیكه‌ر) له یاداشته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردوه.
ئه‌مریكا زۆر خێرا كه‌وته خۆی و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی خستبووه گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌مه‌به‌ستی پاشه‌كشه‌پێكردنی سوپای عێراق له كوێت، ئا له‌م كاته‌دا جارێكی تر هاوشێوه‌ی كه‌شتییه سۆڤیهتییهكهی ڕووداوه‌كه‌ی كاریبی، خه‌ریك بوو كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی سۆڤیه‌ت له‌و ئان و ساته‌دا هه‌موو ریسه‌كه بكاته‌وه به خوری و ئه‌و مێژووه‌ی ئێستا ئێمه‌ی تێداین، مێژوویه‌كی ته‌واو جیاواز بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه له 8-ی ئابی 1990 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره (661) ده‌ركرد كه تایبه‌ت بوو به سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌كی توندی ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕیاره ئابلۆقهدانێكی سه‌رتاسه‌ری و زۆر كاریگه‌ر بوو، به‌شێوه‌یه‌ك زۆر له سیاسییه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیا گه‌شبینانه ده‌یانڕوانییه ئه‌و سزایانه و پێیان وابوو له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێ پاشه‌كشه به سوپای عێراق بكرێ، ئه‌گه‌رچی چه‌ند وڵاتێكی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی عێراق دڵخۆش نه‌بوون به‌وه و خوازیاری ئه‌وه بوون عێراق له‌سه‌ر سه‌ركێشییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سهرهنجا ئهمریكاو هاوپیهمانییهتی نێوده‌وڵه‌تی زه‌بری سه‌ربازی له عێراق بوه‌شێنن.
لێره‌وه جارێكی دیكه وێڕای سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر عێراقدا كه‌شتییه‌كی سۆڤیه‌تی كه نه‌وتی عێراقی باركردبوو به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن به رێگاوه بوو، ئه‌م كه‌شتییه بووه جێی سه‌رنجی ئه‌مریكا و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی زۆر جدی له‌سه‌ر كرد، تا ئاستی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه كرایه‌وه فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه‌و غه‌رقی ده‌ریای بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه رێگه به ئه‌مریكا بدات له‌وه‌ها ڕووداوێكدا بتوانێ هێز به‌كار بێنی گرفتێكی گه‌وره بوو، چونكه له‌م ساته‌دا هاوپه‌یمانییه‌تی سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌و زۆر گرنگ بوو، چ جای ئه‌وه‌ی بكه‌وێته شه‌ڕ له‌گه‌ڵی، بۆیه ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی كاریبی په‌نای برده به‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی حه‌كیمانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆی تووشی هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كات له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت، هه‌م بتوانێ سوودی لێوه‌ر بگرێت بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به به‌كارهێنانی هێز بدرێ بۆ جێبه‌جێكردنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر عێراق، له‌م ڕووه‌وه (جه‌یمس بیكه‌ر) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا وه‌ك له یاداشته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاته‌دا خۆی زۆر به گۆشه‌گیر زانیوه، به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌ستی كردوه زۆر له هاوڕێكانی وه‌ك (چینی و سكوكروفت و پاول) له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هێزدان بۆ ڕاگرتنی كه‌شتییه نه‌وت ههڵگهره سۆڤیهتییهكه، بۆیه جه‌یمس بیكه‌ر په‌نا بردنه به‌ر وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك له‌و كاته‌دا به ماڵوێرانی و عاقیبهتێكی زۆر خراپ وه‌سف ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك بیكه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه به كاره‌سات و وه‌ك هه‌ڕشه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بۆسه‌ر ته‌واوی ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا لێكده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌رچی بۆچوونێك هه‌بوو پێی وابوو رێگه‌دان به‌و كه‌شتییه‌ی سۆڤییه‌ت كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر وره‌ی ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵام جه‌یمس بیكه‌ر دۆڕاندنی كه‌شتییه‌كه‌ی زۆر پێ باشتر بووه له دۆڕاندنی سۆڤییه‌ت. كه دواجار هه‌موویان، ئه‌وانه‌ش كه پێشتر ئه‌و بۆچوونه‌شیان نه‌بوو هاتنه سه‌ر ڕاكه‌ی بیكه‌ر.
به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریكا جارێكی تر و له سه‌رده‌مێك و ڕووداوێكی جیاوزتردا حه‌كیمانه جیهانی له ڕووداوێكی كارهستبار به هۆی كه‌شتییه‌كه‌وه قورتار كرد. كه سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌شیان وه‌رچه‌خانێكی دیكه‌ی مێژوویی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مێژووه‌ی ئێستا ئێمه‌ی تێداین، مێژوویه‌كی تر ده‌بوو.
ناكرێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕووداوه‌ی باسمان كرد ئاماژه بۆ یه‌كه‌م چركه ساته‌كانی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌ش نه‌كه‌ین كه هه‌مدیسان ئه‌ویشیان له‌سه‌ر پشتی كه‌شتییه‌ك ڕوویدا كاتێك له 14 فبرایری ساڵی 1945 رۆزفێلت-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كه‌م دیدار‌و هاوسه‌رگیری سیاسی له گه‌ڵ مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود له‌سه‌ر پشتی (كوێنسی) ئه‌نجامدا، كه ناسراوه به (ڕێككه‌وتنی كوێنسی) بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی سه‌ر پشتی ئه‌و كه‌شتییه‌ش نه‌بوایه مومكین نه‌بوو ئێمه ئه‌مڕۆ شاهێدی ئه‌و مێژووه بین، كه به‌سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی نوێ و ستراتیژی ده‌ژمێردرێت له مێژووی نوێ‌دا.